- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 5
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 251
- 1/48двое суток
- 287
- 1/72трое суток
- 310
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
видео или голосовое, без подписи
خراپترین ڕۆژ ئەو ڕۆژە نیە کە کەسێکی تێدا لە دەست دەدەیت بەڵکو ڕۆژانی دوای ئەو ڕۆژەیە .،
من لە گۆمی خەفەت دام ئەوەندە جوان مەلە دەکەم کە هیچ کەسێک بیر لە ڕزگارکردنم ناکاتەوە. …
وتی مامۆستا ئەوە (کام ئەولیابوو ، لە دۆڵی سەنعان سەگەکە خواردی ؟ ) مامۆستاش وتی :- وەڵاهی کوڕی خۆم جا نازانم چیت بۆ ڕاست بکەمەوە!! یەکەم :- ئەولیا نەبوو ، ئەنبیاء بوو دووەم:- دۆڵ نەبوو دەشت بوو سێیەم:-سەنعان نەبوو کەنعان بوو چوارەم :- سەگ نەبوو گورگ بوو پێنجەم:- نەشیخوارد 😁 .............................. جا ئەو وڵاتە ڕێک وای لێهاتووە نازانی چی ڕاست کەیتەوە، تا معاش دێت بۆری کون ئەبێت ، تا تەنکی پڕەکەیت ، بەنزین ئەفڕێ ، تا نەوتی زستان ئەکڕی ئی پسوڵە خۆی پیا ئەکات ، مۆلیدە ئەدەیت ، غاز نامێنێت ، کرێ ئەدەیت جلی مەکتەب خۆی پیا ئەکات ، ئیعلام و کەیس گێرانەوە چاک ئەکەیت مسیار و راپتەر و بی وایدی خۆی پیائەکات😁 فەوزایەکە مەپرسە ! مەگەر پردێکمان بۆ بکەنەوە بۆ سەهۆڵ کڕین بۆ تەنکی سەربان ناوێرین خۆمانی پێ بشۆین 😁 ئەوانەشی کە دوسێ تیکتۆکیان هەیە و رەسمێکی خۆیان داناوە و گۆرانی (سیدی وگف انا)ی ئەخەنە سەر ،😁 ئەوانە بەهەموو پێوەرێک بەخشراون . جا ئەڵێن مار ئەگەر چاوی خڕبێت و کلکی باریک و درێژبێت ژەهراوی نییە ، نۆرەی ئەوەیە بەم دۆخەوە لەکاتی سەیرکردنا مارێکیش بدات بە لوتمانەوە و دوملیۆنێکیش لە خەستەخانەی ئەهلی خەرج کەین ، حاڵی خۆمان زۆر جوانە، قەیرانی لوتیش بێتە سەری😁 توشی چی بوون
دنیا خۆی ناکوژێ، بەڵام هەموو شتێکی بۆنی مردنی لێدێ. …
خۆشویستنی کەسێک واتا چاودێریکردنی تەنیاییەکەی؛ نەک مرۆڤەکە لە خۆی دابڕی. …
شتانێک لە نیشتمانی من هەمیشە زۆرن؛ هەمیشە هەن حیزبەکان هەژاری و ساتەکانی جیابوونەوە. … ئەحمەد مەتەر
لە مەکتەبی عیشقدا ، ئوستاد تەختە و قەڵەمی نییە، خۆی دەبێتە وانەکە ، تەختە و قەڵەم بۆ زانستە، بۆ ئەو شتانەی دەتوانی بیاننووسی و لەبەریان بکەی و لە تاقیکردنەوەدا وەڵامیان بدەیەوە. بەڵام عیشق وانە نییە لەبەر بکرێت، حاڵەتێکە ئەبێت هەستی پێبکەیت ، لە عیشقدا قسەکەر نییە ، کیمیا هەیە ، زانست شتێکت پێدەبەخشێت کە پێشتر نەتزانیووە، زانست کەمی تۆ زیاد دەکات ، بەڵام عیشق شتێکت لێدەسەنێتەوە کە پێشتر هەتبووە ، عیشق زیادی تۆ کەم ئەکات ، بۆیە مەحوی گوتەنی:- (دەرسی عیشقم هەر لە کن پەروانە یا بولبول بووە بیگەمێ یا نەیگەمێ، هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم)
