ژیــــــــــانەوە
Статистика- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- арабский
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 39
- 1/48двое суток
- 44
- 1/72трое суток
- 48
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
✉️ زنجیرە وێبینارەکانی مەجلیسی زیکر 💡 ⌨️ ئێمە چۆن لە جیهانی پڕ زانیاری دا ئاڕاستە دەکرێین؟! ▫️وێبینارێک لەم بارەیەوە پێشکەش دەکرێت. لەلایان ماموستای بەڕێز: 🎙 سارا کەریم 🗓 یەکشەممە - ١٦/٨/٢٠٢٦ ⏰️ كاتژمێر٩:١٥ــی شەو 📍زنجیرەی ٢٨ -وەرزی چوارەم 😎 لە پێگەی مەجلیسی زیکر📿 🔗لینکی کەناڵ : ➡️https://t.me/majlese_zekr #وێبینار #وەرزی_چوارەم #مەجلیسی_زیکر
#سوفیانی _ثەوری فەرمووی: ڕۆژێ پیاوێک نوێژی دەکرد ،منیش تەنها لە دڵــــــــــی خۆمەوە ،وتم وەڵا ئەمە بۆ ڕیایی دەیکات... 🚫ئەفەرمووێ: سوێند بەخوا ،تەنها گومانێکم لەدڵەوە پێی برد ،بێ ئەوەی یەک قسە بکەم، کەچی خـــــــــودا پێنج مانگ منی لە ((شـــــــەونوێژ)) بێ بەش کرد. ⚡️بێنە پێش چاوت ئەمە تەنها گومانێک بوو، ئەی ئەبێ ئەو قسانەی کە لەدەممان دێتە دەرەوە ،بە ڕەقی و زبری و بووختان و قسە فڕێدان لە تاریکیدا ،ژیانی ئێرەی چۆن وێران کردبین و قیامەتی چۆن فەوتاندبین؟؟!! ✅بۆیە ئەوەی ئاگای لە زمانی بوو ،قوتاری بووە.🙂 #ئەو_کتێبەی_خۆزگە_زووتر دەمخوێندەوە
دەرگای ڕەحمەتی پەروەردگــــــار هەرگیز داناخرێت، مەگەر بــــۆ ڕەحمەتێکی گەورەتر نەبێت..💙 شەوتان پڕبێ لە نوری ئیلاهی🌸
ترس ئەو وشەیەی هەموومانی خستۆتە چاڵێکی پڕ لە شکستەوە ... ئەسڵەن تا ئێستا بیرت کردۆتەوە بۆچی دەترسی ؟؟ مرۆڤ کە خەونی گەورەی هەیە ،بەناو دار و بەرد و دڕک و داڵا دەڕوا گەر بەپێی پەتیش بێت ، لێرە ترس چ بوونی هەیە کە تۆ پێی بگەیت ،ڕەحمەتە ،پێی نەگەیت ،حیکمەتە .. لێکدانەوەی ئەرێنی بۆ ژیانت بکە ،لۆمەی خۆت مەکە ،ئەمما سەرسەخت بە ،پێداگیر بە ،هەوڵی تەواوی خۆت بدە ،ئەو ترسە فڕێبدە ، ئەم ژیانە تەنها مرۆڤی بەهێزی قبووڵە ،گەرنا بۆ هەمیشە لەو چاڵە پڕ لە شکستە دەمێنیتەوە ، وەرە بەڵێنم پێبدە ،بۆ هەمیشە بۆ ئامانجەکەت جەنگاوەربە و بۆ سەرکەوتنەکانت شادی هێنەربە🥰
ئەو کاتەی باوکت سێبەری بەسەرتەوەیە ،ئەو کچە وەکو پۆڵایەکی لێ دێت و ئافرەتێکی سەرکەوتووی لێ دەردەچێ ،وە هەمیشە هەست بە قەڵغانێکی گەورە دەکات ،هەنگاوەکانی ژیرانە دەنێت و هەست بە متمانەیەکی بەهێز دەکات ،بەجۆرێک گەر هەڵەیەکیشی لێ ڕووبدات پەنا بۆ دەرەوە خێزانەکەی نابات تا بەلا ڕێدا بڕوا ،بەڵکو بەوپەڕی هێزەوە ،دەست لە نێو دەستی گەرمی باوکی دەنێت و هەڵەکانی چارە دەکات و ئەزموونێکی جوان پەیدا دەکات لە ژیانی😌 سارا كــــــەریم
