tgindex
« خــەمـەکـان"»

« خــەمـەکـان"»

Статистика

' سَیُمَرُ کُلِ مُر ' تێ دەپەڕێت، هەموو تاڵییەک🖤.. @solo_naru

Последний пост
2 мая
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
15 авг.
Подписчики
3 534
+15 за 3 дн.
Сутки
+1
+0,03%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
707
17 постов
Вовлечённость
20,0%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • هه‌رگیز نیگه‌ران مه‌به‌ من هه‌ر به‌م كراسه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ كه‌ پێوه‌ی رۆیشتووم و بۆنی به‌یبوونم لێدێ و بۆنی نانی گه‌رم تا تۆ چاییه‌كه‌م بۆ شیرین ئه‌كه‌یت بۆت ‌باس ئه‌كه‌م چۆنچۆنی مردنم ده‌ست به‌سه‌ركرد تا چه‌ند خوله‌كێك زیاتر بتبینم .. حافز ئیمانی

  • لە کۆتاییدا تاقە شتێک کە لە ژیاندا دەمێنێتەوە بۆمان ترسە، ترس لە تەنیایی، ترس لە ئازار، هەروەها ترسانە لە مەرگ. هەموو شتێک بەشێنەیی لەنێو دەچێت، تەنانەت یادەوەرییەکانیشمان. ڕۆژێک دادێت کە تەنانەت ناتوانین خۆیشمان وەبیر بێتەوە، چ بگات بە ئەوانی دیکە، ئەمە چارەنووسی هەمووانە، هەڵوەشانەوەیەکی ئارام و  حەتمی. ڕەنگە تەنها شتێک کە بەڕاستی هیی ئێمە بێت هەر ئەم سەفەرە دوورودرێژە بێت بەرەو نادیار .. لویی فێردینان سیلین

  • بارانە بە لێزمە ئەبارێت و من دانیشتووم ئەمە ئەنووسم دوای بینینی هەورە گرمەکان بیرم لە تۆ و یادگاریەکانمان ئەکردەوە خەریکە گیانم تەواو تەڕ ئەبێت زۆر تەنهام و هەست بەتەنهایی ئەکەم ئەزانم هیچمان کەسێکی وەک و یەکتر نادۆزینەوەو هیچمان ئەو یادگاریانە لەبیر ناکەین کە هەمان بووە و هەموو ساتێک و هەر دیمەنێک کاتێکی خۆمان بیر دێتەوە ، زۆر بە ئازارە ئەو هەموو یادگاریە دێنەوە یادم و ئیتر تۆ نەماوی زۆر شتمان مابوو پێکەوە تەواوی بکەین بەڵام …. هیچ هەموو گیانم خوساوەو چاوەکانم لەبەر فرمێسک هەموو شتێک لێڵ ئەبینن تەنها زۆرم خۆشەوێیت و هیوادارم زۆر باش بیت دووبارە نەبوەکەی من solo

  • سەرەتا زۆر گەرم و گووڕ بوویت لەگەڵم، منیش تاقیم کردیتەوە و دوو ڕۆژی سەرەتا زۆر گرینگیم پێت دا تا بزانم ئەمێنیتەوە یان ئەڕۆیت. ڕاستە نەڕۆیشتیت، بەڵام بە جۆرێک سارد بوویتەوە کە ئاواتم بە ڕۆیشتنت ئەخواست! بڕوام بەو قسەیە نەبوو کە ئەیان وت "گرینگی پێدانی زۆر ئیهمالی لە دوا دێت". بەڵام سووپاس بۆ تۆ کە وات کرد بڕوا بەمە بکەم و گرینگی بە خۆشم نەیەم چی بگات بەوانەی دەورووبەرم! سووپاس بۆ تۆ .. solo

