tgindex
ج.م.هەڵبەست...شیعر

ج.م.هەڵبەست...شیعر

Статистика

ج.م.هەڵبەست...شیعر @cmhelbest #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
38
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
1 184
−1 за 5 дн.
Сутки
−1
−0,08%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
426
34 постов
Вовлечённость
36,0%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 38
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
733
1/48двое суток
840
1/72трое суток
905

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 12 авг.из Zoran

    📣                       🥁                          📢            لیستی بەسوودترین و بەچێژترین کاناڵە کوردییەکان هەر بابەتێک کە بەدڵتە، فەرموو... ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی 🔹 فێرکاریی زانستی 📙🖊📋 @renusisaratayi ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 تاڤگەی ئەوین 🔹 وتە و بابەتی بەنرخ 🎁 📗💰 @tavgaeawin ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 Kilimanjaro's Bitter Coffee 🔹 هونەر و وێژە☕️🎼📚📽 @KBC_LM ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸کتێبی دەستی دووی کتێب‌کۆ 🔹 کڕین و فرۆشتنی کتێب 📚💰📚 @ktebko_2 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 وشەی ڕەسەن 🔹 زمان و ڕەسەنایەتی 💎📑✍ @wisheyresen ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 ج.م.هەڵبەست...شیعر 🔹 شیعر و هەڵبەست 📑📔🖍 @cmhelbest ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 گۆڤاری کوردی 🔹 لە سەرەتاوە هەتا ئەمڕۆ 📚📚📚📚 @govarikurdi ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا 🔹 دەستنووس و مێژوو 📜🔎📰 @dastnoosxane ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 فێرکردنی زاراوەی کەڵهوڕی 🔹 فێرکاری و زمان 📖 📝✏️ @kurdish_kalhori ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 لاپەڕەی سەوزی ژیان 🔹گۆرانی و وتەی بەنرخ ☕️🎼 @laparay_sawzi_jiyan ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 پێگەیەک بۆ فیلم و کتێب 🔹 فیلم و کتێب 💽📚 @sara_ahmadzadeh95 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 هەوڕامان فیلم 🔹 فیلمی کوردی، سینێما و ڕخنە 🎥💃🎬 @hawramanfilm ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ لەدەست خۆتی مەدە...    📩 ئەگەر دەتهەوێ کاناڵەکەت لەم لیستەدا بەشدار بێ، بۆ ئەم ئایدییە پەیام بنێرە: @ZoransZ

  • ج.م.هەڵبەست...شیعر pinned an audio file

  • گۆرانی: "خلێره"(ژیژوو) هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #ژیژوو #خلێره 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • 9 авг.724516

    گۆرانی: "مێش‌هنگڤ" هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #مێش_هنگڤ 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • https://youtube.com/shorts/B15bTR6G5IE?feature=shared

  • ج.م.هەڵبەست...شیعر pinned a photo

  • "سەرکەوتن" هۆ خاکەکەم! بۆ لەمەودوا پەنجەی وشەم لە گرەوی یەکەم پیتدا، چەڵەمەی فێڵ دەشکێنێت و   پێنووسیشم، خەڵەفاندن دەبەزێنێ! ئالێرەوە دۆڕانی "ڕێ" بۆ هەتایە سەر هەڵدەگرێ و هەڵدەورێ بیرچوونەوەی چی هەنگاومە! هۆ خاکەکەم! بۆ لەمەودوا..... ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • گۆرانی: "مام ڕێوی" هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #ژیریی_دەستکرد #مام_ڕێوی 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • 4 авг.952421

    گۆرانی: "مام ڕێوی" هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #ژیریی_دەستکرد #مام_ڕێوی 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • https://youtu.be/15v9hUKWt9s?is=Q9Y3V1aFyqW84oGM

