tgindex
🇵🇸بــــــاران

🇵🇸بــــــاران

Статистика
@baranprozhaарабский
Последний пост
10 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
арабский
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
467
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
95
21 постов
Вовлечённость
20,3%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
61
1/48двое суток
69
1/72трое суток
75

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • 10 авг.42из Bazhdarbowani_prozha

    без подписи

  • https://t.me/+RBCo8Jy9-DM3YWMy

  • گروپی (صادق الأمين) كە تایبەتە بە خوشكانمان بەژدارببن لە وانەكانی عقیدە فقە سیرە

  • 3 авг.691из jangyragayandn

    #کۆرپەلەیەک لەنێو وێرانەکاندا🩸! ڕۆڵە تۆ هێشتا چاوت بە دونیا هەڵنەهێنابوو، بە غەدر تۆیان لە ڕەحمی دایكت جیاكردەو پێش هاتنە دونیات شەهیدبووی و بویتە پەپولەی بەهەشت 🦋 لای خوا گیان شەكوای حالی خۆت و دایكت و شارە بێ نازو خەلكە داماوەكەی بكە، بلێ كە چۆن ئێمەی موسوڵمان پشتمان تێكردن و بە تەنیا بەجێمان هێشتن كە ڕووبەڕووی پسترین و دڕەندەترین مەخلوقاتی سەر زەوی ببنەوە هێشتا هەندێک کەس بڕوایان وایە کە جەنگی #غەززە کۆتایی هاتوو لە! بەڕاستی هەندێك دیمەن هەن وەك وایە تیرێك لە ناوەڕاستی دلت بدرێ💔 ▪️ جەنگی ڕاگەیاندن: تێلیگرام | ئینفۆگرافیک | ئێکس | یوتیوب | ئینستاگرام | فەیسبووک

  • 24 июл.941из Aiad_fahmi

    لە دوای تەواوبوونی ڕەمەزان، پەتی موسحەفەکەت هەر لە شوێنی خۆیـدایە؟! کۆتا شەو بەجێتهێشت و هێشتا نەگەڕاویتەتەوە بۆ لای؟! حەسرەت ئەوەیە لەگەڵ ڕۆشتنی ڕەمەزان خۆشت ڕۆشتی...

  • 24 июн.13432из ahmadburhan648

    🤍لەگروپێکی تایبەت بە ئافرەتان هەڵدەستین بە ئەنجامدانی خولێکی ناوازەی ئۆنڵاین لە بە ڕاڤەی کتێبی: (شرح عمدة المرأة) 📖 كە بریتیە لە ڕاڤەی 100 فەرموودەی تایبەت بە ئافرەتان لەبارەی چەکسازی و پێگەیاندن و فێرکردنیان بۆ ناسینی ئەرکەکانی سەر شانیان بەرەو تەزکیەی نەفس و دڵیان. 🎙 کتێبەکە ڕاڤە دەکرێ لەلایەن: أحمد برهان 🦋تێبینی: 🎀 وانەکان تۆمارکراو دەبێت و ڕۆژانی شەممە و دووشەممە و پێنج شەممە لینکی وانەکان دادەنرێتە گروپی تیلیگرام کاتژمێر 9ی شەو و وانەی کورت دەبن ان شاء الله. 🎀 فێرخواز ئازادە کەی سەیری وانەکان دەکات و لە کۆتاییدا تاقیکردنەوەی کتێبیش ئەنجامدەدرێ. 🎀 کەسی یەکەم خەڵات دەکرێ و دەرچووانیش بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدەدرێت. 🎀خولەکە دەستپێدەکات لە بەرواری 16\7\2026 و ماوەی نزیکی چوار مانگ دەخایەنێت. 🎀 بەشداریکردن بۆ ئافرەتانە و بۆ ناونوسین فۆڕم پڕبکەنەوە و داخیلی گروپی تلیگرام ببن. 🎀 وەڵامی پرسیارەکانی فێرخوازان دەدرێتەوە و بەڕێوبەری گروپەکانیش تەنها ئافرەتن. ⤵فۆڕمی ناونوسین: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdUmRkn8Bl0DHRCpDD3j8VRCyJ4qozOxWW2WeqWN_itbtJsuA/viewform?usp=publish-editor 👈گروپی وانەکان(تەنها ئافرەت داخیلبێت): https://t.me/+6PAsvoQ75KFmZTQy

