tgindex
ڕزگاربوون لە پۆڕن

ڕزگاربوون لە پۆڕن

Статистика

بەخێربێـن بۆ چەناڵەکەمان ، ان شاء لله بە پشتیوانی خودا ھاوکاری ھەموو لایەک دەکەین تـا ڕزگارتـان بـبـێت لە ژەھـری ئەم سەردەمە .

Последний пост
3 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
15 авг.
Подписчики
5 362
−1 за 2 дн.
Сутки
−1
−0,02%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
4 408
20 постов
Вовлечённость
82,2%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1 095
1/48двое суток
1 254
1/72трое суток
1 353

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 3 авг.1 350

    🔷 ماوەی سەرەتا زۆر جدیم و دوای ماوەیەکی تر ساردەبمەوە، ناتوانم لەسەر دۆخی جدیبوون جێگیر ببم ئێوە زۆربەی کات دەپرسن و ئەڵێن لە قۆناغی وازهێنان تووشی بەرز و نزمی ئەبین و ساردی دێتە نەفسمان و شکست دێنین، پێویستە چیبکەین؟ سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بە شتێک بدەم: نیزیک ساڵێک پێش ئێستا کاتێک لە ماڵی خودا بووم بڕیارمدا لەمەودوا زۆر جدی تر چاوەکانم بپارێزم و زیاتر نەفسم لغاو بکەم تاکوو دەرفەت نەدەمە شەهوەتم کە فشاری زۆرم بۆ بـێنـێت و هیلاکم بکات ئیدی هەتا ماوەیەکی باش دوای گەڕانەوە لە ماڵی خودا زۆر زاڵبووم بەسەر خۆمدا و زۆر جدی بووم بەڵام لە دوای ئەم ماوەیە هەستم کرد وردە وردە چاوەکانم شەیدای بینینی ئافرەتانی دەرەوەیە و داوای نەزەڕکردن دەکات، وە هەستم بە فشاری شەهوەتم ئەکرد ،هەتا کار گەیشتە ئەوەی ڕۆژانێک شەهوەتم ئەوەندە هیلاکی کردبووم وەک چۆن کەسێک لە بیاباندا بە دوای گەڕانی ئاودا هیلاک دەبێت و تەمەزرۆی قومێک ئاوە منیش لە هەمان دۆخدا بووم بەڵام سەبرم لەسەری گرت و هاوسەنگی نەفسی خۆم ڕاگرت چونکی ئەوکات باش تێگەیشتم لەوەی من خاوەن شەهوەتم و ناتوانم لێی ڕابکەم دەبێت ئەو واقیعە قەبووڵ بکەم ، بەڵام بە هەبوونی پلانێکی پوخت و ئیماندارانە ئەتوانم هاوسەنگی ڕابگرم و سەبری لەسەر بگرم و زیاتر چاوەکانم بپارێزم و ڕووی پێنەدەم ، چونکی دۆخی فشاری شەهوەت کاتیە و دەڕوات گەر من بمەوێت تەزکیەی نەفس و شەهوەتم بکەم دەبێت ئامادەی هەموو شتێک بم و سەبری تەواوم هەبێت و بەرگەی نارەحەتی شەهوەت بگرم و نابێت بە ناسکی و نەرمی مامەڵە بکەم و بیانوو بگرم بەڵکوو دەبێت بە پیاوانە ڕووبەڕووی ببمەوە چونکی زۆر باش دەزانم ڕێگایەکەم درێـژە وە بەرزی و نزمی زۆری تێدایە و ئامادەکاری تەواو بۆ دۆخە جیاوازەکان بکەم ،ئەوەی زۆریش گرنگە لەم دۆخە کاتیانە مرۆڤ تووشی لادان و کەوتن نەبێت تاکوو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. هەر بۆیە ئازیزەکانم وجودی مرۆڤ بە شێوازێکە سەرەتا هەر کارێک یان بڕیارێک ئەدات زۆر بە جدیانە ئیشی لەسەر دەکات و قۆناغی باش ئەڕوات بەڵام دوای ماوەیەک هەست بە ساردیەک دەکەیت بە تایبەت بۆ بابەتی وازهێنان ئەم ساردبوونەوەیە دۆخێکی ئاسایە و ئەکرێ مرۆڤ لە قۆناغی ژیانی بە هۆکاری ژینگەی ژیانی بەرز و نزمی ڕووی تێبکات بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە بتوانیت هاوسەنگی ڕابگریت و دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت، دەمەوێت بە نموونەیەک بۆتان ڕوون بکەمەوە: گریمان لە دوای مانگێک لە وازهێنان ڕۆژێک لە پڕێکدا شەهوەت هێرشێکی توندت بۆ دێنێت و ماندووت دەکات لێرەدا مامەڵە و ڕەفتاری تۆ زۆۆر کاریگەری هەیە ئەزانی بۆچی ؟ چونکی لەوکاتەی شەهوەت هێرشت بۆ دێنێت مێشک بەنج ئەبێت و تەنیا تەرکیزی لەسەر شەهوەتەکە ئەبێت بەڵام گەر تۆ توانیت مامەڵەیەکی باش و ژیرانە بکەیت و لەو کاتەدا خۆت بە دووربگریت لە هەموو بابەتێکی ورووژێنەر و لەو کاتەدا هەستت بەوە کرد ئەم دۆخە کاتیە و تێدەپەرێت ئەوکات سەرکەوتوودەبیت و وردە وردە مێشک بە ئاگا دێتەوە و جەستەت خاو دەبێتەوە و فشاری شەهوەتەکە کەم دەبێتەوە، لێرەدا تۆ سەرکەوتوویت لەوەی هاوسەنگی نەفست و جەستەت ڕابگریت و لەمەودوا بەهێزتر دەبیت بەرامبەر شەهوەتت بەڵام وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا تۆ خاوەن شەهوەتیت و هەتا ئەو ڕۆژەی ئەم شەهوەت و نەفسە بوونی هەبێت تۆ ئەبێت شەڕی لەگەڵ بکەیت بەڵام هەر جارێک تۆ لەو شەڕە بیبەیتەوە ئەوە بۆ جارەکانی داهاتوو بەهێزتر ئەبیت و بە ئاسانی ئەتوانی بەسەریدا زاڵ ببیت، وە چەند خاڵێکی گرنگ هەیە کە وادەکەن تۆ جدی نەبیت و سارد ببیتەوە وە چەند خاڵێکیش هەن کە وادەکەن زیاتر جدی بیت: 🔹یەکەم : هەبوونی دین و ئیمانێکی پتەو زۆر زۆر هاوکاریت دەکات لەو کاتەی شەهوەتت زۆری بۆ هێناویت ،بۆیە وەک هەموو کات ئاماژەم پێداوە ئیمان جدیبوونی تۆ زۆر زیاتر دەکات و ئەتپارێزیت لە ساردبوونەوە. 🔹دووەم : دوورکەوتنەوە لە دەست بەتاڵی ئەم خاڵەش زۆر گرنگە چونکی گەر مێشک مەژغووڵی شتانێکی تر بێت زۆر کەمتر بیر لە شەهوەت دەکاتەوە هەر بۆیە دیاریکردنی ئامانجێک لە ژیان و هەوڵدان بۆی زۆر هاوکاریت دەکات لەوەی کەمترین تەرکیزت بکەوێت سەر بابەتی شەهوەتی. 🔹سێیەم : هەبوونی ژینگەیەکی زۆر پاک و دووربوون لە بابەتە ورووژێنەرەکان و هەبوونی سیستەمێکی ڕێکی ژیانکردن چونکی گەر تۆ ڕۆژانە بە بەردەوامی زکرەکانت بخوێنیت و لە ڕووی بابەتی دینیەوە خۆت فێری عیلم و زانیاری بکەیت ئەوە کەمترین مەجال ئەدەیتە مێشک کە فکری لای بابەتی شەهوەتی بێت و هەمیش لە مێشکدا سنوورێک درووست دەبێت کە مەیلی بۆ بابەتە شەهوەتیەکان کەم ببێتەوە. هەرچەند ئەم ٣ خاڵە پێشتر زۆر ئاماژەم پێداوە بەڵام بۆیە ئێستاش باسمان کردەوە تاکوو زۆر بە جدی ئیشی لەسەر بکەن، لە کۆتایدا دەبێت بزانیت وجود و تێکۆشانی تۆ باشترین دەرمانە بۆ وازهێنان ، دەبێت تۆ بتوانیت بەجۆرێک خۆت بەرەو پێش ببەیت لە هەموو دۆخێکدا توانایی زاڵبوونت هەبێت و مامەڵەیەکی ژیرانە لەگەڵ دۆخەکانی ژیانت بکەیت.

  • 3 авг.1 120

    без подписи

  • #هۆشیاری_سەردەم 🔷 جیهان گەمەی دەستی جولەکەکان … کاتی خۆی جولەکەکان وتیان ئێمە لەسەر زەوی کەمینەین و ناتوانین ڕاستەوخۆ دەستمان بە هەموو جیهان بگات بە تایبەت وڵاتە ئیسلامیەکان بەڵام دەبێت شتانێک بکەین و بتوانین بچینە ناو ماڵی هەموو کەسێک و بە ناڕاستەوخۆ ئەوان بخەینە ژێر ڕکێفی خۆمان و بەنجێکی کەمەر شکێنیان بکەین، دواتر چی ڕوویدا ؟ گەنجێک هاتە بوون کە غەرقی شەهوەت کراوە بەتەواوی فکری ئەوەیە چۆن داوێنی تێر بکات ، تەنانەت خۆشی نازانێت بۆ ئاوا شەیدایی تێرکردنی داوێنیەتی تەنیا و تەنیا دەیهەوێت خۆی خەیاڵی بکاتەوە بەبێ ئەوەی بزانێت حەرام و حەڵاڵ چیە . گەنجێکی تر هاتە بوون کە نازانێت مەحرەم و نامەحرەم چیە گەر بۆی ڕێک بکەوێت وەک گورگ پەلاماری مەحرەمەکانی ماڵەوەی ئەدات تەنها بۆ تێرکردنی حەزەکانی ، وە ئەم حەزە ژەهراویە بەو ئاسانیە نەهاتۆتە بوون بەڵکوو لە منداڵیەوە ئەم گەنجە لەگەڵ پۆڕن گەورە بووە بۆیە مێشکی شۆراوەتەوە لەگەڵیدا بەشێوازێک بەنج کراوە نایەوێت چارەسەر وەربگرێت و تەحامولی ناڕەحەتیەکانی وازهێنان ناکات . بەبۆنەی هەوڵی چەند ساڵەی جووەکان کۆمەڵگایەکی شەهوەتی هاتۆتە بوون بەڵام بۆچی شەهوەتی ؟ لەبەری ئەوەی شەهوەت کەسانێکی لە خشتە بردووە کە خۆیان زۆر پێ ئیمانداربووە وە خۆیان پێ ڕێبەری خەڵک بووە بەڵام هەر خۆشیان گیرۆدەی شەهوەتیان بوون، ئیدی ئەوان گەر بتوانن ئەم کەسانە بەنج بکەن و لە شکۆی بدەن حەتمەن بۆ ئەوان زۆر ئاسانترە کە گەنجێک لە خشتە بەرن چونکی گەنجێک لەو پەڕی وزەی شەهوەتیدایە وەک تۆپێک بەدڵی خۆیان گەمە و یاری بەم گەنجە دەکەن ، لە دواین ڕاپۆرتەکان دەرکەوتووە زۆربەی سایت و بابەتە پۆڕنەکان هی حاخامەکانی جولەکەن لێرەدا شتێکی زۆر بە ئازار هەیە ئەویش ئەوەیە لە سەرەتایی شەڕی غەزەدا یەکێک لە حاخامەکانی جولەکەکان کە خاوەن گەورەترین سایتی پۆڕنە بڕی ١١ ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە زایۆنییەکان کردووە ئاخۆ ئەبێت بەم بڕە پارەیە چەند منداڵی بێ تاوانی پێ کوژرابێت ئەوجا ئێوە سەیر بکەن بزانە چۆن گەمە و یاری بە ئێمە دەکەن ئەوان بە بابەتی شەهوەتی ڕووحی گەنجانی ئێمەیان کوشتووە لەگەڵیدا دەیان ملیۆن دۆلاریان پێ پەیداکردووە دواتر هەر بەم پارەیە دووبارە مسوڵمانیان پێ خەڵتانی خوێن کردووە ! دەزانم جێگای سەرسوڕمانە کە ئێمە چۆن بەنج کراوین، وە حەتمەن ئێمە هەر باجی ئەوە ئەدەین کە ڕۆژێک کاتمان بۆ فێربوونی دینەکەمان تەرخان نەکردووە و ئەوەی بیری لێ ناکەینەوە دین و ئیمانە وە ئەوەشی بە بەردەوامی لە مێشکی گەنجانی ئێمە چێندراوە سێکس و پارەیە ئیدی زایۆنییەکانش ئامانجیان هەر ئەوە بووە پیاوانی ئیماندار بوونی نەمێنێت و غیرەتی پیاوەتی لە مسوڵمانان داماڵن ،نامەوێت درێژە بە قسەکانم بدەم چونکی ئەم بابەتە بەقەد چەندین کتێب قسە هەڵدەگرێت ،لە کۆتایدا دەمەوێت بڵێم بابەتی پۆڕن تەنیا ئاڵودەبوونێک نیە بەڵکوو کوژرانی ڕووحی تۆیە و لە ناوبردنی غیرەت و پیاوەتی تۆیە وە دەیانهەوێت تۆ بەهۆی شەهوەتەوە ببیتە بوکەڵەی ئەوان و بەدڵی خۆیان مێشکی تۆ بۆگەن بکەن، بەڵام ڕاستی و واقیعەکە ئەوەیە گەر بمانەوێت لەم بەنجە دەربچین و نەبینە بوڵەکەی دەستی ئەوان و منداڵەکانمان لەدەست دەرنەچن دەبێت دەست بە ئیسلامەوە بگرین لەوە گرنگتر ئیمانێکی پاک و زیندوو درووست بکەین نەک ئیمانێکی مردوو کە هیچ کاریگەری لەسەرمان نەبێت هەر بۆیە گەنجی بەرێز پێویستە زۆۆر باش هۆشیار بیت و نەبیتە گەمە و یاری دەستی جووەکان چونکی ئەوان پێیان وایە تۆ بۆ خزمەتی ئەوان درووستبوویت و بەدڵی خۆیان یاریت پێ بکەن. ▪️ دەڵێن حاخامەکانی جووەکان لە گفتووگۆدابوون تاکوو چۆن بتوانن خێزان و کۆمەڵگایەکان تێکبدەن بە تایبەت کۆمەڵگای مسوڵمانان دواتر بڕیاریاندا خانەیەی لەشفرۆشی لە هەموو وڵاتان درووست بکەن بەڵام نەیاندەزانی چۆن پیاوان ڕابکێشن چونکی پیاوانی پێشووتر غەرقی شەهوەت نەببوون و حورمەتی خێزانی خۆیانیان لابووە دواتر جووەکان پۆڕنیان دامەزراندوو وتیان: ئێمە لە سەرەتادا لە ناو پۆڕندا ئافرەتێکی جوان و قەشەنگ دەڕازێنینەوە کە ئەم ئافرەتە بە شێوازێک جوان بێت ئەو پیاوانەی سەیری ئەم ئەکتەرە دەکەن دواتر خێزانی خۆیانیان لە پێش چاو بکەوێت ئیدی لەگەڵ کات ئەم پیاوە مێشکی ئەشۆرێتەوە لەگەڵیدا خێزانی خۆی لە پێش چاو دەکەوێت و ناتوانێت لێی نیزیک بێتەوە و هەنا بۆ خیانەت و خانەی لاشفرۆشی ئەبات ئەمەش واتا خێزانێک تێک ئەچێت و هەڵدەوەشێتەوە ، بەڵام ئایا ئەزانن بۆچی ئەم گۆرانکاریە ژەهراویە ڕوودەدات ؟ چونکی ئەو ئافرەتەی لە ماڵەوەیە ناتوانێت وەک لاشفرۆشێک مامەڵە بکات و ئەم ئافرەت ڕێز و حورمەتی هەیە و ڕۆژانە لەبەر ماندووبوون لەوەیە ناتوانێت بە باشی خزمەتی هاوسەری بکات بەڵام کاتێک جووەکان مێشکی پیاوەکانیان بە پۆڕن شۆردەوە ئەوکات پیاو کوێر دەبێت و ئەم شتانە نابینێت تەنیا چێژی دەوێت هەر بۆیە ئەوان بەم شێوازە خێزانەکان تێک ئەدەن و بەم شێوازە یاری و گەمە بە کۆمەڵگایەکان دەکەن.

  • без подписи

  • 🔹 دووەم : ئازیزانم ئێمەی مرۆڤ تا ڕادەیەک میزاجین بە هۆکاری ژیان و ماندووبوون و شتەکانی ترەوە دۆخی دەروونیمان بەرز و نرمی دەکات دڵنیام زۆربەتان دەیان جار بە ئيرادە و قەناعەتێکی بەرزەوە بەخۆت وتووە هەرگیز و هەرگیز جارێکی تر سەیری پۆڕن ناکەیتەوە و ژیانت بە لای پۆڕندا ناچێت لەو کاتەدا وزەی وازهێنانت لە لوتکەدا دایە کەچی بۆ ڕۆژی دواتر لەبەر شەکەتی و ماندوویەتی جەستە و دەروونت ڕاستەوخۆ فکرت بۆ پۆڕن ئەڕوات و مێشک خەیاڵی ورووژێنەر دەکات بۆیە دۆخی تۆ بەرزی و نزمی دەکات ، ئەوەی زۆۆر گرنگە بتوانیت لە هەموو دۆخەکان هاوسەنگی ڕابگریت چونکی لە کۆتایدا تۆ مرۆڤیت و خاوەن هەستیت و ئەکرێ لە دۆخی ژیان ئەم هەستانە بەرزی نزمی بکەن . 🔹سێیەم : ئەم خاڵە پەیوەستە بە هەردوو ڕەگەزەکەوە ، گەر تۆی خانم یا پیاو لە پۆلی دوانزە سەرکەوتوو نەبوویت ، گەر تۆ لە پەیوەندیدا شکستت هێناوە ، گەر تۆ کێشەی خێزانیت هەیە ، گەر تۆ بە هەر هۆکارێک خەم و خەفەتت هەیە ئەوە بە هیچ شێوازێک نابێت و نابێ هانا بۆ پۆڕن ببەیت بە نیەتی سارێژبوونی خەمەکەت ئەوکات خەم و نارەحەتیت ئەبێتە دوو ئەوەندە بە تایبەت لە قۆناغی وازهێنان دەبێت زۆر بە هەستیاری مامەڵە بکەیت ، بەڕاستی ئێمە دەمانهەوێت بە واقیعی قسە بکەین هەندێک جار ئەم کەسە ئەوەندەی کێشەی دەروونی و کێشەی تری هەیە کێشەی پۆڕنی نیە بەڵام پۆرن وەک دەرمانێک بەکاردێنێت بۆیەش دواتر ناتوانێت وازبێـنێت هەر بۆیە بەڕێزەکەم یەکێک لە گرنگترین شتەکان بۆتۆ ئەوەیە دەروونی خۆت خۆش بوێت و وجودی خۆت خۆش بوێت و حورمەتی دڵ و دەروونی خۆت بگرە ، ناکرێ خۆت لە چاوی خەڵکدا ببینیتەوە ئاخر ئێمە ئافرەت و پیاومان لایە لە سەرەتایی تەمەنی گەنجی دایە خۆی زیندانی کردووە لە ماڵەوە خۆی لە ناو خەمدا غەرق کردووە هیوایی بە ژیان نەماوە هەزاران بابەتی نەرینی لە دەروونیدا کەڵەکە کردووە ئەگەر لە هۆکارەکەشی دەپرسم لەسەر شتانێکی زۆر سادە دوونیایەکی پر لە جوانی لە خۆی کردۆتە جەهەندەم هەر بۆیە ئازیزەکەم دەروونی تۆ گرنگترین و بەنرخترین شتی ژیانتە ناکرێت بۆ هیچ شتێک ئازاری دەروونت بدەیت ، زۆربەی ئەوانەی لەم رێگایەدا ئەکەون بە هۆکاری دەروونی و خەم خواردنی بەردەوامی بووە ، نابێت ئێمە ئەوەندە لاواز بین بە دوو قسەی ماڵەوە یان بە هەر هۆکارێک بێت ژیان لە خۆمان بکەیە تارێکستان بەڵکوو ئەبێت پەروەردەی دەروونمان بکەین و بزانین هیچ شتانێک شایەنی ئەوە نیە خۆمانی بۆ غەرقی ناو خەم و خەفەت بکەین و دواتر هانا بۆ پۆڕن ببەیت بە نیەتی سارێژبوونی برینەکەمان هەر بۆیە دەروونت سەرچاوەی جەوهەری ژیانی تۆیە . 🔹چوارم : ئەم خاڵە تایبەت بۆ ئافرەتانە پێویستە لە کاتی حاڵەتی تایبەتی خۆیان ئافرەتان باشتر ئاگاداری خۆیان بن چونکی لەو کاتەدا هۆڕمۆنات بەرز و نزم دەبێت و توشی حاڵەتی بێتاقەتی و ماندوویی دەروونی و چەندین شتی تر ئەبێتەوە بۆیە پێویستە لەو کاتەدا مامەڵەیەکی باش و ژیرانە بکەن و هەوڵبدەن تەنیا نەبن تاکوو ئەم دۆخە تێدەپەڕێت و چونکی کاتێک تووشی ئەم حاڵەتە ئەبن مێشک بەدوای دڵخۆشی و دۆپامیندا ئەگەڕێت و یەکەمین شتیش کە مێشک داوای بکات پۆرنە بۆیە ئەبێت باش وریایی خۆتان بن . 🔹پێنجەم : ئاڵودەبووی بەرێز پێشتر دەیان جار تاکیدم لەوە کردۆتەوە چاوەکانی تۆ سەرچاوەی سەرەکی وازهێنانە ، وە دەروون و مێشک پەیوەستە بە چاوەکان گەر دەتەوێت تووشی خەیاڵی ورووژێنەر نەبیت گەر دەتەوێت هاوسەرەکەت لە پێش چاو نەکەوێت گەر دەتەوێت دەروون و مێشکت سەلامەت بێت گەر دەتەوێت داوێنت پارێزاو بێت و گەر دەتەوێت مێشک پاک بێت ئەوە گلێنەی چاوەکانت بپارێزە ، گەر باسی کاریگەری پاکیزەیی چاو بکەم هەرگیز تەواو نابێت و پێشتریش بە وردی باسم کردووە . ▪️خۆشەویستەکانم ببورن بۆ درێژی بابەتەکە بەڵام گەر بمەوێت سود بە ئێوە بگەیەنم و ئێوە بتوانن وازبێنن لەم ژەهرە ئەوە بە دێڕێک و دووان ناتوانین هاوکاربین ، ان شاء الله ئەم بابەتە کۆتا بابەتی درێژ دەبێت لەم شێوازە ، بە ماندوو بوونێکی زۆرەوە هەوڵمداوە لەم بابەتە زۆر بە سادەیی و پوختی خزمەتی ئێوە بکەم ئەوەی لەسەر ئێوە گرنگە تەنیا خوێنەر بن ، گەر بەجدی دەتەوێت وازبێنیت تەنیا هەندێک کات تەرخان بکە و بەجوانی خوێنەربە ان شاء الله سەرکەوتوودەبیت ، بۆ ئاسانکاری ئێوە ئەم بابەتەمان بە ژیری دەستکرد کردووە بە دەنگ و لە کۆمێنت بە شێوازی دەنگ دایدەنێین 👇 .

  • • لە دوای تێپەڕاندنی هەفتەی یەکەم ئەوە دۆخەکە زۆر باشتر دەبێت کاتێک ئەچمە هەفتەی دووەم فشارەکانی مێشکم کەم ئەبنەوە بەڵام هەر دەبێت بە هەستیاری مامەڵە بکەم و بەجوانی خۆم بپارێزم ، بەڵام خاڵێکی گرنگ هەیە لە زۆربەی ئاڵودەبووان تيبینیم کردووە لە هەفتەی دووەم و سێیەم ڕووئەدات ئەویش ئەوەیە فشاری شەهوەت ناوە ناوە زیاد دەکات و داوای بەتاڵبوونەوە دەکات چونکی هێشتا جەستەمان ڕانەهاتووە بەبێ خوی نهێنی ژیان بکات و خۆی لەگەڵ نەگونجاندووە بۆیە ئەکرێت لە هەندێک دۆخەدا بە تووندی شەهوەت هێرشم بۆ بێنێت بەڵام ئەم هێرشانە کاتین و چەند دەقەیەک دەخایەنن پێویستە من لەم دۆخەدا مامەڵەیەکی ژیرانە بکەم و خۆم بپارێزم لە هەموو خەیاڵێکی ورووژێنەر وە نابێت دەست لە داوێنم بدەم ئەگینا ئاستی ورووژان زیاتر ئەبێت وە دەبێت هەوڵبدەم ئەم فشارەی جەستەم نەگاتە ئاستێکی بەرز کە نەتوانم خۆم کۆنترۆڵ بکەم بەڵکوو هەر کات زانیم فشارم بۆ هات سەبر بگرم و واز لە موبایل و بێنم و گەر لە ژوورێکی چۆڵ بووم بچەمە دەرەوە گەر شوێنەکەم گونجاو بوو دوو ڕکات نوێژ بکەم بە کورتی جوڵەم هەبێت و شتانێک بکەم کە وادەکات تەرکیزم لەسەر شەهوەتەکە نەمێنێت . • لە دوای دوونیایەک لە ماندووبوون و نارەحەتی بە ویستی خودا من گەیشتمە مانگێک و بگرە زیاتریش ڕۆیشتووم و نیەتی دڵم وایە بۆ ئەبەد پۆڕن لە ژیانم فڕێبدەم و ئیرادەم زۆر بەرزە و تا مردن بەردەوام دەبم بەڵام لە قۆناغی وازهێنانمدا ڕۆژێک لە پڕێکدا بەهۆکارێکی تایبەت یا بە هۆی شەهوەت یان بە هەر هۆکارێک بێت دووبارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەچمەوە ناو پۆڕن و تووشی خوی نهینی ئەبم ! لێرەدا تووشی دۆخێکی قورسی دەروونی ئەبم وادەزانم هەموو دوونیادا بەسەرمدا ڕووخاوە وادەزانم ڕەنجی ماندووبوونی مانگێکم بە زایە داوە ئەکرێ تووشی دەیان خەم و نارەحەتی و بیرکردنەوەی نەرێنی ببم گەر بەسەر خۆماندا زاڵ نەبم بەڵام خاڵە گرنگەکە ئەوەیە ئێستا من چیبکەم ؟ یەکەم شت نابێت بە هیچ شێوەیەک خۆم غەرقی ناو خەم و نارەحەتی دەروونی بکەم ( بەتایبەت ئافرەتان دوای شکست خۆیان غەرقی ناو خەم دەکەن ئەمەش کاریگەری خەراپی هەیە ) چونکی ئەکرێ خەم و خەفەت واملێبکات دووبارە تووشی ئاڵودەبوون ببمەوە بۆیە دەبێت دەروونم ئارام بکەمەوە دواتر دەبێت زۆر بە تێگەیشتنێکی جوان و ژیرانە مامەڵە بکەم و تێبگەم لەوەی من شکستم نەهێناوە بەڵکوو تووشی پێ خزان و پێ خلیسکانێک بووم دەبێت تێبگەم پێ خزان بەشێکە لە پرۆسەی وازهێنان وە دەبێت تێبگەم بە هۆکاری وازهێنانەکەم مێشکی من و جەستەی من گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و زۆر بەرەو باشبوون چووە بە چەند پێ خزانێک هیچ ڕوونادات و کاریگەری لەسەرم نەبێت و دەبێت لەمەودووا زۆر بە جدیتر بەردەوابم و پێویست ناکات رۆژەکان سفر بکەمەوە چونکی ئەمە شکست نیە بەڵکوو تەنیا پێ خزانێکە بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە دەبێت بزانم چی وایکردووە تووشی پێ خزان بم دەبێت چارەسەری بکەم وە دەبێت بزانین پێ خزان ئاگاداریەکی زۆر گرنگە واتا تۆ هێشتا خاڵێکی لاواز هەیە بە جوانی چارەسەرت نەکردووە دەبێت چارەسەری بکەیت و ئەزموونی لێ وەربگریت ئەگینا لەوەیە ئەم خاڵە لاوازە دووبارە تووشی ئاڵودەبوونت بکاتەوە بۆیە دەبێت من وا بڕوانم ئەم پێ خزانە وەک دوگمەیەکی ئاگادارکردنەوە وایە بۆ من و ئەبێت زیاتر خۆم باشتر و تووند و تۆڵتر بکەم و بەردەوام بم لە ڕێگایی وازهێنانم . 🔷 ئازیزەکانم چەند خاڵێکی زۆۆر گرنگە هەیە دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم و دەبێت هەمووتان بیزانن : 🔹 یەکەم لە قۆناغی پێ خزان و پێ خلیسکان کاتێک تۆ خوی نهێنی ئەنجام ئەدەیت و دواتر بەردەوام دەبیت لە وازهێنان ئەوە لە دوای پێ خزانەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک ماوە ماوە شەهوەتت بەرز و نزمی دەکات و ئەکرێ تووشی سەرئێشە و بێتاقەتی ببیت و جەستەت دووبارە داوای ئەوە دەکات خوی نهێنی ئەنجام بدەیت و بچیتەوە ناو پۆڕن چونکی لە کاتی پێ خزانەکەدا جەستە و مێشک چێژی وەرگرتووە دووبارە داوای ئەم چێژە دەکاتەوە بەڵام ئەم فشارە زۆر کاتیە و هەمووی چەند رۆژێکە ئەگینا دواتر ئەچیتەوە باری ئاسایی خۆت بۆیە دەبێت ئاگادار بیت و بە شێوازێک بیر نەکەیتەوە بڵێت من بە هۆکاری ئەم پێ خزانە شەهوەتم گەڕاوەتەوە خاڵی سەرەتا یا ئاڵودەبوونەکەم نوێ بۆتەوە چونکی ئەم دۆخە کاتیە و تێدەپەڕێت گرنگ ئەوەیە لە دوای پێ خزانەکە تا ماوەک باشتر ئاگاداری خۆت ببیت و خۆت لە بابەتی ورووژێنەر بپارێزیت .

