Milad Hannibal
СтатистикаRap/HipHop Artist https://youtube.com/@MiladHanibal?si=583mjAvmcjBVYhph
- Последний пост
- 26 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Видео
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 575
- 1/48двое суток
- 658
- 1/72трое суток
- 710
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
Next one ComingSoon…🔥💣 #Feat
“Sîlîkôn” is out now!! Artist: Milad Hannibal Prod: Hama Hip Mix & Master: Hama Hip Visualizer: POOYA Translate & Subtitle: Navid Siavashan Manager: Arda YouTube:https://youtu.be/rcB3UfLBsG0?si=bCGuowL7yNUCDgVj
“Sîlîkôn” is out now!! Artist: Milad Hannibal Prod: Hama Hip Mix & Master: Hama Hip Visualizer: POOYA Translate & Subtitle: Navid Siavashan Manager: Arda YouTube:https://youtu.be/rcB3UfLBsG0?si=bCGuowL7yNUCDgVj
#سیلیکۆن #Sîlîkôn Tonight 21:00💣🔥
Next one ComingSoon…🔥💣
هەی داد هەڵمی ڕاسە بیتی بۆن خۆش تێکەڵی قسەی بۆگەن مۆرفینی مارکێتە بیچەقێنه تا دەسە ئاشقی لە تۆ جوانە حسەین کۆکەن بێت نەما ئەم خەڵکە تەک تەک تەکێنی کە به نەقد ئەخڵەتێ لەتەک ڕاپ تەپێنی باوەڕ و بە قسەت داوەر و مەقسەدت ئەگێم سەکتەکەت کە نەوەک سەر دەربێنی ڕۆژگار مادەر قەحبەس هەوساری پووڵ ها بە دەور ملتۆ کێ ڕاتگرێ ؟ قەسری خەیاڵییت لە جنسی ماسەس دار و نەداری تۆ بەرگەی پلتۆکێ ناگرێ مەشخەڵەکان نۆبە نۆبە گیرسان گورگەکان بەر لە تۆبە ترسان ژێر زەمین کەمین گاس بۆ جەماعەتی خۆبەزلزان جەماڵ بازەکان جەمین داشی جەمیلە پلەی کەن بۆ جەمیل پارتی یەزدی لە مل خەریکی کۆتربازییە بە سەربانی ماڵی سەد ملیاردی ساڵێ کارێ ئەدا بۆ لەشی بێ تۆڵەشو لێسێنێ و بۆڵەشی بێ دەلیلی بەهێزبوونم قەبووڵی زهعفمە داخۆم دەلیلی هێزی تۆ لە چی بێ ئیستفراقم بۆی سیاسەت ئەدا هێڵنج مەدە پێت ناکەوێ پیاوی هەڵە بی هەقیقی بوون جاڕدانی ناوێ سەر و شکڵت ئەناڵێنێ زیاوی جەڵەبی پەندەر ، گەندەڵ قەبووڵکە جەمکردنی پەنو سەختە باشە هونەر نمونێک لە بوونی خوداس دار و تەختە ڕێکخەرە، نە دەرو تەختە تاش دەی سەری شۆڕت داخە چەقەڵی حیز سەری شۆڕت داخە چەقەڵی حیز سەری شۆڕت داخە چەقەڵی حیز سەری شۆڕت داخە چەقەڵی حیز
“Hey Dad” is out now!! Artist: Milad Hannibal Prod: Mohammad Hip Mix & Master: Mohammad Hip Video: Universal Sahand Cover: Universal Sahand Translate & Subtitle: Navid Siavashan Manager: Arda YouTube: https://youtu.be/zwnkFJnYiHM?si=eaByPT-dw2mivG2l
#Hey_Dad #هەی_داد Tonight ⏱️21:00 💣🔥
Next one ComingSoon…🔥💣
