tgindex
هێڵی زانڪۆ | Helli Zanko

هێڵی زانڪۆ | Helli Zanko

Статистика

چەناڵێڪ تایبەت بە زانیاری و هەواڵی زانڪۆ و پەیمانگاڪان و ڪەمترین ڪۆنمرە و ناساندنی بەشەڪان! ئەوە بەڵێنی ئێمەیە، تا کۆتایی لەگەڵتان دەبین...

Последний пост
9 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
1 324
+15 за 2 дн.
Сутки
+15
+1,15%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
907
19 постов
Вовлечённость
68,5%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
521
1/48двое суток
597
1/72трое суток
643

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 🔴🔴🔴؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی دامەزراندن بە شێوازی (لەجێدانان) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و داوا دەکات هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە .بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆش:: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی(لەجێگەی دانان) بۆ (١٠٠٠) فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، کارکردن بە بڕگەی دووی نووسراوێکی پێشوویان ڕاگیراوە. نووسراوەکە تایبەتە بە پرسی لەجێگەی دانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا وانەبێژانەی کە بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون. نزیکەی (١٠٠٠) هەزار گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستبەکارنەبوون بریابوو بە پرۆسەیەکی شەفاف لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی شوێنیان پر بکرێتەوە بەخاڵبەندی

  • 🔴🔴🔴؛ ئێستا کۆلێژى پزیشکیى گشتى هەڵەبجە لە سیستمی زانکۆلاین زیادکرا و ئەمساڵ خوێندکاران دەتوانن ئەو بەشە لە ڕیزبەندییەکەیاندا دابنێن. 🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥 هێڵی زانکۆ، دڵنیاییە بۆ تۆ؛ ⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️ ✅ https://t.me/Helli_Zanko

  • 25 июл.3 40035

    بەپێی نووسراوێکی نوێی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە وێنەیەکی دەست پێگەی هێڵی زانکۆ کەوتووە؛ وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵامی داواکاریی زانکۆی سلێمانی دایەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی گواستنەوەی خوێندکاران بۆ زانکۆکە و دەڵێت؛ ئەو بڕیارە پێچەوانەی ڕێنماییەکانە و پێویستە زانکۆ پابەندی ڕێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت. هەر بەم پێیەش ئێستا خوێندکاران دەتوانن داواکاریی گواستنەوە پێشکەش بکەن بۆ زانکۆی سلێمانی. 🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥 هێڵی زانکۆ، دڵنیاییە بۆ تۆ؛ ⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️ ✅ https://t.me/Helli_Zanko

  • ئەم بەڕێزە بەحساب شارەزای زانکۆڵاینە پۆستێکی کردووە کە لە وێنەکەدا دیارە، خوێندکارانی خۆشەویست ئەم پۆستە ئەسڵ و ئەساسی نییە و بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە. بزانن بۆ پرۆسەی زانکۆڵاین کێ هەڵدەبژێرن چونکە بابەتێکی گاڵتە نییە.

  • ئەم بەڕێزە بەحساب شارەزای زانکۆڵاینە پۆستێکی کردووە کە لە وێنەکەدا دیارە، خوێندکارانی خۆشەویست ئەم پۆستە ئەسڵ و ئەساسی نییە و بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە. بزانن بۆ پرۆسەی زانکۆڵاین کێ هەڵدەبژێرن چونکە بابەتێکی گاڵتە نییە.

