- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 45
- Всего постов
- 50
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 164
- 1/48двое суток
- 187
- 1/72трое суток
- 202
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئهمهریكا ئۆپهڕاسیۆنی وشكانی دژی بازرگانانی مادده هۆ*شبهرهكان ڕاگهیاند ئەمرۆ ههینی 14ی ئاب، پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئەمریکا پلانی هەیە هێرشی زەمینی دژی بازرگانانی ماددە هۆ*شبەرەکان لە ئەمریکای لاتین ئەنجام بدات، ئەمەش لە چوارچێوەی فراوانکردنی هاوبهشی هەڵمەتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سهر بەلەمەکان کە گومان دەکرێت بازرگانانی مادده هۆ*شبهرهكانی تێدا بێت.
🔻هێمن قادر بۆ بازمیدیا: لە سبەینێوە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر دابەشدەکرێت هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بە بازمیدیا ڕایگەیاند: لە سبەینێوە بڕێکی زۆری بەنزینی 750 دیناری دەدرێتە بەنزینخانەکانی هەولێر. لەبارەی بڕەکەی ڕایگەیاند تاوەکوو دوو ڕۆژی داهاتوو یەکلایی دەبێتەوە کە چەند لیتر دێن، بەڵام زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دێتەهەولێر و دابەشبدەکرێت.
🚨ئەو گەنجەی لە وێری کاولۆکان بێ سوراغ بوو تەرمەکەی لە نێو وێری کاولۆکان دۆزرایەوە بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی عەبدوڵڵا یونسە و تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی گوندی ئاکۆیانە لە سنووری قەزای ڕواندز، سێ مانگە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
🚨ئەو گەنجەی لە وێری کاولۆکان بێ سوراغ بوو تەرمەکەی لە نێو وێری کاولۆکان دۆزرایەوە بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی عەبدوڵڵا یونسە و تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی گوندی ئاکۆیانە لە سنووری قەزای ڕواندز، سێ مانگە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
🚨ڕەوانەی پزیشکی داد کرا
🔴گەنجێک لە وێری کاولۆکان بێسۆراغە ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاندووە کە لە «وێری کاولۆکان» دوو هاوڕێ پێکەوە مەلەوانییان کردووە، بەڵام یەکێکیان بێسۆراغ بووە. بەپێی زانیارییەکان، گەنجە بێسۆراغبووەکە تەمەنی ٢٦ ساڵە و دانیشتووی قەزای…
🚨بەپەلە
🔴گەنجێک لە وێری کاولۆکان بێسۆراغە ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاندووە کە لە «وێری کاولۆکان» دوو هاوڕێ پێکەوە مەلەوانییان کردووە، بەڵام یەکێکیان بێسۆراغ بووە. بەپێی زانیارییەکان، گەنجە بێسۆراغبووەکە تەمەنی ٢٦ ساڵە و دانیشتووی قەزای…
🔴گەنجێک لە وێری کاولۆکان بێسۆراغە ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاندووە کە لە «وێری کاولۆکان» دوو هاوڕێ پێکەوە مەلەوانییان کردووە، بەڵام یەکێکیان بێسۆراغ بووە. بەپێی زانیارییەکان، گەنجە بێسۆراغبووەکە تەمەنی ٢٦ ساڵە و دانیشتووی قەزای ڕواندزە. هاوڕێکەی وتووێتی کۆتا جار لە ناو ئاوەکەدا بینیویەتی و دواتر شوێنەواری نەماوە. لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی گەڕان و هەوڵدانن بۆ دۆزینەوەی، بەڵام تا ئێستا هەواڵی خنکانی بە شێوەیەکی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
🔴بەنزینی بازرگانی بە 750 دینار دەفرۆشرێت هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند لە سبەی شەممەوە بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە بەنزینخانەکان دابەش دەکرێت. بەم هەنگاوە ژمارەی بەنزینخانەکانی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر دەگاتە نزیکەی 80 بەنزینخانە. دابەشکردنی بەنزینی حکوومیش بەردەوام دەبێت. جێگری پارێزگاری هەولێر هەروەها جەختی کردەوە کە بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە دابین دەکرێت و بەنزینخانەکانی بفرۆشنەوە، هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی کوالێتی نزم بفرۆشێت، ڕووبەڕووی سزای دارایی و کارگێڕی دەبێتەوە.
🚨ڕووداوێکی سەخت لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ سلێمانی ڕوویدا بەهۆی خراپی ڕێگاوبان لە سەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ سلێمانی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
🔴پەیامنێری بازمیدیا: ئەو منداڵەی لەگەڵ دایکی لە ناحییەی سرێشمە بەهۆی غازەوە سووتان گیانی لەدەست دا
🔴ئەرسەلان مامیس گەردی کۆچی دواییکرد ئەرسەلان کەسێکی خۆشەویست بوو لە ناو خەڵکی ئیدارەی سۆران، دوای چەندین سال لە توشبوونی بە (جەڵتەی مێشک) کەمێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کە لە ناوچەی جەمبور لە سنووری قەزای سێمێل ڕوویدا، لە ئەنجامدا ئەفسەر (ڕائید/ زوهێر سلێمان ئەحمەد محەمەد)، کە یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، گیانی لە دەستدا.
ڕۆژنامەی العرب:جرف صخر کلیلی زەیدیە بۆ شکاندنی هەژموونی گرووپە چەکدارەکان ڕۆژنامەی "العرب"ی لەندەنی ڕایگەیاندووە کە دەوڵەت ناتوانێت چەک لە دەستی خۆیدا کۆبکاتەوە تاوەکو ناوچەی وا هەبێت لەژێر دەسەڵاتی ئەمنی و کارگێڕیی خۆیدا نەبێت؛ لەم چوارچێوەیەدا جووڵەکانی حکومەت بەرامبەر ناوچەی "جەرف ئەلصەخر" پەیامێکی ڕوونە بۆ کۆتاییهێنان بە قۆناغی ناوچە داخراوەکان، چونکە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی دانیشتووانەکەی، سنووری هەژموونی گرووپە چەکدارەکان لەنوێوە دیاری دەکاتەوە و ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی حکومەتەکەی زەیدی دەیوێت دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە ئامانجێکی سیاسییەوە بکاتە هەنگاوێکی کرداری.
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری دەکات بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەکەی دەکات. ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەکەی کرد. لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، " بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم" . هاوکات مەسرور بارزانی داواکارە" خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت".
لە ماوەیەکی نزیکدا دابەشکردنی زەوی لە قەزای ناوەندی سۆران دەستپێدەکات ئوسامە نیعمەت - باز میدیا پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە کابینەی نۆیەم بەبڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، تائێستا لە چەندین پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوە. ئەمڕۆ هەینی، 14ـی ئابی 2026، رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە بازمیدیای راگەیاند،” ماوەی هەفتەیەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی سۆران سەرقاڵی دانانی نەخشە رێگایەکین بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە قەزای ناوەندی سۆران. قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ناوچانەی کە کێشەی کۆمەڵایەتیان لەسەر هەبوو، لەگەڵ خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان دادەنیشین و بەپێی یاسا قەرەبووی خاوەن زەوییەکان دەکەینەوە بە مەبەستی خێراترکردنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی. رەجەب زوبێر لەبارەی وادەی دابەشکردنی زەوییەکان ڕاشیگەیاند، کە هەفتەی داهاتوو تیمەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەست بەکارەکانیان دەکەن و لە ماوەی مانگێک بۆ مانگ و نیوێک زەوییەکان دابەشدەکرێن. لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی سەرەتا لە قەزای رواندز دەستیپێکرد و لە قۆناغی دواتر لە قەزای خەلیفان پڕۆسەکە بەڕێوەچوو، ئەو کێشانەی لە بادلیانی سنووری ناحیەی دیانا درووست بوون بەرەو چارەسەرکردن دەچن و فەرمانبەران بەپێی بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەبنە خاوەن زەوی خۆیان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، لە کاتژمێرەکانی 02:17 تا 02:25، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
🔴بوومەلەرزە🔴
🚨هەموو ئەو درۆنانەی ئاراستەی هەولێر کران تێکشکێندان