بەختیار عەلی
Статистикаكاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
- Последний пост
- 21 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 139
- 1/48двое суток
- 1 305
- 1/72трое суток
- 1 407
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🎉 تاقیکردنەوەی ٢٤ کاتژمێری OpenVPN بەتەواوی بێ بەرامبەر! پێش کڕین، خێرایی و کوالێتی سێرڤەرەکانمان تاقیبکەرەوە. تەنها بە یەک کلیک لە ڕۆبۆتەکەمان، سرویسەکەت دەستبەجێ وەربگرە: ✅ وەرگرتنی ئانی و خێرا ✅ دەستگەیشتن بە هەموو سێرڤەرەکان ✅ بێ پێویستی بە هیچ پارەدانێک ⚡️ تێبینی: هەر بەکارهێنەرێک تەنها یەکجار دەتوانێت وەریبگرێت. 👇 هەر ئێستا تاقیکردنەوەکەت چالاک بکە: 🤖 ڕۆبۆت: @ovpnstore_bot 📢 کاناڵ: @openvpn_ch 💬 پشتیوانی: @openvpnadmin 🧡
"دەوڵەتی قانون" یەکێکە لەو بنەما گەورانەی شارستانییەتی خۆرئاوا خۆی لە کولتوورەکان و شارستانییەتەکانی تر پێ جیاکردۆتەوە، سەرهەڵدانی شێوە حوکمێک هیچ ڕێزێکی یاسای لا نەبێت، هەرەسهێنانی کۆڵەکەیەکی گەورەی شارستانییەتی خۆرئاوایە. ترامپ و ئەو ئیلیتە سیاسییەی لە پشتێتی، ڕێخۆشکەرن بۆ جۆرە سیستمێکی سیاسی کە هیچ مۆراڵێکی «مرۆڤدۆستانە»ی تێدا نەبێت. ئێمە لە خۆرهەڵات پتر لە هەر جێگایەکی دیکەی دونیا هەست بە مەترسی ئەو مۆراڵەی خۆرئاوا دەکەین، کە یەکێک لە ناشیرترین نیشانەکانی ئەو مۆراڵە، سەرسامی ترامپە بە تیرۆریستێکی وەک ئەحمەد شەرع. "بەختیار عەلی" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
نوێترین وتاری بەختیار عەلی لەبارەی ڕۆژاڤای کوردستان. 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
دەبێت ئەو ئیرادەیەمان هەبێت، بەشە گرنگەکانی بڕیاری سیاسی بەدەست خۆمانەوە بێت، نەوەک بەدەست تۆم باراک و کەسانی دیکەی وەک ئەوەوە. لەم ساتەدا گرنگترین شت ئەوەیە فاشیستەکان، ئەگەر خەڵکی خۆرهەڵاتن یان خۆرئاوا بەر دیوارێک بکەون کە ناوی ئیرادەی کوردبوونە، ئەگەر بەر ئەو دیوارە نەکەون ئەو جەنگە سەرتاسەرییەی دژی ئێمە ڕایانگەیاندوە بەردەوام دەبێت، بەڵام هێندەی تاقیانکردەوە ئەوە چ دیوارێکی ڕەق و سەختە، بەوە ئەگەر هەموو یارییەکەش نەگۆڕێت، بە دڵنیاییەوە مانای بوونمان وەک کورد لای خۆمان دەگۆڕێت، ئەو ڕۆحە شێواو و پەشۆکاوەی کورد کە چەندین ساڵە ئیشی بۆ دەکرێت تا ڕقی لە خۆی بێت و بچوک سەیری خۆی بکات، تینێکی بەهێزیی ئازادیی تێدەگەڕێتەوە. گەورەترین دەستکەوتێک ئێستا دەبێت بیپارێزین، بڕوابوونی مرۆڤی کوردە بە هێزی خۆی، بە عەقڵی خۆی، بە ئیرادەی خۆی. ئێمە ئێستا نوێنەری بەرە مرۆڤدۆستەکەی مێژووین کە بەرگری لە مافی ئازادیی و مافی ژن و مافی شوناس و مافی نەتەوە ژێردەستەکان دەکەین. بەرگری ڕۆژئاڤا بەرگری هێزە ژیاندۆستەکانی ناو مێژووە، بەرامبەر ڕەشەبای دڕندەیی و دواکەوتن و مەرگدۆستی. "بەختیار عەلی" #ڕۆژاڤا ❤️ 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
