tgindex
ᴏᴀꜱɪꜱ

ᴏᴀꜱɪꜱ

Статистика

“𝘸𝘦 𝘢𝘳𝘦 𝘮𝘦𝘳𝘦 𝘴𝘰𝘫𝘰𝘶𝘳𝘯𝘦𝘳𝘴, 𝘺𝘦𝘢𝘳𝘯𝘪𝘯𝘨 𝘧𝘰𝘳 𝘵𝘩𝘦 𝘦𝘵𝘦𝘳𝘯𝘢𝘭 𝘢𝘣𝘰𝘥𝘦🪞”

Последний пост
15 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
6
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
256
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
106
21 постов
Вовлечённость
41,4%
к подписчикам
Постов в день
0,9
всего 21
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
15
1/48двое суток
17
1/72трое суток
18

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • سەڵاوەت لەیاد مەکەن ئەمشەو هەتا بەیانی بەڵکو تاوانەکانمان بسڕێنەوە و دووعاکانمان گیرابن و لەبەهەشتدا بمانبەنە نزیکی پێغەمبەر گیان صل اللە علیە وسلم “اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤍”

  • 13 авг.184из koshkybekota10

    لەوانەیە کاتی بوێت….

  • 13 авг.1862из O4s_is

    "پێم وایە پێویستە هەموو کەسێک بیخوێنێتەوە" «کاتێک دەگریم ، شتێک لەدەست دەدەم ، یاخود بریندار دەبم تاکو لەژیاندا مابم ، و زیندوو بم ، هیچ شتێک کۆتایی نییە ، هەتاکو سبەینیەک هەبێت و چرکەساتی دواتر هەبێت ، هیوا و ئومێدیش هەیە ، گۆڕانکاری هەیە ، ڕزگاربوون و دەربازبوون هەیە ، لەدەستدان لەدەستدانی هەمیشەیی نییە»

  • هەرچەن بەهرەدار ، بەبەخت ، ئازا، ….هتد بی…. کات بەزەی بەهیچیان نایەتەوە.

  • پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم فەرموویەتی: خودا دونیا دەبەخشێت بەو کەسانەی کە خۆشی دەوێن و بەوانەش کە خۆشی ناوێن. بەڵام ئیمان، تەنیا دەیبەخشێتە ئەو کەسانەی کە خۆشی دەوێن. واتا خودا موڵک و سامانی دونیا ڕەنگە بداتە بێباوەڕێک کە خودا خۆشی ناوێت و ڕەنگە بیدات بە موسوڵمانێکیش کە خودا خۆشی دەوێت بەڵام، خودا تەنیا ئیمان بەو کەسانە دەبەخشێت کە خۆشی دەوێن…

  • پێم وایە خراپترین دوعا لە ئینسانی خراپ و زاڵمی بکەیت ئەوەیە بڵێیت خوا بە کردەوەی خۆتت لەگەڵ بکات…

  • بۆئەوەی غەڵەت حاڵی نەبین دەبێ ئاگاداری ئەوە بین کە ئێمەی ئیمانداران بڕوامان بە غەیبێکە کە بەڵگەی لەسەر ساغ بێتەوە ئەگەرنا شتێک کە دیار نییە ،نەچەسپاوە، وە بوونی نییە تا بەڵگە بیسەلمێنێت.ئێمە قسەمان لە بڕواهێنان نییە بە هەموو خورافیات و خراپەیەک کە بڕوا هێنان…

  • { وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا}. [البقرة: 83]

  • باوەڕ نەبوون بە دەسەڵات و هێزی خودای بەتوانا ، گێلی و خۆ وێڵ کردن و سەرگەردانییە…

  • بەبێ جیاوازیکردن لە نێوان ئەو کەسانەی ڕەسم یان ڤیدۆ و بابەتی نەشیاویان لێ بڵاو ئەکرێتەوە یان تەنانەت هاک ئەکرێن و لە گرووپەکانی تلگرام ڤیدۆ و رەسمیان دائەنرێت یان بە AI و بوهتان بۆیان هەڵئەبەسترێت… لە ژیانمدا نەمزانیبوو ئەو هەموو نا پیاو و بێ ڕەوشتە لە کوردستاندا هەیە! بە کۆڵێ سمێڵەوە بە تەسبیحێکی دەستیەوە کۆمێنت ئەکا «ڤیدیۆکە کوا- ڤیدیۆکە بنێرن- کێ ڤیدیۆکەی لایە» یانی ئەگەر خوانەکا دوو بەیانی کەسوکارت هەمان شتی بەسەرهات حەزەکەی خەڵک ئاوا سەیری نامووست بکا؟! بڕواکەن خەڵک ناوی لەشفرۆشی زۆر لا گەورەیە، ئەگینا ئەم کەسانە بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان بە پیاو ئەزانن زۆر لە لەشفرۆش کەمترن… هیوادارم هەر کێ ئامۆزا و برازا و مام و باوک و برای خۆی بینی کۆمێنت بۆ بابەتی وا ئەکا تۆزێ دابەزنە سەریان و بیانکەن بە پیاو، ئێستا لە پەیجەکان رەسمی ئەو کەسانەش پۆستەکەن کە بەدوای ڤیدۆ و رەسمی خەلکەوەن جا ئاگاتان لێیان بێ. سەردەمەکە گۆڕاوە جاران ئەمانوت ئاگاتان لە خوشک و پورزا و کچەکانتان بێ ئایـی هـەیش🙂

