tgindex
زمانی عەرەبی لەگەڵ م:عماد احمد ولی

زمانی عەرەبی لەگەڵ م:عماد احمد ولی

Статистика

زمانی عەرەبی لەگەڵ مامۆستا عماد احمدولی

Последний пост
6 апр.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
25
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
2 298
−2 за 2 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
993
25 постов
Вовлечённость
43,2%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 25
Упоминаний
4
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • لیستی کەنالەکان ............... وتەی زانایان @wtayzanayan1 🌹 توێشووی قیامەت @lasayaiquraan 🌹 شووشەکان @elqawareer 🌹 وتەو فەرموودە @wtawfarmuda 🌹 وەلامەشەرعیەکان بۆ پرسیاری خوشکان @xald1 🌹 وتە ناوازەکانی زانایان @wtayzanakan 🌹 تۆماری خوێندنەوە @txwendinewe 🌹 قورئان @Qurhan1 🌹 پرۆژەی هودا @Projayhuda 🌹 فێربونی قورئان @learnqurankarim1 🌹 تەفسیری قورئانی پیرۆز @TafsirQuran_Piruz 🌹 🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺 @Khatonakam 🌹 ✿فموعدنُآ غدآ في دارخُلدٍ✿ @quran_shefay_dla 🌹 گوندێمە @arinabarzani 🌹 زمانی عەرەبی لەگەل م.عیماد @ar1bi 🌹 کچانی ئیسلام @kchani_islam 🌹 چرپەی ئیمانی @chrpayeman 🌹 خۆشەویستی خودا @xosha_westi_xwa 🌹 الزهد والرقائق @alraqaiq 🌹 گەنجینەی قورئان @quranb1 🌹 ئارامی دڵان @A_ramee 🌹 ئارامی دەروون @Aramidarwn 🌹 سپسکرایبی ئەم چەنالە بکەن https://m.youtube.com/channel/UC-bqpnv56hmU6c4tv1Jix_g ⌚لیستەکە لەکاتژمێر ۹ ی شەو  دادەنرێ تا ٦ بەیانی

  • 24 окт.1 364143

    سوڵتان (عبدالحمیدی دووەم) لە کاتی بەکارخستنی هێڵی ئاسنی "حیجاز"دا پێش ئەوەی بگات بە شاری "مەدینە"، لەبەر پیرۆزی شوێنەکە فەرمانی کرد بە داپۆشینی هێڵی شەمەندەفەرەکە بە خووری و لەباد! بۆ ئەوەی دەنگ دەر نەکات و شارەکە پیی بێزار نەبن! چونکە شاری پیغەمبەری خودایە ﷺ و گۆڕەکەشی هەر لەوێدایە.. هەروەها وەکو ڕێز و خۆشەویستییەك بۆ پێغەمبەرمان ﷺ چەند جارێك فەرمانیکرد، کە خوورییەکان بە ئاوی گوڵ بشۆنەوە، تا ئەو ڕێگایە بۆنخۆش بکات، کە دەچێت بۆ شاری پێغەمبەرمان ﷺ و گۆڕەکەی. بۆیە لەم ساڵانەی دواییدا شارەوانی "ئەستەمبوڵ" وەکو وەڵامێك بۆ ئەو چاکەیەی سوڵتان، هەستا بە دانانی گڵۆپی سوور لەسەر ئەو ڕێگایانەی کە نزیك بوون لە گۆڕی سوڵتان (عبدالحمید)! ئەم کارەش بۆ کەمکردنەوەی دەنگ و ژاوەژاو بوو لەو ناوچەیەی کە گۆڕی سوڵتانی لێیە.. وەڵامی چاکە هەر بە چاکە دەدرێتەوە. هەینییتان پیرۆز، صلوات لەبیرمەکەن... الّۣلّۣهّۜـۣۜـۣۜمّۣ صۣۣۜۜـۣۜـّۣۜلّ عّۣۜلّۣۜـۣۜـۣۜـۜـۣۣىۣﻣۣۣۖۖحّۣۣۖمّۣۖـۣۖـۣـۣۨۖۛـۣـۣۖدوّۣۜاّۣلّۖ محمّۣۖـۣۖـد #عوسمانییەکان #پەروەردەی_ئیسلامی -------------------------------- #ڪلتوور_و_مێژووی_ئیسلامی

