tgindex
أَبُو سُفْيَانُ الْحَنْبَلِي

أَبُو سُفْيَانُ الْحَنْبَلِي

Статистика

@swfiyan_bot بۆتی کەناڵ

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
30
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
204
−1 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
228
30 постов
Вовлечённость
111,8%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 30
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
20
1/48двое суток
22
1/72трое суток
24

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • قال سفيان الثوري: الناسُ نيامٌ، فإذا ماتوا انتبهوا. سوفیانی الثوری دەڵێت: خەڵکی نووستوون، کاتێک مردن، بەخەبەر دێنەوە. حلية الأولياء

  • قال خلف بن تميم: حدثنا زائدة، أن منصورًا صام أربعين سنة، وقام ليلها، وكان يبكي، فتقول له أمه: يا بني، قتلت قتيلًا؟ فيقول: أنا أعلم بما صنعت بنفسي، فإذا أصبح كحل عينيه، ودهن رأسه، وبرق شفتيه، وخرج إلى الناس. سير أعلام النبلاء حلية الأولياء

  • الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد تقبل الله منا ومنکم

  • مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهَا أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ

  • 29 апр.18494из marwantofiq1

    #ئاگاداریدان هەندێك کەناڵ پەیدا بوون کە هەوڵێکی زۆر ئەدەن دەربارەی سەرخستنی کوفری ئەشعەرییەکان و بە گەورە دانانی ئەشعەرییە زندیقە خبیثەکان کە یەکێك لە خاوەنی کەناڵەکان ناوی: (ڕەوەند شافعیە) کە چەن کەناڵێکی هەیە لە تەلەگرام و یوتوب کە بە نوسین و دەنگی زەمی ئەهلی سوننە دەکات و مەزهەبی ئەشعەرییەکان سەردەخات و ئەم زندیقە هەندێك داماو و زندیقی تری لە چوار دەورە کە خەریکی بڵاو کردنەوەی کوفرن هەندێك لە کەناڵەکانیان ناوی: (رواق الشافعية و ئەدەبی دین و دنیا و سەید عومەر و سەردەم دەرباز و زیاتر لەمانیش...) ئەم کەسانە سەری زمان و بنی زمانیان وەسفکردنی ئەم ئەشعەریانەیە و خۆشەویستیەکی زۆریان لە دڵدا هەیە بۆیان و باسێکی زۆری عیلم و جوهدی ئەو زانا ئەشعەریانە دەکەن، بەتایبەت ڕەوەند کە زنجیرە پۆست دەکات لەسەریان و ناوی ئەو زانایانە دەهێنێت کە ئەشعەریەکانیان بە موسڵمان زانیوە، هەموو بەڵگەکانیشی لەو بابەتەدا ابن تیمیة و زاناکانی خەلەف و موعاصرینن کە حسابی پوشێکیان بۆ ناکرێت لای شوێنکەوتوانی سەلەف، وە هەروەها ئەو کەسانەی کە زانا ئەشعەریەکان تەکفیر دەکەن زۆر قسەی ناشرینیان پێدەڵێت و بەبێ ڕەوشترینی کۆمەڵگا لە قەڵەمیان دەدات و بە گەنجی داماو و بێ عیلم و زانست وەسفیان دەکات، وە هەروەها مەزهەبی تەکفیرکردنی ئەشعەریە جەهمیەکانیش بە مەزهەبێکی فاسد دادەنێت. سەرەتا حەزم نەکرد ئاگاداری لێبدەم و بیناسێنم بە ئەهلی سوننە، بەڵام دواتر پێم وترا هەندێك لە سوننیەکان گوێ لە دەرس و دەوری دەگرن، وە لە ئێستاوە هەموو هەوڵێکی بۆ بەرگری کردن و بە موسڵمان دانانی ئەو زانا ئەشعەریە جەهمیە کافرانەیە، وە هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵێکی زۆر دەدات تا تەکفیر کردنی ئەشعەریەکان بە گومڕایی و گەمژەی و بێ عیلمی و زانست لای خەڵکی نیشان بدات، لەعنەتی الله لەخۆی و مەزهەبەکەیشی بێت، جا ئەوکاتە بە پێویستم زانی ئاگاداری لێبدەم و ئەهلی سوننە و مسوڵمانان ئاگادار بکەمەوە لە گومڕایی ئەم گومڕایە. داوا دەکەم لەوانەی شوێنکەوتەی ئاثارن و دەیانەوێت لە دینداریاندا شوێن پاکترین مەنهەجی دونیا بکەون، ئەوا دووربکەونەوە لەم کەسە و گوێ لە دەرس و دەوری مەگرن و لە کەناڵەکانیان دەربچن ئەگەر چی خاوەنی عیلمیش بێت، هیچ خێرێك لە عیلمێکدا نییە کە گومڕایی بەدوادا بێت، هەر وەکو چۆن هیچ خێرێك لە هەنگوینێکدا نییە کە ژەهری تێدابێت.