  • موحەمەدی خانی قسەیەکی هەیە هەتا ئەمرم لەبیری ناکەم و هەرکات مناڵم بوو مناڵەکانیشم هەر لەسەر ئەم قسەیە پەروەردە ئەکەم ان شاءاللە، لە یەکێ لە وتارەکانیدا ئەڵێ: بێ شعوری خۆ بێ ئەقڵی نییە، وانەزانن بێ شعوورەکان بێ ئەقڵن بێ شعوورەکان بێ ئەخلاقن! زۆریش ڕاست دەکات خۆ مەودای نێوان بێ ئەقڵ و بێ ئەخلاقێکیش دنیایەکە!

  • لە ئینتەرنێتەوە نەمانزانیبا ٢٠٢٦ ئەم حوکمەتە کوردییە هەر وای دەکرد هەستکەی لەچاخی بەردین دەژین

  • حسبی الله ونعم الوكيل …. بۆ هەموو ئەو بوختانانە…

  • خودا لەهەقی خۆی خۆشەبێ بەس لەهی بەندەکانی نا

  • خودا لێپرسینەوە ئەکا تەنانەت لەسەر چایەکیش کە بۆچی ئامادەتکردوو نەتخواردەوە

  • قەومچییەکان هیچیان پێ ناکرێت بۆ خودی کورد خۆی ئیتر چۆن لەدەستی عەرەب و تورک و فارس ئەمانپارێزێت؟

  • Kurdish (Sorani) “چونکە خوای گەورە پلانی هەیە بۆ من، و تۆ بەشێک نیت لێی.” ⸻ English “Because Allah has a plan for me, and you are not part of it.”

  • لە دنیا دڵم بەس بە قسەی گێلانە کەف دەکا سوێند بەخوا یانی بۆ ئەبێ ئەوەندە گێل بی پشت نەوی بکەی کورتانەکە بخەنە سەر پشتت و ئاراستەت بکەن بەملاو لادا؟! بۆ فکر ناکەیەوە خوا ئەقڵی بۆچی پێ بەخشیوی؟؟

  • لە ژیاندا هیچ شتێک بێ مەبەست ڕونادات تەنانەت دڵشکانەکان و ئازارەکانیش. ئەو دڵشکان و ئازارە پەند و ئاماژەن بۆمان، بریتین لە ئاگادارکردنەوەمان بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە خۆماندا ئەنجام بدەین ، هاوشێوەی ئازاری سوتان کە ئاگادارمان دەکاتەوە تاکو دەستەکانمان لەسەر ئاگرەکە لابدەین ، ئازاری هەستەکانمان ئاگادارمان دەکەنەوە لەوەی پێویستە گۆڕانێکی ناوەکی ئەنجام بدەین ، پێویستە خۆمان داببڕین ، ئازار شێوەیەکی دابڕانی ناچارییە وەک چۆن کەسە خۆشەویستەکانت یەک لەدوای یەک ئازارت دەدەن ئەم دونیایەش ئازارمان دەدات تاوەکو زیاتر لێی دابڕێین پێویستیمان بۆی کەم دەبێتەوە. دوای ئەوەی پەیامبەرمان سەلامی خودای لێبێت کۆچی دوایی کرد خەڵکی توشی شۆکببون و نەیاندەتوانی بەرگەی هەواڵەکە بگرن هەرچەند کەس وەکو ئەبوبەکر ڕەزای خوای لەسەر بێت پێغەمبەرمانی خۆش نەدەویست وەلێ ئەبوبەکر باش تێگەیشبوو ئەو مەقامە کوێیە کە دەبێت تەنها پەیوەست بین پێوەی فەرمووی : ئەگەر موحەممەدتان دەپەرست ئەوا موحەممەد (د.خ) مرد و وەفاتی کرد ، وە ئەگەر پەروەرێنی موحەممەدتان دەپەرست ئەوا بزانن کە پەروەردگار زیندووە و هەرگیز نامرێ. بۆ گەیشتن بەم قەناعەتە پێویستە نەهێڵیت ژێدەری قایلبونت هیچ شتێک بێت جگە لە پەیوەندیت لەگەڵ پەروەردگاردا، مەهێڵە پێناسەی سەرکەوتن و شکست و بەهای خۆت هیچ شتێک بێت جگە لە پلە و جێگەت لەلای پەروەردگار.ئەگەر ئەوە ئەنجام بدەیت ، ئەوا نەشکاو دەبیت چونکە ئەو شتەی دەستت پێوە گرتووە شتێکی تێکنەکشکاوە هیچ کات ورد و خاش نابیت چونکە پاڵپشتەکەت هەرگیز ناشکێت ، هەرگیز بەتاڵ نابیت چونکە سەرچاوەی قایلبونت هەمیشەییە و هەرگیز لەناو ناچێت.