  • 22 окт.1 0726

    без подписи

  • 22 окт.1 071142

    #جاران پیاوەکە ئەو ئەسپەی نەدەفرۆشت کە ژنەکەی سەری دەکەوت، بەڵکو سەری دەبڕی بۆ ئەوەی هیچ پیاوێکی تر سەری نەکەوێت #کاتێک ژنەکە دەنێژرێت خێزانەکەی لە لێواری گۆڕدا کۆدەبنەوە و شوێنەکە دەورە دەدەن تا جگە لە بنەماڵەکەی کەسی تر نەتوانێت بچێتە ناو گۆڕەکەوە و کەس دەستی بەر لاشەی ژنەکە نەکەوێت #جل و بەرگی ژنێک چیرۆکی پەروەردەی باوکی و پاکیزەیی دایکی و غیرەتی براکەی و پیاوەتی مێردەکەی دەسەلمێنێت #ڕۆشنبیری و ئازادی بە مانای وازهێنان لە بەها وئاداب و بەها باڵاکان نیە #بەڵام ئێستا ژنەکەی چوە لەسەر سنگی تاتۆیەک بکات پیاوەکەشی لەلایەوە وەستاوە و مۆتیڤەیتی ئەکات و دەستی گرتوە و ئەڵێ هیچ نیە ئازیزم وا تەواو بوو ئازارەکەی #کچەکەی چوە بۆ جیم بە سترێجێکەوە و لە بەر چاو ئەو هەموو گەنجە ئەچەمێتەوە و خۆی با ئەیات باوکی کێشەی نیە و ئەڵێ کچەکەم ڕیازییە و جیسمی جوان ئەکات #کچەکەی لەگەڵ جەماعەتی زانکۆ و مەعهەد چۆتە دەرەوە بۆ سەیران و ١١شەو ئەگەڕێتەوە ا محاسەبەی ناکات ئەڵێ گەنجە قەیچێکا بە تۆزێ جەو وەرگرێت #ڤەیپەکەی بە دەمەوەیە لە بەر چاوی باوکیا ئەیکێشێ باوکی جار جار تامەکانی بۆ ئەکڕێ و ئەڵێ قەینا بەس نیە ناخواتەوە #غیرەت و #شەهامەت و #پیاوەتی لەو کاتەوە نەما کە حساب بۆ #عەشایەری و کلتوری کورد نەکرا #ئاگاداری کچ و ژنەکانتان بن ئەوان شەرەف و غیرەت و شەهامەت و پیاوەتی ئێوەن ئەوەنە خۆتان تەسک مەکەنەوە و دوای ژیانی سۆشیاڵ میدیای مۆدێلەکان و ژنە تەڵاقدراوەکانی ڕێکخراوە تێکدەرەکان مەکەون دواتر یان کچەکانتان بە تەڵاقدراوی یان ژنەکانتان بە مۆدێلی یان خوشکەکانتان بە سوکی بۆ ئەنێرنەوە بۆ ماڵەوە (ئەمە ئەگەر پێشکەوتن بێت با من دواکەوتووترین کەس بم ئەمە ئەگەر مێشک وشکی بێت با بخنکێم لە وشکانییدا) وەرگیراوە.

  • ئەزانیت ئەم پیاوە کێیە ؟! ئەو یەکێکە لە گەورەترین ئەو پیاوانەی کە مرۆڤایەتی ناسیویەتی ! ٢٩ ساڵ بانگەوازی اسلامی کرد لە افریقیا ، نزیکەی ١١٫٢ ملیۆن نەفەر لە افریقیا لەسەر دەستی ئەو موسڵمان بوون . نزیکەی ۵٧٠٠ مزگەوتی دروست کرد . سەرپەرشتی ١۵ هەزار هەتیوی کرد . نزیکی ٩۵٠٠ بیری آوی لێدا لە افریقیا . ٨٦٠ خوێندنگە و قوتابخانە ، ٤ زانکۆ ، ٢٠٤ بنکەی اسلامی دروست کرد . ئەم پیاوە امیر : ( یونس ود الدکیم ) ە لە سودان .

