𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
Статистикаلقد صار قلبى قابلاً كل صورة فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ ركائبه، فالحب ديني وإيماني.
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 10
- Всего постов
- 116
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Эзотерика
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 211
- 1/48двое суток
- 241
- 1/72трое суток
- 260
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
کێشە لەوەدایە درکی پێ بکەیت و هەر بەدوایا ڕابکەیت و خەمی بۆ بخۆیت و بۆی قەلەق بیت. سەد ساڵ بەر لە ئیستە باپیرانمان لێرە بوون، خەمیان هەبوو، دەترسان لە مردن و جەنگ و کوشتار، بەدوای سود و قازانجی زیاتر دەگەڕان، شەڕیان دەکرد لەسەر دنیا، هەوڵیان دەدا بۆ بەدەستهێنانی ئەو قەحبەیە'دنیا' کە هەر ڕۆژەو لە باوەشی یەکێکدایە…..هتد. بەڵام ئیستە چی؟ نە خۆیان نە خەمیان و نە هەوڵ و ماندوبونیان وجودی نییە، بڵقی ئاو بوو بەسەر ڕوبارێکدا گەورە بوو پاشان تەقی و وەک ئەوەی نەبوو بێت نەما"کان لم یغنوا فیها". #الهام #ڕەواقی
زمانی قورئان بۆ زۆرینە بەردەوام بە خراپی هاتووە و بۆ کەمینەشە بە باشی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی گوێگرتن بۆ زۆرینە و ڕای زۆرینە و گرنگیدان بە زۆرینە هەڵەیە و نابێت مرۆڤی ژیر پشتی پێ ببەستێت. زۆرینە بێ باوەڕن: - وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ. زۆرینە ناشکورن: - وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ. زۆرینە نەزانن: - وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ. زۆرینە شوێن ئارەزوەکان و گومان و وەهمەکانیان دەکەون گەر گوێیان بۆ بگریت سەرت لێ دەشێوێنن: - وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ. لە بەرامبەردا کەمینەیەک سوپاسگوزارن: - وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ. کەمینەیەک خاوەنی باوەڕ و کردەوەی باشن: - إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَقَلِيلٌ مَّا هُمْ. کەمینەیەک ڕزگاریان دەبێت: - وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلَّا قَلِيلٌ. کەمینەیەک پێشکەوتن لە باشەدا دەکەن: - ثُلَّةٌ مِّنَ الْأَوَّلِينَ * وَقَلِيلٌ مِّنَ الآخِرِينَ. بەڵام دەبێ زۆرینە کێ بن؟ زۆرینە ئەو عەوامەن کە کەمێک عەقڵی غەرزەییان لە ئاژەڵ سەرترە و شایستەی پۆستی مێگەلن، بریتین لە بیچم و هەیکەلێک بە دڵێکی بەتاڵ و عەقڵێکی نوقسان. #الهام
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پەیامبەرن ئەوە بووە کە لە بەرامبەر گەیاندنی دین بە خەڵکی هیچ بەخشش و کرێیەکیان وەرنەگرتووە و ئەوە یەکێک بووە لە جیاکەرەوەکانیان لەگەڵ ئەهلی دونیا«وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ» ئەم ئایەتە لە چەندین جێگای قرئان بە هەمان ڕێکخستن و هەمان داڕشتن و هەمان دەربڕین دووبارە بۆتەوە، کە نیشانەی جەختکردنەوەی زۆرە لەسەری، ئەویش ئەوەیە کە نابێت پیاوی خودا لە بەرامبەر ماڵ و ساماندا دین فێری خەڵکی بکات. بۆیە کۆرسکردنەوە بە پارە بۆ گەیاندنی شتێک لە دین، دژی ئەم ئایەتانەی قورئان ڕادەوەستێت و سەلمێنەری دوری کەسەکەیە لە خودا، بەوپێیەی دیارترین تایبەتمەندی گەیەنەرانی دینی تێدا نییە کە وەرنەگرتنی پاداشتی خەڵکییە لە بەرامبەر گەیاندنی دیندا. #هەڵوێستە
بەشێک لە کتێبی«هاوەڵانی چەک» کە کەوتومەتە نوسینی و هێشتا لەو ڕوداوانەدام کە لە ساڵی 1996 دا ڕویاندا، ئەم ڕوداوە ماوەیەک پێش هاتنی پارتی بوو بۆ گوندەکەمان، ئەو چەکە داماوەش سەربازێکی پارتی دەستی بەسەردا گرت و بردی(یادی بەخێر).
