انجمن سبز چیا
Статистикаپاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه ارتباط با ادمین کانال چیا: @chya_admin web: www.chya.ir instagram: https://ig.me/chya_ngo Tel: 09207765352 09187765338 شماره کارت انجمن سبز چیا: 6104337913074793
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 27
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 654
- 1/48двое суток
- 749
- 1/72трое суток
- 808
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
کومیتەی فێرکاری ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە دەبات: پەنێلێک لە سەر تەوەری ئاو چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاو بۆ کشتوکاڵ؛ مەترسی بە فیڕۆدانی سەرچاوە ئاوییەکان کات: ڕۆژی شەممە؛ ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی، کاتژمێر ۴ی ئێواره شوێن: بەشی ٣ی شارەکی بەهاران هۆڵی بینای ڕێکخراوەی بارانی ڕەحمەت هاتن بۆ هەمووانە @chya_ngo
کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوه دەبات؛ گەشتی زانستیی بۆ نێو سروشت کات: چوارشەممه؛ ٢١ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ کاتژمێر: ۴ی دووانیوەڕۆ شوێنی کۆبوونەوە: باوەڕەشی، یارانکۆ __ کمیتە کودک و نوجوان انجمن سبز چیا برگزار میکند؛ سفر علمی به طبیعت زمان: چهارشنبه؛ ۲۱ مردادماه ۱۴۰۵ ساعت: ۴ بعدازظهر مکان حرکت: باوەڕەشی، یارانکۆ @chya_ngo
اعتراض به کمکاری و زمینهسازی برای تغییر کاربری و واگذاری فضای آموزشی در محله بهاران فاز یک شهرستان مریوان خطاب به مردم شریف و آگاه شهرستان مریوان شورای انجمن های مردمنهاد شهر مریوان، متشکل از نهادهای مدنی و انجمن های فعال شهرستان، نسبت به کمکاری و تأخیر در تعیین تکلیف، تملک و صدور سند یک قطعه زمین با کاربری آموزشی، واقع در محله بهاران فاز یک مریوان، و همچنین نگرانی از فراهمشدن زمینه برای تغییر کاربری، واگذاری یا اختصاص این زمین ، حتی تحت عنوان آموزشی، خارج از هدف مدرسهسازی و آموزش عمومی دانشآموزان، اعتراض جدی خود را اعلام می دارد. بر اساس اطلاعات و سوابق موجود، این زمین به مساحت ۳۸۶۰ مترمربع با کاربری آموزشی(دبیرستان)، با توجه به حمایتهای مردمی و اهالی محل و نیاز مبرم شهرستان به فضای آموزشی و مدارس، ظرفیت مهمی برای توسعه زیرساختهای آموزشی مریوان به شمار می رود. با وجود کمبود جدی فضای آموزشی، تاکنون انتقال رسمی سند و مالکیت آن از سوی اداره راه و شهرسازی به اداره آموزش و پرورش شهرستان انجام نشده و این زمین همچنان بلاتکلیف مانده است؛ وضعیتی که می تواند آن را در معرض تغییر کاربری، واگذاری یا تصرف قرار دهد. این وضعیت، نگرانی و اعتراض جدی شهروندان به ویژه اهالی محل را به دنبال داشته است. با توجه به کمبود شدید فضای آموزشی در مریوان، انتظار می رود تمامی دستگاههای ذیربط، از جمله فرمانداری، اداره راه و شهرسازی و دادگستری شهرستان مریوان، از هرگونه اقدام یا پیگیری برای تغییر کاربری و اختصاص این زمین خارج از مسیر آموزشی خودداری کنند و اجازه دهند این زمین صرفاً در راستای تأمین فضای آموزشی عمومی، مدرسهسازی و آموزش دانشآموزان شهرستان مورد استفاده قرار گیرد. بدیهی است منظور از حفظ و اختصاص این زمین به آموزش، تأمین فضای آموزشی عمومی و ساخت و توسعه مدارس و مراکز آموزشی مورد نیاز دانشآموزان شهرستان است و نباید عنوان آموزش یا مرکز آموزشی، مبنایی برای اختصاص این زمین به مراکز آموزشی اختصاصی، سازمانی، اداری یا حرفهای دستگاهها و نهادهای دیگر قرار گیرد. همچنین شایستە است اشارە شود که در حدود یک سال اخیر، اداره آموزش و پرورش شهرستان مریوان با کمک خیرین و همراهی آنان اقدامات و پیگیریهای قابل توجهی در زمینه توسعه فضاهای آموزشی و بهبود سرانه آموزشی انجام داده است؛ با این حال، با توجه به نیازهای موجود، ضرورت دارد این اقدامات با جدیت، شتاب و استمرار بیشتری دنبال و تقویت شود. بر این اساس، انتظار می رود با پیگیری و هماهنگی فرمانداری شهرستان مریوان، اداره راه و شهرسازی و اداره آموزش و پرورش، و از طرفی حمایتهای مالی و لجستیکی اهالی محل، روند تثبیت و حفظ کاربری آموزشی این زمین و انتقال رسمی آن با جدیت دنبال شود. لازم است از هرگونه تغییر کاربری، واگذاری یا اختصاص این زمین و یا موارد مشابه به دستگاههای دیگر برای اهداف غیرآموزشی و خارج از مسیر مدرسهسازی و تأمین آموزش عمومی دانشآموزان جلوگیری شود. شورای انجمنهای مردمنهاد شهر مریوان با تکیه بر حمایتهای مردمی و ضرورت حفظ و توسعه فضاهای عمومی مورد نیاز شهروندان، از جمله فضاهای آموزشی، مذهبی، بهداشتی، ورزشی ، پارکها و سایر فضاهای خدماتی، تأکید می کند که این فضاها و زمینهای دارای کاربری و ظرفیت عمومی در سطح شهر ، سرمایهای عمومی و متعلق به آینده مردم و فرزندان این شهرستان هستند و نباید به دلیل تأخیرهای اداری، کمکاری یا تغییر کاربری، از مسیر اصلی خود خارج شوند. انجمنهای مردمنهاد شهر مریوان: ۱. انجمن فرهنگی ادبی مریوان ۲. انجمن فرهنگی ادبی روجیـار ۳. انجمن سبز چیا ۴. کانون علمی فرهنگی رونان ۵. انجمن فرهنگی هنری ڤەژین ۶. انجمن مردمی پیشگیری از مواد مخدر (ژیانەوە) ۷. کانون سلامت ژین ۸. سندیکای کارگران بناسازی ۹. اتحادیه ماموستایان آیینی مریوان و هورامان ۵ مرداد ۱۴۰۵ @chya_ngo
دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کەمکاری و خۆشکردنی بەستێنی گونجاوو بۆ گۆڕینی بەکارهێنان و بەخشینی زەویەکی تەرخانكراوە بۆ فێرکاری لە گەڕەکی بەهاران، فازی یەک، شارستانی مەریوان بۆ ڕای گشتیی و خەڵکی بەڕێز و هۆشیاری شارستانی مەریوان شوورای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، کە لە ڕێکخراوە مەدەنی و ئەنجومەنە چالاکەکانی مەریوان پێکهاتووە، ناڕەزایەتی توندی خۆی لە کەمکاری و دواخستنی یەکلایی کردنەوە و بە تاپۆ كردنی فەرمی (سەند) بۆ پارچە زەویەک بە بەکارهێنانی فێرکاری بۆ ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی شارەكەمان، لە گەڕەکی بەهاران، فازی یەکی مەریوان هەڵکەوتووە، و هەروەها نیگەرانی لە خۆشبوونی زەمینە بۆ گۆڕینی بەکارهێنان، بەخشین، یان تەرخانکردنی ئەو زەوییە ـ تەنانەت بە ناوی فێرکاری ـ لە دەرەوەی ئامانجی قوتابخانەسازی و فێرکردنی گشتیی قوتابیان، بە فەرمی ڕادەگەیەنێت. بەپێی زانیاری و بەڵگەنامەکانی بەردەست، ئەم زەوییە بە ڕووبەری ٣٨٦٠ مەتر چوارگۆشە و بە بەکارهێنانی فێرکاری (دبیرستان)، بەهۆی پاڵپشتی خەڵک و دانیشتوانی گەڕەک و هەروەها پێویستی زۆری شارستان بۆ فەزای فێرکاری و قوتابخانە، یەکێکە لە گرنگترین دەرفەتەکان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی فێرکاری لە مەریوان. بەڵام سەرەڕای کەمیی فەزای فێرکاری، هێشتا قۆناخی گواستنەوەی فەرمیی سەند و مڵکییەتی ئەو زەوییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگا و شارسازی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارستان ئەنجام نەدراوە و زەوییەکە هێشتا بێ دیاریکردنی چارەنووس ماوەتەوە؛ ئێستا لە دۆخێکدایە کە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسیی گۆڕینی بەکارهێنان، بەخشین، یان دەستبەسەرداگرتن بێت. ئەم دۆخە بووەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتی گەورەی هاوڵاتیان، بە تایبەتی دانیشتوانی ئەم شارە بەگشتی و گەڕەکی بەهاران بەتایبەتی. لەبەر کەمیی فەزای فێرکاری لە مەریوان، چاوەڕوان دەکرێت هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان، لەوانە فەرمانداری، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگا و شارسازی و لایەنی دادوەری شارستان، لە هەر جۆرە هەوڵ یان پێداگرییەك بۆ گۆڕینی بەکارهێنان یان تەرخانکردنی ئەم زەوییە لە دەرەوەی ئامانجی فێرکاری ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی مەریوان، خۆبپارێزن و ڕێگە بدەن تەنها بۆ دابینکردنی فەزای فێرکاریی گشتی، دروستکردنی قوتابخانە و فێرکردنی قوتابیانی شارستان بەکاربهێنرێت. ئاشکرایە کە مەبەست لە پاراستن و تەرخانکردنی ئەم زەوییە بۆ فێرکاری، دابینکردنی فەزای فێرکاریی گشتی و دروستکردن و گەشەپێدانی قوتابخانە و ناوەندە فێرکارییە پێویستەکانی قوتابیانی شارستانە، و بۆ نابێت ناوی «فێرکاری» یان «ناوەندی فێرکاری» ببێتە بیانوو بۆ تەرخانکردنی ئەم زەوییە بۆ ناوەند، ڕێکخراوە، ئیدارە، یان دامو دەزگا و دامەزراوەکانی دیکە. هەروەها شایستەی ئاماژەیە کە لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارستانی مەریوان بە هاوکاریی خێرخوازیان و هاوڕێییان، گەلێك هەنگاوی گرنگ و کاریگەری لە بواری گەشەپێدانی فەزاکانی فێرکاری و باشترکردنی ڕێژەی فەزای فێرکاری هەڵگرتووە. بەڵام لەبەر پێویستییە بەردەوامەکان، پێویستە ئەم هەنگاوانە بە جدییەتێكی زیاتر، خێراتر و بەردەوامتر درێژەیان پێبدرێت و پشتیوانییان لێبکرێت. بۆیە، چاوەڕوان دەکرێت بە پێداگری و هاوئاهەنگیی فەرمانداریی شارستانی مەریوان، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگا و شارسازی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە، لەگەڵ پاڵپشتیی دارایی و لۆجستیکیی دانیشتوانی گەڕەک، پرۆسەی جێگیرکردن و پاراستنی بەکارهێنانی فێرکاریی ئەم زەوییە و گواستنەوەی فەرمیی تاپۆ بە جدییەت بەردەوام بێت. هەروەها پێویستە لە هەر جۆرە گۆڕینی بەکارهێنان، بەخشین یان تەرخانکردنی ئەم زەوییە ـ یان نمونە هاوشێوەکانی ـ بۆ دەزگا دیکەکان بۆ ئامانجی نافێرکاری و دەرەوەی ڕێڕەوی قوتابخانەسازی و دابینکردنی فێرکردنی گشتیی قوتابیان، پێشگیری بکرێت. شورای ئەنجومەنەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، بە پشتبەستن بە پاڵپشتیی خەڵک و گرنگی پاراستن و گەشەپێدانی فەزا گشتییە پێویستەکانی هاوڵاتیان، لەوانە فەزا فێرکارییەکان، ئایینییەکان، تەندروستییەکان، وەرزشییەکان، پارکەکان و فەزا خزمەتگوزارییەکانی دیکە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەم شوێنانە، سامانی گشتی و سامانی داهاتووی خەڵک و منداڵانی ئەم شارستانەن و نابێت بەهۆی دواخستنی برووكراسی ئیداری، کەمکاری یان گۆڕینی بەکارهێنان، لە ئامانجی سەرەکیی خۆیان لابدرێن. ڕێكخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان: ١. ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان ٢. ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆجیار ٣. ئەنجومەنی سەوزی چیا ٤. کانونی زانستی فەرهەنگیی ڕۆنان ٥. ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری ڤەژین ٦. ئەنجومەنی بۆ پێشگیری لە ماددە هۆشبەرەکان (ژیانەوە) ٧. ناوەندی تەندروستی ژین ٨. سندیکای کرێکارانی بیناسازی ٩. یەکێتی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی كوردی ١٤٠٥/٠٥/٠٥ @chya_ngo
без подписи
بە نێوی مەزنیەزدانی دڵاوای دڵانوان یەکساڵ تێپەڕی، یەکساڵیتر بە سەر کارەساتی دڵتەزێنی لە دەست دانی سێ ڕوڵەی جوانەمەرگی سوورخەڵاتی سنەی باوان. سێ ڕوڵەی بە ئەمەگی ئەم خاکە، سێ لاوی گیانلەسەردەست و ژینگەپارێزی کورد، پەیوەستی کاروانی شەهیدانی کوردستان بوون. هاوڕێیان، دۆستان،ژینگەپارێزان و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان! شەهیدانی ژینگەی سنە؛ کاک حەمیدی مورادی، کاک چیاکۆی یووسفینژاد و کاک خەباتی ئەمینی، بۆ پاراستنی ژینگەی نیشتمان گیانی پاکیان بوو بە قەڵغان بۆ هێشتنەوەی سامانی نەتەوەیی و ژینگەییمان. ئەمڕۆ دیسان پەترۆی زامی ساڕێژنەبووی یەکساڵەی جەرگی سووتاوی دایک و باوک و خێزان و ئازیزان و تاک و کۆمەڵانی ئەم نیشتمانە ئەکولێتەوە، بەڵام با شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان و کۆی کوردستانیانی بەشەرەف و هەروەها ناحەزان و دژبەرانی ئەم خاکە دڵنیا بن! نە لە بیریان ئەکەین و نە ڕێگای سەوزیان بێڕێبوار ئەبێت. ئێرە کوردستانە، ئاخێزگەی پارێزەرانی خاک، ناوەندی بیری سەوزی ڕێبەری شەهید *شەریفی باجوەر* ئێرە کوردستانە، هەر دۆڵ و لاپاڵێکی، هەر شاخ و بنبەردێکی، سێبەری هەر دار بەڕوو و چنارێکی، سەر هەر گابەرد و بستەخاکێکی، سەر هەر کانی و ڕووبارێکی؛؛؛؛ بە چاوەدێری مێژوو، شایەتی لەسەر! لەخۆبوردەیی و گیانبازی و قارەمانی هەزاران ڕوڵەی مەرگبەزێنی کورد ئەدەن. ئێرە کوردستانە، هەر ڕۆژ و مانگ و وەرزێکی شایەتن لە سەر سەدان چیرۆکی کڕنووشبردنی مەرگ، لە بەر پێی تێکۆشەرانی. ئێرە کوردستانە لە بەستەڵەکی زستان و ڕێبەنداندا داری هیوای چرۆ ئەکات و لە خاکەلێوەی بەهاردا گوڵاڵەسوورە و هەڵاڵەبرمەکانی ئەژاکێنن و پەڕەپەڕەی ئەکەن. ئێرە کوردستانە هیواکانی لە پووشپەڕ و جۆزەردان و گەلاوێژدا بە سەدان جار خەزان لێی داوە و دیسانەوە سەری لە دوندی هەورازان هەڵداوەتەوە، ئێرە کوردستانە لە خەرماناندا، خەرمانخەرمان، شەهید ئەدات و خەرمانی ئاواتەکانی ئەسووتێنرێت. ئێرە کوردستانە، کۆڵی بە ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژی و ئیکۆساید نەداوە. ئێرە کوردستانە و هۆلاکۆ ئەبەزێنێ، ئێرە کوردستانە تا بیسووتێنن سەوزتر و ژیناتر ئەبێت. ئەوا بینیتان ئەم بەهارە ئاویەر سەوزتر لە ساڵی پار بوو. ئێرە کوردستانە خوێنی ڕوڵەکانی ئاوێتەی ڕیشەی داربەڕووەکانی بووە، ئەی نابینن تا بیسووتێنن بەرزتر ئەبێت و زۆرتر پەل ئەخات. ئێرە کوردستانە باڵای شەهیدانی بە قەد باڵای کوردستانە. ئێمە بەرەو مەرگ ناڕۆین بەڵکوو لە هەڕەتی باوەڕ بە ژیانی سەربەستانە گیانفیداییمان هەڵبژاردووە، تێکۆشەرانی ئەم خاکە پاکە ئەوەیان سەلماندووە بۆ وەدیهێنانی ئاواتەکان، بۆ ژیانێکی شەرافەتمەندانە و بۆ کوردستانێکی ئاوەدان و سەرسەوز، گەنج و پیری بەدڵێکی ئاوەڵا و سەرێکی سەوداسەرەوە گیان و ڕۆحیان بەختی مانەوەی خاکیان ئەکەن. تا ئەو ڕوژەی هێز و ئیرادەی ڕۆڵەکانی پاڵپشت و پشتیوان بێت، تا ئەو ڕۆژەی جیل لە دوای جیل بە پێکەنین و سەماوە بۆ مەرگ بڕوانن، تا ئەو ڕۆژەی سەر بۆ خاک بێت و گیان بۆ بەخشین؛؛؛؛ نە نیشتمان ئەکەوێت و نە کاروانی تێکۆشان وەستانی هەیە. دایک و باوک و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کوردستانیانی خۆڕاگر دڵنیا بن! ڕۆژێک دێت یەک گوڵمان ناژاکێت، یەک دارمان ناسووتێت، یەک کانیمان وشک نابێت و یەک ڕووبارمان ناخنکێت، خەمی هەڵقرچان و شەهیدبوونی پارێزەرانی گەل و خاکمان ئاسمانی نیشتمان تارماویی ناکات.. ئێمە و کوردستان ئەگەین بە لێوار و قەراخەکانی ئارامی و هەدای ژیان. تا نیشتمان بمێنێت؛ ئەوینی خاک و ڕابوونی نەتەوە و فیداکاریی نیشتمانوانیش ئەمێنێت. ڕوحی بەرزی شەهیدان ئاسوودە، ڕێگای گەیشتن بە ترۆپکی سەربەستی گەل بەردەوام، نیشتمان ئاوەدان. ڕێکخراوی سەوزی چیـــا ڕێکەوتی 1ی گەلاوێژی 2726ی کوردی @chya_ngo
اولین سالگرد یاران جانباخته در آتش آبیدر سنندج ⏱پنجشنبە 1405,05,01 ساعت 16:30 📍سنندج_آرامستان بهشت محمدی قطعه 12 @shiney_newjin_kurdistan
8ی پووشپەڕ، ساڵیادی شەهیدانی سوورخەڵاتی ژینگەی پاوە و نەوسوودی نیشتمان خاکی پیرۆزی نیشتمان وەرگر و دواهەوارگەی جەستەی بێگیانی هەمووانە، بەڵام تامەزرۆیی و هەڵگربوونی وجوودی پاکی تێکۆشەرانی شەهید، ژیان و ژیانەوانییەکی دیکەیە لە دڵی خاکدا و گەڕانەوەی جەستەگەلێکی پاک و بێگەردە کە نیشتمانی دایک بەگەرمی و ئامێزێکی ڕووکراوەوە، درگای ئاوەڵای خۆی بۆ ئەکاتەوە.. شەرەفی پاراستنی خاک و ژیوگا! تایبەتمەندی کەسی تێکۆشەر،نیشتمانپەروەر و لە بەرەی ڕاستەقینەبوونی گەلە.. ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەو بیر و هزرە ژیانبەخشەیە کە ڕۆحی گیانفیدایی و خۆنەویستی و لێبڕاوی لەو کەسانەدا پێک ئەهێنێت.. پاوە و نەوسوودی هەورامانی نیشتمان! زێد و ژیوگا، مەڵبەند و جێپیی سوورخەڵاتانی پارێزەر! کە دڵ و هزر و هەڵسوکەوتیان ئاوێتەی ڕاستەڕێگای بیری سەوز و ئامانجیان سەروەری خاکی پیرۆزی نیشتمان بوو، هەر بەو چەشنەش چوونە ڕیزی نەمران و سوورخەڵاتانی خاک و گەلەوە. ئاوا ژیان و ڕێگایەک! خولیا و چێژ، هێز و باوەڕ،گڕ و تینێکی فراوانتر ئەخاتە نێو دڵ و گیانی تاک و کۆمەڵانی خەڵکەوە بۆ گەیشتن بە ئارامی و ئوقرەگرتوویی لەم ژیانە تەمداگرتووە خەسارلێدراوەدا و هەروەها ئاسوودەیی و بەختەوەری بە بوونی کۆمەڵانێکی پێگەیشتووی بەئاوەزی پارێزەرەوە لە نیشتمانێکی ئاوەدان و گەشەدار و خاوەنداردا. لە کاتێکدا شەشەمین ساڵی کۆچی سوورتان تێئەپەڕێنین، تەوژمی سووتمان و کاولکاریی و تاڵان هێشتا بەردەوامە و هاوڕێبازانتان شێلگیرانەتر و بەهێزتر لە پێشوو ڕێگا ئەبڕن و ناو و تێکۆشانی بەبایەختان بووە بە هەوێن و وانەی لەسەرپێبوون و کۆڵنەدری تا گەیشتن بە دەریای هێمنی و سەقامگریی و نەهێشتنی سێبەری ڕەشی دێوەزمەی فەوتان و سووتان و تاڵانی سامانی نەتەوەیی و ژینگەیی لە ئاستی ڕووبەری خاکی پیرۆزی نیشتماندا. شەشەمین ساڵوەگەڕیی شەهیدانی پاوە و نەوسوودی نیشتمان؛ شەهید موختار خەندانی شەهید یاسین کەریمی شەهید بیلال ئەمینی بەرز و پیرۆز ڕائەگرین. ئەنجومەنی سەوزی چیا 8ی پووشپەڕی 2726ی کوردی @chya_ngo
چرا نباید بە پرندگان و حیوانات وحشی غذا داد غذا دادن به پرندگان و حیوانات وحشی در شرایط سرما و یخبندان؛ ملاحظات علمی و زیستمحیطی در فصل زمستان و بهویژه در شرایط سرمای شدید، یخبندان و بارش برف، بسیاری از افراد با نیت کمک به حیات وحش اقدام به غذا دادن به پرندگان و حیوانات وحشی میکنند. اگرچه این رفتار از نظر عاطفی قابل درک است، اما بر اساس اصول علمی اکولوژی و مدیریت حیات وحش، غذادهی عمومی و بدون برنامه حتی در شرایط اضطراری نیز میتواند پیامدهای منفی و گاه جبرانناپذیر به همراه داشته باشد. گونههای وحشی در طول فرایند تکامل، سازوکارهای فیزیولوژیک و رفتاری لازم برای بقا در شرایط سخت زمستانی را به دست آوردهاند؛ از جمله ذخیره چربی، تغییر الگوی فعالیت، جابهجایی مکانی و انتخاب منابع غذایی طبیعی جایگزین. مداخله انسانی از طریق تأمین غذای غیرطبیعی میتواند این سازوکارها را مختل کرده و منجر به وابستگی رفتاری، کاهش توان جستوجوی غذا و افت شانس بقا در بلندمدت شود. در شرایط یخبندان، غذاهای رایج انسانی مانند نان، برنج پخته یا مواد فرآوریشده نهتنها نیاز انرژی جانوران را تأمین نمیکنند، بلکه با ایجاد سیری کاذب، سوءتغذیه و اختلالات گوارشی میتوانند وضعیت جسمی آنها را وخیمتر کنند. همچنین تجمع جانوران در محلهای غذادهی، خطر انتقال بیماریها، افزایش استرس، رقابت شدید و تلفات جمعی را افزایش میدهد. از منظر مدیریت حیات وحش، کمک اضطراری تنها در شرایط خاص، محدود، هدفمند و تحت نظر متخصصان محیطزیست و دامپزشکی حیات وحش توصیه میشود؛ برای مثال در رخدادهای کمسابقه مانند یخبندانهای طولانیمدت یا حوادث طبیعی گسترده که دسترسی جانوران به منابع طبیعی بهطور کامل مسدود شده است. حتی در این موارد نیز نوع غذا، محل توزیع و مدت زمان آن باید کاملاً کنترلشده باشد تا از بروز وابستگی و آسیبهای بعدی جلوگیری شود. کمک مؤثر و مسئولانه به حیات وحش در فصل زمستان بیش از آنکه به معنای غذا دادن باشد، شامل حفظ آرامش زیستگاهها، جلوگیری از مزاحمت انسانی، حفاظت از پوشش گیاهی، کاهش تخریب منابع طبیعی و خودداری از تعقیب یا جابهجایی جانوران است. احترام به چرخههای طبیعی، اساس پایداری جمعیتهای وحشی است. @chya_ngo
بانگەوازێک بۆ هاووڵاتییانی مەریوان: با پێکەوە دارەکانی شارەکەمان بپارێزین هاووڵاتییانی بەڕێز و خەمخۆری مەریوان بەهۆی بەفربارینی چڕی ئەم دواییە، بارێکی قورس لە بەفر، لەسەر لق و پۆپی دارەکانی شار نیشتووە. ئەمەش مەترسیی شکانی لقەکان و زیان گەیشتن بە سەرمایە سروشتییەکەمانی دروست کردووە. ئەگەر بەپەلە فریای نەکەوین، سیمای سەوزی شارەکەمان ڕووبەڕووی زیانێکی بەرچاو دەبێتەوە. لەم سۆنگەیەوە، کومیتەی قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی "چیا"دەستیکردووە بە ڕێکخستنی تیمە خۆبەخشەکانی بۆ "تەکاندنی بەفری سەر دارەکان" لە سەرانسەری شاردا، تا ڕێگری لەم زیانە ژینگەییە بگیرێت. دارەکان بەشێکی زیندووی شوناس و جوانیی مەریوانن و لەم کاتەدا پێویستییان بە هەوڵی یەک بە یەکمان هەیە. داوا لە گەنجان، ژینگەپارێزان و تەواوی هاووڵاتییانی دڵسۆز دەکەین، کە ئاگاداری دارەکانی دەوروبەری ماڵ، کۆڵان و شوێنە گشتییەکان بن. تکایە بە تەکاندنی بەفری سەر لقەکان، یارمەتیدەر بن لە پاراستنیان. دڵنیاین کە هاوکاری و بەشداریی ئێوە لەگەڵ هەوڵەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە پاراستنی سەوزایی شارەکەمان و کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەم شەپۆلی بەفربارینە. لەگەڵ ڕێز و پێزانینێکی زۆردا ئەنجومەنی سەوزی چیا – مەریوان ٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ @chya_ngo
فراخوان مشارکت شهروندان مریوان برای حفاظت از درختان شهری در شرایط بحرانی برف شهروندان گرامی مریوان، در پی بارش سنگین و مداوم برف در روزهای اخیر و انباشته شدن آن بر شاخهها و تاج درختان سطح شهر، خطر شکستگی شاخهها و آسیبدیدگی درختان شهری بهطور جدی افزایش یافته است؛ وضعیتی که در صورت بیتوجهی میتواند خسارتهای قابل توجهی به فضای سبز شهری وارد کند. در همین راستا، کمیتهی بحران انجمن سبز «چیا» با هدف پیشگیری از آسیبهای زیستمحیطی ناشی از بارش برف، فرایند برنامهریزی، سازماندهی و هماهنگی تیمهای داوطلب مردمی را برای تکاندن برف از شاخههای درختان در سطح شهر آغاز کرده است. درختان بهعنوان بخشی از سرمایههای طبیعی و هویتی مریوان، در شرایط بحرانی نیازمند مراقبت جمعی و مسئولانه شهروندان هستند. از جوانان، فعالان محیطزیست و همهی شهروندان دغدغهمند درخواست میشود هر یک متناسب با توان و امکانات خود، نسبت به مراقبت از درختان کوچهها، خیابانها و فضاهای عمومی اطراف محل زندگیشان اقدام کرده و با تکاندن بهموقع برف از شاخهها، از آسیبدیدگی آنها جلوگیری کنند. بیتردید، همراهی آگاهانه و همدلانه شهروندان در کنار اقدامات کمیتهی بحران انجمن سبز چیا، میتواند نقش مؤثری در حفظ فضای سبز شهری و کاهش خسارتهای ناشی از این شرایط جوی ایفا کند. انجمن سبز چیا – مریوان ٨ دیماە ١٤٠٤ @chya_ngo
ژینایی ئەم نیشتمانە بە زاگرۆسەوەیە هەڵمەتی زاگرۆسانەی گوندی گوڵچێری ناوچەی ساڵاڵی نیشتمان لە ڕێکەوتی 1ی بەفرانباری 2725 بە بەشداری گەرموگوڕی پارێزەران و ژینگەوانانی گوندی گوڵچێر و ئەندامانی تێکۆشەری ئەنجومەنی سەوزی چیا بە دانانی نەمامگەلی قەزوان، گۆییژ و بەڕوو و هەروەها ناشتنی دنکە بەڕوو لە تەنیشت دارگەلی کێوی و نێو بەردی ئەو دەڤەرە بەڕێوە چوو. @chya_ngo
بەبۆنەی شەوی چەلەوە، کومیتەی منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا چەندین چالاکی ئەنجام دا مەریوان - کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی "ئەنجومەنی سەوزی چیا" بههاوکاری لەگەڵ منداڵانی بیرسەوزی ئەنجومەن، هەستان بە سازدانی چەندین چالاکی هەمەچەشن و فێرکاری بەبۆنەی هاتنی شەوی چەلەوە. چالاکییەکان کۆمەڵێک بەرنامەی جۆراوجۆریان لەخۆگرتبوو، لەوانە:گێڕانەوەی "چیرۆکی شاماران" بۆ ئاشناکردنی منداڵان بە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان. •باسکردنی بابەتی ژینگەیی وەک "کاریگەرییەکانی گەرما و سەرما لەسەر دارستانەکان". •ئەنجامدانی کێبڕکێیەکی تایبەت بە هۆشیاریی ژینگەپارێزی. لەم ڕێوڕەسمەدا منداڵان بەشدارییەکی گەرموگوڕیان کرد و کاتێکی خۆشیان بەسەربرد. ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە مەبەستی گرنگیدان بە پەروەردەی ژینگەیی لەنێو نەوەی نوێی کۆمەڵگەدا ئەنجام دەدرێت. @chya_ngo
ژینایی ئەم نیشتمانە بە سەوزایی زاگرۆسەوەیە. چالاکیی زاگرۆسانەی گوندی نگڵ کانگای هەڵمەت و ڕاپەڕیوی، بە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئەمەگدار و ئەندامانی پارێزەری کومیتەی دێکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا "گوندی نگڵ" بە ناشتنی دنکە بەڕوو لە نێو سروشتی ناوازەی نگڵی کەڵاتەرزانی نیشتماندا لە ڕێکەوتی 5ی بەفرانباری 2725 بەڕێوە چوو. جێی ئاماژەیە ئامادەبووان یادی تێکۆشانی نیشتمانپەروەرانەی هاوڕێ لاوانی کاکایی لە هاوڕێیانی کۆچکردووی کومیتەی دێکانی ئەنجومەنی سەوزی چیایان لە گوندی نگڵ بەرز و پیرۆز ڕاگرت. @chya_ngo
#هشدار هواشناسی سطح قرمز شماره ی ۱، تشدی فعالیت سامانه سرد بارشی در نیمه غربی استان تاریخ صدور: شنبه ۶ دی ماه ۱۴۰۴ باتوجه به اعلام هشدار قرمز هواشناسی کوردستان، مبنی بر بارش برف سنگین و برودت هوا در هفته جاری، بدینوسیله از گروههای ورزشی، کوهنوردی و…
#هشدار هواشناسی سطح قرمز شماره ی ۱، تشدی فعالیت سامانه سرد بارشی در نیمه غربی استان تاریخ صدور: شنبه ۶ دی ماه ۱۴۰۴ باتوجه به اعلام هشدار قرمز هواشناسی کوردستان، مبنی بر بارش برف سنگین و برودت هوا در هفته جاری، بدینوسیله از گروههای ورزشی، کوهنوردی و همچنین کسانی کە قصد حرکت در جادههای کوهستانی را دارند درخواست میشود تا زمان بهبود شرایط هوایی و عبور سامانه بارشی از منطقه از هرگونه سفر و تردد غیرضروری در مناطق کوهستانی بپرهیزید و توصیه می شود از بارش نعمت الهی در کنار خانواده و دوستان با هم لذت ببریم. انجمن سبز چیا 6 دیماه 1404 @chya_ngo
بالاخره پس از سالها پیگیری و دغدغهمندی، یک اقدام منطقی، درست و در راستای اهداف محیطزیستی انجمن سبز چیا برای حفظ و حراست از تپه بازرگان صادر شد. در طول سالهای اخیر، اعضای این انجمن همواره نسبت به غارت منابع طبیعی و اراضی ملی در این منطقه ابراز نگرانی کرده و بارها با هشدارهای مکرر، موضوع را به نهادهای ذیربط گوشزد کرده بودند. برگزاری برنامههای فرهنگی و محیطزیستی همچون زاگروسانه( سال چهارم؛ ۱۴۰۱) کاشت دانە و نهال درختان جنگلی در تپه بازرگان و تلاش برای افزایش حساسیت عمومی، همگی در راستای جلوگیری از تخریب بیشتر و مقابله با دستاندازی سودجویان و غارتگران به اراضی ملی انجام گرفت. همچنین طی دو سال اخیر، انجمن سبز چیا با ارائه پیشنهادهای مکتوب و شفاهی به شهرداری و اداره منابع طبیعی، نسبت به خطر جدی زمینخواری در این تپه که در ضلع شرقی شهر واقع شده و چشم طمع زمینخواران را به خود جلب کرده است، هشدار داده بود. خوشبختانه در نهایت، تصمیمی بجا و آگاهانه اتخاذ شد و قرار بر آن شد به پارکی جنگلی برای شهروندان مریوانی تبدیل گردد، و در این راستا تپه بازرگان برای احداث این پارک جنگلی به شهرداری مریوان واگذار گردید. انجمن سبز چیا همچنان ناظر بر پیشرفت این طرح امیدوار است در مراحل واگذاری و اجرای آن، و در فرآیند تبدیل تمامی مساحت تپه مذکور به پارک جنگلی و فضای تفریحی عمومی، هیچگونه سوءاستفادهای صورت نگیرد و این سرمایه طبیعی به شکلی اصولی و پایدار در خدمت شهر و شهروندان باقی بماند. @chya_ngo
هەڵمەتی زاگرۆسانەی شارەدێی نێ بە بەشداری خەڵکی گوندی نێ، ئەندامانی تێکۆشەری ڕێکخراوی سەوزی چیا، ڕێکخراوی ملەکەوەی پێنجوێنی نیشتمان و گرووپی شاخەوانی سوورکێوی بانە بەڕێوە چوو. جێی ئاماژەیە هەڵمەتەکە لە نێو بەشێکی دارستانەکانی بەیتەبی نێ بە مەبەستی بەرگریی لە داگیرکاری بەڕێوە چوو کە بەداخەوە لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە مۆڵگەی کاولکارانێک کە بەردەوام بە بنەبڕکردن و سووتانی دارستانی ئەو دەڤەرە بە مەبەستی داگیرکاری بۆ موڵکی تاکەکەسی، تەڕاتێنی خۆیان ئەکەن. #زاگرۆسانە @chya_ngo
без подписи
без подписи