  • ▪︎جموع أيام الأسبوع: کۆکردنەوەی ڕۆژەکانی هەفتە السبتِ: سُبُوت وأسبُت. الأحد: آحاد. الاثنين: لا يُجمع لأنه مثنى، فإذا بنيتَه للواحد جمعته على "أثانين". الثلاثاء: ثلاثاوات. الأربعاء: أربعاوات. الخميس: أخمِساء وأخمِسة. الجمعة: جُمَع وجُمُعات

  • با پەند وەربگرین پەیوەندیەکم بۆ هات لە نەمسا گەنجێکی خۆمانەی کورد ناوی پشتیوانە، دەنگی زۆر بێ هێز بوو وتی توخوا گوێم لێبگرە وتم بەسەر چاوان لە خزمەتم وتی دکتۆر ئیزنی داوم و ناگەمە سێ حەفتەی تر وتی توخوا ئەوەی لێی ئەترسێم کەم تەرخەمیمە لە نوێژ و ڕۆژو بەس دایم خوای گەورەم خۆشویستوە و زۆرش خۆم پاراستوە من ئێستە ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک ئەبمەوە لە مەرگ توخوا هەندێ شتم بۆم باس بکە لەسەر مردن… وتم گیانی من یەکەم هەمومان ناومان بۆ مردن نوسراوە هی ئێمە دیار نیە و هی تۆش وادیارە کە نیعمەتێکە پێش مردن تا ئەم ماوەیە زیاتر بەینی خۆت و خوا پتەو بکەیت دوەم ئەوە بزانە هەرکەسێک بە نەخۆشی بمرێت خوا موحاسبەی ناکات و لە سزای خۆی بەدوری ئەگرێت و مەشترسە لە روح کێشان بۆ ئیماندار وەکو خەو وایە .. دورۆژە قسەی لەگەڵ ئەکەم یەکەم دوعای بۆ بکەن تەمەنی ٢٨ ساڵە دوەم وانەیەک وەربگرین لە مردن ئەگەر هیچ نەبێت ئێمەش وادبنێین نەک سێ هەفتە باساڵێک بێت ئەم دونیایە بەجێ دێڵین و وابژین بەیانی ئەمرین با بە جوانی خوا بپەرستین و دەست بەرداری گوناح ببین و ئەم ژیانە کاتیە فریمان نەدات…خوا رەحم بە کاکە پشتیوان و سەرجەم نەخۆشەکان بکات ئامیین….

  • سوودی ڕێزمانی : ٳذاً: بە تەنوین فەتحە پیتی وەڵام و دڵنیاییە ، هیچ شوێنێکی لەشیکردنەوەدا نیە هەروەک لەقورئاندا هاتووە ( إنَّا إذاً لَخَاسِرونَ ) - ٳذا : بەبێ تنوین " اسم "ناوە ظرف زمان مفعول فیه یە، هەروەک لەقورئاندا هاتووە : (إذَا قُمْتُمْ إلى الصَّلاةِ ) - ٳذن : پیتی وەڵام و نەصبە تایبەت دەچێتە سەر کاری ڕانەبردوو" الفعل المضارع " وەکو : ٳذن تنجح لمن قال، سٲذاكر دروسی

  • باسێک لەسەر ( واو الجماعة ) واوی کۆ + (واو الجماعة) تەنها بە کار( الفعل) ەوە دەنوسرێت ، ئەلیفێک لەدوای واوی کۆ(واو الجماعة) زیاد دەکرێت ئەو ئەلیفە دەنوسرێت بەڵام ناخوێنرێتەوە چۆنیەتی نوسینی ئەم ڕاناوە ( وا ) - دەچێتە سەرکاری ڕابردوو (الفعل الماضي) وەکو : ذهبوا ، كتبوا ، درسوا - دەچێتە سەر کاری داخوازی( الفعل الٲمر) وەکو : اذهبوا ، اكتبوا ، ادرسوا - دەچێتە سەر کاری ڕانەبردوو ( الفعل المضارع) لەحاڵەتی منصوب وەکو : لن یذهبوا ، لن یكتبوا ، لن یدرسوا - یان کاری ڕانەبردووی مجزوم( الفعل المضارع المجزوم) وەکو: لم یذهبوا ، لم یكتبوا ، لم یدرسوا - بەڵام (الٲلف الفارقة) لە دوای واوی کۆ(واو الجماعة) زیادە دەکرێت بۆ ئاگاداربوونە کەوا ئەو واوە لەبنەڕەتی كارەکە( فعل)ەکە نیە بەڵکو واوی کۆیە و بۆی زیاد کراوە ئەو ئەلیفە لەدوای واوی کۆ زیاد دەکرێت بەڵام ناخوێندرێتەوە واتە دەنوسرێ بەڵام ناخوێندرێتەوە ، بەڵکو تەنیا بۆ ئەوەیە بزانین ئەو پیتی ( وا ) ئەسڵی نیە و زیاد کراوە و دەشتوانرێت لا ببرێت

