Asankary poli 12
Статистикаبۆ ئاسانكردنی بابهتهكانی پۆلی ١٢ Owner– @Awdernajmadin چەناڵێک بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران ڕۆژانە لێرەوە کۆمەڵێ پرسیار و زانیاری و مەلزەمە و جۆرەها بابەتی گرنگ دادەنرێ بەمەبەستی ئەوەی بتوانین خزمەت بە قوتابیان بکەین.
- Последний пост
- 31 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 51
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 62
- 1/48двое суток
- 71
- 1/72трое суток
- 76
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئامۆگاری وانەی شەشەم♡ دەزانم ڕێگای پۆلی ۱۲ پڕییەتی لە تەحەدی، بەڵام بیرتان بێت کە هیچ بەردێکی گرانبەها بێ گوشار و گەرمی نابێتە ئەڵماس 💎. بۆ ئەوەی خەونەکانتان بە جوانترین شێوە بێننە دی، ئەم چەند ڕێنمایییە زێڕینە بکەنە بەرنامەی ڕۆژانەتان: 1. ⏰ کاتی زێڕین هەڵبژێرە: بەیانیان دوای هەستان لە خەو، مێشک لە ئامادەباشیی تەواودایە. قورسترین یان گرنگترین بابەت لە سەرەتای ڕۆژەکەتدا بخوێنە. 2. ⏱ تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ (Pomodoro) بەکاربهێنە: ۲٥ خولەک بە سەرنجی تەواوەوە بخوێنە، پاشان ٥ خولەک پشوو بدە. ئەم شێوازە ڕێگری لە ماندووبوونی خێرای مێشک دەکات. 3. ✍️ بە نووسین و کورتکردنەوە بخوێنە: تەنها بە چاو مەخوێنەرەوە! پێنوسێک بەدەستتەوە بێت، خاڵە گرنگەکان دەستنیشان بکە و بڕگە ئاڵۆزەکان بە ڕستەی کورتی خۆت بنووسرەوە. 4. 📵 دوورکەوتنەوە لە پەرتەوازەیی: لە کاتی خوێندندا مۆبایلەکەت لە ژوورەکە ببە دەرەوە یان بیخەرە سەر دۆخی بێدەنگ (Silent). ۱۰ خولەک سەرنجی تەواو، زۆر باشترە لە کاتژمێرێک خوێندنی پڕ لە بێ تەرکیزی. 5. 🔄 دووبارەکردنەوەی خولەیی (Spaced Repetition): ئەوەی ئەمڕۆ دەیخوێنیت، دوای ۲٤ کاتژمێر و پاشان دوای هەفتەیەک پێداچوونەوەی بۆ بکەرەوە تاوەکو لە یادگەی درێژخایەنتدا جێگیر بێت.
کورتکراوەی بابەتی جوگرافی بە شێوەی هێلکاری و شێوەی هەلبژاردن
زانکۆی سلێمانی وەرگرتنی خوێندکاران لەبەشی پەروەردەی هونەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دەستی پێکرد بەشی پەروەردەی هونەر لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی خوازیارانی بەشەکە ئاگاداردەکات کە فۆڕمی وەرگرتن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ بڵاودەکاتەوە. تێبینی: ئەو خوێندکارانەی کە خولی دووەمیان هەیە دەتوانن فۆڕم پێشکەش بکەن، بۆ زانیاری زیاتر و بینینی مەرج و ڕێنماییەکان و وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردن سەردانی ئەم لینکە بکەن https://bedu.univsul.edu.iq/ku/ragaiandn/2026/07/26/2590/?fbclid=IwdGRjcATTJCpjbGNrBNMkG2V4dG4DYWVtAjExAHNydGMGYXBwX2lkDDM1MDY4NTUzMTcyOAABHhDULrapRiGSvguEK3pMzIIDNPk0bPlSSTzWN8kzfki4SIznv1iMDfYzpMi7_aem_st5q1iRVkrFkTAvVGcmTEQ
без подписи
هەر حەوت بەشی جوگرافی بەشێوەی هەلبژاردن
خوێندکارانی پۆلی دوانزە دەتوانن لێرەوە ئەنجامی پەڵپ وەربگرنەوە https://www.azmwnakan.com
без подписи
خشتەیێ فەرمی خولی دووەم
کەمترین کۆنمرەی پێشکەش کردن بۆ زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان (ئەهلیەکان) بۆ ساڵی پار 2025 دیار نیە ئەمساڵ چۆن دەبێت. 1 پزیشکی ددان زانستی 90 2 دەرمانسازی زانستی 84 3 ئەندازیاری تەلارسازی و شارستانی زانستی 80 4 ئەندازیاری نەوت و کانزا زانستی 77 5 ئەندازیاری گشتی، کۆمپیوتەر، میکانیک زانستی 75 6 پەرستاری زانستی 75 7 یاسا و ڕامیاری زانستی/وێژەیی 60+ 8 زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی زانستی/وێژەیی 60+ 9 دیزاینی ناوخۆ، گرافیک زانستی 60 10 پەیمانگە پزیشکییەکان زانستی 60 11 ڕاگەیاندن، وەرگێڕان، کۆمپیوتەر، پەروەردە زانستی/وێژەیی 58+ 12 زانستە تەندروستییەکان زانستی 62 13 سەرچاوە مرۆییەکان، کارگێڕی، ئابووری، بانک، ژمێریاری زانستی/وێژەیی 55+ 14 پەروەردە باخچەی ساوایان، فیزیا، کیمیا زانستی/وێژەیی 55+ 15 پەیمانگە کارگێڕییەکان و کشتوکاڵی زانستی/وێژەیی 50+
هەفتەی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاودەکرێتەوە و 11ـی 8ـی 2026 تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن. بەهەمان خشتەى خولى یەک دەبێت و ڕۆژنا رۆژێک تاقیکردنەوە دەکرێت
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان ... دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی 12 پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم قوتابیان ئەکەم و سەرکەوتوبن و هەر بژین. نمرەکەت هەرچەندە لە دڵەوە سوپاسی خوای گەورەی لەسەر بکە،چونکە تۆ هەوڵی خۆت داوە و ویژدانی خۆت ئاسوودە کردووە و خوای گەورەش هەرچیت بە نسیب بکات ئەوە خێری تێدایە بۆت ئەکید بە. بۆ ئەو خوێندکارە ئەزیزانە خولی دوویان هەیە،دەرفەتێکی زۆر باش و گەورەتان لە پێشە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانتان و پارێزگاریتان لە نمرەی بەرزەکانتان. داواکارم لە خوای گەورە کارتان بۆ ئاسان بکات سەرکەوتوبن و ئەوەی ئەتانەوێت بەدەستی بهێنن و ڕازیتان بکات بەوەی بەدەستی ئەهێنن،بەهیوای ئەوەی ان شاءاللە کەسانی باش و دڵسۆز و بەسود بن بۆ خۆتان و تەواوی وڵاتمان.
پەڵپ یان اعتراض چییە؟ فۆڕمێکە کە لە قوتابخانە وەری دەگرن بۆ ئەوەی سکاڵا بکەن لە ئەنجامەکانتان، ئەم فۆڕمە بۆ کێ دەبێت؟ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە گومانیان لە نمرەی خۆیان هەیە، یان هەست دەکەن بە هەڵە ئەنجامیان بۆ هاتۆتەوە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە خۆیان پەنجایان نەهێناوە وەزارەت خۆی کردوویەتی بە پەنجا داوا دەکەن کە هەڵبوەشێتەوە و لە خولی دوو تاقیکردنەوە بکەن چۆن بزانرێت کە خۆی کراوە بە ٥٠ یان کراوە؟ سەیری پەڕەی سۆمای خۆتان بکەن ئەگەر ٢٥ پرسیارتان ڕاست بێت کەواتە خۆتان هێناوتانە ئەم پڕکردنەوەی فۆڕمە بۆ ئێوە نابێت بشیکەن سوودی نابێت ئەگەر ٢٣ پرسیارتان ڕاست بووبێت یان ٢٠ پرسیار لەم کاتەدا ئەو فۆڕمە بۆ ئێوە دەبێت شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە؟ ئێوە هیچ ناکەن، تەنها دەچن بۆ قوتابخانە و پێیان دەڵێن کە بۆ سکاڵا هاتوون، ئەوان خۆیان پڕی دەکەنەوە و دەینێرن بۆ وەزارەت، تەنها ئەونە دەڵێی کە لەو وانەیە ئەونەیە دەرەجەکەم دەمەوێت ببێت بە ئەونە بڕە پارەیەکیشتان بۆ هەر وانەیەک لێ ئەسەنن کە بەرواری سەردانی کردنی قوتابخانەکەتان، بۆ سکاڵا ٢٠٢٦/٧/١١یە کە دەتوانن سەردان بکەن هەروەها لە دوای ٢٠٢٦/٧/١٧ە ناتوانن سکاڵا بکەن
ئەگەر دەزانیت هەر هەڵەیەک لە نمرەکەت هەیە بڕۆ مەکتەبەکەت ئەگەر ئەوانەی کراون بە پەنجا ناتەوێت پەنجا بێت بڕۆن هەڵبوەشێننەوە
без подписи
🚨 پەڕەی سۆما کارا بوو لەو لینکەوە وەری بگرنەوە⬇️ https://soma.azmwnakan.com لەم لینکەشەوە ئەنجامەکان وەربگرەوە⬇️ https://www.azmwnakan.com
لە کاتی جیاجیا هەوڵدەن داخلی ببن، لۆدی زۆری لەسەرە و هەمووی بە جارێک ئەیەوێ داخل ببێت، پێشتر باسمان کرد کە لاتان ئاسایی بێت و بەم جۆرەی لێ یەت بۆیە بە ئیسراحەتی خۆتان و پەلەی لێ مەکەن بەجێی بهێڵن بۆ سێ چوار سەعاتی تر
🚨🚨 برادەران لە لینکەکە لە ئەزموونەکان نمرە دانراوە و هاتووەتەوە بەڵام ماوە لە ئی هەڵسەنگاندنی دابنێن پەلە مەکەن لەوێش دایدەنێن
ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە. https://www.azmwnakan.com 🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە. https://soma.azmwnakan.com بە هیواى سەرکەوتن . وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان ٩ی ٧ی ٢٠٢٦
من هی خۆم بیرە کە ڤیدیۆم کرد و بە خێزانی سەیرمان کرد ئێستاش وەک یادگاری ماوە لە کاتێکدا خولی دووشم هەبوو، هەندێک ناخۆشیشی ڕووی دا لە ئەنجامەکان بەڵام هەر لە کۆتایی خۆشترین هەست بوو بۆم، بۆیە هیچ کاتێک شەرم مەکەن لە کردنی هیچ کارێک کە خۆتان حەزتان لێیە ئەگەر دەرەجەت پەنجایە یان سەد یان کەوتوو یان ٧٠ هەر چەندێک بێت تۆماری بکەن و هیچ کاتێکیش خەمی بۆ مەخۆن و ڕێگەش مەدەن هیچ کەسێک ئازارتان بدات و قسە لەسەر نمرە و ژیانی داهاتووتان بکات عەیبە نییە پەنجا بهێنیت گاڵتەش نییە پەنجا بهێنیت هەندێک کەس هەیە بە ئاواتەوەن ١٢ تەواو بکەن دە بیست ساڵ دەخوێنن بەڵام ناتوانن ئەو پەنجایەی تۆ بهێنن بۆیە هەموو کاتێک شانازی بەو پەنجایەی خۆت بکە
ئنجا ھاوڕێیان ھیوادارم ان شاءالله ھەمووتان نمرەی دڵخوازی خۆتان بھێنن و بچنە ئەو کۆلێژەی کە خەونتانە و ئەگەر بەدڵی خۆتانیش نەبوو ھەرچەنێک بوو قبوڵی بکەن ئەگەر پڕ بە توانای خۆتان ھەوڵتان بۆی داوە و دڵنیابن ئەمە شتە ڕاستەکەیە و خێری ئێوەی تیایە🤍✨ و وەکو پێشنیارێک حەزەکەم پێتان بڵێم لە ئێستەوە موبایلێک دانین و کامێرا پێ بکەن ئەم ساتانە تۆمار بکەن کە ھەستتان چۆنەبێ کە نەتیجەکە ئەبینن بەڕاستی زۆر زۆر خۆشە ئەگەر بمێنیت بۆ یادگاری💫 و ان شاءالله پڕ بەدڵ دوعاتان بۆ ئەکەم لەوە زیاترتان بۆبێتەوە کە پێشبینیتان ئەکرد و دایم دڵخۆش و سەر بەرز بن ♥️