tgindex
ژیانەوە

ژیانەوە

Статистика

گەر حەزت لە ژیانە نابێ لە ناو خۆتدا بمری دەبێ وەک مەلێ باڵ بگری بۆ دوا ئاسۆی جوانی بفڕی #شێرکۆ_بێکەس

Последний пост
15 июн.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
15 авг.
Подписчики
мало замеров
Замеров пока мало
Сутки
 
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
525
20 постов
Вовлечённость
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • زمانی کوردی وەک زمانی دایکیی ئێمە پێویستە بپارێزرێت و بەهێز بکرێت ئەگەر ئێمە هەوڵ بدەین زمانی خۆمان بە باشی فێربین و بەکاری بهێنین ئەوا داهاتوویەکی باشتر بۆ کەلتوور و ناسنامەی خۆمان درووس ئەکەین بەم شێوەیە پاراستنی زمان بە مانای پاراستنی بوون و مانەوەی خۆمانە. ✍️کاوان خاوەری @jiyanew_e

  • گرنگی فێربوونی زمانی دایکی و کاریگەرییەکانی لە ژیانی ئێمە زمانی دایکی یەکێکە لە گرنگترین بنەماکانی ژیانی مرۆڤ و ناسنامەی تاک و کۆمەڵگاکەیەتی هەر کەسێک لە کاتی مناڵیا بە زمانی دایکی خۆی دەس بە فێربوون قسەکردن و بیرکردنەوە و تێگەیشتن لە دەوروبەری خۆی ئەکات بەم شێوەیە زمانی دایکی ئەبێتە یەکەم پەنجەرەی مرۆڤ بۆ ناسینی جەهان. ئەمە وا ئەکات زمانی دایکی تەنیا ئامرازێکی پەیوەندی گرتن نەبێت بەڵکوو بنەمای هەموو بیرکردنەوە و فێربوونەکان بێت. لە ڕوانگەی زانستییەوە زمانی دایکی کاریگەرییەکی قووڵی هەیە لەسەر گەشەی مێشک و سیستمی بیرکردنەوە. کاتێک مناڵ بە زمانی دایکی خۆی قسە ئەکات و گوێ لە دەنگی دایک و باوکی ئەگرێت مێشکی بە شێوەیەکی سروشتی فێری ڕێکخستنی وشە و مانا ئەبێت ئەم پرۆسەیە بنچینەی فێربوونی هەموو زانیارییەکانی داهاتوو ئەدات بۆیە هەر کاتێک زمانی دایکی بە باشی فێر بکرێت ئەوا تاک ئەتوانێت بە ئاسانتر و خێراتر زمانەکانی تر و زانستە جۆراوجۆرەکان فێربێت خوێندن و نووسینی زمانی دایکی یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی گەشەی کەسایەتی و هەڵس و کەوتی مرۆڤ. خوێندن بە زمانی دایکی وا ئەکات کە مرۆڤ ئاشنای بیرۆکە نوێ و جۆراوجۆرەکان بێت هەروەها هێز ئەدات بۆ شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی زانیارییەکان نووسینیش هەر ئەو گرنگیەی هەیە چونکە بەهۆی نووسینەوە تاک ئەتوانێت بیر و هەستەکانی خۆی بە شێوەیەکی ڕێک و ڕۆشن بگەیەنێت ئەگەر کەسێک بتوانێت بە زمانی دایکی خۆی باش بنووسێت ئەوا ئەتوانێت لە بواری زانست و ئەدەبیشا باشتر بخوێنێت سەرکەوتووتر بێت لە کۆمەڵگای ئێمەیا پێویستە سەرەنجێکی زۆر بدرێتە زمانی دایکی لەبەر گەشەی تەکنەلۆژی و بڵاوبوونەوەی زمانە ئرووپاییەکان بڕێ جار زمانی دایکی لەلایەن مناڵانەوە کەمتر بەکار ئەهێنرێت زۆرجار ئەبینرێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانا وشەی ئرووپایی بەکار ئەهێنرێت بەجێی وشەی کوردی ئەم ڕەوشە ئەتوانێت کاریگەرییەکی نەخوازراوی ببێت لەسەر پاراستنی زمان ئەگەر ئەم ڕەوشە بەردەوام بێت ئەتوانێت بێت هۆی لاوازبوونی زمانی کوردی و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی زمانی دایکی هەروەها کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەلتوور و ناسنامەی نەتەوەیی هەیە. هەر زمانێک هەڵگری مێژوو نەریت و بەهاکانی گەلێکە. زمانی کوردی بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا هەڵگری مێژووی درێژ و دەوڵەمەندی گەلی کوردە ئەگەر ئێمە زمانی خۆمان بپارێزین ئەوا کەلتوور و ناسنامەی خۆمانیشمان پاراستووە بەڵام ئەگەر زمانی دایکی لەناو بچێت زۆربەی ئەم بەها و نەریتانەیش لەگەڵیا ئەفەوتێن لە ژیانی ڕۆژانەمانا زمانی دایکی ڕۆڵێکی گرنگ ئەبینێت لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان مرۆڤ بە زمانی دایکی خۆی ئەتوانێت هەست و بیرەکانی بە شێوەیەکی ڕوون بگەیەنێت ئەمیشه یارمەتی ئەدات بۆ درووسکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان هەروەها ئەبێتە هۆکاری درووسکردنی هاوبەشی و یەکگرتوویی نێوان ئەندامانی کۆمەڵگا یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان بۆ ئەوەی ئێمە زمانی کوردی بخوێنین پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییە. زمانی کوردی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە ناسنامەی کوردییەوە پەیوەندی هەیە خوێندنی ئەم زمانە وا ئەکات کە تاک بە باشی مێژوو و کەلتووری خۆی بناسێت هەروەها بەهێزکردنی زمانی کوردی یارمەتی ئەدات بۆ گەشەی ئەدەب و هونەر و زانست بە زمانی کوردی و ناساندنی بە هەموو گەلەکانیتر. لە بواری پەروەردەیشا پێویستە زمانی کوردی وەک بنەمای سەرەکیی خوێندن بەکاربهێنرێت بە تایبەتی لە قۆناغی فێر بوونی نووسین زانایان پێیان وایە کە مناڵان ئەگەر لە سەرەتا بە زمانی دایکی خۆیان فێربن ئەوا باشتر ئەتوانن زانیارییەکان تێبگەن دوای ئەوە فێربوونی زمانەکانی تر زۆر ئاسانتر ئەبێت بەم هۆیە زۆر گرنگە ئێمە بتوانین گرنگی زیاتر بدەین بە زمانەکەمان لەگەڵ ئەمەیشا پێویستە هەموو تاکێک خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە پاراستنی زمانەکەی ئەمە تەنیا کاری حکومەت یان قوتابخانەکان نییە بەڵکوو هەر کەسێک ئەتوانێت بە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە ژیانی ڕۆژانەیا هاوکاری پاراستنی بکات. خوێندنەوەی کتێبە کوردییەکان نووسینی بابەت و وتار بە زمانی کوردی و بەشداری لە چاڵاکییە کەلتوورییەکان هەموویان یارمەتی ئەدەن بۆ بەهێزکردنی زمان هەروەها میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ ببینن لە پاراستنی زمانی کوردی ئەگەر بەکارهێنەران هەوڵ بدەن کە زیاتر بە زمانی کوردی بنووسن و قسە بکەن ئەوا زمان بەهێزتر ئەبێت و بەردەوامی ئەبێت بەم شێوەیە زمانی کوردی ئەتوانێت لەگەڵ گەشەی جەهانی پێ بە پێ بڕوات و لەناو نەچێت. لە کۆتاییا زمانی دایکی بنەمای سەرەکیی ژیانی مرۆڤ و ناسنامەی کۆمەڵگایە و فێربوون و خوێندن و نووسینی ئەم زمانە پێویستییەکی زۆر گرنگە بۆ هەر تاکێ.