  • #باسێکی پوخت دەربارەی #همزة ئەگەر هەمزەی پرسیاری(همزةالاستفهام) گەیشت بە هەمزەی وەصل جگەلە (ٱل) ئەوا هەمزەی وەصل لادەبرێت لە نوسین و دەربڕین،وەکو ( ٲصطفی البنات علی البنین ) ئەصلەکەی لە ( أَاِصْطفى ) وەرگیراوە بەڵام بەو جۆرە ناخوێندرێتەوە.لەقورئانی پیرۆزدا لە حەوت فرماندا هاتووە ئەوانیش: ( أَفْترى ، أصطَفى ، أطَّلع ، أتَّخذناهُم ، أتَّخذتم ، أَسْتكبَرْتَ ، أسْتغفرتَ) بەڵام ئەگەر هەمزەی پرسیاری(همزة الاستفهام) چووە سەر هەمزەی بەیەکگەیشتن( همزة الوصل ) ( ٱل ) لەو کاتەدا هەمزەی وەصل لاناچێت بۆ ئەوەی پرسیار تێکەڵ بە خەبەر نەبێت لەدوو لاوە ڕێگە پێدراوە . یەکەمیان : هەمزەکە دەگۆڕێت بۆ ( مد ) واتە درێژدەکرێتەوە وەکو: ءآلذَّكرين ، ءآلله أذن لكم . دووەمیان: بۆ ئاسانکاری:(دەربڕینی لەنێوان هەمزەو ئەلف)

  • #ڕزگارکردنی قودس لە ساڵی 1239ز، خەڵکی "دیمەشق" سەریان سووڕما، کاتێك بینییان خاچییەکانیان لەناو بازاڕەکاندا بە ئاسوودەیی دێن و دەچن و هەموو شتێك دەکڕن، تەنانەت چەکیش ..!! ئەمەش دوای ئەوە بوو کە خاچییەکان ڕێکەووتننامەی ئاشتییان لەگەڵ میرە ئەییوبییەکانی "شام"دا بەستبوو، کە پێکهاتبوون لە: ✺ (صالح ئیسماعيل ئەییوب) فەرمانڕەوای "دیمەشق". ✺ (ناصر داود ئەییوب) فەرمانڕەوای "کەرك". ✺ (منصور ئەییوب) فەرمانڕەوای "حمص". هەر لەو ڕێکەوتننامەیەدا "قودس"یشیان ڕادەستی خاچییەکان کردبوویەوە ..!! شێخ و زاناکانی ئەو سەردەمەش بەردەوام لە ووتارەکانیاندا، باسی سوود و باشییەکانی ئاشتەوایی نێوان خاچییەکان و مسوڵمانانیان دەکرد، جگە لە کەمینەیەكیان نەبێت کە دژی ئەو ڕێکەوتنە بوون.. جا لەو کاتەشدا شێخ (عزی کوڕی عبدالسلام) ڕابەرایەتی زانایانی ناڕازی دەکرد دژ بە ڕێکەوتنەکە، هەر بۆیە لە مینبەری مزگەوتی گەوورەی "ئومەوی"یەوە لە شاری "دیمەشق" هاواری کرد، لە دژی میرە ئەییوبییەکان و ئەو ڕێکەوتنەی کە بەستبوویان لەگەڵ خاچییەکاندا. دواتر لە ساڵی 1244ز، سووپای میرە ئەییوبییە ناپاکەکان و سووپای خاچییەکان پێکەوە یەکیان گرت لە ژێر ئاڵای خاچپەرستاندا، کە سەرکردەی خاچپەرست (واڵتەڕ ئەلبریني) پێشڕەوی دەکردن، پاشان بەرەو "میسڕ" بەڕێ کەوتن، کە لەو کاتەدا "میسڕ" لەژێر فەرمانڕەوای سوڵتان (مەلیك صالح ئەییوب)دا بوو، ئەویش دوای بیستنی لەشکرکێشی خاچییەکان، سووپاکەی خۆی گەیاندە گوندێکی نزیكی "غەززە" بۆ بەرەنگاربوونەوەیان.. سووپای (مەلیك صالح) بە سوارە و پیادەوە پێكهاتبوو لە 11هەزار جەنگاوەر، لە بەرامبەردا سووپای خاچییەکان ژمارەیان 30هەزار بوو..!! هەردوو لایان لە گوندی "هربیا" دایان لە یەك و جەنگێکی گەوورە لەنێوانیاندا ڕوویدا، کە لە مێژوودا بە جەنگی 'هربیا' ناسراوە و لە ئەنجامیشدا مسوڵمانان سەرکەوتن.. پاشان سووپای مسوڵمانان بەرەو "قودس" بەڕێ کەوتن و جارێکی تر ئەو شارە پیرۆزەیان لە چنگی خاچییەکان دەرهێنایەوە. بەمەش ئەییوبییەکان توانیوویانە دوو جار لە مێژوودا شاری "قودس" ڕزگاربکەن... ✺ جاری یەکەم لە جەنگی 'حەتین'دا و لەسەر دەستی سوڵتان (صلاح الدین ئەییوبی). ✺ جاری دووەم لە جەنگی 'هربیا' لەسەر دەستی سوڵتان (مەلیك صالح ئەییوب). هەر بۆیە شارەزایانی مێژوو ئەم جەنگە بە جەنگی 'حەتینی دووەم' هەژمار دەکەن. سەرچاوە: 📖 مصر و الشام في عصر الأیوبیین والممالك. (سعید عبدالفتاح عاشور). #مێژووی_مەسیحییەت #کورد_لەمێژووی_ئیسلامدا --------------------------------- #ڪلتوور_و_مێژووی_ئیسلامی

  • دوای تەواوبوونی مزگەوتی "بایەزید" لە شاری "ئیسلامبول"، کە لەلایەن سوڵتان (بایەزیدی دووەم)ەوە بنیاتنرابوو، لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەیدا بەڕووی نوێژخوێنان، مسوڵمانانی شارەکە هەموو چاوەڕێ بوون، تا بزانن کێ یەکەم جار پێشنوێژی لە مزگەوتەکەدا دەکات..!! کاتێك قامەت کرا و خەڵك هەموو ڕیزیان بەست بۆ نوێژ، وتارخوێنی دیاری کراوی مزگەوتەکە ڕوویکردە خەڵکەکە و ووتی: با کەسێك پێشنوێژیمان بۆ بکات، کە لە ژیانیدا هیچ نوێژێکی بەقەزا نەگێڕابێتەوە..!! واتە: کەسێك بێت، کە لە هەموو تەمەنیدا هیچ نوێژێکی فەڕزی لێ نەفەوتابێت..!! ئامادەبووان هەموو سەریان سوڕما و بەتاسەوە چاوەڕێیان دەکرد، تا بزانن ئەو کەسە کێیە کە دەچێتە پێشەوە ..!؟ دواتر چاوەڕوانی زۆری نەخایاند و هەمووان بینییان، کە سوڵتان (بایەزیدی دووەم) بە ئارامی و لەسەرخۆی ڕۆیشتە پێشەوەی نوێژخوێنان، پاشان ❜اللەاکبر❛ی کرد و پێشنوێژی بۆ کردن. سوڵتان (بایەزید) لەهەموو تەمەنیدا هیچ نوێژێکی نەفەوتاندبوو، بۆیە ناونرابوو بە (سوڵتانی وەلی). سوڵتان (بایەزیدی دووەم) لەنێوان ساڵانی (1447_1512ز) ژیاوە و کوڕی سوڵتانی بەناوبانگی عوسمانی (محمد الفاتح)ە. 📖 چەند لاپەڕەیەکی ڕەنگین لەمێژووی عوسمانی.

  • без подписи

  • #اللهم صل على سيدنا محمد وعلى ال سيدنا محمد

  • راجع "جواهر الحديث" https://play.google.com/store/apps/details?id=com.jawahir.peet

  • دایبەزێنە و لەدەست خۆتی مەدە کتێبەکانی حەدیس ئیمامی بوخاری ئیمامی موسلیم ئیمامی ( ابن خزیمة) ئیمامی ( ابن حبان ) سەحیحی موستەدرەک سونەنی ئەبوداود سونەنی تیرمذی سونەنی نەسائی سونەنی ئیبنو ماجە تکایە لەدەستی خۆتانی مەدەن

  • فێربوونی #زمانی عەرەبی بە چیرۆک بەشی دووەمی چیرۆکەکە

  • فێربوونی زمانی عەرەبی بە چیرۆک

  • без подписи

  • без подписи