- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 55
- 1/48двое суток
- 63
- 1/72трое суток
- 67
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
هاوار کردن لەغەیری اللە شەریک دانانە بۆ اللە اللەتعالی ئەفەرموێ: وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ـ المٶمنون ــ۱۱۷ ــ📖 واتە: هەرکەسێک لەگەڵ خوا پەرستراوێکی تری بانگ بکات، کە هیچ بەڵگەیەکی بۆی نییە، ئەوا حسابی لای پەروەردگارە؛ بەڕاستی بێ باوەڕان سەرکەوتوو نابن. تەفسیر: ئایەتەکە بە ڕوونی قەدەغەی ئەوە دەکات کە کەسێک لەگەڵ خوا کەسێکی تر بانگ بکات و وەک پەرستراوێک لێی داوا بکات؛ ئەمە لە بابەتی شیرکە. هەروەها اللە ئەفەرموێت: ﴿وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ﴾ سورەتی فاطر ــ فاطر۱۳ ــ📖 قورئان بە ڕوونی باس لە بانگ کردنی غەیری خوا دەکات و دەڵێت ئەوان ناتوانن وەڵامی بانگ کردن بدەنەوە تەنانەت ئەگەر بیشیبیستن، ناتوانن وەڵامت بدەنەوە نابیستی زیندوو ئەگەر ببیستێ ناتوانێ دوعات بۆ بکات. هەروەهائەفەرموێ :﴿وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُوا مِن دُونِ اللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَن دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ﴾(الأحقاف: ) ٥ ــ📖. واتە: کێ گومڕاترە لەو کەسەی جگە لە خوا کەسانێک بانگ دەکات کە تا ڕۆژی قیامەت وەڵامی نادەنەوە و لە بانگ کردنەکەشیان ئاگادار نین. بۆیە پرسیارەکە ئەوە نییە کە ئەگەر زیندوو کەڕ بوو چی چونکە ئەمە قیاسێکی هەڵەیە. لە زیندووەکە تەنها ئەو شتە داوا دەکرێت کە لە توانای مرۆڤ دایە، و دوعاکردنیش بۆت بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەیکات. لە کۆتایی دا، ئەگەر بەڕاستی یەک ئایەت یان یەک فەرمودە هەیە کە پێغەمبەر ﷺ فەرمان بکات:مردوو بانگ بکەن و لێی بخوازن دوعاتان بۆ بکات ئەو بەڵگەیە بهێنە، ئەگەریش نیە یەعنی شەرع نییە.. وە پێغەمبەر ﷺ بە ابن عباسی فەرموو: إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللَّهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ صحیح الترمذی ــ ۲٥۱٦ ــ📚 واتە: ئەگەر داوایەکت هەبوو تەنها لە خوا داوای بکە، و ئەگەر داوای یارمەتیت کرد تەنها داوای یارمەتی لە خوا بکە.
پەیوەندیی هاوسەرگیریی بەردەوام، تەنها بە خۆشەویستی دروست نابێت... بەڵكو بە دوو کەس دروست دەبێت کە دەدوێن لەبری بێدەنگی، لێک گەیشتن هەڵدەبژێرن لەبری کەلەڕەقی، وە چارهسهركردنی ههڵهكانیان لەبری سەرکەوتن بەسەر یەکتری دا. چونکە هاوسەرگیری لەبەر ئەوە سەرکەوتوو نابێت کە هەستەکان هەموو ڕۆژێک بە هەمان گوڕوتینەوە دەمێننەوە. بەڵکو لەبەر ئەوەیە هەردوو لایەن ڕێزە کە، لە ڕۆژە سەختەکان دا پێش ڕۆژە ئاسانەکان، کە دەست بە پەیوەندییەکەوە بگرن نەک بە ناخۆشی و ململانێکانەوە... خۆشەویستی دەستپێکێکی جوانە... بەڵام بەردەوام بوون، بڕیارێکە کە هەموو ڕۆژێک نوێ دەبێتەوە.
