tgindex
"سيدات الجنة"

"سيدات الجنة"

Статистика

والله تعالى يقول: {يا أيها الذين آمنوا قوا أنفسكم وأهليكم نارًا وقودها الناس والحجارة...} اللهم استعملنا ولا تستبدلنا یارب العالمین

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
11
Всего постов
40
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
169
+1 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
29
40 постов
Вовлечённость
17,2%
к подписчикам
Постов в день
1,6
всего 40
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
13
1/48двое суток
14
1/72трое суток
16

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • "يا أيها الذين أمنوا صلوا عليه وسلموا تسليما "

  • واشهد أن سيدنا وقائدنا وحبيبنا محمداً عبده ورسوله، وصفيه وخليله. اشهد أنه قد بلغ الرسالة وأدى الأمانة ونصح الأمة، وكشف الله به الغمة، وجاهد في الله حق جهاده حتى أتاه اليقين. وتركنا على المحجة البيضاء، ليلها كنهارها، لا يزيغ عنها إلا هالك ولا يتنكبها إلا ضال. اللهم صل وسلم وبارك ✨ على هذا النبي الكريم، وعلى آله وأصحابه وأتباعه بإحسان ويقين إلى يوم الدين.

  • ارزقنا الجنَّة وأُنس الجنَّة تكفينا غربة الدُّنيا وعذابها.! يا ربّ يا واسِـع بفضلكَ وإحسانكَ لا بأعمالنا..)❣️"

  • على قَدْرِ صِدْقِ المَرْءِ تَبْقَى ظِلالُهُ (بەپێی ڕاستگۆیی مرۆڤ، سێبەرەکانی دەمێننەوە) فَزاحِمْ تَجِدْ تَصْديقَ ذا آخِرَ العُمْرِ (کۆشش بکە، لە کۆتایی تەمەندا ڕاستیی ئەمە دەبینیتەوە)

