- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 24
- 1/48двое суток
- 27
- 1/72трое суток
- 29
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
خەڵک دێن و بە شیعر و بەیتە شیرینەکانی نالی شاد دەبن، بێئەوەی بزانن لەسەر چ سوتان و ئازارێک هەڵقوڵاون. تاڵی و تاریکیی ژیان، جەستەی پەرتەوازە و دڵی بێدیاری، ئەمانە بوون نالی تێیدا گەورە بوو. تاڵی بێیار و دیار و تار و مار عەلقەمی چی؟ ئەرقەمی چی؟ سەم دەخۆم!
مرۆڤ هێندە بە دوای ڕووناکیدا وێڵە، نیوەی تەمەنی لەگەڵ ئەو تاریکییەدا ڕێک دەکەوێت کە لە ناو خەیاڵیدا گەورەی کردووە.
مرۆڤ هێندە بە دوای ڕووناکیدا وێڵە، نیوەی تەمەنی لەگەڵ ئەو تاریکییەدا ڕێک دەکەوێت کە لە ناو خەیاڵیدا گەورەی کردووە.
پێشکەوتنی بچووک و بەردەوام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کۆدەبنەوە و گەشەیەکی گەورە دروست دەکەن.
کاتێک باردۆخ دەگۆڕێت، دەبێت تۆش بگۆڕێیت لەگەڵیدا.
خۆر هەمیشە تەنیایە، هێشتان هەموو ڕۆژ هەڵدێت و ئاوا دەبێت.
سەری تا حەدێک سوڕما کە ئاستی خۆم و خۆی بەم جۆرەیە، جارێ خۆی لە یارییەکدا لاوازە و جارێکیش خۆم لە یارییەکی دیکەدا لاوازترم. هەرچەند یاریەکانیشمان جیاواز بێت و لە حەزی خۆشمان دوور بێ، هێشتا ئەمانەوێ لەگەڵ یەکتریدا ڕکابەری بکەین و لێهاتووی عەقڵی خۆمان بسەلمێنین. هی ئەوەین ژیان بەڕێوە ببەین یان هێشتا ماومانە؟ گوتی: ″ئاوهاش نا کاکە، ستراتیژی ئێرە و ئەم یاری و شتانە وەک هی ژیان نییە. خۆ ڕەنگە هەردووکیان خاڵی هاوبەشیان تێدا بێت، بەڵام بەمەشەوە هەرگیز وەک یەک نابن.″ بۆ پێویستمان بە ستراتیژی دەبێت ئاخر؟ بۆ ئەوەی ژیانێک بژین دڵی کەسانی دیکە بڕەنجێنین بەوەی پێویستە هەموو شتێک بە دڵی خۆمان بێت ئەگەر زەرەری بەرامبەریشی تێدا بێ؟ لە میانەی ئەمەشدا بیری کردەوە، گوتی ″نا کاکی من، ژیان هەر ئەوە نییە ئاوا بڕوات و ئاواش نەڕوا. تۆ شتانێ بکە خودا لەخۆت ڕازی بکەی، پاشان خەڵکی. جا خۆ ئەگەر هەردووکیت ئەنجامدا، ئەوە یانی خۆتیشت لە خۆت ڕازی کردووە!″
بە دەستی نەیزەنی غەم دڵ دەناڵێ وەکوو نەی، هەر وەکوو نەی، هەر وەکوو نەی
پیاو ئەگەر حەز و ویستەکانی هاوژینی خۆی پڕ نەکاتەوە، پیاو نییە. تەنانەت ئەگەر لە بەرژەوەندی خۆیشیان نەبێت و پێی وایە هەڵگرتنی پارە و بەرپرسیارێتی زەروورترە. بە پێچەوانەشەوە، ئافرەت ئەگەر نرخی هاوسەری خۆی نەزانی، خاتوون نییە. کوڕ ئەگەر ڕێزی کچی بەرامبەری نەگرت، نابێت بە پیاو. کچیش ئەگەر بە سووک تەماشای کوڕێکی کرد، نابێت بە ئافرەت. فەرقی کوڕ و کچ ئاشکرا و ڕوونە، هەر یەکەیان تەواوکەری ئەوەی دیکەیانە. یەکێکیان بێ ئەوەی دیکە ناژی، حەزەکانی خۆیشی پڕ ناکاتەوە. هەر کامێکیان شەڕ لەسەر ڕەگەزی بەرامبەری کرد، لە ڕەگەزی خۆیشی نییە.