“Bellên” is out now!! Artist: Milad Hannibal Prod: Ashkvna Mix & Master: Mohammad Hip Video: Universal Sahand Cover: Universal Sahand Translate & Subtitle: Navid Siavashan Manager: Arda YouTube: https://youtu.be/zc3AquHdE0Y?si=13W4FOTL8DQlBPIm Soundcloud:…
“Bellên” is out now!! Artist: Milad Hannibal Prod: Ashkvna Mix & Master: Mohammad Hip Video: Universal Sahand Cover: Universal Sahand Translate & Subtitle: Navid Siavashan Manager: Arda YouTube: https://youtu.be/zc3AquHdE0Y?si=13W4FOTL8DQlBPIm Soundcloud: https://on.soundcloud.com/q8MrEd2gCWBwKHS3PZ
Bellên #بەڵێن Tommorow ⏱️21:00 💣🔥
Next one ComingSoon…🔥💣
بەختی ئێمە چە ڕەشه گەورە بوین بە تانە و بە تەشەر، بێ ڕێزی و هەڕەشە مەڕۆ، مەخۆ، عەیبە، نەخێر، مەکە ژیر بە وەک مناڵی فلانی، باشە تۆ بۆ نابی بە بەشەر لەم ژیانا چیمان نەبیست، چیمان نەدی هەوراز و نەشیومان نەدی! خۆراکمان بوه به هەوا و هیوا خۆزگم بەو ڕۆژە قەرزار و پەشیمان نەبی تەبیعەتمان وایه ڕۆژێک ئەڵێین کورد هەر سەدامی پێویسته ڕۆژیک ئەڵێین گو بە گۆڕی پشتاوپشتو سەدام لە کوێی چیرۆکتان بۆ باس کەم؟ ٨٨ و ئەنفال؟ لە خەوی عەسرانی مناڵێ لەو کاتەی کە بێهۆشی چاوی کیژی نازاداری دزی هەورێ لە جنسی لۆکەی بینی و ئەسپی باڵداری سپی خزم و خێشی پاک عەتری چێشتی دایک نەیزانیبو هەورەکان دوکەڵن و ئەسپەکان جێت دوشمن ماتڵ ناکا مناڵ خەبەری بێتۆ تا دەسبەکار بێت تەک سازی ناسازی جەنگەڵ سەربازی ناحاڵی گەندەڵ منداڵی لاوازی زەردەڵ بۆی چێشتە یا گازی خەردەڵ؟ بیستم پیرێ لە دەروونم هاواری کرد من خۆم خۆمم ڕوخاند بۆمب و ڕومانەی چی؟ توپ و خومپارەی چی؟ من زامداری تێخی تەنیایی بووم و هاوسێکەم دەوڵەمەن بە فرۆشتنی ڕۆح و کۆلایەتی خەبەر پشتی خەبەر، خەبەر هات چلەی هاوین هەموو شاخ و چیاکان یەخی کردوە خەبەر پشتی خەبەر، خەبەر هات لە خەوی عەسرانی دایکێکا کۆڵبەرێ ڕەقی بردوە سەراسەر خەبەری وەرگەڕانی یەختی پڕلە پەنابەر جەنازەی دایک و مناڵ و دەریای ئیژە و کۆچ و هەواڵی خەبەر پشتی خەبەر، خەبەر هات خەبەری بلاگێری جاش و تێرۆرێستی کۆت و شەواڵی ئێوە بێخەبەرن ئەم قاوەخانە پێشتر ماڵی ساقیێ بو هێشتا لە سەقفی نم گرتوی ئەبارێ چرکەچرکە داستان بێ لایەنێ خۆش گلەیی پێئەکەنی کە من گڕم گرت کەوتە پرتەپرت هەراسان جەماعەتی توخمە جن دەیان ساڵە مل کەجن بە یاسا دەس هەڵگرن لەم خۆش باوەڕیە ناشیرینه یانی لەدوای ئەم هەمو هەوراز و نشێوە تێنەگشتن ئەوەی سەرباز بو دژ ئێوەس؟ تێنەگەشتن تێنەگەیشتن هەرکە بەشێ خاکی بە خەڵاتی برد هەڵات ئیتر؟ بەرپرسی خوداپەرستی ئێرەیان کرد بە نۆکەری بێ خوداکانی وڵاتی تر تێنەگەشتن هەم جەنگاوەرین هەم جەنگێراوین هەم سەماکەرین هەم ڕەقسێنراوین لە بەرامبەری خەم سەرپێ ماوین تێنەگەشتن؟ کات و سەعات لێرە وەستاوە چەن ساڵە ژینمان لەدەس داوه ڕقم لەوە هەڵساوه لەوساوه بیرم بێ پێمان ئەڵێن چەوساوه تا کەی چەکوش بەدەسن بۆ بزماری تانه؟ خەبەر پشتی خەبەر، خەبەر هات ئەشکۆفە ڕووڕەشی ئەهێنێ بۆ زستانی نامەرد وزەی لالۆ ئاخرین ڕێگای ڕزگاریمانە وتم بەڕاسته؟ یانی لە خۆت ڕانابینی ئەڵێی بەقەد لالۆ ئازا نیت؟ یانی تۆ خۆت بە لالۆ نازانی؟ من لالۆم، لالۆ تۆی لالۆ سەمبولی منوتۆیه بۆ ئازادی لالۆ گەشت جارێ با بزانین بۆ بوکی ئازادی نەرخی خەنەی چەندە دە مەیکەن بە بەزم و هەرا با بێت هەنگاو هەنگاو هەنگاو هەنگاو ئەمه گیانفیدای خاک و کەڵەپیاوی بەرەی جەنگە ساحێبی بیری خۆیە هیچکە نەیدیوه لالۆ باج بدا بە کەس ئامادەی شەڕ، کڵاش لە پا کڵاش بە دەس تاقەسوارێ کە به هاتنی ئەوەی دز و لاته کز و ماته بەهارت هێنا گەڵا ناوەرێ نەماوە دەنگی خشپەی لالۆ تۆ جوابی خوێنی هەزاران کوشتەی لالۆ ئەمبینی چی تێتە بەرچاو؟ تۆ بارانی وەرزی موژدەی لالۆ ئێمە قەد بە ترسی ژین پشتی میلە و زۆر و زیلە نابەزین یا ژیانێ شەرەفمەند یا مردنێ شکۆمەند نامرن ئەوانەی لە دڵی میللەتا ئەژین ئەمشەو ئەبێ دابەش بین، باش براکەم نیاز نیە شوێنی یەکگرتنمان ئاشکرا کەم تاکەی خۆڕاگر بون بەرانبەر ئەوانەی بەس خواردیان و بەس خەوتن شەهید بونمان شانازیە، نەسرەوتن تا سەرکەوتن شەوی خۆری باوەڕمان ئاگری بەرئەدا لە گیانی ئەم شەوەزەنگه کەی کاتی بەردانی بەرۆکە شێرەپیاو ئامادەی هێرشه یاڵی بەرۆ بە شێرەژن ئامادەی هێرشە شاڵی جەمۆ کە یەک تیر و دو نیشان زیندان، ژێرزەمینی ماڵی سەرۆکە هێز لەدەسی ئەم کابرا قاتڵۆ بسێنن ڕەحم نەکەن هەرچی خۆفرۆشە داپڵۆسێنن ئەرێ! ئەمەیە تاوانی کەسێ کە لە پەپوولە پشت کا نەهێڵن دەربێنێ سەر لە کونەمشکا عەزاب ویژدانی چی؟ کەم ئەچو بە گژتا؟ بۆ ئەو بێشەرەفە هیچیان کەم نەهێشت لە لەق و لە مشتا عەجەب شەوێ کۆتایین شەوی نیگابانی یۆنیفۆرم لەبەر کابووسی سەربازی خۆڵ بەسەر شەوی ڕزگاری کوردستان لە زندان بە یەکگرتنی خەڵکی دوورەوڵات و میلاد و لاوێ کۆڵ نەدەر زەمان تێپەڕی چەکی دەسی خەڵکی دوورەوڵات نوسەری ئاخرین لاپەڕە و یاری کاغەز بو ڕوو بە کوردستان ئەیانوت ڕەبی دەر بێت چاوی ناحەزو دوو مناڵی ساوا لە باوشی لالۆ دو ڕۆڵەی کوردستانن، شادی و ئارەزو چەن جار چاوم نوقاند، ون بوی چەن جار چاوم سڕی ون بون چاوم باز کرد ون بوم هەرچیم پرسی لە شاخی شاهۆ دەنگمی گەراندۆ گوڵاڵە: "سور سور سور" باوەشی دایک: "سپی سپی سپی" خۆری بەتین: "زەرد زەرد زەرد" چیای کوردستان: "سەوز سەوز سەوز" کوردستان نیشتمانە و نیشتمان کورستان کام دایکێ ڕۆڵەی بێ بەش ئەکا گەرچی زووە بۆ چەپڵەڕێزان و ڕەشبەڵەک بەڵام بەهاری ئێمەش ئەگات...
