- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 453
- 1/48двое суток
- 519
- 1/72трое суток
- 559
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بـــەو خـــودایەی بــێشەریک و لامـــەکـــــان و واحیـــــدە عـــــەشقی تــــۆ نـــەوعێ لـە دڵمـــا ئاگــــری کــــردۆتـــەوە ئاگرێـــــکی وا ھـــــەزار سـاڵ ئــــاوێ بــــــڕژێنیتە ســــــەر قـــەت گـڕ و کـڵپە و بڵێسـەی تـــا ئــەبــەد نــاکــوژێتـــەوە #فایەق_بێکەس @resulqadri
دونیات بە خەیاڵ بۆچی وەها ناوە لە کۆڵا ئـەو ڕۆژە دەگا خەڵکی بڵێـن ڕۆیی بـە دۆڵا تۆفانی مەرگ هەڵدەکەنێ داری ژیانت چواردەوری لەشت گەر بتەنێ سەنگەری پۆڵا #ڕەبەن @hawari_raban @resulqadri
دنیا و هەرچی لە ناویدایە کاتین و لە کۆتاییدا هەر خۆت ئارامی گیانی ئیلاهی... #زیوەر_عەبدوڵڵاهی @ziwarabdollahipoet @resulqadri
عەشق واتا نیگای دوو چاوی کاڵی تۆ لە شێعرێکی شیوارەی تەڕ بتکێتە سەر هەستم، بژیێمەوە لە کەوشەنەکانی عەقڵ تێپەڕم هەترەش بگرم بە قومێ نیگات وەک کانی هەڵقوڵێمەوە. @shivaamini #شیوائەمینی @resulqadri
خۆشەویستیت ، تەنیا سامانێکە هەمە کەمە بەڵام ؛ لای من تەواوی عالەمە! #ک_د_ئازاد 💝 @ResulQadri
بۆ یادی کیمیابارانی سەردەشت من سەردەشتم زایەڵەی ناڵەی بەسۆزم بە کللۆرایی زەمان و بۆشایی ئاسمانەکانا تێدەپەڕێ و کەس نییە گوێی بۆ ڕادێرێ! من سەردەشتم لاشەی برژاوم بە "کیمیا" بابردەڵەی بەر هەناسەی بێ مشووری و بێ داشدارە کەسێک نییە نۆشداروی سارێژی بداتێ و بە حاڵزانێکی بسپێرێ...! من سەردەشتم دەیان ساڵە بە نێوی هاوسۆزی بۆ من لە نێوکۆڕ و کۆمەڵاندا نانی سواڵ دەچننەوە...! لە دەنگ و ڕەنگ و مێدیا فرمێسکی تیمساح دەڕێژن و یەخەی ڕیا دادەڕن و ڕووی بەدرۆ دەڕننەوە...! من سەردەشتم بزە و شادیم لێ نەماوە ڕەنگی چۆڵەوانی هەیە شەقام و پارک و بازاڕم! لە ڕوانگەی خەڵکی شاری تر ڕووی شارم پێوەدیار نییە لە دێهاتیش هەڵبردووم و شارەدێ یەکی گەپجاڕم...! من سەردەشتم لە جیهاندا بە جوانی سروشت و دیمەن ناسراوم بەڵام داخم لە کاروانی ژیار و ژیواری چاخی نوێ بێ ئەوەی کە خۆم بخوازم دابڕاوم...!؟ #عەبدۆڵڵاحەمزە @resulqadri
خۆشەویستیت دوایین گوللەی ناو سەنگەرمە کاتێ دەکەومە گەمارۆی خەم و خەفەت و تەنیایی! #ک_د_ئازاد @azadbane @resulqadri
ئەی وەتەن دوور بێ لە تۆ دەردوبەڵا خاکی پاکت گشت، گولە،کانی تەڵا! ڕۆڵەکانت زۆر بوێرن، زۆر بوێر خاکوخۆڵت بۆ ئەوان، کۆشکە قەڵا #ڕامان_سەجادی @resulqadri
ڕۆح و گیان بەندە بە عەشقت شۆڕەلاو من نێچیری پڕحەزی ئەو بەندەمە چەندە دڵخۆشم بە بوونت لاسەکەم شادم و لێو پڕ لە غونچەی خەندەمە #ماهــمونیر @resulqadri
وەتەن باڵات بە باڵای شای گوڵان بێ هەناسەم پێشکەشی کۆی نیشتمان بێ لە ئەسرینم کە بۆ تۆی دادەڕێژم دەبێ هیراترین دەریای جیهان بێ #قەلەندەر @resulqadri
خۆشەویستی و خۆشەویستیت پیشەمە من کە تا هەم،بێ ئــەمان خۆشــم ئەوێی #ژاڵەسەفییاری @jalesefiyari
نم نمەی بارانی ئیشقت ڕەمز و ڕازی پێوەیە شاکلیلی دەرکی غوربەت هۆنەسازی پێوەیە شاسواری شای خەمان هاتو لەنێو بۆنت بەزی ئاگری بەردا هەناسە و شێعری شازی پێوەیە #هەڵگوردسوڵتانی @resulqadri
کە ڕووت وەک خۆر لەبەر پەنجێرە هەڵدێ لە کۆڵانی دڵا ئەستێرە هەڵدێ ترووسکەی چاوی تۆ ڕۆشن دەکا ڕێم دەتارێ شەو, خەم و تەم لێرە هەڵدێ #ئەمین_گەردیگلانی @resulqadri
گیانەکەم خۆت دەرمەخە لەو شارە هەڵڵا ساز دەبێ مانگ ئەگەر ڕووی تۆ ببینێ بێگومان بێناز دەبێ #حەسەن_ڕەوش @resulqadri
دۆستت تا نەبێ وەک خۆت دڵبەکوڵ بۆی هەڵمەڕێژە خێرا کیسەی دڵ تا ئەو نەبرژێ بۆ تۆ هەناوی هەڵمەقرچێنه جەرگت لە تاوی ✍ مەلا غەفوور دەبباغی. @resulqadri
زمان پێناسەی خاکە و نەتەوە بە زمانی دایکی خۆت بیر بکەوە زمان پێویستە وەک هەناسەدان بۆ هەر مرۆڤێ ئەژی لە جیهان ✍ پشکۆ یاسینی @pshko_yasini60 @resulqadri
без подписи
سپاس و ڕێز بۆ خۆشنووسی و دیاری بە نرخی مامۆستای هێژا کاک ڕەسووڵ قادری🙏🌹 @resulqadri @shivaamini
تۆ بەهاری چون لەوساوە پێت ناوەتە ناو ژیانم چەپک چەپک گوڵ و ڕیحان دەنووسنەوە پەنجەکانم! #ک_د_ئازاد @azadbane @resulqadri
هاوڕێ! قسەکەت ئاوە بە سەر ئاگری دڵمدا نەتەنیا ئاگرەکە دەکوژێنێتەوە تەنانت، خۆڵە مێشە کۆنەکانیش دەشواتەوە #زیوەر_عەبدووڵڵاھی @resulqadri