خونخوار🤎
Статистикаچەناڵێکی هاوشێوەی ئەمە هەبێ بۆ بینینی پۆستەکانی ئامادەم پارە بدەم @drozni
- Последний пост
- 11 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 46
- 1/48двое суток
- 52
- 1/72трое суток
- 56
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئەبێت تۆ بکوژم تا خەیاڵی جوانی نێوانمان تێک نەدەیت، من بەو وردی و جوانییەوە بیرت لێ دەکەمەوە، تۆ هەرگیز ناتوانیت ئەمە بیت! نزیکیش نابیتەوە، بە پێچەوانەوە جوانیەکەش ئەبەیت.
без подписи
ئێستا نەک تەنھا بەبۆچونی خۆم، بەڵکو بەبۆچونی ھەموو ئەوانەش کە لە چواردەورمن، تەنھا کاتێک تۆ ھەیت من دەژیم، باقی کاتەکانی دیکە نواندن و ڕاھێنان دەکەم بۆئەوەی کاتێک ھاتیت کەم نەھێنم.
گرەنتی ئەکەم هەندێک وردەکاریم لە ڕوخسارتا خۆشدەوێ هێشتا خۆت درکت پێیان نەکردووە
ئاخر کوێی ژیان بۆ تۆ جێ سەرنجە؟ کاتێک چاوت بەبینینی جوانی خۆت ڕاهاتووە، دڵنیام چاوەکانت، بە بینینی لێوی خۆت مەست بووە
خۆزگەم بەوەی بە ئیشقەوە لێی ئەڕوانی
لەھەرجێگەیەک باران ببارێت، منم. ببێت بە تۆفان، تۆی
کە بەر خراپی ئەوان دەکەوم، بیری باشییەکانی تۆ دەکەم، لە کۆتاییدا من هەر بەرژەوەندیخوازەکەی خۆتم، هەمیشە دەترسام لە دەستت بدەم، بەڵام با ڕاستگۆ بم، زیاتر لەوە ترساوم کە هی تۆ نەبوومایە و تۆش هی من نەبووایەیت! ئەوەتا من لە تۆوە هاتم و تۆ لە منەوە ڕۆیشتیت، ئەدی ئەگەر لەو دنیایەدا ئەو بەرکەوتنە نەبووایە؟ بە تایبەت تۆ، ئەو کەسایەتییە جێ پێکانی لە سەر ڕۆح وبیرم جێ نەهێشتبایە؟ ئێستا چۆن دەبووم؟ ئێستا کە هەموو شتێکیش تەواو بووە، بەو دیدارە درێژەی کە زۆر خێرا تێپەڕی و بوو بە یادگاری، دڵخۆشم..
دەکرا چیرۆکێکی جوان بین، تۆ لە چیرۆکەکەی مندا، سەما بکەیت و من دەستت بگرم و بتدەمە دەست دڵخوازی خۆت
مەودای نێوانمان زۆرە، بەڵام کاتێک نامەکانت دەخوێنمەوە، وا هەست دەکەم لە پەنجەرەکەوە سەیرم دەکەیت
без подписи
ھەموو عەیبەکانتم خۆشەوێ، جگە لە نەبووونت
نامەیەکتم لایە، لەوێدا خۆشتەوێم...
خۆشەویستی واتا هەڵکەندنی چاڵێک و دواتر مانەوەی خۆتە بە تەنھا لەناویدا، واتا زیاتر تەنھا کردنی خۆت و تاریک کردنی ڕوناکی دەوروبەرت، بەڵام من ئەمەوێ دووبارە بکەومە ئەو تاریکی و تەنیای و قووڵیە، تەنھا لەبەر تۆ
без подписи
خانویەک و کێڵگەیەکی ئارامە، چیایەکی سەوزە، پیاسەی شەقامێکی پایزە، گۆرانیەکی موحسین چاوشیە، دەنگت
без подписи
گەدە زیرەکترە لە مێشک، بەو پێیەی دەتوانێت ڕشانەوە بکات، لەکاتێکدا مێشک هەموو پیسییەک قووت دەدات
без подписи
هەر چاوێک تۆ دەبینێت خۆزگە چاوی من بوایە