تایبەت بە ئافرەتان - خاصة بالنسبة للنساء
Статистикаتایبەت بە ئافرەتان - خاصة بالنسبة للنساء 14 Sep 2025
- Последний пост
- 9 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 36
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 88
- 1/48двое суток
- 100
- 1/72трое суток
- 108
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
#هەڵەڪانت_دووبارە_مەڪەرەوە جەعفەری ڪوڕی محمد دەڵێت : گوێم لە ئەحمەدی ڪوڕی حەنبەل بوو ڪاتێ یەڪێ پرسیاری مانای ئەم حەدیثەی لێڪرد ڪە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : "(لا يلدغ المؤمن من جُحرٍ واحدٍ مرّتين)". واتە : ڪەسی ئیماندار دوو جار لەیەڪ شوێن گازی لێناگیرێت "*. ئیمامی ئەحمەد وتی: “ئەگەر جارێڪ توشی گوناهێڪ بوو دووبارە ناچێتەوە سەری و ناگەڕێتەوە بۆی ”. 📚 طبقات الحنابلة ٣٣٧/١ 🍁 وەڪ پیرەمێرد دەڵێت : بەو ڪەسە دەڵێن ئاقڵ و هۆشـیار دووجار لە جێیەک پێی وەنەدا مار ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ* قال جعفر بن محمد: سمعت أحمد بن حنبل سئل عن معنى قول النبي ﷺ : (لا يلدغ المؤمن من جُحرٍ واحدٍ مرّتين) . قال: “إن يقع مرة في ذنب لا يعود فيه”. 📚 طبقات الحنابلة ٣٣٧/١
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
بۆ خاتوونانی ماڵ .. ئاگاداری ئەم پێنج سیفاتە بن .!!
کەناڵی صبر جۆین بکەن لە تێلیگرام🌸 https://t.me/sabrr_channel https://t.me/sabrr_channel صـەبـر گـرتــن گەنجینەیەکە لە خێر خودای گەورە نایبەخشێت ئیلا بەعەبدێک نەبێ کەلای بەڕێز بێ. “حەسەنی بەسڕی” خودایە صەبرمان پێ ببەخشیت
دەربارەی ابن شهاب الزهري گێڕدراوەتەوە : (کاتێک لەماڵەوە دابنیشتایە کتێبەکانی لە چواردەوری دائەنا، جا سەرقاڵ ئەبوو پێیانەوە هەموو کاروبارێكی دیکەی دنیایی لەبیر ئەکرد . جا ڕۆژێکیان ژنەکەی پێی وت : (والله ئەم کتێبانە قورسترن لەسەرم لە سێ ژنی دیکە)) . 📚 وفیات…
دەربارەی ابن شهاب الزهري گێڕدراوەتەوە : (کاتێک لەماڵەوە دابنیشتایە کتێبەکانی لە چواردەوری دائەنا، جا سەرقاڵ ئەبوو پێیانەوە هەموو کاروبارێكی دیکەی دنیایی لەبیر ئەکرد . جا ڕۆژێکیان ژنەکەی پێی وت : (والله ئەم کتێبانە قورسترن لەسەرم لە سێ ژنی دیکە)) . 📚 وفیات الأعيان : (١٧٧/٤
شەوڕۆژی جومعە پڕشنگدار تربکەن بە صەڵاواتەکانتان...
خەوتن بەبێ ئازارشڪێن و بێداربوونەوە بەبێ ئامێری ئۆڪسجین سامانێڪە بە پارەی دنیا ناڪڕدرێت، ئەو دڵەی ئێستا لەناو سنگتدا بەبێ ماندووبوون و بەبێ ئامێر لێدەدات، گەورەترین نیعمەتی خودایە. خودایە سوپاس بۆ ئەو نیعمەتانەی ڪە هەن و پێیان ڕاهاتووین و فەرامۆشمان ڪردوون و لێمان خۆشبە ڪە وەڪ پێویست لەسەریان سوپاست ناڪەین.
سبحـان اللـه بینێرن بۆ خۆشەویستەکانتان
💭 ئەڵماس "هەرگیـز" بۆ بەهـای خۆی هاوار ناڪات درەوشانەوەڪەی بەســە💎✨🪞
بۆ خاتوونانی ماڵ.. ئاگاداری ئەم پێنجە سیفاتە بن.!! خوشکی ئازیزم ئەگەر دەتەوێت دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بێنیت ئەوا خۆت بەدوور بگرە لەم پێنج ڕەوشتەی کە پیاوان لێی بێزارن: ١.دەنگ بەرزکردنەوە لە ماڵدا. ٢. خۆسەپاندن. ٣. سەرکەشی و ڕەقی. ٤. گلەیی و گازندەی بەردەوام. ٥. مونافەسەکردنی لە بڕیاری ماڵدا. خاتوونی بەڕێز؛ هەوڵبدە هێلانەی ئارامی و پەناگەی متمانەی هاوسەرەکەت بە، دڵنیابە هێزت لە نەرمونیانیتدایە، جوانیت لە ڕەوشتتایە، و کاریگەریشت لە شیرینیی زمانتایە، هەر ماڵێک ئافرەتێکی ژیر و نەرمونیانی تێدا بێت، ئەو ماڵە لەم دونیایەدا بەشێکە لە بەهەشت.
🪷خزمەتکردنی خێزان🪷 🏷• جارێ رسول الله ﷺ بە ابو هریرەی فەرموو : دینارێ بەخت بکەی لە پێناو خودادا ، دینارێ بەخت بکەی لە پێناو هەژاردا ، وە دینارێ بەخت بکەی لە پێناو خێزانەکەتدا ، ئەوەی لە پێناو خێزانەکەت بەختت کردووە پاداشتی لە هەمووی زیاترە..! صحیح البخاري📜
💎🏠 باماڵەکانمان مەلائکەتانی تێدا بێت نەک جۆنکەو شەیطانەکان .... قورئان خوێندن لە ماڵدا... هاوەڵی پێغمبەڕی خودا صلی الله علیه وسلم أبو هریرة رضی اللە عنە دەفەرمووێت : ماڵێک قورئانی تێدا بخوێنرێت خێری تێدا زۆر دەبێت،وە فریشتە تێیدا ئامادە دەبێت (دەچێتە ئەو ماڵە)وە شەیطان لێی دەچێتە دەرەوە وە ماڵێک قورئانی تێدا نەخوێنرێت ئەو خێزانە تەنگ دەبن وە خێری تێدا کەم دەبێتەوە،وە شەیطان ئامادە دەبێت تێیدا (دەچێتە ئەو ماڵە)وە فریشتە لێی دەچێتە دەرەوە. کتاب زهد (٧٩٠)لابن المبارک قراءة القرآن بالمنزل قال أبو هريرة -رضي الله عنه-: «البيتُ يُتلى فيه كتاب الله كَثُرَ خيرُه، وحَضَرَتْه الملائكة، وخَرَجَت منه الشَّياطين، وإنَّ البيت الذي لم يتل فيه كتاب الله ضاق بأهله، وقَلَّ خيرُه، وحَضَرَتْه الشَّياطينُ، وخَرَجَت منه الملائكةُ»
🗞️عەبا... پۆشاکێک بۆ داپۆشین یان ئامرازێک بۆ خۆڕازاندنەوە. ..؟ 💌 پەیامێکی کورت و ڕاشکاوانە بۆ خوشکی بەڕێزم... خوشکە بەڕێزەکەم... داواکارم بۆ چەند ساتێک ئەم نامەیە بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە لەگەڵ خۆتدا بخوێنیتەوە: ✴️ عەبای خەلیجی ئایا بۆ پۆشتەییە یان بۆ خۆڕازاندنەوە...؟ ئایا گومانت وایە بە پۆشینی ئەم جۆرە عەبایانە، ئەو خۆداپۆشینە شەرعییە پێویستەت بەدیهێناوە کە لێت داوا کراوە...؟ 🔹 با لەگەڵ خۆماندا ڕاشکاو بین: ئەم عەبایانەی لە قوماشی (کرێپ) یان قوماشە بریقەدارەکان دروست دەکرێن، کە بە جەستەوە دەلکێن و هەموو بەشەکانی لەش و قەبارەکەی دەردەخەن، بوونەتە دیاریدەیەکی ئاشکرا بۆ ڕووتی و سفوری..!! ⚠️ بە خۆت مەڵێ "عەبای ئیسلامییە"؛ چونکە گۆڕینی ناوەکان هیچ لە ڕاستی و ناوەڕۆکی بابەتەکە ناگۆڕێت. عەبایەک کە پڕ بێت لە ڕازاوەیی و سەرنجڕاکێشی، لە ڕاستیدا دوورە لە ئامانجی حیجاب. 🔍 پێوەرەکانی حیجابی شەرعی چین..؟ ئەگەر دەتەوێت لە پێناو ڕەزامەندی و گوێڕایەڵی خوای پەروەردگاردا خۆت بپۆشیت، دڵنیابە حیجابی ڕاستەقینە ئەوەیە کە: ✅ پۆشاکێکی فراوان بێت و تەواوی جەستە دابپۆشێت. ✅ قەبارەی جەستە و سنگ دەرنەخات. ✅ خۆی لە خۆیدا ڕازاوە و بریقەدار نەبێت. ✅ بۆنخۆش نەکرا بێت (لە کاتی چوونە دەرەوە). ✅ سەرنجی پیاوانی نامەحرەم بۆ لای خۆی ڕانەکێشێت. 💎 خوشکی بەڕێزم... تۆ گەوهەرێکی بەنرخیت! لەو سەردەمەدا کە فیتنە و تاقیکردنەوەکان زۆرن، دەست بگرە بە حیشمەت و حیجابە شەرعییەکەتەوە. نەکەی زۆریی ئەوانەی دوای مۆدێلە بێنرخەکان دەکەون، لە ڕێگەی ڕاستت سارد بکاتەوە. کاتێک بە حیشمەتەوە خۆت دەپارێزیت، مرۆڤە پاك و دیندارەکان ئاواتی ئەوە دەخوازن تۆ ببیتە هاوسەری ژیانیان، چونکە تۆ دەبیتە جێگەی متمانە و پارێزەری گرانبەهاترین شتی ژیانیان. 🚫 ئاگادار بە ...نەکەی کەمتەرخەمی لە حەیا و حیجابەکەتدا بکەیت. نەکەی نەیارانی حیشمەت لە ڕێگەی تۆوە خەنجەری خیانەت لەم کۆمەڵگەیە بدەن؛ چونکە بەئاگا هاتنەوەی تۆ، پاراستنی ئوممەتێکە.
«لە مەغریبی ڕۆژی پێنج شەممەوە تا مەغریبی ڕۆژی هەینی هەر چرڪەیەڪی گەنجینەیەڪە لە چاڪەو حەسەنات..» «ســـورەتی الڪهف، نـــزاڪـــانـــتــان سەڵاواتەڪانــتان» «اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ»
لەلۆمەی لۆمەکاران مەترسە.... کچی أبو هریرة رضی اللە عنە وتی: باوکە کچان لۆمەم دەکەن، دەڵێن بۆچی باوکت بە زێڕ ناتڕازێنێتەوە؟فەرمووی: کچەکەم پێیان بڵێ باوکم لە بڵێسەی ئاگر دەترسێت لەمن [لەڕۆژی دوایدا بۆیە ] البدایة والنهایة ١١١/٨ تێبینی مەبەست پێی بۆ کاتێکە کە لەدەرەوە بێت و پیاوان هەستی پێ بکەن ئەگەر نا بۆ ناو ئافرەتان و لای مەحرەم دروستەو ئاساییە.