♡داعيـــة ڪُرديــة♡
Статистикаئێـوارەۍ ژیـنے بەسـەردا هـاتـے نـاچـار ڕێۍ مـاڵ هەڵگـرۍ گوناهـتـے ڪرد تامـۍ ڕۆیـۍ سزاڪەۍ واچـاوەڕێـتە دە فرمیسڪۍ پەشیـمـانۍ هەڵـوەرێـنە هـەتـا دەمـرۍ ئەگـینـا ڕوو زەردۍ ڕۆژۍ حـەشـرۍ
- Последний пост
- 29 июл.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 28
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 39
- 1/48двое суток
- 44
- 1/72трое суток
- 48
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
https://t.me/xoshawestman کەناڵی لەگەڵ ژیاننامەی خۆشەویستمان ﷺ http://t.me/bawkeybassam
باشترین نمرەت دەوێت یان بەرزترین نمرە؟! ئاخر خۆ ئەو دووانە هەمان شت نین! بەرزترین نمرە بابەتێکی بیرکارییانەیە، و باشترین نمرەش بابەتێکی غەیبی. زۆرن ئەوانەی نمرەی (90) سەریخواردوون، و ئەوانەش کە لە سایەی نمرەی (60) حەساونەتەوە. بۆیە، موژدەت لێبێت: کە هەوڵی خۆت دابێت، خوا باشترین نمرەت پێدەبەخشێت، با بەرزترین نمرەش نەبێت. خوا باشترین نمرەت بە نسیب بکات
فیکرەیەک هەیە، دەتوانیت ناوی لێبنێیت: تەفاهوم کردن یان: لەگەڵدا هەڵکردن، یان... دوو نەخۆشت بینیوە هەردووکیان بە تەمەن بن، یەکیان شێرپەنجەی بێت و ئارام و لەسەرخۆ و ئومێدەوار بێت، ئەوەی دیکەیان هەڵامەتی وەرزی بێت و هاوار بکات و بترسێت؟! من بینیومە، ئێ سەبەب؟! چونکە یەکەمیان لەگەڵ خۆیدا دانیشتووە و خۆی بۆ مردن ئامادەکردووە، تەفاهومی کردووە لەگەڵ فکرەی مردندا، دەزانێت ئیتر کاتیەتی. ئەوەی دیکەیان، پێی قەبوڵ ناکرێت کە دەمرێت! خەریکی ڕاکردنە لەشتێک، کە ناتوانێت لێی ڕابکات! هەموو ئەمانە بۆ؟ ڕێک بابەتی هەوڵدان و ماندووبوونیش ئاوایە، ئەوەی تەفاهومی لەگەڵ ڕەنجدان و ماندووبووندا کردووە، چێژی لێدەبینی و زۆریش بە خەیاڵیدا نایەت. کەچی ئەوەی خەیاڵی گوڵ و گوڵزاری کردووە، هێشتا بۆی تەقەببول ناکرێت کە خەوی بزڕێت، گەشتی لێهەڵوەشێتەوە، عەسرەچای نەمێنێت، و تیکتۆک و ئینیستا بسڕێتەوە! ئەوە ئیتر هاواری لێبەرزبووەتەوە و دەڵێت: ناکرێت. ناخوێندرێت. مەشغەڵەتم زۆرە. لەیوتیوبدا پانزە شەرحی هەیە، بۆ شانزەی نییە؟ بۆ شەرحی (فتح الباري) نەکراوە؟ ئەی بە کوردی نییە؟ عەرەبییەکەم باش نییە! ئینجا خاڵە سەرەکییەکە ئەمەیە: (...قُلْ إنَّ الفضلَ بِيَدِ اللهِ يُؤتِيه مَن يَشاءُ واللهُ واسعٌ عَليم). م. سەردەم.
