- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 239
- 1/48двое суток
- 273
- 1/72трое суток
- 295
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
گەورەترین بێبەش و خەسارەتمەند ئەو کەسەیە کە تاوان ئەنجام ئەدات، پاشان هیچ پەشیمانییەك نایـەت بە دڵیدا، چونکە پەشیمانی تەوبە بەدوای خۆیدا ئەهێنێت و ڕێگری ئەکـات لە دووبارە ئەنجامنەدانەوەی ئەو تاوانە. الشیخ الطریفی خوای گەورە ئازادیبکا
ترسناکترین شت ئەوەیە بگەیە ئەو حاڵەتەی پێت وابێت نێوانی (تۆ) لەگەڵ (تەوبە) زۆر دوورە، نەکەی قەت وا بیر بکەیەوە. ناتەوێ خوا لێت خۆش بێت؟! (أَلا تُحِبّونَ أَن يَغفِرَ اللَّهُ لَكُم؟) با، کێ هەیە نەیەوێت..! (وَاللَّهُ غَفورٌ رَحيمٌ!) دە ئەوەتا، ئەوە خوایە! زۆریش لێخۆشبووە، ئەو کەسانەیشی خۆشدەوێ کە جار لە دوای جار تاوان ئەنجام دەدەن، بەڵام هەر دێنەوە بۆ بەردەم دەرگاکەی ئەو.... بۆیە کات دوا مەخە و داوای لێخۆشبوونی لێ بکە. گومانت نەبێت تۆبەکەت قەبووڵ دەکات، هەرچەند بارێکی قورسی تاوانیشت لە کۆڵ کردبێ...
تەمەنم ١٤ ساڵ بوو کە ئەم دەفتەرە بچووکەم کڕی و دەستم کرد بە نووسینی خەون و ئاواتەکانم… ئێستا، دوای چەندین ساڵ، کاتێك ئەو پەڕانە دەخوێنمەوە، سەرم سوڕ دەمێنێت، چۆن ئەو کچە بچووکە ئەو هەموو خەونە جوانەی هەبووە؟ چۆن بە دڵێکی بچووك، ئەو هەموو دنیایەی لە خەیاڵیدا دروست کردبوو؟
ئەم خۆشکەمان فۆلوبکەن دۆستانم پۆستەکانی زۆر تایبەتن..🌱 https://www.instagram.com/zilan.m09?igsh=NWo2M3o4dzQxY3lv
پێڵاوی ئاسن لەپێ بکەن چونکە ڕێگاکە زۆر دوور و درێژە!
ٰ ئەم ڕێگایە صەبرێڪی زۆری دەوێ… ٰ
َعْظَمُ شَهَادَةٍ قَدْ تَحْظَى بِهَا الْمَرْأَةُ فِي حَيَاتِهَا كُلِّهَا هِيَ أَنْ يُقَالَ عَنْهَا: [ أُمٌّ لِأَوْلَادٍ صَالِحِينَ ] گەورەترین شەهادە کە ژنێك لە هەموو ژیانیدا دەستی دەکەوێت ، ئەوەیە کە پێی بوترێت [ دایکی منداڵە صالحەکان ]
َ لە (ئیمامی مسلم) ـەوە ڕیوایەتکراوە پێغـەمبەری خـوداﷺ فەرمـوویەتــی: ئەوەی ترسا لەکۆتای شەو هەڵنەستێ با نوێژی ویتر لەسەرەتای شەو بکات، دواتر بخەوێت . 2026/8/8🌻
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🌱💚
کاتێك باسەکە میهرەبانی خودایە ئیتـر چـاوەڕوانـی چێـژی هەیـە..
من بێ ئاگام لە حیکمەتی تۆ بەڵام تۆ ئاگاداری دۆخی منیت ئیلاهی.
گەورەترین جیهادی ئافرەتی موسڵمان لەم سەردەمەدا ئەوەیە کە ڕێگە نەدات ژاوەژاوی دونیا و ململانێی ماددی، پێگەی دایکایەتی و پاراستنی خێزانەکەی لێ زەوت بکات.
تۆ كاتێك چاو و گوێت دەپارێزیت دڵت دەپارێزیت… - د.إياد قنيبي🌻
видео или голосовое, без подписи
نووسین یەکێکە لە نیعمەتە هەرەگەورەکان کە خوا بە مرۆڤی بەخشی بێت و بناغەی هەموو زانست و پێشکەوتنەکانی مرۆڤە. بەڵام سەرەڕای سوودی زانست و فێربوون، ئەکرێ نووسین وەك چارەسەرکارێکی دەروونی (therapist) بێ بەرانبەر کار بکات بۆ کردنەوەی گرێ نەفسییەکان و ئارامی دەروونی و ڕێکخستنی مێشك و باشکردنی بیرەوەری.
видео или голосовое, без подписи
لەبیرمە کاتێک بۆ یەکەم جار کانۆلام بۆ منداڵێکی دوو مانگان دانا، ئەوەندە دڵخۆش بووم کە تەواوی ڕۆژەکە هیچ خەمێك نەیتوانی ئەو دڵخۆشییەم لێ تێکبدات. دوای تێپەڕبوونی کات، دانانی کانۆلا بۆ منداڵێکی ١٥ ڕۆژیش بۆم ئاسایی بوو، نەك چونکە ئاسانە، بەڵکو ئەزموون مرۆڤ ئارامتر و دڵنیاتر دەکات. هەر جارێک بیر لەو ڕۆژانە دەکەمەوە، دەزانم گەورەترین گەشە ئەوەیە کە شتێك ڕۆژێك پێت سەخت بوو، ئەمڕۆ بە ئاسانی و بە دڵنیایی ئەنجامی دەدەیت. هەموو سەرکەوتنێکی گەورە، لە یەکەم هەنگاوی بچووك دەست پێدەکات. 🌻
خەڵکی چەندێك موحتاجی چیڕۆکبێژێکی ڕاستگۆن! - الإمامُ أحمدُ بْن حنبلٍ رحمهُ اللهُ
هیچ منەتی تێدا نییە ئەگەر لە بێئیشی و کاتی دەستبەتاڵیدا دەست بدەیە موسحەفەکەت و بتەوێ قورئان بخوێنیەوە. بەڵکو گەورەییەکە لەوەدایە کاتێک بارودۆخەکە زۆر گونجاو و ڕاستەڕێ نییە، لەنێو سەرقاڵی و زەحمەتییەکی زۆردای، کەچی تۆ دێی بە دەرزی بە دوای کاتدا دەگەڕێی بۆ ئەوەی نەهێڵی لە هیچ ڕۆژێکدا پەیوەندییە بەردەوامەکەت بپچڕێ لەگەڵ ئەو کتێبەی خوا کە بۆت دابەزیوە.
زۆرجار کاتێك ورد دەبمەوە لە دینی پەروەردگارم، دەڵێم: هەموو شتەکانی تر وەلادەنێم؛ ئەو ئارامی و چێژەی لەم ڕێگایە دەستم دەکەوێت، لە هیچ شوێنێکی تر نییە… هەر زوو دەنگێك دروست دەبێت و دەڵێت؛ «ئەگەر موسڵمانان واز لە زانست و پیشەکان بهێنن، کێ خزمەت بە کۆمەڵگای موسڵمانان دەکات؟» ئەگەر پزیشک، پەرستار، مامۆستا، پارێزەر و پسپۆڕە دڵسۆزەکان نەبن، خەڵك بۆ لای کێ دەچن؟ بۆیە خودا لە هەر شوێنێك دایناویت هەوڵ بدە بە ئیخلاص و ئەمانەتپارێزی خزمەت بکەیت، چونکە هەندێك جار خزمەتکردنی خەڵکیش جۆرێکە لە عیبادەت.