  • هەموو مرۆڤێک دەتوانێت هەر چۆنێک بیەوێت قسان بکات، بەڵام بڕیاری پیادەکردن و دەست بەکار بوون لە جێبەجێ کردنی ئەو قسانە، پویستیی بە ئازایی و لێهاتوویی هەیە! Solo

  • هاوڕێی ئازیزم، قسەی هەق ڕەقە، دەزانیت؟ ئەگەر دەتەوێت لەو ڕەقییە بیهێنیتە خوارەوە دەبێت کەمێک درۆی پێوە بنێیت، ئەمە کارێکە بەردەوام خەڵکی کردوویانە! 𝐒𝐨𝐥𝐨

  • گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە ژیان لە خۆیدا «هیچە» ئاخر ماوەیەکی زۆریش گومانم لەو بیروڕایەی خۆم هەبوو، کەچی لە ناکاو یەکلا بوومەوە، بەوەی کە ژیان بێ نرخە و هیچە! ئیتر هەستم بە هیچ شتێکی دەوروبەری خۆم نەدەکرد. وردە وردەیش گەیشتمە ئەوەی کە هیچ شتێک بایەخی نییە، بە دوایدا نەڕقم لە کەس دەبووەوە و نە لە کەسیش تووڕە دەبووم، زۆر جار هەر نەیشم دەبینین! 𝐒𝐨𝐥𝐨

  • بە خۆمم ئەوت ئایا خۆشی دەوێم؟ لەو کاتەدا بە جۆرێک سەیری کردم کە وەک بڵێی چاوەکانی ئەیانەوێ تا ئەبەد وەفادار بمێننەوە، وەک بڵێی چاوەکانی بەڵێنیان دەدا کە هەرگیز فەرامۆشم نەکەن. لەناو مندا شتانێکی زۆر لە دەستچوون کە وامدەزانی تا ئەبەد دەمێننەوە .. کامیان سەختترە؟ وتنی یەکەم "خۆشمەوێیت" یان ئاخرین؟ من یەکەمم وت و ئەو ئاخرین! هەر ئەوەی کە شتانێکی سەیر بە ناو دڵی مندا دەگوزەرێن و ناتوانم دەریان ببڕم. هەر لەبەر ئەوەشە کە خودا فرمێسک و خەوی دوور و درێژ و زەردەخەنەی سارد و لەرزینی دەستەکانی خەلق کردووە. تۆ هیچ خاڵێکی لاوازت نەبوو، بەڵام من هەمبوو .. من ئاشق بووم ئاشق!! Solo

  • دۆزینەوەی شتێک، لە دەستدانی شتێکی دیکەیە. من بیردەکەمەوە، ڕەنگە تەتانەت بەداخ بم، چ شتێکم لە دەستداوە، وا گەیشتوومەتە ئێرە .. 𝐒𝐨𝐥𝐨

  • بێ ئارامی ئاخ و داخ، لەدەست تەنیایی، پەشێوی بێ حەد، دەردی بێ دوایی، ئەم سەرسامی یە، بێ ئارامی یە دڵ ناکامی یە، کەی دێ کۆتایی؟ بۆ هەر کوێ ئەچم پێیی خراپترم .. ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم نە لەناو گوڵزار، نەلای خزم و یار نە لە دەشت و دەر، ئۆقرە ناگرم .. لەدەس شار هەڵدێم، ئەچمە ناو گولزار لەوێش هەڵناکەم، دێمەوە ناوشار! وەک ئارام نەماو، دڵ و پێ سوتاو، خانەی خەو سوتاو لەدنیا بێزار .. کە بەتێکەڵبوون، وەها بێزارم، بۆچ بەتەنیایی، پەشێوە کارم! بۆ وەک ڕەنجەڕۆم؟ وەرەس بووم لە خۆم؟ بۆ هەر کوێ ئەڕۆم، دڵ بێ قەرارم؟! Solo

  • سەرنجی ڕێ ئەدەم، ڕێگا هەموو شێوەی ئەوی تیایە! وەکو دنیا لە ناو جوانی، ئەوا توابێتەوە وایە .. Solo

