هێزی پێشمەرگەی کوردستان
Статистикаهێزی پێشمەرگەی کوردستان P D K I @peshmerge1945 https://t.me/Peshmerge1945
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 41
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 7
- 1/48двое суток
- 8
- 1/72трое суток
- 8
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🔹پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٨١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان! سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان! لە ٢٥ی گەلاوێژی هەموو ساڵێکدا، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی و ئازادیخوازی، بە جۆش و خرۆشەوە دەکرێتەوە. ٢٥ی گەلاوێژ، ڕۆژێکی دیاری مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردە، چونکە لەم ڕۆژەدا وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی هاوچەرخی گەلی کورددا پێک هات؛ ئەویش دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی (١٩٤٥ی زایینی) بوو. لەم ڕۆژەدا بوو کە حیزبی دێموکرات بە ڕێبەرایەتیی پێشەوا قازی محەممەد، لە شاری مەهاباد بە فەرمی دامەزرا. ئەمەش بڕیارێکی ستراتیژی بۆ کۆکردنەوەی تواناکانی گەلی کورد بوو لە ڕێکخراوەیەکی ڕامیاریی پێشکەوتوودا. ئەم ڕووداوە گرینگە، بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شێوازی نەریتی و ڕاپەڕینی عەشایەرییەوە گواستەوە بۆ خەباتی ڕێکخراو و حیزبیی هاوچەرخ؛ بە جۆرێک کە بتوانێت نوێنەرایەتیی ویست و داخوازییەکانی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵ بکات، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان تەنیا پشت بە ڕاپەڕینی چەکداری نەبەستێت و بە شێوەیەکی سیستماتیک و دامەزراوەیی، ڕەهەندەکانی سیاسی، فەرهەنگی و نەتەوەیی خەبات ئاوێتەی یەکتر بکات و بەرەو خەباتێکی گشتگیر و سەرانسەری بەرەوپێشی ببات. دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تەنیا پێکهاتنی ڕێکخراوێکی سیاسیی نوێ نەبوو، بەڵکوو گۆڕانێکی سیاسی و کولتووریی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێنا. حیزب تەنیا چەند مانگ دوای دامەزرانی، پێکهاتنی کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. نەتەوەی کورد لەم بەشە لە نیشتمانەکەی بوو بە خاوەنی سەرۆککۆمار و کابینەی وەزیران و سوپای میللی پێک هات، زمانی کوردی بوو بە زمانی فەرمی و پەروەردە بەو زمانە لە قوتابخانەکان دەستی پێکرد. ڕۆژنامەنووسیی کوردی بووژانەوەیەکی بێوێنەی لەم بەشەی کوردستان بەخۆیەوە دیت و ڕێز لە مافەکانی کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و زمانییەکان گیرا. یەکێک لە دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان لەو سەردەمدا، گرنگیدانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و سەرۆکایەتیی کۆماری کوردستان بە توێژەکانی ژنان، خوێندکاران، لاوان و منداڵان بوو. ئەمە نیشانەی تێگەیشتنی بەرز و پێشکەوتوویی فیکریی ئەو ڕێبەرایەتییە بوو کە پێی وابوو پێشکەوتنی کۆمەڵ و بەدەستهێنانی مافە سیاسییەکان، بێ گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەرکەوتوو نابێت. لە دوای زیاتر لە هەشت دەیە خەبات و تێکۆشان، حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەوەی تووشی هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر بووە، ڕێبەرانی گەورە و