  • تێبینی؛ کریدیت بەش بۆ بەش دەگۆڕێت جگە لە پزیشکییەکان کە کریدیتی نییە مەرج نییە کریدیت سێ وانە بێت و یەکی ١٠ی لەسەر بێت بەش هەیە وەحداتی جیاوازی هەیە

  • هێڵی زانڪۆ | Helli Zanko pinned «🟢شێوازی کریدیت چۆنە و چۆن ئەکرێ ؟ 🟣لە 70% کۆنمرەی پۆلی 12ەت کۆکردنەوەی لە 30% کۆنمرەی وانەی هاوپەیوەندی دەبێت گەر خوێنکار خواستی بۆ کۆلێژ هەبێت. 🟣وە بە گوێرەی بەشەکەت وانەی هاوپەیوەندی دەگۆڕی. ⚪️بە نموونە. 🟣قووتابیەک کۆنمرەکەی 90ە ئەیەوێ لە کۆلێجی پەرستاری…»

  • 16 июл.50535из Helli_Zanko

    🟢شێوازی کریدیت چۆنە و چۆن ئەکرێ ؟ 🟣لە 70% کۆنمرەی پۆلی 12ەت کۆکردنەوەی لە 30% کۆنمرەی وانەی هاوپەیوەندی دەبێت گەر خوێنکار خواستی بۆ کۆلێژ هەبێت. 🟣وە بە گوێرەی بەشەکەت وانەی هاوپەیوەندی دەگۆڕی. ⚪️بە نموونە. 🟣قووتابیەک کۆنمرەکەی 90ە ئەیەوێ لە کۆلێجی پەرستاری وەربگیرێت. ئەوا 90 لێکدانی سەدا 70 ئەکەین واتە 0.7 🟣وە وانە هاوپەیوەندەکانی پەرستاری کە ئینگلیزی 10 نمرە وە زیندە 10 نمرە وە کیمیا 10 نمرەی لەسەرە نمرەی هەر یەک لەو بابەتانە لێکدانی 0.1 دەکەین وە سەرنجامیان وەر دەگرین. 90 * 0.70= ئەنجام =C کیمیا نمرەی قوتابی = 80 80 x 0.1=ئەنجام (B) زیندەزانی 90 90 x 0.1 = ئەنجام(D) ئینگلیزی 82 82 x 0.1 = ئەنجام (N) کۆنمرەی کۆتایی بە نمرەی کریدیت = C+B+D+N= K *K = بە کۆنمرەکەتەوە 🔶وە هەموو ئەم کردارانە ئەلیکترۆنییە و کۆمپیوتەر خۆی دەیکات بۆیە پێویست بە دوو دڵی و ترس ناکات، تەنها بۆ شارەزا بوونە. 🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥 ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

  • без подписи

  • قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی لە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی گەرمیان کرد بەبۆنەی دانپێدانانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقەوە و پشتگیری خۆشی بۆ زانکۆی گەرمیان دەربڕی بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و بەڵێنی پێدان بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان بێت تا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقەوە دانپێدانانی فەرمییان بۆ بکرێت. ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

  • هەواڵێکی گرنگ بۆ خوێندکاران و قوتابیان … لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستیپێکرد وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2026/7/15) تاکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەکات. بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، پێویستە دەقى ڕێنماییەکان بە وردى بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە. تێبینى: 1/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات. 2/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت. 3/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت. - بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: https://regayzanko.com/ بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایی و مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: https://drive.google.com/file/d/1o09tKFS3NtIcdNDYA622Xiz9FgZea5VG/view?usp=sharing