جوانترین و باشترینتان ئەوانەن ،کە ڕەوشتیان بەرزە✅☺️
تا ئێستا دیقەتی ئەوەت داوە؟! ✅کەسێک کە بە دڵ دەوڵەمەندە ،سەپۆڕتت دەکا ✅کەسێک کە بەڕاستی جوانە ،وەسفت دەکات ✅کەسێک کە جەستەیەکی بەهێز و جوانی هەیە ،ڕێنمایت دەکات ⚡️بەڵام کەسێک کە هیچ شتێکی نیه ، هەوڵ دەدات تۆ بشکێنێتەوە ، ڕاتکێشێت بۆ خوارەوە! ✅بۆیە بزانە لەو ژیانەدا کێن ئەوانەی پاڵپشتیت دەکەن💙 بمێنن بەخێر😌
بەندەکەم مـــەڕۆ..💔🙂
چی ئەگەر لە قیامەت تۆیان بینی و پێیان وتــــیت: وامان ئەزانی بەرزترین شوێن جێگاتە..!😔💔
https://youtube.com/playlist?list=PLQVHKrIK5p_h0iyifeW7Dv2n4olx4dwob&si=CsIb9jN15WJzJVC0 ✅ئەمە کۆمەڵێک بابەتی زۆر نایابە ،کە بەقوڵی باسی بونیادنانی مرۆڤ دەکات ،پێکهاتووە لە 61 وانە،حەزم کرد ئێوەش دڵتان پێی ئاوەدان بێ💙
ڕاهاتن گەورەترین کارەساتە کە تووشی مرۆڤ دەبێ .. بەتایبەت لەسەر تـــاوان 💔 هەرچیت کردووە زوو بگەڕێوە ،مەهێڵە لێڕابێی دواتر زۆۆۆر دوورر بڕۆی گەڕانەوەت بۆ ڕێگای خوا زەحمەتتر دەبێ ، ئەو پەتەی تۆ بە دینەکەت و ڕێگا ڕاستەکە دەبەستێتەوە مەهێڵە بپچڕێ .✅ وتەی ماموستاکەم💙
بتەوێت زۆۆر سەرکەوتووبی لە خوێندنەکەت ،ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە،دڵنیام زۆر بە دڵخۆشیەوە ڕۆژەکانت دەنوسیەوە ①بتەوێ و نەتەوێ کۆلێژ هەموو شتێکت فێر ناکات ،بۆیە زیتەڵ و وریابە و خۆت دەستپێشخەربە لە فێربوون بەتایبەت لە سەرچاوەی زانستیەوە ،ڕۆژانە بەدوایدا بگەڕێ و بخوێنەوە ②دەتەوێ بەبەهێزی و بە مێشکێکی ئیسراحەتەوە بخوێنی ،ئەوا بە هیچ شێوەیە تێکەڵی ڕەگەزی بەرامبەر مەبە، (با بڵێن معقەدە و نازانم چی و هەزار ناو ناتۆرە ئەمما نەکەی سنوورەکەت بشکێنی بۆ خاتری هیچ کەسێک) ③لەجیاتی چوونە دەرەوە و سەفرە و حەفلە و تەرتیبات ،خەریکی خۆت بە ،ئەوان کاتەکانیان لە شتی بێمانا دەگوزەرێنن تۆ خۆت پێبگەینە و دوای چوار ساڵی تر ،تۆ لە شوێنێکی ناوازەتری و ئەوان لە پۆخڵەواتێکی تر جێماون ④خۆت فێری زمانێکی نوێ بکە بەخێرایی ،بگەڕێ بەدوای زانیاری نوێ ،خۆت وەرگێڕان بۆ بابەتەکانت بکە ⑤فکرەی شاهانە دابڕێژه و پێشکەشی کۆلێژ بکە ،هەمیشە بەشداری چاڵاکیەکان بکە ⑥دوورکەوە لەو کەسەی لەجیاتی خوێندن هاتووە ،بۆ زەواج ،هەموو هۆش و خەیاڵی لەسەر ڕەگەزی بەرامبەرە(مەڵێ من حەقم لەسەری نیە ،هاوڕێ لەسەر دینی هاوڕێکەیەتی) ✅لە ئەزموونەوە