  • "ژیژوو" خل و  خل و خلێرە دایکە ژیژک ها لێرە دڕکاوی  و خشپیلانە دەچێتە نێو هێلانە هێلانەکەی لە گیایە چوار  بەچکە ژیژووی تیایە بێچووەکانی بچووکن جوانکیلە و ئێسکسووکن دایکە ژووژی  شەوانە خەریکی چێشتلێنانە چیرۆک دەگێڕێتەوە گۆرانییش دەڵێتەوە کاتێ نۆرەی خەویان هات لایلایەیان بۆ دەکات سەعات دەگاتە دەی شەو بەچکەکان دەکاتە خەو پێیان دەڵێ: شەوتان خۆش کات و ساتی، خەوتان خۆش وەختێ ڕۆژ دەبێتەوە تیشکی خۆر هەڵدێتەوە ژیشک و بەچکەکانی دێنە سەر  چەم و کانی دەست و دەموچاو دەشۆن دواتر نان و چا دەخۆن ژیژ و ژیژ و ژیژووە دایکێکە و چوار بێچووە خل و خل و خلێرە ژووژوو دڵخۆشه لێرە ✍: جەمال مەریوانی (هەڵبەست) #ج_م_هەڵبەست ژیژک= ژیژوو = ژووژی = ژووژوو = ژیشک.... #ژیژک #شێعر #منداڵانی_نیشتمان

  • 28 июл.2 095524

    گۆرانی: زەردەواڵە هۆنراوە: جەمال مەریوانی( هەڵبەست) ئامادەکردن: زارۆ #ژیریی_دەستکرد #زەردەواڵە 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • https://youtu.be/Y9wht9bbgRg?is=9OlBPA6yjCcBYM8d

  • 🌸"غەریب" 🌸 ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست #خوێندنەوە: خاتوو "#نەرمین_ئیزەدی" 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • ج.م.هەڵبەست...شیعر pinned «"چەم بێ چەقەڵ نابێ" لەم ڕۆژانەدا لە شاری مەریوان، شاری دوانزە سواره، شاری هەڵۆخان ، شاری کۆچی مێژوویی، شاری قانێع و ناری، شاری ڕێکخراوە مەدەنییەکان، شاری داهێنەری نەورۆزی جەماوەری، شاری ژینگەپارێزی، شاری شەریف باجوەرەکان و.... لەلایەن کەسێکی بەناو دەوڵەمەند…»

  • "چەم بێ چەقەڵ نابێ" لەم ڕۆژانەدا لە شاری مەریوان، شاری دوانزە سواره، شاری هەڵۆخان ، شاری کۆچی مێژوویی، شاری قانێع و ناری، شاری ڕێکخراوە مەدەنییەکان، شاری داهێنەری نەورۆزی جەماوەری، شاری ژینگەپارێزی، شاری شەریف باجوەرەکان و.... لەلایەن کەسێکی بەناو دەوڵەمەند و "لاکچێری"ی ئێرانییەوە، چەند ئۆتۆمبێلێکی بیانی(خارجی) هێنراوەتە ئەم شاره و لە نمایشێکی گاڵتەجاڕیدا کۆمەڵێک منداڵی لە دەوری خۆی کۆ کردووەتەوە و چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاند لێ بڵاو کراوەتەوە. بەداخەوە ئەم ڕووداوە کارتێکەریی نەرێنی، لەسەر خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەگشتی و خەڵکی مەریوان بەتایبەتی داناوە و بووەتە ڕۆژەڤی ئەم چەند ڕۆژەی نێو دنیای مەجازی و هۆکاری دروستبوونی ڕق و تووڕەییە لەنێو خەڵکدا.... لەسەر ئەم بابەتە پێویستە ئاماژە بە چەند خاڵێک بکەم و لەم بارەوە ڕوونکردنەوەیەک بدەم: ئەم حاڵەتە تەنیا تایبەت بە مەریوان و کوردستان نییە و ڕەنگە لە هەر شوێنێکی تری کوردستاندا و تەنانەت جیهاندا شتی وا ڕوو بدات. هاتنی ئۆتۆمبێلی بیانی بۆ شاری مەریوان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ پێش ئێستە و تەنانەت گرانترین ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی وڵاتی ئێراندا لەلایەن یەکێ لە بنەماڵە دەوڵەمەندەکانی مەریوانەوە کە پێویست بە ناوهێنانیان ناکات ، لەبەر ئەوەی زۆربەی خەڵکی مەریوان و کوردستان ئاگادارن و تەنانەت لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی ئەوکاتدا بڵاو کراوەتەوە. ئەو کەسانەی کە لە دەوری ئەو ئوتۆمبێلانە کۆ بوونەوتەوە، ئەگەر بە وردی سەرنجیان بدەی زۆربەیان تەمەنیان لەژێر بیست ساڵەوەیە، واتە تەمەنێکی کەمیان هەیە و ئەزموونیان لە ژیاندا نییە و کوردوتەنی دنیایان نەدیتووە. هێنانی ئۆتومبێلی گرانبەها و نمایشکردنی کارێکی ئاساییە، بەڵام کاتێک ئەم حاڵەتە لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە بە مەبەستێکی تایبەت و بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردن و سووککردنی خەڵکی شارێک بێت، ئیتر لە بازنەی ئاسایی دەردەچێت و پێویستە خەڵک لەهەمبەری هەڵوێست بگرن و دژی بوەستنەوە. ئەوەی جێی داخە دوای ئەم حاڵەتە نەخوازراوە، کۆمەڵێک بلاگێری کورد کەوتنە سووکایەتیکردن و بێڕێزیکردن بە خەڵکی مەریوان و بەتایبەت لاوانی مەریوان. پێم وایه ئەم کارەی بلاگێرەکان کردیان هیچی لەو نمایشکردنە گاڵتەجاڕییەی ئوتۆمبێلەکان کەمتر نییە. ناکرێ و نابێت بەهۆی هەڵەی تاقمێک منداڵ و گەنجی کەمئەزموونەوە، خەڵکی شارێکی 300 هەزار کەسی بخەیتە بەردەم پرسیار و گشت خەڵکەکە بە ناڕۆشنبیر و دواکەوتوو و بێگانەپەرست و ...ناو ببەیت. هەر ئێستەش لەسەر ئاستی کوردستاندا مەریوان یەکێ لەو شارانەیه کە لە زۆر بواردا پێشەنگە و حاڵەتێکی وەها هیچ لە گرینگیی  ئەم شارە کەم ناکاتەوە. لە کۆتاییدا داوا لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم لە کاتی ڕوودانی حاڵەتی لەم شێوەیەدا بە وریاییەوە هەڵوێست بگرن و تەنیا ڕواڵەتی حاڵەتەکە نەبینن بەڵکوو ئاگاداری پیلانەکانی ئەودیوی بن. هەموو  شارێکیش خەڵکانی خراپیشی تێدا هەڵدەکەوێت و بەو مانایە نییە کە گشت خەڵکی ئەو شارە "خراپ" بن و گشتاندنی کارێکی هەڵەیە. کورد وتەنی "چەم بێ چەقەڵ نابێ".  2ی گەلاوێژ 2726 ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • без подписи

  • گۆرانی: پشیکێ...[ژیریی دەستکرد] هۆنراوە: #جەمال_مەریوانی( #هەڵبەست) ئامادەکردن: میلاد #ژیریی_دەستکرد #پشیکێ 🟢منداڵانمان فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بکەین https://t.me/Honrawey_Meriwan

  • گۆرانیی بەراز بۆ منداڵان لە کەناڵی یوتیۆبی زارۆ 👇👇👇 https://youtu.be/yXJl4QV4aQQ?is=i2x5mOSHaI5N7GCT ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest

  • "زەردەواڵە" زەردەواڵە واڵە واڵە بڕۆ بڕۆ زوو لەم ماڵە بڕۆرەوە بۆ ماڵی خۆت نا نا لێرە جێ نییە بۆت ماڵی خۆتان ها لەو هەردە لەو  قەدپاڵ و  پەنای بەردە ماڵتان  لەسەر لقی دارە لەنێو باخە یا گوڵزارە زەردەواڵە زەردە زەردە بگەڕێوە  بۆ ئەو هەردە بچۆ بۆ لای خاڵخاڵۆکە بۆ لای هەنگ و جاڵجاڵۆکە هەرسێک دەڵێن زوو وەرەوە یاری بکەین با پێکەوە بەڵێ بەڵێ چون هاوڕێتن وا دەمێکه چاوەڕێتن زەردەواڵە زیزە زیزە بەسیەتی ئەم گیزە گیزە زەردەواڵە واڵە واڵە بگەڕێوە بۆ ئەو یاڵە جەمال مەریوانی ( هەڵبەست) #منداڵانی_نیشتمان