ڕۆشتم، گەشتم، دەسبەجێ وتم کۆ بنۆ کێ تەپاندیە ناو مێشکمان شەوی تار زۆریه؟ بۆ گشتی خەریک چاوپۆشیە قسەم زۆرە، جارێ کاتی شەڕی ناوخۆییە هەرکە بێجگە لە خۆی چاوەڕێی قارەمانە ناحەق ماتڵه چەنێ دێر زانیم لە کوردستان پارە قاتڵە بە جوانی پیر ئەبێ کەسێ کە لەم شارە عاقڵه چەنێ دێر زانیم لە کوردستان پارە قاتڵە وتی کێشە بێ ئاویە وتم کێشە ئەو کەمتەرخەمەسە ماتڵی بینینی خۆڵی زرێباره وتی کێشە پارەی کرێکاریە وتم کێشە باوەڕی ئەو ئینسانەسە کە ڕۆحی کرێکارە له کوردستان نامەی ماڵاویی نوسراوه لە کوردستان ئاڵاوە ئاڵای ئەهریمەنی لە کوردستان تەنافی سێداره سەرنج ڕاکێشه نەک دیمەنی لە کوردستان کچێ تر سووتا خەڵکی ڕەنج بەزایه بەسە خۆ لەخەو لێدان جیهان دیانی تیژ کردوه، چەنێ نەجیب خەوتون هەواڵی مردنت لابەلای لافاوی سۆشاڵ مێدیا ون ئەبێ من لە چرکە ساتی یەکەمی بیر کردن هەتیو کەوتوم دوشمنی ئەسڵی ڕەقیبی بەرانبەرت نیه جارێ چاوێ گەڕێنە بە ناو داوەر و تماشاچیا قاتڵەکان کچی نیشتمانیان ڕفاندوه بیستو؟ له باش ناچی ها لەحنەت لەو ڕۆجیارپەرستە کە باجی داوه دژی خۆره داخوازیمان چەنێ کورتە لەبەر زۆڵما یەک میلەت هاوکات ملی شۆڕه هەڵوەرین و هەڵوەرین کۆیلایەتی و سەروەری وردە گلەیی لە حوکمەتی بێ حکمەت کاتی هەڵپەڕین یەکێ وتی قاتڵەکان بگیرێن ئەبێ لە دوای تۆبە بیانبەخشین وتم لێیان نابورم وتیان تۆ بە حوکم چی؟ تۆ بە سیاسەت چی؟ من؟من؟ من لە سەرەتای بەشەریەت لە یەکەم ڕۆژی تاریخ نوسین سیاسی بوم کاتێ هیچیان فێر نەکردین بێجگە لە قسەی لوبنان و باسی حوسی، سیاسی بوم کاتێ قسە کرا لە دڵپاکی ئەردۆغانی گەواد و خاسی پوتین، سیاسی بوم کاتێ پەنهان و ئاشکرا وتیان ئێمە جاشی ڕوسین، سیاسی بوم کاتێ کلاسی یەک، کورد بوم بەڵام فارسی نوسیم، سیاسی بوم ئەرێ من لەگەل مۆری یەکەم رۆژی پۆلی یەکم سیاسی بووم کاتێ بێزار لە خۆم و دەرس و مامۆستای تاریخ، عەرەبی، دینی، ئەدەبیات و ڕیازی بوم، سیاسی بوم کاتێ پێنج ساڵم بو لە دەلاقە کچی هاوسێکەمانم بینی و خۆشم ویست کاتێ بە حیز و بێغیرەتیان وت ڕۆشنبیر، سیاسی بوم کاتێ قازی وتی تۆ نیت لەو ڕادە کە برا و دۆسم بیت کاتێ پێش لەوەی بزانم دین چیە وتیان تۆ سوننیت، سیاسی بوم کاتێ بۆ سەرۆکێ گرینگ نەبو ڕەخنەگر و ڕەقیبی کیە تەنیا ها لە بیر ئەوا نەسیبی چیە کە حەتا ڕەحمی بۆ بنەماڵە و ڕفیقی نیە، سیاسی بوم کاتێ زانیم کە میوەی سەر مێزی ماڵمان حەقیقی نیە کاتێ فەقیر بوین و نەمەزانی مەعنای فەقیری چیە، سیاسی بوم پێش لە بڕینی ناوکم، یەک لە سەد شک مەکە بۆ خەتای ڕونم سیاسی بوم لە کوردستان من ڕۆژی لە دایک بونم سیاسی بوم کوردە!؟ سێدارە ئەمڕۆ ئەبێ مەیلی قازی حوکم با جێی قورئان ئەم جەنازە خاڵی کوتاوە غوسڵ نادری قوربان هێشتا شەڕە لەبەین باوەڕی کوردێ موسڵمان و موسڵمانێ کوردا منیش بەشێکم لەم حاڵ و ڕۆژە لە ناخی دەرونمۆ حاڵ وێرانە وێران ڕەفیقەکانم شەڕیان نەکرد تەکما بەڵام خاس بە منی ماڵ وێران ئەوێران بوون بە موعتادی تەرکی عادەت، ئەبێ وا بانگیان کا بە هەڵم و دوکەڵی گۆڵ قانیان دا هاومەسرەف نەبێ مەسرەف به ترپێ ناژی ئەبێ یا نەکێشن یا مەواد بە گانیان با وایان ئەزانی قینم تێ شاد بن ئەموت نابمه هاوڕێگاتان گوو بەو سروشته که به مەوادی تڕۆ جوانی ببینم بەتۆچی کاکه؟ تۆ بۆ خۆت شاد ئەکەی بە کوڵانی برینم قەینا با بڵێم بۆ دڵسۆزێکم نەبوو لە زوانی ببیسم من بۆ ناڵێی؟! توشی ئەفسۆردەگی هاتبووم یەکسەر لاچو وەڵا ماوەیێکە باش بووم تراپیستم بوە بە LSD و ماشڕوم ئەمڕۆم شەرتە های بووم قەینا چوار ساڵی تر گلەیی کەم بۆ وا به گان چووم کاتێ حەیران کەوتم قەرارە مۆرفین لە سەر و ژێرۆ پینە کا قەینا با بڵێم بۆ دڵسۆزێکم نەبوو بێژێ ئەم ڕێگە ئاخری هێرۆینە ها ئاخ کە چەنێ غەمگینم غەمگین چەن ساڵی تر ڕەفێقێ نەماوە بەدەور یەکا جەم بین چەن ساڵی تر ئەوانەی وەکو خانەوادەم بوون نیەویان مەسرەفین و نیوەیان کەمپین پەلەوەری بەسەزمان تەنیا نانیان ویست هەم بەرد بو بە خەڵاتیان هەم قەفەسیان دی منی گەوج دڵی ئەشکانم ئەشکاند، چون ئەیوت تاکەی گەرەکته بۆ گشتی پەرستار بیت؟ هەموو هاتنێ، ڕۆشتنێ ها بە شوێنیو لە کوردستان ئەبێ فێری لەدەس دان بیت دەمم وشک بو چەن نەفەرتان بیسەر منە؟ چەن نەفەرتان ڕازی بەم سیستمنە بۆ کامتان ئازادی لەناو چۆڵی کیسە ونە؟ یەکێ قێڕاندی ئەو کچە ڕزگار نەکەین داهاتومان قیزەونه بەشی ٣ هەستێ لە منا جوڵاوە وێنەیێکم هاوکات پڕلە ئازایەتی و تراژێدی وامە کە دەنگی ڕێژەی سەربازەکانیان تێت ئەڵێم کاتی گەلەکۆمەس، ئەڵێن بەخوا برا شێتی باشە من شێت ئەی ئەم جاکەشانە بۆ ئەڵێن وڵاتتان لامکانه؟ دانیشتبوم له قاوەخانه کابرایێ ٤٦ ساڵە وتی وەکو باپیرانمان شەو لە خەفەتی پارە نوستین چایێ تاڵم بۆ بێنە ڕەش، وەکو بەختی کوردستان و چارەنوسی
