- Последний пост
- 21 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 97
- 1/48двое суток
- 111
- 1/72трое суток
- 119
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
آلبوم آوات ترانه: جبار شافعیزاده موسیقی:AI تعداد تراک: ۱۲ سال نشر: ۱۴۰۵ 🔸اخیراً، بهطور اتفاقی با چندین اپلیکیشن موسیقی هوش مصنوعی آشنا شدم و این ایده به ذهنم رسید که یک آلبوم موسیقی بسازم و آن را به زنان و کودکان بیپناه میهنم تقدیم کنم. در عین حال هم سعی کنم به زبان ادبیات و هنر به آن گروە از جامعه که به صلح و همزیستی مسالمتآمیز احترام نمیگذارند، بهشدت جنگطلب هستند، و به شکلی اهریمنآسا به نابودی جهان برخواستهاند اعلام کنم که دست از آزار طبیعت، زنان و کودکان، که ارواح مقدس جهان هستند بردارند و آنها را به حال خودشان رها کنند. 🔸هیچکدام از اشعار این آلبوم تازه نیستند و همه از اشعار قدیمیای هستند که در دههی ٨۰ و ۹۰ به فراخور رویدادهای اجتماعی نوشتهام. محتوای اشعار ستایش زندگی، عشق، صلح و رویارویی شجاعانه با مرگ است. سعی کردهام به زنان، کودکان و طبیعت از منظر فلسفی-اجتماعی نگاه کنم و فضایی را فراهم کنم که انسان بار دیگر میان خشم و نفرت و خون، با گلها، پروانهها، دریا و بنفشههای آن سوی پنجره دیداری تازه کند. 🔸امیدوارم با شنیدن این آلبوم لحظهای به این مسالهی اساسی بیاندیشیم، که ما جماعت انسانی با این دنیا چه کردهایم و آیا نمیتوانیم کاری بەدردبخور برای نجات آن انجام دهیم؟ 👇👇👇 @Bookabarana
💽Album:Awat 📝Poem:Cebar Şafi’îzade 🎹Music:AI Music 📅 Date:2026-06-10 🎧Total tracks:12 🔸لەم دواییانەدا بەهەڵکەوت لەگەڵ چەن ئەپێکی مۆسیقایی ژیری دەستکرد ئاشنا بووم و کەڵکەڵەی کەوتە مێشکمەوە کە ئەڵبوومێکی مۆسیقایی چێ بکەم و پێشکەشی ژنان و منداڵانی نیشتمانەکەمی بکەم. لە هەمان کاتیشدا هەوڵ بدەم لە زمانی ئەدەب و هونەرەوە بەو بەشەی کۆمەڵگە کە ڕێز لە ئاشتی و تەبایی ناگرن و بەشێوازێکی ئەهریمەنئاسا شەڕخوازن ڕابگەینم، کە چیتر واز لە سروشت و ژنان و منداڵان بهێنن، کە هەر سێکیان ڕۆحی پیرۆزی جیهانن و بەبێ بوونی ئەوان جیهان دەبێتە شوێنێکی ناشیاو و تەواو قیزەون دەبێت و چیتر بۆ ژیان ناشێت. 🔸شێعرەکانی ئەم ئەڵبوومە هیچ کامەیان نوێ نین و هەموویان کۆنن. ناوەڕۆکی ئەو شێعرانەم ستایشی ژیان و ئەوین و ئاشتی و بەرەوڕووبوونەوەیەکی بوێرانەن لەگەڵ مەرگدا. هەوڵمداوە لە ڕوانگەیەکی فەلسەفی ـ کۆمەڵایەتییەوە لە ژن و منداڵ و سروشت بڕوانم و لەودیو پەنجەرەوە لەگەڵ گوڵ و پەپوولە و دەریا و وەنەوشەدا دیدارێ تازە بکەینەوە. 🔸بەو هیوایە بۆ تەنیا چرکەساتێکیش بووە بیر لەوە بکەینەوە ئێمەی ئینسان چیمان لەم جیهانە کردووە و دەتوانین چی بۆ بکەین. 👇👇👇 @Bookabarana