لێوەشاوەی وەک قازی محەمەد، د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی و هەزاران تێکۆشەری لێهاتووی لە مەیدانی خەباتدا شەهید بوون. خەباتکارانی ئەو حیزبە تووشی ئاوارەیی لە زێد و نیشتمانی خۆیان بوون، بەڵام ئەم حیزبە هەمیشە سیمبولی بەردەوامی، خۆڕاگری و شێلگیری بووە لەسەر ئامانجەکانی. لە بەرامبەر ئاڵەنگارییەکاندا بەچۆکدا نەهاتووە و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە کایە سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورددا پاراستووە. یادکردنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ دەکەینە دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ بەها نیشتیمانییەکان، بەسەرکردنەوەی ئەزموونی ڕابردوو و داڕشتنی نەخشەڕێگەی نوێ بۆ داهاتووی کوردستان؛ بەتایبەتی ئێستا کە کۆمەڵگەی کوردستان لە قۆناغی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نوێدا دەژی و هیوا بۆ گەیشتن بە ئازادی زۆر نزیک بووەتەوە و بەهێزبوونی ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمی ئێران ئاسۆیەکی گەشی خستووەتە بەردەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد. لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ سەرجەم شەهیدانی ئەم ڕێگە و ڕێبازە دادەنەوێنین و سڵاو بۆ تێکۆشەرانی ماندوویینەناسی دێموکرات دەنێرین و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دواهەناسە ڕێبواری ڕێگەی ئامانج و ئازادیی گەلین. پیرۆز بێت ٨١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی
پەیام و هەڵوێستمان بۆ خوشک و برایانی ئێزدی ڕوونە: ئێوە تەنیا نین. ئەو دەنگە نەشاز و ترسناکانەی کە داگیرکەران بەناوی ئاین دژ بە ئێوە بڵاوی دەکەنەوە، هەرگیز ناتوانن تیشکی ڕەسەن و ئیرادەی پۆڵایینی ئێوە بکوژێننەوە. هەر پەلامارێک بۆ سەر ئێوە، پەلامارە بۆ سەر هەموو نەتەوەی کورد. Em Ezidine ✍ ئەحمەد شێربەگی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🗺پزیشکیان دەڵێ دوێنێ حەوت سەعات لەگەڵ موجتەبا خامنەی دانیشتم و کۆبوونەوەم لەگەڵی هەبووە ، حەوت سەعاتان باسی ئەمنەیەتی وڵاتمان کرد ، حەوت سەعاتان باسی پیلانەکانی ئەمریکا و رێژیمی زایونیمان کرد ، بەڵێ حەوت سەعاتان باسی ژیان و معیشەتی خەڵکمان کرد . باشە کەس نیە بپرسێ حەوت سەعات ئینسانی ساغ ناتوانێ تەحموول کات و خۆڕاگرێ ، ئەو کارتۆنە بێ دەست و لاق چۆن خۆی ڕاگرتوە ؟ جا درۆکە لەوەش گەورەتر ئەوەیە کە پزیشکیان دەڵێ ئەو حەوت سەعاتە موجتەبا پشتی لە من بوو و بۆ یەک جاریش سیمایم نەبینی ، ماڵتە قسە و لێدوانەکانیشیان وەک موجتەبا نادیار و جێگای پرسیارە . ✍ عوسمان نۆباری 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
جاش قڕانە پاشنیوەڕۆ ئەمرۆ رێکەوتی ١٧/٥/١٤٠٥ جاش عومەری فەقی کوری عەلییە رەش خەڵکی گاگاشی خوارێ لە مەهاباد بە سزای خەیانەتەکانی گەیشت. عومەر جاشێکی بە ناوبانگ بوو لە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ناوچەکە کە لە ماوەی ڕابردوو دا چەند جارێکی داوا و هەڕەشەی لێکرا کە دەست لە خەیانەتەکانی بکێشیتەوە بەڵام گوێ لە ئاگادارکردنەوەکان نەگرت و لە کۆتایی دا بە سزای خەیانەتەکانی گەیشت. 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🏳️ئەمرۆ شەممە ١٧ی گەڵاوێژ هێزەکانی «خۆری هیوا» لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا رایانگەیاند، دوو چاڵاکیان بە هاوکاری شۆرشگێرانی ناو شاڕ لە سنە و مەهاباد ئەنجامداوەو لە ئەنجامدا لە ناو شەقامی مەردوخی شاڕی سنە ساڵار رەنگامێز جاش پاسدار و مەوادفرۆشی دیاری ئەو شارەیان کوشتووەو بە سزای کارەکانیانیان گەیاندووە. خۆری هیوا ئاشکرایکردووە، ساڵار رەنگامێز لە سەرکوت و کوشتاری خەڵک لە شۆرشی ژینا دەستێکی باڵای هەبووە. هاوکات «خۆری هیوا» لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ئاشکرایانکردووە، رۆژی چوارشەممە ١٤ی گەڵاوێژ لە شاری مەهاباد بەکرێگیراو و سەرکوتکەرێکی دیکەیان بەناوی عومەر دێهقان بە سزای کارەکانیان گەیاندووە. عومەر دێهقان ٧ ساڵ لە پایگای سوپای پاسدارانی گاگەش کاری کردووەو چەندین جار ئاگادار کراوەتەوە دەست لە خیانەت و جاشایەتی هەڵبگرێت. 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🗺سالار ڕەنگامیز، جاش، بەکرێگیراو، مەوادفرۆش و بەدڕەوشت لە شاری سنە بە سزای خۆی گەیشت. ئەم کەسە پیاوی حاجی عەتا ئەحمەدی، جاش و ئیتلاعاتی بەناوبانگی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە بوو و بە پشتیوانیی عەتا ئەحمەدی (حاجی عەتایی) بە ئاشکرا خەریکی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر و بەدڕەوشتی بوو و بە زۆر و ترساندن دەسدرێژی دەکردە سەر کوڕانی کەمتەمەن. ✍ کۆچەر ڕۆژهەڵات 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🗺 بێ شرۆڤە 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🗺کوژرانی یەکێک لە جاش و لە ئەندامانی چەکداری سپای تیرۆریستی پاسداران لە سەوڵاوا بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژ، «محەمەدد عەلی ڕەحیمزاده» (ناسراو بە محەمەد عەلی عارف)، لە ئەندامانی کۆن و چەکداری سپای تیرۆریستی پاسداران و جاش و بەکرێگیراو، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی «سەروپیر»ی سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوا کەوتە بەر تۆڵەی ڕۆڵەکانی نیشتیمان و بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ناوبراو دەورێکی بەرچاوی هەبووە لە هاوکاریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ گوشارخستنەسەر چالاکوانانی ناوچەکە و جاشێکی بەناوبانگ بووه. تاکوو ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ. 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🗺 #تۆڕێکی_هەواڵگیری فراوان لە باشووری کوردستان کار بۆ رێژیم دەکەن و ئەوان کێن؟ فەرموون لەگەڵ درێژەی ئەم راپۆرتە کورتەی #TIWAR. پێویستە ئەوەش بڵێم کە هەروەک هەموومان دەزانین رێژیمی تیرۆریستی ئاخوندی، دۆژمنی سەرەکی نەتەوەی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستانە، هەربۆیە هیچ جیاوازییەک لە نێوان گوند و شار و پارچەکانی کوردسەاندا ناکات بۆ دۆژمنایەتی و وێرانکردنی، لەو پێوەندییەدا بەڵگە یەکجار زۆرن بە تایبەت لە باشووری کوردستان کە ئەو رێژیمە چەندە هەوڵی تێکدانی هەرێمی کوردستانی داوە و هەوڵی زیاتریشی داوە بۆ ئەوەی دووبەرەکی و دۆژمنایەتی لە نێوان خەڵک و تێکۆشەرانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دروست بکات و بۆ ئەم مەبەستەش بەداخەوە رێژیم توانیویەتی هەندێک کۆنەجاش و بەکرێگیراو لە باشوور بدووزێتەوە و ئەرکیان پێ بسپێری کە لە ساڵانی رابردوودا هەم بۆ تێکدانی ئارامی و قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەمیش بۆ زەربە ڵێدان لە تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور هەرچی لە دەستیان هاتبێ درێغیان نەکردووە و بەڵام تەنیا رووڕەشیان بۆ ماوەتەوە. نەمان بۆ رێژیمی کورد کوژ و تیرۆریستی ئاخوندی و بەکرێگیراوەکانی لە ناوخۆ و دەرەوە. ✍️عەزیز مورادپەرەست 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🏳️ئاگر دەتوانێت ئاسن بتوێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت ئیرادەی پۆڵایینی کورد بسووتێنێت «ئەو کاتەی سەیری دیمەنی سووتانی ئەو بارهەڵگرەمان دەکرد، کە بەدەستی خودی فوئاد سەفەرپوو ئاگری تێبەردرا، ئەم ڕووداوە وەک دەرئەنجامێکی تاڵی سیاسەتی دیکتاتۆریی حکومەتی ئێران دەرکەوت؛ بەڵام کاک فوئاد بە ئارامی و باوەڕێکی قووڵەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکەدا کرد، کە ئەمەش نیشانەی گەورەیی ڕۆح و خۆڕاگریی مرۆڤی کوردە بەرانبەر بە ناخۆشییەکان. لە ڕوانگەی سیاسی و نیشتمانییەوە، ئەم دۆخە دەرهاویشتەی ڕاستەوخۆی ئەو سیاسەتە نادادپەروەرانەیەیە کە دەسەڵاتداران هەمیشە ـ چ لە ڕابردوو و چ لە ئێستادا ـ بەرانبەر بە کورد پەیڕەویان کردووە؛ سیاسەتێک کە هەوڵی داوە ژیان، بژێوی و قووتی خەڵک بخاتە مەترسییەوە و بە ئاگر و ئاسن ڕێگری لە گەشەسەندن و ئارامیی ئەم نەتەوەیە بگرێت. لەم سیستەمە ستەمکارەدا، هاوڵاتیی کورد ناچارە هەمیشە لە بەرەی بەرگریدا بێت و سەروەت و سامانی خۆی بکاتە قوربانیی بارودۆخێکی نامرۆڤانە. بەڵام لە بەرانبەر ئەم هەموو زوڵم و نەهامەتییەدا، هەڵوێستی ڕاستەقینەی گەلی کورد لەوەدایە کە هەرگیز چۆک دا نادات کەسایەتییەکی وەکو کاک لوقمان، بە هەڵوێستە مرۆڤدۆست و پڕ لە ئارامییەکەی، پێمان دەڵێت کە سەرەڕای هەموو ستەمێکی دەسەڵاتی سەردەست، گیانی هاوخەمی، بەهاناوەچوون و باوەڕبوون بە داهاتوو لە ناو خەڵکدا هەر زیندووە. ئاگر دەتوانێت کانزا و ئاسنی ماشێنێک بتوێنێتەوە، بەڵام نە دەتوانێت ئیرادەی پۆڵایینی مرۆڤی کورد بسووتێنێت و نە پەیامی ئینسانی و نیشتمانیی تێکشکێنێت؛ چونکە کەرامەت و خۆشەویستی بۆ خاک و مرۆڤ هەمیشە لە سەرووی هەموو زیانێکی ماددییەوە دەمێنێتەوە. جێگای ڕێز و پێزانینی تەواوە کە کەسایەتییەکی مەزن وەک کاک لوقمان، کۆڵەباری خەفەت و ئاهی کاک فوئاد و بنەماڵەکەی کەم کردەوە و توانی بەو هەستە بەرزە ئینسانی و مرۆڤدۆستییەی خۆی، شادی و ئارامی بۆ کاک فوئاد و خێزانەکەی بگێڕێتەوە؛ ئەویش بە کڕینی بارهەڵگرێک بۆ ناوبراو. هیوادارین نموونەی ئەم مرۆڤە دڵسۆزانە هەمیشە زۆر بێت.» ✍️ دیاکـــۆ 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
💎باڵندەکانی گەرمیان 🎙مێلودی و دەنگ : ئومید خوداجوو 📊هۆنراوە: تیشکی ئاسۆ دابەش کردنی: زانکۆ 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🏳️بیرەوەری ڕۆژانی سەختی خەبات هەڤاڵ ئەحمەدی باسی قارەمانەکانی هێزی شەهیدانی هەوشار دەکات 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بە هەموو شتێکی کورد ناڕەحەتن و چاویان پێ هەڵنایە. شۆفێرێکی کورد لە ڕۆژهەڵات لە داخا بارهەڵگرەکەی دەسووتێنێت شۆفێرێکی بارهەڵگری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (فواد سەفەرپور) ، دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە سنووری ئاستارا دەستبەسەر بارهەڵگرەکەیدا دەگیرێت و داوای بڕی (15) ملیار تمەنی وەک زەمانەت لێدەکرێت "تەنها لەبەر ئەوەی کوردە"، وەک ناڕەزایەتییەک بارهەڵگرەکەی خۆی ئاگری تێبەردەدات و دەیسووتێنێت 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