  • قالَ أبو الدَرداء لو تَعلمونَ ما أنتُم لاقُونَ بَعدَ الموتِ ما أكَلتُم طَعاماً على شَهوةٍ، ولا شَرِبتُم شَراباً على شَهوةٍ، ولا دَخلتُم بَيتاً تَستَظِلُّونَ فيه، ولَخَرَجتُم إلى الصُّعُداتِ تَضرِبونَ صُدورَكُم وتَبكونَ على أنفُسِكُم. الزهد احمد بن حنبل ذكر الموت حلية الأولياء أبو الدرداء دەڵێت: ئەگەر بتانزانیبایە لە دوای مردن تووشی چی دەبن و چاوەڕوانی چی دەکەن، نە بە ئارەزووەوە خواردنتان دەخوارد، نە بە ئارەزووەوە خواردنەوەتان دەخواردەوە، و نە دەچوونە ناو هیچ ماڵێکەوە کە سێبەری تێدا بکەن و تێیدا بحەوێنەوە؛ بەڵکو دەچوونە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاوبانەکان و چۆڵەوانییەکان، لە سنگتان دەدا و بۆ حاڵی خۆتان دەگریان.

  • قال أبو بكر الأثرم: رأيت أبا عبد اللَّه إذا كان الحديث عن النبي في إسناده شيء يأخذ به، إذا لم يجد خلافه أثبت منه، مثل حديث عمرو بن شعيب، ومثل حديث إبراهيم الهجري، وربما أخذ بالحديث المرسل، إذا لم يجئ خلافه؛ وذلك لأن من الناس من قال: إن المرسل لا يحتج به. العدة أبو بكر الأثرم دەڵێت: بینیم ابو عبد اللە کاتێک فەرموودەیەک لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەهات کە لە سەنەدەکەیدا شتێک هەبوایە (واتە کەمێک لاواز بوایە)، کاری پێ دەکرد ئەگەر فەرموودەیەکی تری پێچەوانەی نەدۆزیبایەتەوە کە لەو بەهێزتر بێت؛ وەک فەرموودەکانی عمرو بن شعيب و إبراهيم الهجري. هەروەها هەندێک جار فەرموودەی مورسەل ـیشی وەردەگرت ئەگەر هیچی پێچەوانە نەهاتبایە؛ ئەمەش لەبەر ئەوەی هەندێک لە خەڵکی دەڵێن فەرموودەی مورسەل نابێتە بەڵگە.