نووسەری کورد "بەختیار عەلی" , دوای ساڵانێکی زۆر دوورکەوتنەوەی لە میدیاکان، لە شاشەی (ئامارگی)ییەوە دەردەکەوێتەوە. کەمال چۆمانی سەرنووسەری دەزگای (ئامارگی) سەردانی ماڵەکەی بەختیار عەلی لە شاری (ڤوپەرتاڵ)ی ئەڵمانیا کرد و پێکەوە تیشکیان خستە سەر پرسگەلێکی وەک زیرەکی دەستکرد (A.I) و شارستانییەت و ڕەوشی سیاسەتی کوردی لەمڕۆدا. 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
من باوەڕم بەوە هەیە شتێک هەیە ناوی ئازادی کۆ و دەستەجەمعییە، شتێکی دیش هەیە ناوی ئازادی تاکەکانە. کاتێک مرۆڤ ڕوانینێکی ڕوونی لەسەر ئازادی تاکەکان نەبوو، ڕوانینێکی ڕوونیشی لەسەر ئازادی کۆ نابێت. لە خۆرهەڵاتی ئێمەدا پەیوەندی لە نێوان خەبات بۆ ئازادی کۆ و ئازادی تاکدا پچڕاوە. پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە، بۆ مرۆڤ هێندە ئاسان ئازادی تایبەتی خۆی بیردەچێتەوە و لە ناو گروپ و دەستە و هۆردووە گەورەکاندا دەتوێتەوە? وەڵامەکە لای من ئەوەیە، شۆڕش لە جیهانی ئێمەدا دووبارە بیناکردنەوەی دەسەڵاتە نەوەک دووبارە بیناکردنەوەی مرۆڤ و ژیان بێت. هیچ یەکێ لە شۆڕشەکانی خۆرهەڵات لەسەر بنەمای بیرکردنەوە لە بەهای مرۆڤ و بیناکردنەوەی ژیان دروست نەبوون. "بەختیار عەلی" لە چاوپێکەوتنێکدا دەربارەی کتێبی "دەریاس و لاشەکان" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
عاشق ئەو کەسە نییە کە مەعشوقەکەی خۆشدەوێت ، هەموو ئادەمیزادێک دەتوانێت یەکێکی دی خۆشبوێت ،هەموو مرۆڤێک دەشێت بۆماوەیەک عاشق بێت ، هەتا ترسناکترین مرۆڤەکان دەشێت جارێک لە جاران عاشق بووبن . گرنگ ئەوەیە لە عەشقی یارەوە چۆن بەرەو عەشقی نەیار دەگوازیتەوە . گرنگ لە مەحەبەتدا ئەوەنییە مرۆڤ چۆن دەیبەخشێت بە یەکێک ، گرنگ ئەوەیە چۆن دابەشی دەکات ، عەشق وەک جۆگەلەیەک وایە گرنگ نییە تا بنی درەختێک ڕایکێشیت ، گرنگ ئەوەیە وەک خەتێک بەژێر هەزاران داردا بیبەیت ، بە ناو دەیان پێچ و بەرەو هەزاران گیای پەشموردە و ڕووە و چەندین گوڵی سیس ڕایکێشیت ، مەرج نییە هەموو درەختێک بزانێت چۆن ئاوی عەشق دەخواتەوە و هەموو گوڵێک بتوانێت بە خۆشەویستی بکرێتەوە "بەختیار عەلی" له ڕۆمانی "غەزەڵنووس و باخەکانی خەیاڵ" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
"یادی شەقامێکی منداڵی " " بەختیار عەلی " خوێندنەوەی "عادڵ عەزیز" لە دیوانە شێعری " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
