چــاوەکــانــی🖤
Статистика"چاوەکانی" ناسکترین ئەندامی جەستەی نین، ڕەقترین و تیژترینن. گەر وانیە، بۆ دڵ دەبڕن؟ -------------------------------- JOIN: @BAFR_00 @darwesh_99
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1
- 1/48двое суток
- 1
- 1/72трое суток
- 1
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بۆ بینینی جوانترین و نوێترین پۆستەکان، جۆینی ئەم چەناڵانەی خوارەوە بن🩵🌞، «بۆ بەژداریکردن لە لیست کەناڵی سەروو 1k» @s4r_a
کاتێک ئەم نووسینە ئەخوێنیتەوە ؛ ڕەنگە من تۆ نەناسم ، نەزانم کێیت؟ چ کارەیت؟ کەسێکی باشیت؟ یانیش خراپیت؟ نازانم لەم ساتەدا دڵت شادە یان لێوان لێوە لە خەم ! بەڵام ئەمەوێت ئەم ڕستەیەت پێ بڵێم : تۆ شایەنی گەورەترین دڵخۆشی ، تۆ زۆر لەوە بەهێزتر و جوانتری کە خۆت بیری لێ ئەكەیتەوە ، تۆ یەکێک لەو مرۆڤە ناوازانەی کە ئەتوانیت ڕۆژگار و ژیانی خۆت و ئەوانی تریش بە گڕ و تینتر و جوانتر بکەیت ، تۆ ئەتوانیت بە هەموو خەونە ڕەنگا و ڕەنگەکانت بگەی و ببیە خەونی گەورەی زۆر کەسی دیکەش.. من دڵخۆش ئەبم ئەگەر ئێستا تۆ زەردەخەنەیەک بکەیت و بڵێیت بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم ئەتوانم زۆر شت باشتر بکەم ، بەڵێ من هەر ئەو مرۆڤەم کە دەتوانم جیهانی دەوروبەرم جوانتر بکەم.
پرسیار یا رەخنە ھەر شتێکت ھەیە بیڵێ جوابی ھەموو پرسیارەکان دەدەمەوە..💛👇 https://tellonym.me/darwesh_99
هیچ شتێک نییە کە ئارامم بکاتەوە جــگە لە تـۆ ، تۆش کە نیت.... هەزار و یەک شەو خەیاڵـم کرد بۆ تـۆیەک کە تەنانەت یەک شـەویش نەمبـوویت ، ئەوەی کە دڵـتەنگی تۆم دانپێـدانانی دەوێت مەگـەر؟ دڵـم دەیویسـت ببمە خانوویەک بـۆت کـە هەرکـات ماندوو دەبوویت بگەڕایتایەوە بـۆ مـن.... هیچ نەبێـت وەرە خەونـم دڵ کە نازانێـت تۆ ڕۆیشـتووی ، بەغەمـی تۆوە ئەسیرم تۆیەک کە ئاگات لـە من نییە ، مـن دەزانـم کە تـۆ مەحاڵیت بەڵام دیسانەوە هەر دەمەوێیت ، تـۆ نازانیت چ عەزابێک دەکێشـێت بێدەنگێک کە عاشقە! تۆ نازانیت هەنێک خۆشویسـتن هەیە مرۆڤ توانای جەنگانی نییە لەگەڵیدا ، بمبـووره ئەگەر خۆشمـدەوێیـت و هیچ کارێکـم لەدەست نایەت.. " خۆزگـه دەهاتـی و لەباوەشـت دەگرتم هێنده تووند کە هیچکەس نەزانێـت برین بەلاشەی مـنەوەیە یـان تۆ
ڕاستیەک هەیە ئەوەی سەری بۆخودا نزم بکات ، خودا سەری بەرز دەکات ❤
ئهزانم ژیان ههندێ شتی پێ نهدایت ؛ كه له ناخی دڵهوه ئهتویست ، ههندێ خهونی لێ سهندیت كه به سهد دڵ هیوات بۆ بهدی هاتنیان ئهخواست بهڵام تۆ ههر چهندێك ئازارت چهشتووه نهكهی سارد ببیتهوه به پێچهوانهوه ههموو توانای خۆت كۆبكهرهوه تا شتی زۆر زیاتر و گهورهتری لێ بسهنیت بزانه کە له قوڵایی ڕۆحتا هێشتا توانا و هێزێكی بێ وێنه ههیه..
بە بڕوای من گۆڕانکاری خیانەت نییە لە ڕابردوو، بەڵکو ڕاستگۆییە لەگەڵ بووندا. ئەوەی دەڵێت 'گۆڕاویت'، نەیتوانیوە لەگەڵ پەڕینەوەی تۆدا بەرەو ڕۆشنایی هۆشیاری سەربکەوێت، بۆیە زیندانی دەستکەوتەکانی ڕابردووی خۆیی و دەیەوێت تۆش لە شوێنپێی دوێنێدا بەند بکات. مرۆڤ وەک بەرد نییە تا نەگۆڕێت؛ مرۆڤ ئاگرێکە لە دەمارەکانیدا. ئازارەکان نامانشکێنن، بەڵکو لێوارە تیژەکانمان دەسڕنەوە تا ببڕین. ئێمە نەگۆڕاوین بۆ ئەوەی ڕەقتر ببڕین، گۆڕاوین تا چیتر وەک دراوێکی کۆن لە دەستی بێباکاندا دەستاودەست نەکەین. ئەوانەی لە گۆڕانی تۆ دەترسن، لە ڕاستیدا لەو هیوا و هێزە دەترسن کە خۆیان جورئەتی هەڵگرتنیان نییە
ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە تۆ بەڕاستی شایەنی دڵخۆشیت ، شایەنی ئەوەیت لە شتێکی دڵنیایدا بیت نەک نیوە ، تێدەگەیت ئەکرا دڵخۆشی خۆت بە هاتن و ڕۆشتنی هیچ کەس و شتێکەوە نەبەستیتەوە و خۆت دروستی بکەیت ، وە فێردەبیت لەبەر خۆت دەستبەرداری زۆر شت بیت بەبێ ئەوەی پەشیمان بیتەوە ، ڕۆژێک و لە نێوەندی ڕووداوێکی ناخۆشی ژیانتدا دادەنیشیت و بەخۆت ئەڵێیت : “من شایستەی ئەمە نیم” مرۆڤ ئەو کاتە ژیانی دەگۆڕێت کە بەڕاستی نرخی خۆی ئەزانێت و لەو شتانە دوور دەکەوێتەوە کە بە شایستەی خۆی نازانێت.
کاتێک کەسـێـک ئەمرێت ھـێشـتـا ژیان بەردەوامە بەڵام کاتێک لێمان دوور ئەکەوێتەوە و ژیان ئـەوەسـتـێ.. سەیر ئەوەیە مردن میھرەبانترە لە دووری چـونکە مردن یەکلاکەرەوەیە بەڵام دووری پـڕە لـە ئـەگـەر ◟ .
