هـــەڵــگـــــرانی قــــورئــان - هـــانــــدان👑
Статистика(🌸قوتابخانەیەک بۆ هاندان و لەبەرکردنی قورئان🌸 لەگەڵ ئێمە دەست پێ بکە و بگە بەکاروانی هەڵگرانی قورئان🌸) ❤وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ❤ #حافظ👑 #حافظة👑 @Halgran3iQuran
- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 26
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 166
- 1/48двое суток
- 190
- 1/72трое суток
- 205
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
هاوڕێ لەبیرت بێ...❗ تاکە شتێك کە من و تۆ لەدونیا جیابکاتەوە "مردنە " جاگومانی تیا نیە سڕەی من و تۆش نزیکە ، دونێ فڵان مرد ، امڕۆش من سبەش تۆ ...!! بەڵام دوای مردن ژیانی ڕاستەقینە و حیساب و لێپرسینەوە دەست پێ ئەکات ، بەر لەوەی مردن بەئاگات بێنێت خۆت بەئاگا وەرەوە بەدوای نەفس مەکەوە ، نەفس دائیمەن بانگهێشتت ئەکات بۆ خراپە" إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ" بەدڵنیایشەوە دوای مردن ئەوەستێنرێین و پرسیارمان لێ ئەکرێت دەربارەی عَنْ عُمْرِي فِيمَا أَفْنَاهُ....❗ ئامادەبە بۆ ئەو پرسیارە بەڵام تۆ گەر لە دونیایا هاوەڵی قورئانت کردبێت ئەڵێیت یارب هاوڕێی قورئان بووم و لەخزمەت کەلامەکەت بوم و خەڵکیشم فێر دەکرد آە ، لەوهەستە خۆشە ئەبێت حاڵت چۆن بێت ❓❗ جا ئیتر کاتی نەهاتووە بگەڕێیتەوە خزمەت کەلامەکەی رب العالمین ...❓ بەڕاستی ئەوەی هاوڕێیەتی قورئان بکات هەرگیز پەشیمان نابێتەوە و وەکو بازرگانیەک وایە کە هەرگیز زەرەری تیا ناکەیت و قازانجەکەشی هەم لەدونیا دەبینی وەهەم لەقیامەتیش ...!🌾🥀 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
هەرگیز ئەو دڵۆپە فرمێسکانە بەزایەع ناچن کەلەپێناو قوڕسی حفظ و مڕاجەعەکەتت ڕشتووە...!! ئەمڕۆ لەدیاری گریایت بەڵام ڕۆژێک دێت ئەو دڵۆپە فرمێسکانە ئەبنە ڕووناکی بۆت ، بۆیە صبرت هەبێ و بەردەوامبە ...🌿🌾 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
لەگەورەترینی نیعمەتەکانی گەشتی لەبەرکردنی قورئان لەبیرچونی خەمەکانی دونیایە...!! لەم گەشتەی قورئاندا کاتێک دەستت پێکردووە گەورەترین خەمی ڕۆژەکەت تەنها اوەیە کە امڕۆ ئەوبەشەی داتناوە بۆحفظ تەواوی بکەی و دواتر بێی مڕاجەعەی حیفزی کۆن و نوێیەکەت بکەی چی لەوەخۆشترە تۆ ئەو خەمەت هەبێت بۆ تەواوکردنی واجبەکانت لەتەواوی شەوو ڕۆژەکەتدا کە هەر هەمووی اجرو پاداشتە کاتی ئەوە هاتووە تۆش دەست پێبکەی و قورئان بخەیتە نێو بەرنامەی ژیانت و ببێتە هۆکاری لابردنی هەموو خەمەکانی ژیانت يَا رَبِّ، اجْعَلِ الْقُرْآنَ رَفِيقَ في حَيَاتِنَا...🤲🫀 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
