- Последний пост
- 31 июл.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 80
- 1/48двое суток
- 91
- 1/72трое суток
- 98
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
@besnoor 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 چەندە خۆشە کە لە گەڵ باوەشی تۆ سەودامە خۆشە من شەی دەکەم و پرچی ڕەشت هەودامە نەرمە شەرمێکە لە چاوانی خومارت دەخزێ خۆشتر ئەو ساتە کە وا من لە خەیاڵت دامە هەر کە دێی مانگ لە شەوی خەون و خەیاڵم هەڵدێ تۆ نەبی من وەکوو مۆمێ لە دڵی شەوبامە ژانی ئەم ژینە بە تەنیایی لە شانم بارە بێ مەزەی ماچی دەمی تۆ ژەمی من بێتامە زاڵمی، شەرعی بەڵێنی بە درۆت ناڕونن کوردی مەزڵوومی دڵم ئێستە ئەسیری شامە! قەت نەبوو جارێ وڵامێکی ئەرێنیم پێ دەی وەک سڵاوێکی هەتیوم لە دڵی ئەم نامە فەرهاد ساڵحی فەر 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 🍂🍂@besnoor 🍂🍂🍂🍂🍂 🍂 (خێڵی درۆ) ئێوه کێن؟ خێڵی درۆ گهلی دهم پڕ له ههرا نیشتهجێی شاری به گرمه و دووکهڵ پێم بڵێن: ئێوه چ کارهن ؟ چ کهسن ؟ ئێوه ئهی کرمی کتێب یاری غاری هۆده به گهرووی قاسپهکهری کهوتارێن جاڕی کام گوم بوو ئهدهن وا به ههڵپه و به دههۆ ؟ ئێوه : میراتگری کام جێ لهوهڕن ؟ ئێوه، حاشارگری ڕووبهندی وشه بووکی بن تارای سوور خوا نهکا بای به تهوژمی کوێستان لابهرێ پهرده له سهر باڵاتان دهرکهوێ ههر دهکوژن دوورا دوور. ئێوه : کهی شێری چیان ؟ بهردهماوخۆری توڵه و گورگی گهڕن قاقڕه گیانه ههوای بهرپشتێن شۆرهکاتێکه کوژهی خهڵفی دهست زهلکهیه کۆڕهکهتان ئێوه زهلن ههر به بایهک ئهگڕێن بێ دهربهست کام بهیان بهر بوو له بهندی شهوه زهنگ ؟ کام کولهی شۆڕ به نهفهستان لاچوو ؟ مل به بهرمووری وشهی ڕهنگاوڕهنگ ! کامه پێ کهوته پیاسهی ڕێتان ؟ ئێسته وا گرمه له کێوان بهرزه مێش ئهخاته لهشی گا بوولهرزه ئێوهن و ئێوهن و لۆکهی گوێتان بهسیهتی ،..... بهسیهتی واهات ............ وا چوو . #سواره_ئیلخانی_زاده 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
🔻چوار کورتەشێعر لە ڕەسووڵ یوونان ✍وەرگێڕان: غەفوور پیرزادە(کەسەر) ١. هەڵبەستێکی بێ نێو چ جیاوازییەکی هەیە زەوی خڕ بێ یا لاکێشە کاتێ ئۆغرێک لەگۆڕێ نییە؟! چ جیاوازییەکی هەیە ئەندازەی لێفە چەندە بێ کاتێ لاقێک نییە کە ڕایکێشی؟! ئەم خۆرە چ بدرەوشێتەوە، چ نەدرەوشێتەوە چ جیاوازییەک بەحاڵی مردووەکان دەکات؟! ٢. ماڵی چۆڵکراو وەک خەڵەفێکی ڕزیو وایە ئەو کۆنە پیانۆیە لە قوولینچێکی ئەم ژوورەدا. مێشەنگوونەکان بۆ کوێ ڕۆیشتوون؟! ئەو ماڵە زۆر بێدەنگە ئەوەندە بێدەنگ کە دەنگی جووڵەی نیسێکان بەباشی بەرگوێ دەکەوێ. ٣. دیمەن بازاڕە قەرەباڵغەکان شوێنێکی دڵنیا بۆ ونبوون. ئای، تۆ... هاوڕێی قەڵەوی من ناتهەوێ ون بی! لە بازاڕە قەرەباڵغەکان کەس، کەس ناناسێ! ٤. پردی شکاو سەردەمانێک کێوەکانت لێک گرێ دەدا مرۆڤەکان و دڵەکانیش. بەڵام هەنووکە... ئاه، ئەی پردی شکاو ئێستا ئیتر تەنیا هەورەکان دەتوانن بەسەرتدا تێپەڕ بن! 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
حەزم لێتە دەزانی چۆن؟ وێڵی کە دەمێک ڕووخۆش دەمێکی مۆن! وێڵی کە چ خۆشە نم نمەی باران و دەستم لە مەودای پەنجەکانی تۆن.. وێڵی کە ئەتۆ یاربی نەیار ئاخۆ چلۆن بێ بە بادا با نەکەم کای کۆن! وێڵی کە گوڵی ئینجانەکەی باخی دڵی من دەسا نەیماوە ڕەنگ و بۆن وێڵی کە دەڵێی چاوت دەمێکە دەستەمۆن کوا؟ دەبینم هێشتە هەر نامۆن وێڵی کە دڵێ بەرد و ئەویتر چەشنی شووشە بە کاری یەکتری ناخۆن وێڵی کە فەرهاد ساڵحی فەر @farhadsalehifar35
"پشکۆی پێکەنین" عەتری بسکەی نمنمۆکەت دەنگی لەم ڕێ و ناوە دێ ڕۆژ کە ئـەڕوێ بۆنـی زەردەت بەم دەلاقەی باوە دێ کوڵمـی گڕگـرتووت لە دەوری بووکـە بەفرینەی شێعر ئاوری ئەشقـە و نیشانـەی بەو بـزەی نێو چاوە دێ بـۆ پیـاسـەی ڕێـی زرێبـارت وشـەم گۆڤـەنـد ئەکا کاتێ پەلکەت لەنجە دەفرۆشێ و شنەش لەو لاوە دێ با بـە قـووڵـی تێبگـا ڕۆحی بـزەم کاتـێ کـە دێـی تا بڵــێ عـەتـری گـوڵان و نۆبـەرەی لاولاوە دێ گوڵ لە پشکـۆی پێکەنینت دێ دەسـا کێشی غەزەل چەپکە تیشکـێ لـەو چـریکــەی فاعیلاتـون ناوە دێ زوڵفـی سافـی بێ کراتینت بە پەیکـێ ڕەنگی مەی ئارەقـی لێ هەڵدەچـۆڕێ و مەستی تاری خـاوە دێ بێچوە کەروێشکی حەسارت دوو بە دوو دێن و دەچن کاتێ خشپـەی پەنجەکانـی شێعری (ماتەم) واوە دێ. ✍"ماتەم"
(جەللاد) وەرە جەللاد! وەرە گیانم هەموو لەتلەت بکە تاکوو بزانی چۆنە ئیمانم. ئەتۆ جەللاد! ئەگەر دەربێنی ئێسکانم، ئەگەر بێنی لەبەر چاوم بکووژی گشت عەزیزانم، بە وەڵڵاهی، بە خاکی پاکی کوردستان، ئەمن کوردم، قەتیش ناڵێم پەشیمانم... وەرە جەللاد! وەرە ئەی خوێنمژی بەدکار! دەتوانی بیخەیە ئەستۆم گوریسی دار ئەوە شانازییە بۆ من، بەوەی ناکووژی ئیمانم، ئەوە سەربەرزییە بۆ من... وەرە جەللاد! وەرە ئەی دوژمن، ئەی بێداد! لەبەر چی مەعتەلی، ئەی بۆچی نامکووژی؟ بە زیندوویی لە گۆڕا بۆچی نامنێژی؟ قەسەم بەو کۆت و زەنجیرە، بە هەرچی دیل و یەخسیرە، بە ئاواتم، بە ئیمانم، بە ئامانجم، بە پەیمانم، بە خوێنی پاکی ئەو کوردەی لە ڕی ئاواتی کوژراوە، قەسەم بەم خاکە خوێنینە، قەسەم بەم ژینە شێواوە، ئەگەر دەربێنی چاوانم، ئەگەر بشکێنی ئێسکانم، بەوەڵڵاهی، بە خاکی پاکی کوردستان، ئەمن کوردم، قەتیش ناڵێم پەشیمانم... #عەلی_حەسەنیانی( هـــاوار ) 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
(تیانووسی پاشای هیچ) من بە یەك دەرگای ژیانا رۆیشتم، كەچی لە هەموو دیوارەكان توڕەم لە یەك پەنجەرەوە دنیام بینی و لە هەموو ڕوانینەكان بێزارم یەك ڕێگا لەسەر پشتی خۆی هەڵیگرتم و بێزم لە هەموو كاروانچییەكان ئەبێتەوە من لە یەك ڕووباری ئەزموونم داو توڕەم لەهەموو تەڕایی زیندەگی.... توڕەم لە خۆم لە جەستەم، بڕوانە چەند بیمار و چەند ئازاردیدە و چەندخەستەم. ....... ..... ....... توڕەشم لە ئێستا، نە پیاسەی جادەكانی هی ئێمەن نە تیری كەوانەكانی بە دەستی ئێمە ئەتەقن، هەموو نیشانەكانی ڕەشن هەموو زەنگەكانی هی مەترسیین، گوێم لە قیڕەی بۆقێكە هاوارئەكا: "خەریكە بەرامەی نەعنا تیرۆر ئەكرێ". ....... ..... ....... بێزارم لە داهاتووش، سبەی خۆر بەگومانەوە نیگامان بۆ ئەكا سبەی "تی ئێن تی" ئەبێتە یەكێك لە ژەمەكانی رۆژانەمان. سبەی گەر كچێك گوڵێكی پێشكەشكردین دەبێت بەتكاوە پێی بڵێین لە چ كۆگایەك ئەم گوڵەت كڕی؟ دڵنیایت بە ڤایرۆسێك ئالودە نییە؟ پێشتر سیاسییەك بە دیاریی نەیناردووە بۆ سیاسیەكی دیكە؟ سبەی گەر مناڵێك میزەڵانێكی پێداین بۆ فووتێكردن، دەبێت لەخودا بپاڕێینەوە نەتەقێتەوە.. سبەی سبەینێی گومانە، گومان لەخۆت كە نەكا ئاگات لە خۆت نەبووبێت و سەریان گۆڕیبیت، گومان لەدڵت نەكا لە ساتێكی غەفڵەتا قەسابەكانی مرۆڤ لێیاندزیبیت و دڵی شەمپانزییەكیان بۆ چێكردبی. ....... ..... ....... كۆتاییش مەرگ سەمفۆنیای خۆی پێشكەشئەكا ئیدی كە كۆتایی؛ تا ئەوسەر تەنیایی مانەوەیە توڕەنەبوون لە "پێكەوەبوون" چ حیكمەتێكی تیایە ؟. كەواتە: توڕە لەئاسمان و لە باران توڕە لە عەشق و خیانەت توڕەش لە ڕەقیب و لە یاران. یاسین عومهر @besnoor
(شکان!) سێ جار شکام لە پێناوتا، ئەی بێ وێنە! یەکەم؛ کە سوژدەم بۆ بردی هەرچەند سوژدەم دڵ هەژێنە دڵ تاوێنە! دواتر کە شێعرەکانی من، پێناسەت بوون، لە چی شوێنە! ئاخر جاریش؛ کاتێ بۆت بووم بە ئاوێنە! #ک.د.ئازاد 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
(ستایش) 1. دڵۆپێ سێبەر ڕژایە بەر پێم فەزا دابەش بوو شوێن بوو بە دوو کەرتەوە سنوور ڕووا من لە یەک کات لێرەم و لەودیو بەڵام هەردەم لەگەڵ تۆم 2. شوێنەکان پڕن لە نادڵنیایی تەمی بێدەنگی لەسەر ڕوومەتی پێکەوەیی دەستەکانم ئان پڕ لە شەونم 3. تیشک لە ئێمە دەچێ سیمای پڕە لە گومان وەکو ئێمە ناسک وەکو ئێمە بەهێز هەر وەکو ئێمە بە بێدەنگی گریان 4. لە چۆلایی دەستەکانت بێ پایان ڕاکشاوم هێشوویەک جوانی لە ناو کۆشی ژیان 5. پێکەوە بین یا بە جیا یەکتری دەنووسینەوە ئەوی دی کە ڕابردوو بوو ئەوی تر کە هەرگیز لا داهاتوو دا نابێ 6. سەدای مەنفا کە بینین نەیتوانی پێی بگا وەک نەرمە گیا لە نێوان پەنجەکانم ڕوا 7. سپێدەیەک نیوەڕۆیەک، یا پاش عەسرانێک بە بێدەنگی دەکەوین وەک نوستوو چاو لێک دەنێین وەک مردوو هەناسە دەدەین #نەزەند_بەگیخانی 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
لە نێوان تفەنگە سوورەکاندا لە نێو دڵی سەربازاندا کە بەردەوام ڕووباری خوێنە دێت و دەچێ لە هەڵمەتێکی دوور و درێژ دا: خەونەکان دەست پێ دەکەن لە نێوان زینی ئەو ئەسپانەدا لە نێو مێشکی سەربازاندا لە قورسایی ئازار و لاشەی کوژراونی شەڕێکی دەستەویەخە دا خەونەکان دەست پێ دەکەن #کاڕڵ_سەندبرگ لە ئینگلیزییەوە #عەتا_میرەکی 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
فڕی بە نیشتمانەوە نەبوو جامانەکەی، نە گوڵێکی خۆماڵی تێ مردبوو نە لە سەرە گێژەی کۆتایی شەهیدێک کەوتبوو، "با" ی بە کۆچەر نوسیبوو لە ئاڵا و پێوەی ڕادەکشا پێش شەکین، وەک گوڵە گەنمێ بێ هەناوی دەتین مردبێ جار نا جارێک خۆری دەخوێندەوە بۆ بوکەڵەی ژێر ئاوینەی ماشێنەکەم، پیاوێک کە لە نیشتمانی ماشێنەکەم دا دەمارگڕژی بە ئاوێنە دەفرۆشت وێدەچوو لە یەکەم ڕووخاندا سەرۆک بووبێ لە چوار دا مابوومەوە دەستم وانەی گۆڕینی نەدەزانی ، بیکەم بە سێ بیکەم بە دوو بیکەم بە یەک، بیوەستێنم یان ڕاست لە ڕاست کەنارئاوێک چەپی کەم، بەشکم خاڵ خاڵێک لە خوێنم بە جامانەکەیەوە ببێ بە گوڵ نەختێ خۆماڵی تر بنوێنێ، نەمزانیبوو لە وێستەگەی کۆمار تێپەڕیوم بۆیان گێڕامەوە پێشەوایەک دەستی لێهەڵێناوم و من بە بەرامی پرچی ئەوکچەی ئاوایی خۆمان هۆشم ڕۆیشتبوو، بووکەڵەی ژێر ئاوێنەکەم لە "نانسی" عەڕەب دەچێ جار جار بۆ ڕابردووی چاوم دەلاژێتەوە ، جامانەکەی لە کۆتا دیداری ئێمە و مردن سپی تر بوو، لەو شێعرەش، کاتێ سانی گرتبوو بۆ وەستانەوە، دەیکوت: کە مێژوو شەق شەقێنی بە هزرت کردووە، پێت وایە بەردەوامی بردنەوە دەزانی شاعیر، من سەرەتای هەموو ئەوچیرۆکانەی ڕابردووی تۆم پێم وایە تۆ گوڵەگەنمێ بە خۆر قەرزداری، پێم وایە تۆ مەرگێک بە نیشتمان و چارەیەک بە چیا قەرزداری و سانێک به هەرچی شاعیری لیبڕاڵە، ئاوێنەکەم خەریکە دەست بە سەرم دادێنێ ئەو پاشەکشەیە تا وەستان گەڕانەوە نیە داهێنانی ئایەتی خاکەلێوەیە بۆ گوڵ گێڕانەوەی سەمای پرچە بۆ با چیرۆکی خڕیەتی مەمکە به ناسنامەی شەماڵەوە، ئاوێنەکان بە فیکەی سمێڵی سەرۆک دەنازن و من سەرکەوتنێک بە بیرەوریەکانی باوکم قەرزدارم، ماشێنەکەم لە کورد بوونم دەچێ جارێک سەربەرزی و جارێک دۆڕان لێدەخۆڕێ من و سەرۆک لە ڕابردووی ئاوێنەکەیدا بەدارەوەین، دەلاژێینەوە بۆ بووکەڵەکان #ئاوارە_حوسێنزادە 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
@besnoor عەرەقی گەردنی سڕی... خۆی هەڵدایە ناو گۆمەکە; گەڵای دار زەردەروەکە. ***** لەپڕ بە رووتی خۆی کرد بە باخچەکە دا، پاییز. **** لە نێو لقی درەختەکان، گیری خواردووە دەترسم گەردنی بڕووشێت؛ مانگ. ** تا ڕۆژ بوەوە سەرقاڵی دەرهێنانی مانگ بووم، لەنێو گۆمە قوووووووووووڵەکە دا! *** لە ترسی هەتاو ئەژنۆی شکابوو... لەسەر چیچکان، خۆی دابووە پەنا مورتکێک، -سێبەر. ** دەستی نەدەگەیشتە گەردنی قۆخ. لەداخا، زەرد زەرد هەڵگەڕا بوو، قەیسی. شەو لە لۆکەی تاریکی دوشەگی بۆ راخست. باغ، سەری خستە بن باڵی خۆیەوە و نوست. #قوباد_جەلیزادە لە کتێبی: #هایکۆکانی_قوباد 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
@besnoor کەوتنی کون دە شوێنی هەنگاوێک ئەوسەر ئەوسەر کونی قەدەملێدان کون لە بن خاتراتی پێڵاوێک کون لە نێو رازی خاووخێزاندا کون لە نێو چوارچێوەدا ماوێک کووچەیێ کون لە دەنگی ماڵەوماڵ کۆمەڵێک و هەمیشە ڕووداوێک کووچەیێ دەرک و دارتێل و کون جار نا جار دەنگی قاڵاوێک...... ورکەنان!!!!! کۆنەلایلۆن!!!!!! فافۆن!!!!! کووچەیێ کون لە جەرگی شارێدا یەک هەواڵی هەتا هەتا خەمناک کووچەیێ دێ بە مەرگی شارێدا کووچەکانم کونن کونی هاوار دەنگی دەردن بە دەرفەتی دیوار کووچەکانم کونن کونی چۆلن شوێنەواری گەلێکی گاحۆلن کووچەکانم کونن کونی گیرفان خاڵییەک مستی فەلسەفە و عیرفان کووچەکانم کونن کونی باوەڕ هاموشۆی میللەتێکی کوێر و کەڕ کووچەکانم کونن کونی فیشەک کون لە نێو کەوتنی گەلێ تەک تەک کووچەکانم کونن کونی دەرزی شوێنی دەرچوون لە بیری سەربەرزی کووچەکانم کونن کونی جەرگن کۆمەڵێ چاوەروانی تا مەرگن ورکەنان!!!! کۆنەلایلۆن!!!! فافۆن!!!! تۆ دەکووژرێ لە نێو کونی مندا ئێمە دەمرێ لە کووچەیێ کوندا یەک کونی تووڕە، پیاو مرچ و مۆن...... #عەبدوللا_گولابی #هونەر 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
دەترسێم بمرم دەترسێم بمرم و مەرگم نەبێ بە هۆنراوە سەیری خۆت کە: تارمایی خەمێکی ڕەش بووی ئاوێنەکەت لە نێو چرچە زبرەکانتا ورد و خ ا ش کرد بڕیارت دا خۆت لە شەتاوێ هەڵکێشیت کۆچت کرد و زەویش بە ترپەی نەزانیت! #قۆباد_جەلیزادە 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
@besnoor لە نێوان ئاو و گیادا لە باڵندەیەک دەچم، مەست بە خەیاڵی سەفەر لە مرۆڤێک دەچم، تینوو بە خیاڵی فڕین. لە گەیشتن بە یەکەمین دارستانی دڵت درەختێکم پێ ببەخشە. سەوز وەک جەستەی بەهار، لە گەڕانەوەی پاییزێکی چڵکندا ئەم ڕستانە نابڕێنەوە تا تۆ خوێنەری ژێر بارانی تاسە و ئەوین و خەمم بیت ئەم وشانە هەر دەنووسرێن. سەیر کە دیکتاتۆرانە تۆ داگیر دەکەم لە دەقێکی نەنووسراو دا. #جەمال_نەجاری لە کتێبی #نووسینەوەی_نیشتمان 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
@besnoor بانگت دەکەم دەم پڕ دەبێ لە شیلەی گوڵ! ئەوین هەتاوێکی گەرمە هەنیەی تەنیاییم ماچ ئەکا! بانگم دەکەی ئاسمان دەبێ به چارشێوی گوڵ ئەستێرە و دارستانی کپی ژیان پڕ دەبێ لە چریکەی بولبول #جەلال_مەلەکشا لە کتێبی #زڕەی_زنجیری_وشە_دیلەکان 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
@besnoor (کڕێوە) کڕێوە بوو، دونیا بوڵێڵ... لەپم کردە لانەی کڵۆبەفرێکی وێڵ وەک عاشقێک، تا توایەوە تێمڕوانی کە بوو بە ئاو ناسیمەوە: لە کوردستان دڵۆپێک بوو... لە ناو کانی!! #پەشێو لە کتێبی #هەسپم_هەورەو_ڕکێفم_چیا 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
@besnoor 🍂🍂🍂🍂🍂 ئایەتی گۆپاڵ بۆ سەفەر ئەچوو مەلای مەزموورە دەشیگوت رێگام گوندێکی دوورە ژنەکەی وتی ئایەتەلکورسی بۆ تۆ زۆر باشە، لە سەگ دەترسی ئەگەر بۆت هاتن، بۆیان بخوێنە گوتی: ئافرەتێ بەسم بدوێنە سەگەلی لادێ نەخوێندەوارە لە قورعان ناگا چارە هەر دارە سوورەی گۆپاڵیان لەسەر دەخوێنم ئەگەر تێم نەگەن دەمیان دەشکێنم #هەژار #بۆ_کوردستان 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
ئومێد چاوەکانم ڵێڵ و وێڵ بوو، کوا ستارەم، دەرنەکەوت!? دڵ لە تاوی دەردی، گڵپەی سەند وەکوو ئاور و نەوت رۆژ هەڵات و زیندەگی دا، گشتی عالەم کەوتە ئیش چاوەنۆڕی ئوفقی دوورم، رۆژی من کوا، دەرنەکەوت! ئەی خودایە! تاریی نیگبەت کەی ئەبێ لاچێ، خودا! تا بە کەی چەنگەچڕی من سا لەگەڵ تۆ، هەشت و حەوت! بەسیەتی (دڵدار) ، زەمانی شێعری بێ مەعنا نەما هەڵسە چارەی دەردەکەت کە، بێ تەفەککور، رێگە چەوت بێت و ئەسپێ چەن ئەسیل بێ،سواری چالاکی نەبێ قابیلە دەرچێ لە مەیدانی جیدال و جێگە ڕەوت?! #دڵدار لە کتێبی #دیوانی_شێعری_دڵدار 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor
@besnoor بە ڕەگی رەزاندا هەڵدەزنێ تا من منی هەمیشە مەست دەسووڕێنێ بە دەوری بوونما جیهان کە سووڕ ماوە سەرم لە سەبووریی خاک چ دڵهایەک ناشاد چ سەرهایەک سەرگەردان بە سێحری بادەشەوە لە سووڕی زەماندا بەر باد #فەریدوون_ئەرشەدی لە کتێبی #بەرد 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 @besnoor