  • دەوڵەتی پەهلەوی ساڵێ ١٩٢٥ بە دەستی ڕەزا پەهلەوی دامەرزێندرا و دواتریش ساڵی ١٩٧٩ کە حەمەڕەزای کوڕی شای ئێران بوو لە ناو چوو بە شێوەیەکی گشتی سیاسەتی ناوەندگەرایی فاشیستی جێبەجێ ئکرد و دانی بە هیچ نەتەویەکی تری داگیر کراوی ژێردەسی ئێران دا نەئەنا و بە تایبەتی لەگەڵ گەلی کورد کێشە و ململانێیەکی زۆری بوو لە سەردەمی ڕەزای پەهلەوی سیاسەتی یەک نەتەوە یەک زمان یەک دەوڵەت بە شێوەیەکی فەرمی و نافەرمی پەیڕەو کرا فێرکردن بە زمانی کوردی قەدەغە کرابوو بەکارهێنانی زمانی کوردی لە قوتابخانە و ئیدارە فەرمییەکان تا ڕادیەکی زۆر قەدەغە بوو و هەموو هەوڵیان ئەوە بوو ناسنامەی تەواوی نەتەوەکانی تر لە ژێر ناوی ئێرانی بوونا لە ناو بەن هەر ئەمیشە بووە هۆکار بۆ ئەوەی ڕۆشنبیران و چالاکوانانی کورد و نەتەوەکانی تریش خرۆشیان تێکەوێ و دەنگ هەڵبڕن لە ساڵی ١٩٤٦ دا کاتێک پێشەوای نەمر قازی موحەممەد کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند ئەوە وەک هەوڵێک بۆ سەربەخۆی و پاراستنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بەڵام دوای کێشانەوەی هێزەکانی یەکێتی سۆڤیەت دەوڵەتی ئێران بە سەرۆکایەتی حەمە ڕەزای پەهلەوی هێزی سەربازی ناردە ناوچەکە و کۆماری کوردستانی هەڵوەشاند و پێشەوا قازی موحەممەد لە شاری مەهاباد لە سێدارە هەر ئەم ڕووداوانە بووە هۆکار بۆ ئەوەی گەلی کورد زۆرتر هەست بە ژێر دەستی خۆی بکات و هەوڵ بۆ ڕزگاری بدات لە سەردەمی حەمە ڕەزای پەهلەوی بە تایبەتی دوای دامەزراندنی دەزگای ساواک چاودێری و فشار لەسەر چاڵاکوانانی سیاسیی کورد بە تەواوی زۆربوو ڕەخنەی سەرەکی لە سیاسەتی پەهلەوی ئەوە بوو کە دەوڵەت دانی بە فرە نەتەوەیی و فرە زمانیی ئێراندا نەدەنا لە جیاتی سیستەمێکی فیدراڵی یان دەسەڵاتی ناوخۆیی بۆ ناوچەکان و نەتەوە جیاوازەکان هەموو هەوڵی ئەوە بوو تەواوی نەتەوەکانی تر لە ژێر فشاری تاران و زمانی فارسییا بتوێنێتۆ هەر ئەمەیش بووە هۆکار بۆ ئەوەی کێشە و گرفتی گەلی کورد لەگەڵ پەهلەوی بجێتە قۆناخێکی تر بە گشتی دەوڵەتی پەهلەوی بە مەبەستی دروستکردنی دەوڵەتێکی ناوەندگەرای بەهێز سیاسەتێکی فاشیستی یەکگرتووی ئێرانی پەیڕەو ئەکرد بەڵام ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆرێک لە کوردانەوە وەک سڕینەوەی ناسنامە و کلتور و فەرهەنگ بوو و بە ڕادەیەکی زۆریش مافە نەتەوەیەکانی پشت گوێ ئەخست و بڕێ بەڵگەیش وەکوو شەهید بوونی سمکۆی شکاک و لە سێدارە دانی پێشەوای نەمر بەڵگەیەکی ئینکار نەکراوە بۆ فاشیست بوونی پەهلەوی @jiyanew_e