  • کاتێک خانمی یەکەمی مێژوو چاوەڕێی هاتنی تۆ دەکات! بێدەنگ ببە و بۆ ساتێک لە جەنجاڵی و ڕاکەڕاکی ئەم دونیایە داببڕێ، چاوەکانت بنوقێنە و وێنای ئەو ساتە بکە کە تەمەن کۆتایی هاتووە و تۆ لەبەردەم گەورەترین و پڕشکۆترین کۆبوونەوەی مێژوودا وەستاویت. لەوێدا لەژێر تیشکی ڕەحمەتی خودای پەروەردگار چاوت بە ڕوخساری پڕ لە نووری پێغەمبەری خودا دەکەوێت (ﷺ)، و لە تەنیشتی ئەودا گەورە ژنانی ئیسلام دەبینیت، دایکە خەدیجە بەو هەموو شکۆ و وەفایەوە، دایکە عائیشە بەو هەموو زانست و ژیرییەوە، و فاتیمەی زەهرا بەو هەموو پاکی و حەیایەوە. تۆ وەک کچێکی موسڵمان لەبەردەمیاندا وەستاویت و کاتی ئەوە هاتووە فیلمی ژیانت نمایش بکرێت. بیر بکەوە لەو ساتەدا کە هەموو وردەکارییەکانی ژیانت، لە پەیوەندییەکانت، شێوازی پۆشاکت، هەڵسوکەوتت لە سۆشاڵ میدیا و تەنانەت نییەتە هەرە شاراوەکانی ناو دڵت نیشان دەدرێن، ئایا هەست بە چ شانازییەک دەکەیت؟ یان ئارەقەی شەرمەزاری لە نێوچەوانت دەتکێت؟ خوشکی ئیماندارم، ژیانی تۆ کتێبێکی پیرۆزە کە هەر ڕۆژێک لاپەڕەیەکی نوێی لێ تۆمار دەکەیت. تۆ تەنها ئافرەتێکی ئاسایی نیت، بەڵکوو هەڵگری پەیام و ناسنامەیەکیت کە خوێنی بۆ ڕژاوە. هەر بەیانییەک کە لە خەو هەڵدەستیت قەڵەمەکە لە دەستی خۆتدایە، دەتوانیت لاپەڕەیەک بنووسیتەوە کە ببێتە جێی سەرنجی فریشتەکان، یان لاپەڕەیەک کە تەنها پەشیمانی بەدوای خۆیدا بهێنێت. با ئەمە ببێتە یاسای زێڕین و نەگۆڕی ژیانت، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەیت، پێش ئەوەی هەر پۆشاکێک هەڵبژێریت یان هەر قسەیەک لە کۆڕ و مەجلیسەکاندا بکەیت، بۆ چرکەیەک چاوەکانت بنوقێنە و لە خۆت بپرسە، ئەگەر ئێستا لە حزووری دایکە خەدیجە و پێغەمبەری خودادا بم (ﷺ)، ڕووم دێت باسی ئەم کارەم بکەم؟ ئایا ئەم هەڵبژاردنەی ئەمڕۆم شایەنی ئەوەیە لەو ڕۆژەدا نیشانی بدەم؟ ئەگەر ویژدانت لەرزی و دڵت وتی نا شەرم دەکەم، ئەوە بزانە ئەو کارە شایستەی شکۆی تۆ نییە و دەستبەجێ وەک پاشماوەیەکی بێبایەخ فڕێی بدە. تێبفکرە لەو ساتە پڕ لە کامەرانییەی کە دایکە خەدیجە، ئەو خانمەی یەکەم کەس بوو باوەڕی هێنا، سەیری کارەکانت دەکات و بە بزەیەکەوە دەفەرمووێت، ئافەرم نەوەی من، تۆ لەو سەردەمە سەختەدا کچێکی وا بوویت کە ئێمە شانازیت پێوە دەکەین. ئایا چ چێژێک لەوە گەورەتر هەیە کە پێغەمبەری میهرەبان ئاماژەت بۆ بکات و بڵێت، ئەمە کچی ئوممەتەکەی منە، ئەمە ئەو پارچە ئەڵماسەیە کە تیشکی حەیا و باوەڕی تاریکییەکانی دونیای ڕووناک کردبووەوە. ئەمە چیرۆکێکی خەیاڵی نییە بۆ کات بەسەربردن، بەڵکوو ئەمە تاکە حەقیقەتێکە کە هەموو چرکەیەکی تەمەنت لەسەری هەژمار دەکرێت. هەر بۆیە مەهێڵە مۆدێلە کاتییەکان و قسەی خەڵکی و چێژە تێپەڕەکان، ئەو شکۆ ئەبەدییە و ئەو سەربەرزییە گەورەیەت لێ بدزن. ئەمڕۆ هێشتا دەرفەت ماوە و مەرەکەبی قەڵەمەکەت وشک نەبووەتەوە. دەتوانیت لاپەڕە ڕەشەکان بدڕێنیت و بە تۆبەیەکی ڕاستەقینە لاپەڕەی نوێ و گەش بنووسیتەوە. ژیانێکی وا بژیت کە کاتێک لە ڕۆژی مەحشەردا بانگ دەکرێیت، بە سەرێکی بڵند و بە دڵێکی پڕ لە ئارامییەوە بەرەو حزووری خودا و پێشوازیی پێغەمبەر و دایکانی ئیمانداران هەنگاو بنێیت. با داستانەکەت بە جۆرێک بێت کە کاتێک دەخوێندرێتەوە هەموو ئاسمان و زەوی بڵێن، ئەمەیە ئافرەتی موسڵمان، ئەمەیە نەوەی خەدیجە و عائیشە. ژیان کورتە بەڵام شکۆمەندیی باوەڕ تا ئەبەد دەمێنێتەوە، بۆیە کارێک بکە کە شایەنی نمایشکردن بێت لەبەردەم خودای گەورەدا. #shwankurd