  • حوکمی گێڕانەوەی نوێژە ناتەواوەکان و چۆنیەتی خەمڵاندنیان لە فیقهی حەنبەلیدا. ​ابن قدامة دەڵێت: إذَا تَرَکَ رُکْنًا مِنْ الصَّلَاةِ، أَوْ شَرْطًا مُتَّفَقًا عَلَى وُجُوبِهِ، جَاهِلًا بِهِ، لَمْ تَصِحَّ صَلَاتُهُ، وَيَلْزَمُهُ إعَادَةُ مَا صَلَّى قَبْلَ ذَلِكَ، سَوَاءٌ قَلَّ أَوْ كَثُرَ. ​ئەگەر کەسێک ڕوکنێکی نوێژی جێهێشت، یان مەرجێکی جێهێشت کە هەمووان هاوڕان لەسەر واجبییەکەی، و ئەمەشی لەبەر نەزانی کردبێت، ئەوا نوێژەکەی دروست نییە، و لەسەری واجبە هەموو ئەو نوێژانەی پێشوو کە کردوویەتی بگێڕێتەوە، چ کەم بن یان زۆر. ​ وە دەڵێت: وَإِنْ جَهِلَ عَدَدَ مَا فَاتَهُ، لَزِمَهُ أَنْ يُصَلِّيَ حَتَّى يَتَيَقَّنَ بَرَاءَةَ ذِمَّتِهِ. ​ئەگەر کەسێک ژمارەی ئەو نوێژانەی فەوتاون (یان بە هەڵە کراون) نەیزانی، ئەوا لەسەری واجبە ئەوەندە نوێژ بکات و بگێڕێتەوە تاوەکو دەگاتە پلەی دڵنیایی کە گەردنی ئازاد بووە و هیچی لەسەر نەماوە. ​هەروەها ابن قدامە وتەی ئیمام احمد ـی هێناوە لەسەر ئەم بابەتەو دەڵێت: قَالَ أَحْمَدُ فِي رِوَايَةِ صَالِحٍ، فِي الرَّجُلِ يَنْسَى صَلَوَاتٍ لَا يَدْرِي كَمْ هِيَ؟ قَالَ: يُعِيدُ حَتَّى يَتَيَقَّنَ. ​ئیمامی ئەحمەد لە گێڕانەوەی صاڵح ـی کوڕیدا، دەربارەی ئەو پیاوەی کۆمەڵێک نوێژی لەبیرچووە و نازانێت ژمارەیان چەندە، دەڵێت: دەبێت بییانگێڕێتەوە تاوەکو دڵنیا دەبێت. ​گەر کەسێک نوێژەکانی دووبارە کردەوە پێش ئەوەی بگات بە گێڕانەوەی هەمووی: ​إِذَا تَابَ الْعَبْدُ وَشَرَعَ فِي الْقَضَاءِ، فَإِنَّ اللهَ يَتَجَاوَزُ عَنْهُ بِمَا بَقِيَ، لِأَنَّهُ لَا يُكَلِّفُ اللهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا، وَهُوَ قَدْ بَذَلَ وُسْعَهُ فِي الْإِتْيَانِ بِمَا عَلَيْهِ. ​کاتێک بەندە تۆبە دەکات و دەست دەکات بە گێڕانەوەی ئەو پەرستش و ئەرکانەی لەسەریەتی، ئەوا خوای گەورە لەو بەشەی کە دەمێنێتەوە (و نەیتوانیوە تەواوی بکات) خۆش دەبێت؛ چونکە خودا هیچ کەسێک پاش توانای خۆی تەکلیف لێ ناکات، ئەویش هەموو هەوڵ و توانای خۆی سەرف کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی کە لەسەری بووە. ​ابن قدامة دەڵێت: وَمَنْ لَزِمَهُ فَرْضٌ فَضَاقَ عَنْهُ الْوَقْتُ، فَمَاتَ قَبْلَ تَمَكُّنِهِ مِنْ فِعْلِهِ، فَلَا إثْمَ عَلَيْهِ؛ لِأَنَّ الْوُجُوبَ يَتَعَلَّقُ بِالتَّمَكُّنِ، وَمَا لَا يَتَمَكَّنُ مِنْهُ لَا يَلْزَمُهُ. ​هەر کەسێک فەرزێکی لەسەر بێت و کاتی بەسەردا تەنگ ببێتەوە (بمرێت) پێش ئەوەی بتوانێت ئەنجامی بدات، ئەوا هیچ گوناهێکی لەسەر نییە؛ چونکە واجببوون پەیوەستە بە توانای ئەنجامدانەوە، و ئەوەی مرۆڤ توانای نییە (بەهۆی مردنەوە)، لەسەری واجب نییە. ​ المغني الفروع

  • قال الإمام أحمد بن حنبل: رحم اللهُ عبدًا يقولُ الحقَّ، ويَتَّبِعُ الأثرَ، ويَعتصمُ بالسُّنَّةِ، ويقتدي بالصالحين. طبقات الحنابلة ئیمام احمد دەڵێت: اللە ڕەحم بکات بەو بەندەیەی کە حەق دەڵێت، وە شوێن ئاثار دەکەوێت، و دەستی گرتوە بە سوننەتەوە، چاکەکاران ئەکاتە پێشەنگی خۆی.