"یادی شەقامێکی منداڵی " " بەختیار عەلی " خوێندنەوەی "عادڵ عەزیز" لە دیوانە شێعری " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
چ مەخلوقێک هەیە باوەڕی پێبهێنین ، هەتا ئەگەر ڕووبکەینە سروشت و داوای کۆمەکی لێبکەین ، ئەو چۆن یارمەتیماندەدات ؟ بێگومان هەر لە ڕێگای مرۆڤەوە ... گەر ڕووبکەینە خودا و داوای یارمەتی لێبکەین ، چۆن کۆماندەکات ؟ هەر لە ڕێگای مرۆڤەوە ... خودا جگە لە مرۆڤ چ دەستێکی تری هەیە ئەم ژیانەی پێئاوەدان بکاتەوە ؟ هیچ ... هیچ دەستێکی تری نییە ... سروشت جگە لە ئێمە کێی هەیە ، بلێت شارێکم بۆ دروستبکەن ، مۆسیقایەکم بۆ بژەنن ، نهێنییەکی قووڵ و خەوتووی ناو هەناوی خۆم بۆ بخوێننەوە ، کیمیای ئەم گوڵ و ئاو و ئەستێرانەم بۆ لێکبدەنەوە ... کێی هەیە کێ؟؟ لە مرۆڤ بەو لاوە مەخلوقێکی تر نییە . "بەختیار عەلی" لە ڕۆمانی" دواهەمین هەناری دونیا " 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
هیچ ئەدەبێکی بەرز بوونی نییە دوور لە فیکر، دوور لە فەلسەفە، دوور لە زانست. مەسەلەی زانین و داهێنان بۆ ئێمەی کورد، مەسەلەیەکی چارەنوسسازە. مەسەلەی دروستکردنی هێزێکە لە ڕێگای سوپا و فڕۆکە و داگیرکارییەوە نەڕوخێت و داگیرنەکرێت، واتە پتەوکردنی هێزی کوردبوونە لە دەرەوەی سیاسەت. سیاسەت بە تەنیا ئەو ستوونە قایم و ئەستوورە نییە کورد بتوانێت لەسەری بوەستێت، دەبێت کوردبوون لە دەرەوەی سیاسەت، وەک شوناسێکی داهێنەرانە و مرۆڤدۆست و کراوە پایەی خۆی هەبێت. سیاسەتی کوردی بە درێژایی سەدەی بیست، سیاسەتی دۆڕان و نەفامی و ملهوڕیی بووە، ئیشی ڕۆشنبیرە لە دەرەوەی کایەی سیاسی جۆرە کوردبوونێک بونیادبنێت، لەسەر بنەمای داهێنانی نەمر دروستبووبێت، هێزێک ئەگەر سیاسەتیش هەرەسیهێنا، کوردبوون ڕابگرێت و ڕێگانەدات هەرەس بهێنێت. بەڵام هەموو داهێنانێک تەنیا بە ئەندازەی ئەوە دەبێتە بناغە، کە نەتەوەیەکیش هەبێت وەریبگرێت و تێیبگات و بیپارێزێت، نەتەوەی نەخوێندەوار ناتوانێت ئەوەی هەیەتی بیکات بە ژێرخانی کولتووری. "بەختیار عەلی" لە کتێبی "هێماکانی دونیای ڕۆمان" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
لە سەرەتای پرۆژەی ڕۆشنگەریدا «ئیشکردن بۆ ئازادی» تەواو گرێدراوی «ئیش بە ئازادیکردن»ە . بە جۆرێک لە زۆربەی وێستگە گرنگەکانی فەلسەفەی خۆرئاوادا، ئەم دوو چەمکە بە زەحمەت لێکدەترازێن. بەڵام ئەم چەمکە لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەتی نازی و ستالینیدا دەگاتە کۆتایی خۆی و دەچێتە جێگایەک «ئازادی» لەوە دەکەوێت پرۆژەی دروستکردنی مرۆڤی ئازاد بێت و دەبێت بە پرۆژەی دروستکردنی چینێکی ئازاد و نەتەوەیەکی ئازاد کە «ئیرادەی ئازاد»ی خۆی لە کەسی سەرۆک و ڕابەرێکی گەورەدا