  • ئافرەتێکی پەروەردەکار چەند چەند پەیامێکی بۆ مێردەکەی و براکەی و کوڕە نازدارەکەی هەیە کە پێویستە بە ئاوی زێڕ بنوسرێتەوە: دەفەرموێ: هاوسەری خۆشەویستم، برای خۆشەویستم، کوڕی خۆشەویستم:

  • ئافرەتێکی پەروەردەکار چەند چەند پەیامێکی بۆ مێردەکەی و براکەی و کوڕە نازدارەکەی هەیە کە پێویستە بە ئاوی زێڕ بنوسرێتەوە: دەفەرموێ: هاوسەری خۆشەویستم، برای خۆشەویستم، کوڕی خۆشەویستم:

  • ئیخڵاس و بەرەکەتی خودا، کارێک دەکەن کە ناوبانگ ناتوانێت بیکات! ئیخڵاس و یارمەتی خودا، شتێک دروست دەکەن کە نە بە ناوبانگی زۆر، نە بەنووسینی سەدان کتێب و نەبەوەی ناوت لەسەر زاری خەڵک بێت، دروست نابێت. زۆرن ئەوکەسانەی بە بێدەنگی و وەک کەسێکی نەناسراو ژیان، بەڵام خودا وای کرد ئەو زانست وکارەی هەڵیانگرتبوو، بە ناو سەدەکان و کیشوەرەکاندا بڕوات و لە ژیانی خەڵکیدابەردەوام بێت، بێ ئەوەی خەڵک ناوی خاوەنەکەشی بزانن. بە نموونە: سەیری "عەبدوڵای کوڕی یوسف" بکە (یەکێک لە مامۆستاکانی ئیمامی بوخاری).لەوانەیە تەنها کەسانی شارەزا لە فەرموودە ناوی بناسن، بەڵام هەر کاتێک "سەحیحی بوخاری" بکەیتەوە، دەبینیت نووسراوە: «حدثنا عبد الله بن يوسف...»، پاشان زنجیرەی فەرموودەکە دەڕوات تا دەگاتە پێغەمبەر ﷺ. بەم شێوەیە، ئەو پیاوە دوای زیاتر لە هەزار ساڵ هێشتا ئامادەیی هەیە؛ لەمزگەوتەکان، لە کتێبخانەکان، لەسەر مینبەرەکان، لە ناو مۆبایلی گەنجێکدا کە لەبێدەنگی شەودا فەرموودە دەخوێنێتەوە. کەسێک فەرموودەیەک دەخوێنێتەوە و بەهۆیەوە لە غەفڵەت بەئاگا دێتەوە، یان واز لەگوناهێک دەهێنێت، بێ ئەوەی ناوی "عەبدوڵای کوڕی یوسف"یشی بە خەیاڵدا بێت، بەڵام لای خودا هەمووی نووسراوە. لێرەدایە تەرازووی ئاسمان لەگەڵ تەرازووی ناوبانگ جیاواز دەبێتەوە: 🌴 - زۆر کەس هەن ناویان لای خەڵک زۆرە، بەڵام هیچ خێر و شوێنەوارێکیان نامێنێت. 🌴- زۆر کەسیش هەن لای خەڵک نەناسراون، بەڵام خێر و چاکەکانیان وەک ئاوی ڕەوان بەسەر زەویدا دەڕوات. ئەوەندە خەریکی ئەوە مەبە کە ناوت دەنگ بداتەوە؛ لە خودا بپاڕێوە کارەکەت تەنها بۆئەو بێت و بەرەکەتی تێ بخات، بۆ ئەوەی دوای مردنیشت کارەکەت بمێنێتەوە. چەند جوانە ڕۆژی دوایی لە ناو دەفتەری کردەوەکانتدا، تیشک و پاداشتی وا ببینی کە نەیزانیت لە کوێوە هاتووە! پاشان دەزانیت ئەو وشانەی بە "ئیخڵاس"ەوە وتت، خودا گەیاندوویەتییەشوێن و دڵانێک کە هەرگیز پێت وێنا نەدەکران. 🌱