без подписи
ئەهلی زەکات
ئەهلی زەکات
без подписи
سرودی کوردی شەهید ووتنی باوکی ماریە
تۆ عەیامێکە شەهید بووی: سوێند بێت بە خوا عەیامێکە تۆ شەهید بوویت، شەهیدى زیندوو؛ هەر ئەو کاتەی بە دەنگە گەرم و پڕ لە رۆحەکەت هەواڵی سەرکەوتنەکانى جەنگاوەرە بێ تفاق بەڵام ئازا و نەبەزەکانت بە جیهان دەگەیاند!. هەر ئەو دەمە چاوەکانت لە نێوان جامەنەسورەکەتەوە کە دەموچاوی داپۆشیبووی هەواڵی غەمێکى قووڵییان دەدا، غەمی دووری و بیری ئازیزان لە بەهەشتى خوا، سوێند بێت ئەو نیشانەی شەهادەتەم لە چاوەکانت دەدى. کاتێک لێرە هێشتا بە جەستە زیندوو بووی، بەڵام غەمێکى سەوزم لە چاوەکانتدا دەخوێندەوە لەو خەمانەی کە لە فەرموودەى سەحیحدا هاتووە پێغەمبەری خوا سەرەڕای رووی خۆش و دەم بەخەندەی غەمێکى هەبوو غەمێکى قووڵ لەناوچاوانى (غەمى دووری) . تۆ هەر ئەو کاتە شەهید بووی کە ئەو غەمەت هەڵگرتبوو، ئەو غەمە تەنها غەمی تۆ نەبوو غەمی برا شەهیدەکانیشت بوو، کە تۆ بەچاوەکانت بە ئێمەت دەووت!. خواتان لەگەڵ براکانم ئێوە رۆشتن، غەمە قووڵەکەى ئێمەش قووڵتر بوویەوە، غەمى دووری ئێوە. خواتان لەگەڵ براکانم.. خواتان لەگەڵ!. - لە نووسینی مامۆستای خۆشەویست، مامۆستا تەحسین حەمە غەریب.
без подписи
https://youtu.be/6f16TDXfxEU?si=kOjZv4Rcfy3gBhXn
🌴چۆنیەتی شەهید کردنی ئیمام احمدی کوڕی نەصری غوزاعی https://t.me/Balen83 مامۆستا بەڵێـن
#كــورتــە_ووتــاری_ژێــرنـووســکــراو حاڵی موسڵمانان و بێئاگایی موسڵمانان شێخی خۆشەویست شێخ خالید ڕاشید #بەرهەمی_تایبەت ــــــــــــــ بەکەناڵی #باوکی_عبدالله ــــــــــــــ لینکی ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ https://youtu.be/-IH9ATaIM-s
ماموستا هاوڕێ ترسناکی شرك و دینی دیموکراسی حوکمی هەڵبژاردن و پەرلەمان
اللهم أهلـنا في السّودان .
☀️{وَٱذۡكُر رَّبَّكَ فِي نَفۡسِكَ تَضَرُّعٗا وَخِيفَةٗ وَدُونَ ٱلۡجَهۡرِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡغَٰفِلِينَ} سورة الأعراف - اية 205 🌿واتە: لە دڵی خۆتدا زۆر بە گەردنكەچی و لاڵانەوە و بە ترسەوە یادی پەروەردگارت بكە بە بێ دەنگ بەرز كردنەوە، بە بەیانیان و بە ئێواران و لەوانە مەبە كە بێ ئاگان. و یادی خوا نایەت بە دڵیاندا، بە تایبەت لەو دوو كاتەدا، چونكە فریشتەكانی شەو و ڕۆژ كە مەئمورن لەلای ئینسان لەم دوو كاتەدا دێن و یەكتر دەگۆڕن، جا وەك لە فەرمودەدا هاتووە ئەو فریشتانەی كە دەگەڕێنەوە دەڵێن: ´ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی كاتێ كە ئێمە ڕۆیشتین بە یادی تۆوە خەریكبوو كاتێكیش كە گەڕاینەوە لەلای هەر بە یادی تۆوە خەریكبوو` بەڵام پێویستە زیكر و پاڕانەوەكەی لەسەرخۆ و هێواش بێ وەك لەم ئایەتەدا فەرموی و دیسان پێغەمبەریشمان (ﷺ) دەفەرموێ: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ ارْبَعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ فَإِنَّكُمْ لَا تَدْعُونَ أَصَمَّ وَلَا غَائِبًا إِنَّهُ مَعَكُمْ إِنَّهُ سَمِيعٌ قَرِيبٌ تَبَارَكَ اسْمُهُ وَتَعَالَى جَدُّهُ /البخاري/ ئەی خەڵكینە بەزەییتان بە خۆتاندا بێتەوە و بە هێواشی یادی خودا بكەن، چونكە بەڕاستی ئێوە داوا لە كەڕ یان نادیار ناكەن، بێگومان ئەوەی كە ئێوە بانگی دەكەن بە زانیارى و بیستن لەگەڵتاندایە، بێگومان ئەوەی كە ئێوە بانگی دەكەن و یادی دەكەن بیسەرە و نزیكە و ناوى پڕفەڕ و خێرە و بەرز و باڵایە دەسەڵاتەكەى}؛ 🌱واتە یادكردنی خودا هەتا شاراوەتر و بێ دەنگتر بێ باشترە چونكە نە سەر لە خەڵك تێك دەدات و نە ناڕەحەتی بۆ خەڵك دروست دەكات، وە دوورترە لە ڕیا و ڕوپامایی، جا تەماشا بكەن و بزانن كە ئەم ئایینە چەندە بە سۆزە بۆ ڕێكوپێك كردنی پەیڕەوانی و چەندە هەوڵ دەدات كە پەیڕەوانی فێری ڕەوشتی بەرز و جوان بكات، جا نابێ ئیشی بیدعەچیان بە ئیشی ئیسلامی تەماشا بكرێت و ڕەخنە لە ئیسلام بگیرێت، ئیسلام ئەوەیە و بەرنامەكەی ئەوەیە كە لە بەردەمتاندایە، وە قەپ و قاڵی بێ جێگای هەندێ كەس بە ناو زیكرەوە لە پێش نوێژی بەیانی و پاش و پێشی بانگەكان و كۆڕ گرتنەكان، ئیشی ئیسلامی نیین و ئیسلام و موسڵمانانی ڕاستەقینە بێزارن لەو بیدعەیە، كەواتە یادی خودا بەشێوەی نهێنی و بە دڵشكاوی و بە ترسەوە زۆر بەنرخە و هەر بەوەش دڵەكان پاك دەبنەوە و ئارام دەگرن جگە لەو كات و جێگایانەى كە دەنگ بەرزكردنەوە تێیاندا جوان و ڕەوایە وەك دەنگ بەرزكردنەوەى حاجیان بە زیكرەكانى ڕۆژانی حەج؛ #تەفسیری_تەوحید
ئامۆژگاری پیاوچاکان و زانایان لە سەر دوربون و نە چوون بۆ لای فەرمانڕەوایان قَالَ حُذَيفةُ رَضِيَ اللهُ عنه: "إِيَّاكُمْ وَمَوَاقِفَ الْفِتَنِ» قِيلَ: وَمَا مَوَاقِفُ الْفِتَنِ يَا أَبَا عَبْدِ اللهِ؟ قَالَ: «أَبْوَابُ الْأُمَرَاءِ، يَدْخُلُ أَحَدُكُمْ عَلَى الْأَمِيرِ فَيُصَدِّقُهُ بِالْكَذِبِ وَيَقُولُ مَا لَيْسَ فِيهِ". ئاممان وریابن نە چنە ئەو شوێنانەوە کە شوێنی فیتنەیە، ووترا: ئەو شوێنانە کامانەن؟