جەنگاوەرێک بیت لەناو باخچەیەکدا، باشترە لەوەی باخەوانێک بیت لەباو جەنگدا. #وتە #هەڵگۆزراو
زۆر بوونی فێرکاری و فێرکردن، بەڵگەی دابەزینی ئاستی مەعریفەیە. چونکە مەعریفە و فێرکردن بە ئاڕستەی پێچەوانەوی یەکتر کار دەکەن، چەندە مەعریفەت گەورەتر بێت بە هێندەت ئەوە خواستی فێربوون بچوک دەبێتەوە، چونکە ئەوەی شتێکی هەبوو ئیدی بەدوای دەستخستنیدا ناچێت«تحصیل الحاصل»ە. بە هەمان شێوە کوالێتی مەعریفەش پێویست بوون بە زۆری مەعریفە نزم دەکاتەوە، هەرچەندە کوالێتی ئەو مەعریفەیەی کە لەلاتە بەرز بێت، بە هێندەی ئەوە پێویستیت بۆ جۆرەکانی مەعریفەی نزمتر کەم دەبێتەوە، چونکە ئەگەر کوالێتی مەعریفە بەرز بوو، ئەوا لە خۆگرتوویی زیاتر دەبێت، بەمەش پێویستیت بە جۆرەکانی دیکە لە مەعریفە کەم دەبێت. ئەوەی دەتوانێت بفڕێت پێویستی بە دروستکردنی ئامێری فڕین و فێربوونی چۆنێتی کارکردنی مەکینەی ئەو ئامرێرە و کارکردنی سوتەمەنی و بەدەستخستنی نییە. مرۆڤ هەرچەندە پێویستی زیاتر بە خوێندن و نوسینی زیاتر بوو، بەڵگەی تەڕەقی و بەرزبوونەوەی نییە، بەڵکو بەڵگەی نەزانی و دابەزینی ئاستی مەعریفییەتی، کە بۆ مانەوەی لە ژیاندا پێویستی بەو هەموو نوسراو و خوێنراوەیە دەبێت، لە کاتێکدا باوک و باپیرانی بە درێژایی سەدان هەزار ساڵ ژیاون و ماونەتەوە بەبێ ئەوەی خۆیان سەرقاڵ بکەن %0.1 ی ئەو خوێندن و نوسینە. جا هیچ شتێک ئەمە ڕونناکاتەوە بە شێوازێکی دروست، جگە ئەوەی کە وتمان، ئەو مەعریفەیەی لەلای ئەوان بووە بۆ مانەوە لە ژیان، کوالێتەکەی هێندە بەرز بووە کە وای لێ کردوون پێویستیان بەو هەمگە فێرکارییە نەبێت. #توراس_مۆدێرنە #شارستانیەتی_ئیلاهی
بوونت لە زەوی خامۆشیدا بنێژە، چونکە ڕووەک گەشە ناکا و بەروبووم نابەخشێت هەتا نەخرێتە ژێر خاکەوە. #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام
https://youtu.be/Vxnjw0a8oas?si=0RpP5I-SdktnPK8t ڕازەکانی پێشینان لە نێوان جادووی پووچ و هێزی ڕاستیدا مامۆستا: ئامێز #عنقاء #عەنقا #توراسییەت #ڕازەکانی_پێشینان_لە_نێوان_جادووی_پووچ_و_هێزی_ڕاستیدا
شەیتان لە پاڵ ئەو کەسەدایا کە بێ کار دانیشتووە. «کل یوم هو في شأن». کار هەر کارێک نییە، بەڵکو ئەو کارەیە کە فایدەی هەیە، گەر ڕزقی حەڵاڵ بوو ئەوا کارە بۆ خودا و گەر پەرستش بوو کارە بۆ خودا، گەر نوسینێک بوو کە ڕێگەی پێ دراوە لە شەرعدا، کارە بۆ خودا، گەر تەنانەت چنین و ڕستنێک بوو کە مرۆ خۆی پێوە سەرقاڵ کرد و فیتنەی خۆی لە خەڵک پێ گرتەوە هەر کارە بۆ خودا. بەڵام دانیشتن بە بێ کار نابێت. دایکم هەمیشە و بەردەوام پێی دەوتم: ڕۆڵە دنیا ئاوایە، تا مردن کردنە، بێ کار دامەنیشە. #الهام
هەرچەند ئەمەوێت باسی خۆم بکەم باسی شت و خەڵک و فیکر و هزر و مانا و وشە بکەم، دەچمە ئەوسەر و دێمەوە ئەمسەر، ناهێڵێ باسی هیچ بکەم جگە خۆی، دەڵێت: گەر باسی منت کرد، باسی خۆت و خەڵک و شت و فیکرت کردووە، لێگەڕێ، گەر من نەبم تۆ و ئەوان چین؟!، ئێوە بە منەوە هەن، بەڵام من بێ ئێوە هەم و منێتی ئێوە بە منێتی منەوەیە.
