نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّەُ آوَّابٌ💎
Статистикаحمد بۆ ئەو الله یەی شایەنی حمد کردنە ، حمد بۆ ئەو اللە یەی خۆی دەستی عبدەکانی ئەگرێ و هیدایەتیان ئەدات لەخۆی نزیکیان ئەکاتەوە گەر سەریشیان لێبشێوێ هەر بۆلای خۆی ڕایان ئەکێشێ تا دێنەوە سەر ڕێگا ..
- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 18
- Всего постов
- 101
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 185
- 1/48двое суток
- 212
- 1/72трое суток
- 228
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
لەکاتی ئەنجام دانی هەرکاروکردەوەیەک پێویستە بیهێنینە بەرچاومان کە اللە تعالی زۆر شیاوی لەوە زیاترە بۆی ئەنجامی بدەین ٬ ئەوەی ئەنجامی دەدەین لەو پەڕی کەم و کوڕتیمانە ٬ کردەوەکانمان هۆکارن بۆ چوونە بەهەشتمان ٬ بۆیە بەهەشتیش چەند پلەی تیایە دەبێت بەردەوام لەکۆششی زیاتر بین بۆئەوەی شیاوی پلە بەرزییەکانی بەهەشت بین ٬ نەوەکو بەکردەوەیەکی بچووک زۆر لەخۆبایی بین و بزانین کەکردەوەکانمان زۆر گەورەن ٬ وە ئێمە کردەوە ئەنجام دەدەین بۆئەوەی بەدووربین لەدۆزەخ و ناخۆشییەکانی لەکاتێک دا دۆزەخ بەناخۆشی و ناڕەحەتیەکان دەورەدراوە ٬ پێویستی بەکۆشش و کردەوەی زیاترە ٬ بۆیە گەر ئێمە بەم تێگەیشتنە کردەوەکانمان ئەنجام دا ئەوکات ئەوەی ئەنجامی ئەدەین زۆر لەکەم و بچووک دێتە بەرچاومان کەشیاوی باسکردن نەبێت چجای پێوەی سەرسام و لەخۆبایی بین؟! لەئامۆژگارییەکانی مامۆستاکەم❤️
🔴 باسی بەهەشت ... 🚫مامۆستا کرمانج #گویگرە #بڵاویکەوە کۆتا وانە
ڕووکاری دینداری و فیتنەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رحمکم الله با بەس ڕووکەش نەبین!بە ظاهر هیچمان تێیدا نەهێشتبێتەوە و لە ناوەوەش کەسێکی جاهل بین و کوێرانە شوێن کەوتبێتین! ❔سبحان الله دەبینی کابرا نیقابە یانیش ریشدارە و سەروسیمای دینداری پێوە دیارە کەچی هەموو گیانی خرابە وتاوانە! ڕەحمەتی الله تان لێ بێت گەر خۆشت نەتەوێ چواردەورت دەتکەن بە قودوە بۆخۆیان دەڵێن ئەها فلان کەس ریشداریشە (سەلەفیە) ئاواش دەکات! هەندێک سیفەت لای عامی خەلک ئاسایی بونەتەوە (کە ئاسایی ـش نین) بەڵام بۆ کەسێک کە عابا و نیقاب و ڕیشدارە شەرمە بیکات لەبەر پێگەکەی. 🔸مەسەلەن ناکرێ خوشکی سەنگینم عابا و نیقاب و خماریت هەموو رۆژ وێنەی خۆت دانێیت یان پرسیاری سادە یانیش تایبەت بە ئافرەت لە برایان کەیت! الحمدلله زۆر خوشکمان هەیە کە تا ڕادەیەکی زۆر بێ پێویستیان کردووین لە برایان، تەقوای الله ـتان هەبێ واز لەم سیفەتە جاهیلانە بێنن. 🔸یانیش برای بەڕێزم الله تعالی منەتی کردووە بە سەرتدا کەمە علمێکی پێ بەخشیوی هەر ڕۆژەو لە چاتی خوشکێک مەکەوە بەناوی دەرس گوتنەوە و یارمەتیدان بۆ طلبی علمی شرعی. 👍 لەگەڵ ئەم هەموو فیتنەیە هێشتاش خوشک و برایانێکمان هەیە وەک چۆن خۆیان لە ئاگر دەپارێزن ئاوا خۆیان لە فیتنە پاراستووە. ▫️لە ڕاستیدا شەریعەتی ئیسلام سنووری زۆر ڕوونی بۆ پاراستنی حورمەتی نێوان ئافرەت و پیاوی نامەحرەم داناوە؛ وەک پێغەمبەری اللە ﷺ دەفەرموێت: عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ️ ﷺ قَالَ:«إِيَّاكُمْ وَالدُّخُولَ عَلَى النِّسَاءِ! فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الأَنْصَارِ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَفَرَأَيْتَ الحَمْوَ؟ قَالَ: الحَمْوُ المَوْتُ!» (رواه البخاري: ٥٢٣٢، ومسلم: ٢١٧٢) عوقبەی کوڕی عامڕ ڕەزای اللەی لێ بێت دەفەرموێت، پێغەمبەری اللە ﷺ فرمووی: «ئاگاداربە و خۆتان بپێچنەوە لە چوونە لای ئافرەتان و قسەکردنی تەنیایی/تێکەڵاوبوون لەگەڵیان!» پیاوێک لە ئەنسار گوتی: ئەی نێردراوی اللە ئەی کەسە نزیکەکانی مێرد (وەک برای مێرد/ئامۆزا و خزم)؟ فرمووی: «کەسی نزیک کە مەحرەم نییە وەک مەرگ وایە (فیتنەکەی مەترسیدارترە)!» ▫️هەروەها پەروەردگار ڕێنماییمان دەکات کە قسەکردن تەنها لەسەر بنەمای پێویستی و دوور لە نەرمی و دروستکردنی مەیل بێت و ئەفەرمووێت. ﴿فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا﴾ «...بە نەرمی و بە شێوازێک قسە مەکەن لەگەڵ پیاواندا کە ئەوەی دڵی نەخۆشە ئارەزووتان بکات، بەڵکو قسەیەکی شیاو و ئاسایی (بەپێی پێویست) بکەن.» ⬇️ برا و خوشکی بەڕێزم! 🔖ئاگاداری ڕەفتار و کردارەکانتان بن بەرگی دینداری و پۆشاکی شەرعی، بەرپرسیارییەتییەکی گەورەیە لەسەر شان بەڕێزتان ڕێگە مەدەن شەیتان لە دەروازەی «دەرس گوتنەوە» «دعوة» یان «پرسیاری شەرعی»ییەوە خەڵوەتی ئەلیکترۆنی و چاتی تایبەتتان لێ بکاتە فیتنە.🔖 با تەقوا و شەرملەخۆبوونی ناوەوەمان زیاتر بێت لە سەروسیمای دەرەوەمان تاوەکو نەبینە هۆی ناوزڕاندنی ڕێبازی حەق و بێباوەڕکردنی خەڵکی لە دینداری. اللهم اهدنا لأحسن الأخلاق واصرف عنا سيئها? #ئامۆژگاری
📖زانیارییەکی قورئانی: ↔چۆن جیاوازی بکەین لە نێوان (يُسَبِّحُ) و (سَبَّحَ) لە سەرەتای سوورەتەکاندا، و چۆن بزانین سوورەتەکە بە کامەیان دەست پێ دەکات❔❔ ✔️ئەگەر پیتی اولی ناوی سوورەتەکە پیتی خاڵدار بێت (خاڵی پێوە بێت)، ئەوا بە ﴿يُسَبِّحُ﴾ دەست پێ دەکات. ✔️ئەگەر پیتی اولی ناوی سوورەتەکە پیتی بێخاڵ بێت (خاڵی پێوە نەبێت)، ئەوا بە ﴿سَبَّحَ﴾ دەست پێ دەکات. 💡نموونە: سوورەتەکانی (الحديد، الحشر، الصف): بە پیتی بێخاڵ دەست پێ دەکەن؛ بۆیە سەرەتاکەیان بە ﴿سَبَّحَ﴾ دەست پێ دەکات. 💡سوورەتەکانی (التغابن، الجمعة): بە پیتی خاڵدار دەست پێ دەکەن؛ بۆیە سەرەتاکەیان بە ﴿يُسَبِّحُ﴾ دەست پێ دەکات. ئەمە ڕێسایەکی زۆر ئاسان و یارمەتیدەرە بۆ لەبەرکردن و جیاکردنەوەی سوورەتەکانی ناسراو بە (المسبّحات). #فوائد_قرآنیة #لەگەڵ_قورئان
🔴😱😳بەدوای باشترین کەناڵی بەسوود ئەگەریت ونازانی چۆت دەستتت بکەوێ ؟ ئێمە لیرە باشترینەکانمان کۆکردوەتەوە ئەتوانی بەیەک کلیک داخل هەموو کەناڵەکان بیت😱😳📣 ➡️@photo_hd_99 ⬅️ جوانترین وێنەی HD ➡️@G4aranawa ⬅️ نعم العبد انە اواب ➡️@nafs_0 ⬅️ فرمێسکی پەشیمانی ➡️@yasamee23n ⬅️ کاری دەستی یاسەمین ➡️@srudy_islamy ⬅️ سروودی اسلامی ➡️@Jwantrin_wta21 ⬅️ جوانترین ووتە ➡️@Quran_kareem_kanal ⬅️ٳذاعة القران الكريم ➡️@shok_kurd ⬅️ شۆک😱 ➡️@islam_haq999 ⬅️ ئیسلام حەقە ➡️@prsyar_w_walam ⬅️ پرسیار و وەڵام ➡️@gashteek ⬅️گەشتێک لەگەڵ سەلەف ➡️@haba_hijab ⬅️ حیجاب وعابا ونیقاب ➡️@doktor_999 ⬅️ زانیاری پزیشکی ➡️@al_ha_dis ⬅️ طالب الحدیث ➡️@shafxy_shafxy ⬅️ ئیمام شافعی ➡️@hawrekam123 ⬅️ هاورێکەم ➡️@namokannn ⬅️ مردن بەسە بۆ ئامۆژگاری ➡️@hilmul_7ayat ⬅️ العلم الحیاة https://t.me/photo_hd_99 بەیەک کلیک داخلی هەموووان ببە✅🔴 https://t.me/addlist/M-Yud4FH0j44ZTdi
➡️باسی لوح المحفوظ و بیت المعمور... 🚫مامۆستا کرمانج #گویگرە #بڵاویکەوە
ڕاستییەک دەربارەی پرۆسەی هاوسەرگیری و هەڵبژاردنی هاوژین 🔖قبوڵبوونی دڵ پێوەری سەرەکییە: قبوڵبوون لە بینینی شەرعیدا پەیوەندی بە جوانییەوە نییە؛ جوانی شتێکی ڕێژەیییە و خەڵکی تێیدا جیاوازن، بەڵام قبوڵبوون و بەدلچوون ئارامییەکی ڕەبانییە کە اللە دەیکاتە دڵی داواکارەوە تا هەست بە ئاسوودەیی و دڵنیایی بکات لەبەر ئەوە دەبینیت کەسێک لەگەڵ ئافرەتێکدا ئارام ناگرێت کە لەسەر ئاستێکی بەرزی جوانییە، لە کاتێکدا کەسێکی تر لە شادی و خۆشەویستیدا لەگەڵ هاوسەرێکدا دەژیت کە جوانییەکی دیاری نییە خۆتان بە پێوەرەکانی جوانییەوە سەرقاڵ مەکەن؛ چونکە خۆشەویستی و ئارامی بە ڕوخسار دروست نابێت، بەڵکو بەو قبوڵبوونە دروست دەبێت کە اللە لە نێوان دڵەکاندا بڕیاری لەسەر دەدات. ⬅پەیامێک بۆ برایانی بەرێزم: دووربکەونەوە لەو زێدەڕۆیانە لە کاتی هەڵبژاردنی هاوسەردا زۆرێک لە گەنجان بەردەوام دەگەڕێن بەدوای وێنەیەکی خەیاڵیدا کە تەواوکاری لە دین و ڕەوشت، جوانی، سامان و هەموو سیفەتەکانی تردا تێدا کۆبووبێتەوە، بەمەش پشت هەڵدەکەن لەوانەی خاوەن دین و ڕەوشتن بەو پاساوەی کە کەمالێکیان دەوێت هیچ کەمکوڕییەکی تێدا نەبێت کات تێپەڕێت و تەمەن سەردەکەوێت، پاشان گەنجەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئەوەی پێشتر ڕەتی دەکردەوە، بەڵام دەبینێت زۆرێک لە کچەکان بەهۆی گەورەبوونی تەمەنییەوە داواکارییەکەی ڕەت دەکەنەوە و ئەوەی ڕۆشتووە بۆی قەرەبوو ناکرێتەوە بەباشی پشت بە اللە ببەستن و لەپێشینەیییەکانی خۆتان ڕێکبخەن لەپێشترینی ئەوانەش دوای دین و ڕەوشت، ئەوانەن کە ژیانی هاوسەرییان پێ باش دەبێت و هاوژینیی پێ بەردەوام دەبێت. ⬅پەیامێکیش بۆ خوشکانی بەڕێز: زێدەڕۆیی مەکە لە مەرجەکانتدا و داواکارییەکانت مەبەستە مەحاڵ؛ چونکە زۆری مەرج دانان دەرفەتی باش لەدەست دەدات و ڕێگەیەکی پیرۆز دەبڕێت ئەگەر کەسێکی خاوەن دین و ڕەوشت هاتە داوات، قبووڵی بکە بۆ جێبەجێکردنی فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ:"إذا خَطَبَ إليكم مَن ترضَون دينه وخُلُقه، فزوّجوه"(ئەگەر کەسێک هاتە داواتان کە لە دین و ڕەوشتی ڕازی بوون، ئەوا هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکەن). 〰چونکە چاکسازیی دین و ڕەوشت ئەو بنچینەیەیە کە ماڵەکانی لەسەر بینا دەکرێت بەختەوەریی پێ بەدەست دەهێنرێت و هاوژینیی پێ بەردەوام دەبێت.〰
ئامانج لە پۆرن چییە؟ پۆرن ئامانجی زۆر گەورەی بەدواوەیە؛ تەنها ئەوە نییە کەوا بینەر بکاتە کۆت و بەندی خۆی بەڵکو بۆ ئامانجێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دروست بووە لەم پێناوەشدا ساڵانە زیاتر لە ١١ هەزار فیلمی پۆرن بەرهەم دەهێندرێت، کە ساڵ بەدوای ساڵ گۆڕانکاری بەسەردێت تاوەکو ئارەزوومەندانی بە تەماح و بەپەرۆشییەوە سەیر بپکەن وساڵانی واش هەبووە زۆر زیانی بەرکەوتووە، وەک مردنی گەورەترین ئەکتەرەکانی پۆرن بە نەخۆشی ئایدز و بەکارهێنانی کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ (کاری نایاسایی). 🖊بۆیە کۆمپانیاکانی دروستکەرانی پۆرن هەڵسان بە بەرنامەداڕشتن بۆ ئەم بازرگانییەی سەردەمە (کە لە دەوروبەری ساڵی ١٨٩٦ەوە بەربڵاو بوو)ئەکتەرەکانیان ڕێکخست و جیهانێکی خەیاڵییان خستە ناو واقیع و مێشکی بینەرەوە کە ئامانج تێیدا کۆکردنەوەی سامان و بازرگانیکردنە وە دەوڵەمەندبوونی چەند کەسێکی دیاریکراوە لەسەر حیسابی تێکدانی هەموو بەها جوانەکانی ئەکتەرەکان و بینەرەکان. مەبەست و ئامانجە شاراوەکانی تر: 1⃣کۆنتڕۆڵکردن و ئاڵوودەکردنی مێشک: دروستکردنی ئاڵوودەبوونێک کە تەواوی تەرکیز و وزەی گەنجان بەفیڕۆ بدات و لە بابەتە گرنگەکانی ژیان دەیانپچڕێنێت. 2⃣تێکدانی شیرازەی خێزان: خستنەڕووی دیمەنی ناواقیعی و دوور لە ڕاستی، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕەزامەندی لە پەیوەندی هاوسەرگیری ڕاستەقینەدا. 3⃣بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ: بەکارهێنانی مرۆڤ وەک کاڵایەک تەنیا بۆ بەدەستهێنانی قازانجی دارایی بەبێ ڕەچاوکردنی کەرامەت و بەها ڕەوشتییەکان. وانەی⬅ پێشوو #پۆرن #بڵاوی_بکەوە
➡️باسی ئاو و کورسی اللە و سدرة المنتهی ... 🚫مامۆستا کرمانج #گویگرە #بڵاویکەوە
ئاستی: ١ | الأذكار الشرعية ٣ پـــ١٧/پێش ئەوەی بنەویت چ دەکەیت بۆ ڕاخەرەکەت (جێگەی خەوەکەت) و بە چی نزا (دوعا) دەکەیت؟ و/ ئەوە دەکەم کە پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێکردووین: ڕاخەرەکەم (جێگەی خەوەکەم) دەتەکێنم بە پەراوێزی ناوەوەی بەرگەکەم (واتە: ئەو بەشەی پۆشاکەکە کە بە بەدنەوەیە)، پاشان ئەم دوعایە دەکەم: «بِاسْمِكَ رَبِّ وَضَعْتُ جَنْبِي، وَبِكَ أَرْفَعُهُ، إِنْ أَمْسَكْتَ نَفْسِي فَارْحَمْهَا، وَإِنْ أَرْسَلْتَهَا فَاحْفَظْهَا بِمَا تَحْفَظُ بِهِ عِبَادَكَ الصَّالِحِينَ»(رواه البخاري ومسلم) پەروەردگارم! بە ناوی تۆوە تەنیشتم (جەستەم) دانا و بە یارمەتی تۆش بەەرزی دەکەمەوە (هەڵدەستمەوە)، ئەگەر گیانم بکێشیت ڕەحمی پێ بکە، و ئەگەر بێتو بیپارێزیت و بیگێڕیتەوە، بیپارێزە بەوەی کە بەندە چاکەکانتی پێ دەپارێزیت. بۆ سود بینین لە پرسیاریـــ١٦ـم لە سیرە دەست لەسەر وشەی شازادەم بدە. #پرسیاری_عقیدەی #سیرة #الأذكار_الشرعية 📢 بۆ وانەی زیاتر سەردانی چەناڵەکەمان بکەن: 🔗 @G4aranawa
😀پـــــــــۆڕن😀 بسم اللە وصلاة وسلام علی رسول اللە محمد ️ ﷺ پۆرن چییە و مێژووی سەرهەڵدانی بۆ کێ دەگەڕێتەوە؟ بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، دیاردەی پۆرنۆگرافی (پۆرن) دیاردەیەکی نوێ نییە و ڕەگ و ڕیشەی بۆ سەردەمە کۆنەکان دەگەڕێتەوە. قۆناغە مێژووییەکانی گەشەکردنی پۆرن: سەردەمی کۆن (یۆنانییەکان و هیندستان):لە سەردەمی یۆنانی کۆندا، وێنە و پەیکەری ڕووتی ئافرەتان و پیاوان بۆ ئاماژەدان بە بابەتی سێکسی و جەستەی مرۆڤ دروست دەکرا هەروەها لە دەقە کۆنەکانی هیندستاندا ئاماژەی پێکراوە، وەک کتێبی بەناوبانگی "کاما سوترا" (Kama Sutra) کە دەقێکی مێژووییە لەسەر پەیوەندی و ڕەفتارە سێکسییەکان ئەم قۆناغە هەمووی پێش داهێنانی کامێرای فۆتۆگرافی بوو. ⬅️دەستپێکی فۆتۆگرافی (١٨٣٩):لە ساڵی ١٨٣٩دا بە داهێنانی یەکەم وێنەی فۆتۆگرافی، وەرچەرخانێکی گەورە روویدا زۆر زوو وێنەی ڕووت لە ڕێگەی کامێراوە دەستی پێکرد و بە نهێنی بڵاودەکرایەوە، کە ئەمەش سەرەتایەکی تازە بوو بۆ پیشەسازییەکە. ⬅️سەردەمی زێڕینی سینەما (١٩٧٠):ساڵانی حەفتاکان بە "سەردەمی زێڕینی پۆرن" ئەژمار دەکرێت لەم قۆناغەدا فیلمی سێکسی هاتە ناو سینەماکان و بە شێوەیەکی ئاشکرا لە هۆڵەکانی سینەمادا پەخش دەکرا و بینەرێکی زۆری لە خۆ کۆدەکردەوە. ⬅️سەردەمی کاسێت و ڤیدیۆ (VHS):بە دەرهاتنی ئامێری ڤیدیۆ و شریتی (VHS)، پۆرن لە هۆڵەکانی سینەماوە گوازسترایەوە بۆ ناو ماڵ و ژوورە تایبەتەکان ئەمەش وایکرد دەستڕاگەیشتن پێی زۆر ئاسانتر و تایبەتتر بێت لە جاران. ⬅️سەردەمی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا:لەگەڵ هاتنی ئینتەرنێت، پیشەسازیی پۆرن گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەخۆیەوە بینی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدواوە، ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکان بوونە پڕبینەرترین و پر سەردانیکەرترین وێبسایتەکانی جیهان ئەمڕۆ لە سەردەمی مۆبایلی زیرەک و تەکنەلۆژیادا، تەنها بە یەک کلیل (Click) دەتوانیت دەستت بە هەزاران ڤیدیۆ و ناوەڕۆک بگەشێت... وام لیکرد بیگوازنەوەش تا خەڵکی زیاتر ئیستفادە بکا #پۆرن #بڵاوی_بکەوە
لەداخی ئەو ٢نەفەرە ئەمشەو یەکەم وانە پۆست ئەکرێت🙂... باذن اللە
без подписи
پێشەوا"الحسن البصري"( رحمه الله) دەفەرموێت:.فضح الموت الدنيا ، فلم يدع لذي لب فيها فرحا. مردن ئابڕووی دونیای بردووه ، هیچ خۆشیهكی بۆ خاوهن هۆش - عقل- تێدا بهجێ نههێشتووه! .. ابن أبي الدنيا في الهـم والحزن : ٩٢.
خواردنی خانەوادەکانی رسول اللە ️ ﷺ عَنْ عَائِِشَةَ (رَضِېَ اللّەُ عَنهُمْاَ) قَالَتْ:(إِنْ کُنَّا آلَ مُحَمَّدٍنَمکُثُ شَهْراً مَا نَسْتَوقِدُبِنَارٍ،إِنْ هُوَإِلاَالتَّمْرُ وَالْمِاءُ) عائیشه رەحمەتی اللەی لێبێت دەڵێ:ئێمەی خانەوادەی موحەمەد ﷺ جاری وابوو یەک مانگی تەواو دەماینەوە لەماڵ و ئاگرمان هەڵنەدەکرد چونکە ئەوەی هەبوو بۆ خواردن تەنهاخورماو ئاو بوو واتا شتێک نەبوو شایانی گەرم کردنەوە و سورکردنەوە بێ لەماڵمان. أخرجە البخاري:٦٤٥٨،ومسلم:٢٩٧١. #فەرموودە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا؛ چۆن بە ئەنقەست پیاوان تووشی فیتنە دەکرێن؟ فیتنەیەکی گەورە لە سەردەمەکەماندا و بەتایبەتی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبووەتەوە؛ کە تێیدا دڵەکان تێکەڵ دەبن بەربەستەکان لاواز دەبن، و دەروونەکان بەوەی اللە پێی ڕازی نییە تاقیدەکرێنەوە. لە ئافرەتان کەسێک هەیە بە ئەنقەست دەبێتە هۆی فیتنەی پیاوان، بەوەی زۆر پرسیاریان لێ دەکات و گفتوگۆیان لەگەڵدا درێژ دەکاتەوە!! سەرسوڕهێنەرە کە ئافرەتێک لەسەر بابەتێکی سادە پرسیار لە پیاوێک بکا لە کاتێکدا دەتوانێت وەڵامەکەی لە کتێبەکان، وانەکان، یان لە ئافرەتانی زاناوە دەستبکەوێت! بزانن کە زۆری پرسیارکردنی ئافرەت لە پیاو و پەیوەندیکردن لەگەڵیدا -تەنانەت لە ئامۆژگاری و بابەتی ڕێگەپێدراویشدا- دەبێتە هۆی دروستبوونی خەلوە و فیتنە، هەیبەتی بەربەستەکان دەتوێنێتەوە و دەرگایەک لە دەرگاکانی شەیتان دەکاتەوە؛ بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ پیاوێکی پارێزکاردا بێت کە دەرگاکان دادەخات و جیهادی دڵی خۆی دەکات. اللەی گەورە ئاگادارمان دەکاتەوە و دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ﴾ (ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە، شوێنی هەنگاوەکانی شەیتان مەکەون؛ هەرکەسێک شوێنی هەنگاوەکانی شەیتان بکەوێت، ئەوا بێگومان شەیتان فەرمانی پێ دەکات بە کاری بەد و ناپەسەند). ترسی اللەـــتان هەبێت و دڵی بڕواداران بپارێزن، مەبنە هۆی خلیسکانی بەندەیەکی چاکەکار؛ چونکە فیتنەی کەسانی چاکەکار گەورەیە هەرکەسێکیش بە ئەنقەست ئەوە بکات با خۆی بۆ لێپرسینەوە لەبەردەستی اللەدا ئامادە بکات.