، فەرمووی: بەردەرگاکانی فەرمانڕەوایان، کە سێک لە ئێوە دەچێتە لای کاربەدەستێک قسەکانی پشت ڕاستەکاتەوە بەدرۆ، وە شتانێک دەڵێت لە بارەیەوە کە وانییە. تەماشاکە حوزەیفە لە چ زەمانێک و بۆ چ زانایانێک و چ فەرمانڕەوایانێک وا دەفەرمووێت. قَالَ سَعِيدُ بْنُ الْمُسَيِّبِ: "إذَا رَأَيْتُمْ الْعَالِمَ يَغْشَى الْأُمَرَاءَ فَاحْذَرُوا مِنْهُ فَإِنَّهُ لِصٌّ". ئەگەر زانایەکتان بينى زۆر سەردانی کاربەدەستان دەکات ئەوا خۆتانی لێ بپارێزن و دوربن لێی ئەوە دزە. قَالَ الْفُضَيْلُ: " كُنَّا نَتَعَلَّمُ اِجْتِنَابَ السُّلْطَانِ كَمَا نَتَعَلَّمُ السُّورَةَ مِنَ الْقُرْآنِ". فێری دوورکەوتنەوە لە سوڵتان و فەرمانڕەوا دەبوین، وەک چۆن فێری سورەتێک لەقورئان دەبوین . قال ابن الوردي: جانِبِ السُّلْطانَ وَاحْذَرْ بَطْشَهُ لا تُعانِدْ مَنْ إذا قالَ فَعَلْ دووربە لە دەسەڵاتدارو خۆتی لێ پاریزەو وریایی زەبرو زەنگی بە، بەر ھەڵستی و دژایەتی کەسێک مەکە کاتێ ھەرچی ووت بتوانێت ئەنجامی بدات. ئەوانە ئامۆژگاری زانایانن وە ھەرکەس ورد بیتەوە لە ووتەو فیعلی زانایانی ئەم ئوممەتە دەزانێت کە ئەسڵ نەچوونە و دووربونە لێیان با ڕێزیشت بگرن و داوات بکەن، ئیمامی ئەحمەد دەیفەرموو: تاقیبونەوەم بە متوَكِّل گەورەتر بوو بە تاقیبونەوەم بە مُعْتصمِ؛ چونکە مُعْتصمِ ئازاریدەداو ترسی لێی نەبوو، پێچەوانەی متوَكّل کە ڕێزی دەگرت، ئەگەر بشڵێیت: بۆیە دەچم فەرمانیان پێدەکەم بە چاکە و نەھیان لێدەکەم لە خراپە، ئەوا ابن المبارك دەفەرمووێت: فەرمانکار بە چاکە و نەھی کار لە خراپە ئەو کەسە نییە کە دەچێتە لایان و فەرمانیان بە چاکە پێدەکات و نەھیان لە خراپە لێدەکات، بەڵکو ئەو کەسەیە کەوا دورە لێیان و نزیکیان نابێتەوە. لە کۆتاشدا فلا يخدَعنْكَ لَموعُ السّرابِ ولا تأتِ أمْراً إذا ما اشْتبَهْ با لەخشتەت نەبات و ھەڵت نەخەڵەتێنێ بریسکانەوەی تراویلکە، وە مەچۆرە ناو کارێکەوە کەئاڵوزو گوماناوی بێت. https://t.me/Salmanabdulkarim
без подписи
دانیشە و ڕابمێنە لەو عەزەمەت و نەلەخشاوییە! لەو ئیمان و یەقینە! بڕوانە ئەوەی لە گیرفانیدا بوو ڕۆژی شەهادەت، دانە دانەیان مانا و دەلالەتی تێدایە، دانە دانەیان! ئەمانە هەر یەکەیان بە تەنها جوانن، بە تەنیشت یەکترییەوە جوانتر، لە گیرفانی شەهیدێک جوانتر، لە گیرفانی قائد و مەردی ئوممەت جوانتر! زۆرێک دەدۆزیتەوە لە چواردەورەت ئەهلی یەک، یان دووان لەم کەلوپەلانە بێت. چەند دەناسیت ئەهلی هەموویان بێت؟ بەراوردکردنت بەزۆر پاڵەوان هەڵەیە، چ جای بە جوهەلا و عومەلا!!!
دینی دیموکراسی