  • قال الإمام أحمد في رواية ابن القاسم: إذا روى أهل المدينة خبرًا ثم عملوا به فهو أصح ما يكون. المسودة ئیمام ئەحمەد لە گێڕانەوەی ئیبن قاسمدا دەڵێت: ئەگەر خەڵکی مەدینە فەرموودەیەکیان گێڕایەوە و کاریان پێ کرد، ئەوا ئەو فەرموودەیە لەوپەڕی ڕاستی و دروستیدایە.

  • قال عبد الله بن وهب: بلغني أن عمر بن عبد العزيز قال: إنَّ أفضلَ الصدقةِ أن يتصدَّقَ الرجلُ على أخيه، كلمةُ خيرٍ، قولُ خيرٍ، ينفعه بها في دينه. الجامع لابن وهب عبدللە کوڕی وەهب دەڵێت، عومەری کوڕی عبدالعزیز دەڵێت: باشترین بەخشین ئەوەیە مرۆڤ وشەیەکی چاک و قسەیەکی پڕ خێر بکاتە دیاری بۆ براکەی، کە لە دینەکەیدا سوودی پێ بگەیەنێت.

  • هەڵوێستی ئیمام احمد لەسەر دوو حەدیسی صحیح کە ماناکانیان دژیەکن. نقل أبو الحارث عنه في الحديثين المختلفين، وهما جميعًا بإسناد صحيح عن النبي -ﷺ-: ينظر إلى ما عمل به الأئمة الأربعة، فيعمل به. ئەبو حاریس لەبارەی (ئیمام ئەحمەدەوە) گێڕاویەتەوە سەبارەت بەو دوو فەرموودەیەی کە دژبەیەکن، لە کاتێکدا هەردووکیان بە سەنەدێکی ڕاست لە پێغەمبەرەوە ﷺ هاتوون: دەڵێت: دەبێت سەیری ئەوە بکرێت کە چوار خەلیفە ڕاشدینەکە چۆن کاریان پێ کردووە، ئینجا بەو شێوەیە کار بکرێت. ونقل الفضل بن زياد في الحديثين بإسناد صحيح: ينظر إلى ما عمل أو ما قال الخلفاء بعده. يعني: أبا بكر وعمر. وە فەزڵی کوڕی زیاد گێڕاویەتەوە کە لە حاڵەتی هەبوونی دوو فەرموودەی ڕاستدا: دەبێت سەیری ئەوە بکرێت کە خەلیفەکانی دوای پێغەمبەر ﷺ چییان کردووە یان چییان وتووە. مەبەستی لە: ئەبوبەکر و عومەرە. العدة في أصول الفقه

  • بەکارهێنانی وشەی ( أخاف ) لای ئیمام احمد بە مانای نەهی دێت. ​نقل صالح عن أبيه: أنها تستعمل في الامتناع، ومنه قوله تعالى: ﴿إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي﴾ [الأنعام: ١٥] معناه: إنني أمتنع خوفًا من ربي. وقوله تعالى: ﴿فَأَخَافُ أَنْ يَقْتُلُونِ (١٤)﴾ [الشعراء: ١٤]. العدة في أصول الفقه ​صاڵح لە باوکیەوە گێڕاویەتییەوە کە: ئەم وشەیە بۆ وازهێنان و خۆپاراستن (ئیمتینا) بەکاردێت. وەک لە قورئاندا هاتووە: ﴿إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي﴾، هەروەها ئایەتی: ﴿فَأَخَافُ أَنْ يَقْتُلُونِ﴾. ​ وشەی (أخاف) لە بنەڕەتدا بۆ گومان و دوودڵی بەکاردێت، بەڵام ئیمامی ئەحمەد لە وەڵامەکانیدا بۆ مەبەستی نەهی و دروست نەبوون بەکاریهێناوە.

  • دەربارەی وتەی ئیمام احمد ( أحب ولا أحب ) لەو پرسیارانەی لێی کراون. ​نقل صالح عن أبيه: أن هذِه اللفظة، المراد بها الإيجاب. ​العدة في أصول الفقه ​ساڵح لە باوکیەوە گێڕاویەتییەوە: مەبەست لەم دەستەواژەیە (أحب ولا أحب)، بۆ ئیجابە ​واتە/ بەکارهێنانی ئەم وشەیە بۆ واجب بونە دەربارەی ئەو پرسیارەی لێی کراوە ​