  • «گەلانی ستەملێکراو و ژێردەست ڕەوشتیان خراپ دەبێت، و هەرچەندە پەراوێزخستنی مرۆڤەکانیان درێژە بکێشێت، وەک ئاژەڵی لێ دێت؛ هیچ شتێکی بۆ گرنگ نییە جگە لە پاروویەک نان و غەریزەکانی.» - ئیبن خەلدون

  • ئەوەی لەنووری عیلمی پێ درابێت، هەرگیز خۆی لەکەس بەباشتر نازانێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە، خۆی بە کۆتا شیاوی لێبوردنی ئیلاهی و بەهەشت ئەبینێت، ئەویش لەڕوانگەی ئومێدەوە بە ڕەحمەتی ڕەحمان. - ئەگەر هەڵسەنگاندن بە عیلم بێت: یان لەتۆ عالمترە و پێگەی بەرزترە، یان عیلمی کەمترە و ئەرکیشی کەمتر، کەواتە شانی تۆ قورسترە. - ئەگەریش بە عەمەلە: مرۆڤ عەمەل و تاوانی خۆی ئەبینێت، بەڵام گومانی باشتر لەخۆی، بە خەڵک ئەبات. کەواتە…

  • "ئەو ڕۆژەی هەستی ئەوەمان بۆ دروست بوو کە قوتابی نەماوین، ئەو ڕۆژە لە هەموو ڕۆژەکانی تەمەنمان جاهیلترین"

  • без подписи

  • ،.....،

  • ،.....،

  • {وَمِنَ اللَّيْلِ فَاسْجُدْ لَهُ وَسَبِّحْهُ لَيْلًا طَوِيلًا}

  • لە ڕۆزییە پەنهان و شاراوەکان.. ئەو مرۆڤەیە کە بارگرانی و خەمەکانی خۆتی لە لادەدرکێنیت، لە کاتێکدا لەلای ئەو تەواو دڵنیا و ئاسوودەیت.. نە خیانەت دەکات و نە ڕازی دەبێت نھێنییەکانت ئاشکرا ببن.. نە هانت دەدات دژی نزیکەکانت، و نە قبوڵیشی دەکات لە لای بێگانەیەکدا پاشملە باسی خراپەت بکرێت.. گوێت لێ دەگرێت، بەشێک لەخەمەکانت لە کۆڵ دەنێت و لەسەرت سووکی دەکات.. تۆ لێی جیا دەبیتەوە، کەچی ئەو هێشتامێشکی لای خەم و بارە قورسەکەی تۆیە.. هەندێک ڕۆزی مەعنەوییە و بە چاو نابینرێت.. بەڵام دڵ و ڕۆحەکان دەیناسن و هەستی پێدەکەن.. خوایە گیان، حەمد و ستایش بۆ تۆ کە دڵگەلێکی پڕ لە خۆشەویستی و میهرەبانت دروستکردووە، تا گەرمای تینی ناڕەحەتییەکانی ئەم دنیایەمان لەسەر سووک بکەن... 🫀🫀