وای دەبینی شەهیدی خەم و داخ بێ؟
ئەگەر بە تەنیاش بێت دوور ئەکەومەوە. ڕۆژێ دادێ من لە هەموو شتێک ون دەبم و دوور دەبم. نە گوڵەکانی ئێرە بە یادی من ڕۆژی خۆیان دەکەنەوە و نە درەختەکانی ئێرەش بە هاتنی من بایان دێ. تەنانەت هەوریش لەبەر من ناگری، خۆریش لەبەر من ئاوا نابێ تا زەردەپەڕ نیشان بدات. ڕۆژێ دێ هەموو ئەمە ڕوودەدات بێ من. بێ ئەوەی لەگەڵیان بدوێم و نهێنیەکانی ژیانی خۆمیان بۆ باس بکەم. لەبەر دیداری هەموویاندا بگریم و خۆزگە بخوازم. دڵنیام زیاتر تەنیا دەبم، وە دڵنیام بێ من دڵخۆش دەبن.
ترسناکترین ئایەتی قورئان ئایەتێکی سوورەتی کەهفە کە ئەفەرموێت: “دۆڕاوەکان ئەوانەن کە کارەکانیان سفر بوونەتەوە و هەر پێیان وایە کە کاری چاک ئەکەن”. کاتێک ئەوە ڕوو ئەدات کە ئینسان بگاتە ئاستێک بە خۆیدا نەچێتەوە و هەردەم خۆی بەڕاست بزانێت و هەرگیز کەمترین هەلومەرج دانەنێت بۆ خۆی کە هەڵەیە، چ لەگەڵ خودا یان خودابەندەیەک. حەدیسێک هەیە هەندێک وتاربێژ خۆش بن کە باسی ناکەن، باسی ئەوە دەکات کە لە قیامەتدا زەلام هەیە دێت نوێژ و ڕۆژووشی گرتووە، بەڵام چاوی بە بەهەشت ناکەوێت چونکە هەندێک کاری کردووە کە پێی وا بووە هەڵە نین. لەخۆدڵنیابوون ترسناکترین کارە!
فرمێسکی سوێری چاوەکانم و تاڵیی ئەو وشە و ئازارانەی لەسەر لێوانم کۆبوونەتەوە، بوونەتە خواردنی هەمیشەیی من. هەر ساتێک و لە هەر ژەمێکدا، تەنها ئەم سوێری و تاڵییانە دەخۆم.
فرمێسکی سوێری چاوەکانم و تاڵیی ئەو وشە و ئازارانەی لەسەر لێوانم کۆبوونەتەوە، بوونەتە خواردنی هەمیشەیی من. هەر ساتێک و لە هەر ژەمێکدا، تەنها ئەم سوێری و تاڵییانە دەخۆم.
ڕەنگە تێنەگەی بۆچی هەندێک شت لە ژیانتدا ڕوودەدەن، بەڵام لە داهاتوودا سەیری ڕابردوو دەکەیتەوە، تێدەگەیت هەموو ڕووداوەکان هۆکارێکی باشیان هەبووە.
بڵێ نالی بە ئەربابی وەفا: بێن هەموو موحتاجی خاک و بێڵ و پاچین
هەموو زەڕڕاتی میهری ڕووتە با قین خودامان بۆ بەقایە لێرە لاچین!
ئەتۆ میهری و مەهڕوویان ستارەن لە خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین؟!
گەر نەچم لێم زویر دەبێ، وەقتێ دەچم مەنعم دەکا سەیری کە بێ مروەتە چیم لێ دەکا و چیم پێ دەکا
تەواوی گشت نووسەرانی دونیا هەروا بەهۆی بەهرەکانی خۆیانەوە نانووسن، ڕاهێنانیان کردبێ و لە کەسانێکی بلیمەتەوە نووسینیان بۆمابێتەوە. بەڵکوو دڵنیابە هەر کێ دەنووسێ، بزانە توشی دەردەسەرییەکی ژیان بووە و بە هیچ چارە نابێ مەگەر هەمووی بپەیڤێنێ، چەند پەڕاوێکیشی بەسەردا بڕوا، ئەوەندە خەم و پەژارەی زیاد ئەکات و لەگەڵیا ڕادێ. چونکە ئەزانێ مرۆڤ هۆکاری هەمووی بووە و هەر بەهۆی مرۆڤەوە لەسەری ماوە، حەیفە مرۆڤ ناتوانێ خەم و پەژارەکانیان ببڕێتەوە.