  • عَنِ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ رضي الله عنه قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ ﷺ َ حَتَّى انْتَفَخَتْ قَدَمَاهُ فَقِيلَ لَهُ: أَتَتَكَلَّفُ هَذَا وَقَدْ غَفَرَ اللَّهُ لَكَ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ؟ قَالَ: أَفَلَا أَكُونُ عَبْدًا شكورا؟ له موغەیرەی کوڕی شوعبەوە، دەگێڕدرێتەوە کە وتی: پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوەندە نوێژی ئەکرد تاوەکو هەردوو پێی هەڵئاوسان. پێی وترا: بۆچی ئەوەندە ئازاری خۆت دەدەیت لە کاتێکدا خودا لە هەموو گوناهە ڕابردوو و داهاتووەکانت خۆش بووە؟ فەرمووی: ئایا نابێت منیش بەندەیەکی سوپاسگوزار بم؟ الشمائل الترمذي

  • الحجاوي دەڵێت: وێنەکێشانی گیاندار و بەکارهێنانی ئەو شتانەی وێنەیان تێدایە و نوێژکردن تێیدا حەرامە، بەڵام نوێژەکە دروستە... ئەگەر لە وێنەکەدا شتێک ببڕدرێت کە ژیانی لەگەڵدا نەمێنێت (وەک سەری)، ئەوا چیتر مەکروهـ نییە. الٳقناع ​ابن قدامة دەڵێت: سەبارەت بەوەی وێنەی گیانداری تێدایە، لەبەرکردنی مەکروهە و نوێژکردن تێیدا دروستە... دروستکردنی وێنە حەرامە، ئەگەر لەناو جلێکی لەبەرکراویشدا بێت هەر وایە، مەگەر لە شوێنێک بێت کە سووکایەتی پێ بکرێت (وەک نەعل، ڕاخەر)، یان وێنەکە بەشێکی نەمابێت کە ژیانی پێوە مابێت وەک بڕینی سەری. المغني ابن قدامة ​پرسیار لە ئیمام ئەحمەد کرا دەربارەی مۆر یان نه‌خشێک کە وێنەی تێدایە؟ فەرمووی: کێشەی نییە، مەگەر پەیکەرێکی ڕەق و وەستاو بێت. الآداب الشرعية ​ئەبو داود دەڵێت: بە احمدم وت: ئەو جلەی وێنەی تێدایە (حوکمی چییە)؟ ئیمام ئەحمەد فەرمووی: لە هەموو بارودۆخێکدا بە مەکروهی دەزانم، مەگەر جلێک بێت کە ڕاخرابێت یان پێی لێ بنرێت، بەڵام ئەوەی کە بە پێوە بێت (وەک جل و پەردە) دروست نییە. مسائل الإمام أحمد برواية أبي داود

  • أَصْبَحْتُ أَمْنَحُ مَنْ يَعْصِي مَوَدَّتِي حِلْمِي وَأَصْرِفُ عَنْهُ جَهْلَ مَنْ جَهِلَا أَرَى السُّكُوتَ عَلَى الْأَحْمَقِ تَفَضُّلا وَلَا أَرَى الْعَيَّ بِالسُّكُوتِ عَنِ الْخَطَا

