"دوورگە"🩵✨!
Статистикаدوورگەیەك بۆ (وەرگرتنی وزەی ئەرێنی ،بونیاتنانی خود،ئاشنابوون بە بابەتی نوێ،جوانییەکانی ئایینی ئیسلام)🩵📚. خاوەن چەناڵ : @zilan_yassin بۆ ڕێکلام نامە بنێرن
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 176
- 1/48двое суток
- 201
- 1/72трое суток
- 217
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
https://t.me/yadii_xuda جوێنی ئەم جەناڵە جوانەبن پڕە لە یادی خودا سودی دەبێ بۆتان بۆ قیامەتان ان شاء الله 🤍..
پرسیارێک بۆ خۆت 💭🩷: ئەگەر تەنها خوویەك یان کردەوەیەك هەبێت کە بتوانیت لە ژیانت وازی لێ بهێنیت، کامەیە کە باوەڕت وایە ژیانت زۆر باشتردەبێت ئەگەر وازی لێ بهێنیت؟
ئەم دوعاییە یەکێکە لە باشترین دوعاکان کە زۆر گرنگە هەموومان لەبەرمان بێت و بیخوێنین: «لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ، وَلا مَنْجَى مِنَ اللهِ إِلاَّ إِلَيْهِ» پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرموێت: خوێندنی ئەم دوعاییە ٧٠ جۆر کێشە و بەڵات لەسەر لادەبات، کە بچووکترینیان هەژارییە. '🤎🍓.
"ڕێگای ئێمە نائومێدی تێدا نییە، چەند جـار نزات کردووە و هەوڵت داوە دووبـارە نزا بکەوە و هەوڵ بدەوە"🩷💫.
أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله 💚🦋.
سەرکەوتووترین مرۆڤەکان، لە هیچەوە دەستیان پێکردووە... ئەوان چاوڕوان نەبوون تا دەرفەت لە دەرگای ماڵیان بدات، بەڵکوو خۆیان هەلیان ڕەخساند. بە چڕی کاریان کرد و مێژوویان تۆمار کرد.
"بەهێزبە" کۆتا وشەیە کەسێک بیەوێ بیبیستێ کاتێک هاتۆتە لات تا باسی کێشە و لاوازییەکانی بکات.❤️🍒 کاتێک کەسێک دێتە لات و پەردە لەسەر لاوازییەکانی لادەدات، بەدوای ئامۆژگاری یان هانداندا ناگەڕێت، بەڵکو تەنها پێویستی بە گوێگرێک و ژینگەیەکی ئارامە بۆ ئەوەی تیایدا بتوانێت ماندووبوونەکانی دەربڕێت. وتنی وشەی "بەهێز بە" لەو ساتەدا، زۆرجار وەک ئەوە وایە دەرگاکە بەڕووی هەستەکانیدا دابخەیت و پێی بڵێیت کە مافی ئەوەی نییە هەست بە ڕووخان یان لاوازی بکات. ئەوەی مرۆڤ لەو کاتە سەختانەدا پێویستی پێیەتی چەند شتێکی سادەیە: پێدانی هەستی ئارامی: تێگەیاندنی کەسەکە لەوەی کە بەتەواوی ئاساییە هەندێک جار لاواز بین و هەموو شتێک باش نەبێت. گوێگرتنی ڕاستەقینە: گوێگرتنێکی بێدەنگ، بێ ئەوەی حوکمی بەسەردا بدرێت یان داوای لێبکرێت خێرا خۆی کۆبکاتەوە. هاوسۆزی و بوون لەوێ: پێی بڵێیت "من لێرەم لەگەڵت و هەستت پێدەکەم" زۆر کاریگەرترە لەوەی بڵێیت "دەبێت بەهێز بیت".ئەمە تێگەیشتنێکی زۆر جوانە بۆ دەروونی مرۆڤ و پەیوەندییەکان. پێتبوایە زۆرجار خەڵک لەبەر ئەوەی نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ خەفەتی کەسانی تردا بکەن پەنا دەبەنە بەر وتنی "بەهێزبە"، یان بەڕاستی بڕوایان وایە ئەوە باشترین یارمەتییە؟ Instagram:sophomaniac101
"ئەو کاتەی وا دەزانیت دەزانیت، لەوێوە نەزانینت دەست پێدەکات" 🧠🌱 هەندێک جار، گەورەترین کۆسپ لەبەردەم زانین نەزانین نییە بەڵکو ئەو باوەڕەییە کە پێمان وایە دەزانین. کاتێک مرۆڤ دەڵێت: «من دەزانم»، زۆرجار پرسیارکردن و گوێگرتن کەم دەکاتەوە، چونکە وا دەزانێت گەیشتووە بە کۆتایی ڕێگاکە. بەڵام زانین کۆتایی ڕێگا نییە بەڵکو دەستپێکی ڕێگایەکی نوێیە. ئەو کەسەی بەڕاستی دەزانێت، سنووری نەزانینی خۆی دەناسێت. بۆیە بە ئاسانی دەڵێت: «نەزانم.» نەزانم، وشەیەکی لاوازی نییە بەڵکو هەندێک جار دەستپێکی زانینی ڕاستەقینەیە. چونکە کاتێک دان بە نەزانینت دا دەنێیت، پرسیار دەکەیت کاتێک پرسیار دەکەیت، دەگەڕێیت کاتێک دەگەڕێیت، فێر دەبیت و کاتێک فێر دەبیت، چیتر ئەو مرۆڤەی دوێنێ نیت. لەوانەیە هەڵەکەمان ئەوە بێت کە پێش ئەوەی تێبگەین، بڕیار دەدەین کە تێگەیشتووین. هەموو ئەو شتانەی کە ئەمڕۆ پێت وایە دەیانزانی، بەشێکن لەو شتانەی سبەی دەزانیت کە هێشتا نەتزانیوە.📚💫 ناصر العقيل
"هەموو کەس دەتوانێت کەشتی لێبخوڕێت کاتێک دەریا ئارامە بەڵام سەرکردایەتی و شارەزایی ڕاستەقینە لە کاتی شەپۆل و زەحمەتیدا دەردەکەوێت"⚓🌊.
اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ وَبَارِكْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ 📿💚.
کات، ژیان، ترس... چەند وانەیەک لە دونیای ئەنیمەیشن 🧸🩵. کۆنگ فو پاندە (Kung Fu Panda) 🐼 "ئەوەی کە لە ئێستای خۆی دەژیت، نە ترسی بەیانی دەیکوژێت و نە حەسرەتی دوێنێ" ڕۆح (Soul) 🌱 "واتای ژیان تەنها گەیشتن بە ئامانج نییە، بەڵکو چێژ وەرگرتنە لە هەموو چرکەساتێکی" دیاناسۆڕە چاکەکە (The Good Dinosaur)🦕 "لە دواوی هەر ترسێک، دەرفەتێکی نوێ و جوانییەک لە چاوەڕوانیتدایە"
یَـٰٓأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَعِینُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِینَ (البقرة:١٥٣) ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوه داوای کۆمەک و یارمهتی لە خوا بکەن بەهۆی ئارامگرتن و نوێژ کردنهوە دڵنیابن کە خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە. 🤎🍃.
"دواکەوتن لە خەڵکی"🖤 هەندێک جار موبایلەکەت دەکەیتەوە و دەبینی یەکێک لە هاوتەمەنەکانت هاوسەرگیری کردووە، یەکێکی دیکە کاری باشی دەست کەوتووە، کەسێکی تر ئۆتۆمبێلێکی نوێی کڕیوە، یەکێکی دیکە دەستی بە پڕۆژەیەک کردووە و سەرکەوتوو بووە، و کەسانێکی دیکە زۆر شوێنە جیاوازەکانی جیهان گەڕاون و چەندین ئامانجیان بەدەست هێناوە. ئینجا موبایلەکەت دادەخەیت و بە خۆت دەڵێیت: «من لە کوێم؟ بۆچی هەمووان بەرەو پێشدەچن، بەڵام من هەر لە هەمان شوێنم؟ بۆچی وا هەست دەکەم زۆر دواکەوتووم؟» ئەگەر ئەم هەستەت هەبووە، تەنیا نیت… زۆرێک لە خەڵکی بە هەمان ئەزمووندا تێدەپەڕن. ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە ڕۆژانە ژیانی خۆمان بە هەزاران کەس بەراورد دەکەین. بە تەنیا بە چەند چرکەیەک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەبینین کە ئەوان سەرکەوتوون، دڵخۆشن، سەرمایەدارن، گەشت دەکەن و خەونەکانیان دەهێننە دی. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە تۆ تەنیا (ئەنجامەکە) دەبینیت، نەک چیرۆکی گەیشتن بەو ئەنجامە. پلەی کارەکەیان دەبینیت، بەڵام شەوانی بێخەوی و ماندووبوونیان نابینیت. سەرکەوتنیان دەبینیت، بەڵام نە شکستی یەکەم، نە شکستی دووەم، نە دەیان هەوڵی بێئەنجامیان نابینیت. پێکەنینەکانیان دەبینیت، بەڵام فرمێسکەکانیان نابینیت. خانو و ئۆتۆمبێلە جوانەکانیان دەبینیت، بەڵام فشار، قەرز، کێشەی خێزانی یان ئەو نائارامییەی لە دڵیاندا هەڵیانگرتووە نابینیت. تۆ تەنیا پۆستێکی یەک خولەکی دەبینیت، بەڵام ئەوان ڕەنگە ساڵانێکی تەواویان بۆ گەیشتن بەو یەک خولەکە تێپەڕاندبێت. لەبیرت بێت، تۆ ناتوانیت پەڕەی یەکەمی ژیانی خۆت بە پەڕەی کۆتایی ژیانی کەسێکی تر بەراورد بکەیت. هەر مرۆڤێک و کاتی خۆی هەیە. هەندێک کەس لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا سەرکەوتوو دەبن، هەندێکی تر لە ٣٥ یان ٤٥ ساڵیدا سەکەوتوودەبن. هەندێک زوو دەگەن بە ئامانجەکانیان، هەندێکی تر درەنگتر… بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هەموو کەسێک ڕێگەی تایبەتی خۆی هەیە. دواکەوتوو نیت، تەنیا لە ڕێگەی خۆتدای. ئەگەر ئەمڕۆ هێشتا نەگەیشتوویتە ئەو شوێنەی ئارەزووی دەکەیت، ئەوە واتای شکستخواردن نییە واتای ئەوەیە کە چیرۆکەکەت هێشتا بەردەوامە. خۆت بە کەس بەراورد مەکە، چونکە ئەو بەشەی تۆ لە ژیانی خەڵکیدا دەیبینیت، زۆرجار تەنیا باشترین ساتەکانیانە؛ نەک تەواوی ژیانیان. لە شوێنی ئەوەی چاوت لە ژیانی کەسانی تر بێت، چاوت لە هەنگاوەکانی خۆت بێت. هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێربە، هەنگاوێکی بچووک بەرەو خەونەکانت بنێ و متمانەت بە ڕێگەکەت هەبێت. لە ڕوانگەی ئایینی لە ئیسلامشدا هەر مرۆڤێک ڕزق، تەمەن، سەرکەوتن و تاقیکردنەوەی تایبەتی خۆی هەیە. خوای گەورە بۆ هەر کەسێک کات و پلانی تایبەتی دیاری کردووە، بۆیە بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی تر تەنها دڵتەنگی و ناڕەحەتی زیاد دەکات. خوا دەفەرموێت: ﴿وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ﴾ «ئاوات بەوە مەخوازن کە خوا بە هۆیەوە هەندێکتانی بەسەر هەندێکی دیکەدا باشتر کردووە.» (النساء: ٣٢) ئەرکی ئێمە ئەوەیە هەوڵ بدەین، پشت بە خوا ببەستین و دڵنیابین ئەوەی خوا بۆمانی هەڵبژاردووە، لە کاتی گونجاوی خۆیدا دێت. ڕاستەقینەترین سەرکەوتن ئەوەیە کە مرۆڤ لە خوا نزیک بێت، قەناعەتی هەبێت و بەردەوام لە هەوڵداندا بێت و ڕۆژانە باشتر بیت لەو کەسەی کە دوێنێ بوویت.🤎📖 نوسەری عەرەبی؛ ئەنەس عابر
"بەردەوام بە لە گەشەپێدانی خۆت"🤎📖 ئەمڕۆ: ماندووبە، فێربە، پێشبکەوە. سبەی: بدرەوشێوە و سەرکەوتوو بە.
без подписи
"بەردەکە ویستی ببێتە دیوار، بەڵام گوڵەکە کردی بە (نیشتمان) جیاوازییەکە لەوەدایە کە چۆن سەیری ئاستەنگەکانی بەردەمت دەکەیت"🩷🌼.
وەکوو ڕۆژ ئەو مەهە لەو دوورە دەرکەوت لەمێوە ئەشک و ئاهی ئێمە سەر کەوت کە ئەو لێو و ددانەم دی، بە جارێ لە بەر چاوم هەموو لەعل و گوهەر کەوت وەنەوزێکم شەوێ دا، گەیییە سەرم و وتی: هەستە، هەتاوت وا لە سەر کەوت لە کێ یا ڕەب خەبەرپرسی بکەم من کە هەر کەس بۆ خەبەر چوو، بێ خەبەر کەوت دڵم وەک شێری بێشەی شوعلەگرتوو لە سینەی پڕ لە سۆزم دەربەدەر کەوت بە تیر ئەمڕۆ دڕی وا هەرچی پێش هات خودا پێ داوە هەر کەس بەر نەزەر کەوت لە سەر خۆ چوو بە دەم گریانەوە دڵ گەڕەک پڕ بوو کە ئەم منداڵە دەرکەوت لە ڕۆژاواوە ئیمشەو بێ نیقابە مەهی من، ماهی عالەم بێ مەفەڕ کەوت بە خۆڕایی ئەوەندەم ناڵە کێشا لە سینەم دا پسا، ما، بێ ئەسەر کەوت برۆی ئەو شۆخە ئەمڕۆ تێغی کێشا نەجاتی دا بە ڕەحمەت هەرچی بەر کەوت بە پیر ئەو ڕۆژەوە مەحوی ئەوەندە بە سەر چووبوو، وەکوو شەونم لە سەر کەوت
تا ئەو کاتەی کە کۆمەڵانی خەڵک بۆ ساڕێژکردنی حاڵی یەکتر هەست بە بەرپرسیاریەتی نەکەن، عەدالەتی کۆمەڵایەتی گەشە ناکات...
لە هەبوون بۆ کاریگەربوون 🖤💫 ئەو ساتەی تێگەیشتیت کە تۆ دەسەڵاتت هەیە دونیاکە باشتر بکەیت و مۆری خۆتی لێ بدەیت، ئیتر هەرگیز ژیانت وەک جاران نامێنێت و دەستدەکەیت بە ژیانکردن نەک تەنهـا کەسێک بیت کە هەبێت..🖤🌒