  • 17 июн.10524из Roshnayi_Farmwda

    ٦٣ فەرموودەی پێغەمبەری خوا لەبەر بکە و دوای تاقیکردنەوە ببە بە خاوەنی یەکێک لە ٦٣ خەڵاتی گەورە و شایستە . خەڵاتەکان بەم شێوەیە دەبن . ( 15) كەسی براوە كە نمرەی ( 100) یان بەدەست هێناوە هەریەكە و دەبێت بەخاوەنی( 2 ) گەشتی عومرە بۆ خۆی و یەكێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی. كۆی گشتی دەبێتە ( 30) گەشتی عومرە. - براوەی ژمارە ( 31 تا ژمارە 40 ) دەبن بە خاوەنی ( 200,000) دینار . - براوەی ژمارە ( 41تا ژمارە 50) دەبن بە خاوەنی ( 150,000 )دینار . - براوەی ژمارە ( 51تا ژمارە 63 ) دەبن بە خاوەنی ( 100,000) دینار . • ( 63 ) خەڵات بۆ لەبەركردنی ‌{ 63 } فەرموودەی كورت و دوو وشەیی ، بە ئەندازەی تەمەنی موبارەكی پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم. پەلەبكە و ناوی خۆت تۆماربكە . بۆ ناو نوسین و وەرگرتنی كتێب ، دەتوانن سەردانی ئەو شوێنانە بكەن : • پرسگەی مەڵبەندی دەوروبەر کۆمەڵ ، جوت سایدی چوار هەزاری بنەسڵاوە بەرامبەر بەنزینخانەی ڕێژوان و هەفتە بازاڕی بنەسڵاوە. • پرسگەی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵ، پشت مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و بەرامبەر پاڕکی کانیاو . * بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن ( 07504559870 ' 07502370980 )

  • زەرفێک و نهێنییەک! ئەمەی دەیبینن زەرفێکە، برایەکی ئیماندار مانگانە ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ هەزار دیناری لەناو دادەنێت و لەسەریشی دەنووسێت: (بۆ نازداران، بۆ بێ باوكان). جیا لەوە، بۆنێکی ئەوەندە خۆشی لێ دێت، ئەو پارانەشی دایدەنێت هێندە پاک و ڕێکوپێكن وەک ئەوە وایە ئێستا لە ئامێری چاپکردنی دراو هاتبێتنە دەرەوە! پاشان بە بێدەنگی دەیخاتە سندوقی خێرخوازیی مزگەوتەکەوە. لە هەمووشی سەیرتر و گرنگتر؛ کەس نازانێت ئەو کەسە کێیە؟ چۆن دایدەنێت؟ و بۆچی بەم شێوازە شاهانەیە دەیبەخشێت؟ ئەم دیمەنە ڕێک ئەو فەرموودە پیرۆزەی پێغەمبەرمانمان ﷺ دەهێنێتەوە یاد، کاتێک باسی ئەو حەوت کۆمەڵە مرۆڤە دەکات کە خودای گەورە لە ڕۆژی دواییدا دەیانخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆیەوە، کاتێک کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو، یەکێک لەوانە دەفەرموێت: «...وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّىٰ لَا تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ» واتە: ...و پیاوێک کە خێرێک دەکات و هێندە بە نهێنی دەیشارێتەوە، تەنانەت دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی بەخشیوە). بیرکەرەوە، بەو بڕە پارەیەی دایدەنێت، مانگانە نزیکەی ٨ بۆ ١٠ منداڵی بێباوک سەرپەرشتی و کەفالەت دەکرێن. خودای گەورە سەرکەوتووی بکات، پلەی بەرز بکاتەوە و بەردەوامیی پێ ببەخشێت؛ بەرەکەتێکی زۆریش بڕژێنێت بەسەر تەمەن، ماڵ، منداڵ و سامانەکەیدا. خودایە نموونەی ئەم مرۆڤە دڵسۆزانە لەناو کۆمەڵگەکەماندا زۆر بکەیت، إن شاء الله. ماریا نیاز