  • برا، بێ هیوا ژیان كاره‌ساته‌، كه‌ له‌به‌رده‌می خۆم ده‌ڕوانم له ئاینده‌م ده‌تۆقم، له‌ناو سه‌هۆڵ به‌ندانێكم تیرێژێك هه‌تاوی به‌رناكه‌وێت. ده‌مێكه‌ له‌ ئیلهام دابڕاوم. له‌وه‌ ناچێت ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ئه‌م خه‌مۆكیه‌ به‌رم بدات، بیرم له‌ پڕۆژه‌یه‌ك كردۆته‌وه‌، شێت بم .. Solo

  • برینداری تۆم، هەر وەختێک تامەزرۆت بم حاڵم خراپ ترە .. Solo

  • Live stream started

  • سڵاو بێ وەفاترین ئەوینی سەر زەوی، بروا بکە ئەم ڕۆژانە بە ئەندازەی  دووریمان لە قوڵایی دڵمەوە بێرت ئەکەم بە جۆرێک وەک ئەوەی تازە لە ژیانم ڕۆیشتبیت خۆ قەرار وایە لە بیرت بکەم بەڵام هەموو جارێک بیرم ئەچێت ئەم ئەوینەی تۆ لە دڵم دەرکەم ، ئەزانی دوای تۆ دڵم بە هیچ شتێک و بە هیچ کەسێک خۆش نیە؟ هاتن و ڕۆیشتنی هیچ کەسێک بەلامەوە گرنگ نیە، هیچ کەسێک نەیتوانی جێگای تۆ بگرێتەوە بەڵام خۆزگە لە جێگاکەی خۆت ئەبوویت..!!ئاخر تاکە ویستی من لەم ژیانە بوونی تۆ بوو بێ هیچ هۆکارێک و بێ هیچ بەرژەوەندێک تۆم ئەویست ،زۆر جار درۆ لەگەڵ خۆما ئەکەم ئەڵێم تۆم لەبیر کردوە بەڵام خوا خۆی ئاگادارە بۆ ساتێکیش دڵم لە یادی تۆ خافڵ نەبووە ڕاستی ئەڵێم بە ئەندازەی تەواوی ئەم خۆشەویستییەی هەمبوو بۆت ڕەقم لێتە کە منت ئاوا بێناز جێهێشتوە و سەرێک لە دڵ و حاڵی وێرانم نادەیت و نابینیت کە چۆنم بێ تۆ بەڵام هێشتا ئەوینت هێندە زاڵە بەسەر دڵما ڕێگا نادات لە بیرت کەم  ،ئەم ویست بۆ هەمیشە هەبیت لە ژیانم نەک بڕۆیت و بۆ هەمیشە وون بیت لە ژیانم ، ئەم ویست تەمەنێک دانیشم نووسەری جوانی بوونت  بم لە ژیانم نەک ببم بە نوسەری ڕۆیشتنت ئەزانیت ئەم هەموو کاتە تێپەریوە تا ئێستاش دڵم و ئاقلم بڕوای بە ڕۆیشتنی لە ناکاوتی نەکرد ؟! ئاخر من ئەم ئەوینەی تۆم لە پێش هەموو شتێکەوە دانابوو ئاخر من وام ئەزانی من چۆن چاوەری تۆم تۆش ئاوا چاوەرێی منیت نەمزانی چاو لەڕێ هەر من بووم و لە کۆتاشا هەر من مامەوە چاو لە ڕێت هەر وەک هایدە وتی تۆ ڕۆیشتی و ڕۆژگارم ڕەش بوو… منم ئەوەی کە مایەوە لە چاوەروانی چاو لە ڕێ… چی مایەوە لە دڵم جگە لە گریان و ئاه… ئیتر لەمە زیاتر هیچی کەت لە من نەوێت… solo

