«تۆ عاشقترین دڵی دونیات دۆڕاند» -ناشناس، لێرە ئەوەی هەتە بیڵێ- [https://t.me/BiChatBot?start=sc-ad98cf44ef]
- Последний пост
- 11 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 86
- 1/48двое суток
- 98
- 1/72трое суток
- 106
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🎥The stranger2025 "مۆرسۆ"
🎥The stranger2025 "مۆرسۆ"
دەمێکەیە لێرە بە کەمی نەبێ پۆست ناکەم. نازانم بۆچی ئێستە کەوتۆتە مێشکم و ئەمەوێ بە یەکجار هەموو شتێک هەڵڕێژم. بەڵام سەرئێشە زۆری بۆهێناوم، و هەر شتێک کە لێرە دایەنم فشارەکە کەمتر ئەکاتەوە لەسەرم. وابزانم هەر ئەمەیە پێی ئەڵێن ماڵ..
..
-📚
هاوڕێیان، بەداخەوە مرۆڤ کاتێک بێکار دەبێت، دەتوانێت لەسەر هەڕەمەکیترین شتەکانیش تووشی زێدەبیرکردنەوە ببێت و حاڵی خۆی تێک بدات. لە ئەنجامدا خۆتان سەرقاڵ بکەن و بە ماندوویی بگەڕێنەوە بۆ ژوورەکانتان بە هەر شێوازێک کە دەکرێت؛ بە کارکردن، بە وەرزش، بە چوونەدەرەوە یان هەر شتێک کە پێتان وایە ڕاستە، تەنیا بێکار مەمێننەوە!
без подписи
باوەڕ بکەن، هەموو ڕۆژێ، خراپترین ڕۆژی ژیانمە.
..
وە من ئاسوودە نابم، هەتا مێشکم ڕانەوەستێ لە بیرکردنەوە. هەتا چاوەکانم نەوەستن لە بینین، هەتا گوێیەکانم دەست لە ژنەفتن هەڵنەگرن. مردن نا؛ من بەم مێشکەوە بۆ ئەو دونیاش بڕۆم بەهەشت غەرقی جەهەنەم ئەکەم. بەرزەخێکی تر لە بیرکردنەوەکانم دروست ئەبێ. من دەبێ سەرتاپام بگۆڕێ، بڕۆمە پێستێکی تر، قاڵبێکی تر، دڵ و ڕۆحێکی تر. ئەرێ ڕۆحێکی تر، قورسایی ئەم ڕۆحەم، تۆزێک لە قورسایی ئەم جیهانە زیاترە. زۆر نا؛ هەر پێویستم بە ڕۆحێکی سوکترە، مێشکێکی ئارامتر، وە دڵێکیش ناسکیەکەی کەمتر بێ بە بەراورد بەم دڵەی لەئەزەلەوە پێم دراوە. بتوانم لانیکەم کۆنترۆڵی بچوکترین و بێ بەهاترین هەستەکانم بکەم. یان ئەوەی چاوێکی مرۆڤانەم هەبێت، هەموو شتێک وەک بارودۆخی ئاسایی خۆی ببینم. چاوەکانم لاواز بوون، بەڵام بینینەکانم تیژتر بووە. ئێستا ئەتوانم چەند ساڵێک دواتری خۆم ببینم، وەک گەڕیدەیەک بست بە بستی ئەم زەمینە گەڕاوم بۆ هیچ. هیچ شتێک نییە شایستەی دۆزینەوە و بینین بێ، بەڵام قاچەکانم ڕاناوەستن. ئەو ژەهرەی لە کەللەسەرم کۆبۆتەوە، هەوڵ دەدەم لە نوکی پێیەکانمەوە دەریبکەم. تەنیایی تەنیا، بەزۆر لاشەم بەدوای خۆمدا ڕائەکێشم بۆ شوێنێک کە نازانم کوێیە. بەڵام ڕەنگە ئارامی تێدا بدۆزمەوە. بەو هیوایە ملی ڕێگاکەم گرتووە. و لەبەر خۆمەوە قسە دەکەم، قسەکان نابیستم. بەس دڵنیام باسی تۆیە، چوون هۆکاری ئەم شێتیە غەیری تۆ نییە..
ئەم ڕۆژانە لە هەر شتێک زیاتر ئەم گۆرانیەم خۆشویستووە..
بیستوومە داوای زیادکردنی ژێرنووسی کوردی دەکەن بۆ سینەماکان. پێویست بەوە ناکات ئەسڵەن، ئەوەی پێی خۆشە دەتوانێت مێشکی من وەربگرێت؛ بیست و چوار کاتژمێر سینەمایە، زمانەکەشی کوردیی سۆرانییە و ناوە ناوەش لەهجەی هەورامیی تێکەڵ دەبێت، بەس کێشە بۆ تێگەیشتن دروست ناکات. چی لەوە چاکتر؟ پێویست بە پارەی بلیتیش ناکات. بینەر تەنها ئەوەندەی لەسەرە تەحەمولی ئەو فەرتەنەیە بکات کە سات لە دوای سات ڕوودەدات. گرەو دەکەم پشتی کریستۆفەر نۆڵان و هیچکۆکم لە عەرز داوە..