  • نیشتمان نیشتمان، لە ڕیشەی وشەی نیشت وەرگیراوە، کە بە واتای شوێنی دانیشتن، جێگیربوون، شوێنی ژیان دێت. بە زمانی هەست  و ڕوانگە  جیاوازەکانەوە دەتوانرێت پێناسەی بکرێت: نیشتمان ئەو خاکە دیاریکراوەیە کە کۆمەڵێک مرۆڤ بە پێکھاتەیەکی مێژوویی، کولتوری، زمان، ئایین و هەستی هاوبەشی پێکەوە ناسین و پەیوەندییەکی سروشتی و دەروونیان لەگەڵ درووست کردووە. نیشتمان تەنیا خاک نییە، بەڵکو بیرۆکەیەکی کۆمەڵایەتی، هەستێکی نەتەوایەتی و بوونێکی هاوبەشە. نیشتمان بریتییە لە یەکەم دەنگ، یەکەم بوون، بۆنەکانی منداڵی، گۆرانییەکانی دایک، بەهارەکانی ناوچەکە، بۆنی خاکەکە دوای باران، وێڵای شاخەکان، نیشتمان هەستی ناسکی خۆشەویستییە بۆ ئەو خاکەی یادەوەری و پەنجەرەی ژیانت تێیدا ڕەنگدانەوەی هەیە. نیشتمان کۆکراوەیە لە یادە مێژووییەکان، ئەفسانەکان، شیعر و ئەدەبیات، نەریت و پێشەوایەکان، و هەموو ئەو نەخش و نیشانانەی کە نەوە بە دوای نەوە گواستراونەتەوە و پێکھاتە نەتەوەیەکیان دروست کردووە. نیشتمان ئەو پەیوەندییە ناڕاستەخۆیەی مرۆڤە لەگەڵ ڕابردووی خۆی و بنەچەی کۆمەڵایەتی خۆی. نیشتمان بەستراوەتەوە بە سنوورێکی دیاریکراو (وەلات، دەوڵەت) کە خەڵکەکەی خاوەنی مافی دانیشتن و ژیان بە ئازادی و سەربەستیان تێدا هەیە و خاوەن سیستەمی سەربەخۆیە. نیشتمان کەرەستەیەکی ڕۆحییە کە لە خەونی باوان، ئەشکەوتی جەنگاوەران، گریانی دایکان، خەندەی منداڵان هەڵکەندراوە. نیشتمان یەکەم نامەیەتی کە بە زمانی دایک نووسیویەتی، یەکەم گوڵێکە کە بۆنی لێ هاتووە. نیشتمان ئەو مەراسیمەیە کە دڵ بە بەردەوامی یادەوەری و ئاوەدانییەکانی وەبیردێنێ. @jiyanew_e

  • ژیانەوە pinned a photo

  • ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم سەیری ئەم زنجیرە کەن، وەک زێوەری شاهانەیە بووکی ئازادیم ئەوێ، خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێی حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ قوڕ بە سەر ئەو دوژمنە هیوای بە بەندیخانەیە گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە چەکی شۆڕشگێریی من نووسین و بیر و باوەڕە ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕ نەعرەتەی کوردانەیە گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە #قانع @jiyanew_e

