- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 66
- 1/48двое суток
- 75
- 1/72трое суток
- 81
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
چی ئەگەر، گەشتەکەم دەست پێبکەمەوە لە سەرەتاوە؟'
ژیانم دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بە کەفالەت ئازاد کرام لە پۆلی 12:
”وێنەی ژیان لەبەرچاوت زۆر دەگۆڕێت کاتێک تێدەگەیت کە بەڕاستی تۆ کێیت“ ئەوکاتەی دەزانیت کە چی نیگەرانت دەکات و چی دڵخۆشت دەکات و چۆن بتوانیت سنوور دابنێیت بۆ خەڵک، تایبەتمەندییەکانی خۆت خۆشبوێت، جوانی ببینیت لە کەسایەتیت لە شێوەی دەرەوەت، و تێبگەیت لەوەی کە ڕەنگی دڵخوازت و خواردنی دڵخوازت چیە، ئەوانە هەموویان وردەکاری ساکارن بەڵام کاتێک کارییان لەسەر دەکەیت بۆ خۆشویستنیان گەرمی خۆشەویستیەکە دەگات بە قوڵایی ناخت و بەشێوەیەکی جوانتر بیر لەخۆت دەکەیتەوە و هەبوونت خۆشدەوێ هەر وەک ئەوەی هەیت گەر پێویستیشت بەگۆڕانکاری بێت لەپێناو خۆت دەیکەیت نەوەک تاوەکو خەڵک قبوڵت بکەن، کاتێک دەست دەکەیت بەخۆشویستنی خۆت هەستێکی وەک باوەڕبەخۆبوون لەناخت گەشە دەکات'
بەڵام پێیان وتم ”خۆپەرست“.. لەکاتێکدا تەواوی شەوەکە بیرم لەوە دەکردەوە کە بۆچی کاردانەوەم هەبوو بەرامبەر بەو کردارەی کە بووە هۆی ئازاردانم چی ئەگەر منیش بەهەمان شێوە دڵی ئەوانم شکاند چۆن لەخۆم خۆشبم؟ کاتێک بەخراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم هەمیشە بەدوای هۆکارێک دەگەڕێم تاوەکو مافیان پێبدەم بۆ خراپ بوونیان گەر تەنانەت هۆکارەکەش پەیوەندی بەمنەوە نەبێت، هەموو ئەو ساتانەی دەستم لەخوێندن هەڵدەگرت دەگریام و لە ناخی دڵمەوە و بە بێدەنگی داوای لێبووردنم لەدایکم و باوکم دەکرد بەوەی کە وەک ئەوە نیم کە شایستەی ئەوان بم، ئەوکاتەی کەسێک خۆشیدەویستم و خۆشم نەدەویست نەفرەتم لەخۆم دەکرد کە چۆن دەکرێ خۆشم نەوێت؟ زۆریم لەخۆم دەکرد تاوەکو خۆشمبوێت گەرچی نەشمویستبا، لەوکاتانەی کە کەسێک قسەیەک دەکات بۆ گاڵتە و گەپ و کەس پێناکەنێت من ئەو تاکە کەسە دەبم کە پێدەکەنم گەرچی قسەکە بێزارکەریش بێت لام تاوەکو ئەو کەسە دڵی نەشکێت، هەرگیز بەکەسێکم نەووتووە هیچ نیە کاتێک خەمێکی بۆ باس کردووم بەڵکو گوێم لێگرتووە و لەگەڵیدا خەمباربوومە و گریاوم، چۆن دەتوانن پێم بڵێن خۆپەرست؟'
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🤍
بۆ هەمیشە ڕقم لە هەموو مانگی هەشتێکە'
لە کۆتاییدا هەموو شتێک دەبێت بە یادگاری'
کاتێک لەبەر فشار دەست دەکەم بە گریان و هێواش هێواش دەبێتە گریان بۆ خوێندنەکەم، خێزانەکەم، هەڵەکانی ڕابردووم، ئەو شتانەی خۆشم دەوێن و خاوەنیان نیم، ئەو شتانەی کە لەدەستم داون و لەدەستیان دەدەم و هەموو ئەو شتانەی کە ناتوانم لە ژیانمدا بیگۆڕم..'
«وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَى» - بەڕاستی پەروەردگارت لە داهاتوودا ئەوەندە پێدەبەخشێت تا دڵخۆش و ڕازی ببیت'
من لەگەڵ پۆلی دوازدە💔
نـەمـتـوانـی ، ،
نـەمـتـوانـی ، ،
با نوسراوەکانم بمێنێ بۆ ڕۆژانێك کە چیتر خۆم لێرە نیـم' هەمووتان بەخێربێن بۆ چەناڵەکەم.. بەرواری دانانی چەناڵ ‘ ٢ی ٨ی ٢٠٢٣ ‘چوارشەممە🖤.
چونکە من بوومایە وام نەدەکرد.
3:13 am
پڕم لە ئاساواری ئازار و برین ، هەر وەک خاکێک کە چەندین جەنگی لەنێودا کراوە و بۆنی خوێنی گرتووە، بیرەوەرییە جەرگبڕەکان هەرگیز لەنێو ئەو کەلاوەی سەرمدا بنبڕ ناکرێن، هەموو ڕۆژ هەستێکی وەک مردنم پێ ئەبەخشن و لەچوارچێوەی نیشانە پرسیارەکان جێم ئەهێڵن و لەگەڕان بەدوای وەڵام و بیرکردنەوە لێیان تووشی سەرئێشەیەکی توندم دەکەن ، تەنانەت لە چلەی هاوینیشدا موعجیزەی باران لە چاوەکانم دەبینرێت' 3:00 am
12:02”
” قەرەباڵغی بە مانای هەبوون نایەت “ - زۆرجار ژیان دەورت پڕ دەکات لە دەنگ، پێکەنین، لە ڕووخساری مرۆڤەکان؛ بەڵام دڵت لەناو ئەو هەموو قەرەباڵغییەدا شوێنێکی بێ دەنگ دەدۆزێتەوە کە تەنها خۆتی لێی دەژیت و هیچ کەسێک تێبینی ناکات، ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە ئامادەبوونی خەڵک جێگای تێگەیشتن لێت ناگرێتەوە، هەموویان ناوت ئەزانن بەڵام کەس چیڕۆکی ناخت نازانێت و هەوڵیش نادەن بیزانن، قەرەباڵغی ژمارەی مرۆڤەکانە، بەڵام هەبوون ئەو گەرمییە کە ڕۆحێک بە ڕۆحێکی تری ئەبەخشێت، ئەو وزەیە کە دەگوازرێتەوە، دەکرێت لەنێوان سەدان کەسدا دابنیشیت و هیچ کەس گوێ لە بێدەنگی دڵت نەگرێ، وە هەروەها دەکرێ تەنها یەک کەس لەتەکت بێت و جیهان گشتی لەنێو ئامێزی ئەو یەک هەبوونە کۆببێتەوە، مرۆڤ زۆرجار کە هەست بەتەنهایی و فەراغی دەکات تەنها لەبەر ئەوە نیە کە کەس لەدەوری نییە بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە هیچ کەس تا ناو ناخی ناگات. هەندێک چاو تەنها دەتبینن، بەڵام تێت ناگەن! هەندێک گوێ دەبیستن، بەڵام گوێ لەدڵت ناگرن! لەوکاتەدا تەنهایی لەناو قەرەباڵغترین شوێنەکانیش وەک سێبەرێکی بێدەنگ لەگەڵت دەڕوات، ئەوەی مرۆڤ پێویستی پێی هەیە ژمارەی ئەوانەی دەوری دەگرن نیە، بەڵکو بوونی ئەو کەسەیە کە بێ قسەش دەزانێت دڵت چی دەوێت، هەندێک جار یەک دڵی تێگەیشتوو لەهەزار دەنگی بێ واتا بەنرخترە چونکە مرۆڤ بەژمارەی ئەوانەی دەوری ناناسرێت، بەو کەسانە دەناسرێت کە لەکاتی شکانی دڵیدا ، هەوڵی ساڕێژکردنی ئەدەن، قەرەباڵغی شوێن پڕ دەکات بەڵام هەبوون دڵ پڕ دەکات، ئەوەی دڵ ئارام دەکات ژمارەی ئەو دەستانە نیە کە بۆ سڵاو بەرز دەبنەوە؛ ئەو دەستەیە کە لەکاتی شکانتدا بەتوندی دەستت دەگرێت. هەندێک تەنهایی لە ژوورێکی بەتاڵدا نایەت لەنێو قەرەباڵغی لەدایک دەبێت. « چونکە قەرەباڵغی بەمانای هەبوون نیە، هەبوون بەمانای تێگەیشتنە»
без подписи
без подписи