без подписи
ئاگاداری دڵی بەرامبەرتان بن ئێمە نازانین مرۆڤەکان بەچیدا تێپەڕدەبن ، ئەو پیاوەی کە ئەیبنیت پێ ئەکەنێت بەڕووی تۆ نازانی دوێنێ چی کێشەیەکی گەورەی هەبووە قەرزەکان لەسەری کەڵەکەبووە ، ئەو ژنە پیرەی کە بەردەوام لە کۆڵان ئەیبینی ڕەنگە ئەمڕۆ کەمێک بێتاقەت بێت لەبەر ئەوەی کچ و کوڕەکەی لە دەرەوەی شارن دەمێکە نەیبنیوون ، ئەو منداڵەی کە بەردەوام پێدەکەنێت ئەمڕۆ کز و ماتە ڕەنگە هۆکاری ئەوە بێت کە بە ماڵەوەی ووتوە حەزم لە شاری یارییە بەڵام ماڵەوە نەیان بردووە ، ئەو هاوڕێیەت کە هەواڵت ناپرسێت ڕەنگە دایکی نەخۆش بێت کاتی ئەوەی نییە هەواڵت بپرسێت ، ئەو کچەی هەموو ڕۆژەکان جوان دەردەکەوت و میکیاجی دەکرد ئەمڕۆ جوان دەرنەکەوتووە ڕەنگە ئەمشەو قسەیان پێ ووتبێ و بێتاقەت بووە بۆیە خۆی جوان نەکردووە ، ئەو کوڕەی کە هەموو ڕۆژێک قژی دائەهێنا بۆنی ئەدا لە خۆی ئەمڕۆ قژی شانە نەکردووە ڕەنگە هۆکار ئەوە بێت دڕەنگ لە ئیش تەواو بووە کاتی قژ داهێنانی نەبووە و بۆنەکە بدات لەخۆی ، هەوڵبدەن لەگەڵ کەسەکان کەمێک میهرەبان بن ژیان پڕە لە بەرز و نزمی ، پڕە لە خەم ، پڕە لە دەرد ئاگاداری یەکتر بن..
نەک هەر ئەم ڕۆژانه بەڵکو هەمیشه ئەو هەستەم هەبووە که مرۆڤ بۆچی ئەبێت وەڵامی هەموو شتێک بداتەوە؟ بۆچی ئەبێ ئەم قسە و باسانە و پڕوپاگەندە بێ ئەنجامانە درێژەیان پێ بدرێت؟ گریمان کەسێک قسەیەکی ناحەق بکات وەڵام دانەوەی من چ سودێکی بۆم ئەبێت؟ هیچ تەنها وزەم لێ سەرف ئەکات ئەگەر وەڵامی بدەمەوە ئەم ڕۆژانە لە بارودۆخێکی تایبەتدا بەسەر ئەبەم بەفەخریشەوە واناڵێم ، جیهانێکی شەخسیه ! تەواوی فکر و هۆشم ئەو دونیایەیە که تێیدا ئەژیم ، دوونیایەک کە ڕوحمی بۆخۆی ڕاکێشاوە ، وەکو مناڵێک هێنده تینوم بۆ ئەم دوونیایەم که هەموو ساتێک بیر ئەکەمەوە تەواوی وجودم پڕ ئەبێت لە توانایەکی عەجیب و غەریب ، من ئەم حاڵە بەهیچ شتێک ناگۆڕمەوە ! ناتوانم خۆم سەرقاڵی وەڵام دانەوە به ئەم و ئەو بکەم و له کۆتایشدا ئەو وزەی بۆم دەمێنێتەوە پڕ له هەست و حاڵی خراپ بێت ، ڕاستیش پێم وایه من تێپەڕیووم لەوەی که دائیم سەردێڕی هەواڵەکان بم" «محسن چاوشی» @darwesh_99
هەوڵبدە ئەو ئارەزووە کەم بکەیتەوە ؛ کە وات لێدەکات بەردەوام چاودێری مۆبایلەکەت بکەیت ، ئەگەر کەسێک دەستپێشخەری نەکردووە تا نامەیەکت بۆ بنێرێت یان کاتی بۆ تەرخان نەکردوویت ئەوا قبووڵی بکە ، سەرنجەکانت ئاراستەی ئەو کەسانە بکە کە نرخت دەزانن و لە پێشینە دایان ناویت ، ئەوە هێزێکە بۆ پاشەکشەکردن و هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکان خۆش دەکات لە بەرامبەر هەوڵ و بەرژەوەندییەکانتدا ، خۆشگوزەرانی خۆت لە پێشینە دابنێ و کات بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکە کە بەڕاستی نرخت دەزانن و گرنگیت پێ دەدەن… @darwesh_99
پێمخۆشە وەک چۆن ژیان لە گەروی من گیری کردووە، نە دەڕواتە خوارەوە و نە دێتە سەرەوە، منیش ئەوھا لەگەروی ژیان گیر بکەم. کاتێک ئەو نامەیەی مارکیزم خوێندەوە کە تێیدا ناوی ئەو شتانەی ھێنابوو کە کەیفی پێھاتبوون، منیش بڕیارمدا لە نامەیەکدا ناوی ئەو شتانە بێنم کە خۆشمدەوێن و ھێشتاش دەتوانم چێژیان لێوەرگرم. بینیم ھێشتاش دەتوانم تەماشای تێرمیناتۆری ٢ بکەم، ھێشتاش دەتوانم گوێ لە جگەرەکانی دوای سێکس بگرم، دەتوانم بخۆم و کەمتر بخەوم، دەتوانم بەکەسانێکی زیاتر بڵێم خۆشمدەوێن و ئەو کەسانەی کە کەیفم پێ نایەن، بەزویی لەژیانم تووڕیانبدەمە دەرەوە و جێیان بھێڵم. لێرەدا بینیم کە من چەندە ژیانم بەسەختی وەرگرتووە و ژیانیش چەند سەختانە مامەڵەی لەگەڵ کردووم. ئینجا بڕیارمدا لە گەروی ژیان گیر بکەم! پێمخۆشە لەدوای ھەزاران تۆفان و سەدەھا لافاو و دەیان زەویلەرزەوە، لەکاتێکدا لەنێو کەشتیەکەمدا لەکاتی نوقمبووندام، تەنھا جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە کە بە چاوێک و قاچێک و دوو دەست و دڵێکی پڕ لە تۆڵەوە، لەگەروی ژیان گیر بکەم!. @darwesh_99
ناتوانیت بیرکردنەوەی کەسانی تر جڵەوی بکەیت؛ مەحاڵە دڵی هەموو کەسێک لەخۆت ڕازی بکەیت. ڕەنگە هەندێک کەس ڕق و کینەیەکی لەمێژینەیان بەرامبەرت لەدڵی خۆیاندا هەڵگرتبێت، ئەویش بەهۆی سەرکەوتنێکتەوە بووبێت یان بەهۆی کێشەکانی ڕابردوو لەناو بازنە کۆمەڵایەتییەکاندا. لەبیرت بێت کە تۆ تەنها ئەتوانیت جڵەوی کردار و قسەکانی خۆت بکەیت، نەک کاردانەوەی کەسانی تر بەرامبەریان. سەرنجت لەسەر بوون بە باشترین جۆری خۆت بێت: میهرەبان بە، سەر ڕاست بە، بەڕێز بە و لەگەڵ خۆتدا ڕاستگۆ بە. بۆ تەنها چرکەیەکیش جیهان لە ڕووناکی جوانت بێبەش مەکە لەبەر تاریکایی کەسانی تر... @darwesh_99
هەندێکجار، بەرامبەر بە جۆرێک مامەڵەت لەگەڵ دەکات. کە ئەوەندە سەرت دەسوڕمێت، ئەوەندە دەحەپەسێیت، کە لەخۆت دەپرسیت؛ چۆن مرۆڤێک دەتوانێت، ئەوەندە سپڵە و بێشعور بێت؟ چۆن مرۆڤێک دەگات بەم ئەندازە لە بێشعوری؟ ئەمە هەوڵدانی دەوێت. هیچ مرۆڤێک لە حاڵەتی ئاساییدا ناتوانێت بەو ڕادەیە سپڵە و بێشعور بێت. دەبێت هەوڵێکی زۆر بدات تا بگات بەو ئاستە. @darwesh_99
مرۆڤ لە جێگەیەکدا گیر دەکات. دەوەستێت. بەجۆرێکی دیکە؛ ون دەبێت. نازانی چی دەوێت. نازانێت بە کاملادا بڕوات. لەنێو هەزارتوێیەکدایە، ڕۆشتنی وەستانە. هاتنی لەجێی خۆیدایە. هەنگاو دەنێت و ناڕوات. دەڕوات و دێتەوە جێی خۆی. وەک تونێلێکی بازننەیی قەپاتە. خاڵی دەستپێک و کۆتایی یەکێکە. ئەم مرۆڤە کە لەم جێگەیەدا دەوەستێت، دەمرێت. مردن بە واتا فیزیکیەکە نا. هەستەکانی دەمرێت. ئارەزوەکانی دەمرێت. کەسێکیش هەست و ئارەزوی نەمێنێت، مردووە. مرۆڤ دەبێت هەموو هەوڵێک بدات نەگات بەم جێگەیە. ئەگەر بگات، کاری تەواوە. لەنێو زەلکاوێکدایە و هەرچی زیاتر پەلەقاژە بکات، زیاتر نوقم دەبێت. ئەم قۆناغە زۆر مەترسیدارە. مرۆڤ تەفروتونا دەکات. @darwesh_99
مادەم خودا لە نییەت باشی تۆ بە ئاگایە بێتاقەت مەبە لە نییەت خراپی ئەوان.. تۆ ناتوانی تەنها بخۆیت و بخەویت و خۆت لە ژوورەکەت قەتیس بکەیت و خەریکی مۆبایلەکەت بیت و ژیانێکی بێ کێشە بژیت ، نەخێر ئەمە تووشی خەمۆکیت ئەکات ! ئەمەش پەیوەندی بە شێوازی ئۆرگانیسمەکانی مرۆڤەوە هەیە چونکە هەرگیز وا دانەنراوە بەو شێوەیەی تۆ کار بکات ، ئەو پێویستی بە زەحمەتییە پێویستی بە هەڵبەز و دابەزە پێویستی بە کارکردنە پێویستی بە بەجێگەیاندنی مەبەستێکە ، پێویستی بە شڵەژان و زاڵبوونە ، ئەمانە سینەی مرۆڤ ئەکەنەوە و ئیسراحەت بە دەروون و هۆش دەدەن ! تێبینیت کردووە کاتێک کێشەیەکی گەورە چارەسەر ئەکەیت چەنێک هەست بە ئارامی ئەکەیت ، وەک بڵێی بەردێکی گەورە لەسەر سینەت لاچێت ، ئا ئەمەیە ئۆرگانیسمەکانی مرۆڤ و کارکردنیان هەرگیز بە ڕاکردن لە فاکتەرەکانی ژیان ناتوانی دەرباز ببیت لەو شەڕە دەروونییەت تەنها بەرەنگار بوونەوە و چارەسەر کردن دەروونێکی ئارامت پێ ئەبەخشێ چونکە ئەمە سیستەمێکی نەگۆڕی مرۆڤە و خودا وای دروست کردووە.. هیوادارم ژیانێکی چەق بەستوویی هەڵنەبژێرن ، بڕۆن ئەزموونی ژیان بکەن چ جای ژیانێکی ئاسان بێت یان قورس ، سەرەنجام تەنها ئەزموونە مرۆڤ کامڵ ئەکات ! وە گەر لە ئاستێکی خراپی خەمۆکیش دایت تکایە تەنها گفتوگۆ هەڵبژێرە لەگەڵ کەسێکی نزیکتدا ، بە خواردنی ناخی خۆت هەرگیز ڕووناکیەکە نادۆزیتەوە ، ڕەنگە ئەو پرسیارەی مێشکی تۆی خواردووە وەڵامەکەی لای کەسێکی تر بێت.
جوتیارەکە گلەیی لە بەرهەمی گەنم و جۆیەکانی دەکرد، دڵم نەهات پێی بڵێم ، لەم وڵاتە برین هێندە زۆرە باشترین شت چاندنی لۆکەیە ، لۆکە ! - تەڵعەت تاهیر
لەناو خێڵێك دام، هەموو وەرزەكانیان بۆ بكەیت بە بەهار بۆ برینێک دەگەڕێن بە گیانتەوە تا بە خەنجەر تێی بەربن ! - نەبەز گۆران