  • #بابەتێکی_زۆر_گرنگ 🔷 گەر خۆم وازبێنم … یەکێک لەو پرسیارانەی بە بەردەوامی لێم کراوە لە لایەن هەردوو ڕەگەزەکەوە ئەوەیە گەر تۆ وازبێنیت چی دەکەیت و چۆن وازدێنیت ؟ ، حەز دەکەم بزانن وازهێنان لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە بە پێی شێواز و ژینگەی ژیانی و تەمەنی و ئاستی ئاڵودەبوونی وازهێنان ئەگۆڕێت بەڵام لە کۆتایدا ئەو کاریگەریانەی درووست دەبن لەسەر مرۆڤەکان زۆر لێک نیزیکن و ڕێنمایەکانی وازهێنان کاریگەری زۆریان هەیە بۆتۆ ، ئەتوانی سودی یەکجار زۆری لێ وەربگریت : بە ناوی خودا بە لە سەرەتاوە دەست پێبکەین گریمان من لە دوای دەیان جار ئەمڕۆ دووبارە شکستم هێنایەوە پێویستە چیبکەم ؟ پێشەکی ئەوەی زۆۆر گرنگە دەبێت خۆم لەو دۆخە دەرونیە قورسە ڕزگار بکەم و خۆم تووشی خەم و ناڕەحەتی نەکەم ، باش دەزانم دۆخەکە لە دوای شکست چەند قورسە بەڵام دەبێت زۆر ئەقڵانەتر مامەڵە بکەین و پشوویەک بدەمە دەروونم دواتر پێویستە لەگەڵ خۆم دابنێشم و بە بیرکردنەوەی جوان و لۆژیکانە بگەمە ئەو قەناعەتی دەبێت ئەمجارە بە جوانتر لە جاری پێشوو دەست بە وازهێنان بکەم دەبێت مێشکم تێبگەیەنم کە شکست بەشێکە لە پرۆسەی وازهێنان و نابێت بێ هیوابم و دەبێت تێگەیشتنێکی باشم هەبێت . • دوای ئەوە پێویستە پلانێکی پوخت و ڕێک و پێک بۆ وازهێنانی خۆم دابنێم و نابێت بە عەشوایی دەست بە وازهێنان بکەم چونکی گەر بە جوانی لە ڕێگادا نەڕۆشتم حەتمەن ئەکەوم بۆ وازهێنانیش هەمان شتە دەبێت بە پلانێکی پوخت دەست پێ بکەیتەوە ، بەڵام ئایە پلانەکە چیە ؟ پلانەکە بە پێی شێوازی ژیانی کەسەکان ئەگۆڕێت بەڵام چەند خاڵێک واجبە لە پلانەکە هەبن ( یەکەم جێبەجێکردنی رێنمایەکانی وازهێنان بە جوانی ، دووەم کەمکردنەوەی کاتی بەتاڵ ، سێیەم گرنگیدان بە لایەنی دینی و ئیمانی لە هەموو ڕووێکەوە چونکی ئیمان گەورەترین یارمەتیدەرە ، چوارم دوورکەوتنەوە لە هەموو ژینگەیەکی ورووژێنەر ئەمە زۆر گرنگە ، پێنجەم وەرزشکردن و هەبوونی جوڵە هەرچەند کەمیش بێت کاریگەری زۆری ئەبێت ) چەندین شتی کە لە چەناڵەکەم باسم کردووە ئەوەی گرنگە ژینگەی ژیانت تەندرووست بێت و بەرهەمداربێت نەک دانیشتن بیت لە ناو چواردیواردا و دەروونت دابڕوخێنیت . • لە دوای ئەوەی پلانەکەم دانا دەست بە وازهێنان دەکەم و یەکێک لە گرنگترین شتەکان ئەوەیە دەبێت هۆشیاری باشم هەبێت لەسەر وازهێنان چونکی تا هۆشیاریت زیاتر بێت وازهێنان ئاسانترە بەڵام ئایە بۆچی هۆشیاری گرنگە ؟ لەگەڵمبە پێت ئەڵێم ، لە دوای ئەوەی دەستم بە وازهێنان کرد هەفتەی یەکەم بێتاقەتی و بێ هێزی و سەرئێشە و تێکچوونی میزاج و چەندین کاریگەری تر ڕووئەدات ، لێرەدا دوو شت زۆر گرنگە بۆ من یەکەم دەبێت من هۆشیاریم هەبێت و بزانم ئەم دۆخەی ئێستام کاتیە و کاریگەری وازهێنانەکەیە لەسەرم وە هۆکاری سەرەکیش ناڕێکی دۆپامینەکەیە وە لەو دۆخە هەستیارەدا ئەبێ من تێبگەم لەوەی هەرگیز برینی جەستە بەبێ ئازار سارێژ نابێت و نارەحەتی و سەبری دەوێت گەر من بمەوێت دۆپامینم بێتەوە باری ئاسایی خۆی و چێژ لە بچووکترین جوانیەکانی ژیان وەربگرم ئەبێت سەبر بگرم و تاکوو لە داهاتوو بەرهەمی وەربگرمەوە ، خاڵی دووەم لەم دۆخە من دەبێت هەوڵبدەم خۆم بە دووربگرم لە خەم و نارەحەتی وە دەبێت شتانێک ئەنجام نەدەم کە بێتاقەتم دەکەن نموونە “ دوورکەوتنەوە لە دەمەقاڵێ لەگەڵ هاورێ یا هاوسەر یا کەسانی تر بە کورتی و پوختی دەبێت پارێزبەندیەکی درووست و تەندرووست درووست بکەم و خۆم بپارێزم تا لەم دۆخە دەردەچم “ وە خاڵێکی گرنگتر ئەوەیە دەبێت هەوڵبدەم خۆم لە تەنیایی بپارێزم و شتانێک ئەنجام بدەم کە دۆپامین ئەداتە مێشکم نموونە وەرزشکردن و چوونە دەرەوە لەگەڵ کەسە ئازیزەکانم و چەندین شتی تر کە خۆم حەزی پێدەکەم تاکوو فشاری کەمی دۆپامینەکە کەم بکەمەوە .

  • без подписи

  • 5 июн.4 090

    🔷 ژینگەی ژیانت یەکێکە لە جەوهەریترین کاریگەرەکان بۆ وازهێنان لە پۆڕن و تەواوی ئاڵودەبووەکانی تر . ڕۆژانێک کەسێکی ئاڵودەبوو دوای ماوەیەک لە وازهێنان ئەچێتە دەرەوە بۆ لای چەند هاوڕێیەکی سوتفە یەکێک لە هاورێکانی ئەڵێت : ئایە دەزانن فڵان کەس ڤیدیۆ یا وێنەی نەشیاوی بڵاوکراوەتەوە وە من هەموویم لایە بەڵام موبایلەکەم لە ماڵەوە بیرچووە دواتر کە چوومە ماڵەوە بۆتان دەنێرم لێرەدا کەسی ئاڵودەبوو بەم قسانە و فکر لێکردنەوە لێی بەتەواوی جەستەی ئەورووژێت و لەگەڵیدا مێشکی بەنج ئەبێت خوا خوایەتی زوو بگاتە ماڵەوە تاکوو بینەری ڤیدیۆی هاوڕێیەکەی ببێت وە دوای خاڵی بوونەوە بەنجەکە بەری ئەدا و بەهۆش خۆی دێتەوە ئەوکات دەزانێت بۆتە قوربانی ژینگە خەراپەکەی ، ئەمە نموونەیەکی سادە بوو کە باسم کرد تاکوو تێبگەن هەبوونی ژینگەیەکی باش و هەبوونی ژینگەیەکی پڕ لە ئیمان و هەبوونی ژینگەیەکی پڕ لە هاورێی ئیماندار چەند کاریگەری ئەرێنی هەیە ، تێبینیم کردووە زۆربەی ئاڵودەبووان زۆر کەم گرنگی بە ژینگەی ژیانیان ئەدەن تەنانەت زۆربەشیان باجی ئەوە ئەدەن ، حەز دەکەم بزانیت تۆ مرۆڤیت و ژینگەی ژیانت و بەرکەوتنەکانی ژیانت ڕەنگدانەوەی تەواوی ئەبێت بۆ حەز و هەستەکانی ژیانت وە کاریگەری تەواوی ئەبێت بۆ سەر دەروونت . تۆی گەنج لە ژینگەیەکدا بژیت کە بەکارهێنانی موبایلت کەم و سنووردار بێت وە گرنگیدانی تەواوت هەبێت بۆ دین و ئیمانەکەت و کەسی باش و هاورێی باشت هەبێت زۆر زۆر جیاوازە چونکی لەم ژینگەیەدا وازهێنان لە پۆڕن یا هەر ئاڵودەبوونێکی تر زۆر ئاسانترە وەک لە ژینگەیەکدا کە بەتەواوی پێچەوانەی ژینگە باشەکە بێت ، من زۆر تێبینیم کردووە ئەوانەی هاوسەری باش و تێگەیشتوویان هەیە یا هاوڕێی باش و ئیمانداریان هەیە وازهێنان بۆ ئەم کەسانە زۆر جیاوازترە و لادانیان کەمترە بە تایبەتی ئەو کەسانەی دین و قورئان سەرچاوەیەکی گرنگی ژیان و ژینگەی ژیانیەتی زۆر باشتر ئەتوانن زاڵببن بەسەر پۆرن و تەواوی ئاڵودەبوونەکانی تر . هەر بۆیە خۆشەویستەکانم گەر دەتەوێت وازهێنانت بۆ ئاسانتر ببێت و لە قۆناغی ژیانت زیاتر بەرەو پێش بچیت و ژیانت بەرهەمی هەبێت دەبێت ژینگەیەکی زۆر باش و رێک و پێک بۆخۆت درووست بکەیت ، چونکی گەر ژینگەکەت کەسانی نەرێنی و پێ نەگەیشتووی تێدابوو ناتوانیت بەرەو پێش بچیت وە گەر کەسانی شەهوەتی تێدابوو وازهێنانت قورس ئەبێت پێویستە ژینگەکەت پاک بکەیتەوە بە تایبەت بۆ ئەوانەی ئاڵودەبوون حەز دەکەم بزانن ئێوە لەوەیە ناتوانن لە دەرەوە لەسەر ئیش و کار بتوانن بەتەواوی ژینگەیەکی باش و فلتەرکراو درووست بکەن چونکی ڕۆژانە بەرکەوتنت لەگەڵ دەیان کەسی جیاواز ئەبێت و نەفەری تێدایە هەر دەم بکاتەوە باس باسی شەهوەت و جنسە لای ئەو ، بەڵام خۆ ئەتوانی لە ماڵەوە ژینگەیەکی باش درووست بکەیت خۆ ئەتوانی ژینگەیەکی ئیماندارانە بۆخۆت درووست بکەیت خۆ ئەتوانی ژینگەیەکی ئەرێنی بۆخۆت درووست بکەیت ئەتوانی ژیانێکی جوان و بۆ خودا سوڵحاو درووست بکەیت تاکوو کاریگەریە نەرێنیەکانی دەرەوە کەم بکەیتەوە لەسەر دەروونت چونکی ئەم شتانە زۆر کاریگەریان لەسەر تۆ ئەبێت بە تایبەت لەسەر ئارامی و ئاسودەیی دەروونی تۆ . ئێوە هەمووتان دەزانن زۆربەی لادانەکان بەهۆی ئازار و نارەحەتی دەروونی بووە وە زۆربەی شکستەکان لە ژینگەی ماڵەوەدا ڕوویداوە بۆیە گۆڕینی ژینگەکەت گەلێک گرنگ و ئەساسە ، وە زۆۆر گرنگە ئەم شتانە بزانیت و گرنگی بەم خاڵە بدەن ( ئەگەر ئەو کەسەی لە ژینگەکەت دەبێتە هۆکاری شکستی تۆ گەر ئازیزترین کەست بێت ئەوە دەریبکە لە ژیانت یا سنوورێکی تووندی بۆ دابنێ ، وە ئەو پەیجەی یا ئەو ئەپانەی شکست بە تۆ دێنێت ڕەشی بکەوە یا زۆر سنوورداری بکە ، وە تۆ چی ئافرەت بیت یا پیاو گەر زانیت هەر فلیمێک وادەکات تۆ تووشی شکست ببیت هەرگیز سەیری مەکە گەر ئەتوانیت هەر فیلم دەربکە لە ژیانت ، وە گەر زانیت هەر شتێک بۆنی شەهوەتی لێدێت یان بۆنی شکست و خەم و خەفەتی لێدێت تا قیامەت دەری بکە لە ژینگەی ژیانت ) تـۆ دەبێت بە واقیع و جدیانە مامەڵە لەگەڵ ژیان و ژینگەی ژیانت بکەیت و پیسەکانی لێ فڕێ بدەیتە دەرەوە ، هەرگیز نابێت تەنها لەسەر بنەمایی حەز بڕیار بدەیت چونکی ناکرێ تۆ وازت هێنابێت و بەدڵی خۆت سەیری ئەم فیلم و ئەو فیلم بکەیت بەڵکوو دەبێت لەسەر بنەمایی پاراستنی ژیان و دەروون و ئیمانت بڕیار بدەیت و ژینگەکەت پوخت و پاک و توندوتۆڵ بکەیت ، چونکی هەر کەسێک ژینگەکەی باش بێت ئەوە ژیانی باش و پڕ بەرهەم دەبێت .

