- Последний пост
- 13 июн.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
تۆ ئەو هەورە خەیاڵینەی شووشەی تیژی هیچ سنوورێ ناتوانێ زامدارت بکا «#مارف_ئاغایی»
دەمـبینی کـە خـەمـبـار و کــز و دامـاوم وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم مردن کـە لە ڕێمە، هـەر دەبـێ، نـاترسـم ژاکـــاوی ئـەوەم بـە ئــارەزوو نـەژیــاوم «خەییام/#هەژار»
بێکەس ئەیوت: هەر خۆشییەک لە بەر ئەکەم یان قۆڵەکانی درێژە یاخود کورتە یاخود فشە یاخود تەنگە بە بەری من هەر خەمێکیش لە بەر ئەکەم ڕێک ئەڵێی بۆ من کراوە لە هەر کوێ بم!
بە غەیرەز میهری تۆ گەر بێ لە دڵما زڕەی زنجیری زاڵم بێ لە ملما
بۆ چی هێندە ڕۆحی ماندووم ئازار دەدەن؟ نیگایەکی ڕۆحی پیسی خۆتان بکەن دەردی من و دەردی ئێوە جیاوازە شەرافەتی دەردێکی خۆم بە گشت ژین و ماڵ و حاڵتان ناگۆڕمەوە دەردی ئێوەش زۆر گەورەیە بەڵام هەتا لای گونتانە! قەڵەمێکی تیژ و تووڕەم خۆتان لە من بپارێزن دێڕ بە دێڕی نامیلکەی ژینتان دەزانم من وەک ئێوە خۆم لە پشتی ئاوێنەوە ناشارمەوە کانییەکی بەر تریفەی مانگەشەوم ساکار و ڕوون وەک ئاسمانم #جەلال_مەلەکشا @SHE3RI_KURDI
دیت چ زوو هەر دوو باڵت لە من ئاڵاند؟ دیت چ زوو سەری سپیم سنگی تۆی کرد بە نیشتمان؟ #عەبدوڵڵا_پەشێو @SHE3RI_KURDI
لە وڵاتی خۆمان کێوێک دیارە بەقەد ئەو کێوە خەم لە دڵم بارە
وتم عیشق ئاگری گرتە وجوودم وتی هەر بابەتی سووتانە خاشاک «#مەحوی»
ئێمە مەلین، بە قەفەسەوە ھەڵدەفڕین مرۆڤین و بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین شاعیرین و بە چەکەوە گوڵ دەنووسین شەڕ نەیهێشتووە بە لاوی دڵداری بکەین ڕەنگە لە سەردەمی پیری لە پیرێژنێکی جیرانمان ماچێکی حەرام بڕفێنین گوللە نەیهێشتووە چریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێ ڕەنگە لە ئاگربەستێکدا بۆ نەواری دەنگی بولبولێک گوێ هەڵبخەین دووکەڵ نەیهێشتووە گوڵ بۆن کەین ڕەنگە بە ناچاری عەتر بە سەر گوڵە نایلۆنییەکاندا بپژێنین... #مارف_ئاغایی
Peshawa – Yad
@SHE3RI_KURDI
پێکەنینم لە سەر لێوە! ئەوە تەنیا درۆی منە لە گەڵ ئێوە! #ک_د_ئازاد @SHE3RI_KURDI
وتم دەردم به دیدارێ دەوا کە وتی بمرە به دەردی بێدەواوە @SHE3RI_KURDI #زاری
بە بۆنەی ۲ ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بۆچوونی کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهان لەسەر زمانی دایکی ➖گاندی کەسێک کە زمانی دایکی خۆی نەزانێ، لە مێژووی گەلی خۆی تێناگا، ئەو کەسەش کە لە مێژووی گەلی خۆی تێنەگا داهاتوویەکی نابێ. ➖ماندیلا ئەگەر لەگەڵ کەسێدا بەو زمانەی کە فێری بووە بدوێی قسەکانت دەچێتە مێشکیەوە، بەڵام ئەگەر بە زمانی دایکی بیدوێنی قسەکەت لە ناخی دڵیدا جێگیر دەبێت. ➖جماڵەدینی ئەسەدئابادی هەر نەتەوەیەک زمانی خۆی لەبیر بکات، لەڕاستیدا مێژووی بزر و شکۆ و کەرامەتی تێکشکاوە و بۆ هەتاهەتایه لە بەندی کۆیلایەتی و ئەسارەتدا دمێنێتەوە. ➖یونسکۆ کەسێ نەتوانێ بەزمانی دایکی خۆی بخوێنێ و بنووسێت ئەو کەسە بە نەخوێندەوار ئەژمار دەکرێ. ➖هایدگەر زمانی هەر نەتەوەیەک لەناو بچێ، هەبوونی ئەو نەتەوەیش لە ڕووپەڕی جەهان دەسڕدرێتەوە. ➖پڕۆفسۆر جینۆ ئاڵفڕێد کەسێکی کە زمانی زگماکی فێری مناڵانی خۆی نەکات، نەتەنیا خەیانەتی لە باب و باپیرانی خۆی کردووه، بەڵکوو خەیانەتی لە هەموو مرۆڤایەتیش کردووە چوونکە ئەو دەبێتە هۆکاری لەوناچوونی بەشێک لە فەرهەنگ و نەریتی گەلەکەی. ➖بۆچوونی کۆمەڵناسان زمانی دایکی لەگەڵ شیری دایک ئاوێتەی گیان دەبێ و بە مەرگیش لە لەش دەرئەچێ، سپاندنی زمانێکی دیکە بە مناڵێکی ساوا کە تازە فێری قسەکردن دەبێ، جەنایەتێکی گەورەیە.
بەرز و پیرۆزە 2ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی
" بایەخ " ئەو باڵندەی قەفەس بۆتە نیشتمانی قەدری فڕین قەت نازانی! #ک_د_ئازاد
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان قوربانت ئەبم کوردستان
بۆ ئەوەی خۆت بناسی سەیری دایکت بکە. - سەرکاو هادی ئایزێ @SHE3RI_KURDI
@SHE3RI_KURDI
без подписи