زانســت
Статистика”الْعِلْمُ بَحْرٌ وَاسِعٌ کُلَّمَا شَرِبْتُ مِنْەُ شَعَرْتُ بِالْظَّمَأ“ «زانست دەࢪیایێڪۍ فࢪاوانہ هەࢪ چەند لێۍ بخۆیتەوە زیاتࢪ هەست بہ تێنویتۍ دەڪەیت» 🌱.
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 16
- Всего постов
- 25
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 118
- 1/48двое суток
- 135
- 1/72трое суток
- 145
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
◈بەردەوامەڪان ڪەمترینەڪانن..!! پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ: إنَّما الأعمالُ بالخواتيمِ. واتە: عیبرەت لە ڪارو ڪردەوەڪان بە ڪۆتاییەڪانیانە. ڪەمێڪ لە خەڵڪی حەزیان بە ڪاری خێر و زانستە،لەو ڪەمەش ڪەمێڪی دەستدەڪەن بە ئەنجامدانی، لەو ڪەمەش ڪەمێڪی بەردەوام دەبن تا ڪۆتایی و ئیستیقامەیان دەبێت لەسەری..! بۆیە ڪەمەڪانی ڪۆتایی بریتین لە باشترین عەبدەڪانی خودا. 🌱.
(حق الناس) ؛ هەمیشە پارە نییە .. هەندێك جار (فرمێسڪێڪە) ڪە نەدەبوو لە چاوی ڪەسێك بڕژێت ، وە (ئاهێڪە) ڪەوا لە دەروون و سینـەی ڪەسێکدا نەدەبوو بیـچێژێ ، بپاڕێنەوە و نزا بکەن ، ئەگەر ڕۆژێڪ لە شوێنێك هەر شتێکت شڪاند ، با ئەو شتە دڵ نەبێت .. 🌱.
ڕەخنە نەگرتن لەخواردن {مَا عَابَ رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَعَامًا قَطُّ، کان ٳذا اشْتَهی شیئا أَكَلَهُ وَ ٳن کرهە تَرَكَهُ} "صحیح مسلم ـ ۲۰٦۴" واتە : پێغهمبهری خوا ههرگیز ڕەخنەی له خواردن نهدهگرت ، ئهگهر حهزی لە شتێک بوایه دهیخوارد ، ئهگهریش بهدڵی نهبوایه وازی لێ دههێنا . 🌱.
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: هەر كەسێك پێی خۆشە خودای گەورە لە ناخۆشی و ناڕەحەتییەكانی ڕۆژی قیامەت ڕزگای بكات ، ئەوە با مۆڵەتی زیاتر بەقەرزار بدات یان لێی وەرنەگرێتەوە. 🌱.
| بۆ ئافرەتانی موسڵمان | • داپۆشراوی تۆ یەکسان نییە بەوەی چۆن بتەوێت ڕەفتار بکەی و چیت بوێ بیڵێیت و چۆنت بوێ وابژیت نا. بەڵکو پێش داپۆشینی لاشەت دەبێت رەفتارت ڕێک بخەیت شەرم و حەیات کۆبکەیتەوە هێمنی و لەسەرخۆیی لەخۆتدا دروست بکەی پاشان خۆت داپۆشیت. گەروانەکەی تۆ تەنها لاشەت تغلیف کردووە نەزیاتر…!! 🌱.
https://t.me/sara_hussen20
ترسی هەموومان لەمردن بەهۆی کەمی عیبادەتەکانمانەوەیە ئەگەر نا مردن سەرەتای دیدارێکی بێ ئەندازە شیرینە… ئەرێ والله هــ🌱.
