tgindex
Adil.zankoline

Adil.zankoline

Статистика

بەخێربێن بۆ چەنالەکەمان …🖤 هەر پرسیارەک سەبارەت بە خیندنەوە هەبوو بەپێی تواناو ئەو زانیاریانەی هەمانە جوابتان دەدەین بە زوترین کات .. Owner: @adilbeshayi Admin : @LuxiMinot https://t.me/AdilZ_Line

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
5
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
1 566
+8 за 3 дн.
Сутки
+5
+0,32%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
530
21 постов
Вовлечённость
33,8%
к подписчикам
Постов в день
0,7
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
433
1/48двое суток
496
1/72трое суток
535

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • مشکیلەی جیلی ئێستا ئەوەیە زیرەکی دەستکرد AI بەزۆری بۆ دروست کردنی وێنەو ڤیدیۆ بەکاردێنن

  • لە ئێستادا گرینگترین شت بۆ ئەوەی هەلی کارت دەست بکەویت گرینگی زۆر بەمانە بدەن زمانی ئینگلیزی Excell زیرەکی دەستکرد AI Communucation

  • ⭐ ئەو 7 skill ـەی من پێشنیار دەکەم 1. English — گرنگترین Speaking Writing Listening Business English Interview English ئەگەر ئینگلیزیت باش بێت، زۆرتر دەتوانیت لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کار بکەیت. 2. Communication & Public Speaking فێربە چۆن: خۆت بناسێنیت بە ڕوونی قسە بکەیت Presentation بکەیت لەگەڵ بەڕێوەبەر و هاوکار قسە بکەیت لە interview ـدا متمانەبەخۆ بیت 3. Microsoft Office بە ئاستی پیشەیی بەتایبەتی: Excel ⭐⭐⭐⭐⭐ Word PowerPoint Outlook Excel بە تایبەتی skill ـێکی زۆر بەسوودە بۆ زۆر جۆر کار. 4. AI Skills 🤖 ئەمە بەڕاستی بۆ بازاڕی کاری ئێستا زۆر گرنگە: ChatGPT AI research Prompting AI-assisted writing Data analysis بە یارمەتی AI دروستکردنی presentation و report بە AI مەبەست تەنها ئەوە نییە ChatGPT بەکاربهێنیت؛ بزانیت چۆن AI بکەیتە ئامرازێکی کارکردن. 5. Data Analysis ئەگەر بتوانیت: Excel → Power BI → SQL فێربیت، CV ـەکەت زۆر بەهێزتر دەبێت. 6. Problem Solving & Critical Thinking لە interview ـدا زۆرجار تەنها ناپرسن «چی دەزانیت؟» دەپرسی: “If this problem happens, what would you do?” بۆیە فێربە چۆن کێشە تحلیل بکەیت و چارەسەر پێشنیار بکەیت. 7. CV + LinkedIn + Interview Skills ئەمە skill ـێکی جیاوازە و زۆر گرنگە. بزانیت: CV ـی پیشەیی چۆن بنووسیت LinkedIn ـەکەت چۆن دروست بکەیت چۆن Job Application بکەیت چۆن لە Interview وەڵام بدەیت چۆن خۆت بە شێوەیەکی پیشەیی بفڕۆشیت ⸻ English + Excel + AI + Communication + Power BI + Interview و لەگەڵ ئەمانەدا internship / volunteer work / project دەکردم، تەنانەت ئەگەر مووچەکەی کەم بوو. چونکە لە CV ـدا: 🎓 Degree 💻 Skills 🏢 Experience 🗣️ Communication = 🔥 Strong Candidate 💡 گرنگترین خاڵ چاوەڕوان مەبە تا زانکۆ تەواو دەکەیت پاشان skill فێربیت. ئەگەر 6–12 مانگ پێش graduation دەست پێ بکەیت، کاتێک دەرچوویت لە زانکۆ دەبیتە:

  • без подписи

  • هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆی سۆران و پۆلیتەکنیکیش لۆمارێ