کوڕان و کچانی ئێمە بەرەو کوێ؟! بەرەو کوێ هەنگاو دەنێن!!! چۆن ڕێگەتان دا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئارەزووە کاتییەکان هەڵتانخەڵەتێنن!! چۆن ڕێگەتان دا متمانەی خێزانەکانتان لێتان بسێنرێتەوە؟!! طالب العلم ـەکانمان بەرەو کوێ؟! وازتان لە طلبی عیلم هێنا؟! دڵێک گوناھ و پەیوەندی حەڕامی تێدا بێت، نوری ڕاستەقینەی علمی تێدا کۆنابێتەوە، زانست نورێکە و بە دڵێکی تاوانبار نادرێت… کوا داعیەکانمان؟! وازتان لە دەعوە هێنا؟! کوا ئێوە لە کوێن؟! گیرۆدە و هۆگری پەیوەندی حەڕام بوونە؟! خیانەت دەکەن لە خێزانەکانتان؟؟ چونکە دایک و باوکتان سوننی نین ئەبێت خیانەتیان لێ بکەن؟! و لە خۆتانەوە خۆتان بۆ فڵانە کەس دابنێن و فڵانە کەس بۆ خۆتان دابنێن؟؟ بڵێی من بۆ ئەوم و ئەو بۆ منە!! چۆن ئەتوانن لە پەیوەندییەکی حەڕامدابن و لەگەڵ نامەحرەمێکدا بن بە بیانووی ئەوەی کە دەچیت بۆ داوای یان ئەو دێت بۆ داوات!!! گریمان ڕۆیشتی بۆ داوای یان ئەو هات بۆ داوات و نەیاندا یان ماڵتان ڕازی نەبوون!! ئەوکات چی؟؟ ئەو هەموو حەڕامی و تاوانە و ئەو هەموو فیتنە و فەسادییە؟؟!! ئایا ئێوە غەیب دەزانن؟! وا خۆتان بۆ ئەم و ئەو دادەنێن؟؟؟ لە کاتێکدا ئەمە قەدەری الله ـیە و تەنها الله زانایە بەوەی کە کێ لە قەدەرتدایە و کێ دەبێت بە ڕزقی تۆ و ناتوانی هیچ کەسێک بکەیت بە ڕزقی خۆت بە عیلاقات و پەیوەندی حەڕام و خیانەت و گوناهـ.. بە خۆتاندا بچنەوە بیربکەنەوە تێبفکرن!! کوا ترسی الله لە دڵتاندا؟! چۆن لەبەردەم خەڵکیدا باسی حەڵاڵ و حەڕام دەکەن و لە خەلوەتدا لەگەڵ حەڕامدا تێكەڵ دەبن؟!! بیربکەنەوە لەو ڕۆژەی کە هەموو پەردەکان لادەبرێن و خیانەتە شاردراوەکانتان لەبەردەم هەموو مەخلوقاتدا ئاشکرا دەکرێنەوە!! ئەی جەماعەتی خاوەن وەعد و بەڵێنەکان!! ئەی ئێوە؟ ئەوانەی کە وەعد بە یەکتری دەدەن کە بۆ یەکتری بن یان بۆ هیچ کەسێکی تر نابن!! ئافرەتێکی سوننی بیت و داوابکرێی بۆ برایەکی بەڕێز و ڕەوشت بەرز و طالب العلم و بە ئەدەب ڕەتی بکەیتەوە تەنها لەبەر ئەوەی بەڵێنت بە کەسێکی تر داوە بە ناشەرعی!! یان پیاوێکی سوننی بیت و پێت بڵێن ئافرەتێکی بەڕێز و لە خواترس و صاڵیحە و طالب العلم هەیە ئەگەر ویستت بۆت داوا ئەکەین یان پێت ئەدەین تۆ ڕەتی بکەیتەوە لەبەر ئەوەی وەعدت بە کچێکی تر داوە!!! لە کاتێکدا نازانی ئەم کچە بۆت ئەبێت یان نا!! ئەم کوڕە بۆت ئەبێت یان نا!! لە قەدەرتدایە یان نا!! وەعد بەم و بەو بدەیت و خۆتان بەهی یەک بزانن!! بەرەو کوێ.. ئەمڕۆ نا بەیانی کە ڕاستییەکان دەرکەوتن لە کوێ خۆتان دەشارنەوە؟! ساتێک بیربکەنەوە لەو ڕۆژەی کە پەردەکان لادەبرێن و پەیوەندییە شاراوەکەتان ئاشکرا دەبێت..، ئەوکات چۆن سەیری نێوچاوانی دایک و باوکتان دەکەنەوە؟!! ئەو دایک و باوکەی شانازییان بە ئاستی زانست و دینداریتانەوە دەکرد!! بە چ ڕوویێکەوە باسی دین و شەرع دەکەنەوە؟! دواتریش ڕسوایی دونیا دەستپێکە، ڕسوایی قیامەت بەڕێوەیە.. #بەرەو_کوێ..
وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍ بَخْسٍ دَرَاهِمَ مَعْدُودَةٍ وَكَانُوا فِيهِ مِنَ الزَّاهِدِينَ ﴾ ۲۰ ــ سورة یوسف ـ📖 وە فرۆشتیان بەنرخێکی کەم کەچەند درهەمێک بوو و ئەوان بێ نیاز بوون لێی چونکە دەترسان ڕازیان دەرکەوێ ئەمە دوونیایه : پێغەمبەر یوسفی تێدا دەفرۆشرێ ! بە پێغەمبەر نووح دەوترێ درۆزن ! پێغەمبەر محمد ﷺ تێدا بەردباران دەکرێ ! پێغەمبەر موسا بە جادووگەر لەقەڵەم دەدرێ ! خودا ڕەحمی کردووە ئێره شوێنی دروێنه نییە ، بەڵکو شوێنی چاندنه .. دەى شتێک بچێنه سبەی حەزت لەدروێنەکردنی بێت .. ئەوەتا : هەر ئافرەتێــــک داوێن پاک بێت ، پێی دەڵێن : ووشکه ! ، هەر کەسێک خیر بکات ، پێی دەڵێن : مالّ بەفیرۆدەره ! هەرکەسێک پابەندبێ بە دین ، پێی دەڵێن : دواکەوتووه ! هەرکەسێک بڕوات بۆ مزگەوت : پێی دەڵێن : هیچ شوێنی نییە !
درۆکردن! خراپترین، وە بێ نرخترین، وە سووکترین، وە پیسترین، سیفەتە کە لە هەر کەسێک دا دەبینیت. بزانه کە خودا درۆی خۆش ناوێت. ئایادرۆی سپی شتێکی باشە؟ : 1_درۆی سپی قسەیەکی ناتەواو یان ناڕاستە کە بە مەبەستی باش، پاراستنی دڵی بەرامبەر، یان ڕێگری کردن لە کێشەیەکی گەورە دەوترێت، و زیانی گەورەی نییە بەراورد بە درۆی خراپ. ئەم جۆرە درۆیە زۆر جار لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردێت. لایەنە باشەکانی درۆی سپی: دڵنەوایی: بۆ ئەوەی کەسێکی نەخۆش یان نیگەران دڵ تەنگ نەبێت. پاراستنی پەیوەندی: بۆ دوورکەوتنەوە لە دەمەقاڵێی بچووک لەگەڵ هاوسەر یان دۆست. ڕێزگرتن: شاردنەوەی ڕاستییەکی زۆر تاڵ کە سوودی نییە. 2_زیانەکانی درۆی سپی متمانە شکاندن: ئەگەر درۆکە ئاشکرا بێت، متمانەی نێوان کەسەکان کەم دەبێتەوە. زیادبوونی درۆ: درۆی بچووک دەبێتە هۆی دروست بوونی درۆی گەورەتر. کاریگەری لەسەر منداڵ: درۆ کردن لەگەڵ منداڵ متمانەیان تێک دەدات.
تەفسیری سورەتی العنکبوت ، باسی ئایەتی ماڵی جاڵجاڵۆکە گوێبیستی بن 👆
قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: يُوشِكُ أَنْ يَكُونَ خَيْرَ مَالِ الْمُسْلِمِ غَنَمٌ يَتْبَعُ بِهَا شَعَفَ الْجِبَالِ وَمَوَاقِعَ الْقَطْرِ، يَفِرُّ بِدِينِهِ مِنَ الْفِتَنِ. رسول اللە ﷺ دەفەرموێت: خەریكە باشترین سامانی موسوڵمان ببێتە مێگەلە مەڕێك، کە شوێنیان بکەوێت بەرەو لووتكەی چیاكان و شوێنە باراناوییەكان، بە دینەکەیەوە هەڵبێت لە فیتنە. «"صحيح البخاري" ٩/٥٣»
قال البخاري: قال محمد بن سعيد: حدثنا عبد السلام بن حرب، عن خصيف، قال: "كان أعلمهم بالطلاق سعيد بن المسيب، وبالتفسير مجاهد، وبالحج عطاء، وبالحلال والحرام طاووس، وأجمعهم في ذلك كله سعيد بن جبير" ئیمامـی خصیف رَحِمَهُ الله ُ تَعَالىٰ دەڵـێ :- زاناترین کەس بـوو بە بـاسـی طلاق: سعیدی بن المسیب ، وە بە تەفـسیر: مجاهد ، وە بە حەج: عطاء ، وە بـەحـەرام و حـەڵال : طـاوس ، وە ئەمەی لەهەمووی شارەزایە و هەمووی لێ کۆبۆتەوە سعید بن جبییرە . رەحمەتی الله لەهەموویان بێت 🤲 التاريخ الكبير للبخاري: ج۷/ص٤۱۱ | التاريخ الكبير لابن أبي خيثمة - السفر الثالث: ٤٥٤٨]📚
без подписи
حكیم بن جعفر ووتی،گوێم له أبا عبدالله البرائی بوو دهیووت: له ڕۆژی قیامهت دا پله بهرزتری تێدانیه له ڕازی بووان له الله تعالی له ههموو حاڵێك دا.. 📚الرضا عن الله بقضائه..
