ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
Статистика"هەنگاو" ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە کە هەواڵەکانی تایبەت بە پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (ڕۆژهەڵات) ڕووماڵ دەکات. https://hengaw.net بۆ پەیوەندی @Arsalanyarahmadi @Jilamostajer @Hengaworg
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 9
- Всего постов
- 29
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 200
- 1/48двое суток
- 229
- 1/72трое суток
- 247
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
🛑 بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی سدیق کەریمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە ✅ سدیق کەریمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-37
🛑 بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە ناوی مووسا زیباپوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ✅ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مووسا زیباپوور، خەڵکی شاری پیرانشار و باوکی سێ منداڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری بانە کوژرا. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-36
🛑 میاندواو؛ دەستبەسەرکرانی شوانە دیوازی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ✅ هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی میاندواو بە ناوی شوانە دیوازی لە ئەنجامی هەڵکوتانی شەوانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی لە ئاوایی سەرچناری ئەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-35
🛑 ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی پەیام پاکزاد، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان ✅ سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی بجنۆرد بە ناوی پەیام پاکزاد، تەمەن ٤١ ساڵ، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-34
🛑 بەندیخانەی ئیلام؛ ڕاگەیاندنی تۆمەتەکانی «موحاربه» و «افساد فیالارض» بە مەهدی ڕەوشەنی، بەندکراوی سیاسیی کورد ✅ مەهدی (سیکان) ڕەوشەنی، بەندکراوی سیاسیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ لە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام، دوای سەرلەنوێ دەستبەسەرکرانی لە کۆتاییەکانی پووشپەڕدا، لە لایەن لقی ٦ی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی قورس وەکوو «موحاربه» و «افساد فیالارض» تۆمەتبار کراوە. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-33
🛑 قوروە؛ تارا فەرهەنگیان، خوێندکاری تەمەن ۲۱ ساڵ سزای بەندکران، لێدانی قامچی و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرا ✅ تارا فەرهەنگیان، خوێندکاری کورد و خەڵکی قوروە و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ۲۷۲۵، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ۱ ساڵ بەندکران، لێدانی ٣١ قامچی، ۲ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زابۆل و پێبژاردنی ۱۲۰ ملیۆن تمەن سزای نەختیی بەسەردا سەپێندرا. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-32
🛑 دەستبەسەرکرانی مامۆستا سەید لەتیف سەبری، پێشنوێژی مزگەوتی شەهریکەندی مەهاباد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ✅ مامۆستا لەتیف سەبری، پێشنوێژی مزگەوتی شەهریكەندی مەهاباد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-31
🛑 ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە سنە ✅ ئاوات کەرەمی، هاووڵاتیی کورد و چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئاوایی نگڵ سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-30
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
🛑هەنگاو هەڕەشەی ئاشکرای کۆمەڵکوژی و کوشتنی ئێزدییەکان لە لایەن مەلایەکی سەر بە حکومەتی ئێرانەوە شەرمەزار دەکات ✅ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لێدوانەکانی ئەم دواییەی «ڕامین ساڵحزادە»، لە وتاربێژانی ئایینی و ئەندامانی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بانە، کە لە ڤیدیۆیەکدا بڵاو کراوەتەوە و هەڵگری هەڕەشەی ئاشکرایە بۆ کوشتنی ئێزدییەکان و هاندان بۆ توندوتیژی دژی ئەم کۆمەڵگەیە، بەتوندترین شێوە شەرمەزار دەکات و سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکان و ئەگەری دووپاتبوونەوەی سیناریۆی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە کوردستان هۆشداری دەدات. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-29
🛑 ئورمیە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاریی چارەنووسی زەهرا پیردێهقان هاووڵاتیی کورد و خەڵکی چاڵدێران ✅ دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ۵۰ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی زەهرا پیردێهقان، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری چاڵدێران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ئورمیە، هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی یاساییی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. 🆔 @Hengaw_Org https://hengaw.net/ku/news/2026/08/article-28