  • Live stream started

  • هیچ کەس لەمسی برینەکانم ناکات هیچکەس ناتوانێ فرمێسکەکانی بڕژێتە ناو هەناوی بەتاڵی منەوە .. ئای خودایە ئەو بۆ ئاوا بوو .؟ بۆ ئاوا هات .؟ بۆ ئاوا چوو.؟ تەنیا بڵێ خەتمی کام بێ ویقارییەت کردبوو.؟ ئاوی بێوەفایت لە کام ڕێڕەوی ڕێبواری نۆش کردبوو .؟ سوێندی درۆت لە دەمی کام پیاو چاک وەرگرتبوو .؟ من نازانم هاواری کام برینەم بکەم نازانم کام شوشەی شکاوت لەناو برینەکانم دەر بهێنم بە هەر لایەکدا ئەکەوم ئەکولێمەوە نا ئومێدیت تیا ڕواندم ، دەستت خستە ناو هەناوم و پەلەقاژەی ژیان و مردنم بوو کە جێت هێشـتم.! ئەمەوێت دەست بکەم بە ناو ڕۆحما و بتهێنمەوە، وەک سەر ئێشەیەکی پیس لە کۆڵ ئەم هەموو نا ئومێدییەم ببیتەوە .. سەرەڕای ئەوەی وەک دەرد بووی ئەمویست هەر بتخۆمەوە .! ئەشمزانی لەگەڵ تۆ بوون شێرپەنجەیە هەر لەلات بووم .. وەک پیسترین خانە خوێ ڕۆحت داکرماندم و هێشتاش هەر لام پیرۆز بوویت خودایە ئەو بۆ ئاوا بوو ..؟ خودایە من بۆ ئاوا بووم .؟ Solo...