"شاماران" نووسەر: جەبار شافعیزادە شێوەکار: ئەسرین ئەفشار گەڵاڵەی گرافیک: شیلان هوشیارى وەشانخانە: 49Books ساڵی چاپ: ٢٠٢٧ 🔸کتێبی دوولایەنە (Interactive Book) یەکێکە لە جۆرە سەرنجڕاکێشەکانی کتێبی منداڵان، کە ئەزموونێکی خوێندنەوەی هەست بزوێن بۆ منداڵان پێکدەهێنێت و بیر و هزریان دەورووژێنێت. 🔸لەم کتێبانەدا بە بەکارهێنانی هەستە جیاوازەکان و هەروەها لایەنی هەمەڕەنگی دەنگ و وێنە و چالاکییە هاوبەشەکان، ئەزموونێکی بێوێنە لە بواری خوێندنەوەدا ساز دەبێت. ئەم کتێبانە بە ورووژاندنی هەستە جیاوازەکان، تواناکانی جوڵە و تەرکیز کردن، داهێنان و فێرکاریی قووڵتر، دەوڵەمەند دەکەن و خوێندنەوە لە ئەزموونێکی تاک ڕەهەندی دەرباز دەکن و دەیکەنە یاری و کونجکۆڵییەکی تەواو چێژ بەخش. 🔸بەپێی ئەو تەنگانە تیۆری و ئابووریانەی چاپەمەنییە کوردییەکان لەمێژە بەرەوڕووی بوونەتەوە، کتێبی دوولایەنە لە ئەدەبی کوردیدا بوونی نەبووە. شاماران یەکەم کتێبی دوولایەنەی منداڵان لە جۆری یاری کردنە کە ئوستوورەی کوردی شامارانی لە شێوەی یاری دا دیزاین کردووە و بەم زووانە لەلایەن وەشانخانەی 49BOOKS ەوە، وەک خانەیەک بۆ نوێگەری و پێشەوەبردنی ئەدەبی کوردیی منداڵان و مێرمنداڵان بڵاودەکرێتەوە. 🔸شامەران لە نووسینی جەبار شافعیزادەیە و ئەسرین ئەفشار شێوەکاری بۆ کردووە. شیلان هۆشیارى هونەرمەندی توانا و خاوەن ئەزموون بەڕێوەبەری هونەریی ئەم چاپەمەنییە، دیزاینی گرافیکی کتێبەکەی لە ئەستۆ بووە. 🔸ئەم کتێبە یارییە بەشێوەیەک داڕێژراوە کە خوێنەر بە چوونەوە ناو یاری مار و پلە، دەست بە خوێندنەوەی ئوستووەرەکە دەکات و کۆتایی پێدەهێنێت. پرۆسەی یارییەکە بە شێوازێکە کە خوێنەر لە درێژایی خوێندنەوەی کتێبەکەدا زۆر بڕیار دەدات، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەرئەنجامی کتێبەکە دەبێت. لە هەر خاڵێکی بڕیارداندا پێشنیاری خوێنەر دەکرێت کە بچێتە سەر لاپەڕەیەکی دیاریکراو بۆ درێژەدان بە ئوستوورەکە، بۆ ئەوەی هاوکات درێژە بە یارییەکە و خوێندەوەی کتێبەکە بدات و لە هەر دوو لایەنە هاوتەربەکەدا سەربکەوێت. 👇👇👇 @Bookabarana
شاماران نویسندە:جبار شافعیزادە تصویرگر:اسرین افشار طراح گرافیک:شیلان هوشیاری ناشر: 49Books سال نشر: ۲۰۲۷ 🔸کتابهای تعاملی (Interactive Books) یکی از جذابترین انواع کتاب کودک هستند که با استفاده از بخشهای متحرک، صفحات لمسی، صدا، تصویر و فعالیتهای مشارکتی، تجربهای فعال و هیجانانگیز برای کودک ایجاد میکنند. این کتابها با درگیر کردن حواس مختلف، به تقویت مهارتهای حرکتی، تمرکز، خلاقیت و یادگیری عمیقتر کمک میکنند و مطالعه را به بازی و کشف تبدیل میسازند. 🔸در ادبیات کوردی کتابهای تعاملی مسبوق به سابقه نیستند. شاماران اولین کتاب تعاملی کودک از نوع کتاب بازی محور است که اسطورهی کوردی شاماران را در قالب بازی طراحی کرده و به زودی توسط انتشارات 49BOOKS منتشر میشود. 🔸شاماران توسط جبار شافعیزاده نوشته شده و اسرین افشار تصویرگری آن را برعهده داشته است. شیلان هوشیاری مدیر هنری این نشر کار طراحی گرافیک و طرح جلد کتاب را به انجام رسانده است. 🔸این کتاب بازی به گونهای طراحی شده است که خواننده خواندن اسطوره را با بازی مار و پله آغاز میکند و به پایان میرساند. روند بازی به گونهای است که خواننده در طول کتاب تصمیماتی میگیرد که بر نتیجهی داستان تأثیر میگذارد. در هر نقطه از تصمیمگیری، به خواننده پیشهاد میشود که برای ادامه داستان به یک صفحهی خاص برود و انداختن تاس کتاب و بازی را ادامه داده و به پایان برساند. 👇👇👇 @Bookabarana
🗂 فایلی ژمارەی نوێی دوو-وەرزنامەی «ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان» تێکەڵبوونی ئەدەبیات و تەکنەلۆژیا لە جیهانی وشەوە تا ژیریی دەستکرد بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ژمارەی سێیەمی گۆڤاری دوو-وەرزنامەی «ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان»، لەلایەن «وەشانخانەی ٤٩کتێب»ـەوە بڵاو کرایەوە. ئەم ژمارە تایبەتە، کە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی ئامادە کراوە، تیشکی خستۆتە سەر تەوەری زۆر گرنگ و هاوچەرخانەی: «ئەدەبیاتی منداڵان و ژیریی دەستکرد». لە سەردەمی گۆڕانکاریی خێرای تەکنەلۆژیادا، ئەم ژمارەیە بە قووڵی لە کاریگەرییەکانی ژیریی دەستکرد (AI) لەسەر خەیاڵدانی منداڵان و چۆنیەتیی مامەڵەکردنی ڕەخنەی ئەدەبی لەگەڵ ئەم دیاردە نوێیە دەکۆڵێتەوە. نووسەران و لێکۆڵەرانی بەشداربوو، شرۆڤەی ورد و شیکاریی قووڵیان پێشکەش کردووە بۆ تێگەیشتن لەم پەیوەندییە ئاڵۆزە و داهاتووی ئەدەبیاتی منداڵان لە سایەی تەکنەلۆژیادا. 🔗 [www.49hano.com] 🆔 [@BOOKS49_PUBLICATION] 📧 [min-o-hano@49hano.com] ☎️ [0049 72 199 93 03] تلێگرام | ماڵپەڕ | ئینستاگرام
🗂ژمارەی نوێی دوو-وەرزنامەی «ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان» بڵاو کرایەوە تێکەڵبوونی ئەدەبیات و تەکنەلۆژیا لە جیهانی وشەوە تا ژیریی دەستکرد بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ژمارەی سێیەمی گۆڤاری دوو-وەرزنامەی «ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان»، لەلایەن «وەشانخانەی ٤٩کتێب»ـەوە بڵاو کرایەوە. ئەم ژمارە تایبەتە، کە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی ئامادە کراوە، تیشکی خستۆتە سەر تەوەری زۆر گرنگ و هاوچەرخانەی: «ئەدەبیاتی منداڵان و ژیریی دەستکرد». لە سەردەمی گۆڕانکاریی خێرای تەکنەلۆژیادا، ئەم ژمارەیە بە قووڵی لە کاریگەرییەکانی ژیریی دەستکرد (AI) لەسەر خەیاڵدانی منداڵان و چۆنیەتیی مامەڵەکردنی ڕەخنەی ئەدەبی لەگەڵ ئەم دیاردە نوێیە دەکۆڵێتەوە. نووسەران و لێکۆڵەرانی بەشداربوو، شرۆڤەی ورد و شیکاریی قووڵیان پێشکەش کردووە بۆ تێگەیشتن لەم پەیوەندییە ئاڵۆزە و داهاتووی ئەدەبیاتی منداڵان لە سایەی تەکنەلۆژیادا. 🔖ڕێگاکانی دەستخستنی گۆڤارەکە: بۆ ئەوەی خوێنەران بتوانن بەئاسانی دەستیان بەم ژمارە بەنرخە بگات، دوو شێوازی جیاوازمان بۆ دابین کردووە: ✅ وەشانی ئەلیکترۆنی (بێبەرامبەر): بە مەبەستی پەرەپێدانی کەلتووری ڕەخنە و زانست، فایلی تەواوی ئەم ژمارەیە بە شێوەی خۆڕایی بەردەستە. هەروەها دەتوانن لە داهاتوویەکی نزیکدا فایلی ئەلکترۆنیی هەر سێ ژمارەکە، لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمیی «وەشانخانەی ٤٩کتێب» و ماڵپەڕی «چراوۆک»ـەوە، یاخود لە پلاتفۆڕمە دیاریکراوەکانەوە دایبەزێنن. 📚وەشانی چاپکراو: بۆ ئەو خوێنەرە ئازیزانەی کە چێژ لە خوێندنەوەی کاغەزیی گۆڤار وەردەگرن و دەیانەوێت نوسخەی چاپیی گۆڤارەکەیان هەبێت، وەشانی چاپکراو خراوەتە بازاڕەوە. بۆ داواکردنی وەشانی چاپکراو، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی: 🔗 [www.49hano.com] 🆔 [@BOOKS49_PUBLICATION] 📧 [min-o-hano@49hano.com] ☎️ [0049 72 199 93 03] https://t.me/Kurdish_childrens_literature
"دیدار با ماهی سیاه کوچولو" جبار شافعیزادە بدون شک ادبیات هیچ ملتی قارچگونه رشد نخواهد کرد و رشد بهعنوان پدیدهای اجتماعی؟جریانی تماما پیوسته و مداوم است. در چنین روندی عوامل متعددی تاثیرگذار خواهند بود که بیگمان نویسنده (البته نه هر نویسندهای) از تاثیرگذارترین این عوامل است. نویسندهگان همچون ماهیانی رنگارنگ در دریای نوشتن غوطهوراند. از میان آنها گاها ماهی تماما مخصوصی سربرمیآورد که نهنگآسا هندسهی کهنهی دریا را درهم میریزد و طوفانی سخت سهمناک بهپا میکند که هم خواب ماهیان را و هم خواب دریا را آشفته خواهد کرد. از میان بیشمار نویسندهگان ایرانی "صمد بهرنگی" آن نهنگی است که با اثر جاودانهاش "ماهی سیاه کوچولو" که بر این باورم مانیفست ادبیات نوین کودک ایران است، علیه ادبیات خاموش و بیصدا طغیان کرده و گونهای از ادبیات را بنیان نهاده که نه پاسدار فرهنگ سکوت که پرچمدار فرهنگ گفتگوی صداهای مختلف در گفتمانی دمکراتیک است. او نویسندهای است که به قول جک زایپس با آثارش بهجای آنکه چشمهی تخیل کودکان را بخشکاند، بال پرواز