tgindex
ئـارامـگــە🫀

ئـارامـگــە🫀

Статистика

ئیمانەکەت بەھێز بکە، تا ئارامگەیەک لە دڵت دروست ببێ..🫀🖇️ @aramgaBot

Последний пост
27 июл.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
22
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
602
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
176
22 постов
Вовлечённость
29,2%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 22
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
50
1/48двое суток
57
1/72трое суток
61

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 27 июл.571из Aiad_fahmi

    غیرە ناکەیت و دڵت ناجوڵێ، کاتێک دەبینی گەورە و بچوک ڕوویان کردۆتە لەبەرکردنی قورئان، بۆ ئەوەی قورئان لە سینەیاندا کۆ بکەنەوە، تۆش سینەت چۆڵ و وێرانە! ئەو تەمەنی تەنیا دە ساڵە و ٢٥ جوزئی لەبەرە، پیاوێکی بەتەمەنیش تەنیا یەک جوزئی ماوە بگاتە کۆتایی، ئەی تۆ؟! ئەرێ کاتت بۆ هەموو شتێکی دونیا هەیە و کاتت بۆی داناوە، جگە لە خزمەتکردنی قورئان و لەبەرکردنی قورئان؟! ‏ و: ئەیاد فەهمی

  • 13 июн.14521из Aiad_fahmi

    ئەو دەستانەی ئاوا شەرم دەکات، ڕۆژێک دێت ناو گیرفان و جیزدان و موبایلەکەت دەگەڕێت، پارەکانت بە ئارەزووی خۆی سەرف دەکات، ئاممان نەکەی ئـەوە تەڵـەیە...😅 وەڵامی دکتۆرە حەنان لاشین بەمشێوەیەبـوو: هەر ئەو دەستە خزمەتت دەکات، پێڵاوەکانت پاک دەکاتەوە، پۆشاکەکانت دەشۆرێـت، شەوانە بەتانی دەداتەوە بەسەرتدا، خۆشترین خواردنت بۆ ئامادە دەکات، لەکاتی نەخۆشکەوتنتدا دەیدات لەناوچاوانت، هەر بەو دەستانە منداڵەکانت فێر دەکات چۆن بەشێوەیەکی ڕاست پێویستیەکانی خۆیان بەجێ بهێنن... ئەوە ئەو دەسـتەیە کە خودا خۆشی دەوێت. دواتر مامۆستا "عفاف سعيد" وتی: ئەو دەستەیە لەکاتی خەم و خەفەتدا دەبێتـە چارەسەر، لەکاتی قەیراندا پارەکەی دەخاتە خزمەتت، لەتاو ئازاری منداڵبوون دەستەکانی تووند دەگوشێت، دوای چەند ساتێک بەهەمان دەست منداڵەکەی دەگرێتە ئامێز، بۆ ئەوەی شیری پێ بدات... ئەوە ئەو دەسـتەیە کە خودا خۆشی دەوێت. و: ئەیاد فەهمی

  • 30 мая1454из Aiad_fahmi

    🩶🌷

  • 26 мая1611из cinema_kurdd

    «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ»🤍

  • دەتەوێت هەمیشە یەکەم کەس بیت نوێترین و جوانترین مۆدێلەکانی جلی منداڵان ببینی؟ پەیجەکەمان فۆڵۆو بکە و چاوت لە ستۆرییەکانمان بێت! 🌟 لای ئێمە شیکپۆشی و کەمترین نرخ لە یەک شوێندا کۆکراونەتەوە. پێشوازی لە هەموو لایەک دەکەین! 👶🏻🛍️

  • 13 мая1612из Aiad_fahmi

    ڕۆژووی 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی ذو الْحِجّةِ لە ڕۆژی دووشەممە 18/5/2026 دەست پێدەکات. ﴿وَلَیَالٍ عَشۡرٍ﴾ 🔘 دووشەممە: 1 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 18/5/2026 🔘 سێشەممە: 2 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 19/5/2026 🔘 چوارشەممە: 3 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 20/5/2026 🔘 پێنجشەممە: 4 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 21/5/2026 🔘 هەینی: 5 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 22/5/2026 🔘 شەممە: 6 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 23/5/2026 🔘 یەکشەممە: 7 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 24/5/2026 🔘 دووشەممە: 8 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 25/5/2026 🔘 سێشەممە: 9ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 26/5/2026 (ڕۆژی عەرەفە) 🔘 چوارشەممە: 10 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 27/5/2026 (جەژنی قوربان) ﴿وَذَكِّرْ فَإِنَ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ﴾

  • مەحاڵ تەنها وشەیەکی فەرهەنگی مرۆڤەکانە، لە فەرهەنگی خودا تەنها وشەی "کُن" (ببە) هەیە. بۆیە کاتێک دوعا دەکەیت، سەیری توانای خۆت مەکە، سەیری گەورەیی ئەو بکە.. Maryama 🌱

  • 29 апр.21232из Aiad_fahmi

    ئەو دەمەی دوای چەند ساڵێک لە تەخەڕوجەکەت دەچیتەوە بۆ زانـکۆکەت، وەك ئەو کەسە دەردەکەویت کە وڵاتەکەی بەجێهێشتووە. بست بە بستی دەزانیت و شارەزایت، لە هەر سوچێکیدا یادگاریەکت هەیە، چەندین ڕۆژی جوانت تێیدا بەسەر بردووە، هەموو شتێکی دەزانیت، هۆڵەکانی و قادرمەکانی و کورسیەکانی هەموو شتەکانی دەناسیتەوە ئیللا کەسەکانی نەبـێت... هاوڕێکانت ڕۆیشتون و تەنها یادگارییەکانیان ماوە، وەک کەسێکی غەریبیت لەنێوان ئەو کەسانـەدا، گەرچی لەپێش ئەواندا لێرەبوویتە... شوێنەکە شوێنی تۆ نییە، کاتەکە کاتی تۆ نییە، ڕووخسارەکان گۆڕاون و یادگارییەکان ماون... و: ئەیاد فەهمی

  • без подписи

  • 23 мар.25021из Aiad_fahmi

    دڵنیـابە ئەو ناڕەحەتی و زەحمەتەی دێتە ڕێت، لە کاتی گەڕان بەدوای پۆشاکێکی گونجاو و شەرعیدا، لەلای خودا بە هەوانتە ناچێت و بە چاکە بۆت دەنووسرێت. و: ئەیاد فەهمی

  • ماڵئاواا ئەی مانگی لێ خۆشبوون💔

  • ئەمشەو پێیەکانت ماندوو نەکەیت، بە سەعات نەوەستیت، زۆر قوڕئان لە نوێژدا نەخوێنیت، واز لە مۆبایل و پەرتکەرەکان نەهێنیت، کەی دەیکەیت؟ ئەمشەو سەعاتێ دوعا نەکەیت، داوای خێری دونیا و قیامەت نەکەیت، بۆ عاقیبەت خێری خۆت و دۆستانت نەپاڕێیتەوە، کەی دەیکەیت؟ بژاردەی لەدەستدانت بەدەستەوە نییە!

  • ڕەچاونەکردنی مەبەست و سنورەکانی شەریعەت سەرناکێشێت بۆ بەرژەوەندی خەڵکی، با خاوەنەکەشی ئەوەی بوێت. بۆ نمونە: شەرع بۆی یەکلایی نەکردووینەوە کامە شەوە شەوی قەدرە، لەبەر نەزانین نا! بەڵکو لەبەر مەبەستی هاندان و زیندووکردنەوەی هەر دە شەوەکە (لەبەر مەبەستی دیکەش). زیاد جەختکردنەوە لە شەوی 27 (با بە مەبەستی هاندانی خەڵکیش بێت) سەردەکێشێت بۆ ساردبوونەوەی خەڵک لە شەوەکانی دیکە، و بەکەم سەیرکردنیان، و چۆڵبوونی مزگەوتەکان تێیاندا (لانی کەم بە بەراورد لەگەڵ 27)، بگرە هەندێ جار دوای 27 خەڵک هەستی تەواوبوونی ڕەمەزانیان بۆ دروست دەبێت و لە عیبادەتی شەو و ڕۆژیش سارددەبنەوە!! ئەوە جگە لەوەی ئیختیاری زۆرێک لە وردەکارانی ئەهلی عیلم ئەوەیە کە شەوی قەدر لە شەوە تاکەکاندا دێت و دەچێت و لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە دەگۆڕێت، کەوابوو وەکو چۆن ئەگەر هەیە 27 بێت، ئاواش ئەگەر هەیە 29 بێت. ئەوە بەکورتی.. والله المستعان

  • دەستنوێژگرتنت بۆ نوێژی بەیانی لەگەڵ هەستکردنت بە سەرمایەکی زۆر، ئەو لەرزیـنە بەسە بۆ ئەوەی چەندین شاخی تاوان وردوخاش بکات...❤ ئەیاد فەهمی

  • 13 мар.1603из Aiad_fahmi

    دوعای خـەتمی قــورئان خودایـە بـەم قورئانە ڕەحمم لێ بکە و بیکە سەرمەشق و نوور و هیدایەت و ڕەحمەت بۆم. خودایـە ئـەو ئایەتانەی کە لە یادم چـووە بیخەرەوە یادم، ئـەوەی نایزانم فێرمی بکە، یارمەتیـم بدە بە شەو و ڕۆژ بیخوێنمەوە، پەروەردگارا بیکەیـتە بەڵگە بۆم و بەڵگە نەبـێت لەسەرم. خودایـە یارمەتیم بدە بە جوانترین شێوە دینداری بکەم کە پارێزەری کاروبارەکانمـە، دونیام بۆ باش بکە کە ژیان و بژێویـمی تیادایە، قیامەتیشم بۆ چاک بکە کە گەڕانەوەم بۆ ئەوێیە، ژیانم وا لێ بکە هۆکار بـێت بۆ زیادبوونی خێر و چاکەکانم، مردنیشم بکە بە هۆکاری حەسەوانەم لە هەموو خراپەیەک. خودایە باشترین قۆناغی تـەمەنم کۆتاییەکەی بـێت، باشترین کردەوەکانم کۆتا کردەوەکانم بێـت، باشترین ڕۆژەکانی ژیانم ئەو کاتە بێت کە دێمەوە خزمەتت، خودایە عاقیبەت خێرم بکە. پەروەردگـارا داوای ژیانێکی خۆش و ئارامت لێ دەکەم، داوای مردنێکت لێ دەکەم دوور بێت لە سەرشۆڕی و ئابڕووچوون. خودایە داوای باشترین دوعا و داواکردنت لێ دەکەم، داوای باشترین سەرکەوتن و باشترین زانست و باشترین کردەوە و باشترین ژیان و مردنت لێ دەکەم، خودایە جێگیر و دامەزراوم بکە، تەرازووی چاکەکانم قورس و سەنگین بکە، ئیمانم بەهێز و جێگیر بکە، لە دونیا و قیامەتدا پلەم بەرز بکەرەوە، نوێژەکانم لێ قبوڵ بکە و لە تاوانەکانم خۆشبـە، پلە بەرزەکانی بەهەشتم بە نسیب بکە. خودایـە ئەو کردەوانەم بۆ ئاسان بکە کە بەهۆیەوە بەر ڕەحمەت و میهرەبانی تۆ دەکـەم، ئەو کردەوانەم بۆ ئاسان بکە کـە بەهۆیەوە بەر لێخۆشبوونی تۆ دەکـەم، خودایە سەلامەتـم بکە لە هەموو تاوان و خراپەیەک، یارمەتیم بدە زۆرترین کردەوەی چاکەم دەست بکەوێت، خودایە یارمەتیم بدە بەهەشت بەدەست بهێنم و ڕزگارم ببێت لە ئاگری دۆزەخ. خودایە سەرەنجامی هەموو کردەوەکانمـان باش بکە، لە سەرشۆڕی دونیا و قیامەت بمانپارێزە. خودایە هێندە ترسی خۆتم پێ ببەخشە کە لەمپەر بخاتە نێوان من و سەرپێچی کردنت، هێندە تاعەت و خواپەرستیم بۆ ئاسان بکە کە بگەم بە بەهەشتەکەت، هێندە یەقین و دڵنیاییم پێ ببەخشە سەختی و ناڕەحەتیەکانی دونیام لەسەر ئاسان بکـات، خودایە یارمەتیمان بدە هەتا لە ژیانداین سوود وەربگرین لە بیستن و بینین و هێزمان و بۆمانی سەلامەت بکە، خـودایە یارمەتیمان بدە تۆڵە لەوانە بکەینەوە کە ستەمیان لێ کردوین و سەرمانبخە بەسەر ئەوانەی دژایەتیمان دەکـەن، خودایە بەڵا و تاقیکردنەوەکەمان لە دینەکەماندا نەبێت، خودایە وامان لێ بکە دونیا نەبێتە مەبەست و گەورەترین خەممان و تەنیا بیرمان لای ئەو بێت، کەسانێک زاڵ مەکە بەسەرماندا کە سۆزی نەبێت بەرانبەرمان و ڕەحممان پێ نەکـات. خودایە هیچ تاوانێکمان نەمابێت ئیللا لێی خۆشبووبیت، هیچ خەمێکمان نەمابێت ئیللا لاتبردبێت، هیچ پێویستیەکمان نەبێت ئیللا بۆت جێبەجێ کردبین، ئەی ئەو زاتەی لە هەمووان میهرەبانترینیت. رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ. وَصَلَّى اللهُ عَلَى سَيِّدِنَا وَنَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَأَصْحَابِهِ الأَخْيَارِ وَسَلَّمَ تَسْلِيمًا كَثِيراً. وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی - سوپاس بۆ خودا کە وەرگێڕانی ئەم دوعایەی بۆ ئاسان کردم، دوای تەواوبوونت لە خەتمی قورئان دوعاکە بخوێنە...

  • اللّهُم إِنّك عَفُو تُحِب الْعَفْو فَاعْف عَنّا🤲🏻🤍

  • خودایە کوردستانمان بپارێزی♥️

  • 9 мар.15541из Aiad_fahmi

    ئەسـپ کە دەزانێت نزیک بوەتـەوە لە کۆتایی پێشبڕکێ، تەواوی هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی براوەبـێت، جا تۆش مەهێـڵه ئەسپ لە تۆ ژیرتر بـێت، چونکە لە کردەوەکاندا عیبرەت بە کۆتاییەکانە... ‏ - ئیبن جەوزی لەبارەی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزانەوە.... و: ئەیاد فەهمی

  • پارشێو بکەن بەرەکەت لە پاشێودایە🌸

  • 5 мар.1862из Aiad_fahmi

    لەوەیە لەکـاتی موڕاجەعەدا بێتاقەت بـیت، ئایەتێک یان وشەیەکـت بیربـچێـتـەوە، خەمبـار مـەبـە، هەموو پیتێک دە چاکەت بۆ دەنووسرێت، هەتا زیاتر دووبارەی بکەیـتەوە پاداشتت زیاتر دەبێت، لـەگەڵ قورئـاندا هەرگیز شکست و خەسارەتت تووش نابێت. و: ئەیاد فەهمی