قورئان تێکستی ڕەش🖤
Статистика( دَعۡوَىٰهُمۡ فِيهَا سُبۡحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٞۚ وَءَاخِرُ دَعۡوَىٰهُمۡ أَنِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ) يُونس : ١٠
- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 26
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 93
- 1/48двое суток
- 106
- 1/72трое суток
- 114
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەدا
زۆر ئەمەلم بەم پۆستەیە کێ تیک تۆکەکەی باشە با لە تیک تۆک دایبنێ خۆم تیک تۆکی باشم نیە بەس ئەگەر داتاننا لینکەکەیم بۆ بنێرن بێزەحمەت
без подписи
لە کۆمێنتی هەر پۆستێک تێبینیەکان دەنوسین
#سورة المسد #یاسر الدوسري
وەک خودی خۆم ئەڵێم پێویست نیە 😁 کێشەکە ئەوەیە ئەوکاتە ناچارین هەموو ئیدیتەکانمان شتی باش بن لە هەموو ڕویەکەوە ئەمەش کاتێکی زۆری ئەوێ و پۆستمان کەم دەبێ بەڵام هەست ئەکەم سودی بۆ ئێوە هەبێت…
без подписи
بۆ سبەی ئەمەو ڕەتڵێ تێکست بەڕێوەیە ئیشەڵا
دنیا وا ئەڕوات و ئاخیرەتیش وا ڕووە و ڕومان دێت
جا ئەگەر ڤیدیۆیەک یان وتارێکتان لایە بۆمان بنێرن با بیکەین بە تێکستی ڕەش بۆتان
إن شاء الله لە ئەمڕۆوە دەست ئەکەینەوە بەدانانی تێکستی ڕەش ئەمجارەیان جدیە نەک وەکو جارەکانی پێشوو😁 لەم تیک تۆکەشەوە پۆست ئەکەین لەمەو بەدوا https://www.tiktok.com/@imam_gazaly?_r=1&_t=ZS-98IYUdemDY4
پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ: بەڕەحم بن تا ڕەحمتان پێ بکرێت. «بیرخستنەوە»
پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ: یەکڕیزی ڕەحمەتە. وەلە فەرمودەیەکی تردا دەفەرموێ: پەرتەوازەیی سزایە! جا با تێڕابمێنین و هەوڵ بۆ ڕەحمەت بدەین نەک سزا
کەمێک پێش ئێستا درۆنێک درا لە نزیک ماڵمان تا ئێستاش دەنگی تەقینەوەکەی لە مێشکما دەنگ ئەیاتەوە،جا بیربکەوە زیاتر لە ٧٠٠ ڕۆژ ئەهلی غەززە ئاوا ئەم دەنگانەیان بیستووە! من یەکەم جارم بوو گوێبیستی دەنگێکی ئاوا بەرزببم تەنانەت یەکەم جاریشم بوو بەو شێوە خەستە بۆنی باروت بکەم و بۆتە هۆی ئازاری لوت و قوڕگم ئەی ئەوان کە ڕۆژ نەبووو دەیان دەنگی ئاوا نەبیستن ! بەڕاستی ئینجا ئەوەنەی تر هەستم بە گەورەیی ئەهلی غەززە کرد تاکە ئومێدی ئەم ئوممەتە تەنها ئەوانن
پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ: هەر کەس ڕەحمی نەبێ ڕەحمی پێ ناکرێت «بیرخستنەوە»
هەرگیز چەمکی نەتەوەیی بوون لای ئێمە، بەراورد بە نەتەوەکانی تر ناکرێت! بینیتان کاتێک شەقامی ئێرانی، کەوتنە ململانێی شوناس و وجودی، هەموو کێشە و جیاوازی خۆیان لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیدا خستەلا، سەرەڕای ئەوەی هێندە نەبوو، دەسەڵاتی خوێنمژ، دەیان هەزار خۆپیشاندەری کوشتبوو؟! کام نەتەوەی زیندووی جیهان، (٣٦٥)هەفتە، ڕۆژ نا، هەفتە! (٣٦٥)هەفتە، دەستبەرداری هاونیشتیمانییەکی خۆی ئەبێت، لەزیندانی بێگانەدا؟! کام زیندان و زیندانی، لەزیندانییانی (گوانتانامۆ) کەیسیان قورسترە؟ دەی بڕۆ بزانە وڵاتانی عەرەبی، چییان کردووە بۆ هاوڵاتییانی خۆیان، لەزیندانی گوانتانامۆدا! بە ستافی پارێزەر و هەوڵی دیبلۆماسی و میدیایی و… ئەبێت نەتەوە و نیشتیمان، بۆ هەموان بێت، تەنانەت بۆ خراپترینەکان… خراپە، تاوانبارە؟ خۆم زیندانی ئەکەم!
پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ: باشترینی خەڵکی ئەوەیانە کە بەسودترینە بۆ خەڵکی. «بیرخستنەوە»
"ئاسانترین شتێک لە نیشتمانی مندا ئێستا، دۆزینەوەی موسڵمانێکە تاکو پێکەوە جنێو بەیەکدی و خوشک و دایکی یەکدی بدەین، مەلەفی ئامۆزای یەک بڵاوبکەینەوە، ڤیدیۆ ونوسین لەسەر یەک بکەین، تەحزیر و تەعن لەیەک بدەین، بەجۆرێک لەهەموو سوچێکی سۆشیاڵ میدیا هەزاران موسڵمانی لێیە بۆ ئەم کارە. قورسترین کارێکیش دۆزینەوەی ئیماندارێکە پێکەوە: -موڕاجەعەی حیفزی قورئانەکەمان بکەینەوە بە (2_3) قیرائەی جیاواز -پێکەوە خەتمەیەکی سەحیحی بوخاری بکەین بەدراسەی تحقیق و تحریر لەخزمەت سونەتی شەریف -پێکەوە بە فعلی ئیش بکەین دینی خوا سەربخەین و قورئان حاکم بێت -پێکەوە موڕاجەعەی رسالەی شافیعی بکەینەوە لەنیشتمانی مندا مودارەسەی قورئان و سونەت و فقە و شەرع و سەرخستنی دین، بە عەقیدە و قورئان و سونەت و تەوحید دانانرێت. تەوحید و عەقیدە و شەرع لە نیشتمانی مندا تەنها سوکایەتی و تەحزیر دان و دووژمنایەتی موسڵمانە."
پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ: مسوڵمان ئەو کەسەیە کە مسوڵمانان لە دەست و زمانی پارێزراو بن «بیرخستنەوەیەک»
فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ هەڵێنە لای خوای!