بەشی ١ ئەمڕۆ خەمی کچێ هەڵی تەکاندم ئەمڕۆ بیرۆکەکانم لەبەرچاوم گەش و تار ئەبن فکرم پێم ئەڵێ باوشی سفت و سۆڵی من لە تۆ سڕ بوونی دەس و پات لە من هەر ڕۆژ و هەر ڕۆژ و هەر ڕۆژ وەکو ڕابردووم وەکو مێژوم وەکو جەرگم لەت و پار ئەبم هاتم بیسەلمێنم بەهێزترین پیاوی دونیام نیقابم داکەوت! ئەمڕۆ مەزڵومترین کوڕی هەردو عالەمم سەرم بەرز کرد ڕوو به ئاسمان هاتم هاوار کەم کە تابەکەی هەلاهەلام ئەکا ئەم زام و ڕەنجه بینیم لە دور هاتی بەرەو ڕووم بە ناز و خەمزه حەی لەم ئاگرە که نیگات شیفاس و چاوت خەنجەر هەنگاو هەنگاو هەنگاو هەنگاو ئەگریجەت لائەدا بەلار و لەنجە هەزارجار ئەم دیداره منەتی بەسەر منۆ بێ ئەی هاوار..! بڕوا بەرەوڕوم بە چە نیگاهێکی شەرمنۆ تیت تۆ بڵێی ئەم کچە پاکە دڵی بە منۆ بێت!؟ هم؟! تۆ بڵێی ئەم کچە پاکە دڵی بە منۆ بێت!؟ لەگەل هەر هەنگاوێکی بەردەمی چراخان ئەکا تاریکی ڕوو ناکا لێی ڕوناکایی بۆ دڵی پیر و زامدار ئەیێنی ئارام بگرە سینە بۆ بە خۆت نافامێنی وا بڕۆیته بەرۆ بە فرمێسکی شەوقت لافاو ئێنی دڵت وا بێقەرارە ئەڵێی خەریکی ڕاوڕاوێنی خامۆشی درا بینیم جەماعەتێ یونیفۆرم لەبەر ئافرەتیان گرت و چرایان خسته ناو داوێنی نازانم بۆ وشک بووم، بە ملی شکاوم نزیک بووم پەلامارم دا لەوان و لە غیرەتی تکاوم ئەوان زۆر بوون یان هەموو گیانی کچ خراپ ئەلەرزا؟ بە قۆناخە تفەنگی یەکەم ئەژنۆیان دا بە عەرزا عەجەب پۆتینێ بەر منی نیوەهۆشیار کەوت لێڵه بە چاوم ئافرەتێ که قژی هاتوەسە بەر ڕوومەتی کیژی ساحێب سەبر و مەتین ناوچاوی تاڵ کرد لە گەلەی چەقەڵی شەڕ و کەسیفی عەفونەتی هەرجارو یەکێ بە زمانێ جیاواز ئەیپرسی ناوت چیە؟ من بەجێی هەردووکمان زۆر ترسام سەری بەرز کرد پرچی لادا نیگامی کرد بەوپەڕی ئازایەتی وتی (( کوردستان )) بۆ یەک دوو چرکە هەموو گیانم بوو به مووچڕکە وتم میلاد دوو ڕێگەت هەس یا قەبووڵ کە ڕێگەی ڕووبەڕووت دڕکە یا داتەمەرتگێ سکی مشتێ خوگ پڕ کە وەک چۆن چاو پڕلە شەرم بێت بە نیگاهم وتم بە کوردستان لە من ببوره تا ئێستا هیچ نیگاهێ ئەونه بەهێزمی نەکردبو نە دوای چەن زیلە هاتمۆ به خۆما، پرسی تۆ ناوت چیه؟ منیش ناوم کوردستانه، ها لێمدە دە نامەرد ڕێبەرت کامه؟ گەورە تا چکۆلەتانم گا بێشەرەفانە هیچکاتێ نە کۆیلە بووم نە نەوچە من دایکم زرێباره باوکم هەڵەبجه چاوم باز کرد بینیم پەلکێشمان ئەکەن بە کەلەپچە ئافرەت چپاندی بە گوێچکەما ئامادەی هەڵاتنی؟ وتم چۆن بەجێت ئەهێڵم تۆ هاوناوی وەڵاتمی ئەم شەهامەتمه دەینی تۆیه بە گەردنم لەوە زیاتره هەڵمواسن سەراوبنی؟ بە مویێ شکم نیە خۆیشی ئەم ئازایەتیە تا سەر ئەبا منیش تەک هەر بۆقێ کە ئەیاننا پێمۆ جوێنێ تازەم ئەدا بەخێر بێن بۆ ماڵی تازەتان لێرە ئەبێ نامسڵمانیش تەسلیم بێ هێشتا بەسەختی تێئەگەم چی ئەڵێ وەکو گۆڕی جەدی گوێچکەم ئەزرینگێ زۆری لێمەدەن با لە ترسا سەکتە نەکا ژەمی نیوەڕۆ شۆکێره، شەو بێنن باتوم و چەکمه بە کار ڕایێ لەژێر شەکەنجە بە چاوی بەسراو ڕایێ بە ئاوی چیاو ڕاپەریم ناو ئۆتاقی یەک لە یەکا هەردوو پات ئەشکێنین، عەسای دەست لۆتفی حۆکمەتە خاس ڕووداری بە دەستی کەلەپچەتۆ تۆ چێت بیستووه لەبارەی منی کەلەشەقۆ لە مەملەکەتێ که عاقیبەتی هەر گفتوگۆیێ شەڕەچەقۆس نەک بە دەم تۆ، من پێناکەنم حەتا بە دەم حەقۆ هەرچیمان وت ئەڵێی بەڵێ دروسە هەرچی ئەزانی و نازانی بنوسە من هیچم ناوێ بێجگە لە ئازا... وس، هیچ و پوچ قڕوقەپ، نەبیسین دەنگی قڕوزەت ئێوە چاوەڕێن کۆیلایەتی و ترسم ببینن؟ خەڵەتاون کاری زۆرمان ها پێت، جارێ ونی کەن لەبەرچاوم نازانم شەوە یا ڕۆژ، کوردستان بەخەبری؟ لەبەر تۆ خەوم لێ ناکەوێ لە جنسی بەردە سەرین پەشیمان نیم، ڕۆحم ئارامه ئەژی بە دەردەسەری تۆ جوڵێنەری شەرەفی لەشکەرێکی یەک نەفەری ئافرەتێ بە جلی کوردی پارچە پارچە منی پەڕتەوازە سەرم لای تۆ بەرزە، میلاد سەرفرازە گەورەترین شانازیە هاوسلولی تۆم گەرچی هەمووی پەنی سەرۆکی خوێنمژی شیشەیی بەچەبازە، تف ببوره، وەسفی جوانیتم بیستبو ئێستا چەن ساڵە وێڵی تۆم ها لە کام زیندان ئەسیر کرابوی که نەتم ئەبینی ئاوا سەمام ئەکرد لەناو خوێنی خۆما سەری تۆ سڵامەت با هەر لاشەی من ئازار بدەن من ڕۆحم تێکەڵاوی جوانی تویە، کێ لە تۆ نازارتره؟ تۆزێ پێکەنی، وتی لەوەناچێ من ڕزگار بم گومان ئەکەم لەم ڕۆژانا تۆ ئازاد بکەن بەشی ٢ هام لە کوێ؟ چەنی مانگە؟ چەن شەممەس؟ سەرم پڕە لە پرسیاری سەرەتایی زەمین تەڕە، مەچەکم بەر تیشکی تیژی خۆری گرتوە لەحنەتی نە لە هاوین ئەچێ نە لە پاییز حازرم بۆ بنگوسێ لەم خاکە هەموو زەوی فیدا کەم عەجیبە، غەریبم و هەست بە غەریبی ناکەم ئازادم بەڵام هێشتا دڵم گیرە لای کوردستان شێوەی دوشمنێ کە فریبی دام قەد لە بیری نابەم وتم بە خۆم هیچکە ناتوانێ ئەونە تووڕەت بکات هەڵکەی ڕوو لە خودات هەنگاو هەنگاو هەنگاو هەنگاو بەرامبەرم تابلۆیێ نوسراوە دوورە وڵات
“Le Kurdistan” is out now!! Artist: Milad Hannibal X Tishko Prod: Ravayat Youtube: https://youtu.be/lXghvodOrm4?si=l5CPP_1K97c_x8oP Soundcloud: https://soundcloud.com/miladhannibal/le-kurdistan Spotify: https://open.spotify.com/track/5HqdThiSUKgorSrJyg3vXi?si=PavFFZ5dQSebHuf2harcSA
#Le_kurdistan #له_کوردستان Tonight ⏱️21:00 💣🔥
بەزوویی چاوەڕوان بن ئەگەڕێینەوە…🫡
" من ئەڵێم خامنەیی" ئارتیست: میلاد هانیباڵ لەگەل ڕێزم بۆ ڕێبەری خۆشەویست هیوادارم بەرلەوەی بتۆپی دەنگم بگاتە گوێچکەت تۆ ئازیزی بیرت نەچێ ❤️