{ أزواج الوفِيء المتّحد💙🌻 }
Статистикаبِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً}
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 18
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 30
- 1/48двое суток
- 34
- 1/72трое суток
- 37
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
(کتابی النکاح ) پەڕەکانی ١٩٧–١٩٨ 📚 لە بەرگی سێیەم 🏷️ چاپی دار المیراث النبوي 📅 چاپی٢٠١٩
پیاو سەرەتا ڕێزی دەوێت، پاشان خۆشەویستی. 🌿 ئەگەر ڕێزت لێ نەگرتبێت، هەرچەندە خۆشەویستییەکی زۆری پێ ببەخشیت، ئەو خۆشەویستییە ناتوانێت شوێنی ئەو ڕێزە بگرێتەوە کە دڵی پێویستی پێیەتی ڕێزی بگرە، بە تایبەتی لەبەردەم دایک و باوک و کەسوکاری؛ بە قسە و کردار دڵی مەشکێنە و بە بێڕێزی بچووک مەکەوە چونکە زۆرجار بۆ پیاو، ئەوەی لە خۆشەویستی گرنگترە ئەوەیە بزانێت لە لای تۆدا نرخ و ڕێزی هەیە کاتێک ڕێزت لێ گرت، دواتر ئەگەر خۆشەویستی، ناز و میهرەبانییەکەتیشی پێ بدەیت، ئەوە بە دڵەوە قبوڵی دەکات؛ چونکە خۆشەویستی کاتێک جوانترە کە لەسەر بنەمای ڕێز دامەزرابێت.
کە سێبەری پیاوێکی میهرەبانت لەسەر بوو ئیتر باکت بەهیچ نابێت
کە سێبەری پیاوێکی میهرەبانت لەسەر بوو ئیتر باکت بەهیچ نابێت
ئەگەر قەرار بێت هاوسەرەکەتت خۆشبوێت ئەوا فەڕزە ئەو دایك و باوکەت خۆشبوێت کە خۆشەویستیان لە ژیانی ئەودا فەڕزە! عەجیبم پێ دێ بانگەشەی خۆشەویستی هاوسەرەکەت بکەیت قەبوڵی خێزان و دایك و باوك و ئازیزانی ئەوت نەبێت خۆت بە بەشێك لە خێزان و خۆشی و ناخۆشیەکانیان نەزانیت ”ئەگەر نەشگونجان لەبەر خاتری خۆشەویستی خۆشەویستەکەت خۆت نەگونجێنیت” وە زۆر سوپاس بۆ گوڵەکەت خەسوو گیانم گوڵەکەت بۆنی میهرەبانی و ڕێزی لەگەڵ خۆی هێنا ..بەهای ڕاستەقینەی ئەو گووڵە ئەو خۆشەویستی و ڕێزەیە کەلەگەڵیدا هاتوە هەمیشە سێبەرت بمێنێت بەسەرمانەوە خەسوو گیانم یاخوود دایکی ~ دووەمم💎🤲🏻
"گەورەترین جیهادی ئافرەتی موسڵمان لەم سەردەمەدا ئەوەیە کە ڕێگە نەدات ژاوەژاوی دونیا و ململانێی ماددی، پێگەی دایکایەتی و پاراستنی خێزانەکەی لێ زەوت بکات..
без подписи
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە خوشک و برایانی بەڕێزم، خوای تبارک و تعالی هەموتان لە ژێر پاراستنی خۆیدا بپارێزێت. داواتان لێ دەکەم پێنج نەخۆشمان هەیە، لە دوعای پاک و خێرتان بێبەشیان مەکەن. داواکارین لە هەموو خوشک و برایەکی موسڵمان کە لە دوعاکانیاندا لەیادیان نەکەن چونکە دوعای موسڵمان بۆ برای موسڵمانی خۆی لە غەیبدا دوعایەکی وەڵامدراوە، ان شاءاللە خوای تبارک و تعالی بە فەضل و ڕەحمەتی خۆی نەخۆشەکانی هەموولایەکمان شفابداو و ئازار و نەخۆشییان لێ دوور بخاتەوە، گوناهەکانیان ببەخشێت و دڵی خێزانەکانیان ئارام بکاتەوە اللهم امین اجمعین
ماڵەڪان لەسەر بنەمای جوانی ئافرەت وسەروەت وماڵی پیاو دانانرێن.. بەڵڪو بنەمای ماڵەڪان لەسەر ڕێز بنیات دەنرێت.. ئەو پیاوەی تەنها لەدوای جوانی ئافرەت دەگەڕێت و ئەو ئافرەتەی تەنها لەدوای پارەی پیاو دەگەڕێت فیترەتیان تێڪ چووە ئافرەت بۆ پیاو ئەمانەتە.. پیاویش بۆ ئافرەت ئەمانەتە ..
پیاو ئافرەتی جوانی دەوێت یان ئافرەتێک گرنگی بەخۆی بدات ؟؟ ( پیاو ئافرەتی جوانی دەوێت ) ➡️ئەمە تەنها ڕووکەشێکە و ڕاستیێکی زۆر قووڵتر لە پشت ئەم قسەیەوە شاردراوەتەوە .. سەرەتا ئەمەوێ بپرسم بۆچی گرنگی بەخۆتان نادەن و خۆتان پشتگوێ خستووە، لە کاتێکدا گلەیی زۆرمان هەیە لە خوشکان کە ئەبینین بەداخەوە خاتوونێکی ئاسایی بێ هاوسەر زۆر زیاتر لەو گرنگی بەخۆی دەدات؟! کەچی لێرەدا دەبینین پیاوەکەی مڕ و مۆچە و عادزە و هەمیشە گازندە دەکات، کە ئەمەش وای کردووە ئەو ئافرەتە بڵێت: کە مێردەکەم هەمیشە توڕە و بێزارە، ئیتر بۆچی خۆم بڕازێنمەوە و بۆ کێ خۆم ڕازاوە بکەم و گرنگی بەخۆم بدەم؟ پرسیارەکە ئەوەیە ئایە پرسیارتان لەخۆتان کردووە پیاو ئافرەتی جوانی دەوێت، یان ئافرەتێک گرنگی بەخۆی بدات؟ ڕاستییەک کە دەبێت هەموو هاوسەرێک بزانێت! لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا، هەندێک جار دەبینین کە بەداخەوە هەندێک لە ئافرەتان دوای هاوسەرگیری و تێکەڵبوون بە ژیانی ماڵ و منداڵ، کەمتر گرنگی بە خودی خۆیان دەدەن و خۆیان پشتگوێ دەخەن، لە کاتێکدا کچێکی بێ هاوسەر زۆر زیاتر گرنگی بە جوانی و ڕووکەش و ڕێکوپێکی خۆی دەدات بەڵام کاتێک قووڵتر دەبینەوە، دەبینین ئەوەی سەرنجی پیاو ڕادەکێشێت تەنها جوانییەکی کاتیی ڕووکەش نییە، بەڵکو گرنگیدانی بەردەوامە با لێرەدا کەمێک ژیانی هاوسرگیری شیکار بکەین جوانی ڕووکەش بە تەنها شتێکی کاتییە، بەڵام ئەوەی کە هەرگیز لە بەرچاوی مێرددا کاڵ نابێتەوە و بەردەوام سەرنجڕاکێشە، ئەوەیە کە ئافرەتێک چۆن گرنگی بە خودی خۆی دەدات و خۆی بۆ هاوسەرەکەی ڕازاوە دەهێڵێتەوە ، پیاو سەرسامی ئەو هاوسەرە دەبێت کە دەزانێت چۆن چاودێری جوانی و پاکوخاوەنی و تەندروستی خۆی بکات، چونکە گرنگیدان بە خۆت نیشانەی ڕێزگرتنە لە خۆت و لەو ژیانە هاوبەشەی کە هەتە لێرەدا نهێنییەکی جوانی هاوسەرگیری هەیە پیاو حەز دەکات هەمیشە هاوسەرەکەی بە جوانی و سەرنجڕاکێشی ببینێت لە ناوماڵدا و لە ڕێگەی ئاگابوون لە خۆت و ڕەفتاری نەرم و قسەی جوان و متمانەبەخۆبوون دەردەکەوێت، پاشان لە ڕووکەشدا بەرجەستە دەبێتەوە ، کاتێک تۆ گرنگی بە جوانی و ڕازاندنەوەی خۆت دەدەیت، ئەمە وزەیەکی ئەرێنی گەورە بە ژیانتان دەبەخشێت و مێردەکەت هەست بە خۆشەویستیی زیاتر دەکات کەواتە، با هەمیشە بە جوانی و ڕووی خۆشەوە گرنگی بە خۆت بدەیت ، جوانی ڕووکەش لەگەڵ گرنگیدانی بەخۆت و جەستە و مێردەکەشت دڵ دەبات ، ڕەنگە ڕەفتارە مڕ و مۆچەکەی پیاوەکەش بەشێکی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە کەشێکی کاڵ و بێڕەنگ لە ماڵدا دەبینێت، چونکە پیاو کاتێک هاوسەرەکەی دەبینێت گرنگی بەخۆی دەدات، بێگومان ئەو قەلەقی و عاجزییەی کەمتر دەبێتەوە ، هەمیشە کار لەسەر جوانیی ناخ و متمانەی خۆت بکە، و لە هەمان کاتدا بە گرنگیدانی بەردەوام بە ڕووکەش و سەرنجڕاکێشییت، ئەو ڕستەیە زیندوو ڕابگرە کە دەڵێت: ئافرەتی عاقل دەزانێت چۆن هەمیشە دڵی هاوسەرەکەی بە جوانی و گرنگیدان بە خۆی سەرقاڵ و ئارام ڕابگرێت خاڵێکی زۆر گرنگ کە دەبێت بیکەینە قاعدە و بنەمایەک لە ژیانی هاوسەرێتیدا ، کاتێک پیاوەکەت لە کار دەگەڕێتەوە ماڵەوە، پێویست ناکا کۆمەڵێک پرسیاری قورس و بێزارکەر ڕووبەڕووی بکەیتەوە ، ئەو ماندووە وە هیلاکە و بێگومان مێشکی قەرەباڵغە و جەستەی پێویستی بە ئیسراحەت و هێمنییە لەو کاتەدا تەنها بەخێرھاتنێکی گەرم و ڕووێکی خۆش و پێشکەشکردنی کوپێک چای یان شتێکی سارد بە دەم بە خەندەوە باشترین پێشوازیکردن و خزمەتکردنە کە دەتوانیت پێشکەشی بکەیت ، با ئەمە هەمیشە یاسایەکی هەمیشەیی بێت لە ماڵەکەتدا، بیرتان دەخەمەوە خوشکان پیاو پێویستی بەوەیە کە ماڵ بۆی ببێتە سەرچاوەی ئارامی و هێمنی نەک قەلەقییەکی زیاتر و مێشک ماندووبوونی زیاتر ، وە زۆر قسە مەکە و کایەی قسەکردن قەرەباڵغ مەکە، بەڵکو با بێدەنگی و ئارامی و لەسەرخۆییت دەستت بەسەردا بگرێت ، کەی خۆی ویستی لێبوو و حەزی کرد، ئەوکات لەگەڵی بدوێ و بەوپەڕی خۆشەویستییەوە خزمەتی بکە و الخ ..
без подписи
مامۆستا سیروان ئەشقەر خوای پەروەردگار بی پارێزێت
َٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا ٱكْتَسَبُوا فَقَدِ ٱحْتَمَلُوا بُهْتَٰنًا وَإِثْمًا مُّبِينًا﴾ [سورەتی الأحزاب: ٥٨ ئەوانەی ئازار بە پیاوان و ژنانی باوەڕدار دەگەیەنن، بێ ئەوەی تاوانێکیان کردبێت، بەڕاستی بوختانێکی گەورە و گوناهێکی ئاشکرایان هەڵگرتووە.
без подписи
کاتێک ئافرەت تووڕە دەبێت ، دەمەقاڵێی لەگەڵ مەکە و قسەکانی بە جددی مەگرە ، تەنها لێی بگەڕێ بائەوەی لە دڵیدایە دەری ببڕێت بێ ئەوەی قسەی پێ ببڕیت ..چونکە ئافرەت کاتێک تووڕە دەبێت وەک منداڵی لێ دێت، منداڵیش لەکاتی تووڕەیدا جگە لەباوەش ، پێویستی بە هیچ شتێکی تر…
شیرینییەک کە بە دەستەکانی خۆت دروست دەکرێت، تامی خۆشەویستی لە هەموو پارچەیەکیدا هەیە.» 🤍🍯
без подписи
خانمی ڕاستەقینە ئەو خانمەیە کە گرنگی بە پاکی و خاوێنی دەدات؛ چونکە جوانی ڕاستەقینە لە پاکی و ڕێکوپێکیدا دەردەکەوێت💕 خوا بەرەکەت بخاتە هەر ماڵێک کە بە پاکی و ڕێکوپێکی ئاودەدرێت🌷🫧🧽