بەرجەستەدەکات، لە گیرفانی ئەم دابڕانەشەوە دیکتاتۆرە گەورەکانی سەدەی بیست دێنەدەرێ. ئێمە لە خۆرهەڵات لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا و بە لاوازبوونی پێگەی دین کەم کەم بەسەر وشەی ئازادیدا دەکرێینەوە، وشەکە کاتێک دەگاتە ئێمە لە خۆرئاواش مانا ڕۆشنگەرانەکەی خۆی ونکردوە. واتە لە سەرەتاوە پرۆژەی ئازادی لە دونیای ئێمەدا بە نیازی ناواخنکردن و بردنە ناوەوەی ئازادی و گۆڕینی بۆ سیفەتێکی گۆزارشتکەر لە ئیرادەی تاکەکان نەخولقاوە. هەتا لە دوای ڕاپەڕینەوە کە کەم و زۆر باس لە تاکی ئازاد دێتە پێشێ، هەرگیز ئەم باسە هاوشانی بیرکردنەوە نوبووە لە چۆنیەتی ناواخنکردن و بە دەرونیکردنی ئازادی، واتە هاوشانی ئەوە نییە چۆن «ئازادی» ببێتە «ئازادبوون». بە گشتی مێژووی ئێمە مێژووی نامۆبوونی «ئیرادەی ئازادییە» لە گەیشتن بە «ئیرادەی ئازاد». گەر مەبەست لە ئازادی سەرهەڵدانی ئیرادەی ئازاد نەبێت، ئەوکات دەشێت لە ژێر وشەی ئازادیدا گەلێک شتی ترسناک و ئاڵۆز خۆی بهاوێتە ناو مێژووەوە. ئەوەی مەرجە بۆ ئازادی هەبوونی عەقڵی ئازادە، ئازادی تەنیا بریتی نییە لە فەزای ئازاد بۆ کارکردن و ڕەفتار و هەڵبژاردن، بەڵکو ئازادی مەرجێکی سەرەکی پێویستە کە هەبوونی توانای بیرکردنەوەیە لە خودی ئازادی. سیفەتێک لە سیفەتە گەورەکانی عەقڵ ئەوەیە کە دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات گەر بە ئازادیش نەژی، بە ئازادی بیر بکاتەوە. ئێمە لە خۆرهەڵات و لە کوردستانیش زۆر قسە لە فەزای ئازاد دەکەین، بێئەوەی قسەیەکی ڕاستەقینەمان لەسەر عەقڵی ئازاد کردبێت. عەقڵی ئازاد مەرجی سەرەکی ئازادییە، ئازادی هەم تیورەیە و هەم پراکتیک، لە بیرکردنەوەوە دەست پێدەکات و لە ژیاندا کۆتایی دێت. ئەگەر سەرنج بدەین شۆڕشی فەرەنسی زۆر جار بە شۆڕشی فەیلەسوفان یاخود شۆڕشی سەرکەوتنی عەقڵی فەلسەفی ناودەبرێت، چونکە زەمینە تیورییەکان و هاواری فەیلەسوفان بۆ ئازادکردنی عەقڵی مرۆڤ و ئیرادەی کارکردنی پێش ئەو شۆڕشە دەکەون. مێژووی ئێمە، گەرچی مێژووی شۆڕشی بەردەوام بووە، بەڵام هەرگیز چرکەیەکی ڕاستەقینەی تیۆریزەکردنی تێدا نییە، خۆهاویشتنە ناو پراکتیککردنی ئازادییەوە، ناو چالاکی سیاسی و مێژوییەوە بۆ ئازادی، بێئەوەی ئازادی خۆی تیۆریزە کرابێت بە کارەسات دواییدێت. بیرکردنەوە لە ئازادی، جەوهەری ئازادییە، واتە ناتوانیت ئازاد بیت گەر ئازادی نەکەیت بابەتی بیرکردنەوەت، بیرنەکردنەوە لە ئازادی، هەموو خەباتێک بۆ ئازادی دەگۆڕێت بۆ پرۆسەیەک دژ بە ئازادی. بە کورتی پێش لە تیوریزاندنی ئازادی، ئازادی پراکتیزە ناکرێت. "بەختیار عەلی" پارچەیەل لە وتاری "ئازادی و بیرکردنەوە" لە کتێبی "خۆڵەمێشی قەقنەس" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی مامۆستا "بەختیار عەلی"ەوە وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی زیندەیاد شێرکۆی مەزن 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
بە بڕوای من " شێرکۆ " لەوانەیە چەندە بیەوێت، چەندە هەوڵبدات ناتوانێت بمرێت "بەختیار عەلی" له وەسفی"شێرکۆ بێکەس" ئەمڕۆ ١٤ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) ساڵیادی کۆچی دوایی ئێمپراتۆری شێعری جیهان شێرکۆ بێکەسی نەمرە. یاد و ناوی بەرز و هەرمان🌸 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹 🆔 @baxtyar_ali
من لە منداڵییەکی زووەوە تێگەیشتم لە نێوان جیهانی گەورەکان و جیهانی منداڵاندا پردێکی ڕاستەقینە بوونی نییە، هەردووکیان بە گومانەوە سەیری یەکتری دەکەن. منداڵ و گەورە هیچ کات بـڕوایەکی تەواویان بەیەک نییە، بەجۆرێک دەتوانم بڵێم پەیوەندی منداڵ و گەورە لە پەیوەندی نێر و مێ ئاڵۆزترە. مرۆڤ کە بە منداڵی هاوڕێی نەبوو، واتە ناتوانێت نهێنییەکانی خۆی لەگەڵ کەسدا بەشبکات، چونکە هیچ منداڵێک لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو بڕوا تەواوەی بە گەورەکان نییە تا هەموو شتێکی خۆی لای ئەوان بدرکێنێت. منیش لەو منداڵانەبووم کە هیچی خۆم نەدەدرکاند، منداڵێکیش نەتوانێت کێشە ڕاستەقینەکانی منداڵیی خۆی لای کەس باسبکات، ناچارە خۆی ئەو کێشانە بۆ خۆی چارەسەربکات. هەڵبەت ئەو چارەسەرییانەی منداڵ بۆ خۆی دەدۆزێتەوە، زۆر لە خۆی نزیکدەخەنەوە، دیارە ئەو ئەزموونە هاوڕێیە بە ئازارێکی گەورە، بەڵام بە گشتی دەرگا لەسەر گەورەبوونی خەیاڵ و ڕۆح دەکاتەوە، وادەکات مرۆڤ پەیوەندییەکی قووڵتر لەگەڵ خۆیدا ببەستێت. مرۆڤ بەر لەوەی فێربێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ تێکستێکدا بژی، دەبێت فێربێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ خۆیدا بژی، ئەو لەگەڵ خۆدا ژیانە گرنگە بۆ ئەوەی گۆشەنیگایەکت بۆ جیهان هەبێت. "بەختیار عەلی" لە کتێبی "بە سەرسامی لە نێو وێرانەدا " 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
قووڵایی قەیرانی فۆرم لە ساتی ڕوانیندا بۆ ناسیونالیزمی کوردی دەردەکەوێت. كێشهی سهرهكی بزاوتی ناسیۆنالیزمی كوردی ئهوه بوو كه ههرگیز نهیتوانی ماهییهتی خۆی و جهوههری خۆی به ڕۆشنی ڕوونبكاتهوه... مێژووی بزاوتی ناسیۆنالیستی كوردی مێژووی ههڵهاتنه بهردهوامهكانێتی له ڕوونكردنهوهی مانا و ماهییهتی خۆی. لێرهوه ههرگیز له فۆرمێكی ڕۆشندا كه ستراكتورێكی عهقڵی و جیهانبینییهكی ئاشكرا نیشانبداتهوه، بهرجهستهنهبووه. بهڵام بزاوتی ناسیۆنالیزم تهنها بزاوتێك نییه كه ناتوانێت ماهییهت و مانا و دهلالهتی