  • هێڵی زانڪۆ | Helli Zanko pinned a photo

  • 14 июл.41537из Helli_Zanko

    💉 ناساندنی پەیمانگای پزیشکی پەرستاری ددان: 👨‍⚕️ بۆ پڕكردنەوەى پێداويستى زۆرى نەخۆشخانەو كلينيكە تايبەتەكانى پزيشكى ددان بە كادرى ناوەدى (پەرستارى ددان) ، گرنگى بە ش لە كۆمە لَگە دا: پێگەياندن وپێشکەشکردنی پەرستارى ددان بەشێوەيەكى ئەكاديمى وزانستيانە بۆ يارمەتى دانى پزيشكى ددان لە نەخۆشخانەو كلينيكە تايبەتەكان ، يارمەتى دانى پزيشكى ددان لە نەخۆشخانەو كلينيكە تايبەتەكان ، ماوەی خوێندن لە پەیمانگای پزیشکی پەرستاری ددان 2 ساڵە ،ئەگەر دوو ساڵ لەسەر یەک یەکەم بوویت ئەچیتەوە کۆلێژی پزیشکی ددان ، وە دوای تەواوبوونی ئەم دوو ساڵە ، تۆ پسپۆڕی بەدەست ئەهێنی لە بەشەکەت. ✍️ وانەکانی کۆلێژی پزیشکی پەرستاری ددان: 🟡Anatomy Physiology Pathology Pharmacology Fundamental Nursing Pediatric, Adult, Geriatrics, Psychiatry Nursing Pediatrics Medicine 🏥 ئەو شوێنانەی پەیمانگای پزیشکی پەرستاری ددان لێیە : 1. سلێمانی 2. هەولێر 💵نرخی پاراڵێڵ بۆ پەیمانگای پزیشکی پەرستاری ددان : 1.100.000 🔷هەلی کار لە پەیمانگای پزیشکی پەرستاری ددان: 1. لە کلینیکەکان ئەتوانی وەک یاریدەدەری پزیشکی ددان کار بکەیت 2. ئەتوانی لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان کار بکەی ئەم بەشە بە شێوەیەکی گشتی بۆ پەیمانگاکان پێویستی بە کۆنمرەی 76-79.4 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

  • 🤖 ناساندنی بەشی تەکنەلۆژیای ئەندازیاری AI و ڕۆبۆتیک 🧑‍💻 تایبەتە بە پێشخستنی خوێندکار و داهێنان لە بوارەکانی سیستەمی زیرەک و ئامێری سەربەخۆ و کارلێکی مرۆڤ و ڕۆبۆت. ئەم بەشە ئەندازیاری کۆمپیوتەر و زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری میکانیکی و ئەلیکترۆنیات و زانستە مەعریفیەکان تێکەڵ دەکات بۆ ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ داهاتووی ئۆتۆماتیکی و تەکنەلۆژیای زیرەک. ماوەی خوێندنەکە چوار ساڵە دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئامادەیی. وەزارەتەکە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری ڕۆبۆتیک پێشکەش دەکات. هەلی کار بۆ دەرچوانی ئەم بەشە کە شارەزان لە بواری زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری تەکنەلۆجیا و ڕۆبۆتیک هەمەچەشنن و پیشەسازییە جیاوازەکان دەگرێتەوە. بواری تەکنەلۆژیای ئەندازیاری AI و ڕۆبۆتیک: Machine Learning Engineer Data Scientist Computer Vision Engineer Natural Language Processing (NLP) Engineer AI Research Scientist Robotics Engineer AI Product Manager AI Consultant AI Software Developer AI Ethics Specialist ✍️ وانەکانی تەکنەلۆژیای ئەندازیاری AI و ڕۆبۆتیک : 🟡 قۆناغی یەکەم و دووەم Calculus & Linear Algebra Engineering Physics Introduction to Programming Electric Circuit Analysis Engineering Mechanics (Statics & Dynamics) Computer-Aided Design (CAD) 🟡قۆناغی سێیەم Microcontrollers & Embedded Systems Sensors and Actuators Digital Electronics Control Systems Engineering Object-Oriented Programming (OOP) Fluid Power Systems (Hydraulics & Pneumatics) 🟡قۆناغی چوارەم Robotics Kinematics & Dynamics Artificial Intelligence (AI) & Machine Learning Computer Vision Robot Operating System (ROS) Industrial Automation & PLC Graduation Project 🏥 ئەو شوێنانەی تەکنەلۆژیای ئەندازیاری AI و ڕۆبۆتیک لێیە : 1. سۆران 🔷هەلی کار لە تەکنەلۆژیای ئەندازیاری AI و ڕۆبۆتیک: کارگەی پیشەسازی ئۆتۆماتیکی: کارگەکانی چیمەنتۆ، ئاسن، و ئاو کە هێڵی بەرهەمهێنانی ئۆتۆماتیکی و قۆڵی ڕۆبۆتییان هەیە. کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا و درۆن: پەرەپێدان و چاککردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (Drone) و سیستەمی چاودێری هۆشمەند. ناوەندەکانی فێربوون و پەرەپێدان: گەنجان و منداڵان لە ئێستادا خولی ڕۆبۆتیکس دەخوێنن، بۆیە پێویستی بە مامۆستا و ڕاهێنەری شارەزا هەیە لەم بوارەدا. ئەم بەشە بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە 75-85.7 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