پر از شجاعت را به آنها هدیه میدهد، تا درنهایت جسارت، جستجو کنند، دست به مکاشفه بزنند، بپرسند، انتقاد کنند و درعین آنکه خالق صدای یگانه و منحصربهفرد خود هستند، به صداهای متفاوت گوش بسپارند. چنین جهانی که بدان اشاره شد ارمغان صمد برای ادبیات کودک و کودکان جهان است. ادبیاتی که با پشت پا زدن به ادبیات محتاط و محافظهکار، گونهای شجاعتوار از روایت را بنیان میگذارد که طی آن شخصیتهای داستان، قهرمان واقعی و نه پوشالی زندگی خود هستند و با رویارویی و رودررویی با ضدقهرمانی که تمام توانش را به کارگرفته تا از سفر درونیاش جلوگیری کند، بیمحابا به قلب حادثه میزنند و با درهم شکستن الگوی سفر قهرمان اتو رانک خود الگویی متفاوت خلق میکنند. الگویی که همه چیز آن حول محور قهرمان میچرخند و اوست که درنهایت گرانیگاه داستان را تصرف میکند. صمد علیرغم تمام بدخواهیها، کینهجویی و کینهتوزی، حسادتها و... هنوز در خیابانهای ادبیات کودک و نوجوان با قامتی استوار، چنان که شاملو به زبان آورده چنان "شیرآهنکوهمردی" به همراه ماهی سیاه کوچولویش قدم میزند و کودکان را از پشت پنجرهی یاس و ناامیدی، از پشت دروازههای سکوت و بیصدایی، صدا میزند تا بی هیچ ترس و هراسی از مرغ ماهیخوار، دوباره به قلب دریا بزنند و هندسهی کهنهی دریا را به هم بزنند. امید که ادبیات کودک و نوجوان جهان شمعی میان تاریکی کودکان بیافروزد، که به باور وردزورس پدر انسان است. چرا که اگر کودک بمیرد انسان میمیرد. 👇👇👇 @Bookabarana
هانۆ، گۆڤارێک بۆ بنیاتنانی پردی نێوان منداڵ و زمانی دایک هانۆ گۆڤارێکی تایبەتە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا کە ئامانجی سەرەکیی، قووڵکردنەوەی پەیوەندیی منداڵی کوردە لەگەڵ زمان و فەرهەنگی دایکدا. هانۆ لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە کە زمان تەنیا ئامرازی قسەکردن نییە، بەڵکوو کەرەستەی ئەزموونکردنی جیهانە و، ئەدەبیاتیش باشترین ڕێگایە بۆ بەهێزکردنی ئەم ئەزموونە. ئەم گۆڤارە لەلایەن «بڵاوکراوەی ٤٩کتێب» (49Books) لە وڵاتی سوید دەردەچێت و لە ساڵی ٢٠٢٥ـەوە بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بە چالاکی کردووە. بەردەوامیی دەرچوونی ژمارەکانی لەم ساڵدا (ژمارە ١، ٢، ٣-٤، ٥-٦، و ٧-٨) نیشانەی پڕۆژەیەکی فەرهەنگیی خاوەن بەرنامە و ڕوانگەیەکی درێژخایەنە. یەکێک لە خەسڵەتە دیارەکانی هانۆ، گرنگیدانی ئاگاهانەیە بە فرەچەشنیی زمانی کوردی. بڵاوکردنەوەی بەرهەم بە زاراوە جیاوازەکانی وەک کورمانجی، سۆرانی، هەورامی، کەلهوڕی، زازاکی، فەیلی و لەکی، هەوڵێکە بۆ بەهێزکردنی هاوکاتی کێیەتیی زمانی و هەستی ئینتیمای منداڵان بۆ زمانی زگماکییان. هانۆ لەم ڕوانگەیەوە، گۆڤارێکی کێیەتیتەوەرە، کێیەتییەکی کراوە، زیندوو و دیالۆگخواز کە منداڵ لە چەقی بایەخی خۆیدا دادەنێت. هانۆ بە هاوکاریی تۆڕێکی بەرفراوان لە نووسەران، شاعیران، نیگارکێشان و پسپۆڕانی ئەدەبیاتی منداڵان لە کوردستان و تاراوگە، هەوڵ دەدات ناوەڕۆکێکی ئاستبەرز بەرهەم بهێنێت. بنەما سەرەکییەکانی بریتین لە: پێوەندیی وردی نێوان دەق و وێنە، پاراستنی ڕەسەنایەتیی زمان، و ڕێزگرتن لە ئاستی تێگەیشتن و شعووری منداڵ. گۆڤارەکە بانگهێشتی سەرجەم نووسەران و هونەرمەندانی کورد دەکات کە بە ناردنی بەرهەمی داهێنەرانە لە بوارەکانی چیرۆک، شیعر، شانۆنامە، مەتەڵ، فۆلکلۆر، یاریی پەروەردەیی و... هتد و، هەروەها وەرگێڕانی شاکارەکانی ئەدەبیاتی جیهان، بەشداری لە دەوڵەمەندکردنی گۆڤارەکەدا بکەن. هاوکات، گێڕانەوەی ئەزموون و چالاکییەکانی منداڵانی کورد لە هەرکوێیەکی جیهان بن، بەشێکە لە ڕوانگەی بەرفراوانی هانۆ بۆ منداڵییەتیی هاوچەرخ. هانۆ لە کۆتاییدا پڕۆژەیەکە بۆ بنیاتنانی پردێک لەنێوان منداڵ، زمانی دایکی و جیهانی ئەمڕۆدا؛ پردێک کە لە دڵی ئەدەبیاتەوە سەرچاوە دەگرێت و بەرەو داهاتوویەکی ڕووناکتر و ڕیشەدارتر دەڕوات. زانیارییەکانی پێوەندی: ئیمەیڵ: min-o-hano@49hano.com تەلەفۆن: 0049 72 199 93 03 ماڵپەڕی فەرمی و زانیاریی کڕین: www.49hano.com تلێگرام | ماڵپەڕ | ئینستاگرام
без подписи
без подписи
ژمارە ۳٫٤ی گۆڤاری هانۆ بڵاو کرایەوە. گۆڤاری هانۆ، گۆڤارێکی تایبەت بە منداڵانە و بە شێوازی وەرزی بڵاو دەکرێتەوە. تلێگرام | ماڵپەڕ | ئینستاگرام
без подписи
ژمارەی نوێی «دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان» بڵاو دەکرێتەوە. ئەم بەرهەمە کە کۆمەڵێک خوێندنەوەی ورد و دیدگای نوێی ڕەخنەیی لەخۆ دەگرێت، بەم زووانە بە هەردوو شێوازی «چاپی» و «دیجیتاڵی» دەخرێتە بەردەستی خوێنەران. بۆ ئاشنابوون بە نوێترین لێکۆڵینەوەکانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان، لەگەڵمان بن. تلێگرام | ماڵپەڕ | ئینستاگرام
"خەڵاتی کیسەڵی باڵندە" خەڵاتی کیسەڵی باڵندە هەموو ساڵێک لە وڵاتی ئێراندا بەڕێوە دەچێت. ئەو بەرهەمانەی کە هەڵگری زۆرترین تایبەتمەندی گرێدراوی پێوەرەکانی خەڵاتەکە بن، لە لایان لێژنەیەکەوە کە هەموویان لە پسپۆڕانی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانن، خەڵاتی کیسەڵی باڵندەیان پێدەبەخشرێت. وەشانخانەکان دەتوانن دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، نیشانەکەی لەسەر بەرگی کتێبه هەڵبژێردراوەکان چاپ بکەن. ئەوەی خەڵاتی کیسەڵە باڵندە لە خەڵاتەکانی دیکەی بواری ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان جیا دەکاتەوە، سەرنجی پسپۆڕان و لێژنەی داوەرانی ئەو خەڵاتەیە، بۆ لەبەرچاوگرەنی داواکاری و پێداویستییەکانی ئەمڕۆیی منداڵان و مێرمنداڵان و جیهانە ئاڵۆز و ناوازەکەیانە. چە کتێبێک دەتوانرێت بخرێتە لیستی خەڵاتی کیسەڵی باڵندەوە؟ ئەو کتێبانەی هەڵگری زۆرترینی ئەو تایبەتمەدییانەی خوارەوە بن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە بەربژێر دەکرێن: ۱ـ داهێنانی ستایلێکی تاکەکەسی، ناوازە، تایبەت و ئافراندنەوەی جیهانێکی نوێ ۲ـ دروستکردنی هاوئاهەنگی لە نێوان فۆڕم و ناوەڕۆکدا لە دەقی کتێبەوە تا گرافیک و شێوازی چاپکردنی ۳ـ گرنگیدان بە تواناکانی زمان و ئەدەبیاتی فارسی و داهێنان بۆ گەشە و فراوانکردنی ئەو تایبەتمەندییانە ۴ـ پەیوەندی لەگەڵ مێژووی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان و نەریتەکانیدا ۵ـ داهێنانی نوێ لە بواری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئێران و جیهاندا ۶ـ پابەندبوون بە پرەنسیپی بێلایەنی و پشتیوانی نەکردن لە جیهانبینییەکی تایبەت ۷ـ نەورووژاندنی بابەتگەلێک کە بەهاکانی گەلانی ئێران و نەتەوە جیاوازەکانی بخاتە ژێر پرسیارەوە. ٨ـ گرنگیدان بە هاوکاتیی ژیانی منداڵانی ئێران لە کۆمەڵگەی جیهانیدا ۹ـ پێشخستنی بیر و هزری ڕەخنەگرانە و کنجکۆڵی و پرسیارکردن ۱۰ـ ڕێزگرتن لە جیاوازی تاکەکان و نەزانینی منداڵ وەک یەک و گرنگیدان بە هەستە جیاوازەکانیان ۱۱ـ دوورکەوتنەوە لە تێڕوانینی سادە و ساکارانە بۆ جیهانی منداڵان و گرنگیدان بە ئارەزوو و پێداویستییەکانیان ۱۲ـ ڕێزگرتن لە بەها و چەمکەکانی وەک: ئاشتی - ئاسایش - پاراستنی ژینگە - هاوسۆزی - گفتوگۆ و بەرەنگاری لەگەڵ هەڵاواردن و نایەکسانی ڕەگەزی 👇👇👇 @Bookabarana
"دیوار" نووسەر:جەبار شافعیزادە شێوەکار:ڕاشین خەیریە چاپەمەنی:49Books دیوار بەسەرهاتی پڕ سەیروسەمەرەی منداڵێکی کەمئەندامە کە دەیەوێت هەموو دیوارەکان بڕووخێنێت و لە جیهانێکی ئازاددا بژیت. 👇👇👇 @Bookabarana
"لەگەڵ کێ سەفەر دەکەیت؟" نووسەر:جەبار شافعیزادە شێوەکار:ئەسرین ئەفشار چاپەمەنی:49Books ژیکی دەیەوێت سەفەر بکات. ئەو زۆرتر لە هەموو شتێک پێویستی بە هاوڕێیەکە لەگەڵیدا سەفەر بکات. بەڵام کێیە بتوانێت هاوسەفەری هەتاهەتایی ژیکی بێت؟ 👇👇👇 @Bookabarana
"دایکی بەهار" نووسەر:جەبار شافعیزادە شێوەکار:ئێلهام نەرگسیوەش چاپەمەنی:49Books دایکی بەهار ئافراندنەوەی سەردەمیانەی ئەفسانە کوردیی "گاڤارەوەکووڵ"ە کە لە کرماشاندا سەری هەڵداوە و تاکوو ئەمڕۆ سنگبەسنگ گوازراەتەوە. دایکی بەهار لانکێکی لە کۆڵە و موژدەی هاتنی بەهاری پێیە. هەوڵمداوە لە ڕوانگەیەکی نوێوە ئەو ئەفسانە بگێڕمەوە و منداڵانی نیشتمانەکەم لەگەڵ گاڤارەوەکووڵدا هاوسەفەر بکەم بەڵکوو لەگەڵ بەهاردا دیدار بکەن و موژدەی ژیانێکی نوێ بۆ جیهان بهێنن. 👇👇👇 @Bookabarana