بوونی خۆی ڕوونبكاتهوه، ماركسیزم ههمان شێوه له دونیای ئێمهدا فۆرمێك نادۆزێتهوه، نابێته پڕۆژهیهك به ماهییهت و ڕوخسارێكی ڕوون و بە مەبەستێکی ڕۆشن و دیاریكراوهوه، نابێته ههیكهلییهتێكی مهعریفی داڕێژراو له فۆرمێكی بینراو و قابیل بە تێگەیشتندا. بهڵام كێشهكه ههر كێشهی بزاوته سیاسییه گهورهكان نییه، بهڵكو بۆتە كێشهی كۆی ئهو دیارده فیكری و ئهدهبیانهش له دونیای ئێمهدا سهر ههڵدهدهن. هیچ دیاردهیهكی ناو دونیای ئێمه نییه خولیایهكی ناوهكی قووڵی تیابێت، ماهییهتی خۆی ڕوونبكاتهوه، واته فۆرمی ڕاستهقینه و بهرجهستهی خۆی ئاشكرابكات، لەسەر خۆی و فەزای دەوروبەری و دیاردەکانی هاوزەمانی بوەستێت و قسەی هەبێت. زۆربەی شاعیرەکان شتێک لەسەر ماهییەتی شیعر ناڵێن و بەجێیدەهێڵن بۆ ناڕوونی و ئیبهام، بزاوته شیعرییهكان وهك چركهسات دێن و بێئهوهی ماهییهتی خۆیان ڕوونبكهنهوه، بێئهوهی فۆرمی شیعری خۆیان ڕۆشنبكهنهوه تێدهپهڕن. ئەوانەشی لە بوارە ئەکادیمییەکاندا ئیشدەکەن، دۆخیان لە هەمووان خراپترە، هیچ کایەیەکی زانستیمان نییە ستراتیژێکی کارکردنی ڕوونی هەبێت یاخود بووبێت بە زەمینەیەک بۆ بەرهەمهێنانی گووتار، فۆرمێکی کارکردنی سەربەخۆی وەرگرتبێت و عەقڵی تایبەت و بەرهەمهێنی هەبێت. وهك ئهوهی ئێمە له جیهانێك و مێژوویهكدا بژین هیچ شتێك دهموچاوی نهبێت، هیچ ڕوخسارێك تا ئهو جێگایه خۆی ڕۆشن نهكاتهوه بتوانین به تهواوی بیبینین. له ناو ئهو ئاژاوەی بێڕوخسارییهدا وهك ئهوهیه ئهبستراكت و بێفۆرمیی باڵادهستترین شتی مێژووی هاوچهرخی ئێمهبن. بەوەدا شتەکان هیچیان شتێکی کۆنکرێت نابەخشن، مرۆڤە لاواز و بێماریفەتەکان هەر زوو دەگەڕێنەوە بۆ ئەو فۆرمە کۆنانەی جاران کە شوناسی ڕوون دەدەن بە مرۆڤەکان و لە ڕارایی و دوودڵی بێ فۆرمی ڕزگاریاندەکەن. بۆیە دەبینیت، شێوەکانی عەقڵی خێڵەکی یان تێڕوانینی مەزهەبی و ئەفسانەیی لەم جۆرە کۆمەڵگا دابڕاوانەدا، بە پێچەوانەی کۆمەڵگاکانی تری دونیاوە، بە زیندوویی دەمێننەوە، چونکە کایەکانی تر تێیدا نەبوون بە خاوەنی شێوە و زەمینەیەکی وەها پتەو شوناس ببەخشنەوە. "بەختیار عەلی" پارچەیەک لە وتاری "نەبوونی فۆرم" لە کتێبی "منداڵەکانی ساتۆرن" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
من لە دوای نوشوستی ڕاپەڕین و دەستپێکردنی شەڕەوە ، سا زۆر بیرم لەوە دەکردەوە ... گەلەک کتێبم لەسەر دەخوێندەوە ، هەندێ کات ڕیش و سمێڵم و قژم بەرەڵادەکرد و وەک فیلێکی زەبەلاح دەکەوتمە دەشتەکان ، بە هەموو توانای خۆم قاچمدەدا بە زەویدا و سەیری ئاسمانم دەکرد و دەمپرسی " مرۆڤ بۆ وادەکات ، سا ئەم میللەتە چییەتی... چی؟ " کە قۆناغی یەکەمی شەڕ دەستیپێکرد ... ڕوخام... تێگەیشتم جانەوەرێکی برسی لە خوێنی ئەم میللەتەدایە ... لە شەڕدا دوو میللەت ، دوو دین ، دوو شێوە سیاسەت بەرامبەری یەک نەبوون... سا دوو مرۆڤی ڕووت ، بەرامبەری یەکبوون... دوو ئینسان وەک دوو جانەوەر ، بێ هیچ هۆیەک پەیوەندی بە مانا و حیکمەتی ئینسانەوە هەبێت یەکتریان دەخوارد... مرۆڤایەتی وەک گڵۆپێک وایە ، دەکوژێتەوە و دادەگیرسێت ، گڵۆپێکە لە ناو ڕۆحماندا ، دەشێت بۆ هەتاهەتایە خامۆش بێت و دانەگیرسێتەوە ، دەشێت دابگیرسێت و بکوژێتەوە...بەڵام ئەوەی هەمیشە داگیرساو بێت ، هەمیشە بە مرۆڤبوونی خۆمان ڕووناک بین ئەمەیان ئەستەمە و من نەمبینیوە... "بەختیار عەلی" له ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
شتێک کە هەمیشە پرسیارێکی گەورە بووە بۆ من و لە ڕاستیدا درۆی ئەوە ناکەم بڵێم وەڵامی تەواوەتی دەزانم ئەوەیە: بۆ مرۆڤەکان لە کۆمەڵگا خۆرهەڵاتییەکاندا بەردەوام باسی ناشیرینی دەکەن، بۆ دزێوی هەمیشە سەرنجڕاکێشترە بۆمان، بۆ حەزدەکەین بە ناوی شەڕکردن لەگەڵ ناشیرینیدا ئەوانی دەوروبەرمان وێرانبکەین، ئەم کانگا ترسناکەی شەڕانگێزی لە ڕۆحی مرۆڤی ئێمەدا لە کوێوە هەڵدەقووڵێت؟ لە ڕاستیدا گەشتێکی کورت بە فەرهەنگی ڕۆژانە و ڕووبەرە کولتوورییەکانی ئێمەدا، ئەوە ئاشکرادەکات مرۆڤی خۆرهەڵاتی بە گشتی قسەیەکی ئەوتۆ گرنگی لەسەر جوانی نییە. وێنەی نیگارکێشەکانمان، مۆسیقای هونەرمەندەکانمان، شیعری شاعیرەکانمان ناتوانن ببنە بابەتی قسەکردن، بەڵام ئەگەر خودی ئەو نیگارکێشە یان ئەو هونەرمەندە یان ئەو شاعیرە دزێوییەکی هەبێت، ئەوا بە مانگ و بە ساڵ قسەی لەسەردەکرێت. لە کولتووری ئێمەدا جوانی بابەتێک نییە کەس قسەی لەسەربکات، یاخود لە ڕاستیدا مرۆڤی ئێمە توانای ئەوەی نییە هەستەکانی خۆی بۆ جوانی لە ڕستە و گوزارشتدا دابڕێژێت، بەڵام ناشیرینی و دزێوی بینەری گەلەک بەتامەزرۆیان هەیە کە گیرڤانیان پڕە لە وەعز و ئامۆژگاریی پڕوپوچ. هێزی مرۆڤی ئێمە لەسەر بینینی ناشیرینی و وەسفکردن و چێژوەرگرتن لێی، هەزاران جار لە توانای لەسەر بینین و وەسفکردن و لەزەتبردن لە جوانی گەورەترە، هێندەی شەڕانگێزی و پەلاماردان مرۆڤەکانی وڵاتی ئێمە تووشی ئۆرگازمی ڕۆحی دەکەن و ئاسوودەیان دەکەن و گرێ دەرونییەکان هێوردەکەنەوە، جوانی و تێڕامان و بیرکردنەوە ناتوانن ڕۆح بڵندبکەنەوە و مانا بە ژیان ببەخشن. " بەختیار عەلی " پارچەیەك لە وتاری " لووتە خوارەكەی پیكاسۆ" لە كتێبی " منداڵەكانی ساتۆرن " 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