  • 📱 ناساندنی بەشی ئاسایشی نیشتمانی Cyber Security 🧑‍💻 ئەم بەشە شارەزایی و زانستێکە بۆ پاراستنی داتاکان، و هەموو سیستەمەکان وە ئەو هێرشانەی ئەکرێتە سەر بەشە دیجیتاڵیەکانی دامەزراوەکە ماوەی خوێندن ٤ ساڵە تایبەتمەندی و گرنگی ئەم بەشە بازاڕی کاری بەهێز: هەموو کۆمپانیا، بانک، و دامەزراوەیەکی حکومی پێویستی بە پسپۆڕی ئاسایش هەیە. داهاتی بەرز: یەکێکە لەو بەشانەی کە خاوەن پسپۆڕییەکانی داهاتێکی زۆر باشیان هەیە. نوێبوونەوەی بەردەوام: بوارێکە کە هەرگیز بێزارکەر نابێت، چونکە هێرشەکان و تەکنەلۆژیا ڕۆژانە دەگۆڕێن. ✍️ وانەکانی کۆلێژی ئاسایشی نیشتمانی Cyber Security : 🟡 Introduction to Cyber Security Networking & Network Security Operating Systems Security (Windows, Linux) Ethical Hacking & Penetration Testing Cryptography & Data Protection Digital Forensics Cyber Crime & Cyber Law Cloud Security Incident Response & Risk Management AI & Cyber Security 🏥 ئەو شوێنانەی ئاسایشی نیشتمانی Cyber Security لێیە : 1. سلێمانی 2. کوردستان 3. تیشک 4. نۆلێج  5. جیهان  🔷هەلی کار لە کۆلێژی ئاسایشی نیشتمانی Cyber Security : داهاتووی خوێنکارانی ئەم بەشە لەهەموو کۆمپانیا و دامودەزگاکاندا کەسی یەکەم ئەبن لە پاراستنی زانیاری لە ئێستادا کەسی ئەکادیمی نیە لە بوارەکە کە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت بەتایبەت لە مەجالی سەربازی زۆر گرنگە Ethical Hacker هاکەری ڕەوشتی/ پشکنەری هێرشبەری) Cyber Security Analyst (شیکەرەوەی ئاسایشی سایبەری) Network Security Engineer (ئەندازیاری ئاسایشی تۆڕ) Incident Responder (وەڵامدەرەوەی خێرای ڕووداوە ئەلیکترۆنییەکان) ئەم بەشە بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە کۆنمرەی 80-90 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