کــۆنتڕۆڵی ئارەزوو؛ ٳبن قیم الجوزی دەفەرمووێت: چاو ئاوێنەی دڵە، چونکە خوای تعالی چاوی وا دروست کردووە بووەتە گەیەنەری وێنەکان بۆ دڵ، هەر بۆیە کاتێ بەندە چاوی گرت لە ئاست حەڕام دا، ئەوا دڵیشی ویست و ئارەزووی کۆنتڕۆڵ دەکات و بە پێچەوانەشەوە هەر کات چاوی نەگرت و ئازادی کرد لە ڕوانینی حەرام ئەوا دڵیش کۆنتڕۆلی ئارەزووی لە دەست دەدات. 🌱.
. شەمسی تەبرێزی زۆر جوانی ووتوە : لە خۆشەویستیدا ڕیبا حەرام نیە کێ خۆشەویستی پێ بەخشیت تۆ زیاتری پێ بدەوە ... کەجوانە🤭.
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «لاَ يُلْدَغُ المُؤْمِنُ مِنْ جُحْرٍ وَاحِدٍ مَرَّتَيْنِ» ئەبو هوڕەیڕە (ڕەزای خوای لێ بێت) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: "بڕوادار لە یەک کونەوە دووجار ناگەسترێ" واتە: کەسی ژیر و بڕوادار، دووجار بە یەک شێوە فێڵی لێ ناکرێ و هەڵە دووبارە ناکاتەوە! 🌱.
هُوَ هَذَا مِنْ يُحِبُّنِي"! - پرسیار لە دانایەك کرا: چۆن ئهزانیت كێ خۆشی ئهوێیت؟ وتی: ئەوەی خەمم هەڵهگرێت , وه پرسیارم ئهكات , وه بێزار نابێت لێم , و لە هەڵەم خـۆش ئهبێت , وه خودام بیر ئههێنێتهوه. ئەمە ئەو کەسەیە کە خۆشی ئهوێم، کەسی واتان هەیە؟🌱
بە ئەگەری زۆرەوە حیکمەتێکی شاراوە هەیە لە پشت ئەم ڕووداوانەی کە بە یەکجار کەوتونە سەر شانت. وادیارە ئەوانە ڕەحمەت و خێرێکی زۆرن لەلایەن خوداوە، پێدەچێت قۆناغێکی نایاب هەبێت لە ژیانتدا کە شایەنی ئەم هەموو خۆڕاگری و چەسپاوییەت بێ. ئارامبــگرە ئازیزم🌱.
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ: مَنْ رَأى مِنْكُمْ مُنْكَراً فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ، وَذَلِكَ أضْعَفُ الإيمَان. واتە: هەر كەس لە ئێوە خراپەيەكى بينى با بيگۆڕێ و ڕِێى لێ بگرێ بە دەستى، ئەگەر نەيتوانى ئەوە با بە زمان بيگۆڕێ و ڕێگە نەدات (ئەو خراپە بكرێ)، ئەگەر ئەوەشى نەتوانى، ئەوە با بە دڵ پێى ناخۆش بێ (دووعا بكات بۆ گۆڕينى ئەو خراپەيە)، (ئەگەر ئەوەش نەكات بە دڵ پێى ناخۆش نەبێ) ئەوە كەسێكە خاوەنى ڵاوازترين ئيمانە.. 🌱.
﴿عَسَى رَبِّنَا أَن يُبْدِلَّنًا خَيْرًا مَنْهَا﴾ بەم ئایەتە ئاگری حەسڕەت و خەمۆکیت بکوژێنەرەوە لەسەر هەر دەرفەتێک کە لەدەستت چووە، و لەسەر هەر زیانێک کە لێت کەوتووە. ئەوەی خودا لێی سەندوویت لەبەر حیکمەتێک بووە، و ئەوەشی بۆی هێشتوویتەتەوە لەبەر ڕەحمەتێک بووە. کەواتە ئەگەر لە حیکمەتەکەی گەیشتی، شوکرانەبژێر بە! و ئەگەر لێشی تێنەگەیشتی، ئارامگربە! بڕیار و قەدەرەکانی خودا هەموویان خێر و باشین، ئەگەرچیش ئازاریشت پێ بگەیەنن .. 🌱.