﴿ مامۆستا هێمن موکریانی ﴾
Статистикаناو: سەید محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی ناسناو: هێمن لەدایکبوون: ٢٦٢٠-٢٦٢١ی کوردی؛ لاچین، مەهاباد کۆچی دوایی: ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٦٨٦ی کوردی، ورمێ تەمەن: ٦٥ ساڵ مەزار: مقبرةالشعرای مەهاباد @Kavan_Baneh
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 31
- 1/48двое суток
- 35
- 1/72трое суток
- 38
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێ هەردەم ژێر دەستی دووژمنانی دەبێ .! ✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇
﴿ مامۆستا هێمن موکریانی ﴾ pinned an audio file
📓 هەواری خاڵی 📄 عەلی ئاشق 🎙 موژگان مورادیان #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 هەواری خاڵی 📄 حاجی قادری شۆڕشگێڕ 🎙 موژگان مورادیان #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 هەواری خاڵی 📄 مامۆستای شاعیرانی موکریان 🎙 موژگان مورادیان #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 هەواری خاڵی 📄 ئەرکی بەیان لە هەلومەرجی ئێستادا 🎙 موژگان مورادیان #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 هەواری خاڵی 📄 یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستانی ئێران‌دا 🎙 موژگان مورادیان #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 هەواری خاڵی 📄 شێرەژن 🎙 موژگان مورادیان #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 تاریک و ڕوون 📄 لە کوێوە بۆ کوێ؟ 🎙 موژگان مورادیان 🏷 ئەڵقەی کۆتایی #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 تاریک و ڕوون 📄 لە کوێوە بۆ کوێ؟ 🎙 موژگان مورادیان 🏷 ئەڵقەی سێ #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 تاریک و ڕوون 📄 لە کوێوە بۆ کوێ؟ 🎙 پەریا یووسفی 🏷 ئەڵقەی دوو #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
📓 تاریک و ڕوون 📄 لە کوێوە بۆ کوێ؟ 🎙 پەریا یووسفی 🏷 ئەڵقەی یەک #مامۆستا_هێمن ➣ @Hemin_Mukryani
[ نامەیەکی هێمن بۆ هەژار ] خۆشەویستەکەم پیرە هەژار بۆیە پێت دەڵێم چونکە ئێستا کە شوکر هەر زەق و زیندووی (هەزاران منداڵە کوردت بەناو کراوە) ئەدی چت لەو نەتەوە لێقەوماوە، داماوە دەوێ، هەر ئەوەندەی لە دەست دێ. دەنا ئەگەر پێی کرابا کۆتەڵیشی بۆ دەڕازاندیەوە، بۆ هەر گلەیی لە کورد دەکەی؟ ئەو شاعیرە عەرەب و فارسانەش کە ئێستا هێندیان پێ هەڵدەڵێن مەگەر لە خزمەت خەلیفە و یا بارەگای شا بووبن دەنا بە زیندی سەر فسیان پاک کردووە، ڕاستە سواڵ کیمیایە، بەڵام بۆ شاعیر نا. لەبەر چاوی خۆمان زۆری بە خوێری و پیریان هەڵکوت و لە برسان مردن. کێ من و تۆی ناچار کرد ببینە شاعیر؟ خۆمان ئەوەمان بە خۆمان کردووە. باوکی من کەمی بۆ من بەجێ هێشت؟ بۆ خۆم لە قوماری شێعردا دۆڕاندم. باوکی تۆ پێی خوێندی ویستی بتکاتە مەلا (بەرخی بابن بۆ نەبووی؟) دەزانی ئەو فەقێ قادرەی تۆ ونت دەکرد ئەلان چەندە دەوڵەمەندە؟ ئاواڵەکانی خۆمان کە بەقەد حەمە ئاشەوانیش لە عیلم و شەرع ناگەن، بە ڕیش و پەشم و کەوا و سیواکەوە، ئی وایان هەیە میلیاردێرە. من لەمێژە دەوەی گەییوم قەڵەم نانی پێ پەیدا نابێت، ئەو ساڵ لەو مڵکەی باوکم بۆی بەجێ هێشتووم تەواو بێ کەم و زیاد بەقەد شوانێکم پێ گەییوە، بۆ خۆم شاهید بووم ئەمساڵ مەلایەک کە پێم وایە لە تەواوی عومریدا دوو پەڕی کاغەز نەتوانیوە بە چ زمانی دنیایە ڕەش بکاتەوە، سوێندی خوارد گوتی: بە سەد هەزار تمەن نابمە پێشنوێژ. جگە لە سەرەفترە، قەراری کرد، میوە و تەڕەکاری و ماست و پەنیری لەسەر دێ بێ. بۆ خۆشت دەزانی سەر قەڵەمانە (ئاشی پێ دەگەرێ) دە بڕۆ بابی بابم هەر «قانون» وەرگێڕە. لە بیرمە جارێکی «وردی» ڕەحمەتی ڕەخنەی لە «کۆڕ» دەگرت کە بۆ وەرگێڕانی «شەڕەفنامە» زۆریان پارە داوە بە تۆ، خەڵکی زۆر لێ بوو، گوتم کوڕینە و کچینە ئێوە شاهید بن من دو ئەوەندەی کۆڕ داویە بە هەژار دەدەم بە مامۆستا بەو شەرتە بتوانێ شەرفنامەی کوردی و فارسی لە «سەقافەی کوردی» بۆ ئێمە بخوێنێتەوە. ئێستاش حازرم حاسلی ساڵێ داهاتووم بدەم بەو مەڵایەی کە قانوونی عەرەبی و فارسی بتوانێ بێ غەڵەت بخوێنێتەوە. تازە تۆ قوڕی بۆ مامۆستا «عەلا»ی ڕەحمەتی دەپێوی کە خوا هەڵناگرێ لە هەموو کوردێکی باشتر حەقی قەڵەمی چەپرەکی وەرگرت. با دەس لەوانە هەڵگرین، گۆواری ئەمجارەمان فیدای کتێبی دەرسی بوو. چاپخانە وەگیر نەدەکەوتن. کەچی ڕمێنی یەکجار لەسەرە. ڕۆژێ هەر پێمان دەکرێ کاغەزی کوڕ و کچە لاوەکان بخوێنینەوە. شتی باشیشمان بۆ دێن. گەیوەتە زۆر جێگایان و سەرنجی زۆرانی ڕاکێشاوە. ئەم ئەژمارەشمان ئەوە نێزیک بە تەواوبوونە، تۆ نەفەری حەوتەمی تا پێرێ کە جەدوەلی حەلکراوی بۆ ناردوینەوە، پێم وایە خوا یار بێ بۆ بەهارێ دەیکەینە مانگانە، چونکە جگە لەو هەموو نووسینانەی بۆمان دێ شتی درێژیش زۆر دەنوسن کە لە ژمارەیەکدا ناحاوێتەوە و بۆ دوو ژمارەش نابێ. بە داخەوە کادرمان زۆر کەمە و هەموو شتێک دەبێ بۆ خۆمان جێبەجێی بکەین کە سەد دەردی تایبەتیشمان هەیە. کتێبێکی پچووکی فارسی و یەکی باشی کوردیشمان هەیە کە خەریکین چاکیان بکەین و بۆ چاپیان بنێرین. بەڕاستی «فەیزی زادە» شتێکی باشی ئامادە کردووە و ئیزنیشی داوە دەستی تێوەردەین، ئێمەش بەدڵوداو خەریکین بەڵام کارمان هێندە زۆرە دەرۆست نایەین. دوێنێ «از قضای رحمت» شێخ عەبدولقادری شەمزینی بەسەری کردبووینەوە. پێمان گوت ئێمە دراومان نییە، بەڵام ئەگەر تۆ دراومان بۆ لە مریدان بستێنی مەسنەوی «شێخ عوبەیدیللا» چاپ دەکەین. قەولی دا ئەوی پێی بکڕی بیکا. کاک «ساڵح مەحموود» فەرمووی من نوسخەیەکم لە لا هەیە ئەگەر لە لای ئێوەیە تەماسی دەگەڵ بگرە منیش لێرە سۆراخی دەکەوم. دەنا قازی نایدا. #مامۆستا_هێمن ➠ @Hemin_Mukryani
هێمن › شیعرەکان › ژوانی ئاغا › بەشی دوو به‌و قسه خۆشانه سه‌رگه‌رمی ده‌كه‌ی ورده ورده كه‌م كه‌مه نه‌رمی ده‌كه‌ی ئیحتیاج ده‌یكا وه‌ها نه‌رم و ته‌با بۆت نه‌رم نابێ ئه‌گه‌ر موحتاج نه‌با ئیحتیاج داوێنی ئالووده ده‌كا گه‌ر ته‌سه‌ل بووبایه حه‌تمه‌ن نه‌تده‌گا گه‌ر نه‌بووبایه وه‌ها ڕووت و شڕۆڵ خۆی ده‌كرد ته‌سلیمی تۆ، چرچی گڕۆڵ؟ ئیحتیاج مه‌جبووری كرد و خۆی فرۆت چی له ده‌ست نایه ده‌نا 'پووره مرۆت' ئیحتیاج دۆخینی پێ شل كرده‌وه شه‌رم و نامووسی له بیر ئه‌و برده‌وه ئیحتیاج كردی به ده‌ست ئاغا ئه‌سیر كیژی لادێیی ڕه‌ش و ڕووت و فه‌قیر ئیحتیاجه جه‌رگی كردۆته كه‌باب هێنده جوان‌چاک نی ده‌نا عالیجه‌ناب جوانی فه‌رموو شاعیری گه‌وره‌ی قه‌دیم ئافه‌رین ئه‌ی ساحیبی زه‌وقی سه‌لیم 'آنچه شیران را كند روبه مزاج احتیاج است احتیاج است احتیاج' لاده شاعیر تۆ له باسی فه‌لسه‌فه بۆ له بیرت چۆته‌وه كاتی گه‌فه ڕایده‌كێشی ئاقیبه‌ت بۆ ئاغه‌ڵێ ده‌ست ده‌گێڕی تۆ له مه‌مک و باغه‌ڵێ ده‌یگری كاكه له ئامێزی گه‌رم لاده‌چێ په‌رده‌ی حه‌یا و حوجب و شه‌رم ده ست ده‌گێڕی تۆ له سمت و به‌رگه‌ده‌ی جا كه ڕه‌قت كرد په‌لامپیتكه‌ی ده‌ده‌ی ده‌یخه‌یه سه‌ر گازی پشتێ ئه‌و گزه ده‌یده‌یه به‌ر هه‌ڵمه‌تی ئه‌و تۆپزه لاقی هه‌ڵدێنی و داده‌گری زگی ده‌رپه‌ڕی ده‌عباكه وه‌ک ناوكی جگی مه‌تره‌قه‌ی سه‌ر ئه‌بڵه‌قه‌ی لێ ڕاده‌ده‌ی ده‌یتڕێنی خۆی وه‌ها پێداده‌ده‌ی نێوگه‌ڵانی ئه‌و فه‌قیره شه‌ق ده‌كه‌ی گوپی هه‌ڵده‌مسێنی، چاوی زه‌ق ده‌كه‌ی ده‌یبه‌یه ژوورێ به زۆری و چیڕه چیڕ با به كه‌یفی خۆی بكا ئه‌و زیڕه زیڕ تۆ ئه‌وه‌نده‌ی ڕاده‌ده‌ی بۆ پێشه‌وه ئه‌و ده‌ڵێ: كوێر بووم كوڕه بیكێشه‌وه تۆ ده‌ڵێی: خۆت ڕاگره ئه‌ی به‌د مه‌زه‌ب ئه‌و ده‌ڵێ: 'ئێی وای جڕڵدم بی ئه‌ده‌ب' قه‌ت به‌ری تۆ ناگرێ ئه‌و قون خڕه هیچ شكم تێدا نییه كوتک و تڕه لێیده‌به‌ی ئاغا هه‌تا پرتی گونان 'مینمایی امتحان' هه‌ردوو كونان خۆی زه‌وت ناكا فه‌قیری بێ نه‌وا ڕه‌نگه ئاغا بۆت فڕێ دا ساقی وا نێوزگ و ڕیخۆڵه‌كانی هه‌ڵته‌كا جا چلۆن بێچاره خۆشی پیس نه‌كا پاش ته‌واوبوون چاوی هه‌ڵدێنێته‌وه جا به ناز ئه‌و شێعره ده‌خوێنێته‌وه: 'گر جماع این است كو كردند خران بر كس ما می‌ریند این شوهران' كاكه بمبه‌خشه له‌به‌ر بێكارییه ئه‌و قسانه، ئه‌و هه‌موو بێعارییه لێم ببووره شاعیرێكی عاجزم مات و داماو و په‌رێشان و كزم ده‌ركراو و به‌شخوراو و ده‌ربه‌ده‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆ و بێ نه‌واو و قوڕ به سه‌ر موده‌تێكه لێم حه‌رامه ماڵی خۆم نابینم خزم و ژن و منداڵی خۆم هه‌ڵوه‌دان دیسانه‌كه پۆلیس له دووم به‌و چله‌ی زستانه بۆیه بازره بووم ده‌مته‌قێنن چه‌شنی ڕێوی به‌نده‌نێ ئه‌و سه‌گانه لای كونێشم ناده‌نێ ده‌ربه‌ده‌ر بووم شار به شار و دێ به دێ ڕۆژێكی سۆفیم و ڕۆژێكی فه‌قێ گا له پشده‌ر، گا له بێستوونم ئه‌من گا له كوێستان، گا له گه‌رمێنم ئه‌من ئێسک و پێستێكی ڕه‌قه بارگینه‌كه‌م ویشكه‌وه نابێ ته‌كه‌ڵتووی زینه‌كه‌م من كه نه‌مده‌خوارد پڵاو و گۆشتی خۆم نانی هه‌رزن ئێسته وه‌ک هه‌ڵوا ده‌خۆم من كه ڕاده‌كشام له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌نه‌ر ڕاخه‌رم ئێستا چییه، كورتانی كه‌ر من كه قاوه‌ڵتوونێ هه‌ڵده‌ستام له خه‌و ئێسته نیمه ئیستڕاحه‌ت ڕۆژ و شه‌و من كه هه‌مبوو كه‌وشی بۆیاغ لێدراو ئێسته‌كه ڕازیم به كاڵه‌ی چه‌رمی خاو من كه ئاغا بووم و پۆزم لێده‌دا ڕۆژگار ئه‌وڕۆكه كردوومی گه‌دا به سمێڵی تۆ و به ڕیشی 'كا حه‌مه‌د' مه‌حته‌لم بۆ پووڵ و ڕووتم وه‌ک 'سه‌مه‌د' بۆ په‌ڕه سیغار و تووتن مه‌حته‌لم هه‌ر ده‌ڵێی ده‌یلاغی فێره دووكه‌ڵم دێ به شوێنمدا هه‌میشه ئه‌منییه ئه‌منییه‌ش ئه‌وڕۆكه بۆ من كه‌م نییه با ئه‌ویش ڕازی به ده تمه‌ن بێ برا جیبی من وه‌ڵڵاهی گه‌سكی لێدرا شوێنه‌ونكه من له ده‌ست ئاژان ده‌كه‌م هه‌ر كڵاوه‌كه‌ی ببینم ژان ده‌كه‌م پووڵی تریاكم له كوێ بوو بیده‌مێ جا له‌به‌ر وه‌ی چاكه فیزماڵكی ده‌مێ تا جه‌ناب سه‌روان وه‌كوو ڕۆسته‌م چه‌قی كاكه 'هێمن'ی تۆ له حه‌وت كێوان ته‌قی ژیانی ئێسته‌ی من برا به‌و ته‌رزه‌یه پێم مه‌فه‌رموو شاعیرێكی هه‌رزه‌یه زیز مه‌به لێم و مه‌به عاجز له گه‌پ كاغه‌ز و شێعرم مه‌ده به‌ر نووكه شه‌پ من كه ده‌ركی شادمانیم داخرا گه‌ر جه‌فه‌نگێ لێنه‌ده‌م ده‌مرم برا نیمه قسێكی دی برا غه‌یری جه‌فه‌نگ وه‌رنه مه‌علوومه كه تۆ دووری له نه‌نگ. #مامۆستا_هێمن ➠ @Hemin_Mukryani
هێمن › شیعرەکان › ژوانی ئاغا › بەشی یەک چاوه‌كه‌م بیستوومه چاوی 'نادییه' ئێسته بۆ تۆ مایه‌یی دڵشادییه خۆت مه‌ڵاس داوه ئه‌تۆ بۆیه له‌وێ ئه‌و كچۆڵه نازه‌نینه‌ت خۆش ده‌وێ بۆیه وا ون بووی له ئێمه و نایه‌وه ڕاوكه‌ری، داوت له كۆتر نایه‌وه كاكی خۆم، بیستم گرفتاری ئه‌تۆ ئاشقێكی دڵ برینداری ئه‌تۆ دیل و گیرۆده و ئه‌سیری كاكی خۆم ملكه‌چ و زار و فه‌قیری كاكی خۆم ئه‌و كچۆڵه نازه‌نینه‌ی چاوكه‌ژاڵ تۆبه‌كه‌ی چه‌ند ساڵه‌یی كردی به‌تاڵ عه‌قڵ و هۆشی بردی چاوی مه‌ستی وی شێت و وێت و گێژ و وێژی ده‌ستی وی كێ بوو ده‌یگوت تۆبه‌یی كۆن ناشكێ تۆبه خۆ پۆڵا نییه چۆن ناشكێ وات شكاند و خستته به‌ر پێته‌وه تۆبه‌كه‌ت پێموایه گا‌و ناكرێته‌وه به‌و موژه به‌رگه‌شته‌یه‌ی ئه‌و دڵبه‌ره وه‌رده‌گێڕێ تۆ له دین بۆ مه‌سخه‌ره به‌ژنه‌كه‌ی ئیمانه‌كه‌ت باریک ده‌كا زولفه‌كه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ت تاریک ده‌كا جه‌رگی له‌ت كردی برا، شیری برۆی كه‌زیه‌كه‌ی وه‌ک داوه، ناهێڵێ بڕۆی [لێوی ئاڵ و زاری چووک و چاوی مەست دین و ئیمانی دەرێناوی لە دەست] ڕوومه‌ت و كوڵمه و چه‌نه و به‌رخه‌به‌به‌ی گوجی پێهێناوی، چۆن ڕێ ده‌رده‌به‌ی؟ خه‌سته‌و و ڕه‌نجوور و گێژ و گێلی وی كوشته‌یی ئه‌و گه‌ردنی وه‌ک كێلی وی سینگ و مه‌مک و پاو و پووز و سمتی ئه‌و پێی نه‌هێشتی عه‌قڵ و هۆش و خورد و خه‌و دڵپه‌شێوی په‌رچه‌مه ئاڵۆزه‌كه‌ی شێتی له‌نجه و لار و ده‌ست و گۆزه‌كه‌ی ڕۆژێ هات و چۆ ده‌كه‌ن چه‌ندین ده‌ڵاڵ تا فریو ده‌ن ئه‌و كچۆڵه‌ی چاوكه‌ژاڵ 'جه‌عفه‌ر ئاغا' دیاره یه‌كجار ماندووه هێنده هات و چۆ ده‌كا جاڕز بووه خۆ 'برایمه شه‌ل' هه‌دادانی نییه وه‌ک حه‌سیر وایه له ماڵی 'نادییه' هێنده به‌و زستانه سه‌خته هات و چوو زگه‌شۆره‌ی گرت ژنی 'سۆفی په‌ڵوو' دێته‌وه لای تۆ ده‌ڵێ: 'عه‌وڵا دله' ئه‌و كچەتیوه ده‌كا ئێستاش مله پاش ئه‌وه‌ی زۆر هات و چوون ده‌سته‌ی ده‌ڵاڵ دێنه‌وه خزمه‌ت جه‌نابت ده‌ست به‌تاڵ ئه‌وده‌می بۆخۆت ده‌چی بۆ كۆی یار پێی ده‌ڵێی ئه‌ی دولبه‌ره‌ی سیمین عوزار جه‌ربه‌زه و كوێره‌وه‌ری و زه‌حمه‌ت به‌سه بۆ به ڕقدا چووی ئه‌تۆ له‌و بێكه‌سه ئه‌ی گوڵاڵه سووره، ئه‌ی تازه نه‌مام سیل و دیقم گرت، له سوێیانت نه‌مام ئه‌ی نیگاری چاوخوماری بێ وه‌فا به‌سیه‌تی بێ مه‌یلی و جه‌ور و جه‌فا نازه‌نینی شۆخ و شه‌نگی چاوبه‌ڵه‌ک ئاسكی دڵناسكی سرک و ڕه‌وه‌ک مامزی لێو قرمزی خۆش خه‌ت و خاڵ مانگی چارده، لایه‌تولعه‌ینی جه‌ماڵ چۆڵه‌مه‌ی ئه‌ستۆم، بوتم، سه‌روم، گوڵم تۆ سه‌ری خۆت چیدی مه‌شكێنه دڵم بمده‌یه گانێ له مێژه تاسوخم دایكه‌نه زوو ئه‌و تومانه تا سۆخم 'نادییه' خانم له پێشا ناز ده‌كا سه‌د به‌هانه و سه‌د درۆت بۆ ساز ده‌كا زوو به ناز و نووزه‌وه وات پێده‌ڵێ: چۆن له نێو خه‌ڵكا ده‌بێ چاوم هه‌ڵێ من كه یاری تۆ بم و وا ڕووت و قووت پاش و پێشی من بكه‌ن تاقمانه‌جووت لۆكه‌یی تێدا نه‌ماوه كلۆجه‌كه‌م پشت و ئانیشكی ده‌بێ من پینه كه‌م نیمه ده‌سماڵ غه‌یری سه‌رپێچی دڕا‌و مردم و نه‌مدی له‌سه‌ر خۆم تاسكڵاو له‌ت له‌ته وه‌ک جه‌رگی تۆ ده‌رپێی شڕم جا ئه‌وه‌ش ئاواڵكراسه تێی تڕم؟ لائه‌قه‌ل پوتێ ده‌بێ كه‌وشی كه‌چم به‌و قوڕ و به‌و سۆڵه بۆ ژوان ده‌رده‌چم؟ ڕه‌نگه تێیدا بێ سه‌ر و پرچم گه‌نه لێم نه‌داوه ساڵ و نیوێكه خه‌نه من كه ڕووتم چه‌شنی ئاسكی عه‌ربه‌تێ دوێنێ جێژن بوو نه‌چوومه داوه‌تێ سورمه و سابوون و كلتوورم نییه ئاوێنه و خڕخاڵ و به‌رموورم نییه چش ئه‌گه‌ر نیمه له ماڵا تامه چێشت داخه‌كه‌م نیمانه زارجوویه‌ک بنێشت ورده‌واڵه هاته ئێره دوێنه‌كه نه‌مبوو پووڵی گوڵ و گواره و مێخه‌كه هه‌ر كه هاوارێ ده‌كا میوه‌فرۆش من له سوێی سنجوو ده‌روونم دێته جۆش قووچه‌كه و ده‌رزی و كه‌ڵافیشم نییه ئاشقی وه‌ک تۆ چرووكم بۆچییه؟ تۆ ده‌ڵێی: ئه‌ی شۆخی مه‌ستی چاو هه‌ڵۆ پرته و بۆڵه به‌سیه‌تی، خه‌م مه‌خۆ ئه‌ی بوتی سیمین و ئه‌ی خوشكی په‌ری شه‌رته بۆت بكڕم كراسی كوده‌ری به سه‌ری خۆم و به مه‌رگی 'كاک هه‌باس' گیانه بۆت ده‌كڕم كه‌وا و ئاواڵكراس بۆچمه به‌زیاد نه‌بێ پووڵ و دراو جوانی وه‌ک تۆ نه‌یبێ كه‌وش و تاسكڵاو تۆ به‌ڵێنم پێ بده و ته‌فره‌م مه‌ده حازره ده‌سماڵ و چارۆكه و شه‌ده بۆم كڕیوی عه‌تر و سابوون و خه‌نه كرمه‌ک و خڕخاڵ و بازنه و ژێرچه‌نه مێوژ و سنجوو له 'سه‌یفوڵڵا عه‌جه‌م' وه‌رگره باكت نه‌بێ، پووڵی ده‌ده‌م وێت ده‌ده‌م سابوون و كلتوور و ده‌زوو كوا قسه‌ت پێماوه، دایماڵه ده زوو #مامۆستا_هێمن ➠ @Hemin_Mukryani
هێمن › چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز › جێ‌ژوان ئەو پەنجەی وا لە بێ هێزی دەلەرزێ کوشیویەتی مەمکۆڵەی باڵابەرزێ ئەو ددانەی ئێستێ نەماوە تاقی گەستوویەتی زۆر جار چەنەگەی ساقی ئەو چاوانەی سۆمایی لێ بڕاوە هێند لە جوانان داگیرا، داگیراوە ئەو لێوەی وا ئێستێ باری گرتووە کوڵمەی نەرم و نۆڵی یاری گرتووە ئەو باهۆیەی زەمانە لێی بڕی هێز کام کیژ جوانە گرتوویەتە نێو ئامێز ئەو دڵەی وا ژوانی دەویست و جوانی ئێستا پڕە لە غەم و لە نیگەرانی ئەو پێیانەی شەرزەی کردووە کوتر و کوان ماندوو نەبوو قەت لە هاتوچۆی جێ ژوان #مامۆستا_هێمن ➠ @Hemin_Mukryani
هێمن › چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز › شین‌گێڕی بانە وێرانە جگەر بریانە لەش سڕە، دڵ پڕە، چاو گریانە بەم بەهارە گوڵی وێ پەڕپەڕ بوون وا بەدەردی خەزەڵی پایز چوون جەرگی مێلاقە لە داخان ڕەش بوون ئەشکی شللێرە وەرین و گەش بوون پیر سولەیمان خەمی دیکە نابا سیسە دار و دەوەنی ئاربابا ئەوی شین ماوەتەوە شینگێڕە هەر گەڵایەکی هەزاران دێڕە مێک و میراژی بە هاوکاری یەک چوونە سەر خەڵکی هەژاری بێ چەک زۆر بەڕقتر لە قەراری جاران بانە وێرانە، کرا بۆمباران هەرچی خانوو بوو لە نزم و بەرزی وەک دڵی عەسکەری بەعسی لەرزی هەر بەزار خۆشە دەڵێن شەشسەد کەس یا نەما، یانە بەحاڵ ماویە نەفەس مێشکە پژاوە لەنێو خۆڵ و خاک لەت و پەت بوو لەش و ئەندامی پاک چۆڵەمە، دیزەڵە، ئەژنۆ دەرچوون ماڵ نەما، یانە ڕما، یا، سەرچوون دەس پەڕی، موورە شکا سینەش چاک ژنی پاک ڕۆیی، بڕا پیاوی چاک باش بزانە گەلی دوڕناسی ورد ئەوەیە، هەر هەقی ئەفلەق بۆ کورد ئەوی هاوسەنگەر و پشت و پاڵمە دیاری دا دیاری بڕەی ناپاڵمە شەڕفرۆش بەعسییە ئەی ئێرانی شەڕفرۆش چی گەرەکە؟ وێرانی چ نەهاوەند بێ چ بانە و دزفوول بەعسی وێرانگەرە ئێستا مەسئوول شەڕفرۆش مووشەک و بۆمبێ داوێ شەڕفرۆش ڕاحەتی ئێمەی ناوێ زگی ناسووتێ بە حاڵی ئێمە دڵی کوردە لە ڕقی ئەو کێمە تێدەگا خەڵکی مەگەر مێشکی ڕزیو چ دەکا بەعسی بەکوردی ئەودیو ئەم قەڵادزەی بەشەهید مەشهوورە هەر بە ناپاڵمی بەعس خاپوورە گەوزی لەم شارە لە نێو خوێن و خوڕ بەسەدان پیر و مناڵ کیژ و کوڕ گوندەکانی هەموو لێ ڕووخاندن ڕەزەکانی هەموو لێ سووتاندن کانییەکانی بە سمیت داڕشتن یانی سەرچاوەی ژیانی ناشتن دای لە سێدارە ئەوی بیناسم چەند هەزاری وەکو لەیلا قاسم بەزەیی کوا لە دڵی بەردیدا شومری ناگاتێ لە نامەردیدا بەقسەی ئەو ئەوی خێرەسەر بێ دەیکوژێ با کوڕی پێغەمبەر بێ #مامۆستا_هێمن ➠ @Hemin_Mukryani
هێمن › چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز › تەوری جەور دوژمنی کوردی نییە ئەفلەقی دڵڕەق بەتەنێ ڕیشەیی خەڵکی عێراقێ دەیەوێ هەڵبکەنێ لە عێراق ناژی شتێکی بەری چاوی بگرێ هەر بەتەورێ دەبڕێ زاڵمە نەخل و دەوەنێ عەرەب و کورد و تورک، ئەرمەنی و ئاشۆری دەگرێ، یا دەکوژێ، وەک بوتێ سوجدەی نەبەنێ زێڕی چی؟ ئاسنی ژەنگاوی و تیژە سەددام کۆنە ناسۆری ئەون ئێستەکە دێنن تەشەنێ کوشتی، سووتاندی و بردی لە جنوبی ئێران وەک مەغوولێ کە لە خۆی ڕازی بکا ئەهریمەنێ ئەوی ئەو کردی بەنامەردی دەگەڵ کوردستان شەختە نەیکرد بە گوڵ و نەستەرەن و یاسەمەنێ مووشەک و بۆمی لە دێ و شاری وڵاتی هەڵکرد خەڵکی ئاوارە بوو بۆ دەشت و تەلان و دەمەنێ گوللە داباری وەکوو تەرزە لەسەر پیر و جوان تەرزە کوانێ بەزەیی دێ بەگوڵ و گیای چەمەنێ؟ وا بڵاو بۆتەوە جەیشی بەپەلاماری بەجێ تازە کۆبێتەوە دژوارە بەبێڵ و بەشەنێ خۆی بە نێڕۆن و بە چەنگیز و بە هیتلێر زانی نەیدەزانی دەدرێ مشتی گرانی لە چەنێ دەستی بێگانە دنەی دابوو کە خۆی هەڵدێرێ کەچی ڕاچوو لە پەڕەی جەرگی پەلی دارەبەنێ لەوەتەی هەڵمەتی شێرانەیی خەڵکی دیوە خەوی تۆراوە، بەشەو ڕادەپەڕێ، ڕادەچەنێ ماوەیەک مەستی مەیی بەرزەدەماخی بوو، بەڵام کاتی وەی هات کە خومار بێتەوە لووت دابژەنێ ئەو کە نەیهات بەزەیی قەت بە هەژار و بێکەس ڕۆژی تەنگانە ئەوان چۆن دەبێ دەستی نەکەنێ؟ کەس نییە جەرگی بە کوچکێوە نەنابێ سەددام چۆن دەبێ جەرگی ئەویش خەڵکی بە کوچکێوە نەنێ؟ چۆن دەبێ باکی نەبێ ئەو لە (اخ) و (اخت)ی عەرەب چۆن نەجاتی دێ لە دەس مامەڕەش و پوورە نەنێ؟ ئەو کەسەی هانی دەدا ئاگری شەڕ ڕۆشن کا ناچتە هانای کە کەوت تێر و پڕیش، پێ دەکەنێ تازە ڕزگاری لە دەس خەڵکی عێراق دژوارە هێندە پێناچێ، هەموو دەوروبەری لێ دەتەنێ چی لە دەس نایە ئەگەر خەڵکی عێراق ئەمڕۆکە ڕاپەڕن، یەک بگرن، دەس دەنێ، ڕاماڵی دەنێ ئەمەیە ئاقیبەتی شوومی لە خۆبایی بوون چارەنووسی ئەمەیە دوژمنی خەڵک و وەتەنێ #مامۆستا_هێمن ➠ @Hemin_Mukryani
هێمن › چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز › بارگەی یاران دێت و ڕادەبرێ وەکو سەروی ڕەوان من چبکەم؟ کە بەقوربانی نەکەم ڕووحی ڕەوان من چبکەم؟ قەدی ئەو شۆخە وەکو دووخ و خەدەنگە ئەفسووس پشتەکەم کۆمە وەکو ماڵی کەوان من چبکەم؟ تازە هەنگاوی شلم کوانێ دەبێ بۆ شەوڕاو جوانە زۆر جوانە بەڵێ ڕەوتی کەوان من چبکەم؟ زەبری ئاوزەنگی بڕا و شل بووە دەستی جڵەوم دێ دەنا پڕمەیی بۆر و بدەوان من چبکەم؟ ژوانی خۆشی هەڕەتی لاوەتی دێتە خەونم کاتی ئاویلکە دەگەڵ زیندەخەوان من چبکەم؟ شەو هەتا ڕۆژێ لەبەر ئێشی لەشم ناڵەم دێ دێتە گوێم دەنگی (گەلۆ) و (نیوەشەو) ان من چبکەم؟ بارگەیان تێکەوە پێچا و بەڕێ بوون یاران لەدنێ وا بەتەنێ پاشی ئەوان من چبکەم؟ ژیانی من ئێستە وەکو خۆری دەمی زەردەپەڕە پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان من چبکەم؟ سروە هات خونچە گوڵی باخی ئەدەب پشکووتن باخەوانی گەرەکە تازە جەوان من چبکەم؟ ئاو نەبوو ئەو دەمی هێمن مەلەوانی کورد بوو ئاو شوکر زۆرە وەرن زوو مەلەوان من چبکەم #مامۆستا_هێمن ➠ @Hemin_Mukryani
هێمن › چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز › ئاپۆلۆی ماچ بەحیجابی ئیسلامییەوە دیم جوانێ ماڵە بابم ئای لەو خەلە و خەرمانە نەمدیبوو مانگی چاردە وا ڕووناک بێ بەساوی پاک لەنێو جەغزی خەرمانە گوناح نەبوو، تێم هەڵڕوانی، نەترسام لە چەمۆڵە و جنێو و بۆڵە بۆڵی ئەوی جوان بوو لە ڕووی ئەودا بەدیم کرد هەنیە، کوڵمە، دیدە، برۆ، مژۆڵی کە دین نەبێ، دینی دەگۆڕێ بۆ تۆ ئەو تەرسایەی بێ ترس رایمووسی خاچ کچی شەرمین بەڕووسووری دەنیشێ لەسەر ڕووی تۆ شەوێکیش ئاپۆلۆی ماچ #مامۆستا_هێمن ➠ @Hemin_Mukryani