  • 5 июн.3 040

    без подписи

  • 4 мая7 140

    #گرنگ 🔶 کۆرس نەما سەیری نەکەم , کتێب نەما نەیخوێنمەوە , ڕێگا نەما جێبەجێی نەکەم , هەر شکست دێنم ، چارەسەر چیە ؟ یەکێک لەو پرسیارانەی بە بەردەوامی لێم دەکرێت بریتییە لەوەی گەنجی ئاڵودەبوو پێم ئەڵێت بەژداری چەندین کۆرسم کردووە بە ڕادەیەک بەقەد دکتۆرێک زانیاریم لەسەر وازهێنان پەیدا کردووە کەچی دوای ماوەیەک لە وازهێنان لە پڕێکدا دەگەرێمەوە سەر پۆڕن و هەموو شتێکم لێ دەگەڕێتەوە خاڵی سفر ، هەر بۆیە لەسەر ئەم بابەتە گرنگە حەز دەکەم نموونەیەک لەسەر خودی خۆمتان بۆ باس بکەم : لەم شەوانەی ڕابردوو لە کاتی سەیرکردنی یاریەکانی چامپیۆنس لیگ تیپی دڵخوازم نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات دوای دۆڕانەکە بەبێ ویستی خۆم تووشی خەم و بێتاقەتیەکی زۆر هاتم و نەمدەتوانی بەسەر خۆمدا زاڵ ببم تا ئێرە ئاسایە بەڵام کاتێک چوومە سەر جێگای خەوتن مێشکم زۆر بە توندی ڕایدەکێشام بۆ لای بابەتە شەهوەتیەکان بە شێوازێک ئەو وێنە نادرووستانەی ڕۆژانە بەبێ ویستی خۆم بەرچاوم کەوتبوو گشتی ئەهاتەوە خەیاڵم و بەبێ ویستی خۆم شەهوەتم هەستی بە ورووژانێکی نائاسایی کردبوو لەم دۆخەدا مێشکم وەک وابووبێت سڕ کاربێت هەرچی بابەتی هۆشیاریە لە یادم کردبوو هەرچی ڕێنماییە لەو کاتەدا لە یادم کردبوو بە جۆرێک من ماوەی چەندین ساڵە لەسەر پۆرن و تەواوی بابەتە شەهوەتیەکان ئەخوێنمەوە لای من بچووکترین ڕووتی گەورەترین ژەهرە بەڵام لەو دۆخەدا ئەم شتانەم هەموو لە یادکردبوو لەو کاتەدا تاکە شتێک کە وایکرد ڕزگارم ببێت و زاڵ ببم بەسەر خۆم و نەفسم ئەوە ئاگایی و جدیبوون و ئارامگری خۆم بوو چونکی لە کاتی فشارە زۆرەکەی مێشک و جەستەم ئەمزانی ئەم دۆخە کاتیە و دەڕوات دەبێت سەبرم هەبێت مادەم من بڕیارم دابێت لە پێناو خودا خۆم بپارێزم دەبێت ئارامبگرم وە نەفسم تەربێت بدەم و ڕایبـێنم لەسەر پاکیەتی وە لە کاتی فشارە زۆرەکەدا ئەمزانی ئەم دۆخەی ئێستای من بە بەهۆکاری بێ تاقەتیەکە درووست بووە چونکی کاتێک مرۆڤ بێتاقەت بوو مێشک پێویستی بە دۆپامینە و لەوکاتەدا مێشک بیر لەو شتانە دەکاتەوە کە پێشتر زۆر بە خێرایی و ئاسانی دۆپامینی بە مێشکت بەخشیوە وە لەو کاتەدا زۆر زیاتر جدیبووم لەسەر ئەوەی کە من بڕیارم داوە ژیانم پاک بێت و بە پاکی بژیم هەرچەند نەفس هیلاک و ماندووم بکات زیاتر ئارام دەگرم و جدیتر بەردەوام دەبم ، هەر بۆیە تۆی گەنج هەرچەند زانیاری بزانیت هەرچەند هۆشیاریت هەبێت ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ بەتەواوی پارێزراویت لە دووبارە گەڕانەوە ئەم بیکردنەوە هەڵەیە ئەسڵەن ئەوەی وادەکات تۆ بەتەواوی واز لە پۆڕن بێنیت و جارێکی تر نەچیتەوە سەری وجود و هەوڵدانی بەردەوامی جدیانەی تۆیە وە دەبێت لە دڵ و دەروونی خۆتدا هێزێکی جدیانەی وازهێنان درووست بکەیت ، ڕاستە هۆشیاری و تەواوی شتەکانی تر سودی یەکجار زۆریان هەیە و رێگای تاریکت بۆ ڕووناک دەکات ، بەڵام برا و خوشکی بەرێـزم دەبێت زۆر ژیرانە بیربکەیتەوە کاتێک تۆ وتت وازدێنم دەبێت باش بزانیت وازهێنانی تۆ بۆ ڕۆژێک و دووان نیە بۆ هەتا هەتایە بەڵام لە قۆناغی وازهێناندا تووشی هەزاران بەرزی و نزمی دەبیت وەک ئەو نموونەیەی من باسم کرد و دەیان نموونەی تر ، بۆیە تۆ دەبێت ئامادەکاری بۆ بەرزی و نزمیەکانی وازهێنان بکەیت چونکی تۆ ڕێگایەکی درێژت لە پێشە لەو رێگایەدا تۆ شەهوەتت لەگەڵ دایە و دەیان شتی ترت لەگەڵ دایە بۆیە دەبێت ئامادەکاری بکەیت و بە ئاگایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکان بکەیت ، لەوەیە خەمێکی بچووکی ژیانت وابکات دووبارە شکست بێنیت گەر بە ئاگایی مامەڵە نەکەیت و ئاگاداری وردەکاریەکان نەبیت ، گەرچی تۆ دکتۆر بیت یا مامۆستا بیت یا هەر کەسێک بیت لە کۆتایدا تۆ مرۆڤیت و خاوەنی چەندین هەستی جیاوازیت خاوەنی دەروونیت خاوەنی شەهوەتیت و ناتوانیت لەم شتانە ڕابکەیت و ئەم شتانە کاریگەری تەواویان لەسەر ژیانت هەیە دەبێت جدی و بەهێز بیت و ئیدارەیەکی جوانی هەست و حەزەکانی جەستەت بدەیت و خۆت حوکمیان بکەیت ، هەرگیز و هەرگیز ناکرێت وێنەیەکی ورووژێنەر یا خەمێکی بچووک یا بێتاقەتیەک یا هەر شتێکی تر تۆ دووبارە بگەڕێنـێتەوە ناو ئاڵودەبوون ئەسڵەن نابێت بۆ هیچ شتێکی ژیانت تۆ دووبارە بچیتەوە ناو ئەم ژەهرە ، وە تۆ دەبێت زۆۆر لەوە بەهێزتر بیت چونکی واقیعی ژیان وایە دەبێت بەهێزبیت ئەگینا گەر لاواز بوویت ئەکەویتە ژێرباری نەفس و حەزەکانی ژیانت و بۆت کۆنترۆڵ ناکرێت . ▪️لە کۆتایدا ئەوەی گرنگە بیزانیت خودا هێزی زاڵبوونی بە هەموومان بەخشیوە تەنها پێویستە بە ئاگایی و بە جدیانە هەوڵبدەیت بەسە بۆت ، ئەوکات حازەکان زۆر لاواز ئەبن و وازهێنان زۆر ئاسان دەبێت .