يَارَبِّ، أَشْغِلْنِي بِالْقُرْآنِ، حَتَّى لَا يَبْقَى لِي وَقْتٌ لِمَعْصِيَتِكَ. یارب، بە قورئانەوە سەرقاڵم بکە، تاوەکو هیچ کاتم نەبێت بۆسەرپێچیکردنی تۆ.... 🤲🏻😔 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
رِفْقَةُ القُرْآنِ هُمْ خَيْرُ الرِّفَاقِ ...🫀🌾 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
بابەت دوورکەوتنەوە💬⁉️ سەلامی خوای گەورەتان لێ بێت ئەزیزانم. دوای ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆی نێوان خۆم و نەفسم، دواجار گەیشتینە بڕیارە ڕاست و ڕەواکە بەڕاستی؛ دوورکەوتنەوە بەتەواوەتی لە هەموو پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا: ئینستیگرام، فەیسبووک، تیکتۆک، سناپچات، ماسنجەر، و تەلەگرام زۆری کەش. وا ئەبینم أهلی قورئان لە هەموو کەس شایەنتر بێ بەوەی دوور بێ لە هەڵای ئەم میدیایانە و هەموو بەریەککەوتنێک کە دڵ و دەروون و تەرکیزی دوور بکات لە قورئان و زانستەکانی و کارکردن و تێگەیشتن لێی. کەواتا ئەمە بڕیارە تەواوەکەیە بۆ هەموو خاوەن مەبدەئ و هەدەفێک، بۆ فێرخواز و زانستخوازێک، و تەواوە بۆ هەموو دڵێک کە بیەوێ پارێزراو بێ. ئەگەرچی هەموو کەس لەم کۆمەڵگایەدا بەداخەوە و لەم ڕۆژگارەدا چاوەڕوان دەکرێ تووشی هەڵە بێ، ئەگەر تووشی هەڵەی نەکەن، ئەمە بڕیارە تەواوە بۆ ئەوانەش کە بیانەوێ جارێکی تر تووشی هەڵە نەبنەوە. لێرەدا مەبەستمان ئەوە نییە دوورکەوتنەوە بێ لە ئینتەرنێت، بەڵکو ئەمڕۆکە بەهێزترین وەسیلەیە بۆ پێشکەوتن. کەوایە دوو سەرەیە؛ سەرێکی بۆ پێشکەوتنە، نابێ لێی دوور کەوی بەڵکو خۆتی پێ پێش دەخەی، و سەرەکەی تری بە هەموو شێوازێک لێی دوور دەبی پێش ئەوەی بەتەواوەتی دوات بخا. ئەم قسانەش لەو ڕوەوە باس دەکەین کە دایمەن ئەهلی قورئان بۆ یەک دەبنە پێشینەیەکی باش. بەهیوای ئەوەی ئێوەش پێش ئەوەی بڕیارەکە بدەن، دەست بکەنە گفتوگۆ لەگەڵ نەفستاندا و سەیرێکی هەدەفەکانتان بکەن؛ بزانە تۆ لە چ ئاستێک دایت، بە تەمای چیت، و دەتەوێ بگەی بەچی؟ جارێکی دیکەش دەڵێمەوە، لە بیستەکانی تەمەنداین و بیست ی یەکەم بۆ ئێمە پڕی بوو لە دەسکەوت و هەوڵدان سوپاس بۆ خوا. دایمە هاوڕێیەکم دەیگوت کە هاوشانم بوو لە ڕێگاکە: “ئەوەی ئێمە پێی گەیشتووین و تێیداین لای زۆرێک هەدەفە”، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆمان بە نوقتەیەکیش نابینین و نازانین لە بەحرێکدا.”