ئەڵێن مرۆڤ هەزار حەسرەتی هەیە، لە کۆتاییدا یەکێک لەو حەسرەتانە دەیکوژێت، لە شەکرە و چەوری جگەر و شێرپەنجە دەترسین و کەچی داخێکی زۆر بچووکتر دەمانکوژێت پێی دەوترێت ئازاری سەرسنگ ، حەسرەت خۆی لە سەرەتادا ئازار نییە، بەڵکو خەونە. خەونێکی بچووکە کە لە دڵتدا دەیهێڵیتەوە بۆ سبەینێ. ئەم سبەینێە دەبێتە دوو سبەی، دوو سبەینێ دەبێتە ساڵێک، ساڵێک دەبێتە تەمەنێک. و ئیتر ئەو خەونە دەگۆڕێت بۆ حەسرەت ، ئازارێک کە بە ئازار شکێن ناشکێ و نە خۆت و نەهیچ پزیشکێک نازانێت چارەی چییە هەموومان کۆگایەکی گەورەی حەسرەت بووین حەسرەتی وشەیەک کە لە دڵماندا بوو نەمانگوت، لە کاتێکدا دەبوو بیڵێین (خۆشم دەوێیت) یان (ببورە) حەسرەتی ڕێگایەک کە هەڵماننەبژارد و ترساین و لە نیوەڕێدا گەڕاینەوە. حەسرەتی کەسێک کە لەبەر غرور وازمان لێهێنا و ئێستا تەنها وێنەکەی ماوەتەوە حەسرەتی خۆمان، ئەو کەسەی دەمانتوانی ببین بەڵام نەبووین. هەزار حەسرەتەکە لە یەک کاتدا ناتکوژێت. ئەوان وەک ژەهرێکی لەسەرخۆ، ڕۆژانە دڵۆپ دڵۆپ لە ڕۆحدا دەچۆڕن. فێرت دەکەن بە کەم ڕازی بیت، فێرت دەکەن بڵێیت (ئاساییە، قەدەر وابوو) هەمووان وەک منن ، بەڵام لە ناخەوە هەر هەموو خوێن لە دڵیان دێت. ئەو حەسرەتەی لە کۆتاییدا دەتکوژێت، لەوانەیە گەورەترینیان نەبێت. لەوانەیە بچووکترینیان بێت، مرۆڤەکان بە پیربوون نامرن، بەو حەسرەتە دەمرن کە بۆیان دەردەکەوێت تەمەنیان بە چاوەڕوانی ئەوەی خەڵکی تر چیان پێدەڵێن، بە ترس، بە دواخستن بەسەربردووە. تەنها وشەیەک کە هەزار جار لەبەردەم ئاوێنەدا ڕاهێنانمان لەسەر کرد، بەڵام لەبەردەم خاوەنەکەیدا زمانمان لال بوو، نەمانتوانی پێی بلێین (خۆشم دەوێیت) شتێک کە لە گەرووماندا بوو بە بەرد و ئەگەر بمانگوتایە ڕەنگە کەسێکمان لەدەست نەدایە. (ببورە)ەیەک، کە غرور نەیهێشت بیڵێین و ئێستا ئەو (ببورە) یە بووە بە هەزار شەوی بێخەوی. تێدەگەین کە وشەکانیش وەک تەمەن کاتێکیان هەیە، ئەگەر لە کاتی خۆیدا نەیانڵێیت دەبێتە حەسرەت ، سبیەنێ گەورەترین تەڵەبوو وامانزانی کات لەبەردەستدایە . بۆیە کوشندەترین حەسرەت، حەسرەتی ئەو ژیانەیە کە نەژیاین. مرۆڤ بە هەزار حەسرەتەوە لەدایک نابێت، بەڵام بە هەزار حەسرەتەوە دەژی و لە کۆتایدا رەنگە بچوکترینیان بیکوژێت.
هەر ڕووداوێک کە بۆمان ڕوو دەدات بۆ ئێمە تایبەتە. بۆ ئێمە جیاوازترە لە تمام ئەو ڕووداوانەی بۆ کەسانی دیکە ڕوو دەدەن. ئەو تەنیایییەی کە هەستی پێ دەکەین، جیاوازترە لە تەنیایی کەسانی دیکە. ئەو خەمەی کە هەستی پێ دەکەین، خنکێنەرترە. ئەو برینەی کە خواردوومانە، ئازاربەخشترە لەوانەی دیکە. ئەو خۆشییەی کە هەستی پێ دەکەین و ئەو چێژەی کە دەیبەین، لە مێشکی ئێمەدا جیاوازترە ...