  • без подписи

  • 8 июн.1021из judiiacademy

    ئەکادیمیای جودی یەکەمین خولی فیقهی پیشە بۆ ڕاگەیاندنکاران (میدیاکاران) بە شێوەی ئۆنلاین دەکاتەوە! ئامانجی خولەکە: ١- دروستکردنی هاوسەنگییە لە نێوان "پڕۆفیشناڵیەتی میدیایی" و "بەرپرسیارێتی شەرعی و ئەخلاقی". ٢-ڕاهێنانی میدیاکاران لەسەر ئەوەی چۆن ببنە هۆکاری بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، دادپەروەری، و بەها بەرزەکان لە کۆمەڵگەدا. ٣- بەرەنگاربوونەوەی چەواشەکاری و فێرکردنی میدیاکاران کە چۆن ڕاستی و دروستی هەواڵەکان بپشکنن و نەبنە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و زانیاری چەواشەکارانە. ٤- گەیشتنە بە شوناس و وەلاء و بەڕائی ڕاگەیاندنکاری موسڵمان. تایبەتمەندییەکانی خولەکە:   ١-خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین: توانای بەدواداچوونی وانەکان بەپێی کاتی دیاریکراو دەبێت.   ٢-سەرپەرشتی شارەزایانی پسپۆر: مامۆستایانی فیقهی ئیسلامی کە شارەزاییان لە کێشە هەنوکەییەکانی سەردەم  هەیە.   ٣-پێدانی بڕوانامەی بەشداریکردن: دوای سەلماندنی تەواوکردنی خولەکە و شیاوبوونت بۆ تێگەیشتن لە فیقهی پیشە لە ڕاگەیاندندا( ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی). خولەکە بۆ کێیە؟  ١-ڕاگەیاندنکارانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ٢-بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو و دامەزراوەکان ٣-ڕۆژنامەنووسان ٤-خوێندکارانی بواری ڕاگەیاندن ٥-چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خولەکە دەست پێ دەکات لە بەرواری: [  ۱٦/٦/٢٠٢٦  ] ماوەی خول: [  ٦ هەفتەیە  ] به‌شداریكردن  [  بێبه‌رانبه‌ره‌  ] بۆ زانیاری و پرسیاری زیاتر 📞   ژمارەی مۆبایل: [07724368080] لەبەر ئەوەی کاری ڕاگەیاندن پەیامە، وشەکان ئامەنەتن... بۆیە بە بەشداریت لەم خولەدا ببەرە بەشێک لە نەوەیەکی ڕاگەیاندنکاری پابەند بە بەها بەڵاکان کە پیشەکەی بخاتە خزمەتی پەیامی حەق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان. هەلی بەشداریکردن لەدەست مەدە! فۆڕمی زانیاری کەسی و خۆتۆمارکردن: https://forms.gle/DAifrfPk3GLQtQww9 گروپی تیلیگرامی خولەکە: https://t.me/MediaFiqhCourse

  • 1 июн.911из mudarrisacademy

    فێرخوازانی ئازیز، لەئێستاوە دەرگای خۆتۆمارکردن لەئەکادیمیای مودەڕڕیس دەکرێتەوە و دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن. بۆ ناونووسین و پڕکردنەوەی فۆڕمی بەژداری، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: کلیک لێرە بکەن هاوڕێکەت ئاگاداربکەرەوە و ببە بە هاوبەشی پاداشتی نەبڕاوەی. #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا

  • 31 мая911из mudarrisacademy

    فێرخوازانی قەدرگران، پاش ڕاگەیاندنی فەرمی مودەڕڕیس و گەیاندنی شوناس و پەیامی ئەکادیمیا، بە باشمان زانی لەم قۆناغەدا، مامۆستایانی ئەکادیمیاتان پێ بناسێنین. ​بەڕێزان: مامۆستا سەید عومەر ​مامۆستا ڕەوەند هۆشمەند مامۆستا سەردەم دەرباز مامۆستا کەیوان کاوە ​مامۆستایان، مودەڕڕیسی زانستەکانی قۆناغی یەکەمی ئەکادیمیا دەبن و لەگەشتی دوو ساڵەی زانستیدا، هاوڕێ و هاودەمتان دەبن. مامۆستایان و ئێمەش وەک ستافی ئیداری، تەواوی هەوڵمان دەخەینەگەڕ، زانستێکی پوختتان پێشکەش بکەین، بە شێوازێکی ئاسان و هاوچەرخ، بە جۆرێک کە پشتیوان بە خوای گەورە، کۆی چەمکە شەرعی و ئیمانی و زانستی و فیکرییەکان، لای فێرخواز بچەسپێنێرێت و ڕێگای مەعریفەی ڕووناک ببێتەوە. ​بۆ ئاگاداریتان لەپۆستی داهاتوودا، دەرگای فەرمی ناونووسین دەکرێتەوە و لینکی فۆڕمی تۆمارکردنی ناوتان پێشکەش دەکەین. هیممەتتان بەرز بێت و ئامادەبن. ​خوای گەورە، کات و عیلم و هیممەتی مامۆستایان و فێرخوازانمان بەرەکەتدار بکات. ​#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا

  • 27 мая1231из Aiad_fahmi

    لە وتاری ماڵئاواییدا پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمووی: " له ڕۆژی قیامەتدا لەنێو ئوممەتەکاندا شانازیتان پێوە دەکەم و سەربەرزم بە ئێوە"♥ و: ئەیاد فەهمی

  • 26 мая11731из Aiad_fahmi

    ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە کێوی عەرەفە بووەستێت، با لەبەردەم ئەو سنوورانەی خودادا بوەستێت کە دەیزانێت. ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە موزدەلیفە بمێنێتەوە، با لەسەر تاعەتی خودا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی نزیکی بکاتەوە. ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە مینا قوربانی بکات، با ئارەزووەکانی بکاتە قوربانی بۆ ئەوەی بگات بە ئاواتەکانی. ئەو کەسەی نەیتوانیوە بگات بە کەعبە چونکە دوورە، با ڕووبکاتە خاوەنی کەعبە، کە لە شادەماری دڵی نزیکترە...♥ ‏ ٭ئیبن ڕەجەب و: ئەیاد فەهمی

  • 25 мая712из zhyar_majles

    خولی هاوینەی زانستە شەرعیەکان بۆ گەنجان(کوڕ) فۆڕمی ناونوسین: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSd-6AlnvG0G8jlSaw-3FVFf2v9mgc7pNf5XReDLYWVLLuAFyw/viewform?usp=publish-editor

  • 24 мая984из Aiad_fahmi

    ڕۆژی عەرەفە، گرنگترین ڕۆژی ژیانت... ١- بەڕۆژبوون لەو ڕۆژەدا، دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ، ساڵی پێشتر و ساڵی داهاتوو... ٢- دوعاکردن تێیدا وەرگیراوە و وەڵام دەدرێیتەوە، لەو کەسانە بپرسن کە دوعاکانی ڕۆژی عەرەفەیان قبوڵبووە، چەند کاتژمێرێکی ئاڵتونیت لەپێشە، زۆر دوعابکە تێیدا... ئیمامی ئەوزاعی دەفەرموێت: ‏گەیشتم بە کەسانێک، پێویستییەکانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە، بـۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە خودای داوا بـکەن. ٣. لەم ڕۆژەدا زۆرترین کەس لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار دەکرێت، هەوڵدە یەکێک بیت لەو کەسانە... ٤. ئەو ڕۆژە بە تەواوی داببڕێ بۆ عیبادەتکردن و خۆت سەرقاڵ مەکە بەهیچ شتێکی ترەوە، دوای نوێژی عەسر هەتا بانگی مەغریب لەشوێنێکدا بمێنەوە و سەرقاڵی پەرستش و دوعاکردن ببە... ٥. باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم دوعایەیە: ﴿لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له له المُلكُ وله الحمدُ وهو على كُلِّ شيءٍ قديرٌ﴾ ٦. بە بڕێکی کەمیش بێت ببەخشە و دڵی هەژارێک خۆشبکە ٧. خوشکانی بەڕێز، گەر دەتوانن ڕۆژی عەرەفە تایبەت بکەن بە پەرستش و دوعاوە و ڕۆژی پێشتر ناوماڵ کۆبکەنەوە و پاکی بکەنەوە... ٨. گەر دەتوانیت ئەو ڕۆژە زۆر بەکەمی موبایل بەکاربهێنە... وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

  • 13 мая1245из Aiad_fahmi

    ڕۆژووی 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی ذو الْحِجّةِ لە ڕۆژی دووشەممە 18/5/2026 دەست پێدەکات. ﴿وَلَیَالٍ عَشۡرٍ﴾ 🔘 دووشەممە: 1 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 18/5/2026 🔘 سێشەممە: 2 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 19/5/2026 🔘 چوارشەممە: 3 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 20/5/2026 🔘 پێنجشەممە: 4 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 21/5/2026 🔘 هەینی: 5 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 22/5/2026 🔘 شەممە: 6 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 23/5/2026 🔘 یەکشەممە: 7 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 24/5/2026 🔘 دووشەممە: 8 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 25/5/2026 🔘 سێشەممە: 9ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 26/5/2026 (ڕۆژی عەرەفە) 🔘 چوارشەممە: 10 ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 27/5/2026 (جەژنی قوربان) ﴿وَذَكِّرْ فَإِنَ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ﴾

  • https://t.me/raziidllan?livestream داخلی لایڤ بن

  • 11 мая12611из Aiad_fahmi

    ‏" ئاواتەکانتان ئامادە بکەن، دوعای ڕۆژی عەرەفە بۆتان بەدی دەهێنێت" ❤️ و: ئەیاد فەهمی