کەوایە بیست ی دووەم دەبێ جیاوازتر بێ. تاکە شوێن کە وتە و خزمەتە بچووکەکەمان بە پێی توانا بگەیەنین لە زانستەکانی قورئان بە گشتی، لێرە دەبێت بە ئیزنی خوا. لە کۆتاییدا، ئەوەی دڵم پێی ناخۆشە ئەوەیە کە بەڕاستی دوات دەخا ئەگەر بەردەوام بی لە باوەشکردنەوە بۆ جیهانی خەڵکی و سۆشیال میدیا. وە ئەوەی پێی دڵخۆشم، جارێ لە سەرەتای ڕێگاکەین و داهاتوو پڕشەنگدار دەبێ. ✨ أصـحــابُ القــرآن
ئەی ئەهلی قورئان…!! دەست بگرن بە ویردی ڕۆژانەتان، ئەگەرچی کەمیش بێت؛ چونکە ئەوەی گرنگە بەزۆری نییە، بەڵکو بەردەوامی تۆیە لەسەر ویردی ڕۆژانەت ...🌿🌾 داوا لەاللە بکە لەسەر ئەو ڕێگایە دامەزراوتبکا ، تاوەکو بەردەوامبی ...🥀 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
ئەی ئەهلی قورئان زۆر داوابکەن لەدوای نوێژی عسری ڕۆژی هەینی کە وەک پێمان گەیشتووە لەرسول اللە وە صلی اللە علیە وسلم کە هەر کەسێک لەوکاتە داوابکات دوعای ڕەت نابێتەوە ئیتر داوابکەن خوای گەورە کەلامەکەی خۆی لە سینگماندا جێگیر بکات و بە ئەهلی کەلامەکەی خۆی هەژمارمان بکات #هەڵگرانی_قورئان
"كُلُّ آيَةٍ تَحْفَظُهَا هِيَ خُطْوَةٌ أُخْرَى نَحْوَ رِضْوَانِ اللَّهِ" هەر ئایەتێك کە لەبەری ئەکەیت، هەنگاوێکی ترە بەرەو ڕەزامەندی خوای گەورە. ...🌿🤍 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
الحفظُ القليلُ مع كثرةِ المراجعةِ خيرٌ من الحفظِ الكثيرِ مع قلَّةِ المراجعةِ؛ فإنَّ كثرةَ المراجعةِ هي التي تُوصِلُكَ إلى درجةِ الإتقانِ لەبەرکردنی کەم لەگەڵ زۆری مڕاجەعە، باشترە لە لەبەرکردنی زۆر لەگەڵ کەمی مڕاجەعە؛ چونکە زۆری مڕاجەعە ئەوەیە کە تۆ دەگەیەنێت بە پلەی ئیتقان...🌿🌾 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
اللَّهُمَّ ارْزُقْنَا حُبَّ الْقُرْآنِ، وَحُسْنَ تِلَاوَتِهِ، وَفَهْمَ مَعَانِيهِ، وَالْعَمَلَ بِآيَاتِهِ، وَاجْعَلْهُ شَفِيعًا لَنَا يَوْمَ القیامة....🤲🫀 #هەڵگرانی_قورئان
لە سیفاتی هاوڵانی رسول اللە ﷺ و سەلەفی صاڵح ئەوەبووە هەرکاتێك دە ئایەت فێر ئەبون ، نەدەچون بۆ ئایەت و سوڕەتی دواتر تاوەکو ئەو دە ئایەتە بەجوانی لێتێ دەگەیشتن و عملیان پێ ئەکرد ...!❗ ئەوان ئاوا بوون لەگەڵ قورئاندا ، بەڵام لەم زەمەنەی ئێمەدا کەسانی حافز قورئان زۆرە بەڵام کەسانێک کە عەمەل بەم قورئانە ئەکەن کەمن ، بۆیە ئەبێت بزانین ئەم قورئانە بۆچی لەبەر ئەکەین و بۆچی ئەی خوێنینەوە ...!؟ بۆیە ئەبێت ئایەتەکانی قورئان کە لەبەری ئەکەین ئەبێت لێی تێبگەین و پاشان تطبیقی بکەین و لەکردەوەکانمان ڕەنگ بداتەوە اللە تعالی تێگەیشتوومان بکات لە کەلامەکەی و عمل پێکردنەکەیشمان بۆ سهلبکا و تاوەکو ڕەزامەندی ئەو بەدەست بهێنین ...🤲 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
ئامۆژگارییەکی زێڕینی مامۆستاکەم (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) :- حفظی قورئان لەکاتی بەتاڵ ناکرێ ، ئەبێت مەشغوڵ بیت ، چونکە لەکاتی مەشغوڵی تەرکیز زیاتر ئەبێت ، وەلەکاتی بەتاڵی تەنها کات بەفیڕۆ ئەدەی ...!! #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
لە ڕۆژی هەینی، ئەم سێ خێرە لەبیر مەکە: 1_صەلاوات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ زۆر بکە. 2_📖 سوڕەتی الکهف بخوێنە؛ تا ڕووناکییەکی نێوان دوو هەینی بۆت بنووسرێت. 3_🤲 دوعا بکە، بە تایبەت لە دوا کاتەکانی ڕۆژی هەینی؛ چونکە تێیدا کاتێک هەیە دوعای عبد ڕەت ناکرێتەوە اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد🕌🫀 #هەڵگرانی_قورئان
حفظی قورئان یەکەم هەنگاوی سەرەتای ڕێگاکەیە ...!! بەڵام مڕاجەعەی قورئان لەسەرەتاوە تاوەکو مردن لەڕێگاکەت ئەبێت، بۆیە ئەبێت دەست بە مڕاجەعەکەتەوە بگری بۆ ئەوەی کەلامەکەی رب العالمین لەدڵدا بمێنێتەوە ....🌿🌾 #هاندان #هەڵگرانی_قورئان
ئەگەر ئەتەوێ بزانیت ئیمانەکەت چەندێکە و لە چ ئاستێك دایە ، سەیرێکی حاڵی خۆت بکە بزانە حاڵت چۆنە لەگەڵ قورئان ....!؟ #هەڵگرانی_قورئان
نیعمەتێکی لەبیرکراو ....❗ ئاگاداری ئەونیعمەتەی کە رب العالمین لەڕۆژێکا 24 سعاتی پێداوین و بەلەشێکی ساغ و صحەتێکی باش ئەو هەموو کاتە نازدارە بەهەدەر ئەدەین بەبێ ئەوەی هیچ شتێك کۆبکەینەوە بۆ دوونیایەك کە نەدایک و باوکمان بەفریامان ئەگات ، نە مناڵ و نەوەکانمان ...!؟ بۆچی بیرێک لەو نەفسەت ناکەیەوە کە ڕۆژێک دێت لیپرسینەوەت لەگەڵ ئەکرێ لەسەری کە حەقیت نەداوە ..!؟ کاتی ئەوەنیە بڕیارێک بدەی چیتر کاتەکانت بەهەدەر نەدەی بە شتێك کە سودی بۆت نیە ...!؟ باشترین شت لەئێستادا و ئەو سەردەمە کە خۆتی پێوە مشغوڵ بکەیت کەلامەکەی رب العالمینە ،ڕۆژانە کاتێکی بۆتەرخان بکە ئەگەر چی کەمیش بێت ...!! هەر ئەوکەمەیە تۆ ئەگەیێنێت بە کۆتاییەکی پڕ لەپاداشت و ڕازبوونی رب العالمین ...🌿🌾 #کات #هەڵگرانی_قورئان
﴿فَدَعَا رَبَّهُ أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانْتَصِرْ﴾ سورة القمر- ١٠ «پەروەردگارم، من لەبەرامبەر ئەوان بێدەسەڵات بووم، جا تۆ یارمەتیم بدە و سەرم بخە.» #هەڵگرانی_قورئان
خۆت فێری قورئان بکە قورئان فێری هەمووشتێکت دەکات ...🌿🌾 #هەڵگرانی_قورئان
без подписи