  • 23 мар.21572из Zad_Al_Sunni

    تێگەیشتنی هاوەڵانی مەزهەبی حەنابیلە لە حەدیثی کورەیب بەم شێوەیەیە : فأمَّا حَدِيثُ كُرَيْبٍ فإنَّما دَلَّ على أنَّهم لا يُفْطِرُونَ بقولِ كُرَيْبٍ وَحْدَه، ونحنُ نقولُ به، وإنَّما مَحَلُّ الخِلافِ وُجُوبُ قَضاءِ اليَوْمِ الأوَّلِ، وليس هو في الحَدِيثِ. فإن قِيلَ: فقد قُلْتُم إنَّ النَّاسَ إذا صامُوا بِشهَادَةِ واحِدٍ ثلاثِينَ يَوْمًا، ولم يَرَوُا الهِلالَ، أفْطَرُوا في أحَدِ الوَجْهَيْنِ. قُلْنَا: الجَوابُ عن هذا من وَجْهَيْنِ؛ أحَدِهما، أنَّنا إنَّما قُلْنَا يُفْطِرُونَ إذا صامُوا بشهَادَتِه، فيكون فِطْرُهُم مَبْنِيًّا على صَوْمِهِم بشهادَتِه، وهاهُنا لم يَصُومُوا بقَوْلِه، فلم يُوجَدْ ما يجوزُ بناءُ الفِطْرِ عليه. الثانى، أنَّ الحَدِيثَ دَلَّ على صِحَّةِ الوَجْهِ الآخَرِ ئەمە وتەی ابن قودامەیە لەم بارەیەوە کە دەڵێت : «سەبارەت بە فەرموودەکەی کورەیب، ئەوە تەنها ئەوە دەسەلمێنێت کە خەڵکی مەدینە ڕۆژوویان نەشکاند تەنها بە قسەی کورەیب بە تەنیا، جا ئێمەش - حەنابیلە - هەمان ڕامان هەیە [کە بۆ جەژن یەک شاهید بەس نییە]. جێگەی خیلافەکە لەوەدایە ئایا قەزاکردنەوەی ڕۆژی یەکەم پێویستە یان نا ؟ کە ئەمە لە فەرموودەکەدا باس نەکراوە. ئەگەر بوترێت : ئێوە وتووتانە ئەگەر خەڵکی بە شایەتی "یەک کەس" ٣٠ ڕۆژ بە ڕۆژوو بوون و پاشان مانگیان نەبینی، ئەوا لە یەکێک لە دوو ڕاکەی مەزهەبدا دەتوانن جەژن بکەن . ئێمە دەڵێین : وەڵامی ئەمە بە دوو خاڵە؛ یەکەم: ئێمە وتمان جەژن دەکەن ئەگەر " لەسەر بنەمای شایەتی ئەو یەک کەسە " دەستیان بە ڕۆژوو کردبێت « واتە بینینی مانگ لەسەرەتای ڕۆژ ژمێری مانگەکەوە هاوبەش بن » ، کەواتە جەژنەکەیان بەستراوەتەوە بەو ڕۆژووەی کە هەر بە شایەتی ئەو دەستی پێکردبوو - دوای ٣٠ ڕۆژ دەبێتە جەژن لە ئەگەری نەبینینی مانگ - . ... جا ئیتر ڕوونە کە حاڵەتی کورەیب بەو شێوەیە تەوجیهـ نەکراوە لای حەنابیلە کە مخالف تەوجیهیان کردووە (خیلافەکە قبووڵ کراوە و باسێکی تەنگ نیە ) : خەڵکی مەدینە بە قسەی کورەیب دەستیان بە ڕۆژوو نەکردبوو (ئەوان ڕۆژێک دواتر - شەممە - دەستیان پێکردبوو). بۆیە کاتێک کورەیب دێت و دەڵێت لە شام ٣٠ ڕۆژ تەواو بووە، ابن عباس ناتوانێت جەژن بکات، چونکە کورەیب " تەنها یەک شاهدە " و شایەتی یەک کەس بۆ جەژن وەرناگیرێت، و خەڵکی مەدینەش لەسەر هەمان ڕۆژ ژماردنی بینینەکەی شام دەستیان بە ڕۆژوو نەکردبوو تا ئێستا جەژنەکەی لەسەر بنیاد بنێن . پوختەی بابەت : حەدیثی کورەیب فائیدەی قبووڵ نەبوونی یەک شاهدی لێ دەردەهێنرێت بۆ بینینی مانگی شەوال ، نەک جیاوازی کاتی مانگ بینین بەڵکو ئەگەر ثابت ببێت لە جێیەکی تر مانگ بینراوە ڕۆژێک پێش ڕۆژ ژمێری ئێمە؛ ئەوە دەبێت ڕۆژووی ئەو ڕۆژە بگیرێتەوە . وفقنا اللە وإياكم .