  • زانکۆی سەلاحەدین پڕۆژەی (+SUID) دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تێیدا هەڵگرانی پێناسی زانکۆ و کەسوکاری پلە یەکیان، لە 20% تا 50% داشکانیان لە کەرتی تەندروستی و چەند کەرتێکی دیکەدا بۆ دەکرێت. سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، پڕۆژەی (+SUID) تایبەتە بە قوتابییان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین و ئامانج لێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و داشکانە لە کەرتەکانی تەندروستی، بازاڕیکردن، خواردنگە و کافێیەکان. لە قۆناخی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەدا، د. کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ 15 نەخۆشخانە، تاقیگە و دەرمانخانە واژۆ کردووە. بەپێی رێککەوتنەکە، هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆ و کەسانی پلە یەکیان دەتوانن لەو ناوەندانە سوودمەند بن. رێژەی داشکانەکان لە ناوەندە پزیشکییەکان بەم شێوەیەیە: 🔴 نەخۆشخانەی میهرەبانی: 50% داشکان 🔴 نەخۆشخانەی شار: 20% بۆ 40% داشکان 🔴 سەنتەری دایمۆند: 20% بۆ 40% داشکان 🔴 نەخۆشخانەی نازی منداڵان: 30% داشکان 🔴 کۆمەڵگەی پزیشکی مامۆستایان: 30% داشکان 🔴 سەنتەری کاپیتال دێنتەڵ: 30% داشکان 🔴 تاقیگەی بایۆ: 20% داشکان 🔴 تاقیگەی مید 24: 20% داشکان 🔴 تاقیگەی ئیمینوکۆ گین سەنتەر: 20% داشکان 🔴 تاقیگەی نۆبڵ مید لاب: 20% داشکان 🔴 دەرمانخانەی دەلانی: 20% داشکان 🔴 دەرمانخانەی سەروەران: 20% داشکان 🔴 نەخۆشخانەی سویدی: 20% داشکان 🔴 جوانکاری گول بیویتی: 20% داشکان بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەمە قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەیە و لە داهاتوودا کەرتەکانی دیکەش دەگرێتەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی خێزانی زانکۆی سەلاحەدین.

  • دوای وەزارەتی خوێندنی باڵا ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ، لەجێگەدانانی مامۆستایانی گرێبەستی لەوەزارەتی پەروەردەش ڕاگرت.

  • بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆش:: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی(لەجێگەی دانان) بۆ (١٠٠٠) فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی دامەزراندن بە شێوازی (لەجێگەی دانان) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و داوا دەکات هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە. بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، کارکردن بە بڕگەی دووی نووسراوێکی پێشوویان ڕاگیراوە. نووسراوەکە تایبەتە بە پرسی لەجێگەی دانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا وانەبێژانەی کە بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون. نزیکەی (١٠٠٠) هەزار گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستبەکارنەبوون بریابوو بە پرۆسەیەکی شەفاف لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی شوێنیان پر بکرێتەوە بەخاڵبەندی پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی دابوو بەڵام ئەمرۆ لە بریارەکەی خۆی پەشیمان بۆتەوە و پرۆسەکە رادەگیریت دوای ئەم بریارە پێویست ناکات سەردانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی هێنانی پشتگیری چونکە پرۆسەکە دەوەستێت بەداخەوە ئەمەش هەوالێکی ناخۆش بوو،

  • بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆش:: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی(لەجێگەی دانان) بۆ (١٠٠٠) فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا

  • لەم گروپە دەتوانن گفتوگۆ ئاڵو گۆڕ بکەن بەڵام ئاگادارن کۆنتڕۆڵ کراوە بەبۆت هەر ڕێکلام بابەتیکی نەشیاو لینک باند دەکرێت و پەیامەکە دەسڕێتەوە

  • https://t.me/AdilZ_Line

  • https://t.me/AdilZ_Line

  • ئاگاداری بۆ هەڵگرانی بروانامەی باڵا ئێمە وەک چەند مامۆستایەکی هەڵگری بروانامەی باڵا، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانمان کرد بۆ ئەوەی ئەو بەرێزانەی هەڵگری بروانامەی باڵای وەکو (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا و بۆردی پزیشکی) لە هیچ دامەزراوەیەکی حکومی دانەمەزراون و ناویان لە لیستی پێشووی وەزارەتدا نەبوو کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوە، ناوی ئەوانیش بە لیستێکی پاشکۆ بنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ دا پارەیان بۆ تەرخان بکریت بە مەبەستی دامەزراندن بۆیە هەر کەسێک کە هەڵگری ئەو بروانامانەی سەرەوەیە و دانەمەزراوە ئەو لینکە پرکەنەوە بۆ ئەوەی داتا و ناوەکانیان بگەینرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا -بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆیەکان رۆژی دووشەمە دوا وادەیە داتاکە دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەر پرسیارێکتان هەبوو نامە بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرن yousifhaziz94@gmail.com تکایە ئەم لینکە پڕ بکەنەوە https://forms.gle/TU3bLGroHseiYgyz6

  • 6 авг.566111

    без подписи

  • без подписи

  • پشتگیری دەرچوون کرایە بێبەرامبەر لە چوارچێوەی پرۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست بە لەجێ دانان لەسەر میلاکی وەزارەتمان و ئەو ڕێکارانەی بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنی پێشکەشکارانی شایستە بە سیستمێکی دادپەروەرانە پەیڕەو دەکرێن؛ بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین کەوا هەر دەرچوویەکی زانکۆ کە داوای پشتگیری دەکات بۆ مەبەستی سەرەوە لە بەرامبەر پێدانی نوسراوی پشتگیری هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەرنەگیرێت، چونکە پشتگیرییەکە تەنها بۆ مەبەستی پێشکەشکردنە. بەپێی بریاری ئەنجومەنی وەزیران نرخی پشتگیری بۆ هەر مەبەستێک بری ٢٠ هەزار دینارە بەڵام لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بەرێز د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاریدا بۆ پرۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست بە لەجێ دانان لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا پشتگیری دەرچوون بێ بەرامبەر بە دەرچوان بدریت پشتگیری دەرچوون یەکێک لەو دیکۆمێنتانەی داواکاراوە پێوستە ساڵی دەرچوون و ریزبەندی دەرچوون و کۆی گشتی نمرە لەناو پشتگیری دەرچوون بنوسرێت

  • هەولێر - لە پێناو زامنکردنی شەفافیەت، دادپەروەری و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەنگاوێکی گرنگی تری نا بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی لەجێگادانانی نزیکەی هەزار کەس بە شێوەی گرێبەست. لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز (د.ئارام محمد) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرێز (د. توانا نەجەف)، سەردانی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستانی کرد. ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە، داواکردن بوو لە داواکاری گشتی بۆ ئەوەی چاودێرییەکی ورد و ڕاستەوخۆی پرۆسەی لەجێگادانانی ئەو گرێبەستانە بکات و نوێنەریان هەبیت کە تا ئێستا دەستبەکارنەبوون، تاوەکو پرۆسەکە دوور بێت لە هەر جۆرە قۆرخکاری و نادادییەک. کاتی پێشکەشکردن و شێوازی فۆڕمەکە: بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە پرۆسەی پێشکەشکردن بەتەواوی بە ئەلیکترۆنی (ئۆنلاین) بێت. چاوەڕوان دەکرێت سیستەمەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بە ڕووی هاووڵاتیاندا بکرێتەوە. مەرجەکانی پێشکەشکردن: مافی پێشکەشکردن بۆ هەموو هاووڵاتییەک کراوەیە، بەڵام بەپێی ڕێنماییەکان، ئەم کەسانەی خوارەوە مافی پێشکەشکردنیان نابێت: -هەر کەسێک تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر بێت. -هەر کەسێک تەمەنی لە ٤٠ ساڵ زیاتر بێت. -هەر کەسێک دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێت. -هەر کەسێک کە لە ئێستادا بە شێوەی (میلاک) یان (گرێبەست) لە دامودەزگاکانی حکومەتدا دامەزرابێت. ئەم هەنگاوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرێت، چونکە هێنانە ناوەوەی دەستەی دەسپاکی بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە، متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی حکومەت و پرۆسەی دامەزراندن زیاتر دەکات. خاڵەکانی کێبرکێ کە پێشتر بڵاوم کردبونەوە لەگەڵ ئەو مەرجانە تەنها رەشنوسن تا رۆژی تەقدیم کردن جێگر دەکرێن.

  • داواکاری گشتی چاودێری پرۆسەی دامەزراندنی نزیکەی هەزار گرێبەست دەکات

  • هەر کەسێک لە سێ یەکەمەکان ئەگەر وەک گرێبەست دامەزرا لە زانکۆکان ئەوە مافی سێ یەکەمی لە دەست نادات بەرێز د.توانا نجف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: هەر کەسێک لە سێ یەکەمەکان ئەگەر وەک گرێبەست دامەزرا لە زانکۆکان یان دامەزراوەکانی حکومەت ئەوە مافی سێ یەکەمی لە دەست نادات مافی پارێزراو دەبیت بۆیە دەتوانن لەو لەجێگا دانانە داواکاری پێشکەش بکەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابیت لە داهاتودا کە وابریارە لە چەند رۆژی داهاتوو پلاتفۆرمەکە کارابێت بەرێز د. توانا نەجەف، ڕاگەیاند، دڵنیام کە دۆسیەی سێ یەکەمەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری تەواوی لەسەر دەکرێت و بەرگریشی لێدەکرێت، چونکە بە یاسا مافی خۆیانە کە دابمەزرێندرێن