  • ✨ جیاوازیی نێوان ئافرەتی چاک و هاوسەری چاک! ڕەنگە ئافرەتێک لەبەربەکاری قورئانی پیرۆز بێت، شەوننوێژ بکات و نوێژەکانی بەفێڕۆ نەدات، قوتابیی زانستی شەرعی بێت، یان ڕۆشنبیر و دەرچووی زانکۆیەکی بەناوبانگ و لە خێزانێکی ڕەسەن بێت.. بەڵام گونجاو نەبێت بۆ هاوسەرگیری! ئەمە ڕاستییەکە! چونکە هاوسەری چاک (الزوجة الصالحة) خاوەنی سیفەتی زۆر تایبەتە، کە تەواو جیاوازە لەو وێنە باوەی لە مێشکی خەڵکیدایە. با سیفەتەکانی هاوسەری چاک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەرەوە (دروودی خودای لەسەر بێت) فێر ببەین و لە ماناکانی ورد ببینەوە: پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرموێت: «ما استفاد المؤمن بعد تقوى الله تعالى خيرا من زوجة صالحة» (بڕوادار دوای تەقوای خودا، دەستکەوتێکی باشتری لە هاوسەرێکی چاک دەست ناکەوێت) [لە ڕوایەتێکدا: «ئایا باشترین گەنجینەت پێ ڕانەگەیەنم کە مرۆڤ هەڵیبگرێت؟ هاوسەری چاکە»]... پێغەمبەر (ﷺ) لە چوار سیفەتدا وەسفی کردووە، دەفەرموێت: ✾ {إن أمرها أطاعته}؛ ❋ کاتێک لە ڕووی شەرع و عورفەوە فەرمانی پێ بکات و داوایەکی [پەسەند بەو جۆرەی خودا لێی ڕازییە] لێ بکات، وەڵامی بداتەوە و داواکەی بەجێبێنێت؛ ئەوا سیفەتی یەکەمی هاتۆتە دی. ✾ {وإن نظر إليها سرته}؛ ❋ ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گرنگیدانی بە ڕووخساری و جوانیی گیانیشی، بە جۆرێک ڕووبەخەندە، خۆش مەشرەب، شوخ و شەنگ و بەپێکەنین بێت، بە قسەی خۆش و ڕەفتاری جوان هاوسەرەکەی دڵخۆش بکات. بگرە قووڵتر لەوەش، ئەگەر زەوقێکی جوانی هەبێت، سوور بێت لەسەر جوانیی ماڵەکەی و ئامادەکردنی خواردن و ڕێکخستنی شتومەکەکانی [بەپێی توانای بەردەست بە دڵنیاییەوە]، ئەوا هەموو ئەمانە دەبنە هۆی بەخشینی دڵخۆشی. ✾ {وإن أقسم عليها أبرته}؛ ❋ واتە سوێندەکەی نەشکێنێت مادام لە چوارچێوەی بێئەمری و گوناهی خودادا نییە. ئەمەش پەرۆشیی ئەو دەردەخات بۆ ڕازیکردنی هاوسەرەکەی، کە ئاماژەیە بۆ ڕاستگۆیی خۆشەویستییەکەی، بەرزڕاگرتنی ڕێزی هاوسەرەکەی و قەدری لای ئەو. ✾ {وإن غاب عنها نصحته أو حفظته في نفسها وماله}؛ ❋ ئەگەر لە بەر چاوی ون بوو بەهۆی کار، سەفەر یان هەر شتێکی تر؛ ئامۆژگاریی دەکات (نصحته) واتە پەرۆشی ئەوە دەبێت کە خێری تێدایە بۆی، خودای بەبیر دەهێنێتەوە، وەسیەتی خێری بۆ دەکات و ڕێنیشاندەری دەبێت بۆ ئەوەی سوودی پێ دەگەیەنێت. پارێزگاریی لە خۆی دەکات (حفظته في نفسها)؛ بەباشی نامووسی دەپارێزێت بەپەرۆشیی لەسەر پاراستنی خۆی، کە ئەمەش خۆبەدوورگرتن لە شوێنی گومانەکان، داپۆشراوی، شەرم و حەیا، و داگرتنی چاو و دڵیش دەگرێتەوە. پارێزگاریی لە سامانەکەی دەکات (حفظته في ماله)؛ دەستبڵاو و دەستڕێژ نابێت تا بە ئارەزووی خۆی شت بکڕێت و ڕەنج و ماندووبوونی هاوسەرەکەی