پرد میدیا ـ prd media
Статистика- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 23
- Всего постов
- 66
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 209
- 1/48двое суток
- 239
- 1/72трое суток
- 258
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
🔻 ماڵئاوایی لە دەنگە مەردانەکەی ئێرانی کۆن، «ئیرەج» لە ۹٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد #پردمیدیا میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کە مامۆستا حوسێن خاجەئەمیری، ناسراو بە «ئیرەج»، گۆرانیبێژی ناودار و یەکێک لە دوا کۆڵەکەکانی نەوەی زێڕینی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی، لە تەمەنی ۹٤ ساڵیدا دوای خەباتێکی هونەریی زیاتر لە حەوت دەیەیی کۆچی دوایی کرد. ئیرەج کە لە ساڵی ۱۹۳۲ لە پارێزگای ئەسفەهان لەدایکبووبوو، بە دەنگە بەهێز و مەردانە و زوڵاڵەکەی دەناسرایەوە. کارنامە هونەرییەکەی زیاتر لە دوو هەزار پارچە ئاواز، تەسنیف و 15 ئەلبوومی تۆمارکراوی تێدایە. بەشداریکردنی بەردەوامی لە بەرنامەی ئایکۆنیی «گولها» (گلها) لە ڕادیۆ و هاوکاریی لەگەڵ مامۆستایانی گەورەی مۆسیقای کلاسیک، پێگەی ئەوی لە مێژووی مۆسیقای ناوچەکەدا جێگیر کرد. ئیرەج، جگە لە مۆسیقای ڕەسەن، بەشێکی گەورەی ناوبانگی جەماوەریی ئیرەج بە سینەمای ئێرانی پێش شۆڕش (فیلمفارسی) بەسترابووەوە. باس لەوەشکراوە، کە ڕەگ و ڕیشەی بەهرەی ئاوازی ئیرەج بۆ نەریتی «تەعزیەخوێنی» دەگەڕایەوە، ئەو شوێنەی کە لە گەنجیدا گۆشە و مەقامە ئاوازییەکانی تێدا مەشق کردبوو.
🔴 وەرزشکارە جیهانیەکە، بە نامەیەکی کاریگەر ماڵئاوایی لە باوکی دەکات و جیهانی هەژاندووە #پردمیدیا لیۆنیل مێسی، لە نامەیەکی کراوە و پر لە هەست و سۆزدا، ماڵئاوایی لە باوکی کۆچکردووی کرد و ئاشکرای کرد کە دوای لەدەستدانی باوکی، گومانێکی گەورەی لەسەر بەردەوامبوونی لە یاری تۆپی پێ بۆ دروست بووە. دەشڵێت، نەک تەنها وەک باوک، بەڵکو وەک هاوڕێ و بەڕێوەبەری کارەکانیشی لە تەواوی قۆناغەکانی ژیانی وەرزشیدا یاوەری بووە. ئاماژەی بەوەشکردوە کە باوکی هەمیشە پاڵپشتی سەرەکی بووە لە تەمەنی منداڵییەوە و تا کۆتا ساتەکانی ژیانی بینەری یارییەکانی بووە. یاریزانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئامادەنەبوونی باوکی لە دوایین جامی جیهانیدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، کاریگەرییەکی دەروونی قوڵی لەسەر جێهێشتووە. هەروەها نوسیوویەتی: "نازانم بێ تۆ چی بکەم و چۆن بەردەوام بم. تەنها یاری تۆپی پێم دەکرد و ئێستا کۆمەڵێک گومانی گەورەم هەیە کە ماوەیەکی درێژتر بەردەوام بم لەسەری." لە کۆتایی نامەکەیدا، بەڵێنی داوە کە ڕێباز و پەروەردەی باوکی بۆ منداڵەکانی بگوێزێتەوە و سوپاسی تەواوی هەوڵ و قوربانییدانەکانی باوکی کردووە لە پێناو سەرکەوتنەکانی ئەودا.
تێکشکانی فڕۆکەیەکی شهڕکهری F-16ی تورکیایە #پردمیدیا فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-16ی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا کەوتە خوارەوە و بە تەواوی تێکشکا. تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و زانیاری لەسەر چارەنووسی فڕۆکەوانەکەی بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
🔻 هۆشداری لە مەترسی ڕووخانی شەش بینای قوتابخانە لە سلێمانی دەدرێت #پردمیدیا بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هۆشداری لەبارەی دۆخی مەترسیداری ژمارەیەک بینای قوتابخانە لە شارەکەدا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، شەش قوتابخانە لەبەردەم مەترسی ڕووخانداندایە. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، مەترسی جددی لەسەر گیانی قوتابیان و مامۆستایان هەیە لەو شەش قوتابخانەیەدا بەهۆی کۆنی و خراپی دۆخی بیناکانیانەوە، کە لە ئێستادا لەبەردەم مەترسی داڕووخاندان.