مرۆڤەکان "وەک دەگووترێت" بە ئازادی لەدایک نابن و دواتر ببنە کۆیلە، بە پێچەوانەوە بە کۆیلەیی لەدایکدەبن و ڕێگایەکی درێژیان لە بەردەمدایە تا بەهۆی زانین و ئیرادە و خودناسینەوە ئازادبن… سەرەتا مرۆڤ دەبێت زنجیرە بینراو و نەبینراوەکان بناسێت، دواتر قسە لەسەر تاکێتی خۆی بکات. «تاک» مەخلوقێکی خودپەرست نییە کە خۆی لە کۆمەڵگا جیادەکاتەوە، بەڵکو کەسێکی زۆرزانە، ئاگادارە کۆمەڵگا بەچ زنجیرێک دەیبەستێتەوە و هەوڵدەدات کۆت و پێوەندەکانی خۆی بیشکێنێت. بۆیە تاکگەرایی جۆرێکە لە جۆرەکانی جیهانبینی و مەعریفەت، بەبێ پلەیەکی دیاریکراو لە گەشەی عەقڵی و فەلسەفی لەدایکبوونی تاک، چ وەک چەمکێکی فەلسەفی، چ وەک چەمکێکی یاسایی، چ وەک هەستێکی تایبەتی و شەخسی، کاری نەکردەیە. "بەختیار عەلی" پارچەیەک لە وتاری "هەندێک سەرنج لە مانای تاکگەرایی لە دونیای ئەمڕۆدا" لە کتێبی " خوێنەری کوشندە " 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
مرۆڤ هەمیشە بە ئومێدی شتێکی دی دەژی، شتێکی نادیار، شتێک ناونانرێت، دەستنیشان ناکرێت، شتێکە وادەکات لە پشت هەموو ئەو پلان و بەرنامانەوە کە هەیەتی چاوەڕوانی شتێکی تریش بێت، شتێک زیاتر لەوەی لە ئاسۆکانی ئێستادا دەیبینێت. «شتێکی تر» ئەوە هەر ئامانجی مرۆڤەکان نییە لە ژیانی خۆیاندا، بەڵکو ئامانجی مرۆڤەکانیشە لە مامەڵەیاندا لەگەڵ مێژوودا. مرۆڤ تەنیا چاوەڕوانی شتێکی دی نییە بۆ خۆی، بەڵکو چاوەڕوانی شتێکی دیشە لە مێژوو، بۆ کۆمەڵگا، بۆ هەموو ڕەگەزی ئادەمیزاد. هیچ کات مرۆڤ بەبێ ئەو چاوەڕوانییە ناتوانێت بژی، چاوەڕوانی ئەو شتە نادیارە پاڵنەرێکی گەورەی مانەوەیە لە ژیاندا. هەڵبەت مەرج نییە «شتێکی دی» کە چاوەڕوانیدەکەین هەمیشە شتێکی جوان بێت. ئەو «شتەی دی» هەمیشە شتێکی دوو دیوە، دیوێکی دۆزەخی و دیوێکی بەهەشتی هەیە، دیوێکی یۆتۆپی و دیوێکی ئەپۆکالیپسی «قیامەت هەستێن». دۆزەخ و بەهەشت هیچ نین جگە لە بەرزکردنەوەیەکی میتافیزیکیانەی ئەم چاوەڕوانییە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت لەسەری بدوێم، ئیشکردنی سیستمە لەسەر ئەو چاوەڕوانییە. ئەو سیستمە لۆکاڵ و جیهانییەی ئەمڕۆ تێیدا دەژین، بەردەوام لەسەر دۆخی ئامادەکردنی مرۆڤ بۆ ئەو «شتەی دی» ئیشدەکات، چاوەڕوانی بەهەشتێک کە دێت یان قیامەت و کۆتاییەکی کتوپڕی دونیا کە هەر زوو بەڕێوەیە. هەمیشە شتێکی دی هەیە کە سبەینێ ڕودەدات، هەمیشە لەزەتێکی شاردراوە هەیە سبەی پێیدەگەین، هەمیشە سەرکەوتنێک هەیە سبەینێ بە دەستی دەهێنین، هەمیشە ڕووداوێک هەیە سبەینێ دەقەومێت. زۆرینەی ئایدۆلۆژیا و دینەکان لەسەر ئەم چاوەڕوانییە ئیشدەکەن، لەسەر ئەو «شتەی دی»... ئەو شتەی هەمیشە سبەینێ دێت. "بەختیار عەلی" پارچەیەک لە وتاری دەربارەی" شتێکی دی ڕاستەقینە " لە کتێبی "دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ " 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali