- Последний пост
- 1 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 466
- 1/48двое суток
- 534
- 1/72трое суток
- 575
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ترێندی ئەمساڵ
без подписи
без подписи
без подписи
زیرەکیی براندی Levi's لەبەرامبەر یاسا توندەکانی فیفا! فیفا یاسایەکی هەیە کە هیچ کۆمپانیایەک بۆی نییە لە ماوەی مۆندیالدا لە ناو یاریگاکاندا ڕیکلام بکات، مەگەر تەنها ئەوەی سپۆنسەری فەرمی فیفا خۆی بێت. دوای جێبەجێکردنی ئەم یاسایە لە مۆندیالی ٢٠٢٦، فیفا ناچاربوو لۆگۆی گەورەی کۆمپانیای LEVI's لەسەر یاریگای تایبەتی خۆیان (Levi's Stadium) دابپۆشێت بۆ ئەوەی نەبێتە ڕێکلام. بەڵام کۆمپانیای ناوبراو زۆر زیرەکانە ئەم ڕووداوەی قۆستەوە و کردیە کەمپینێکی مارکێتینگ: 🎬 کورتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە بەو پەیامەی: "تەنانەت ئەگەر لۆگۆکەشمان دابپۆشن، هەر دەمانناسنەوە!" 📸 وێنەی پرۆفایلی ئینستاگرامەکەیان گۆڕی بۆ لۆگۆیەکی سپیکراوە (هاوشێوەی ئەوەی فیفا کردی). بەم کارە، لێڤی دەنگدانەوەیەکی هێندە گەورەی دروستکرد کە قازانج و ناوبانگی ئەم کەمپینە، زۆر زیاتر بوو لەو زیانەی کە بەهۆی سڕینەوەی ناوەکەیان پێیان گەیشتبوو! 🔗 https://t.me/AkamA33
без подписи
без подписи
ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لەنێو چەند دیزاینێکی هونەری بە بەکارهێنانی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ + ژیری دەستکرد 🕊دەتوانن لە ئینستگرام ڕی-ستۆری بکەن! https://www.instagram.com/stories/akam.psd/3807830915632930492?utm_source=ig_story_item_share&igsh=dnQ0NDRyZ2E2NnU5
⚪️لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دیزاینێک بەشداریم کرد لە یەکێک لە پێشبڕکێکانی دیزاینی پۆستەر" خۆشبەختانە دیزاینەکەم هەڵبژێردراوە بە (Top 6) ی باشترین پۆستەر. ئێستا لەنێو ئەم 6 دیزاینەدا ئێوە دەتوانن دەنگی خۆتان بدەن و بڕیار بدەن کێ ببێتە یەکەم باشترین دیزاینی پۆستەری ئەم پێشبڕکێیە. دیزاینەکەی من ژمارە 3 ـیە و دەتوانن لە کۆمێنتی بەستەری ئەم پۆستەدا دەنگ بدەن و بینووسن: 📷https://www.instagram.com/p/DTLckd4iKxt/?img_index=3&igsh=dnV1c3lxOWFwNGcz
🟡ڕۆژژمێری ئەزموون ⚪️ بۆ ساڵی 2026 دەتوانن چاپ (پرنت)ی بکەن و بەکاری بهێنن
без подписи
без подписи
без подписи
کە ئەچینە سەر نەخشەی گۆگڵ "Google map" و بە نێو شاری کەرکوکدا ئەگەرێی هەست ناکەی ئەم شارە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەکەی کوردن! ئەوەندە وشەی عەرەبی ئەبینیت وشەی کوردی بەنێو بازاڕ و دووکانەکاندا نابینیت، کە ئەمەش جێی داخە بەڕاستی! هیوادارم گەنجان زیاتر چاوکراوە بن، زیاتر لە تەکنەلۆژیا و سیستمی ئێستای سەردەم شارەزابن، زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیا زۆر بە ئاسانی ئەکرێت وڵات بەرەو پێش ببەن، زۆر بەئاسانی دەتوانین لەڕێیانەوە بە مافە دەستوری و سەرەتاییەکانی نەتەوەکەمان بگەین. وێنەکانیش کە دامناون ئیمەیڵی بەشێکی کەم لە چالاکییەکانی ئەمڕۆی منە، ویستم لەگەڵ ئێوەیا هاوبەشییان پێ بکەم کە هەوڵم داوە ناوی بەشێک لە شوێنە ناسراو و دیارەکانی کەرکوک لە عەرەبییەوە بگۆڕم بۆ کوردی، یاخود هیچ نەبێت لەپاڵ زمانی ئینگلیزی و عەرەبییەوە بە کوردی بینووسم تاوەکو بەکارهێنەران بە ئاسانی بتوانن شوێنەکان بدۆزنەوە و دەستنیشانیان بکەن له نەخشەی گۆگڵدا. بۆ زانین; دەستکاریکردنەکان لەژێر چاودێری گۆگڵدایە، گەر یاسا و ڕێساکان نەشکێندرێن خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت و بەخۆشحاڵیەوە قبوڵ دەکرێن، کە ئەمەش ئیشی یەکەم جارمان نییە و پێشتر چەندین شوێنی ترمان قبوڵ کراوە لەم شارەدا.
