ووتەڪانی پێشین | أَقوَالُ السَّلَف
Статистика📚پـێغەمبەری خـوا (ﷺ) فـەرموویەتی: «ڕەحمەتی خوا لەو كەسەبێ كە گوێبیستی فەرموودەیەك بووە لەمن، وە ڕایدەگەیەنێت بە خەلكی بەو شێوەی كە گوێی لێ بوە»
- Последний пост
- 30 июл.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 68
- 1/48двое суток
- 77
- 1/72трое суток
- 84
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
📚پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەموو ئومەتی من دەچنە بەهەشتەوە مەگەر کەسێک خۆی بەهەشت ڕەت بکاتەوە و بەهەشتی نەوێت ، هەر کەسێك گوێڕایەڵیم بکات دەچێتە بەهەشتەوە ، وە هەر کەسێك سەرپێچیم بکات ئەوا خۆی بەهەشتی نەویستووە . 📜📍| صحيح الجامع 4513.
هەرڪەسێڪ حەدیث و قورئانم بۆ باسڪات من گوێی لێئەگرم ڪێشەم نییە لەگەڵی!! 📓ئیمامی أحمد رحمە اللّٰه دەفەرمووێت: ڪاتێڪ ابن خالد پرسیاری لێڪرد دەربارەی ڪەسێڪی گومڕا ، لەدرێژەی وتەڪانی فەرمووی:. ئایا هەرڪەس حدیثی بۆگێڕایتەوەو موبتەدیع یش بێ لەگەڵی دائەنیشیت؟ ئیمامی أحمد فەرمووی: نابێت هەرگیز لەگەڵیان دانیشیت. جا بۆیە برای خۆشەویست و خوشڪی سەنگینم هەرمەڵێن: گوێ له فڵان مەلا ئەگرم با هەڵەو گومڕاییشی هەبێت بەڵام قسە چاڪەڪانی لێوەرەگرم بەم قسەیە تەنها خۆت هەڵەخەڵەتێنیت، چونڪە تۆ چۆن حەق و باطل جیائەڪەیتەوە ڪە مەلایەڪ شتێڪ باس ڪرد؟ نەخێر ناتوانی و خۆشت گومڕائەڪەیت، عەقیدەو تەوحیدو ئیسلامەتی له ڪەسێڪ وەرەگریت ڪە موسڵمان و ڪەسی سیقە پێڪراوبێت مەنهەجێڪی پاڪی هەبێ و دووربێت لە هەموو نەخۆشیەڪی ڪوفرو شیرڪ و نیفاق و بیدەع، جا لە اللّٰه بترسن خۆتان بپارێزن. 📓طبقات الحنابلة: ١٥٠/٢.
📚پێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو : خوایە پەنا بە تۆ دەگرم بمپارێزە لە زانستێك کە سوودی نەبێت ، وە لە کردەوەیەك کە بۆ لای تۆ بەرز نەکرێتەوە ، وە لە دوعایەك کە وەڵام نەدرێتەوە . 📜📍| صحيح الجامع 1295.
📚پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : لە خوا بترسە لە هەر شوێنێ بووی ، وە لە دوای خراپە چاکە بکە خراپەکە دەسڕێتەوە ، وە مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا بکە بە ڕەوشتی جوان . 📜📍| صحيح الجامع 97.
᷂اللَهمَ ᷂صَلَ ᷂وَسَلَمْ ᷂عَلَىٰ ᷂نَبِيَنَا ᷂مُحَمَدٍ ﷺ.
📓إبراهيم التيمي دهفهرمووێت : پەروەردگارم پارێزراوم بکە بە دینەکەت وە بە سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەرەکەتﷺ لە ئیختیلاف و جیاوازی لە حەق، وە لە شوێن کەوتنی هەوا و ئارەزوو، وە لە ڕێگاکانی گومڕایی، وە لە کارە گوماناوییەکان، وە لە لادان لە ڕێگای حەق و مشتومڕ و دەمەقاڵێ. 📓جامع بيان العلم وفضله.
📚مالك بن دینار دهفهرمووێت : شەر و جیهادی نەفستان بکەن هەر وەک چۆن شەر و جیهادی دوژمنانتان دەکەن. 📜📍| الكامل في اللغة والٲدب.