"دارئاوس" نووسەر:جەبار شافعیزادە شێوەکار:ڕەعنا حجازی چاپەمەنی:49Books دارئاوس چیرۆکی ئەو با یەیە لە ئەفسانە کوردییەکاندا دارەکان "ئاوس" دەکات و موژدەی هاتنی بەهاری پێیە. هەوڵمداوە لە ڕوانگەیەکی نوێوە ئەو چیرۆکە بگێڕمەوە و منداڵانی نیشتمانەکەم لەگەڵ دارئاوسدا هاوسەفەر بکەم بەڵکوو لەگەڵ بەهاردا دیدار بکەن و موژدەی ژیانێکی نوێ بۆ جیهان بهێنن. 👇👇👇 @Bookabarana
"تابووتێک پڕ لە وەنەوشە" نووسەر:جەبار شافعیزادە چاپەمەنی:ڕێگا قاڕ قاڕ قاڕ، تابووتێک پڕ لە وەنەوشە، مەیموونی سەر دارەکان، مترسک یان داهۆڵ؟، لەو دیو دەرگا داخراوەکان، نامەکانی با، گێلاسەکانی بەهەشت، هیچ کەس بە هیچ شوێنێک ناگات و زیندە بە گۆڕ چیرۆکەکانی ئەو کۆمەڵە چیرۆکەن کە ناوەڕۆکی بنەڕەتی هەر هەموویان بریتین لە: سەرلێشێواوی مرۆڤی هاوچەرخ لە نێوان باوەڕی ئایینی و گومانی فەلسەفیدا، گێڕانەوەی دژەپێکهاتەیی چیرۆکی ئادەم و حەوا، ئەشقی ڕووخێنەر و خۆشەویستییە قەدەغەکراوەکان، پەیوەندییە کاولکەرەکانی نێوان مرۆڤی سەردەمی مودێڕن، خۆکوژیی وشیارانەی دەروونی و کۆمەڵایەتی، پیاوسالاری و ژنکوژیی سیستەماتیک، فرەژنی، جیابوونەوەی سۆزدارانە، ئیرۆتیزمی شێتانە، بەکەرەستە کردنی مرۆڤی هاوچەرخ و هتد. تەکنیکی چیرۆکەکان تێکەڵاوێکە لە ڕیالیزم، ڕیالیزمی سێحراوی، ڕەوتی شاڵاوی زەینی و سورڕیالیزم، کە لەم ساڵانەدا تەکنیکی باوی ئەدەبیی خەیاڵین و لە کەشێکی مودێڕن و پۆستمودێڕندا گێڕاونەتەوە. 👇👇👇 @Bookabarana
"خولیاکانی کەوشەنی با" 'چیرۆکی فۆلکلۆری' (بەرگی پێنجەم و شەشەم) (بێهناز، شاناز، حسێن) جەوانشیر ئەوەی دەیخوێنیتەوە دەستپێکی سەرەتایەکی مەزنە، کە خوڵقان و خولیای مرۆڤی کوردت بۆ باس دەکات و شۆڕبوونەوەیە بەرەو ناخی حەز و ویستی مرۆڤی داهێنەری کورد، کە بە شێوەی زارەکی و لەلایەن خەڵک و چیرۆکبێژەکانەوە سنگبەسنگ هەتا ئێستا هاتووە. بێگومان لە درێژەی زەماندا و بە هۆی نەنووسرانەوە و تۆمارنەکردنیانەوە، زۆر لەو خەزێنانەی ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی، هەر لەگەڵ مەرگی خەڵکی ئەودەم و چیرۆکبێژەکاندا، لەگۆڕ نراون؛ بەڵام بەخۆشحاڵییەوە و لەبەر دەوڵەمەندیی ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی، هێشتاش دەکرێت گەلێک چیرۆک و بابەتی فۆلکلۆری کوردی بدۆزییەوە و کۆ و تۆمار بکرێن و لە بیرۆکەی فەرامۆشکاریی مۆدێرنیتە و تۆزی زەمان بپارێزرێن... ئێستا دەتوانیت بە گەیاندن داوای ئەم کتێبە بکەیت... ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1