  • لە یەکێک لە ناو هەزاران نامەکانی ئەم ساڵانەدا نامەیەکی ئەو کەسەم بینی کە لە ڕابردوودا خیانەتی لێ کردبووم تیایدا نووسرابوو : سڵاو ئازیزم  «ئالیا» هیوادارم ئەم نامەیەم وەک نامەکانی تر پێت بگات بەڵام هیوادارم وەڵامم بدەیتەوە ، لە دوای  ئەم دوو ساڵەوە کە خیانەتم لێت کردووە ناتوانم باش بژیم ، دەزانیت پیاوان زۆرجار جیابوونەوەیان لا قورس نییە منیش وام هەست دەکرد بەڵام ئێستا وا هەست دەکەم « چیدی بێ تۆ ناتوانم » ئەگەرچی بە تەواوی بوونمەوە لە سەرەتادا عاشقت بووم ، خۆشمویستی ، بەڵام تاوانی من بوو کە کۆتاییەکەیم تێکدا ، بەڵێنەکانم شکاند و لەگەڵ ئافرێتێکی دیکەدا کەوتمە پەیوەندیەوە بەبێ ئاگاداری تۆ ، تۆ هەموو کاتێک سەرزەنشتت دەکردم بەڵام سەڕەڕای ئەوەی کە تۆ ڕاست بووی من بە هەڵە تاوانبارم دەکردیت و درۆم دەکرد ، ئاخر ئێستا من پەیوەندیم لەگەڵیدا پچڕاوە چوونکە خیانەتی کرد و ئێستا خۆشبەخت دەژی ، هێشتا کۆتا وشەت لە گوێیەکانمدا دەزرینگێتەوە کە گوتت ، « پەنا  ئاهی من خراپ دەتگرێت بە جۆرێک کە هەرگیز خۆت بۆ کۆناکرێتەوە و تا کۆتایی ئەو ژیانەی دەژیت بە ئومێدی باشت بوونەوەت دەژیت بەڵام ناژیت ، بە ئومێدی هاتنی مرۆڤێکی وەک من بۆ ژیانت تەواوی تەمەنت بەڕێ دەکەیت ، بێ من بێکەس دەمێنیتەوە ، تەنانەت ئەو  مرۆڤەشی منت بۆ وەلا نا جێتدەهێڵێت » پێدەکەنیم و دەمگوت نا ئەوە ڕوونادات ، بەڵام ئەوەی خراپە ڕووی دا ، ئاهی فرمێسکەکانی تۆ خەریکە دەمخنکێنێت ، خەو و خۆراکم لێ زیادە و بەردەوام خەمم هەیە ،  من ئێستا ئازار دەچێژم ، چارەسەری ئەم خەمانەش تەنیا تۆیت « ئالیا»  ، بەڵام من لە هەموو شوێنێک بۆت گەڕاوم  و تۆ نەبوویت ، جارێک لە خەونمدا تۆ دەستەکانت بە سەرمدا دەهێنا بەڵام کاتێک لە خەو ڕاپەڕیم بەبیرم هاتەوە کە تۆ هیچ کات ناگەڕێیەوە هێندە گریام تا کۆتا چاو ترووکاندنم و خەو بردمییەوە ، ئاخر من هێشتا بە خەیاڵی تۆوە ڕۆژەکانی تەمەنم بەڕێدەکەم کەسێکی بیست ساڵم بەڵام وەک ئەوەیە پەنجا ساڵ بم ، تەمەنی گەنجیم وەلا ناوە و بەدوای ناونیشانی تۆدا دەگەڕێم بەڵام تۆ لە هیچ شوێنێک نیت ، بیرمە خۆت گوتت « بەشێوەیەک ون دەبم تا کۆتایی تەمەنت هەموو شوێنێک ئاوەدان بکەیتەوە ، شارەکان ، وڵاتەکان ، شاخ و کێوەکان ، گووندەکان ، تەنانەت ئەو شوێنانەشی لێی بووم  ، بەڵام من نیم ئەوسا دەزانی ئازاری خیانەتکردن چۆنە ، تۆ دەبێت هەمیشە باجی هەڵەکانت بدەیتەوە و لە ئازاردا نقوم ببیت » فرمێسکی پەشیمانیم دەسڕم و دەڕۆم تاکوو تۆ پەیدا بکەم بەڵام دەترسم تۆ هێشتا هەر نەبیت. solo

  • توڕە نیم لێت لەسەر ئەوەی چیتر قسە ناکەین تەنیا دڵتەنگم کە ناتوانم لەبیرت بکەم توڕە نیم لێت بۆ ئەوەی منت خۆشناوێت و هەواڵم ناپرسی لە خۆم توڕەم کە تا ئێستا تۆم خۆشدەوێت بەڵام تۆ وانیت توڕە نیم لەوەی تۆم لە دەست دا دڵتەنگم چونکە ڕۆژێ تۆم هەبوو ئێستا نیت توڕە نیم لەوەی ناتوانم تۆم هەبێت توڕە نیم لەوەی تۆ منت لە یاد کردووە بەڵام دڵتەنگم کە من ناتوانم وەک تۆ بکەم توڕە نیم لەوەی تۆ ناگەڕێیتەوە بەڵام دڵتەنگم کە هەمیشە بە هیوای گەڕانەوەتم توڕە نیم لەبەر ئەوەی ئیهمالت کردم و ڕۆشتی بەڵام دڵتەنگم چونکە هەروا بیرتەکەم🖤!

  • « خــەمـەکـان"» pinned «ئەگەر چاوەکانم بە دوای تۆدا بگەڕێن بە پێڵوە ڕەشەکانم دایان دەپۆشم تاوەکو تۆ نەبینن لەم دونیایەدا ئەگەر زمانی سەرکێشم ناوت ببات بە ددانەکانم گازی لێ دەگرم تاوەکو وشەیەک تەنانەت ورتە ورتێکیش نەکات بەڵام کاتێک دڵم، کە دڵم ئەیەوێت بانگت بکات و لای خۆی بتبینێت…»