- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 29
- Всего постов
- 57
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 776
- 1/48двое суток
- 889
- 1/72трое суток
- 959
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق دروشمی نوێی سەبارەت بە چەکی نایاسایی بڵاوکردەوە، بانگەشەی ڕەسمی میدیایی دژی چەکی بێ مۆڵەت دەستیپێکرد.
هەر ئێستا: باس لە دەستگیرکردنی کەسایەتیەکی سیاسی گەورە لە بەغدا دەکرێت.
هەزاران تەن هاوکاری سەربازی گەیشتۆتە ئیسرائیل.
پرتەقاڵی: بەمزووانە گەرووی هورمز وەک خاکی ئەمریکی دەناسێنم (بە خەو). جی تی ئەی شەش هات و ترەمپ ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو بوون بە تاکێ کڵاش و خەون و خەیاڵاتی زۆر خۆش، لە ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران بۆ شەڕی سنووردار دواتر بۆ شەڕی هورمز، بۆ جاری چوارەم خوا ڕەحم بکا بزانین چیتر ئەکات.
| ترەمپ: هیچ کەسێک تێناگات لەوەی چەندە سەرکەوتووین، بەڵام ئێران زۆر باش لەوە تێدەگات.
بۆچی ڤیدیۆ گەیم گرنگە بۆ مرۆڤ؟ جیهانی ئێستا و مرۆڤەکان بە دیاریکراوی بەهۆی قەرەباڵغی و بەریەککەوتن و مەشغوڵی و کار و کێشە گشتی و تایبەتەکان مێشکی جەنجاڵ کردووە و بێزارە لە ژیان و هەموومان ئەم حاڵەتانەمان بەسەردا هاتووە، لەم کاتانەدا تۆ چەند بژاردەیەکت لە بەردەستە تاکو دووربکەویتەوە لەو بارودۆخە، هەندێکمان پەنا دەبەن بۆ کەمێک خەوتن، هەندێکی تر سەیرکردنی فیلم، هەندێکی تر دەچنە شوێنێکی بێدەنگ و ئارام دوور لە کەسەکان، بەشێکیش هەن خوا دووری بخات لە ئێوە پەنا بۆ خۆکوشتن دەبات بەهۆی ئەو فشارەی لەسەریەتی. باشترین بڕیار ئەنجامی بدەیت پێش هەر جووڵەیەکی هەڵە هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە، سەڵەوات لێدە لەسەر گیانی پاکی ئەزیزمان، پاشان دەست بکە بە گەیمینگ، ڤیدیۆ گەیم تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، هەندێک جار پەناگەیەکە کە لە ماندوێتی ژیان ڕزگارت دەبێت و ئارامی و خۆشی تێیدا بەدەست دەهێنیتەوە، گەیمینگ دژی هەموو خاڵە نەرێنییەکانە و پێچەوانەکەیەتی بۆ جەنابت، بیرت فراوان دەکات، لە سترێسی و پەشۆکاوی دوورت دەخاتەوە، ڕۆحیەتت نوێ دەبێتەوە. وەکو یاریزانێکی ئەزمووندار پێم وایە گەیم ئەو شوێنەیە کە مرۆڤ دڵخۆش دەکات و سەرلەنوێ و چوست و چالاک دەبیت، گەیم بێجگە لە چێژەکەی فێری زمانت دەکات، فێرت دەکات کێ دۆستە و کێ دوژمن، فێرت دەکات کە تۆ هەیت لە کۆمەڵگە، فێرت دەکات لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دەورووبەرەکەت و کاریگەری بڕیارەکانت، هەستەکانت دەجووڵێنێت، هەندێک جار ڕووداوێک ڕوودەدات دەتخاتە گریان، بەشێوەیەکی گشتی گەیم لە دوو ئاستە، ئاستێکی بۆ منداڵانە و دیمەنی خوێناوی و نەشیاو بوونی نییە و دایک و باوک دەتوانن بێ دوودڵی بێخەم بن لەو بارەوە، بگرە خێزانین دەتوانن لەگەڵیان یاری بکەن وەک: (Astro Bot, Ratchet and clank, Crash, Kena, Lego franchise, it takes 2) و زۆر یاری تر کە گرنگیەکی باش بە جیلی منداڵان دەدرێت و وەک منداڵی ئێمە یادەوەریان دەبێت، یاریشمان هەیە هەر لەو جۆرانە بۆ تەمەنی ساواکانە لە گەورەکە خراپترە چونکە هەر لە منداڵییەوە دەیەوێت فکرەی هەرچی ئەجێندایە بچەسپێنێت لە مێشکیدا، Roblox سادەترین نموونەیە، چاتی ئۆنڵاینی تێدایە کە تۆ نازانیت منداڵەکەت چیەکات و لەگەڵ کێ قسە دەکات؟؟ ئاستەکەی دیکە کە گرنگترە و بۆ گەنجانی سەروو بیست ساڵ دەبێت ئەو بەشەیە کە دیمەنی خوێناوی و نەشیاو و پڵەس هەژدەی تێدایە وەکو: (Resident Evil, GTA, The Last of us, God of war, spiderman, cyberpunk, Tomb Rider) و هتد .....، ئەم یاریانە قەتعەن بۆ منداڵ نابێت و کاریگەری گەورە دەکاتە سەر مێشکی کاریگەری دەبێت لەسەری، بۆ نموونە لە لاست ئۆف ئەس کاراکتەری سەرەکی لە جەماعەتی 🏳🌈 ئەوەیە و دیمەنی لەوشێوە قێزەون هەیە بیرکردنەوەی دەگۆڕێت سەبارەت بەوە، لە یاری گاد ئۆف وار و باسکردنی خواوەندەکان و پەرستش و سوجدە بردن بۆیان، ئەوە جارێکە یاری جی تی ئەی کە من هەر بە یاری نازانم بۆگەن ترین یاریە بینیبێتم لە مێژوودا، لەسەر لۆگۆکە نووسراوە کۆ 18، بچۆرە مەزادخانەکە یان سەنتەرێکی گەیم منداڵی هەشت ساڵ دەیکڕێت و یاری پێ دەکات، ئەوەی لە ژیانی ڕاستی ناتوانیت بیکەیت جی تی ئەی پێت دەکات لە یاریەکە: (دزی و تاڵانی، چوونە یانەی شەوانە و باڕ، کوشتن و بڕین، پەیوەندی ناشەرعی و داوێن پیسی)، بێجگە لەوە خەتاکە لە دایک و باوکە ڕێخۆشکەرە بۆ ئەم حاڵەتانە، هەموو شتێک دەکات بۆ منداڵەکەی یان لەبەر زۆری مەحەبەت و خۆشەویستی بۆی، یانیش بێزاری نەکات، ئەوە خۆشەویستی نییە بۆی بەڵکو بەڕێکردنە و حاشا حازری دوور لە ڕووتان ئەوپەڕی نەفامیە، نازانێت چەند خراپە لەسەر ڕوانگەی داهاتووی منداڵەکە بۆ ئەو لەقتانەی بەرچاوی دەکەوێت، لە لایەنە دینیەکەی حەتمەن زۆرجار دژایەتی ئایینی تێدایە و سووکایەتی بە ئیسلام دەکرێت، ئەمەش بێگومان گومانی تێدا نییە لە زۆربەی هەرە زۆری یاریەکان وجودی هەیە، یاری هەیە بە مۆسیقاوە ئایەتی قورئان دادەنێت، یاری هەیە دەرگای دۆزەخی دروست کردووە لەسەر شێوازی سیمبولی ئیسلام و ناوی خوا و پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت نووسیوە، یاری هەیە ئیسلام و موسڵمانان دەکاتە دوژمن و ناچارت دەکات بیانکوژی، ئەمە نەک بۆ بچووک، بۆ گەورەش زەرەرە و ئاسایی دەکات لەبەرچاوی، دەیکاتە پێوەرێک لە مێشکی پێت دەڵێ: دوژمنی مرۆڤایەتی ئەوانن و تۆ ڕزگارکەریت، بۆیە بیانکوژە و مرۆڤایەتی ڕزگار بکە. لە ڕاپۆرتی فیلم و زنجیرە دراماکان ئاماژەمان پێدا کە چەندە گرنگە هەمیشە بکۆڵینەوە لەوەی منداڵەکانمان ئەنجامی دەدەن، بۆ گەیمینگ بەهەمان شێوە وا دەڵێینەوە، پێش ئەوان لەخۆتەوە دەستپێبکە چونکە تێگەیشتن بە بچووک و گەورە نییە، لە گەیم لە ئایپاد لە هەرچیەک، چونکە دواتر خۆت بەرپرس دەبیت لە دەرەنجامەکان ڕوودەدەن، ناڵێین هەموو شتێکیان لێ قەدەغە بکەن، بەڵام کارێکیش مەکەن لە منداڵیەوە حوڕ بن و هیچت پێ نەکرێ لەگەڵیان، گەورەکان کە لە منداڵ ترسان، ئەوکاتە بزانە کارەسات ڕوویداوە.
без подписи
لە جووڵەیەکی نائاسایی: فیرقەی ئاڵتوونی و لیوا ئوسامە فەرماندە لە فیرقەی هێزە تایبەتەکانی عێراق ڕاسپێردرا بە پاراستنی ناوچەی سەوز.
اللهم صلِّ وسلم وبارك على سيدنا محمد وعلى آله الطيبين الطاهرين. هەینیتان پیرۆز
وێنەکە ناڕوونی و هەڵەی تێدایە بەڵام بۆ تێگەیشتن و ڕوونکردنەوە دانراوە. جا بەم هەواڵی پێکدادانە بابەتێکی دیکەم بیرکەوتەوە ئەویش هۆزە چەکدارە سوننەکانە، ئەوانە جرجە پیسەن گڵاوترینن، لە حەشدی شەعبی مەترسیدارترن خۆشتان دڵنیام دەزانن چ حەیواناتێکن، هەر ئەوانن ڕێ بۆ سوپای جۆلانی خۆشەکەن بێتە ناو عێراق و چەکەکانیان هەڵەگرن دژی حکومەت وەک چۆن لە ڕۆژئاوای کوردستان خیانەتیان لە هەسەدە کرد، ئەگەر زەیدی سەرکەوتنی دەوێت لە پلانی چەکی نایاسایی دەبێت بێ موجامەلە هۆزە سوننەکان بگرێتەوە، چونکە کار و پیشەیان و بیرکردنەوەیان بۆ یەک ئامانجە، ئەگەر هەڵمەتەکە نەیان گرێتەوە ئاو بێنە و دەس بشۆ.
شەڕ و پێکدادان لە نێوان حیمایەکانی حەلبوسی و سەیتەرەیەکی ئاسایش لە دەروازەی ئەنبار ڕوویدا، بەهۆی ئەوەی کاروانەکەی حەلبوسی ڕەتیکردەوە ڕێگە بە هێزە ئەمنییەکان بدات ئۆتۆمبێلەکانیان بپشکنن کە کەرەستەی پاکەتکراوی نەناسراویان پێ بووە.
(ئەدمیرال عەلی عەزمائی) فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران: جووڵە و هاتوچۆ لە گەرووی هورمز بەتەواوی لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری ئێمەدایە و هەروەها بە بڕیاری ئێمە دادەخرێت و دەکرێتەوە، ڕاستیەکان لە مەیدان دەردەکەوێت و دەبیندرێت نەک لە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا. قسەکانی ترەمپتان لەبیرە سەرەتای جەنگەکە چی دەوت؟ دۆناڵد ترەمپ: سەرکردە توندڕەوەکانی ئێرانمان لەناوبرد و ئێستا کەسانی باشتر هاتوونەتە شوێنیان. (ئاخر خوا عەمر کورتت بکات سەرکردەکانی ئێستا لە چ خاڵێکدا باشترن لەوانەی پێشوو 😂 هەر هیچ نەبێت ئەوانەی پێشوو گەرووی هورمزیان نەکردبوو بە موڵکی خۆیان، هەر هیچ نەبێت بنکەکانتانی پێ چۆڵ نەکردبوون 😂).
کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی: فەرماندەی سێنتکۆم داوای هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێران دەکات ئادمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) بە بەرپرسانی باڵای سوپای ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە پاڵپشتی لە دەستپێکردنەوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات بۆ سەر ئێران . ئامانجی هێرشەکان بریتین لە ژێرخانی نەوت، گاز و کارەبا. بۆی هەوڵی ناچارکردنی ئێران بدەن بۆ گۆڕینی هەڵوێستەکانی.
بەیانی ئەمڕۆ هەوڵێکی تیرۆرکردنی وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتس لە جەنین لە کەناری خۆرئاوای فەڵەستین پووچەڵ کرایەوە.
ئۆرشەلیم پۆست: بەرپرسانی ئیسرائیل سەریان سورماوە لە خێرایی ئێران بۆ بنیاتنانەوەی توانا سەربازیەکانی کە لەم جەنگەی کۆتاییدا بەئامانجگیرابوون.
بابەتێک دەربارەی فیلمەکان سەیرکردنی فیلم چێژێکی تایبەتی هەیە لای زۆرێک لە خەڵکی جیهان، بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بینەرانی فیلم بووەتە هۆی ئەوەی کە خاوەن ئایدۆلۆژیاکان هەوڵ بدەن فیلمەکان بەکاربهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای خۆیان، کە ئەمەش بە پلان و بە شێوەیەکی ڕێکخراو کاری لەسەر دەکرێت. زۆر جار بینیومانە لە فیلمێکی خۆش و ڕێکوپێکدا لەناکاو دیمەنێکی ڕووت یان بەدڕەوشتی دەردەکەوێت کە هیچ پێویست ناکات لەو فیلمەدا ئەو دیمەنە بوونی هەبێت، لەوانەیە لەخۆت پرسیبێت بۆچی ئەم دیمەنە نەشیاوانە تێکەڵ بە فیلمەکان دەکرێن؟! هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەرهێنەر دەیەوێت لەڕێی ئەو فیلمەوە ئەو دیمەنە نەشیاوانەت لەبەرچاو بکات بە شتێکی ئاسایی، لەوانەیە من و تۆ تەمەنمان بایی ئەوە هەبێت کە ئەم دیمەنانە بە شتێکی ناپێویست و نەشیاو بزانین بەڵام کاتێک منداڵێک یان هەرزەکارێک ئەو دیمەنانە دەبینێت ئایا هەست بە چی دەکات؟ کاتێک پاڵەوانی ناو فیلمەکە بە ڕووتی دەبینێت کە خەریکی کاری بەدڕەوشتیە ئیتر ئەم هەرزەکارە ئەم دیمەنەی لەبەرچاو دەبێت بە شتێکی ئاسایی و کە دڵی خۆیدا دەڵێت ئەم ئەکتەرە بەناوبانگە ئەم شتانەی بەلاوە عەیب نیە ئیتر من بۆچی بەلامەوە عەیب بێت؟ ئەمە لەوانەیە پێشکەوتن بێت! ئەوە تەنها نموونەیەک بوو، جگە لەوە زۆر شتی تر هەیە کاتێک کە سەیری فیلمێک دەکەیت لەوانەیە فیلمەکە مێشکت بشواتەوە لەسەر ئەوەی کە شتێکی هەڵە لەلات ببێت بە شتێکی ڕاست تەنانەت بەبێ ئەوەی هەست بە خۆت بکەیت! هەندێ جار لە بابەتی جەنگ و سیاسەتدا فیلمەکان لایەنە خراپ و هەڵەکەت لەبەرچاو دەکەن بە باش یان ڕاست بە ڕادەیەک کە وات لێ دەکات تۆ لەناو خەڵکیدا بەرگری لەو لایەنە خراپە بکەیت و پاساو بهێنیتەوە بۆ تاوان و هەڵەکانی! لەگەڵ ئەوەدا لایەنە باش و ڕاستەکەت لەبەرچاو ناشرین دەکات. زۆر جار دەبینین کە لە فیلمێک یان زنجیرە درامایەکدا کەسانی بێڕەوشت یان هاوڕەگەزباز یان ئەوانەی جووتبوون لە ئاژەڵاندا دەکەن وەکو کەسێکی باش پیشان دەدرێن یاخود وەکو پاڵەوان پیشان دەدرێن و لەگەڵ ئەوەدا شانازی بەو کارە نەشیاوەوە دەکەن یاخود وەکو کەسێکی ماف خوراو ستەم لێکراو پیشان دەدرێن و وا لە بینەر دەکەن بەزەیی پیایاندا بێتەوە لەجیاتی ئەوەی ڕقی لێیان بێت! نموونەیەکی تر بابەتی ئایینیە کە هەندێ جار دەبینین کارەکتەرێکی موسوڵمان وەکو تاکێکی توندڕەو و دەروون نەخۆش لەناو کۆمەڵگادا پیشاندەدرێت و فیلمەکە لە مێشکی بینەردا ئەوە دەچەسپێنێت کە پێویستە ڕقی لە موسوڵمان بێت و پێویستە دڵخۆش بێت بە کوشتنیان! لەبەرئەوە وریابە و کاتێک سەیری فیلمێک دەکەیت هەوڵ بدە ئەو شتە بدۆزیتەوە کە دەرهێنەر هەوڵ دەدات مێشکی تۆی لەسەر بشواتەوە، کاتێک دۆزیتەوە چێژ دەبینیت لە ئاشکرا کردنی پلانە گڵاوەکانی دەرهێنەرەکە یاخود کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکە. گرنگترین خاڵ لەم بابەتەدا ئەوەیە کە ئاگاداری منداڵانی ناو خێزانەکانمان بین لەوەی کە سەیری چ جۆرە فیلمێک دەکەن چونکە بینینی هەر دیمەنێک گۆڕانکاری لە مێشکی ئەو منداڵەدا دروست دەکات و وای لێ دەکات کە دوبارە کردنەوەی ئەو دیمەنە لە ژیانی خۆیدا لەلای ببێت بە شتێکی ئاسایی! تەنانەت ئەم پلانە گڵاوانە لە بەشێک لە یاریە ئەلیکترۆنیەکانیشدا پەرەی پێ دراوە. ئایا تا ئێستا هەستت بەوە کردووە کە فیلمەکان وەک ڕێگایەک بەکاردەهێندرێن بۆ شوشتنەوەی مێشکی خەڵک لە جیهاندا؟
без подписи
پرسیارێکی لۆژیکیانە سیستانی لەم بەزم و ڕەزمەی عێراق وا بەرەو شەڕی براکوژی هەنگاو دەنێت و دیشیشی نەماوە لەکوێیە؟؟
زۆر دوور لە مۆسکۆ، پوتن سەردانی سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕووسیای کرد بە دیاریکراوی بارەگای سەرەکی هێزی دەریایی ڕووسی و دوورگەی کۆرێل کە لەگەڵ یابان لە کێشەدان لەسەر ئەو دوورگانە و تا ئێستا ژاپۆن بە خاکی خۆی دەزانێت. دوورگەی کۆرێل مێژووییەن ئاڵۆزە و پێویستی بە باسێکی درێژە، ئەگەر بەکورتی ڕوونی بکەینەوە دوای ژمارەیەک ڕێککەوتن ڕووسیا ڕازی بوو دەستبەرداری بێت، لە بەرامبەردا یابان دوورگەکانی سەخالین ڕادەست بکات و دوورگەی گەورەن، وەکو گۆڕینەوەیەک دەتوانی سەیری بکەیت، لە 1945 سۆڤیەت لە پەیمانەکە کشایەوە جەنگی ڕاگەیاند، دوورگەکانی سەخالین و کۆرێلی بە زەبری هێز کۆنترۆڵ کرد و هەتا ئێستا لەژێردەستیدایە، ئەگەر بەگوێرەی مێژوو بڕۆین موڵکی هیچ لایەکیان نییە و موڵکی ئەو هۆزانەیە کە پێش ئەوان لەوێ ژیاون، بەڵام بە زەمینەی ڕاستی یابان خاوەنیەتی.
ئێران لە ڕێگەی تورکیا و وڵاتانی هەرێمی سووریای ئاگادار کردەوە کە سەدان شوێن لە سەرانسەری سووریا بە کۆشکی سەرۆکایەتیشەوە دەکرێنە ئامانجی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئەگەر "چەتەکانی جۆلانی" لە لوبنان دەستوەردان لە دژی حزبوڵا بکەن.