وەک ئەوەی حوکم درابم کە هیچ وێکچوونێکم بە ناسنامەکەم نەبێت! تا دێت زیاتر بێگانە دەبم بەو ناوەی چواردەورەکەم ڕۆژێک بڕیاریان دا بیکەنە ناوی من. ناوی من بە تەواوی بە مانای [بوون] دێت، وەلێ خۆم ڕۆژ بە ڕۆژ پتر هەست بە نەبوون، بە ونبوونی بوونم دەکەم. وەک بڵێی سەر بەم دونیایە نیم؛ یان خودا بۆ ئەوەی سزام بدات (لەسەر شتێک کە نازانم چییە) منی فڕێداوەتە زەمینێک کە جێگەی من نییە. منی گۆڕیوە بۆ بوونەوەرێک کە خۆمی تێدا نابینمەوە. هەمیشە پێم وایە من دەبوو تاشەبەردێک بومایە... گرنگیش نەبوو گەر مشتێک خاک و خۆڵ بومایە! تەنها شتێک کە دەیزانم ئەمەیە: من نەدەبوو بوونەوەرێکی زیندوو بم. جەستەی خۆمم لێبووەتە بار؛ لەگەڵ بیرکردنەوەکانمدا دەکەومە شەڕ و لە کۆتاییشدا نە من دەبمە براوە و نە ئەو، چونکە هیچمان لۆژیکێکمان پێ نییە بۆ ئەم بوونە بێ مانایەی تێی چەقیوین. من گەر مرۆڤ نەبوومایە، بێ شک دەبوومە پەیکەرێکی زۆر جوان؛ سارد و بێ هەناسە لە سووچێکی ئەم جیهانەدا دەکەوتم و مەجبوور نەدەبووم شەڕی مێشکی خۆم بکەم. ئەگەر ڕۆژێک چەنەبازتر لە مێشکی من پەیدا بوو، ئاگادارم بکەنەوە... بە بەردێک هەردووکیان پان دەکەمەوە! کەی ئێمە شایەنی ئەوەین لەم سەرزمینەدا بین؟
دیسانەوە عاشقت دەبمەوە. من دەتدۆزمەوە؛ ڕێک لەو شوێنەی کە ونم کردبوویت. دیسانەوە دەبیتەوە بە چەقی دنیام و پێکەوە پیاسە دەکەین. دیسانەوە خۆشم دەوێیتەوە، ڕێک وەک ئەو سەرەتایانەی کە خەریک بوو دەم ناسییت. وەک سەرەتاکانی ڕێگاکە. بیرتە؟ من خۆشم دەویستیت. لێت ڕازی بووم. پێویست نەبوو کەسێکی تایبەت بیت بۆ ئەوەی بتبینم. پێویست نەبوو کارێکی تایبەت بکەیت، پێویست نەبوو وەک مرۆڤە سەرکەوتوو و بەختەوەرەکان بیت بۆ ئەوەی لەلایەن منەوە قبوڵ بکرێیت. هەر ڕەفتار و هەر وشەیەکی تۆ بۆ من سەرنجڕاکێش بوو. تۆ خۆت بوویت و من خۆشم دەویستیت. تۆ خۆت بوویت و من ونم کردیت، بیرم نییە لەکوێ. نازانم لە کام یادەوەریدا، بەڵام دەستم بەردایت و نەمتوانی بتپارێزم. تۆ چوویتە ناو پەیوەندییە هەڵەکانەوە. تۆ بۆ ئەوەی من بتدۆزمەوە، هەوڵت دا وەک ئەوانی تر بیت، هەوڵت دا سەرکەوتوو بیت، هەوڵت دا من ڕازی بکەیت تا دیسانەوە بتبینمەوە. بەڵام هەرچەندە زیاتر چویتە سەر شێوەی ئەوانی تر، زیاتر لێک دوور کەوتینەوە، زیاتر هەستم دەکرد بێگانەیت. خەریک بوو هەستی تایبەت بوونت لەبیر بکەم، تا ئەو کاتەی کە دەنگتم بیست. ئەو شەوەی کە هەستم کرد بەشێک لە ناخمدا خەمبارترە لە ڕووکەشم. هەمان ئەو شەوەی کە هەستم کرد بەشێک لە ناخمدا بانگم دەکات و دەڵێت: «چاوەڕێ بکە، هێواشتر، من لێرەم، دڵم تەنگ بووە، لە باوەشم بگرە.» بیرمە دەنگتم بیست. باسی بێپەناهیی خۆتت کرد، لەوەی کە بێ من چوویتە ناو پەیوەندییە هەڵەکانەوە بۆ ئەوەی شوێنی چۆڵی من پڕ بکەیتەوە. دڵت لە من ئێشابوو، لەوەی کە چەندە لۆمەم دەکردیت بۆ هەر هەڵبژاردن و بڕیارێک و تۆش هەر جارێک زیاتر سەرلێشێواو دەبوویت و لە من دوورتر دەکەوتیتەوە. قسەتکرد دەربارەی ئەوەی کە پەنات بۆ مرۆڤەکان بردووە، لەوەی کە ناچار دەبوویت وەک ئەوانی تر بیت بۆ ئەوەی قبوڵت بکەن. باسی سەختییەکانت کرد و لە هەمووی سەختتر، باسی بێ من بوونت کرد. من ئەو شەوە لە تۆ تێگەیشتم. کەمێک دەرفەتم پێ بدە. دیسانەوە دەتدۆزمەوە و لەلات دەوەستم. ئێستا ئەوەندە گەورە بووم کە خۆم بتپارێزم. لۆمەت ناکەم و خۆم دەبمە باوک و دایکت. تۆ خۆت بە، مەترسە. من کەمێک دەرفەتم دەوێت، تەپوتۆزی ئەم ونبوونە پاک بکەمەوە، دەستت دەگرم. دیسانەوە پێکەوە لەژێر باراندا... نامەکان.
دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری بێ بڕۆ بڕوا..
ئێستا هیچ جیاوازیەکەم لەگەڵ ئەمەیا نییە، ئەمەوێ بۆتان ڕوون بکەمەوە، بەڵام نازانم چۆن.. ئاھ چ جوانیەک لە پەیکەردا هەیە، و چ جوانیەکی کوشندەیە کە لە ژیانی ڕاستیدا پەیکەر بیت..
نابێت شتێک بخۆیت، لەکاتێکا حەزت لە شتێکی ترە.. نەک ھەر لەبەر ئەوەی برسیتە، ھەر شتێک بێت بیخۆیت، ئەو (ھەرشتێک بێت)ە شتێکە؛ کە کەسێکی تر حەزی لێیە.. وازی لێبێنە بۆ ئەو کەسەی حەزی لێیە.
نابێت شتێک بخۆیت، لەکاتێکا حەزت لە شتێکی ترە.. نەک ھەر لەبەر ئەوەی برسیتە، ھەر شتێک بێت بیخۆیت، ئەو (ھەرشتێک بێت)ە شتێکە؛ کە کەسێکی تر حەزی لێیە.. وازی لێبێنە بۆ ئەو کەسەی حەزی لێیە.
مرۆڤی ئەشکەوتی؛ ئەمە ئەو ناوەیە کە دایکم چەندین ساڵە بۆ منی بەکار دێنێت. چونکە هیچکات ناتوانم لەگەڵ ڕوناکیدا بگونجێم. سەرەڕای ئەوەی بێ ئەندازە خۆرم خۆشەوێت بەڵام هێشتاش ناتوانم لەگەڵ ڕوناکیەکەیدا بسازێم. ڕەنگە کێشەی سەرەکی ژیانی من هەر ئەمە بێت، نەگونجان. نەگونجان لەگەڵ خۆشەویستترین شتەکانیشم. هەر ئەوەنە. هەمیشە لە ماڵەوە من ئەو مناڵە بووم کە پێم ئەوترا "تۆمان لە فڵان شوێن دۆزیوەتەوە" بەهۆی نەگوجان و جیاوازیم لەوان. جیاواز لە هەموو شتێکیان، ڕووخسار، بیرکردنەوە، هەڵسوکەوت. لەناو خێزانێکی تەواو کۆمەڵایەتی و ڕووخۆش، من تاقە ئەندامی گۆشەگیر و مڕومۆن بووم. بەڵام ئێستا مەسەلەکە لەمە گەورەترە، من بەرامبەر خێزانەکەم هەست بە نامۆی ناکەم، گەورەتر لەوە، من بەرامبەر جیهان بە هەموو شتەکانی ناویەوە هەست بە نامۆی ئەکەم. وەک بڵێی وەک ئێوە لە قوڕ درووست نەبووم، وەک شەیتانیش ئاگر نیم، ئاشکراشە بنەڕەتم ڕووناکی نییە وەک فریشتەکان. مرۆڤێکی ئەشکەوتی ئاستەمە لە ڕووناکی دروست بوبێ. واتە بابەتەکە هەر ئەمەیە؛ نەگونجانی من لەگەڵ هەموو شتێک بێ ڕەحمانە کوشندەیە.
-بیرم کردەوە: [ئایا دەتوانم دووبارە ببمەوە بە مرۆڤێکی زیندوو؟] -نیشانەکانی ژیانم تێدا بوو؛ بەڵام لە ناوەوە زیندوو نەبووم.