видео или голосовое, без подписи
ئەمە لێکدانەوەی منە بۆ ئەم نوسینە دەردا ، ئاهـ و حسرەتێکە یا کۆستێک، ژانێک یاخود لەدەستدانێک. (نماند از آن همه): هەموو ئەو ڕۆژگارە خۆشانە، ئەو خۆشەویستییە، ئەو پێکەنین و دەنگە دەنگانەی کە ڕۆژێک هەبوون، ڕوویان لە نەمانی کرد جز یادی... جگە لە یادێک لە هەموو ئەو دنیایە تەنیا بیرەوەرییەک، ناوانێک یاخود وێنەیەکی ڕابردوو لە مێشکدا جێماوە
دردا نماند از آن همه جز یادی...! احمد شاملو
فیلمەکە زۆر بە هێواشی و گفتوگۆ پێش دەچێت، و گرنگی بە دۆخی ناوەوەی کاراکتەرەکە دەدات لەبری ڕووداوە گەورەکان هەموو کاراکتەرە لاوەکییەکان وەک ئاوێنەن هەر هاوڕێیەک شتێک نیشانی Alain دەدات: یەکێک تەنها پارە بە گرنگ دەزانێت. یەکێک تەنها سێکس. یەکێک تەنها ناوبانگ. یەکێک ژیانی خێزانی هەیە بەڵام بەبێ دڵخۆشی. دەبینێت کە هیچ کام لەوانە ئەو ئارامییەیان نییە کە خۆی بەدوایدا دەگەڕێت زۆر کەسان پێیان وایە فیلمەکە لە ڕووی هونەرییەوە ئەوە نیشان دەدات کە کاتێک مرۆڤ لە تەنیایی و ناڕەزایییەکی قووڵدا دەمێنێتەوە و هیچ پەیوەندی و مانایەک بۆ ژیانی خۆی نابینێت، چۆن دەتوانێت بگاتە ئەو دۆخە. فیلمەکە زیاتر وەسف و لێکدانەوەی ئەو بارەیە، نەک بانگەواز بۆ ئەو هەڵبژاردەیە ئاگری دەروون ” هێمای ئەو شوق و هیوایەیە کە مرۆڤ بۆ ژیان هەیە. لە سەرەتای فیلمدا ئەو ئاگرە هێشتا هەیە، بەڵام بە هۆی تەنیایی، بێمانایی و ناتوانینی پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ جیهانی دەوروبەری، بە هێواشی دەکوژێتەوە. کۆتایی فیلم ئەوە نیشان دەدات کە لە دیدی Alain، ئەو “ئاگری دەروون” بە تەواوی خامۆش بووە ئینسان، پێش ئەوەی جیهان جێبهێڵێت، لە ناوەوەی خۆی دوور دەکەوێتەوە. کاتی بینین، ڕووداوەکان زۆر سادەن، بەڵام دوای تەواوبوونی فیلم، پرسیارەکان دەست پێدەکەن: مانای ژیان چییە؟ ئایا مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ خۆی بژی؟ ئایا خۆشگوزەرانی و سەرکەوتن بەسە بۆ ئارامی؟
The Fire Within (1963) (بە فەرەنسی: Le Feu follet) بە کوردی واتا ئاگری دەروون یەکێکە لە باشترین فیلمە دەروونی و بوونگەراییەکانی سینەمای فەرەنسی. دەرهێنانی Louis Malle ـە و پاڵپشتی لەسەر ڕۆمانێکی Pierre Drieu La Rochelle کراوە. کورتەی چیرۆک (بێ سپۆیلەر): فیلمەکە سەبارەت بە پیاوێک بە ناوی Alain Leroy ـە کە لە نەخۆشخانەی چارەسەری مەیخواری دێتە دەرەوە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، هاوڕێ و ناسیاوانی کۆنی خۆی دەبینێت و هەوڵ دەدات هۆکارێک بۆ بەردەوامبوونی ژیان بدۆزێتەوە. بەڵام هەر دیدارێک زیاتر ناخی و بێئومێدییەکەی ئاشکرا دەکات
من گوێ لە هەموو قسەکان دەگرم بەڵام سەیری کردەوەکان دەکەم،
ئای من بمرم. تۆ منت بە چ ئومێدێکەوە بوو دایکە؟! ..
طریق درست عشق ورزیدن همین بود : بی هراس، بی حد و مرز، بی اندیشهی فردا و سپس بی پشیمانی ... ✍🏽 جولین بارنز 📕 هیاهوی زمان
«ئەگەر هەر سبەینێ بەڵایەک بەسەر یەکێکماندا بێت، پێم وایە ئەوی تریان، لایەنەکەی تر، بۆ ماوەیەک خەمبار دەبێت؛ بەڵام دواتر هەمان کەس دەڕوات و دڵ بە یەکێکی تر دەبەستێت و لە ماوەیەکی کورتدا یەکێکی تر دەدۆزێتەوە. هەموو ئەم شتانە، هەموو ئەم خۆشەویستییەی ئێستا باسی لێ دەکەین، دەبێتە بیرەوەریەک ، بەڵام ڕەنگە ئەسڵەن نەبێتە یادگارییەکیش. ئەی وا نییە؟»
کچ عاشقی کوڕ نابێ، بەڵکو عاشقی ئەو شتانە ئەبێ کە کوڕێک بۆی ئەکا، کوڕان کاتێک ئەچنە لای هاوڕێکانیان باسی ئەو هەستانە ئەکەن کە لەگەڵ کچەکەدا هەیانبووە، بەڵام کچان وانین، ئەوان زیاتر باسی ئەو شتانە ئەکەن کە بۆیانکراوە، بۆ نموونە چی بۆ کردووە؟ چی بۆ کڕیووە؟ بردوویەتی بۆ کوێ؟ لەبەر ئەوە بڕۆ پارە پەیاکە، پارە قەت خیانەتت لێ ناکا، تاکە شتە کە ئەتوانێت ڕووی ناشرین و دزێوی تۆ لای مێینە سپی بکاتەوە.