نوری خودا لە درزی دڵە شکاوەکانەوە دێتە دەرەوە، سا با زیاتر بشکێ تا ئەوەی مونەوەرتر ببێ، بڵێ وردیکە جانی جان، وردیکە تا دڵ نەمێنێ و تۆ بێیت.
پرسیان لە زاهیدێک:ئارامگر کێیە؟ فەرموی: ئەوەی لەسەر لێدانی گەورەکەی توڕە نابێت. عاریفێک فەرمووی: هیچ کەسێک ئارامگر نییە کە چێژ لە لێدانی گەورەکەی وەرناگرێت. گەورەکان دەڵێن: خودایە تێمهەڵدە، چونکە تۆ تێهەڵدانەکەشت بۆ من دەرمانە و ساڕێژم دەکات، تێهەڵدانەکەشت بە چێژ و تام خۆشە.
خودا وەڵامی هەندێ کەس ناداتەوە چونکە ناڵەیانی خۆشدەوێ، ئەگەر مورادیان بهێنێتە جێ، ئەوا ئەو ناڵەیەیان نامێنێت کە لای ئەو خۆشەویستە و سەبەبی ئەو پەیوەندییە توندەیە کە لەگەڵ خودا هەیانە.
شەریعەت و قابیلیەتی جێبەجێ کردنی لە سەردەمی خێرای و ژمارەدا. ئەوەی کە دەمەوێت لێرەدا بیڵێم بە کورتی ئەوەیە: مرۆڤ و کەش و بارودۆخ و شێواز و سیستمی ژیانی زاڵی جیهان جێگەی شەریعەتی تێدا نابێتەوە، هاوشێەوەی جێنەبوونەوەی فیلێک لە شارەمێرولەدا، دەبێت شارەمێرولەکە بڕوخێنرێت بۆ ئەوەی فیلەکە تێیدا جێی ببێتەوە، دەبێت سیستمەکە بفەوتێت تا شەریعەت بێتەوە، دەبێت مرۆڤەکە سروشتی بکرێتەوە تا قابیلیەت وەربگرێ بۆ جێبەجێ کردنی شەریعەت بەسەریدا. وەگەر نا جێبەجێ ناکرێت«حتی یلج الجمل في سم الخیاط». #الهام #هەڵوێستە #تەپاوتلی_مۆدێرنە
هۆشمەندی مرۆڤ بە حاڵی خۆی لەگەڵ خودا، مامەڵەی خەڵکی لەگەڵ خۆیدا بۆ ڕون دەکاتەوە، کێشە لە خودا نییە کاتێک زەلیل دەبم، کێشە لە خۆمە کە کارێکم کردووە موستەحەقی ئەو زەلیلییەم بکات، لە یاسای خودادا ستەم نییە، چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە، بۆیە هۆشمەندبە لەگەڵ خودا و مەمەڵە لەگەڵیدا. #الهام
بونی ئافرەت بە بانگخواز و چونی بۆسەر مینبەر و قسەکردنی بۆ کۆمەڵێک نێر، کارێکی مۆدێرنە و بیدعەیەکی سەیئەیە و تێنەگەشتنە لەو پەیامەی خودا کە بە حیکمەتی خۆی تەنها بە پیاواندا ناردوێتی و ئەوانی کردووە بە بانگەوازکاری. سەبارەت بەو چەند ئافرەتەشی کە لە مێژوودا بوونیان هەیە و زانستیان لێ وەرگیراوە، ئەوان هیچیان ڕۆژێک لە ڕۆژان نەبوونەتە بانگخواز، بەڵکو زانستێک کە لایانبووە گەتاندویانە بە پیاوان لە ناو ماڵەکانی خۆیانەوە. لە کاری بانگخوازی بۆ ئافرەتدا ئەم شتانەی تیایە کە پێچەوانەی شەریعەتن: - تەبەروج: سەربەدەرەوەیی و هاتنەناو خەڵکی بە شێوازێکی زۆر، لە کاتێکدا شەریعەت فەرمانی پێ کردووە کە لەماڵدا بێت«وقرن في بیوتکن». - قبوڵکردنی ئافرەت وەک بانگخواز قبوڵکردنییەتی وەک دادوەر، لەکاتێکدا ئەو هێشتا شاهیدێکی تەواوەتی نییە لە شەریعەتددا، ئەولاترە کە نەبێت بە دادوەر بەسەر دینی خەڵکییەوە و ئەو ئاڕاستەیان بکات. - کاری بانگخوازی ئافرەت غافڵ دەکات لەو حیکمەتەی کە خوا بۆی دروستی کردووە کە پەرەدانە بە خێزان و گرنگیدانییەتی بە مێرد و ماڵ«لتسکنوا الیها». - بانگخوازی بە درێژایی مێژوو کاری پیاوان بووە، بۆیە بۆتە سیمایەکی پیاو و ڕیش و عەمامە، کارکردنی ئافرەت وەک بانگخواز جۆرێکە لە خۆچواندن بە پیاو کە شەریعەتد ڕێگەی لێ گیراوە و نەفرینی لێ کراوە«لعن المتشبهات من النساء بالرجال». - ئافرەت بەهۆی پێکهاتەی فیسیۆلۆجی و بایەلۆجییەوە لە ژێر کاریگەرییەکی بەردەوام و فشاردایە و زۆر هەڵگەڕانەوە و ڕاگۆڕکێی بەسەردا دێت و لە خۆڕا توڕە دەبێت و بڕیارەکانی بنەمایەکی عاتیفی دروستبووی ژێر ئەو فشارانەیە، نەک عەقڵانی و پێوراو بە ئسوڵەکانی شەریعەت، بۆیە ناکرێت بکرێتە پێشەوای خەڵکی، خودا تەڵاقی بدایەتە دەستی ئافرەت، ڕۆژی دە جار پیاوەکەی تەڵاق دەدا چونکە توڕە بوون و هەڵچون تیایدا کاتی و خێرایە و بەهێزە و بڕیاری هەڵەی پێ دەدات، ئەمەش بۆ کاری بانگخوازی نەگونجاوە. شتی دیکەش زۆرە بەڵام«اللبیب بالإشارة يفهم» بۆیە پێویست بە درێژکردنەوەی زیاتر ناکات، ئەو مەسڵەحەتەی کە ئەوان دەیانەوێت بیچنن لە کردنی ئافرەت بە بانگخواز، زۆر کەمترە لەو مەفسەدەیەی کە دەیهێنێت لەگەڵ خۆیدا، قاعدە ئوسوڵییەکەش دەڵێت«درء المفاسد أولى من جلب المصالح». #هەڵوێستە
یاساکانی هاوسەرگیری کوردستان لە تەرازووی شەریعەت دا خوێنەری بەڕێز ئێمە لەم نامیلکەدا تیشکمان خستۆتە سەر بابەتی هاوسەرگیری لە هەردوو ڕوانگەی شەریعەت و یاساکانی دادوەری سەبارەت بە هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان، لایەنی هاوبەش و دژبەیەکەکانی تێدا بەیانکراوە، خوای گەورە زیاتر بەرچاو ڕوونمان بکات بۆ ڕێگای حەق، اللهم آمین. #عنقاء #عەنقا #یاساکانی_هاوسەرگیری_کوردستان_لە_تەرازووی_شەریعەت_دا #نامیلکە #هاوسەرگیری_و_تەڵاق
کۆمێنتێکم بۆ نوسی پێموابێ سڕییەوە، بۆیە ناچار بووم کە لێرە هەندێک ڕاستی بڵێم کە دەمێکە هەڵمگرتون. سەرەتا من لەگەڵ ئەم بەڕێزە ساڵی 2012 لە یەک قیسم و یەک سەفی جامعە بووین و برادەرایەتی نزیکمام پێکەوە هەبوو، ئەوکات تەکفیرییەکی سڕف بوو منیش هەر دوو سێ ساڵێک ئەبوو سەرم کردبوو بە زانستی شەرعیدا و زۆر گوێم بۆ قسەکانی دەگرت و زۆرجار گفتوگۆمان لەسەر فەرمودە یا ئایەتێک یا وتەی زانایەک یاخود بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە شەرعەوە دەکرد، واتە ناسیاویمان دێرە و تا ساڵی 2017ەش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەر پەیوەندیمان مابوو هەردووکمان بیر و باوەڕمان لێکەوە نزیک بوو هەرچەندە ئەو لە تەکفیر و حوکمداندا زۆر لە من جەریئتر بوو، بیرمە کە لە جامعە بووین؛ ڕۆژێکیان گفتوگۆمان لەسەر عوزری کافر کرد کە رسالەی بۆ نەهاتووە، ئایە عوزری قبوڵە یاخود نا؟، ئەو پێی وابوو مەسەلەی تەوحید هیچ مەجالی عوزری تیا نییە و ئەبێ خەڵکی لە بنەڕەتدا موحد بن وەگەرنا کافرن و ئەهلی جهەننەمن، ئەوەی تیایدا عوزر هەیە بریتییە لە شەرایع، یاخود تەفاسیلی عیبادات یان هەندێک بابەتی فەرعی عەقەدیق. شتی دیکە زۆرە بەڵام نامەوێ بیڵێم چونکە لەوانەیە کێشەی کۆنیان بۆ زیندو ببێتەوە، بەڵام هێندە بەسە کە بڵێم: عقیدە کۆنەکەی مەڕوان کە وەهابییەت بوو هۆکاربوو بۆ نەخۆشکەوتنی خۆی و گواستنەوەی نەخۆشییەکەی بۆ جگە خۆیشی، جا ئەگەر دەرفەتێک بۆ مەڕوان خۆی ڕەخسابێت کە چاک ببێتەوە و تاڕادەیەک بگۆڕێت، بۆ زۆرێک لەوانەی کە توشبون لەم و جگە ئەم ئەو چاکبونەوە ڕێژەییەش نەڕەخسا و تیایان بوو تیاچوو، تیایان بوو دەربەدەر بوو، هەبوو سەری لێ تێکچو….هتد. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم و لە کۆمێنتیش بۆم نوسی، ئەوەیە کە ئێمە هەموان موبتەلاین و هەریەکەمان بە جۆرێک، بەڵام بانگەشەی برایەتی بەو ڕەهاییە خۆی قوڕبەسەرییە و تێکەڵکردنی ساغە بە نەخۆش کە لە ڕێیەوە بەردەوامی دەدرێت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بێنە بەرچاوت گەر لە جامعەی سلێمانیدا هاوشێوەی مەڕوان و زۆرێک لە برادەرەکانی نەبوونایە کە نامەوێ ناویان بهێنم، هەندێکیان هەتا ئەم ساتەش بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی نەخۆشی تەکفیر و تەبدیع و حەماسەتی لە ڕێ دەرکەر، ئەوا ئەو نەخۆشییە بەو جۆرە پەرەی نەدەسەند لانی کەم«بەڵام ئیدی خودا حیکمەتی خۆی هەیە و کاری ئێمە وەسفی واقعەکەیە وەک خۆی، قسەیەکمان لەسەر کاری خودا و ئیرادە و حیکمەتی نییە». بەهەر حاڵ نە برایەتی حوججەیە بۆ قبوڵکردنی هەموو بۆچون و خاوەن بۆچون و نەخۆشێک، نە ئیسلامەتی کە مانایەکی جامیعە و تەنانەت مونافق و باغی و خەواریجیش دەگرێتەوە ڕێ دەدات بە پیسکردنی سەفی ئەهلی ئیمان«قالت الأعراب امننا قل لم تؤمنوا ولكن قولوا أسلمنا ولما يدخل الإيمان في قلوبكم». وەهابییەت هەڵکێشانی پێویستە نەک ژیان لەگەڵیدا، ئێمە هەمومان قوربانییانێکی گەوجی ئەو فیکرە بووین، تازە پەشیمانیش دادمان نادات لە زۆرێک لەو هەڵانەی کردومانە، هەرچەندە ئەشێ لای خودا وەرگیراو بێت بەڵام بۆ خەڵکی و موسوڵمانان نا، ئەو ئاوەی لە ڕوباردا قاچی تێ دەکەیت، ناتوانی جارێکی دی قاچی تێ بکەیتەوە(ئەو ئاوە ڕۆیشت) ئیدی ئەوەی ماوە دەبێت چارەسەرێکی دروستی هەبێت کە بە بڕوای من هەڵکێشانی تەواوەتی ئەو فیکرە وەهابیەتەیە بە هەموو چینەکانییەوە و گەڕانەوەیە بۆ سەر ڕێبازی زانایانی چوار مەزهەب و ئەوەی مەعروف بووە لەلای کورد لە ڕابردودا. #هەڵوێستە #ڕەدی_لادەران
"کەلتوورەکەمان سەرمانی پڕکردووە بەڵام دڵمانی بەتاڵ کردۆتەوە، جزدانەکانی پڕکردووین بەڵام هەستی سەرسامبوونی برسی کردووە. تینوێتیمانی بۆ زانیاری شکاندووە، بەڵام نەک بۆ مانا و نهێنی. ئادەمیزادی 'نەرمونیان' بەرهەم دەهێنێت، نەک پاڵەوان." پیتەر کرێفت #وتە #شارستانیەتی_ئیلاهی