لەبەرچاو نەگرێت، بلکە لە ڕووی داراییەوە هۆشیار و پێگەیشتوو دەبێت، کۆنترۆڵی خۆی دەکات و بە حیکمەتەوە پارە خەرج دەکات و بەڕێوەی دەبات، بگرە هاوکاریشی دەکات لە پاراستنیدا. زانایان هۆکاری ئەوەی کە پێغەمبەر (ﷺ) وەسفی کردووە بەوەی "باشترین گەنجینەیە کە مرۆڤ کۆی بکاتەوە" دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە گەنجینە تەواو دەبێت و مەسرف دەکرێت، بەڵام هاوسەری چاک کانیاوێکی زەمزەمی خێرە، و بەرەکەتی ئەوەی لێیەوە دێت کۆتایی نایەت بەڵکو خێرەکە دوو هێندە و زیاتر دەکات. • لەبەر ئەوە، بەس نییە کە ئافرەتێک زۆر بەڕۆژوو بێت، شەوننوێژکەر بێت، لەبەربەکاری پەڕتووکی خودا بێت یان نوقمی خوێندنی زانستەکان بێت، لە کاتێکدا هیچ هۆشیارییەکی لە بابەتی هاوسەرگیریدا نەبێت و توانای دەروونی، سۆزداری و عەقڵیی نەبێت بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی هاوسەرگیری و هاوڕێیەتیکردنی پیاوێک. هەرکەسێکیش دەستی بگات بە هاوسەرێکی چاک بەو سیفەتانەی پێغەمبەر (ﷺ) ژماردوونی، و سەرەڕای ئەوەش لەبەربەکار، زانا و عیبادەتکاریش بێت، ئەوا دەبێتە خێرێکی دوو هێندەکراو. • شایەنی ئاماژەیە کە هاوسەری چاک خاوەنی ڕەوشتی بەرزە وەک چۆن پێغەمبەر (ﷺ) باسی کردووە، بە دڵنیاییەوە پەرۆشی نوێژەکانیەتی، ڕامانی لە پەڕتووکی خودادا هەیە، گیانی پاکە و ئامانجەکەی لە هاوسەرگیریدا ڕاستگۆیانەیە، زۆر هۆشیارە بە گرنگیی ئەم هەنگاوەی ژیانی، و ئامادەیە بۆ پێزانینی چاکە و بەرگەگرتنی سەختی و ماندووبوونەکان. • لەبەر ئەوە، پێویستە لەسەر کچان بە بێ هەڵگرتن یان ئامادەنەبوون بەم سیفەتانە هەنگاو بەرەو هاوسەرگیری نەنێن؛ دەکرێت ڕاهێنان بکات، فێر ببێت و خۆی چاکتر بکات، لانی کەم بڕبڕە و بنەما دروستەکانی ئەم هەنگاوە دابمەزرێنێت، چەمکەکان ڕاست بکاتەوە و لێیان بگەڕێت، و بەها و ئامانجەکەی و ئەو ئەرکەی خودا پێی ڕاسپاردووە تێبگات، دواتریش لە ڕێڕەوی ژیانی هاوسەرگیرییدا زیاتر فێر دەبێت و خۆی بەرەوپێش دەبات. چونکە مرۆڤ بە زانایی و لێهاتووییەوە لەدایک نابێت، بەڵکو لە سەرجەم قۆناغ و شوێنێکدا ڕاهێنان لەسەر ڕۆڵی خۆی دەکات تا دەگاتە باشترین ئاستێک کە توانای هەبێت.

  • باشە ئەگەر ڕەحمی خوای نەبا، قوڕی کوێمان وەسەر سەری خۆ کردبا؟!

  • اجعلوا لإخوانكم المُستَضعَفينَ في غزّةَ والمُسلِمينَ عَامَّةً، نصيبًا من دُعائِكم .. اللهمَّ الطُفْ بمن لا ناصرَ لهم ولا مغيثَ، ولا ملجأَ ولا ملاذَ سواك، اللهمَّ ارحمْ ضعفَهم، وقِلَّةَ حيلتِهم، وأغِثْهم وفَرِّجْ عنهم، يا جابرَ المنكسرين، ويا مغيثَ المستغيثين، ويا مُجيبَ دعوةِ المضطرّين. اللهم إنا نشكو إليك ضعف قوَّتنا، وقلَّة حيلتنا، وهواننا على النَّاس، اللهم أنت ربّ المستضعفين وأنت ربّنا، فالطف بإخواننا في غزَّة وعجِّل بالفرج لهم.