  • شەو درەنگە و تازە ئاشنا بۆم دژوارە ئێجگار دژوار ئەو چیرۆکەت بۆ بگێڕمەوە کە لە مێژە ئەمڕۆ بە سبەی پێدەکەم. وشەکانی ئەم چیرۆکە وەکوو ماسی لووسی بن‌گۆم لە دەستمدا هەڵدەخلیسکێن. وشەکانی کۆترە شینکەن، ماڵی نابن و لە قەڵبەزی وەسفەکانمدا ناحەجمێن. شەو درەنگە و تازە ئاشنا یەکەم‌جارە ئەم شاعیرە بۆی دژوارە لە خۆی بدوێ، یەکەم‌جارە وشە لێم سرک و عاسی بێ و بە سەر زمانمەوە نەپشکوێ. تازە ئاشنا نیگەرانم به هۆی وشەی ناڕەسەن و گرێ گرێ، دڵی چیرۆکەکانم بریندار بێ. زۆر دەترسم دەس نەکەون ئەو وشانەی که نەهێڵن باڵای ڕێکیان خێچ و خوار بێ. چۆن بۆت ﺑﺪﻭێم؟ ﺗﺎﺯﻩ ﺋﺎﺷﻨﺎ! چۆﻥ بۆﺕ ﺑﺪﻭێم؟ دنیای چیرۆکەکانی من زۆر نامۆیه و له ناو خەیاڵی لەتیفی تۆی دڵ ناسکا ناگونجێ. دنیای چیرۆکەکانی من، ڕەقوتەقه و زبر دەدوێ. پەڵه بارانی ناو دنیای چیرۆکەکانی من ئەو بلووره قاڵ بووه نیه تازه ئاشنا، که تۆ له پشت پەنجەرەی ماڵەکەت چاوی حەزی پێهەڵێنی. کڕێوه بەفری چیرۆکەکانی من ئەو سپی ئاورێشمه نییه له سەر ئاسمانی شارەکەت دەستی سروشت ڕایوەشێنێ، توێ توێ بکەوێ و باوەشی خۆی تێوەرێنی. چۆن بۆت ﺑﺪﻭێم؟ ﺗﺎﺯﻩ ﺋﺎﺷﻨﺎ! چۆﻥ بۆﺕ ﺑﺪﻭێم؟ ئاخر خۆ تۆ تاقه جارێک چۆڕاوکەی لێڵی گوێسوانان به پشت ملتا نەچوەته خوار. تاقه جارێک ناچار نەبووی له ناو شەوی ئەنگوستەچاو، هەست و خوستێک له خۆت ببڕی، بێ‌چرپه بڕۆی، لێت یاخی بێ خشەی کەڕەگەڵی نزار. ئاخر خۆ تۆ تاقه جارێک له بێشەڵانی گەسگەسکا ماندوویەتیت دەرنەکردووه به سەرپەنجه پۆله دڕووت لانەداوه و له ناو ویزەی مێشوولەدا بۆی نەخەوتووی. تاقه جارێک شەو درەنگان هەورازی دوورت نەبڕیوه، پەله دەوەن پەنجەی له چاوت نەکوتاوه و له به‌فری ته‌پڵەک نەکەوتووی. تاقه جارێک نێوچاوانت له سەر دەرانان نه‌کوتاوه. ﺗﺎﻗﻪ ﺟﺎرێک ﻗﻪﻭﺯهﯼ ﺷﯿﻨﯽ ﺳﻪﺭ گۆﻣﯿﻠﮑﻪﯼ ﺑۆﮔﻪﻥ ﮐﺮﺩﻭﻭ ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﮔﻪﺭﻭﻭﺕ ﻧﻪﮔﯿﺮﺍﻭﻩ. ﺋﺎﺧﺮ خۆ تۆ ﺗﺎﻗﻪ ﺟﺎﺭێک ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﮔﻪﺭﻭﻭﯼ ﺩۆڵ ﻭ ﺯﻧﺪۆڵی ﻻﭘﻪڕ ﻭ ﺷﺎﺥ ﻭ ﺗﻪﻻﻧﯽ ﻫﻪڵدێر ﻭ ﺩﺍﺭﺳﺘﺎﻧﯽ ﭼڕﻭﭘڕﺩﺍ ﻫﻪڵە ﻧﻪﭼﻮﻭﯼ ﻭ ﻭﻥ ﻧﻪﺑﻮﻭﯼ. ﯾﺎﻥ خۆ ﺟﺎرێک ﻫﻪڵپەﯼ ﺳﻪﺭشێتی ﺳێڵاﻭﯼ، ﮐﻮێرﻩ ﺷﯿﻮێکی ﻻﺗﻪﺭﯾﮏ، ﺑﻪﺭﯼ ڕێگهﯼ پێﻧﻪﮔﺮﺗﻮﻭﯼ. چۆن بۆت ﺑﺪﻭێم؟ ﺗﺎﺯﻩ ﺋﺎﺷﻨﺎ! چۆﻥ بۆﺕ ﺑﺪﻭێم؟ هێشتا گوێی تۆ ﺑﻪ مۆﺳﯿﻘﺎﯼ ﻻﻭﺍﻧﺪﻧﻪﻭﻩﯼ ﺩﺍیکی ڕۆڵه ﺟﻮﺍﻧﻪﻣﻪﺭﮔﺎ ڕﺍﻧﻪﻫﺎﺗﻮﻩ. ﺗﺎﻗﻪ ﺟﺎﺭێک ﻟﻪ ﮔﻪڵ ﻫﺎﺗﻨﻪ ﺩﻧﯿﺎﯼ کۆﺭﭘﻪﯾﻪﮐﯽ ﺑﺎﻭﮎ ﺷﻪﻫﯿﺪ ﺗﻪﺯﻭﻭﺕ ﺑﻪﻟﻪﺵ ﺩﺍ ﻧﻪﻫﺎﺗﻮﻩ. ﺗﺎﺯﻩ ﺋﺎﺷﻨﺎ ﺗﺎﻗﻪ ﺟﺎرێک خۆ دڵی تۆ ﺑﻪ ﮐﺴﮑﻪﯼ ﮔﻮﻟﻠـﻪ ﻭ ﮔﺮﻣﻪﯼ تۆﭖ ﻟﻪ ﻧﺎﮐﺎﻭ ﺩﺍﻧﻪچڵهﮐﯿﻮﻩ. ﻫﻪﺭﻩﺱ هێنانی بێ ڕﻩﺣﻤﯽ ﻗﺎﻣﻪﺗﯽ خۆﺷﻪﻭﯾﺴﺘﺎﻧﺖ ﻗﻪﺕ ﺑﻪ چاﻭﯼ خۆﺕ ﻧﻪﺩﯾﻮﻩ! چۆﻥ بۆﺕ ﺑﺪﻭێم؟ ﺗﺎﺯﻩ ﺋﺎﺷﻨﺎ چۆﻥ بۆﺕ ﺑﺪﻭێم؟ ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﭼﯿﺮۆﮐﻪﮐﺎﻧﻤﺪﺍ ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﻣﯿﺤﺮﺍﺑﯽ ﻣﺰﮔﻪﻭﺗﺎ خۆﺷﻪﻭﯾﺴﺘﯽ ﻟﻪﺩﺍﺭ ﺩﻩﺩﺭێ، ﻟﻪ ﻗﻮڕﺍﭼﮑﻪﯼ ﻣﻨﺎﺭﻩﻭﻩ ﺷﻪﻭﻩﺯﻩنگ و ﻣﻪﺭگ ﻟﻪ ﺟﺎڕ ﺩﻩﺩﺭێ. ﺷﻪﻭ ﺩﺭﻩﻧﮕﻪ، ﺗﺎﺯﻩ ﺋﺎﺷﻨﺎ ﺋﻪﮔﻪﺭ ﺋﻪﻡ ﺟﺎﺭﻩ ﻫﺎتیەﻭﻩ ﺩﻩﺗﮑﻪﻡ ﺑﻪ ﻣﯿﻮﺍﻧﯽ ﻗﺎﺭﻩﻣﺎﻧﯽ ﭼﯿﺮۆﮐﻪﮐﺎﻧﯽ خۆﻡ ﺋﻪﻭ ﮐﻪﺳﺎﻧﻪﯼ ﻟﻪ ﻋﻪﺷﻖ ﺩﻩﺩﻭێن. ﺋﻪﻭ ﻋﺎﺷﻘﺎﻧﻪﯼ ﮔوڵی ﮊﯾﺎﻥ ﻟﻪ ﺳﺎﯼ ﻭﺍﻧﻪﻭﻩ ﺩﻩﭘﺸﮑﻮێن. ﺋﻪﮔﻪﺭ ﺋﻪﻣﺸﻪﻭ ﺑﻪ هۆﯼ ﺋﻪﻡ ﺷﯿﻌﺮﻩ ﻻڵەﻭﻩ ﻟﻪ ﭼﺎﻭﺕ ﺯﺍ ﺩڵۆﭘﯽ ﺋﻪﺳﺮﯾﻦ، ﺋﻪﮔﻪﺭ ﺋﻪﻣﺠﺎﺭﻩ ﻫﺎﺗﯿﻪﻭﻩ ﺩﻩﺳﺘﺖ ﺩﻩنێمه نێو ﺩﻩﺳﺘﯽ ﻗﺎﺭﻩﻣﺎﻧﯽ ﭼﯿﺮۆکێکم، گۆﺭﺍﻧﯽ ﺑڵێ، ﺩﻩﻧﮓ ﻫﻪڵبڕﻩ ﺑﺎ ﺋﺎﮊﯾﻦ بێته ﺳﻪﺭ لێوت ﺗﺮﯾﻘﻪﯼ ﺑﻪﺗﯿﻨﯽ پێکهﻧﯿﻦ. ﺋﻪﮔﻪﺭ ﺋﻪﻣﺠﺎﺭﻩ ﻫﺎﺗﯿﻪﻭﻩ ﺋﯿﺘﺮ ﻧﺎڵێم: چۆن بۆت ﺑﺪﻭێم؟ ﺗﺎﺯﻩ ﺋﺎﺷﻨﺎ! چۆﻥ بۆﺕ ﺑﺪﻭێم؟ تۆ ﺩﺍﻧﯿﺸﻪ ڕﺍﺳﺖ ﻭ ﺭﻩﻭﺍﻥ، ﻣﻨﯿﺶ ﺩﻩﺩﻭێم. #ئەحمەد_بازگر @jiyanew_e