без подписи
الحمدللە لەم کاتە پیرۆزەدا موژدەی تۆپینی خامنەیی پشت ڕاس کرایەوە بەرەو جەهەنم و سەرئەنجامێکی زۆر خراپ 🔥
موژدەیەڪ لە پێغەمبەر ـەوە ﷺ بۆ ئافرەتانۍ مسوڵمان پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێت : هەرڪەسێڪ ڕۆژووۍ ڕۆژووە وانێڪ بشڪێنێت ( خواردنۍ پێ بدات بۆ شڪاندنۍ ڕۆژووەڪەۍ ) ئەوا هاوشێوەۍ ڕۆژوەوان ئەجرۍ بۆ ئەنووسرێت بەبێ ئەوەۍ لە ئەجرۍ ڕۆژوەوان ڪەم بڪات قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ مَنْ فَطَّرَ صَائِمًا كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِهِمْ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا | مسند الدارمي 1744 📚 |
" اللَّهُمَّ أَهِلَّهُ علَيْنَا بِالأَمْنِ والإِيمَانِ، وَالسَّلامَةِ والإِسْلامِ، رَبِّي ورَبُّكَ اللَّه، هِلالُ رُشْدٍ وخَيْرٍ "
#یەڪۍ_مانگۍ_ڕەمەزان... 🌙الحمد للە ئەم ئێوارەیە ڪە 2026/2/18 ـە لە هەڵەبجە بە چاو مانگمان بینۍ ڪە تەریقەۍ شەرعۍ جێگیرڪردنۍ مانگەڪانە بە ڕوئیەۍ چاوە نەڪ حساباتۍ فەلەڪ ناسۍ ، وەڪ لە ڤیدیۆڪەدا دەیبینن مانگ دەردەڪەوێ ، ئەو ڪاتەۍ دەرڪەوت ڪاتژمێر 6:12 خولەڪ بوو ڕێڪ دواۍ 34 خولەڪ لە خۆرنیشتن ڪه ڪاتژمێر 5:38 خولەڪ خۆر نیشت ، جا بەندە بەرپرسم لە دونیا و ئاخیرەتدا ڪە بەم چاوانەۍ سەرم مانگم بینۍ واللە الموفق.
{أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ} اللّٰه عَزَّ وَجَلَّ دەفەرمووێ : گوێڕایەڵی️ اللّٰه و گوێڕایەڵی️ رسول اللّٰه و بەر فەرمانی ئەوانە بکەن کە کاروباری ئێوەیان بەدەستەوەیە. جا ئیمامی موجاهید دەفەرمووێ ئەو کەسانە واتا : کەسانی خاوەن ئەقڵ و تێگەیشتووەکان لە دین. العقل وفضلە لإبن أبي الدنیا ــ📚
#ڪتێبۍ_پۍ_دۍ_ئێف 📚 ناوۍ ڪتێب : ڪتاب الفتن والملاحم ✍ نوسەر : هەڵمەت عبداللە. 🤲 بەهیواۍ سوودۍ هەموو لایەڪ وفق اللە الجمیع ٳلۍ ما یرضاھ. 📥 بۆ دابەزاندن ئەم لینڪە دابگرن.☟ https://www.mediafire.com/file/iczxm5uknpysdt5/كتاب+الفتن+والملاحم+.pdf/file
ئێمە دینمان لە سەحابە و تابیعین وەر گرتووە ئەی ئەوان کێ؟ عباد بن العوام پێی ووتم: شریك بن عبد اللّە هاتە لامان نزیکەی پەنجا ساڵ لەمەوپێش، ووتی: پێم وت: ئەی أبا عبد اللّە، لە لای ئێمە خەڵکانێك هەن لە موعتەزیلە ئینکاری ئەم فەرموودانە (دابەزینی الله تعالی بۆ ئاسمانی دونیا) دەکەن ووتی: جا نزیکەی دە فەرموودەی بۆ گێڕامەوە لەسەر ئەم بابەتە، وە فەرمووی: ئێمە ئـەم دینەمان وەرگـرتووە لە تابعین ـەوە، لە هاوەڵانی️ رسـول اللّە ـەوە ﷺ، جا ئەوان لە کێیان وەرگرتووە؟! السنة عبد الله ٤٩٤ ــ📚
- ئهمه یهكێكه له نزاكانی پێغەمبەری خوا ﷺ : «اللَّهُمَّ إِنِّـي أَسْأَلُكَ الْـهُدَى وَالتُّقَى وَالْعَفَافَ وَالْغِنَـى» واتە: خوایە من داوای هیدایەت و خۆ پاراستن لە تاوان و پاكێتی و دەوڵەمەندیت لـێ ئەكەم . رواه مسلم :۲۷۲۱ |📚