بەرهەمەکانی شێخ عبدالرزاق البدر«حفظە الله» ‼️ ⭕ الفهرس الأول: 📗عشـر قـواعد في تـزكية النفـس 📗عشر يجري ثوابها بعد الممات 📗عشـر مـوجـبات للنجاة 📗عشـرة أسباب لانشـراح الصـدر 📗عشر ركائز في تربية الأبناء 📗عشرة أسباب في الوقاية من السحر والعين 📗عشر قواعد في الاستقامة 📗أحاديث إصـلاح القلـوب 📗من معالم التوحيد 📗كلمة التوحيد لا إله إلا الله فضائلها.. 📗أسباب زيادة الإيـمان ونقصانه 📗تجديد الإيـمان 📗أحاديث الإيـمان 📗زيادة الإيـمان ونقصانه 📗زيادة الإيمان ونقصانه وحكم الاستثناء فيه 📗دعوات الأنبياء عليهم السلام 📗صِفات عِباد الرحمن 📗الأمور المعينة على الصبرِ ... 📗تعليقة على شرح السنة للمزني 📗التحف بالمأثور عن السلف 📗شرح القصيدة الهائية 📗شرح الدروس المهمة لعامة الأمة 📗جوامع الأدعية النبوية 📗أحاديث الأذكار والأدعية 📗خطب النبي ﷺ في حجة الوداع 📗خطب ومواعظ من حجة الوداع 📗شرح تفسير الفاتحة لشيخ الإسلام… 📗أحاديث الأخلاق 📗شرح القواعد الأربع 📗التبيان في شرح أخلاق حملة القرآن 📗شرح كفاية المتعبد وتحفة المتزهد... 📗تعظيم الصلاة 📗موعظة النساء 📗صفات الزوجة الصالحة 📗الصدق مع الله 📗حبل الله الممدود 📗من هدايات سورة الفاتحة 📗شرح شمائل النبي ﷺ 📗المقالة المفيدة شرح حديث جامع في ... 📗تأملات في قوله ( ورضوان من الله أكبر ) 📗فقه الأسماء الحسنى 📗الوصية بكتاب الله عز وجل 📗الجامع للبحوث والرسائل 📗حقوق كبار السن في الإسلام 📗واجبنا نحو الصحابة رضي الله عنهم 📗شرح المنظومة الميمية في الوصايا... 📗دراسات في الباقيات الصالحات 📗أمن البلاد أهميته ووسائل تحقيقه وحفظه 📗الشيخ عبد الرحمن بن سعدي وجهوده ... 📗التحفة السنية شرح منظومة ابن أبي داود. 📗شرح المنظومة الرائية في السنة للزنجاني 📗فوائد الذكر وثمراته 📗شرح حديث سيد الاستغفار 📗آية الكرسي وبراهين التوحيد 📗منهج أهل السنة في توحيد الأمة 📗فوائد مستنبطة من قصة لقمان الحكيم 📗تذكرة المؤتسي شرح عقيدة الحافظ 📗شرح الأرجوزة المـيـئيـة فـي ذكر حال 📗شرح مسائل الجاهلية 📗شرح فضل الإسلام 📗شرح نواقض الإسلام 📗وجاء شهر رمضان 📗شرح كتاب الصيام من عمدة الأحكام
﴿وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ﴾
_لەڕۆژگاری پێشەوامان محمد صلى اللەعلیەوآلەوسلم کەسێک ئەبێت بەناوی_ عيينة بن حصن بن حذيفة بن بدر الفزاري_ وكان يقال له _ الأحمق المطاع_سەرۆکی یەکێک لە هۆزەکانی ئەو ڕۆژگارە بووە. _لەڕۆژگاری ئەمڕۆ زۆرن لەئەهلی بیدعەیە خۆی کردووە بە پێشەوا بۆ موسوڵمانان بەڵام هەڵگری سیفەتی _ الأحمق المطاع_ پڕبەپێستێتی . ٢٦ محرم ١٤٤٨کۆچی. ١١ی تەمووز ٢٠٢٦. 📚«مامۆستا عبدالکریم محمد قادر»
📚عبدالله بن مبارک دهفهرمووێت : نەمزانیوە لە دوای پێغەمبەرایەتـی ـەوە پلەیەک هەبێت کەوا باشتر بێت لە بڵاوکردنەوەی عیلم و زانست و زانیاری. 📜📍| تهذيب الكمال.
᷂اللَهمَ ᷂صَلَ ᷂وَسَلَمْ ᷂عَلَىٰ ᷂نَبِيَنَا ᷂مُحَمَدٍ ﷺ.
لاَ تُؤَاخِذْنِي بِمَا يَقُولُونَ, وَاغْفِرْ لِي مَا لاَ يَعْلَمُونَ وَاجْعَلْنِي خَيْرًا مِمَّا يَظُنُّونَ .
زیانەکانی گوناح و ئارەزوو: ///📚ئارامگرتن لەسەر ئارەزووەکان،زۆر ئاسانترە لە ئارامگرتن لەسەر ئەو ئازارانەی دواتر بەهۆی ئارەزوو توشی مرۆڤ دەبێت، چونکە؛ئارەزووەکان ئەو نەهامەتیانە بۆ مرۆڤ پێش دەهێنن: ⚫️مرۆڤ تووشی ئێش و ئازار دەکات. ⚫️بە ئەنجامدانی ئەو ئارەزووە خۆشییەکی تری لە دەست دەچێت کە زۆر چاکترە لە ئارەزووەکەی. ⚫️کاتی بەفیڕۆ دەچێت کە پەشیمانی بەدوا دادێت. ⚫️گوناحەکە ناوی دەزڕێنێ و ئابڕووی دەبات. ⚫️ماڵ و سامانی لە پێناودا سەرف دەکات کە مانەوەی زۆر چاکترە بۆی لە نەمانی. ⚫️ڕێز و شکۆی خۆی لە دەست دەدات. ⚫️نیعمەتی لە دەست دەچێت،کە مانەوەی نیعمەتەکە بۆی چاکترە و بە لەزەتترە لە گوناحەکە. ⚫️سەرگەردان دەبێت کە پێشتر ڕێگای وای تووش نەهاتووە. ⚫️تووشی غەم و غەفەت و نیگەرانی و ترس دەبێت،کە گوناحەکە زۆر زۆر کەمە لە چاویدا. ⚫️زانست و زانیاری لە دەست دەچێت،کە مانەوەیان سودبەخشتر بوو لە گوناحەکە. ⚫️دووژمنی پێ دڵخۆش دەبێ و دۆستانی پێ دڵگران دەکات. ⚫️ئەنجامدانی گوناح و تاوان ڕێگرە لەو بەخشش و نیعمەتانەی قەرارە بۆی پێش بێت. ⚫️تێکەڵ دەبێت لەگەڵ ڕەوشتیدا کە لاچوونی ئەستەمە….(چوونکە کار و کردەوە دەبێت بە سیفات و ئەخلاق). 📜📍کتێبی ئاوێتەی دڵ «إبن قیم الجوزي»(٢٦٣).
“ناوبانگی خراپی هەندێک کەسی ڕیشدار “ 📚الشيخ مقبل بن هادي الوادعي «رحمه الله» فەرموویەتی: کێشەکە لە کەسەکەیە نەک لە ڕیشەکە ئەگەر کەسێکی ڕیشدارت بینی کە درۆزن، خاین، یان دز بوو، ئەوا عەیبەکە لە خودی کەسەکەیە و پەیوەندی بە ڕیشەکەوە نییە. 📜📍| إجابة السائل، ص.٢٢٢
📚 الإمام أبو عبد الله محمد بن إسماعيل البخاري (رحمە الله)دهفهرمووێت : ئارام بگرن ئەی هاوەڵانی سوننەت ڕەحمەتی️ الله تان لێبێت ئێوە ڪەمترینی خەڵڪیین . 📜📍| الجامع لأخلاق الراوي.
بسم اللە وحدە والصلاة والسلام علی من لانبي بعده ... موسڵمانانی خۆشەویست : مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعەت - سەلەفیەت - بریتییە لەگەڕانەوە بۆ قورئان وسوننەت بەتێگەیشتنی پێشین وپێشەوایانی ئوممەت، کە بەرجەستەئەبێت لە قورئان وسوننەت و ئیجماعی زانایاندا، ئەم ڕێبازە پاکە ڕێبازی ڕاستی خوای گەورەیەو پێشەواکەی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم، بڕگەکانی بیروباوەڕ و ئوسوڵ و مەنهەجی ئەهلی سوننەوجەماعەت لەقورئانی پیرۆز و سوننەتی سەروەردا صلی الله علیه وسلم ڕوونکراوەتەوە، وە زانایانی ئەهلی سوننە لەکتێبەکانیاندا ئەم بابەتانەیان ڕوون کردووەتەوە وتۆماریان کردووە، وەک کتێبەکانی : كتاب التوحید لابن منده، كتاب التوحید لابن خزیمة، اصول السنة للامام احمد، اصول السنة للحمیدي ، اصول السنة لابن ابي زمنین، العقیدة الطحاویة لابي جعفر الطحاوي .....هاوشێوەی ئەم کتێبانە. ئەوەی لەسەر ئەم عەقیدەو بیروباوەڕەبڕوات ئەوە ئەهلی سوننەو سەلەفیە، ڕێبازی سەلەفیەت حزبایەتی نیە سەرۆک وسەرکردەو ڕابەری هەبێت، سەرکردە پێغەمبەری خۆشەویستە - صلی الله علیه وسلم - وە سوود لەزانایانی ئەهلی سوننەوەردەگرین و بەمەعسومیان نازانین. ئەوکەسەی پێچەوانەی ئوسوڵەکانی ئەهلی سوننەبکات و بەئامۆژگاری نەگەڕێتەوە، ئەوە وەک چۆن بەشێک لەجەستەی مرۆڤ توشی نەخۆشی دەبێت و دەبێت لێ بکرێتەوە، ئەوکەسەش تەبدیع دەکرێت و لە بازنەی ئەهلی سوننە دەکرێتەدەرەوە ، جاهەرپلەوپایەیەکی هەبووبێت لەپێشووداو مەنهەجی ئەهلی سوننەو شوێن کەوتوانی باجی هەڵەو گومڕایی ولادانی ئەوانە نادەن بەڵکو خۆیان تاوانبارو بەرپرسیارن لەدونیاو دواڕۆژدا و سوننەت و شوێن کەوتوانی بەرین لەوجۆرە کەسانە. کەسێک بێت و خۆی بەهلی سوننەبزانێت و ستایش لەسەر ئەهلی بیدەع بکات و هاوڕێیەتیان بکات و تانە لەئەهلی سوننەو زاناکانی بدات و تەبدیعی زاناکانی ئەهلی سوننەبکات و خروج لەدەسەڵاتدارانی موسڵمانان بکات و فەتوای ڕەشەکوژی و فیتنەو ئاژاوەبدات، وە بەئاکاروڕەوشتی ناشرین سەلەفیەت ناشرین بکات ، ئەمانە ئەهلی سوننە نین و ماسکیان بەستووە بۆ خەڵەتاندنی خەڵک، مەنهەجی ئەهلی سوننەو ئاینی پاک وپیرۆزی ئیسلام ناکرێتە قوربانی بۆلادان و ئینحیراف و بیدعەو دەغەڵی هیچ کەسێک ، ئەوانەی دەبنەفیتنە بۆ ئەهلی سوننە پێش ئەوەی لەواقعدا فیتنەکەیان ڕوونتر ببێتەوە زاناکان حاڵی ئەوانیان ڕوون کردووەتەوە بۆخەڵکی ، بەڵام ئەوەئێمەین ناگەڕێینەوە بۆلای زانا سەر ڕاستەکان و بێ ئاگاین، ئەگەرنا پێش هاتنی فیتنەکان ئەوان بۆنی دەکەن و ئاگاداری ئەدەن، بەڵام کەسانی نەزان تێوەئەگلێن لەفیتنەکان و بەسەریشیاندا تێ ئەپەڕێت هێشتا بەخەبەر نایەنەوە. بۆیە پێویستەهەموومان دەست بگرین بە مەنهەجی ئەهلی سوننەوەوخۆمان فێربکەین و شوێن ئەشخاس و فڵان وفیسار نەکەوین ودەست بەغەرزی زانایانەوەبگرین و گوێ بەلۆمەی کەس نەدەین و گومڕایی ولادانی کەسیش لەسەر ئیسلام و سەلەفیەت حساب نەکەین. والحمدللە رب العالمین مامۆستا « زانا عثمان پێنجوێنی » ۱۷ المحرم ۱٤٤٨
📚پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : پەلە نەکردن و لەسەرخۆیی لە خوای گەورەوەیە ، پەلەکردنیش لە شەیتانەوەیە . 📜📍| السلسلة الصحيحة 1795.
📚الفضيل بن عیاض دهفهرمووێت : گەر هاتوو کردەوە تەنها بۆ اللە تعالی ئەنجام درا بەڵام لەسەر سونەت نەبوو ئەوە قبوڵ نابێت لە خاوەنەکەی ، وە ئەگەر کردەوە لەسەر سونەت بوو بەڵام تەنها بۆ اللە تعالی نەبوو ئەوە قبوڵ نابێت ، بۆیە کردەوە قبوڵ نابێت تاوەکو تەنها بۆ اللە تعالی نەبێت و لەسەر سونەت نەبێت. 📜📍| الإخلاص والنیة لإبن ابي الدنیا.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ، وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَىٰ آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ. اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ، وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَىٰ آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.