  • 💻 ناساندنی کۆلێژی زانستەکانی کۆمپیتەر ( CS ) : 🧑‍💻 ئەم بەشە له‌ ئامێری كۆمپیوته‌ر (واته‌ به‌شه‌ ڕه‌قه‌كه‌ی كه‌ هاردوێره‌) ده‌كۆڵێته‌وه‌، هاوبەشی زیاتر هەیە لە گەڵ ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و کۆنمرەی کەمتر ئەوێت لەو بەشە , ماوەی خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی چوار ساڵە، خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، وانەکانی ئەم بەشە بە گشتی دروستکردن و بەڕێوەبردنی وێبسایت و دامەزراندن و بەڕێوەبەردنی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر و پڕۆگرامینگ و دیزاینکردنی پڕۆگرامەکانە. لە بەشی زانست وانەکان دوو لقی سەرەکی هەن بەشێکیان وانەکانی زانستی کۆمپیوتەر لە خۆدەگرێت و بەشەکەی تریان وانەکانی تەکنەلۆژیای زانیارین، و خوێندنی زانستی کۆمپیوتەر زیاتر زانستێکی پراکتیکییە. خوێندکار لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، پاشان دەتوانێت خوێندنی پلەی باڵا ( ماستەر و دکتۆرا ) بەدەستبهێنێت.  ✍️ وانەکانی کۆلێژی زانستەکانی کۆمپیتەر : 🟡 قۆناغی یەکەم Programming Fundamentals Introduction to Computer Science Mathematics & Discrete Structures Logic Design English Language & Academic Debates 🟡قۆناغی دووەم Object-Oriented Programming (OOP) Data Structures & Algorithms Database Management Systems (DBMS) Advanced Mathematics Microprocessors 🟡قۆناغی سێیەم Web Programming / Development Operating Systems (OS) Computer Networks Software Engineering Theory of Computation 🟡قۆناغی چوارەم Artificial Intelligence (AI) Computer & Network Security Mobile Application Development Computer Graphics / Image Processing Graduation Project 🏥 ئەو شوێنانەی کۆلێژی زانستەکانی کۆمپیتەر لێیە : 1. سەڵاحەدین 2. سلێمانی 3. دهۆك 4. سۆران  5. هەڵەبجە  6. چەرمۆ 🔷هەلی کار لە کۆلێژی زانستەکانی کۆمپیتەر : بوارەکانی کارکردن هەمەجۆر و فراوانە، لە سەردەمی ئەمڕۆدا بەهۆی پەیوەست بوونی هەموو بوارەکانی ژیان بە تەکنەلۆژیاوە، داواکاری زۆر هەیە لەسەر ئەم پسپۆڕییە، دەکرێت لە کەرتی تایبەت و حکومی کاربکەیت. دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت بە لێهاتوویی و کارامەیی خۆی لە چەندان بواردا کاربکات، تا ڕادەیەکی باش داهاتێکی بەرزی هەیە. نموونەی بوارەکانی کارکردن:  1.دەتوانێت لە کەرتی پەروەردە وەکوو مامۆستای کۆمپیوتەر دەستبەکار بێت. 2.کارکردن لە چاککردنەوەی کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان وەکوو مۆبایل. 3.دروستکردنی وێبسایت و داتا بەیس، پڕۆگرام بە زمانەکان بۆ دامەزراوە و دامودەزگاکان وەکوو بانکەکان و کۆمپانیاکان و زانکۆکان. 4.کارکردن لە بواری تۆڕەکانی ئینتەرنێت. 5.دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت وەکوو بەڕێوبەر یان یارمەتیدەرە یاخود توێژەر لە زانکۆ و سەنتەری توێژینەوەکانی پەیوەست بە بوارەکەی خۆی دەستبەکار بێت.  ئەم بەشە بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە کۆنمرەی 77.18-89.64 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

  • 14 июл.2 330289

    چی لەسەر بڵێین...

  • وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ (15ی 7ی 2026) پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات. لە (15ی 7ی 2026)ـەوە مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوە و دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاودەبێتەوه. بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات خوێندکار/ قوتابی سەردانی وەزارەت بکات، چونکە تەواوی پرۆسەکە بە ئەلیکترنی ئەنجامدەدرێت. ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

  • وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری ئەنجومەنی خوێندنی باڵای ئەهلی پەسەند کرد سەبارەت بە سنووری وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧. ⚛️ پزیشکی ددان و دەرمانسازی (ئەهلی): ✅ کەمترین تێکڕای وەرگرتن لە 85 بەرزکردەوە بۆ 90. 📌 هەمان سنووری وەرگرتن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە ئارەزووی خوێندنیان لە زانکۆکانی دەرەوەی عێراق هەیە جێبەجێ دەکرێت. ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

  • 11 июл.53873из Helli_Zanko

    ➕ ناساندنی کۆلێژی پزیشکی گشتی: 👨‍⚕️کاری تۆ لەم بەشە چییە بە شێوەیەکی گشتی کاری تۆ لەم بەشە کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر بەشەکانی لاشەیە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان ماوەی خوێندن لە کۆلێژی پزیشکی گشتی 6 ساڵە وە لەم چەند ساڵی سەرەتا وانە تیۆریەکان دەخوێنی و لە ساڵەکانی کۆتایی وانە پڕاکتیکیەکان دەخوێنی وە لە دوای تەواو کردنی ئەم 6 ساڵە پێویستە بەردەوام زانیاری لەسەر بوارەکەت کۆ بکەیتەوە چونکە ئەم بەشە بوارەکەی فراوانە و بەردەوام زانیاری نوێ و چارەسەری تازە ئەدۆزرێتەوە بۆ نەخۆشیەکان وە دوای تەواوبوونی ئەم 6 ساڵە دائەمەزرێیت و پێویستە وەک موقیم کار بکەیت ساڵی یەکەم پێویستە لەدەرەوەی شار موقیمی بکەیت ، ساڵی دووەم ئەتهێننەوە ناو شارەکان وە ساڵی سێیەم دووبارە ئەتنێرنەوە بۆ دەرەوەی شار و پێویستە موقیمی بکەیت دوای تەواو بوونی ئەم سێ ساڵە ئەتهێننەوە ناو شارەکان و لەوێ جێگیر ئەبیت و بەردەوام ئەبیت لەسەر کارەکەت ، دوای تەواوبوونی ئەم سێ ساڵە ئەتوانی پسپۆڕی لەو بوارەیا بێنیتەوە کە خۆت ئارەزووی ئەکەیت ، بەدەستهێنانی پسپۆڕی لە بەشێک بۆ بەشێک جیاوازە هەرە کەمەکەیان چوار ساڵ دوای تەواوبوونی ئەم چوار ساڵە ئەتوانی پسپۆڕی لە بوارەکەتا بهێنیتەوە وە زۆرترینیشیان شەش بۆ هەشت ساڵە بە شێوەیەکی تر پێویستە تۆ بۆ ماوەی 13-17 ساڵ بخوێنی تا پسپۆڕی بە دەست ئەهێنی ✍️ وانەکانی کۆلێژی پزیشکی گشتی: 🟡سێ ساڵی سەرەتا : Mostly Theoretical [ Anatomy - Physiology - Pathology - Pharmacology - Immunology - Biochemistry - Microbiology ] 🟡سێ ساڵی کۆتایی : Mostly Practical [ Medicine - Surgery - Pediatrics Obstetrics & Gynecology - Urology - Orthopedics - Neurosurgery - Cardiothoracic Surgery - Dermatology - Radiology Psychiatry - Ophthalmology ] 🏥 ئەو شوێنانەی زانکۆی پزیشکی گشتی لێیە : 1. سلێمانی 2. هەولێر 3. گەرمیان 4. کۆیە 5. دهۆک 6. زاخۆ 7. زانکۆی کوردستانی تایبەت 💵نرخی پاراڵێڵ بۆ کۆلێژی پزیشکی گشتی : هەولێر : 6.000.000 سلێمانی و ئەوانەی تر : 5.500.000 کۆیە : 4.400.000 🔷هەلی کار لە کۆلێژی پزیشکی گشتی: 1. هەلی دامەزراندن زۆرە 2. ئەتوانی لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلیەکان کار بکەی 3. دوای دامەزراندن ئەوانی کلینیکی تایبەت بەخۆت دابنێی 4. ئەتوانی مەندووبی دەرمان بکەی ئەم بەشە بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە کۆنمرەی 96-99 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko