چۆمی مەجیدخان
Статистикаکاناڵێک تایبەت بە وێنە و هەواڵی چۆمی مەجیدخان ، شێعر و بابەتی کوردیی @amir27171 @mubin12 @Ez_azadim @Aryakurdistanii
- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 27
- Всего постов
- 136
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 309
- 1/48двое суток
- 354
- 1/72трое суток
- 381
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
خەڵک هەتا «ئەقڵیان کەم» و «پشتییان چەم» نەبێ، هیچ «دیکتاتۆرێک» بە هیچ «مەبەستێک»، هەر چەند «بەهێز» ناتوانێ سواری «کۆڵ‌یان» بێ! ئەگەر کەسێک «جارێک» بە هەر «ئەمرازێک» هەڵمانخەڵەتێنێ، ئەو شیاوی «نووڕونزا»یە، نە شیاوی «ئافەرین»، بەڵام ئەگەر ئێمە بۆ جاری دووھەم بە هەر «ترس و گوڕەیەک» فریوی هەر کەسێک بخۆین، ئەوە ئێمەین کە دەشێ «شەرمەزار» و «سەرنەوی» بین! شەفیعی موتتەهەر وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۲۲‌ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
✍هەر ماسوولکەیەک کاری پێ نەکەین لاواز و لاوازتر دەبێ؛ شعوور و ویژدانیس لە ئینساندا وەکوو ماسوولکە وان. 👤یۆستاین گاردەر وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۲۳ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی
✍بوونی تەنیا مرۆڤێکی ناشاد و بێ نەشە بەسە تا ماڵێک بەگشتی ژەهراوی و فەزای ئەو ماڵە ڕەش و تاریک بکات. نەبوونی مرۆڤێکی ئاوا بەس بە پەرجۆ و مۆجزە مەیسەر دەبێ. بەڵام، بە پێچەوانە، شادی و بەختەوەری وەکوو ئەو پەرەستێن نێ. بۆ....؟ 👤 فرێدریش نیچە وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۲۳ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
❄️سڵاورۆژباش ❄️ئەمڕۆ شەممە 🌺 ۲۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی 🌺 ۲۴ی موردادی ۱٤۰۵ی هەتاوی 🌺 ۱۵‌ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی 🌺 ۲ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴٨ی مانگی 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
نەمانهێشت ئینسان بە ئارد بکڕدرێ هێمن موكریانی ڕۆژێک له‌بن دیوارێکی خوار و خێچ، خۆم له‌به‌ر به‌ڕۆچکه هه‌ڵخستبوو و چیلکه‌م له هه‌ردی ده‌وه‌ژاند، هێشتا خاکه‌لێوه بوو وڵات نه‌خه‌مڵیبوو. بیرم له حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره ده‌کرده‌وه. چه‌ند منداڵی دێ هاتنه لام، یه‌کیان کوتی: فڵانه‌که‌س خه‌ریکه ژن بێنێ! ئه‌و فڵانه‌که‌سه پیره‌پیاوێکی دڵڕه‌ش و کۆنه‌گزیرێکی به‌دفه‌ڕ بوو، که‌س کچی نه‌ده‌دایه و بێ ژن مابۆوه. پێکه‌نیم و کوتم: ئای له‌و درۆیه! منداڵ تێکڕا وه‌جواب هاتن. به‌په‌له‌په‌ل و سوێند و قورئان خواردن کوتیان درۆ ناکه‌ین، ئه‌وه خه‌ریکه کچی ئه‌و کابرا عه‌جه‌مه بکڕێ و له خۆی ماره بکا، ماشه‌ڵـڵا جوانیشه. ـ چی چی؟! بیکڕێ؟! - به‌ڵێ به‌ڵێ بیکڕێ و له خۆی ماره بکا! وه‌ک فیشه‌ک له جێی خۆم ده‌رپه‌ڕیم و منداڵ که‌وتنه شوێنم. که چوومه حه‌وشه‌ی کابرا، دیتم بۆ خۆی له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه و لاقی هاویشتۆته سه‌ر لاقی هه‌ر وا بزه‌ی سمێڵانی دێ، پیره‌پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت و ته‌ژه و وشک، به‌ڵام به داروبار له بن دیوار هه‌ڵتروشکاوه و چوار منداڵی ڕه‌شوڕووت و له‌جه‌ر له ده‌وروبه‌ری که‌وتوون؛ کچێکی باڵابه‌رز و ئه‌سمه‌ر و چاو و برۆ جوان، به‌ڵام له‌ڕ و لاوازیش پاڵی وه کۆڵه‌که‌ی بێڵاکه‌وه داوه؛ چاره‌ڕه‌شی و نه‌گبه‌تی له‌و دیمه‌نه ده‌باری. - ها کوێخا ئه‌وه چیه؟ - قوربان چیت لێ وه‌شارم ئه‌و کچه‌م له‌و پیره مه‌شه‌دییه کڕیوه. - کڕیوته؟ به چه‌ند؟ - وه‌ڵا قوربان به پوتێک ئارد(زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کیشی بۆ کرد). ئاگرم له جه‌رگ به‌ربوو، مچوڕکێکم له به‌ری پێوه هات و له تۆقی سه‌رم ده‌رچوو، به‌ری چاوم تاریک بوو، خه‌ریک بوو به گژ ئه‌و پیاوه دڵڕه‌شه‌دا بێم، به‌ڵام پیشم خوارده‌وه، خۆم ڕاگرت و له مه‌شه‌دیم پرسی: ئه‌و کچه بۆ ده‌فرۆشی؟ ملی به‌لارەوە نا ، هه‌نسکێکی ساردی هه‌ڵکێشا، ئاوی له چاوان گه‌ڕا و کوتی: دایکی دوو ڕۆژ پێش له برسان مرد، بۆ خۆشی که‌نه‌فت بووه هه‌ربینا سلار بۆوه. ده‌ستی بۆ لای منداڵه‌کان ڕاداشت و کوتی: ئه‌وانه‌ش برسین بۆیه‌ی ده‌فرۆشم تا بۆخۆی له برسان نه‌مرێ و ئه‌وانه‌ش بژێوی چه‌ند ڕۆژێکیان هه‌بێ، سه‌ربه‌سه‌ر به زێڕم نه‌ده‌دا و ئێستا به ئاردی ده‌فرۆشم. له کچه‌که‌م پرسی: تۆ به‌و کاره رازیت؟ مێرد به‌و کابرایه ده‌که‌ی؟ فرمێسکی به چاوه جوانه‌کانی‌دا هاته خوار، به‌شه‌رمه‌وه کوتی: نینم ئوشاقلار ئاچدلار( چ بکه‌م منداڵه‌کان برسین؟) کوتم: ئه‌گه‌ر خێرۆمه‌ندێک ئه‌وه‌نده ئارد بدا به باوکت هێشتا حازری شوو به‌و کابرا پیره بکه‌ی؟ به‌بێزارییه‌وه کوتی: یوخ وه‌ڵا!(نه به‌خوا!) له‌و که‌ینوبه‌ینه‌دا ژن و منداڵی ئاوه‌دانی ئاپۆره‌یان له ده‌وری من دابوو، له قسه‌کانمان نه‌ده‌گه‌ییشتن. من نه‌قڵه‌که‌م له سه‌رڕا بۆ گێڕانه‌وه؛ ژنه‌کان تێکڕا کوتیان: ئه‌یه‌ڕۆ چ خێر بوو کافرستانییه؟ گزیره پیره‌یان تفباران کرد و هه‌موو به غار چوونه‌وه ماڵی خۆیان؛ ئینسانییه‌ت گه‌ییشته ئه‌وپه‌ڕی، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار که‌س به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گه‌ڕاوه، هه‌ر یه‌که له‌قه‌ده‌ر خۆیان، نان، کولێره، ئاردی گه‌نم، جۆ، گه‌نمه‌شامی، هه‌رزن، ماش، نۆک، نیسک، ته‌نانه‌ت برنج و ڕۆن و جلکه کۆنیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو، زگی منداڵه‌کانیان تێر کرد و توره‌که‌ی مه‌شه‌دییان ئاخنی. ئه‌و وه‌خته من له خۆشییان گریام، که دیم منداڵه قۆشمه‌کانی دێ که له‌سه‌ر دوو شایی مێشێن و جگێن و شێروخه‌ت سه‌ری یه‌کتریان ده‌شکاند، به په‌له‌په‌ل و هه‌له‌هه‌ل زارکی کیسه په‌ڕۆکانیان ده‌کرده‌وه و هه‌رچی قه‌ره‌پوڵی هه‌یانبوو له مستی پیره مه‌شه‌دییان ده‌کرد و بۆ خۆیان بە مافنگی ده‌مانه‌وه. هه‌ستی ئینسانیی ئه‌و کیژه کوردانه ئاواتی شه‌یتانیی ئه‌و دێوه‌زمه بله‌وه‌زه‌ی کرده بڵقی سه‌ر ئاو که قرمی له‌و کچۆڵه به‌سته‌زمانه خۆش کردبوو. چه‌ند دڵم خۆش بوو که به هه‌موان نه‌مانهێشت له گونده خنجیله‌نه‌که‌ماندا ئینسان به ئارد بکڕدڕێ. سەرچاوە؛ پێشەکیی کتێبی " تاریک و روون " 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
وەکوو زریان پشوو ئەدەم بەڵام نانووم وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم... «شێرکۆ بێکەس» 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
ئەوین ئەی نەونەمامی باخی ژینم هەور ناگا بە ناڵین و برینم دڵم بۆتە هەواری نامۆرادان مەڕۆ مەکولێنەوە چیدی برینم دەکەم یادت هەتا ڕۆژێ دەمێنم دەمێنم گەر لە یادیشت نەمێنم دڵی خۆمم لەبۆ کردوویە لانک خەیاڵی تۆ لەوێدا ڕادەژێنم شەوێکی ڕەش بوو وەک ڕووی دوژمنانم کە تۆ ڕۆیشتی ئەی ئارامی گیانم پەپوولێکم لە دەوری شەم دەسووتێم دەزانم ئاوری گرتۆ نیهانم لەسەر ڕوو لادە ڕووبەندت دە تاوێ هەور لاچێ دەبا ڕۆژ بێتە ساوێ گڕ و تینم لە تاریکایی ناوێ ڕوواوم چون لەسەر ڕیشەی هەتاوێ عەزیزم تاقی ئەبرۆت هەڵتەکێنە بزەی شیرین لە لێوت هەڵوەرێنە بە زەردەخەندەیەک ئەی خۆشەویستم بناخەی ژیانی ژینم هەڵوەشێنە ئەمن نەمزانی کاکە قەدری لاوی ئەتۆ قەدری بزانە تاکوو ماوی بەڕاستی لاوەتی چا سەروەتێکە کە پیر بووی ئاخری دەمری لە تاوی هۆنراوە: ڕەسوڵ ڕەش ئەحمەدی (هەڵوەدا) 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
دێت و ڕادەبڕێ وە کوو سەروی ڕەوان من چیبکەم؟ کە بەقووربانی نەکەم ڕۆحی ڕەوان من چیبکەم؟ قەدی ئەو شۆخە وەکوو دووخ و خەدەنگە ئەفسوس پشتەکەم کۆمە وەکوو ماڵی کەوان من چیبکەم؟ تازە هەنگاوی شلم کوانێ دەبێ بۆ شەوڕاو جوانە زۆر جوانە بەڵێ ڕەوتی کەوان من چیبکەم؟ زەبری ئاوزەنگی بڕا و شل بووە دەستی جڵەوم دێ دەنا پڕمەیی بۆر و بدەوان من چیبکەم؟ ژوانی خۆشی هەڕەتی لاوەتی دێتە خەونم کاتی ئاویلکە لەگەڵ زیندە خەوان من چیبکەم؟ شەو هەتا ڕۆژێ لەبەر ئێشی لەشم ناڵەم دێ دێتە گوێم دەنگی (گەلۆ) و (نیوەشەو)ان من چیبکەم؟ بارگەیان تێکەوە پێچاو بەڕێ بوون یاران لە دنێ وا بە تەنێ پاشی ئەوان من چیبکەم؟ ژیانی من ئێستە وەکوو خۆری دەمی زەردەپەڕە پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان من چیبکەم؟ (سروە) هات خونچە گوڵی باخی ئەدەب پشکووتن باخەوانی گەرەکە تازەجەوان من چیبکەم؟ ئاو نەبوو ئەو دەمی (هێمن) مەلەوانی کورد بوو ئاو شوکور زۆرە وەرن زوو مەلەوان من چیبکەم؟ #هێمن💕 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
#پەندی_پێشینیان دەنگ: ئەیووب ئاغازادە 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
تێکست ؛ ئالان هەولێری دەنگ ؛ ژیری دەستکرد 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
چ هاوارێکە دەرد و ژان بە نەی کرد ڕقی ڕشت و پیاڵەی پڕ لە پەی کرد لە ئێوارەی غەریبی و بێ کەسیدا منی تەنیای لە خزم و خێش و بەی کرد مامۆستا #دڵبەخوێن 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
✍️ چیرۆک #ڕاستی و دروستی ڕۆژێک دوو فەلەیی (مەسیحی) ماندوو و توونی لە چۆڵگە و لەیلانێ ون بوون لەپڕ لە دوورە چاویان بە مزگەوتێک کەوت. دەیوید بە ئێستیوی گوت: کە گەیشتینە مزگەوتەکە من دەڵێم نێوم موحەممەدە تۆش بڵێ نێوە عەلییە. ئێستیو گوتی: من بە خاتری ئاو نێوی خۆم ناگۆڕم. گەیشتنە مزگەوتەکە. خواناسێکی زانا لە مزگەوت بوو، گوتی ناوتان چییە؟ یەکیان گوتی ناوم ئێستیوە و ئەوەی تریشیان گوتی ناوم موحەممەدە کە دوو ڕۆژە لەو چۆڵگە و لەیلانە سەرمان لێشێواوە و ڕێگامان ون کردووە و ئێستاش زۆر توونی و برسیین. شێخ گوتی: خێرا ئاو و خواردن بۆ ئێستیو بێنن. موحەممەد تۆش لەبەر ئەوەیکە مانگی ڕەمەزانە، دەبێ تا کاتی بەربانگ ڕاوەستی😁😂😂😂 ڕاستی و دروستی تەنیا لابڕ و نزیکترین ڕێگای بێ پێچ و پەنا و قووڵکەیە، بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن! وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۲‌ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🌾سڵاورۆژباش 🌾ئەمڕۆ هەینی 🌺 ۲۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی 🌺 ۲۳ی موردادی ۱٤۰۵ی هەتاوی 🌺 ۱۴‌ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی 🌺 ۱‌ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴٨ی مانگی 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بیرت ئەکەم مەزهەری خالەقی 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
بۆزاخاوی مێشک 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
روحی شادویادی هەرمان 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
حوسێن خاجەئەمیری هونەرمەندبەناوبانگی ئاوازی ئێران کۆچی دوایی کرد(ئیرەج) 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🌾سڵاورۆژباش 🌾ئەمڕۆ پێنجشەممە 🌺 ۲۲‌ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی 🌺 ۲۲‌ی موردادی ۱٤۰۵ی هەتاوی 🌺 ۱۳ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی 🌺 ۲۹ی سەفەری ۱۴۴٨ی مانگی 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
🌿💫 ئێوارەی غەمگین خۆرنشینی ئاسۆی بەهار لەخوێناویی ئاوابوونا وردە وردە ئەچێتە خوار کڵپەی دوایی لەدەروونا ئەسوتێنێ بۆ شەوی تار. ئەڵی: بوونی ئەم دنیایە وەکوو تیشکم ئەتوێتەوە کام شەوقی جوانی رووی دنیایە وەک هەناسەم ئەبڕێتەوە. کام بەهار زۆر شۆخ و شەنگ کام ئاواتی دڵ قەشەنگە کام دنیا پڕ لەخۆشییە دوور لەڕەنگی ڕەش پۆشییە ئەبڕێتەوە، ئاوا ئەبێ رۆژی لەناو شەوا ئەبێ *** ئێوارەیە دنیای جوانیی وەکوو ساوایەکی دڵ پاک بزەی مژدەی سەر لێوانی ئارامە بۆ گیانی رووناک. منیش تەنیام لە قەدپاڵێ سەرنجم ونی ئاسۆیە دڵی پڕم... وەک مناڵێ خەیاڵی وا لەشوێن تۆیە. دەروون بەئاخی ناکامیی پەستە وەک سەیوانی ماتەم سروشت باوەشی ئارامی گرتۆتەوە بۆ ئەم کاتەم. ئەرخەوانی گیانی پەستم دڵنیایی دڵم بیر‌و هەستم هۆنراوە بۆ تۆ رێک ئەخا. هەزاران یادی رابردوو لەناو بیرما یەن‌و ئەچن وەک ئەستێرەی رێی ون کردوو لەهەوری خەمما ون ئەبن. دە ئەی ئێوارەی خۆرنشین! مەڵبەندی تاسەی تەنیایی ئەی جێ‌نزرکەی ماتەمین "شێرکۆ بێکەس" سلێمانی/1962 🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️