  • مەزهەبی جێگیر و معتمد لای حنابیلە ئەوەیە کە (اتحاد المطالع) بنچینەیە. واتە ئەگەر مانگ لە هەر شوێنێک بینرا بە بەڵگەی شەرعی، ئەوا لەسەر موسڵمانان واجب دەبێت ڕۆژوو بگرن یان جەژن بکەن، بێ گوێدانە دووری و نزیکی مەودای نێوان وڵاتەکان. إذا رأوا الهلال صاموا، وإذا رآه الناس في بلدٍ، فعليهم كلهم الصوم. أبو بكر الأثرم (ت ٢٧٣ هـ) واتە: ئەگەر مانگیان بینی با بەڕۆژوو بن، وە ئەگەر خەڵکی لە شارێکدا بینینیان، ئەوا لەسەر هەموو خەڵک پێویستە ڕۆژوو بگرن. ​إذا ثبتت الرؤية عند الإمام، لزم الناس كلهم الصوم، قريبهم وبعيدهم. أبو داود السجستاني (ت ٢٧٥ هـ) واتە: ئەگەر بینینی مانگ لای پێشەوا جێگیر بوو، پێویستە لەسەر هەموو خەڵک ڕۆژوو بگرن، چ ئەوانەی نزیکن و چ ئەوانەی دوورن. ​إذا رأى الهلال أهل بلد، لزم جميع البلاد الصوم. أبو القاسم الخرقي (ت ٣٣٤ هـ) واتە: ئەگەر خەڵکی شارێک مانگیان بینی، ڕۆژووگرتن لەسەر هەموو شارەکانی تریش پێویست دەبێت. ​وإذا رأى الهلال أهل بلد لزم جميع البلاد الصوم، سواء كانت المسافة بينهما قريبة أو بعيدة. القاضي أبو يعلى الفراء (ت ٤٥٨ هـ) واتە: ئەگەر خەڵکی شارێک مانگیان بینی، ڕۆژوو لەسەر هەموو شارەکان واجب دەبێت، چ مەودای نێوانیان نزیک بێت یان دوور. ​ظاهر المذهب: أنه إذا ثبتت الرؤية بمكان، لزم الصوم سائر الناس. ابن عقيل الحنبلي (ت ٥١٣ هـ) واتە: ڕواڵەتی مەزهەب ئەوەیە: ئەگەر لە شوێنێک بینینی مانگ جێگیر بوو، ڕۆژووگرتن لەسەر تێکڕای خەڵک پێویست دەبێت. ​إذا ثبتت الرؤية في بلد، لزم سائر البلاد الصوم. موفق الدين ابن قدامة (ت ٦٢٠ هـ). واتە: ئەگەر بینین لە شارێک جێگیر بوو، لەسەر هەموو شارەکانی تر پێویستە ڕۆژوو بگرن. ​إذا رأى الهلالَ أهلُ بلدٍ، لزم سائرَ البلاد الصومُ، نصَّ عليه أحمد. علاء الدين المرداوي (ت ٨٨٥ هـ) واتە: ئەگەر خەڵکی شارێک مانگیان بینی، پێویستە لەسەر هەموو شارەکانی تر ڕۆژوو بگرن، ئیمامی ئەحمەد دەقی لەسەر ئەمە داوە. ​وإذا ثبتت رؤية الهلال في بلدٍ، وجب الصومُ على جميع الناس. الحجاوي (ت ٩٦٨ هـ) واتە: ئەگەر بینینی مانگ لە شارێکدا جێگیر بوو، ڕۆژووگرتن لەسەر هەموو خەڵک واجب دەبێت. ​إذا ثبتت الرؤية في بلدٍ، لزم الناسَ كلَّهم الصومُ. منصور بن يونس البهوتي (ت ١٠٥١ هـ) واتە: ئەگەر بینینی مانگ لە شارێکدا جێگیر بوو، پێویستە لەسەر هەموو خەڵک ڕۆژوو بگرن.

  • ئەنەسی کوڕی مالیکەوە (اللە لێی ڕازی بێت) وتی: (دواین بینینی پێغەمبەری خودا ﷺ ، کاتی لادانی پەردەی ژوورەکەی بوو لە ڕۆژی دووشەممەدا؛ تەماشای دەموچاویم کرد، وەک لاپەڕەیەکی قورئان دەدرەوشایەوە. خەڵکیش لە پشت ئەبوبەکرەوە بوون (خەریکی نوێژ بوون)، خەریک بوو خەڵکەکە لە خۆشیی بینینی پێغەمبەر ﷺ بشڵەژێن و نوێژەکەیان تێکبچێت، بەڵام ئەو ئاماژەی بۆ کردن کە لەسەر نوێژەکەتان بەردەوام و جێگیر بن، لەو کاتەشدا ئەبوبەکر پێشنوێژی بۆ دەکردن. پاشان پێغەمبەر ﷺ پەردەکەی دایەوە و لە کۆتایی ئەو ڕۆژەدا کۆچی دوایی کرد). الشمائل الترمذي