  • شەهیدی تیری برژانگی کەژەڵ چاوێکی بێ دینم شەفاعەت خوازمە ڕۆژی قیامەت بەرگی خوێنینم لە لێوم گوڵ ئەبارێ کاتێ باسی ڕوویی دلبەر کەم کە بێمە باسی ئەو لێو و دەمەی دەم پڕ لە هەنگوینم قەناعەت پەروەرم میننەت لە شا هەڵناگرم هەرگیز بە جامی جەم ئەبەد ناگۆڕمەوە کاسەی سەفالینم #کەمالی @jiyanew_e

  • ئەوڕەحمان بەگی بابان ئەوڕەحمان بەگی بابان  شاعیرێکی کوردیی ناسراوی سەدەی بیستەمە و خەڵکی شاری سلێمانی بووە کە ناسناوی شیعریی بابە بووە   لە ساڵی 1880 لە سلێمانی لەدایکبووە و سەر بە بنەماڵەی بابان بووە، کە خێزانێکی کاریگەری سیاسی و کولتوورییان لە کوردستاندا هەبووە .    زۆربەی شیعرەکانی بە زمانی کوردیی ناوەندی سۆرانی نووسیوە و بە ناسناوی بابە ناسراوە .  دیوانێکی شیعری هەیە کە لە ساڵی 1989 چاپکراوە و لەلایەن محمود ئەحمەد محەممەدەوە ئامادەکراوە .   بەڵام زۆربەی شیعرەکانی لە ژیانیدا بڵاونەکراونەتەوە و ناسینەوەیەکی سنووردارتری هەبووە .  شیعرەکانی بە زمانی ڕەوان و خواستنی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی ناسراوە، وەک هۆنراوەی داوا ئەکەم هیوای وەتەنم بێ هیوا نەبێ کە باسی نیشتمانپەروەری دەکات     لە ساڵی 1967 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە .  هەندێک لە بەرهەمەکان دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان کە چەندین شیعری جۆراوجۆری تێدایە، لەوان؛  شەو بوو شەوێکی تاریک و نووتەک وەکوو دڵم  ئەی جەمالەددینی ئەفغان  ئەی قەومی کورد بزانە کە ڕۆحی ئەمین زەکی @jiyanew_e

  • ⭕️کۆرسەکانی ناوەندی ڤەژین بۆ وەرزی هاوینی ٢٧٢۵ بەشی منداڵان 🔴زمانی کوردی بۆ منداڵان 🔴 ڕۆباتیک 🔴فەلسەفە بۆ منداڵان 🔴نیگارکێشی بۆ منداڵان nawend_vejin_official ٠٨٧٣٤۵٤٧۵١۹ ٠٩٣٩٢٨٩٢٨٠۵ مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین https://www.instagram.com/reel/DLnW_29IkTT/?igsh=ZWV0dGQ3dm1yMTQx

  • Hozan Comert     Car caran @jiyanew_e

  • ڕۆڵە من مردم لەژێر باری گرانی زوڵمەوە ئێستە موشتاقی تەنافێکم کە بێتە ملمەوە ئاگری قەهر و زەلالەت چۆتە جەرگ و دڵمەوە بێ کفن داخڵ بە خاکم کەن بە خۆم و جلمەوە پێت بڵێم ئەم دەردە چی بوو ئێستە سوار شانم بووە تۆ کە گەنجی لابە ئەم فیکر و خەیاڵات و خووە دوور ئەوەستام من لە مەکتەب تازە وەختم دەرچووە سێبەری مەکتەب نەبێ غەربی بە چی سەرکەوتووە من لە ترسی کاربەدەستی چەوت ئەلەرزم بێ درۆ هیچ خەتاباریش نەبم ئاخر بەقەت یەک دەنکەجۆ نەجمەکەیشی دەرکەوێ ئینجا ئەکەومە ڕۆڵەڕۆ جەهل و بێ عیلمی وەهای هێنا بەسەر ئەژدادی تۆ جا کە وا بوو دەردی تۆ دەرمانی مابێ مەکتەبە بۆ ژیانت سنعەتی شیرین و چاکت مەتڵەبە خوێندنی عیلم و فنوونت شەرتی دین و مەزهەبە هەروەکوو وەحشی لە کێو و دەشت و سەحرادا مەبە ڕۆڵە من ئەمرم لە دەستت دەرئەچم تۆ بی و خوا جەهلە بۆ عالەم هەموو دەرد و بەڵایەک خەڵق ئەکا ئەم قسانەی پێت ئەڵێم بیرت نەچێ بۆ مابەقا عیلمە سەد زنجیر و پێوەندیش لە پێدا لائەبا تۆ ئەگەر دنیات نەوێ هەڵچی لە تەکیە و خانەقا زەحمەت و تەحسیلی ناوێ پرچ و پەلکەی بێ بەها ڕیش بە مانگێ دێتە دەست و سەهلە تەزبیح و عەبا قەت نەناڵێنی لەژێر باری گرانی بێوەفا نان و بەرگی نێری و ژینی شەریف گەر ناتەوێ چش لە منداڵیش لە سەرما یا لە برسانا خەوێ نانی دەروێشی هەتا ماوی پەکت بۆی ناکەوێ حیز و سالم ڕۆح لەبەر هەرگیز لەبەرتا ناڕەوێ یا هەتا ماوی لەژێر دار و شەقی بێگانە بی یا وەکوو ئەو میللەتەی ئەترافی شاری بانە بی یا لە هەق لادە بەشت پرچ و دەق و دێوانە بی بۆ چی تووشی زەحمەت و ڕەفتاری ڕێی مەردانە بی #موفتی_پێنجوێنی @jiyanew_e

  • هەرشتێك لەگەڵ خۆت هێناوتە، جێی مەهێڵە لەگەڵ خۆت بیبەرەوە. كاتێك كە دەڕۆیت، ئیتر مەگەڕێوە بۆ ناو خەون و یادەوەری ئەو كەسەی بەجێتهێشتووە. #هیرتا @jiyanew_e

  • ئەی وتەن گەر تۆ نەبی، گیان و ژینم بۆ چییە! دیمەنی جوانی تۆم بێت، پادشاهیم بۆ چییە! کوردستان گەر تۆ نەبی، تەیرەکەم بێ‌ئاسمان #شارام_نازری @frini_hast

  • ئیوارەیە. باران نم نم دیتە خوارێ تەنیام نا، تەنیا نیم هەموو مۆسکۆ لەگەڵ مندا هەنگاو دەنێ. تەنیایی کارمامزیک بوو، ڕاو کەریک هات، تەقەی لێ کرد، هەنگاوەکانم نایگەنێ! ئیوارەیە. باران نم نم دێتە خوارێ. تەنیام. نا، تەنیا نیم کاتێ دەرۆم شەقامی پڕ خۆی لەقاچم گرێ دەدا. کاتێ دەڕۆم لە گیرفانما نامەیەکی ناو زەرفی ئاڵ دڵی دووەممە، لێ دەدا ! #عەبدوڵا_پەشێو @jiyanew_e

  • شەوێکی بێدەنگ، تاریک، شەوەزەنگ، بە بەهارەشەو، درەنگ، کاتی خەو، دێ دامرکابوو... جار جار قڕەی قەل، لە بنەی دار و باخ، یا دەنگی کوندێک، لە لای شاخ و داخ، یا لوورەی گورگێک، لە لای تەل و گرد، بێدەنگیی دێیان لە نێو لادەبرد... جار جار دوو لک دار، هەر وەک دوو دڵداڕ، سەریان وێک دێنا، سرتەیان دەکرد... پاش تاوێکی دی، گەڵایەکی دی، دەکەوت و دەمرد.... بای پیرەشەماڵ خەمی دەپڕژاند، دڵی دەبرژاند، شەمی سەر گۆڕی مردووی دەکووژاند... شەو بوو، ماتەم بوو، دێوی شەو دەهات، بزەی دەکوشت و خەمی جێ دەهێشت... ئاسمانی ڕەش، لە چوارچێوەی گوند، تەمی دادەبێشت... لە ناکاو خەمی واهی و خەیاڵی، لە دێ وەدی هات... لە باوەشی دایک مرد کۆرپەی ئاوات... وەک ڕێژنەباران، گوللە و بۆمباران، بۆ سەر دێ دەهات...   سبەینێ نە دێ، نە ئاوەدانی، نە ژن، نە پیاو، نە باخ، نە کانی، هیچی نەمابوو... بەڵام لە دۆڵێک، لە نێو دوو کێوان، گۆڕستانێ بوو پڕ شین و ماتەم... خودای تەم و خەم، دەهات و پڕ مشت، خەمی لێ دەڕشت... #عەلی_حەسەنیانی @jiyanew_e

  • هێشتا باوە تەرمی ئاوزینگ نووزەی ماوە هێڵی پەڵپی کشانەوە چاوەڕێ يە... تا هۆلاکۆ لەگەڵ ئۆردووی چەوسانەوە لەگۆڕی نەفرەت لێکراوی هەڵسێتەوە بەڵکو مژدەی... وێرانکاری، ئێستای پێ یە هێشتا باوە هێڵی کشانەوەی درۆ سەر دەکاتە کەڵبەی گورگ بە فرچکی ئەو دێتە گۆ دەمانبا بۆ چاڵی مەرگ.   هێشتا باوە.. ڕێ ی سەدان ساڵ بەچاو نوقانێک دەبڕین لەسەر قۆچی مانگا دەفڕین کەس نازانێ چ باسێکە و چ هەرایە هاوار لەوەی (هەیهو)ی نایە هێشتا باوە.. چاوی کزۆڵ نووزەی ماوە هێشتا تینووی برای برسی کەسیان لە یەکتر ناپرسی هێشتا کونی لوولەی تفەنگ نەبوویتە دەرگەی نیشتمان چەوساوەکان هەموو یەک دەنگ ڕێک نەخراون بۆ پاڵپشتمان. هێشتا باوە... چاک دەزانم... هێشتا باوە چاوی کزۆڵ نووزەی ماوە هێشتا گوللەی وتەکانمان.. هەر چرووکە فرمێسکی شەرمی هۆنراومان ئاوی دەمە!! نازی بووکە!! قاچی ماندووی دیلێتیمان فێڵ لە (دەرزی)ی سڕ بوون دەکا باڵای کۆمی پیرێتیمان درۆ لەگەڵ هەڵچوون دەکا هێشتا باوە... تەرمی ئاوزنگ نووزەی ماوە ئەوەی ووتم: پەڵەی داوە بەڵام هەرگیز... لەناو کێڵگەی ئەم ماتەمە لەگەڵ زللە و نووکی قەمە ڕۆڵەکانی خەم گەورە بوون پیتی شەپۆر.. لە سەر دێڕی شێعرا ون بوون. ڕەنگی چاوی وێڵی پرسە چارەی ئەم بارەی لا قورسە جەستەی هەڵباز، لەکۆڵدانە پێچکەی تۆڵە، لەخوڵدانە گرمە و سروودی ئەم جارە بە ئاراستەی پەنجەی خۆرە یەکجار هارە... بوومەلەرزەی ژێرەوژوورە وەک تامەزرۆی... ماچی دڵداری لێک دوورە. #جەمیل_ڕەنجبەر @jiyanew_e

  • قەڵای دمدم بەشی: دوو جودا لەوە ھەتا ئێستا بە شێوەیەکی سەربەخۆ، 2 ڕۆمان و دیوانێکی شیعری لەلایەن 3 نووسەری کورد عەرەب شەمۆ و جان دۆست و سەید قادر ھیدایەتی لەبەر ڕووداوی قەڵای دمدم و خۆڕاگریی خانی لەپ زێرین نووسراوە. ڕۆمانی قەڵای دمدمی عەرەب شەمۆ، دیوانی شێعری قەڵای دمدمی جان دۆست و ڕۆمانی بەردینەی سەید قادر ھیدایەتی لەو بەرھەمانەن. لەو 3 کتێبەدا بە گشتی باس لە نەھامەتی و کوشتاری خەڵکی کورد بەدەستی سوپای شا عەباس کراوە. قەڵای دمدم لە پێنج بەش پێکھاتبوو:بەشی سەرەکی و خواروو و سلوک و ناوەند و دەروازەی ڕۆژھەڵات. لە بەشی ڕۆژھەڵاتی قەڵاکە لە کۆتایی دۆڵەکەدا قولەیەکی زۆر بەرزی ھەیە کە بەتەواوی جڵەوی قەڵاکەی کردووە، و بۆ دابینکردنی ئاو بۆ قەڵاکە لەڕێگای کۆکردنەوەی ئاوی باراناو بووە لەناو ئەستێڵدا لە بەشی باکووری قەڵاکە چەند کانییەکی ئاوی لێیە کە زۆر کەمە، بەگۆڕیچە ھێنراوە بۆ ناو قەڵاکە بۆ سەر ئەستێڵێک، و قولەیەکی تێدایە لە بەشی سەرەکی و دەڕوانێت بەسەر بەشی سلوکدا. لە بەشی باشووری قەڵاکە ئەستێڵێک دروست کراوە، لەکاتی زستاندا بەفری تیا کۆدەکرایەوەو لەکاتی بێ ئاویدا بەکار دەھێنرا. @jiyanew_e

  • قەڵای دمدم بەشی: یەک قەڵای دمدم قەڵایەکی مێژووییە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژئاوای زەریاچەی ورمێ. قەڵای دمدم بەرلە هاتای ئیسلام بنیاد نراوە و دواتر لە ساڵی 1609 لەسەر دەستی ئەمیر خانی لەپزێڕین میری ناوداری برادۆست نۆژەنکراوەتەوە. بەگوێرەی سەرچاوەکان لە سەردەمی شا عەباسی سەفەوی شای ئێرانییەکان، قەڵای دمدم لەلایەن خانی لەب زێڕینەوە بنیاتنراوەتەوە لەسەر بناغەی قەڵایەکی کۆنی ڕووخاودا. لە شەرەفنامەدا باس لە قلعە داود کراوە کە ئەوکات 1959ز بەدەست میرانی برادۆستەوە بووە. ئێستا شوێنەواری قەڵاکە نزیکەی 15 کیلۆمەتر دوورە لە شاری ورمێ و لەسەر تەپۆڵکەیەک لە دۆڵی قاسملوو ھەڵکەوتووە. چیرۆکی خۆڕاگریی قەڵای دمدم لە نێو شێعری شاعیران، بەیتبێژ ڕەنگی داوەتەو و بووەتە ھەوێنی شێعری شاعیرە بەناوبانگەکان: جگەر خوین بە چەندین شیعر لەسەر خۆراگریی و قارەمانییەتیی خانی لەپزێڕین و کوردانی دمدم شیعری ھۆنیوەتەوە. @jiyanew_e

  • شەرمەزارانی مێژووی کوردستان دوا کەوتوانی وشەی بێگانان بۆچی؟ لەسەرچی؟ وائەکەن بە کورد؟ ئەیانفەوتێنن بە وشەی نامەرد؟ #شاهۆ @jiyanew_e