گەر لە پۆلی (12) نمرەی کەمم هێنا ،ئەوە ئاستی زیرەکی من دیاری دەکات؟ بەڕێزان زۆرێک لە ئێمە نمرەی پێویست بەدەست ناهێنین لە پۆلی 12 بەڵام دەبینە مایەی گاڵتە پێکردن لەلایەن دەوروبەرەوە ، ئەمما ئەگەر بڵێین دەچینە بەشێکی بەرز لە کۆلێژی ئەهلی ،ئەوا بێ شک و گومان بە کەسێکی بێ مستەوا سەیر دەکرێین 🙂 ⁉️هەموو ئەمانە بۆچــــی؟؟ دەمێکە دەمەوێت پێتان بڵێم ،گەر متمانەت بەخۆتە و لە پۆلی 12 نمرەت نەهێنا ،چاوت داخە لە ئاست قسەی هەمووان و بڕۆ بۆ کۆلێژی ئەهلی و لەو بەشە بخوێنە کە خۆت دەتەوێ و تێدا سەرکەوتوو دەبی ، نەکەی بۆ خاتری قسەی خەڵک ،خەونەکەت بخەیتە ناو گۆڕەوە ،و هەتا ماوی لە حەسرەتدا بژی بڕۆ بخوێنە ، ماندوو بە ،بۆ هەمووان بسەلمێنە کە چەند بەتوانای 💪 ئەوانەی بۆ کات بەسەربردن دەچنە کۆلێژی ئەهلی ،تــــۆ جیاوازبە ،داهێنەربە ،هیچ موحازەڕەیەک لەکیس خۆت مەدە ، ژیانت تەرخان بکە بۆ ئەو ساتەی کە بە گریانەوە پێی گەیشتی بەخۆشحاڵیەوە ڕۆژانێ چاوەڕێ بووم تا بە ئاواتەکەم گەیشتم ، ئەمما جیاوازتر تێیدا گوزەرم کرد و بە شانازیەکی گەورەوە تەخەڕوجم کرد ، تۆش دڵخۆشبە و توانیت بڕۆ ئەو جێگایەی کە تێدا دەتوانیت پێبگەیت . ✍️ســــــارا
بۆ ئازیزانی شاری سلێمانی🥰
زۆر دەمێک بوو حەزم دەکرد بەیەکەوە هەوڵ بدەین ئەوە ڕاست بکەینەوە لەنێوان خۆماندا😌☝☝
سەیرکە هاوڕێکەم لەو جیهانەدا ،هەر کەسەو نوقمی گرفتێک بووە ، کاتێ کەسێ دائەنیشێ و قسەت بۆ دەکات👇👇 ❌مەڵێ من وەزعم زۆر لەتۆ خراپترە ❌ئەو کەی کێشەیە ،من خراپترم تێپەڕکردووە ❌گەر باسی خۆم بکەم گریانت دێ ،تۆ هەر هیچت نەچەشتووە ❌بەخوای ئەو شتانە فشەیە ،ئەتوو گەورەت کردیە. 🛑ئازیزگیان ،مرۆڤەکان کاردانەوەیان جیاوازە بۆ ڕووداوەکانی ژیان ⚡️هەندێ بێدەنگ دەبن ⚡️هەندێ وردوخاش ✨هەندێ بێ هەست دەبن 🌟هەندێ وێران لێرەدا گرینگە بزانی لە ڕووانگەی خۆتەوە مەڕوانە ئەوانی تر ، جۆرێک قسە بۆ ئەوکەسە مەکە کە جگە لەخۆت کەس سەختی نەبینیوە ،هەمووان دیوێکی ژیانیان تاریکە ،ئەمما ئێمە دەتوانین بە ✅گوێگرتن و ✅گوفتاری جوان و ✅دڵ دانەوەیەک دووبارە هەست و ڕۆحی ئەو کەسە ببووژێنینەوە💙 ✍️ســــSaRaــــارا
💙دایکم زۆر کات دەڵێ : خەمی لێ مەخۆ لەهەرکوێ پەتەکە پچڕا، لەوێ گرێی دەوە ⚡ژیان کۆمەڵێ بەرزو نزمی تێدایە ، بــە دانیشتن بەدیار خەمەکانی ڕۆژگار ،هیچ لە داهاتووی تۆ شین نابێ.. 💯ڕەنگە ماوەیەک دوورکەویەوە ،باری سەر شانت قوڕس بێ ،لە ڕێگا ڕاستەقینەکەت لاتدابێ، ✅ئەمما بۆ دووبارە دەستپێکردنەوە هێشتا درەنگ نەبووە ، 👌بگەڕێ ،وردبینی بکە، ڕاوێژ وەرگرە ،بەردەوام پلان دابنێ ،بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەتگەیەنێتە مەنزڵ😌 ✍️ســـSaRaـــارا
☝بیرتان نەچێ ئێره ئاوات ئەکادیمیە ،واتە گۆڕانکاری گەورە لە کەمترین کاتتدا😌
https://t.me/+f7rDQnI9oNcyOTg6 👌بۆ ئەو کەسانەی تامەجرۆی زانیاری دروست و سەرچاوەی باوەڕپێکراون ،ئەوا ئەم کەناڵە یەکێکە لە باشترینەکان دەتوانن زۆر سودمەندبن تێیدا ئازیزان..
هەواڵێکی خۆش بەتامی جەژنانە😌☝☝