Born to design
دیزاین یانی من، من یانی دیزاین
بۆ ئیشی خۆمان هەر ئەبێ دیزاینەکەی تایبەت و کوالێتی بەرز بێت 👀
هەمیشە کوشتنی کەسێک تراژیدییە، بەڵام کوشتنی هەزاران تەنها هەواڵێکە.
Be sweet as a Melon ✨ ساڵی 2020 بوو ئەمویست براندێکی کیوتی جوان دروس بکەم، لە سەرەتایا بە پەیجێکی ئینستگرام دەستم پێ کرد و تەنها یەک پۆستم کرد ئەویش وێنەی کاڵەک (گندۆرە)یەک بوو، ئەو ناوەم هەڵبژارد چونکە وەکو ناوی براند زۆر گونجاوە و سەرنج ڕائەکێشێت، لەهەموویشی گرنگتر پێشتر بۆ هیچ بابەتێکی تر بەکارنەهاتبوو، بۆیە بە ئاسانی ئەکرا ئەم ناوە ببێتە موڵکی تۆ. دوای ماوەیەک ویستم وەکو بزنسێک ئەم ناوە بەکاربهێنم، دیزاین و کارە هونەرییەکانم وەکو تابلۆ، ستیکەر و چەندین بابەتی تر ئەو بەرهەمانە بوو تێکەڵی براندەکەم کردبوون، جا زۆر دڵم پێی خۆش بوو چونکە ئیشەکە حەزی خۆم بوو، بەڵام.. بەڵام زۆر بەربەست هاتنە ڕێ بۆ ئەوکاتە، چونکە من لە کەرکوک بووم :) بەربەستەکان شتی زۆر ورد بوون کە بیرم لێ نەکردبوویەوە، بۆ نموونە پاکێجینی بەرهەمەکانم (واتە پێچانەوەی بەرهەمەکانم) بەو بۆکس و کاغەزەی من ئەمویست لێرە دەستنەئەکەوت، زۆربەیان لە تورکیا ئەکران یان لە وڵاتانی تر، یان ئەو (ئامێری چاپ)ـانەی دیزاینەکانم پێ دروست ئەکرد ئاستیان زۆر نزم بوو 💔.. یانیش کۆمپانیاکانی گەیاندنی بەرهەمەکان بۆ شارەکانی تر وەکو ئێستا بەربڵاو نەبوو، هەرچۆنێ بێ شارەکانی هەرێم باشتر بوون بۆ ئەو بابەتە، ئیتر بەم هۆکارانەش نەمتوانی بەردەوام بم و زۆر بەدڵێکی شکاوەوە وازم لێی هێنا.. ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێ، گەنجی ئێمە زۆر لەوە زیاتری پێیە کە ئەبینرێت، بەڵام باوانمان ژینگەیەکی وەهایان نەڕەخساندووە بتوانین تواناکانمان بەکاربهێنین! کە قسەش دێتە سەر گەنجی ئەم سەردەمە ئەوترێ "هیچیان پێ نییە و هەر خەریکی تیکتۆکن!"
без подписи