  • 4 мая4 750

    без подписи

  • 9 апр.8 410

    🔷 بە هۆکاری ئەوەی هەموو ئافرەتانی دەرەوە بە ڕووتی دەبینم ناتوانم کەسێک بۆ ژیانم دیاری بکەم . زۆر جار کاتێک تەنیام و بیردەکەمەوە ئەڵێم گەنجێک بە ماوەیەکی زۆر کەم لە تەمەنێکی کەمدا زۆر بە ئاسانی دەیان داوێنی ئافرەتی جیاواز ئەبینێت دەیان جەستەی ئافرەتی جیاواز دەبینێت کارەساتەکە ئەوەیە ئەبێ تێڕوانینی ئەم گەنجە چەند بە خراپی بگۆڕێت بەرامبەر ئافرەتانی دەرەوە ؟ 🔸دەبێت چۆن سەیری خێزانی داهاتووی بکات ؟ 🔸دەبێت چۆن سەیری منداڵەکانی بکات ؟ 🔸دەبێت تێڕوانینی بەرامبەر خێزانی ماڵەوەیان چەند بە خراپی بگۆڕێت ؟ 🔸ئەی دەبێت ئافرەتێک چۆن سەیری جەستەی خۆی بکات و چۆن لە پیاو بڕوانێت دوای بینینی داوێنی هەزاران کەسی زیناکار ؟ ئەسڵەن ئاڵودەبوو دوای بینینی ئەم هەموو ئافرەتە ڕووتە بە زەحمەت ئەتوانێت هاوبەشی ژیانی دیاری بکات بە تایبەتی پیاو ئەزانن بۆچی ؟ چونکی پۆڕن واتلێدەکات ئافرەتی جەستە لاوازت بەدڵ نەبێت و واتلێدەکات هەر ئافرەتێک وەک ئەکتەرەکانی پۆڕن نەبوو تۆ نەتوانیت لێی نیزیک ببیتەوە دەیان جار لە لایەن گەنجی ئاڵودەبووە پێمان وتراوە ئێمە بە جۆرێک تێڕوانیمان گۆڕاوە ناتوانین هەموو ئافرەتێک دیاری بکەین ئەترسین ئەو ئافرەتە نەبێت کە ئێمە دەمانهەوێت چونکی گەر جەستە و داوێنی بەدڵی ئێمە نەبێت ئەوە ناتوانین لێی نیزیک ببینەوە ! ئەوجا ئێوە سەیری ئەو کارەساتە بکەن بەسەر گەنجانی ئێمەدا هاتووە هەڵبژاردنی ئافرەت لە ڕوانگەی ڕێز و ڕەوشت و خۆشەویستی و ئیمانەوە گۆڕدراوە بۆ شێوازی بەدڵ بوونی جەستە و داوێنی ، ئەم کاریگەریە یەکێکە لە خەراپترین کاریگەریەکان بۆ گەنجان و ژیانی خێزانیان چونکی لای گەنج پێناسەی سێکس بە شێوازێک شێوێندراوە لە چێژ و حازی خۆی نەبێت هیچ شتێکی تر نابینێت ، زۆر جار گەنج بەهۆکاری ئەم کاریگەریەوە ماوەیەکی زۆر ئەناڵێنێت و پێم ئەڵێت دار و بەردی ژیانم لێ بووتە ڕووتی بە شێوازێک ژیانێکم بۆ درووست بووە لەسەر بنەمایی ڕووتی و شەهوەت هەتا بیکردنەوەکانیشم زۆربەیان خەراپن و تێڕوانینم بۆ زۆربەی شتەکانی ژیانم بۆتە پارچەیەک لە ڕووتی خەریکە ژیانم لەناودەچێت هەتا ئەوانەی خێزانداریشین بەشێکیان حەڵاڵی ژیانیان لە بەرچاو کەوتووە بەهۆی بینینی ئەم هەموو ئافرەت ڕووتەوە ، هەر بۆیە دەبێت بزانین کاریگەری پۆڕن زۆر لەوە قوڵترە کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە هەرگیز ژەهری ئەم پۆڕنە لە وەسف نایەت . ئەی چارەسەر چیە ؟ 🔹چۆن تێڕوانیمان بگەڕێتەوە باری ئاسایی و فیتڕەتی ؟ 🔹 چۆن وابکەین هاوبەشی ژیانمان جوانترین کەس بێت لە چاوی ئێمەدا ؟ حەتمەن لە دوای جێبەجێکردنی رێنمایەکانی وازهێنان و پاراستنی چاوەکانمان زۆر بە جوانی ئەوە یەکەمین خاڵی گرنگی بریتییە لە کات و سەبرگرتن چونکی ئەم کاریگەریە یەکێکە لەو کاریگەریانەی کە کاتی زیاتر دەوێت تاکوو مێشک تێروانینی دەگۆرێت و وێنە ڕووتەکان لە مێشک نامێنن بۆیە ئەکرێت چەند مانگێک بێت و وازت هێنابێت بەڵام هێشتا ئەم کاریگەریە بوونی مابێت چونکە دوونیایەک وێنە و ڤیدۆی ڕووت لە مێشکی تۆدا کەڵەکە بووە پێویستی بە کاتە تاکوو لە میمۆری مێشکدا ئەسرێنەوە زۆر جار نامە ئەنێرن بۆمان ئەڵێن چەند مانگە وازمان هێناوە بەڵام تا ئێستاش کێشەی خەیاڵی ورووژێنەر و کێشەی تێڕوانیمان هەر ماوە بۆیە دەبێت سەبر بگریت و مامەڵەیەکی درووست لەگەڵ ئەم دۆخە بکەیت و لەگەڵیدا ئەوەی گرنگە هەوڵبدەیت بە چاوێکی پاکەوە سەیری ئافرەتانی دەرەوە بکەیت . دووەم خاڵ گۆڕینی تێڕوانینە بۆ پۆڕن و سێکس واتە تێبگەیت لەوەی ئەو کردارانەی لە پۆرندا دەکرێت گشتی نمایشە و درووستکراوی چەندین رۆژە هەر بۆیە ئەوەی لە پۆڕندا ئەکرێت هەرگیز لە ژیانی واقیعدا قەبووڵ ناکرێت و هەر مرۆڤێک خاوەن کارامەت بێت ئەم سوکایەتیەی پۆڕن قەبووڵ ناکات چونکی پێشتریش زۆر باسم کردووە پۆرن خۆشەویستی و ڕێز و تەواوی جوانیەکانی لە پرۆسەی سێکس دەرهێناوە واتە ئەم پرۆسەیەی تەنها لە چێژدا کورتکردۆتەوە وە پۆرن پێت دەڵێت زۆر ئاسایە تۆ کەسی بەرامبەر ئازار بدەیت و سوکایەتی پێ بکەیت و هەرچی بێ رێزیە بە ڕەگەزی بەرامبەری بکەیت ئەوەی گرنگە تۆ چێژی خۆت وەربگریت ئەمە ڕێک پێناسەی پۆرنە بۆ سێکس ، هەر بۆیە ئێمە هەموو کات تاکیدمان لەوە کردۆتەوە تێگەیشتن لە پرۆسەی سێکس زۆر گرنگە و هاوکاریت دەکات لەوەی بزانیت گرنگی و بەرهەمی ئەم پرۆسەیە چیە ئایە هەر چێژ و بەتاڵبوونەوەیە ؟ یان دەیان جوانی و سودی تری تێدایە وە تێبگەیت ئەم پرۆسەیە پێویستی بە رێز و میهرەبانی و خۆشەویستی و پاراستنی حورمەتی یەکتریە و وە تێبگەیت کەسی بەرامبەریش مرۆڤە و خاوەن دەروون و دەیان هەستی جیاوازە نابێت تۆ وەک کاڵایەکی چێژوەرگرتن سەیری بکەیت و وەک ئاژەڵێک مامەڵە بکەیت و فکرت تەنیا لای خاڵی بوونەوە بێت و سنوورێک لە نێوانتان نەبێت بۆیە تێگەیشتن لە پرۆسەی سێکس زۆر هاوکاریت دەکات لەوەی جارێکی تر سەیری پۆرن نەکەیتەوە چونکی ئەوکات جیاوازیە گەورەکە دابینیت لە نێوان پۆرن و سێکسی واقیعی ژیان .

  • 9 апр.4 930

    без подписи

  • 🔶 گرنگی دین و ئیمان بۆ وازهێنان لە پۆڕن : • تاوانی پۆڕن لە ڕووی دینەوە • پاداشتی ئەو گەنجەی لە لوتکەی چێژدا واز دەهێنێت • دین و ئیمان: سەرچاوەیەک بۆ وازهێنان • پاکییەتی (بابەتێکی ڕۆحی) • کاتێک لە ماڵی خودا بووم 🔷 پرسیارە باوەکان و وەڵام و ڕێنمایی زۆر گرنگ : • چەند سەرنجێک لەسەر وازهێنان • بۆچی دوای مانگێک ناتوانین شەهوەت ڕاگرین؟ • وەڵامی پرسیارە گرنگەکانی گەنجان • خاڵە لاواز و بەهێزەکان لە سەرەتای وازهێناندا • بۆچی دوای ماوەیەک دووبارە دەگەڕێینەوە؟ • وەڵامی چەندین پرسی گرنگ (بەشی ٢) • لە قۆناغی وازهێناندا چی ڕوودەدات؟ • ئایا هیچ دەرمانێک هەیە بۆ نەمانی شەهوەت؟ • ئاگاداری وردەکارییەکان بە لە کاتی وازهێنان 🔶 بابەتە جیاواز و گرنگەکان : • ماحرەمبازی و مەترسییەکانی • شەهوەت چییە؟ • ئایا سێکس تەنها بۆ چێژ وەرگرتنە؟ • هاوژینی یان سایتە پۆڕنەکان؟ • یەکەمین نیگا و وروژان (بۆ چارەسەری خەیاڵ) • پێناسی ڕاستەقینەی سێکس و ژیان • داگیرکردنی مێشکی گەنجانی موسڵمان • تێڕوانینی چاوەکانت و خەیاڵی مێشکت • چۆن خۆمان ڕابگرین کاتێک دەوروبەرمان وروژێنەرە؟ • ئاڵودەبووی ئازیز پێویستە تێبگەیت • وێنە ڕووتەکان: ژەهری سەردەم

  • سەلام و بەرەکەت لە برا و خوشکانی ئازیزی چەناڵەکەمان ، دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم پێشتر دەیان کەس داوای ئەوەیان ئەکرد لیستێک درووست بکەین و تەواوی بابەتەکانی چەناڵ لەو لیستەدا بوونی هەبێت تاکوو بە ئاسانتر و کەمترین ماندووبوون بتوانن بابەتەکان بدۆزنەوە ، ئێمەش هەستاین پێشنیارەکەمان بۆ ئێوە جێبەجێکرد چونکی چەناڵەکە هی ئێوە نەک هی ئێمە ، شکوور لە دوای ماوەیەک توانیمان لیستێکی پوخت و ڕێک و پێک درووست بکەین لە هەمووی گرنگتر و ئەساستر بابەتەکانم بۆ ئێوە جیاکردۆتەوە نموونە ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە وازهێنان هەیە پێکەوە دامانناون تاکوو سودی تەواوی لێ وەربگرن ، بۆ خوێنەربوونی بابەتەکە تەنها دەست لە سەردێڕی بابەتەکە بدە لە خوارەوە بە ڕەنگی شین نوسراوە کاتێک دەستت لێدا ئۆتۆماتیکی ئەچێتە سەر تەواوی بابەتەکە . بەهیوام سودی پڕاوپڕی بۆتان هەبێت ، هەر پرسیارێکی تریان هەبوو ئەتوانن بفەرموون لەخزمەتان ئەبین . 🔷 مەترسی و کاریگەریە گەورەکانی پۆڕن : • پۆڕن چۆن ڕۆژەکانمان لێ تاریک دەکات؟ • ئایا پۆڕن ئەوەنە مەترسیدارە؟ • ١٠ ساڵ لە سەیرکردنی پۆڕن چیمان دەست دەکەوێت؟ • پۆڕن مرۆڤەکان بێ حورمەت دەکات • جیاوازی نێوان پۆڕن و سێکسی واقیعی • پۆڕن: ژەهرێک بۆ خێزان و خۆشەویستی • پۆڕن مەترسییە گەورەکە بۆ خوێندکاران • کاریگەری پۆڕن لەسەر زیرەکی و توانای مێشک • بۆچی پۆڕن مرۆڤ لاواز و بێ تاقەت دەکات؟ • بۆچی پۆڕن مرۆڤ بێ غیرەت و بێ کەرامەت دەکات؟ • وێنە ڕووتەکان: ژەهری مێشک و ژیان • لە دوورگەی جێفری ئیپستینەوە بۆ ناو ماڵەکانمان 🔶 ڕێگاکانی چارەسەر و وازهێنان لە ژەهری پۆرن : • پۆڕن و وازهێنان (سەرەتا) • بۆچی ناتوانم وازبێنم؟ • کەوتن و پێ خزان بەشێکە لە پرۆسەی وازهێنان • چۆن پۆڕن لە مێشکمان دەربکەین؟ • چارەسەری ئاڵودەبوون (گرنگ) • چارەسەری خوی نهێنی • سیستەمی ژیانت ڕێک بخە بۆ زاڵبوون • تەربیەتی نەفس و زاڵبوون بەسەریدا • چۆن وابکەین ڕقمان لە وێنە ڕووتەکان ببێتەوە؟ • چارەسەری کێشەی زاکیرە • چارەسەری خەیاڵی ورووژێنەر • فکر و خەیاڵەکانت بگۆڕە • سنوورێک بۆ پۆڕن لە ناو مێشکدا دابنێ 🔷 تێگەیشتن لە ئاڵودەبوون و هۆکاری شکسەتەکان و چەندین بابەتی تری گرنگ : • بۆچی ناتوانین لە پۆڕن تێرببین و وازبێنین؟ • بۆچی وازهێنانمان لەسەر قورسە؟ • دوای چەندێک مێشکمان پاک دەبێتەوە؟ • گۆڕینی فکرەی سێکسکردن بەهۆی پۆڕنەوە • کاتێک تۆ ئاڵودەی پۆڕنیت (ناساندنی حاڵەت) • خەیاڵی ورووژێنەر: خێراترین سەرچاوەی گەڕانەوە • چێژ سەنتەری چییە؟ • ئێمە سێکسمان ناوێت، تەنها پۆڕنمان دەوێت! • بۆچی نەفس و جەستەمان تێرنابێت؟ 🔶 ئەزموونەکان و ڕاپرسییەکان : • ئەزموونی گەنجێک: ٨ ساڵ لە پۆڕندا • ڕاپرسی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی پۆڕن • گەر مانگێک واز بهێنیت چی ڕوودەدات؟ • دوای وازهێنان چی ڕوودەدات؟ (وەڵام بەپێی ئەزموون) • ئەزموونی ئەو کەسانەی وازیان هێناوە • پەشییمانی و خۆزگەی دەیان ئاڵودەبوو • ساڵێک بەسەر ئەم چەناڵە و ئەزموونەکانمان

  • без подписи

  • 🔷 ئێمە ناتوانین لە شەهوەت ڕابکەین ، بەڵکوو دەبێت خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین . کێشەیەکی سەرەکی لە ناو گەنجانی ئێمەدا ئەوەیە نازانن چۆن مامەڵەیەکی درووست لەگەڵ شەهوەتیان بکەن هەموویان دەیانهەوێت لە شەهوەت ڕابکەن و شەهوەتیان بوونی نەمێنێت زۆر جار گەنج هەبووە وتویەتی دەمەوێت هەرگیز شەهوەتم فشارم بۆ نەیەنێت ئەگینا دووبارە ئەچمەوە ناو پۆڕن ئەم تێگەیشتنە هەڵەیە وایکردووە گەنج ڕقی لە شەهوەتی خۆی بێت و نەزانێت چۆن مامەڵەیەکی جوانی لەگەڵ بکات چەندین گەنج هەبووە دەرمانیان بەکارهێناوە بۆ کەمکردنەوەی شەهوەتیان ئەمەش کارێکی خەراپە چونکی شەهوەت نێعمەتێکی خودایە و دەیان کەس لەم نێعمەتە بێ بەشن بەڵام پۆڕن وایکردووە ئەم نێعمە ببێتە ژەهرێک بۆ گەنجانی ئێمە ئەوجا ئازیزانم من دەمەوێت بە ڕوونی و بە جوانی لە شتەکان تێبگەین یەکەمین شت ئێمە کەسمان ناتوانین لە شەهوەتی خۆمان ڕابکەین چونکی ئەمە بەشێکە لە فیتڕەتی خۆمان وە شەهوەت بۆ ڕۆژێک و دووان نیە تاکوو بە دەرمان رێگری لێ بکەین بەڵکوو شەهوەت تاکوو تەمەنێکی درێـژ لەگەڵمانە بۆیە ئێمە دەبێت خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین و تاکوو بتوانین بەسەریدا زاڵ ببین و شەهوەتمان بە جوانی بەکاربێنین ، مەبەستم لە خۆگونجاندن چییە ؟ یەکەم هەنگاو تۆ دەبێت تێبگەیت و قەبووڵی بکەیت خاوەن شەهوەتیت و ناتوانیت هەرگیز لێی ڕابکەیت وە ئەکرێت ئەم شەهوەتە لە قۆناغی ژیانت دەیان جار تووشی ورووژانی جۆراوجۆرت بکات وە ئەکرێت بە پێی ژینگەی ژیانت شەهوەتت بەرز و نزمی بکات تۆ دەبێت ئەم شتانە بەجوانی بزانیت و قەبووڵیان بکەیت گەر قەبووڵت کرد ئەوکات گەر شەهوەتیش فشاری بۆ هێنایت هەرگیز ناچیت سەیری پۆرن بکەیت یان خۆت بەتاڵ بکەیتەوە چونکی تێدەگەیت ئەم فشارە کاتیە و تۆش خاوەن شەهوەتیت ئەم فشارانە ماوە ماوە بوونیان دەبێت و دواتر نامێنن وە خاڵێکی گرنگی تر دەبێت تێبگەیت ورووژاندنی شەهوەت بەشێکی بە دەستی خۆمانە بەشتێکی تری لە دەرەوەی جودی خۆمانە ئەوەی لە دەستی خۆمانە بریتییە لە ورووژانە زۆر و سەرەکیەکە کە واتلێدەکات خۆت بەتاڵ بکەیتەوە یان واتلێدەکات سێکس بکەیت گەر بمانەوێت ئەم شەهوەتەی لە دەستی خۆمانە کۆنترۆڵی بکەیت دەبێت خۆمان لە هەموو بابەتە ورووژێنەرەکان بە تایبەت وێنەی نیمچە ڕووت و خەیاڵی ورووژێنەر و دەست لێدانی داوێن بە بەردەوامی و چەندین شتی تر خۆمانی لێ بپارێزین تا شەهوەتمان نەگاتە قۆناغی ورووژانی بەرز ئەوکات کۆنترۆڵکردنی قورس دەبێت ، وە ئەو شەهوەتەی لە دەرەوەی ویستی خۆمانە ئاستی ورووژاندی کەمە ئەتوانین بە ئاسانی خۆمانی بەسەردا زاڵ بکەین نموونە کاتێک بەیانی لە خەو هەڵدەستیت شەهوەتت لە بەرزیدایە گەر چەند دەقەیەک توانیت خۆت بگریت ئەوکات خێرا شەهوەتت دادەمکرێتەوە یان کاتێک بێ ویستی خۆت وشەیەکی ورووژێنەر یان رسمێکی ورووژێنەر ئەبینیت ئەوکات خێرا شەهوەت ئەجوڵێت و دوای چەند دەقەیەک بوونی نامێنێت هەر بۆیە گەر توانیت لەم شتانە تێبگەیت و قەبووڵیان بکەیت و توانیت ئیدارەیەکی باشی شەهوەتت بدەیت ئەوکات تۆ براوە دەبیت و ئەتوانی شەهوەتت تەنها لە حەڵاڵ بەتاڵ بکەیتەوە ، وە دەمەوێت باش بزانیت شەهوەت هەستێکی بێ ئەقڵە نازانێت باش و خەراپ و حەرام و حەڵاڵ چیە بەڵکوو ئەوە تۆیت ڕێگایی راستی بۆ دیاری دەکەیت هەر بۆیە تێگەیشتن لە بوونیەتی شەهوەت وادەکات زۆر بە ئاسانیتر بتوانیت بەسەریدا زاڵ ببیت و بە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت چونکی پۆڕن ئاشقی جۆرە کەسانێکە کە هیچ گرنگی بە شەهوەتی خۆیان نادەن و ڕێزی شەهوەتی خۆیان ناگرن وە رۆژێک لە ڕۆژان لە خۆیان نەپرسیوە ئایە بۆچی من وزەی شەهوەتم لە هەموو شتێکدا بەتاڵ بکەمەوە ؟ بۆچی شەهوەتم تەنها بۆ حەڵاڵ بەکارنەیەنم ؟ تێنەگەیشتن لەم شتانە وادەکات کوێرانە تەنیا ئامانجت بەتاڵکردنەوەی بێت بۆیە لە کۆتایدا دوای چەندین ساڵ بەهیلاک ئەچیت و هەست دەکەیت وزەی ژیانت بە زایە و بێ بەرهەم ڕۆشتووە ، لە کۆتایدا دەمەوێت بڵێم شەهوەت وەک وزەیەک وایە ئەتوانی لە دەیان بابەتی جیاواز و سەرکەوتوو بەکاریبێنیت و زۆر بەرەو پێش بچیت لە قۆناغی ژیانت هەمیش زیاتر بەدووردەبیت لە بابەتە سێکسیەکان چونکی وزەی شەهوەت تەنها بۆ بابەتە سێکسیەکان نیە ، وە دەمەوێت بڵێم تکایە دایک و باوکی بەرێز کاتێک زانیت منداڵەکەت گەیشتۆتە قۆناغی پێگەیشتن بابەتە شەهوەتیەکانی بە جوانی بۆ ڕوون بکەوە تاکوو بەجوانی لە شەهوەت تێبگات و بتوانێت ئیدارەیەکی جوانی ئەم هەستە فیتڕەتیە بدات هەرگیز شەرم مەکە یان بڵێت خۆی فێردەبێت ئەم بیکردنەوەیە وایکردووە سەدان گەنجی ئاڵودەبووی پۆڕن درووست ببێت ئێمە گەنجمان هەیە تەمەنی سەروو ٣٠ ساڵە هێشتا لە شەهوەت تێنەگەیشتووە بۆیە زۆر بە خەراپی غەرقی ناو پۆڕن بووە هەر بۆیە تێگەیشتن لێی وادەکات بەدووربیت لە هەموو لادانە شەهوەتیەکان ، بەهیوام گەنجانی ئێمە بە جوانی ئاگاداری شەهوەتی خۆیان بن چونکی ئەمە نێعمەتێکی خودایە و ناکرێت ئەم نێعمەتە ببێتە ژەهرێک بۆ ژیانت .

  • без подписи

  • #گرنگ 🔷 کەوتن ( پێ خزان ) بەشێکە لە پرۆسەی وازهێنان زۆربەی ئەوانەی واز لە پۆڕن دێنن لە قۆناغی وازهێنان تووشی کەوتنێکی بچووک دەبن یان ڕوونتر بڵێم تووشی پێ خزانێک دەبن ئەم پێ خزانە بەشێکە لە پرۆسەی وازهێنان زۆربەی ئەوانەی بە یەکجاری وازیان هێناوە باسی ئەوەیان بۆمان کردووە کە لە قوناغی وازهێنان چەند جارێک تووشی پێ خزان بوون بەڵام بە ئەقڵانە ڕەفتاریان لەگەڵ ئەم کەوتنە بچووکە کردووە لەگەڵیدا سودیان لەم پێخلیسکانە وەرگرتووە تاکوو ئەو خاڵە لاوازە چارەسەر بکەن کە وایکردووە تووشی ئەم کەوتنە بچووکەیان بکات ، ئەوجا ئازیزانم پێ خزان لە پرۆسەی وازهێنان گرنگی خۆی هەیە و وەک بەئاگا هاتنەوە وایە هەندێک جار تۆ لاوازیەک لە ژیانت بوونی ماوە بەس نازانیت چیە تاکوو تووشی پێ خزانێک دەبیت ئەوکات خاڵە لاوازەکەت بۆ دەردەکەوێت لێرەدا ئەوەی ئەساسە دەبێت ئیش لەسەر ئەو خاڵە لاواز بکەیت و چارەسەری بکەیت تاکوو دووبارە نەبێتە مایەی گەڕانەوە بۆ ناو پۆڕن وە بزانیت هۆکاری پێ خزانەکە چیبووە ئایا هۆکاری تەنهایی بووە ؟ یان هۆکاری نەپاراستنی چاوەکانت بووە ؟ یان هەر هۆکارێکی تر بووبێت پێویستە چارەسەری بکەیت بۆ وازهێنانی یەکجاری ، وە برایانم کاتێک تۆ دوای مانگێک یان چەند مانگێک تووشی پێ خزان دەبیت نابێت خۆت تووشی خەم و دەروونی بکەیت وابزانیت هەموو شتێک تەواو دووبارە گەڕاویتەوە خاڵی سەرەتا ئاخر جارێ وا گەنجمان هەبووە دوای وازهێنان لە پۆڕن لە قۆناغی ژیانیدا زۆر بەرەو پێش چووە زۆر گۆڕانکاری لە ژیانی ڕوویداوە کەچی بەهۆی ئەم پێ خزانەوە خەرمانی چەند مانگی بە زایە داوە وایزانیوە بەهۆکاری ئەم کەوتنە بچووکە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە لە کاتێکدا ئەم بیکردنەوەیە زۆۆر هەڵەیە تۆ لە ماوەی ئەم مانگەدا مێشکت گۆرانکاری بەسەردا هاتووە بە جارێک و دووان لە پێ خزان مێشک نایەتەوە خاڵی سەرەتا بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە بتوانیت لەم دۆخەدا مامەڵەیەکی جوان و ژیرانە بکەیت تاکوو بەردەوامبیت لە وازهێنان و ئەم پێ خزانە ببێتە مایەی وازهێنانی یەکجاری ، بەڵام ئازیزەکانم تکایە لە دوای هەر پێ خزانێک بە ئێمە ڕەنج و ماندوبوونی پێشوومان لە یاد نەچێت و تەنها سەرنج نەخەیتە سەر کەوتنە بچووکەکەمان زۆر کەس بەهۆکاری ئەم بیکردنەوەیە دووبارە تووشی ئاڵودەبوونی قورس بۆتەوە حەز دەکەم بە نموونە ڕوونی بکەوە : گریمان تۆ لە دوای دوو مانگ ( ٦٠ ڕۆژ ) تەنها ٤ جار تووشی پێ خزان بوویت لە ڕووی لۆژیکی و دەروونییەوە تـۆ لە ٩٣٪ سەرکەوتوو بوویت لە وازهێنان بۆچی ئەو ٩٣٪ ـە لە یـاد دەکەیت و تەنها سەیری ئەو ٧٪ـە دەکەیت و لەخۆتی ئەکەیت بە دەروونی و وادەزانیت هەموو شتێک کۆتایی هاتووە ؟ ئەم دۆخە دەروونیە قورسە وادەکات وازهێنان لەسەر خۆت گران بکەیت و دووبارە خۆت ئاڵودەی پۆڕن بکەیتەوە ، من زۆر باش ئەزانم لە دوای ماوەیەک لە وازهێنان و لەدوای ماوەیەک لە ڕەنج و ماندوبوون کاتێک پێ خزان ڕووئەدات زۆر دڵگران ئەبیت وە دەزانم لەسەر دڵ و دەروونت زۆر قورس و بارگرانیە ئەمە نیشانەی کەسی ئیماندارەو دەیهەوێت بە پاکی بژیت بەڵام گەر بمانهەوێت بە پاکی بژین دەبێت باش ئاگاداری خۆمان بین و مامەڵەیەکی جوان لەگەڵ پێ خزانەکانی ژیانمان بکەین بە تابیەت لە بابەتە شەهوەتیەکان چونکی شەهوەت شتێکە لە ناو جەستەی خۆمان سەرچاوە دەگرێت ناتوانین ڕێگری لێ بکەین بەڵام ئەتوانین ڕێگری بکەین لەوەی لە حەرامدا بەکاریبێنین ، لە کۆتایدا دەمەوێت ڕێنمایەکی گرنگ بە ئێوە بدەم ئەویش دوای هەر پێ خزانێک بۆ ماوەی ڕۆژێک یان چەند رۆژێک مێشک داوای دووبارە گەڕانەوە بۆ ناو پۆڕن دەکات چونکە بەهۆی ئەم پێ خزانەوە مێشک دۆپامینێکی زۆری بۆ چووە بۆیە داوای دووبارە گەڕانەوە دەکات زۆربەی گەنجان لێرەدا تووشی شکست دەبن بۆیە دەبێت باش ئاگاداری خۆتبیت تاکوو ئەم دۆخە کاتیە تێدەپەڕێت نابێت بڵێیت ( دەی مادام هەر سەیرم کردووە با ئەمجارەش تێر سەیری بکەم و لە بەیانییەوە دەست بە وازهێنان دەکەمەوە ) ئەم بیرکردنەوەیە کارێکی زۆر هەڵەیە وادەکات دووبارە ئاڵودەبوون درووست ببێتەوە بۆیە ئەبێت زۆر بە وریایی مامەڵە بکەن ، وە دەمەوێت بڵێم تکایە برا و خوشکەکانم بە هۆکاری پێ خزانێک یان پێخلیسکانێک لە ژیانت بە ڕەنج و ماندووبوونی پێشووت بە زایە نەڕوات ئەتوانیت زۆر بە باشتر قەرەبووی بکەیتەوە ئەوەی زۆر گرنگە هەوڵبدەیت ئەم کەوتنە بچووکە ببێتە مایەی وازهێنانی یەکجاری نەک ببێتە ئاڵودەبوونێک و دواتر وازهێنان لێی قورس بێت . ▪️ڕەنگە زۆر گرنگ نەبێت چەند جار تووشی پێ خزان دەبیت ، گرنگ ئەوەیە چەند بە خێرایی هەڵدەستیتەوە و بە باشتر دەست پێدەکەیتەوە ، دەبێت بزانیت ڕێگایی وازهێنان ڕێگایەکی ڕاست و تەخت نییە ، بەڵکو گەشتێکی پڕ لە هەوراز و نارەحەتیە ، لە کۆتایدا تەنها ئەوانە دەگەن کە کۆڵ نادەن .