ئەمریکا: بە هۆکاری ئەمنی و لەبەر پێداویستی ستراتیژی جێگۆڕکێی کاتی تەکتیکی دەکات؛ ئەوەی ڕوودەدات لە کشاندنەوەی کاتی بێدەنگی هێز و بەشێك لە سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا لە (بنکەی هەریر) لە هەولێر، بریتییە لە جێگۆڕکێی کاتی تەکتیکی کە هۆکاری ئەمنی و پێداویستی ستراتیژی لە پشتە. ئەمریکا، هۆکاری هەیە و بەم هەنگاوەی ئامانجی ستراتیژی دەپێکێت؛ - ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ و وڵاتە عەرەبییەکان، ئامادەکارییە جەنگییەکانیان تەواو کردووە بۆ گەڕێکی تری جەنگ لەگەڵ ئێراندا. کە تیایدا بە نیازن ئامانجی زۆر ستراتیژی بپێکن و کۆتایی بە مەترسییەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و کۆی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بهێنن. - جێگۆڕکێی تەکتیکی ئەمریکا، لە ڕێگەی کشاندنەوەی کاتی هێز و چەکە ستراتیژییەکانی لەنێوانیاندا سیستمی بەرگری ئاسمانی، بۆ ئەوەیە کەمترین زیانی پێ بگات لەکاتی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی لە ناوچەکەدا. واتا کشاندنەوەی کۆتایی نیە و ڕێکاری خۆپارێزییە هەروەك چۆن لە کۆی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی گرتویەتیەبەر. - ئەمریکا، دەیەوێت کورد پەلکێشی نێو شەڕەکە بکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بێ ئەوەی هیچ وابەستەبوون و زامنکارییەکمان پێبدات، ئەویش بە ناچارکردنی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە بەهۆی ئەو فشار و هێرشە موشەکییانەی ئەو وڵاتە دەیکاتە سەر پایتەختی هەرێم، هەروەها ناچارکردنی هەرێم بە هاوکاری کردنی هێزە نیشتیمانپارێزەکانی ڕۆژهەڵات و کردنەوەی سنورەکان بەڕوویاندا تا دەگاتە ئاستی پێشکەش کردنی هاوکاری لۆجستی لەکاتی پێویستدا. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا دەزانێت کورد تینوی ئازادی و ڕزگارییە لەداگیرکاری و لەهەمان کاتدا ئەمریکا هیچ پاراستن و زامنکارییەکمان پێشکەش ناکات لەکاتی هەنگاونانێکی لەو جۆرەدا. لەم ڕوانگەیەوە: - ئەم جێگۆڕکێ کاتییە تاکتیکییەی ئەمریکا هیچ جێی مەترسی نیە، بە تایبەت کە ئێمەی کورد لەگەڵ جەنگ و موشەك و درۆن و تۆپ و تەیارە و کوشتن و بڕین ڕاهاتووین. - سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی کورد بە دیاریکراوی لە باشور و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، دەبێت زۆر بە وردی لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی ئاسایشی نەتەوەییمان و پاراستنی خاك و خەڵکی کوردستان و دەستکەوتەکانمان بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر هەنگاو بنێن و بڕیار بدەن لە بژاردە هەمەجۆرەکان. بەتایبەت ئەم قۆناغە بە کرداری قۆناغی زێڕینی کوردە و کۆتا دەرفەتی بۆ ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆگرتووە. - پێویستمان بە بڕیاری حەکیمانە و ئەقڵییەتی ستراتیژی هەیە بۆ ڕاگرتنی باڵانس و هاوسەنگی هێز، هەروەها بۆ قۆستنەوەی دەرفەتە زێڕینەکان و پاراستنی خاك و خەڵکی کوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانمان. - کورد دەبێت لەو ڕاستییە تێبگات، خەبات و تێکۆشانی ئێمە تەنها و تەنها بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خاك و خەڵکی کوردستانە و ڕوونیشە کورد بە کرێگیراوی هیچ لایەن و هێز و وڵاتێك نیە