tgindex
هێشوەترێ چەناڵ🍇✍

هێشوەترێ چەناڵ🍇✍

Статистика

تایبەت بە چیرۆکەکانم heshwa tre🍇 ✍

Последний пост
31 июл. 2022 г.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
19
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
381
мало замеров
Замеров пока мало
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
1 924
19 постов
Вовлечённость
505,0%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 19
Упоминаний
13
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • زۆر ماندووم زۆر، هێندە ماندوو هێنده باری سەر دڵم قورسه گەر سەد ساڵ بنووم باری سەر دڵم سووک نابێت. سەرەڕای ئەو بارە قورسەش ئەم ژیانەش، گەر کەسێک بڵێ ماندووم ئامادەم تا کۆتای ڕێگا لە گەڵیدا هەنگاو هەڵێنم چونکە من هێشووم.

  • بیری چاوە ماندوەکانت دەکەم، بیری قژە ئاڵۆزەکەت دەکەم، بیری نیگاکانت و وشە نەوتراوەکانت دەکەم، زۆر بە قوڵی بیرت دەکەم...ھێندە بیرت دەکەم نە فرمێسکەکانم چیتر پیشانی دەدەن، نە ڕوخسارە شێواوەکەم، نە دەستە لەرزۆکەکانم.... تاکە ڕێگا کە ماوە تا پێت بڵێم بیرت دەکەم دەبێت بۆت بمرم تۆ وەرە و بڕوانە چۆن ئەو پیاوەت وردو خاش کردووە کە بەدڵێکی ئاسنینەوە ڕوبەڕووی ژیان دەبوویەوە، تۆ وەرە و بڕوانە چۆن هەیبەت و شەهامەتمت لە ئەرز داوە زستانە بێدەنگەکەم. 𓆩❣️𓆪وشەکانی فەرنووس لە چیرۆکی زستانە بێدەنگەکەم نوسەر. هێشووە ترێ🍇

  • هەر لە ئێستاوە جەژنی هەمووتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی و شادی بێت و خودا خۆشبەختی بخاتە دڵی هەمووتانەوە. بەهۆی ئەوەی بەهۆی سەعی ناتوانم بێمەوە خەت پێم خۆش بوو ئێستا پیرۆزبای ئاڕاستەی هەمووتان بکەم گوڵەکان.🥰 heshu

  • ئەم سەدایـــــــــــــە💙

  • بمابامایەوە😂 پرسیارەکان لەوە نەدەچوون؟؟؟

  • تەنیایی وا لە مرۆڤەکان دەکات لەسەر بڕوا و عەقیدەکانیان سووربن، بەڵام ئەگەر مرۆڤ هاودەمێکی هەبێت ئاسانتر بیروبۆچوونی خۆی دەگۆڕێت. من بە درێژایی ژیانم وابووم، هاوڕێکانم، هاوژینەکەم، هاوکارەکانم لە ئیش، کارێکیانکردوە زوو زوو بیروڕاکانی خۆم بگۆڕم. لە ڕاستیدا ئەوەی ناچارین لەگەڵ ئادەمیزادەکانی تردا بژین، هۆکارێکی گرنگە تا عەقیدەیەکی ڕوون و جێگیرمان نەبێت. "جەلیل" لە شانۆنامەی «بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناھان» "بەختیار عەلی"

  • لۆغەت نامەی ئەحمەدی ئەم کتێبە، بریتییە لە فەرهەنگێکی (کوردی- عەرەبی) و لەلایەن زانای ئایینی (شێخ مارفی نۆدێیی)یەوە لە سەدەی نۆزدەدا دانراوە. مەبەست لەدانانی فەرهەنگەکە فێربوونی کاک ئەحمەدی شێخی کوڕێتی بە زمانی عەرەبیی و هەر لەبەر ئەمەشە ناوی (ئەحمەدی) لێ ناوە.فەرهەنگی ئەحمەدی بریتییە لە بەرامبەردانانی سەدان وشەی کوردی بە عەرەبیی و بەشێوەی هۆنراوە و لەسەر کێشی عەروزی عەرەبی داڕێژراوە و بەم دێڕە دەست پێدەکات: (راس) سەرە، (عین) چاوە (بدن) لاشە، (اسم) ناوە بە زمانێکی سادە و ڕەوان و لە دووبەش (ناو و کار) دا ڕێکخراوە و تا ئێستا چەند چاپێکی لێ دەرچووە. دواجار لەلایەن (عەبدولڕەحیمی مەحموودیی)یەوە کاری وێنەکێشان و ڕاستکردنەوە بۆ زۆبەری وشەکانی ئەم فەرهەنگە کراوە. لینکی کتێب بە PDF 👇🏻 https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/57440.PDF?ver=131429581950000000

  • ئــــــــــەزانیت.. کاتێک قسە لەگەڵ خودا دەکەی هیچ هەناسەیەکت بە خەسار ناچێت کاتێک چاوەڕێی خودا دەبی هیچ کاتێکت بە فیڕۆ ناچێت کاتێک متمانە بە خودا دەکەی هەرگیز ڕەنگی دۆڕان نابینی (( إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ)) کۆتا پۆست تا ماوەیەکی تر

  • مەپرسە چیم ئەوێ لەتۆ! لەتۆ هیچ'لە خودا تۆ🥺❤️🧸!

  • ئەرستۆ دەڵێت توڕەبوون لای ھەر کەسێک ئاسانە, بەڵام توڕەبوون لە کەسی گونجاو لەکاتی گونجاو بۆ ئامانجێکی گونجاو بە شێوازێکی گونجاو ئاسان نیە.

  • کاتێکــــــ ئاشقی کارەکەتیت🍇💞📚

  • «چاپخانەکان بەردەوام لە کاردان، شەو و ڕۆژ ئیشدەکەن، ناکوژێنەوە و پشوویان نییە. هەموو شتێک چاپدەکرێت، بەڵام هەستێکم هەیە وەک ئەوەی پێش ئەوەی کتێبەکان چاپبکەن خوێنەرەکانیان هەموو کوشتبێت، وەک ئەوەی شتێک لە یارییەکەدا گۆڕابێت و کەس هەستی پێ نەکردبێت. لە سەردەمی بەعسییەکاندا کتێبەکانیان دەخنکاند، ئەمڕۆ کتێبەکان ئازادن، بەڵام خوێنەرەکان دەخنکێنرێن» کەشتیی فریشتەکان ، بەرگی 2 لە ڕاپۆرتێکی کارمەندە زیرەکەکەی وەفای رەفعەت بەگەوە

  • لە ژیاندا: بجوڵێ و لە شوێنی خۆت مەوەستە، بێ ئومێد مەبە و دڵتەنگ مەبە، گەشبین و زەردەخەنە بکە، ژیان سەرەڕای کێشە و سەختییەکان جوانە، وە هەرچەند بارودۆخی ژیان بۆ تۆ قورس بێت، لەبیرت بێت کە خودای گەورە لەگەڵتدایە و لەبیرت ناکات؛ چێژ وەربگرە و مەترسی بکە و هەوڵ بدە بە ئامانجەکانت بگەیت، خودا لەگەڵتە و هێشتا هەناسە دەدەیت. Heshu

  • سڵاو پەریسا بۆ دوێنی نەهاتی بۆ کۆڵانەکە پێکەوە یاری بکەین ؟ پەریسا من بووکە شووشەیەکم بۆ کڕیوی ، بەدایکم گووت حەزدەکەم پەریسا شووم پی بکا ، بەس دایکم دەڵێ تۆ هێشتا بچکۆڵەی ئەگەر گەورە بوویت و ڕۆیشتی بۆ زانکۆ پەریسا شووت پێ دەکا ، بەڵام من ئێستا لە پۆلی سێم ..! دایکم دەڵێ دەبێ پەریساش گەورەبێت و بڕوا بۆ زانکۆ و ببێ بە دکتۆر، بەڵام کاکە ناسر دەڵێ کاتێ کچان دەچن بۆ زانکۆ دەبن بە هاوڕێی کوڕێکی دی ..! پەریسا تۆ قەت مەچۆ بۆ زانکۆ .. چونکە ئەگەر تۆ بچی بۆ زانکۆ دەبی بەهاوڕێی کوڕێکی دی و ئیدی منت خۆش ناوێ و منیش دەڕۆم جگەرە دەکێشم و موعتاد دەبم و دەمرم دوای .. heshwa tre🍇

  • هاوڕێیان پێتان چۆنه چیرۆکە نوێیەکان کە هێشتا لە چەناڵی خۆر پۆست نەکراوە لێرە داینێم🤭، هەر کەس پێی باشە دڵێک بۆ ئەم پۆستە دانێ heshu

  • کورتەیەک لە چیرۆکی ئەشقی ئیزرائیل نوسەر: هێشووە ترێ🍇 نەفەس: ئای ئەزەل بۆ مەگەر ئیزرائیلیش ئاشق ئەبێ؟؟ ئەزەل: ئەو ئیزرائیلەی تۆ ناوی دێنی تا دوا ترۆپکی ڕوحی مردووە. ڕەنگە لای هەمووان ئیزرائیلێکی بکوژ بم، بەڵام من تەنها کوڕێکی کوژراوی لەچاڵ نراوم کە بەهۆی هەستەکانی دڵمەوە هەزار جار بەردباران کرام و هەزار جار پێش مەرگم مردم لەگەڵ ئەشقەکەمدا. heshwa tre🍇

  • هەموو مرۆڤێک بەشی خۆی نووقم ئەبێ ئیتر لە ئاودا بێت یان لە خەیاڵ🖤:/ heshwa tre🍇

  • https://t.me/kteb_khana/786

  • کەس پێینەزانی، ئێوە گۆڕێکم بۆ هەڵکەنن.. قوڕتێکی قووڵم بۆ لێبدەن.. قووڵ بەقەد برینەکانم.. کەس پێینەزانی، هەر کەس له خەمی خۆیدا بوو.. لێره و لەوێش سێ و چوار سەریان له بن گوێی یەکدی نابوو.. باسی چی دەکەن..؟ له نێو ئەو هەزارەها گۆڕەدا له چ خەون و پیلان و پڕۆژەیەک دەدوێن؟ ئافرەت.. پاره.. یان میراتی زۆری کابرا..؟ جاران نیه.. گۆڕ هەڵکەنیش پارەی دەوێت.. منیش جگه له خامێکی سپی و عومرێکی ڕەش هیچ شک نابەم.. چیرۆکی "میم" #شێرزاد_حەسەن