tgindex
تریفه

کاناڵێک تایبەت بە هۆنراوەی کوردی

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
245
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
3 902
−2 за 2 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
733
40 постов
Вовлечённость
18,8%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 245
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
278
1/48двое суток
318
1/72трое суток
343

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • چ هاوارێکە دەرد و ژان بە نەی کرد ڕقی ڕشت و پیاڵەی پڕ لە پەی کرد لە ئێوارەی غەریبی و بێ کەسیدا منی تەنیای لە خزم و خێش و بەی کرد @Honrave #دڵبەخوێن

  • تەمەنێکە ڕێگا دەبڕم کەوشی پۆڵام داڕزاوە گۆچانی ئاسنم شکاوە توێشەم خاڵی، ڕۆحم تەنیا خۆم غەریب و دڵم هێلانەی باڵندەی هەزار ئاواتی سووتاوە! @Honrave #جەلال_مەلەکشا ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

  • #گۆرانی تۆ لە کوێ @Honrave

  • چەندە خۆشە کە لە گەڵ باوەشی تۆ سەودامە خۆشە من شەی دەکەم و پرچی ڕەشت هەودامە نەرمە شەرمێکە لە چاوانی خومارت دەخزێ خۆشتر ئەو ساتە کە وا من لە خەیاڵت دامە هەر کە دێی مانگ لە شەوی خەون و خەیاڵم هەڵدێ تۆ نەبی من وەکوو مۆمێ لە دڵی شەوبامە ژانی ئەم ژینە بە تەنیایی لە شانم بارە بێ مەزەی ماچی دەمی تۆ ژەمی من بێتامە زاڵمی، شەرعی بەڵێنی بە درۆت ناڕونن کوردی مەزڵوومی دڵم ئێستە ئەسیری شامە! قەت نەبوو جارێ وڵامێکی ئەرێنیم پێ دەی وەک سڵاوێکی هەتیوم لە دڵی ئەم  نامە @Honrave #فەرهاد_ساڵحی_فەر

  • 9 авг.593115

    #گۆرانی گەردەن زێرێ #کرمانجی @Honrave

  • بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا، حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە وتی: ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیرێ مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا لە بەر زار و نەزارێ بوومە وەک پووش دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا لەڕم دی زاهید ئەم زستانە، زانیم کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین خوێنی من حەڵاڵت بێ، نیگارا! زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو ناکا مودارا موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحزە، سەیرە ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا کە شک بەم مەحویا هەر شەربەتی مەرگ لە سەر ئەرزا نیە ئاوی گەوارا @Honrave #مه‌حوی

  • 8 авг.5631210

    حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من؟ برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی «لا» یەعنی کە بێزارم عەجەب ئەستێرە شەو هەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر بە ڕووی تۆم دیدە هەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم تەبیبی من دەبێ دەخڵی هەبێ، ساحیب ئیشارەت بێ مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم! بە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی: کە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم! لە شیرینی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرهادی هاوارم برۆت باڵی هوما سایەی سەری سوڵتانی حوسنت بوو خەتت هات و وتی: من ناسیخی توغرایی خونکارم سەراپا هەروەکوو حەڵقەی زرێ پەروێزەیی خوێنم بە یەک یەک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم حەمایێڵ کە دەمی تێغت لە حەڵقەی گەردنی نالی مەگەر تێراو ببم بەو ڕەنگە، تینووی ساعیدی یارم @Honrave #نالی

  • 7 авг.633324

    #گۆرانی لالۆ/ناسر ڕەزازی @Honrave

  • خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز چاوە چاوی یەک غەزالە چاوم ئەز گەر نییە ئاور لە سینەمدا بە تاو بۆچ لەبەر قوڵقوڵ غەریقی ئاوم ئەز؟! ناری سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە دەس لە «مافيها»ی زەمان بڕیاوم ئەز تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز ئەی ڕەفیقان! سوحبەتی نالی مەکەن بۆچ؟ کە من لەوڕا وەکوو بەدناوم ئەز @Honrave #نالی

  • 6 авг.716312

    چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش لە ڕێگەی لوتفەوە بمخاتە باوەش پەرێشانم لەبەر زولفی بڵاوت نەخۆش و مەستی ئەو دوو نەرگسی گەش نیشانم دە، فیدات بم، جووتە خاڵت لە ئەووەڵ نەردەوە چەن خۆشە دووشەش! ڕوخی زەحمەت مەدە زولفی مەحەک ڕەنگ! چ موحتاجە بە تۆ ئەو سیمی بێغەش؟ فیدای زولف و برۆ و پێڵوو و مژۆڵت کەمەندە هەم کەمان، هەم تیر و تەرکەش @Honrave #سەیفولقوزات

  • 5 авг.774715

    دەڵێن زولفی پەرێشانە و لە سەر شان لا دەدا شاڵی گەڵاڕێزانی پاییز و شەماڵ و چاوەکەی کاڵی بە حەیرانت نەبم چ بکەم؟ مەگەر چاری ترم ماوە؟ لەمە زیاتر کە بۆ ڕوی تۆ فڕێ دەم زیکر و بەڕماڵی دەڵێن مەنعی دەکا زاهید لە زولفی تاکەمەر شۆڕی هەموو ئەفکاری زاهید بێ بە قوربان بۆنی دەسماڵی لە بەینی زولف و دینداری، موسوڵمانیم وە لا چون مەلا دەیکوت نەکەی سەر نێی بە خەونیشت لە سەر باڵی @Honrave #ئیسماعیل_موختاری

  • 4 авг.792210

    جانا! دڵەکەم بەندە بە حەڵقەی سەری گێسووت سا مەیخەرە بەر زەربەیی شمشێری دوو ئەبرووت میهرت لە دڵم زەحمەتە ئەی شۆخی پەری ڕوو دەرچێ مەگەر ئەو ڕۆژە کە وا ئەمخەنە تابووت گیان و دڵ و ئارام و قەزا و خیرەد و هۆش بردی بە جەفا دیدەیی پڕ فیتنەیی جادووت چەند شێری ژیانت بە فەنا دا بە نیگاهێ سوبحانە لە دەست قووەتی شێر ئەفگەنی ئاهووت هەر چەندە کوا تاقەتەکەم تاقە بەبێ تۆ پەیوەستە دڵم ئێستە لەگەڵ دەرد و غەما جووت تا بووم دڵ و دینم بە فیدا کرد و کەچی تۆ هەر جەور و جەفات کرد لە هەقم گیانە هەتا بووت ئەو دیدەیی فەتتانەیە باعیس کە کەمالی پڕ فیتنە و ئاشووبە هەموو عالەمی ناسووت @Honrave #که‌مالی

  • 4 авг.763719

    دامەخه دوگمەی یەخەی سینەت به سەر پەنجەی حەیا بێ وەفا مەحروومی سەیری باخی سێوانم مەکه من به شەرعەن موستەحەقم بۆ زەکاتی حوسنی تۆ تۆ که ساحێب دەوڵەتی، بێبەش له ئێحسانم مەکە @Honrave #ناری

  • #گۆرانی سەنتوور: مامۆستا سەمەد ئەلیاسی @Honrave

  • 3 авг.826419

    #گۆرانی گەر تو هەری ئەزێ مرم/نوژین بۆتان #کرمانجی @Honrave

  • 3 авг.1 00899

    دڵم پڕخوێن و خوێنبارە بە غەمزەی نازی چاومەستان هەتا نەمرم ڕەها نابم لە مەکر و سیحری چاوبەستان @Honrave #وه‌فایی

  • 31 июл.1 042524

    #گۆرانی چەند بە ناز دەڕوا/پاساری بەند @Honrave

  • 31 июл.1 086814

    شەوانه ئه ودەمانەی شەو دەگاته کاتی نیوەی شەو خەڵک نووست و له چاوی من که سەر دیسان ڕەواندی خەو سکووتێکی به سام سەرتاسەری ئەم دێیه دادەگرێ دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیه لەو دێ یەدا دەمرێ له هیچ لا خشپەیەک نایه چرای مالێکی ناییسێ به ئەسپایی له ماڵ دێمه دەری دەخوشم وەکوو نیسێ تەک و تەنیا به ئارامی دەچم بو گردەکەی بەر دێ بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم له سەر بەردێ دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەلدەمژم شنەی شەوبا شەو و بێ دەنگی چەند خۆشه هەمیشه خۆزگه هەر شەو با وەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم هەتا بۆیان بەیان کەم موو به موو ڕازی دەرونی خۆم کوڵم هه لدەستێ ئه و جاره و له بەر دەردم ده نالێنم هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوه ئەسرین دەبارێنم شەوانه گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانه دەسووتێنی وجوودم ئاگری ئەم جەرگه بریانه بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و به جێ دیڵێ دڵی من خەم! @Honrave #هێمن

  • شەهیدی دیدەیی مەخمووری شۆخێکم منی شەیدا لە خاکی مەشهەدم نەزدیکە بڕوێ نێرگسی شەهلا بە مەحزی ئیمتحان دەستم بنێنە باخەڵت یەک دەم لە بندا بیبڕن ڕازیم ئەگەر نەمبوو یەدی بەیزا بە ئوممێدی وەفای گوڵ کۆششی بولبول چ سوودی بوو بەڵایە، ڕامی عاشق کەی دەبێ مەعشووقی بێ پەروا بە فیکری مووشکاف ئەمشەو قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت بە تاریشی بە توولیشی بەقەد تاری نەبوو یەلدا لە پەستی بۆ دەکێشن زاهیدی غافڵ چلەی خەڵوەت بچن عاشق بە باڵا بن بچن بۆ مەرتەبەی باڵا حەدیسی نەنگ و نامم زوو شوکور مەشهووری عالەم بوو لە حەرفی موددەعی ناکەس نییە باکم منی ڕیسوا لە کاری هائیل و سەعبا گورێزە چارەیی مەردوم وەلێکین سالمی یەکدڵ لە عیشقا ماوە پابەرجا @Honrave #سالم

  • 29 июл.1 005146

    خەیاڵی شەو، سەحەر کوشتی درۆ بوو گوڵی هیوا نەپشکوت هەر چرۆ بوو چلۆن بێژم بە دڵ پاییزە لێیدا کە عەشقی هەر لە تاسەی کۆچی تۆ بوو @Honrave #شیوا_ئەمینی