و ئامانج و ستراتیژی نەتەوەییمان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان تەواو دورە لە بەرژەوەندی و هەژمونگەرایی وڵاتانی زلهێز و ململانێی جەمسەرە جیهانی و هەرێمییەکان. دەتوانن تەماشایەکی ئەم بەستەرەش بکەن، کە پێشتر و پێش دەستپێکردنەوەی جەنگی (٣٥) ڕۆژە بۆچوونی خۆمم لەسەر بێلایەنی کورد خستووەتەڕوو لە (٢٠٢٦/٢/٢٥). چونکە دەمزانی گەڕی دووەمی جەنگ دەست پێدەکاتەوە و وڵاتانی زلهێزیش هیچ پاراستن و زامنکارییەکان پێشکەشی کورد نەکردووە لە ئەگەری هەر جوڵەیەکی دیراسەنەکراودا. دکتۆر نیکۆلا ئەشرەف شاڵی #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان 🆔: @DRQASMLUO https://t.me/DRQASMLUO ڕێبازی قاسملوو
''کاروانی هیوا'' هۆندنەوە: ڕەسووڵ سوڵتانی خوێندنەوە: شنۆ مێهرپەروەر مونتاژ: ئیبراهیم رەسووڵزادە #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان 🆔: @DRQASMLUO https://t.me/DRQASMLUO ڕێبازی قاسملوو
☀️لە شارۆچكەی ڕەبەت جاشێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو بەپێی ھەواڵەكان، شەوی پێنج شەممە كەسانی نەناسراو لە نێوەڕاستی شارۆچكەی ڕەبەت، تەقەیان لە دوو جاش كردووە و یەكێكیان بە ناوی كامران پاڵەوانی خەڵكی سارتكە كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندارە. 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
پێشمەرگە؛ دیرۆکی خۆنەویستی و خۆڕاگری ✍ئەحمەد پاڵانی لە لاپەڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا هەندێک وشە هەن بە خوێنی ئەوانە نووسراون کە لەپێناو ڕزگاریی مرۆڤ و سەربەخۆیی گەلەکانیان، ژیانی خۆیان کردووە بە پردی تێپەڕینی نەوەکان بۆ داهاتوویەکی ئازاد. ئەو وشانە تەنیا دەربڕینی زمان نین، بەڵکوو ڕۆحی مێژوون؛ تەنیا زاراوە نین، بەڵکوو پەیمانن؛ تەنیا دەنگ نین، بەڵکوو هەناسەی مانەوەی نەتەوەکانن. لە نێو هەموو ئەو وشانەدا، وشەکانی ئازادی، بەرخۆدان، خەبات، پێشمەرگە و شەهیدان وەک هەتاو لە ئاسمانی بەرزی ویژداندا دەدرەوشێنەوە. درێژەی وتار👇 https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/07/669
🗺کوژرانی جاشێک بە دەستی گرووپێکی چەکداری نەناسراو لە بانه یەکێک لە جاشەکانی دانیشتووی گوندی خواجامێری بانە بە ناوی "کەریم بەسی" کە لە هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران بوو، لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسراوەوە کوژرا. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپەرسیۆنەی نەگرتووەتە ئەستۆ. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژ، یەکێک لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە ناوی کەریم بەسی لە گوندی خواجامێری سەر بە شارستانی بانە لەلایەن کەسانی چەکدارەوە کوژرا. بەپێی زانیارییەكان، کەریم بەسی، خەڵک و دانیشتووی گوندی «خواجامێر»ی بانەیە. ناوبراو لە هێزە چەکدارە خۆجێییەکانی سەر بە سوپای پاسداران (ناسراو بە جاش) بووە و هاوکات وەک میرئاوی گوندەکەش چالاکیی کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ لایەنێک بە شێوەی فەرمی بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپەرسیۆنەی نەگرتووەتە ئەستۆ و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران و دامەزراوەکانی سەر بە سوپای پاسداران وردەکاریی ئەم هەواڵەیان بە شێوەی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.
🏳️ ئاگاداریەك بۆ پێشمەرگەی هەموو حیزبەكان! لە ئاگادارییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا CENTCOM، دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بووەتە یەکێک لە گەورەترین کەلێنە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی شەڕدا. ئیتلاعاتی ئێران بەشێوەیەکی چالاک تەکنەلۆجیای مۆبایل و تۆڕەکانی پەیوەندی بەکاردێنێ بۆ دیاریکردنی شوێنی سەربازان و ئامانجگرتنیان. ئەمەش لە ڕێگەی بە هەڵە بەکارهێنانی تۆڕەکانی مۆبایل (SS7)، کۆکردنەوەی زانیارییەکانی ڕێکلامی ناو بەرنامەکان (Ad-tech)، یان دروستکردنی پەیوەندیی دەستکرد لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ دامەزراندنی بەرنامەی سیخوڕی لەسەر مۆبایلەکانیان. چی بکەن بۆ خۆپاراستن؟ ١- کوژاندنەوەی خزمهتگوزارییەکانی شوێن دیاریکردن (GPS): لەکاتی ئەرکە سەربازییەکاندا دەبێت GPS، وایفای (Wi-Fi) و بلۆتوس بە تەواوی بکوژێندرێنەوە، یان مۆبایلەکە بخرێتە سەر باری فڕۆکە (Airplane Mode). ٢- باشترین چارەسەر ئەوەیە پێشمەرگە مۆبایلی کەسی نەبەنە ناو بارهگا و هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ، و تەنها ئامێرە ڕێگەپێدراو و پارێزراوەکانی هێزەكەیان بەکاربهێنن. ٣- بەهیچ جۆرێک نابێت پۆست، وێنە، ڤیدیۆ یان زانیاری لە کاتی ڕاستەقینەدا (Real-time) بڵاوبکرێتەوە. وێنەکان هەڵگری زانیاری شاراوەن (EXIF Metadata) کە دەتوانن شوێنی وردی جوگرافی ئاشکرا بکەن. ٤- ڕەتکردنەوەی هەر پەیوەندی یان داواکارییەکی هاوڕێیەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کلیک نەکردن لەسەر ئەو بەستەرانەی (Links) کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەنێردرێن، چونکە زۆرجار وەک تەڵە بۆ دابەزاندنی بەرنامەی سیخوڕی بەکاردێن. کەمتەرخەمییەکی بچووک لە بەکارهێنانی مۆبایلدا، دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی مەترسی جدی لەسەر گیانی تەواوی دەستەیەک یان بنکەیەکی پێشمەرگە. بژی هێزی پێشمەرگە 🙏 ✍ ئالان خاس 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
🏳️ دکتر فریدون رحمانی 💬 @DRQASMLUO 🌐 t.me/DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان