Mamosta: Dler_ Arabic Teacher
СтатистикаArabic Channel / Rizgari High School / Zhyar High School چەناڵی فەرمی م.دلێر تایبەت بە زانیارییەکانی عەرەبی پۆلی 12 بۆ بەدەستهێنانی نمرەی 💯 07504567235
- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 54
- 1/48двое суток
- 61
- 1/72трое суток
- 66
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
هیوادارم قوتابیانی پۆلی ١٢ باش خۆتان ماندوو بکەن و بگەن بە نمرەی دڵخوازی خۆتان، ئازاری خوێندن لە بیردەکرێت و کاتیە ،بەڵام پشت گوێ خستنی خوێندن ئازارەکەی بەدرێژایی ژیان بەردەوام دەبێت و برینێکە هەرگیز ساڕێژ نابی.
ڕۆژی سێشەممە ١١/٨/٢٠٢٦ خولی دووەمی پۆلی ١٢ دەست پێدەکات، بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز
без подписи
تاڵبونی حەڵال، لەئەنجامی چەشتنی حەڕامەوە: قاعیدەیەکی نەگۆڕ لە ژیاندا هەیە: هەر کاتێک ڕوحت بە چێژی شتە قەدەغەکراوەکان (حەرام) ئاشنا کرد، ئیتر نیعمەتە حەڵاڵەکان لە دەمتدا تامیان نامێنێت و تاڵ دەبن. با نموونەیەکتان بۆ بهێنمەوە؛ زۆرجار منداڵێک پارە دەدزێت یان بە دزییەوە دەچێتە سەر شەقامەکان بۆ کڕینی شیرینییەکی هەرزان کە پڕە لە ڕەنگی دەستکرد و زیانبەخش. بەوپەڕی تامەزرۆییەوە دەیخوات و پێی وایە زۆر خۆشە، بەڵام کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە، دەبینێت دایکی پاکترین و بەسوودترین خواردنی بۆ ئامادە کردووە، کەچی ئەو نایخوات و دەڵێت "ئیشتیهام نییە". کێشەکە لە خواردنە پاکەکەی ماڵەوە نییە، بەڵکوو کێشەکە ئەوەیە گەدە و زمانی ئەو منداڵە بە شتە هەرزان و زیانبەخشەکە تێکچووە، بۆیە هەست بە تامی شتە بەسوودەکە ناکات. بابەتی حەرام و حەڵاڵیش لە ژیانی ئێمەدا ڕێک بەم شێوەیەیە. ئەو کەسەی کە ڕۆح و چاوی خۆی بە پەیوەندییە کاتی و حەرامەکان تێر دەکات، بە هەمان ئەندازەی ئەو چێژە ساختەیە، توانای بینینی جوانییەکانی حەڵاڵ لەدەست دەدات. کاتێکیش دەگاتە قۆناغی پێکهێنانی خێزان و ژیانی هاوسەرگیری, هەست بە بۆشاییەکی گەورە دەکات و دڵی ئارام ناگرێت. من کەسانێک دەناسم، پاش ساڵانێک لە ڕابردوویەکی پڕ لە هەڵە و تاقیکردنەوەی پەیوەندییە ناڕەواکان، گەیشتوونەتە ئەو کەسەی کە گوایە خەونیان پێوە دەبینی. کەچی دوای ماوەیەکی کورت، بە نائومێدییەوە دەڵێن "دڵمان بەم ژیانە خۆش نییە و هیچ چێژێکی تێدا نابینین". لە بەرامبەریشدا، گەنجێکی زۆر سادەم بینیوە کە بەهۆی پاکیی ڕابردوویەوە، وە دڵ سافیەوە کە هاوسەرگیری کرد ، ئەوەندە دڵی بە هاوسەرەکەی و ماڵە بچووکەکەی خۆش بووە، وەک ئەوەی خاوەنی تەواوی ئەم دنیایە بێت! جیاوازییەکە لێرەدایە: ڕابردووی پاک، داهاتووشت بۆ شیرین دەکات، وە ڕابردووی پیس، بەرەکەتی داهاتووت دەسڕێتەوە. با شتێکی ترتان پێ بڵێم: حەرام هەمیشە مرۆڤ هیلاک دەکات، لە کاتێکدا حەڵاڵ کانیاوی ئارامییە. لەوانەیە لە سەرەتادا وا دەرکەوێت کە گوناهـ و تاوان ئاسانتر بێت، بەڵام کاتێک تێدەپەڕێت، تێدەگەیت کە ڕەنگە شەوێک بە تاوانێکەوە بەسەر ببەیت و وابزانیت لە لوتکەی چێژدایت، کەچی بۆ بەیانییەکەی دەروونت وێرانە و جەستەت زۆر هیلاکە. بەپێچەوانەوە، دەکرێت تەواوی ڕۆژەکە بەهۆی کارێکی قورسەوە ماندوو ببیت بۆ پەیداکردنی بژێوییەکی حەڵاڵ، بەڵام کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ لای خێزانەکەت، لەوپەڕی ئارامیی دەروونیدا پشوو دەدەیت. لە کۆتاییدا، پێویستە بزانین کە هەندێک چەمک مانای زۆر قووڵتریان هەیە لەوەی تەنها بە زمان بوترێن. "خۆشەویستی" تەنها ئەوە نییە پەیامێکی ڕۆمانسی بنێریت یان وێنەیەک پۆست بکەیت. کاتێک لە مانای قووڵی خۆشەویستی تێدەگەیت، دەزانیت کە خۆشەویستی واتە ئارامگرتن و لێبووردەیی. واتە کاتێک دایکت، باوکت، یان هاوسەرەکەت بە هۆی پەستانی ژیانەوە وشەیەکت پێ دەڵێن کە دڵت دەشکێنێت، تۆ لەبەر خۆشەویستی و ڕێز بێدەنگ دەبیت و بەرپەرچیان نادەیتەوە. دەکرێت بێدەنگبوونت بەرامبەر هەڵەیەکی خەزوورت، هەزار هێندەی چەپکە گوڵێکی ڕواڵەتی مانای خۆشەویستی ببەخشێت. گەر لە کرۆکی خۆشەویستی تێ نەگەیشتبیت، دەتوانیت لە ڕۆژی دایکاندا جوانترین شیعر بنووسیت بۆدایکت و خەڵک پێی سەرسام بێت، کەچی لە ماڵەوە ئەوەندە بێئەدەب بیت کە لەسەر بچووکترین شت دەنگت بەسەر دایکتدا بەرز بکەیتەوە. ئەوەی گرنگە کردارە، نەک دروشمی بریقەدار. هەرشادبن… کەمال گەزنەی
без подписи
لەم لینکەی خوارەوە ئەنجامەکانی پۆلی دوانزە وەرگرەوە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ ئەكتیڤ دەكرێ https://www.e-parwarda.com/LoginEP?returnUrl=/
без подписи
الحمدللە تاقیکردنەوەکانی وزاری کۆتایی هات، داواکارم لەخودای گەورە کە نمرەی دڵخوازی خۆتان بەقسمەت بکات، ئەوانەی کە شطبیان هەیە یاخود کەوتون، خولی دووەم إن شاء الله قەرەبۆ دەکەنەوە.
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи